1

بابه‌ت: دەربارەی فیلمی Nuremberg (2025)

دەربارەی فیلمی Nuremberg (2025)

فیلمێکە، کوردوتەنی (لەناریش دەدا لە بزماریش) دەیەوێ جووەکان وەک قوربانی نیشان بدات و لە زۆر شوێنیش نزیکە لەوەی ڕووی نازییەکان سپی بکاتەوە، کەچی هێزێک بەتوندی دەرهێنەر ڕادەگرێ دەربارەی ئەوەی کێ لەسەر حەقە و کێ شایەنی ئەوەیە لەوە خراپتری بەسەر بێت. هەتا لە کۆتایی فیلمەکەش کاتێک پزیشک و هاوکات نووسەرەکە لە ڕادیۆ قسە دەکات و چەند سەرەداوێک دەڵێت، پێشکەشکار ناوبڕێک وەردەگرێ و کابرا دەردەکەن لە بەرنامەکە! ئەو بەجێهێشتنی کۆمەڵێک پرسیاری بێ وەڵامە جوانترینی ناو فیلمەکەن کە بۆ خەیاڵی بینەریان بەجێهێشتووە تا خۆی لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکان بکات.

لینکی فیلم:
https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=18487

سەرهەنگ موحسین