بابهت: وا ئازاری دڵت داوم
وا ئازاری دڵت داوم
هەزار دکتۆر
نەشتەرگەری دڵم بکەن
ئەو ئازارە لەبیر ناکەم...
هێندە شەوان بۆت گریاوم
... کەتا مردن
تۆ فرمێسکم بۆ برێژی
ناتوانم وەکو ئاشق ناوت ببەم
هێندە دڵم لێت شکاوە
کە ئەزانم
پارچەکانی ورد و خاشە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم


