1 (دەستکاری کراوە: سه‌هه‌ند 2010-01-12 11:12:50)

بابه‌ت: شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی

[center]
شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی


تۆ شه‌م نیت و من دێوانه ،‌ ئیتر تا که‌ی چاوه‌ڕێت بم؟
تاکه‌ی دڵم له‌ مشتمابێ و گوێ هه‌ڵخستوی ترپه‌ی پێت بم؟

تامه‌زرۆم ، بۆ چرپه‌ی ده‌نگ و بزه‌ی لێو و نیگای چاوت
یان بۆ جارێک هه‌ڵمژینی بۆی هه‌ناسه‌ و قژی خاوت

ئه‌م شه‌و له‌ تاوی بێ تۆیی وێنه‌کانت هاتنه‌ دیده‌م
ئه‌وانیش تاسه‌م ناشکێنن.. ئیتر هانا بۆ کێ ببه‌م؟

''میوانێک دێته‌ دیده‌نت''، ئه‌مشه‌و ده‌نگێک وا پێم ده‌ڵێت!
گه‌ر ئه‌و میوانه‌م تۆ نه‌بیت.. ئه‌وا مه‌رگ میوانه‌ و دێت

چاوه‌کانم جوتێ مۆمن ، شه‌و دره‌نگه‌ و کز ده‌سووتێن
نه‌یانگه‌یتێ ده‌کوژێنه‌وه‌و که‌س نازانێ چاوه‌ڕێی کێن!

شه‌وانی من له‌ یه‌ک ده‌چن بێ جیاوازی دێن و ده‌ڕۆن
هاوده‌میشم ژان و شیعر و وێنه‌ و نامه‌کانی تۆن

ئه‌مشه‌و زه‌مه‌ن چرکه‌کانی په‌پوله‌ن و دێن و ده‌مرن
ئاخۆ.. که‌ی پۆلێ په‌پوله‌ش یه‌خه‌ی مه‌رگ به‌ من ده‌گرن؟

سالح بێچار[/center]

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی

دةستخؤش

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

3

وه‌ڵام: شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی

جوانی ڕێكخستووه‌، سوپاس بۆتۆ و ساڵح بێچاره‌، ئینشائه‌ڵا قه‌ت بێچاره‌ نابێت.

4

وه‌ڵام: شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی

شیعریکی جوانة!
سةرکةوتوبیت کاک سةهةند

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

5

وه‌ڵام: شــــه‌وانی بـــێ تـــۆیــی

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ( کاک کاروان ، کاک سه‌رهه‌نگ ، خاتوو سۆنیا )

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !