سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ( کاک کاروان ، کاک سه‌رهه‌نگ ، خاتوو سۆنیا )
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شــــهوانی بـــێ تـــۆیــی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ( کاک کاروان ، کاک سه‌رهه‌نگ ، خاتوو سۆنیا )
شیعریکی جوانة!
سةرکةوتوبیت کاک سةهةند
جوانی ڕێكخستووه، سوپاس بۆتۆ و ساڵح بێچاره، ئینشائه‌ڵا قه‌ت بێچاره نابێت.
دةستخؤش
[center]
شــــهوانی بـــێ تـــۆیــی
تۆ شه‌م نیت و من دێوانه ، ئیتر تا که‌ی چاوه‌ڕێت بم؟
تاکه‌ی دڵم له مشتمابێ و گوێ ههڵخستوی ترپه‌ی پێت بم؟
تامه‌زرۆم ، بۆ چرپه‌ی ده‌نگ و بزه‌ی لێو و نیگای چاوت
یان بۆ جارێک هه‌ڵمژینی بۆی هه‌ناسه و قژی خاوت
ئه‌م شه‌و له تاوی بێ تۆیی وێنه‌کانت هاتنه دیده‌م
ئه‌وانیش تاسه‌م ناشکێنن.. ئیتر هانا بۆ کێ ببه‌م؟
''میوانێک دێته دیده‌نت''، ئه‌مشه‌و ده‌نگێک وا پێم ده‌ڵێت!
گه‌ر ئه‌و میوانه‌م تۆ نه‌بیت.. ئه‌وا مه‌رگ میوانه و دێت
چاوه‌کانم جوتێ مۆمن ، شه‌و دره‌نگه و کز ده‌سووتێن
نهیانگهیتێ دهکوژێنهوهو که‌س نازانێ چاوه‌ڕێی کێن!
شه‌وانی من له یه‌ک ده‌چن بێ جیاوازی دێن و ده‌ڕۆن
هاودهمیشم ژان و شیعر و وێنه و نامه‌کانی تۆن
ئه‌مشه‌و زه‌مه‌ن چرکه‌کانی په‌پوله‌ن و دێن و ده‌مرن
ئاخۆ.. که‌ی پۆلێ په‌پوله‌ش یه‌خه‌ی مه‌رگ به من ده‌گرن؟
سالح بێچار[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » شــــهوانی بـــێ تـــۆیــی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]