1

بابه‌ت: من کێم؟

هونەرەکانی فێڵ کردن لە مێشک و ڕاهێنانی لەلایەن خودی کەسێکەوە لەخۆی هەیە، هەمان کەس بۆ دڵی، چاوبەستنی دڵیش هەیە، فێڵ کردن لە جەستەیش هەیە، پرسیارەکە ئەوەیە، کێیە لە ئێمەدا بەو کارانە هەڵدەستێ؟

سەرهەنگ موحسین

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota