بابهت: چەند کورتە نامەیەکی مۆبایل بەبۆنەی مەولوودی پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم)
ئەی پێغەمبەری دڵسۆز
لات یەکن گشت گەل و ھۆز
بۆیە پڕبەدڵ دەڵێم:
یادی مەولوودت پیرۆز.
مەولوودەکەت (مونیر)ە
نازناوەکەت (بەشیر)ە
تۆبووی (ئینزار)ت ھێنا
بۆیە ناوت (نەزیر)ە.
موحەممەد پێغەمبەرە
تاکە رێ نیشاندەرە
زۆر سەڵاوات لێ بدەن
خۆشەویست تاجی سەرە.
پەیامبەری ڕزگاری
دژی زوڵم و زۆرداری
بت پەرستنیت ھەڵتەکاند
بۆ مرۆڤ بە یەکجاری.
سەروەر و رێنیشاندەر
ھەرتۆی رابەر و رێبەر
سەڵاواتێک لێ بدەن
بینێرن بۆ پێغەمبەر.
تووی مەھدیێ ئوممەتێ
ئوممەتێ ل غەربەتێ
شافیعێ گونەھباران
بو مە بکە شەفاعەتێ.
نووسینی: سالار ھەولێری
