بابهت: کە دەڵێن کەسێک بێ غەمە
کە دەڵێن کەسێک بێ غەمە
شێتە یاخود عەقـڵی کـەمـە
عەقڵی هەبێو غەمی نەبێ
نـیـەو نـابێ لـەم سەردەمە
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم