بابه‌ت: شــــهوانی بـــێ تـــۆیــی
[center]
شــــهوانی بـــێ تـــۆیــی
تۆ شه‌م نیت و من دێوانه ، ئیتر تا که‌ی چاوه‌ڕێت بم؟
تاکه‌ی دڵم له مشتمابێ و گوێ ههڵخستوی ترپه‌ی پێت بم؟
تامه‌زرۆم ، بۆ چرپه‌ی ده‌نگ و بزه‌ی لێو و نیگای چاوت
یان بۆ جارێک هه‌ڵمژینی بۆی هه‌ناسه و قژی خاوت
ئه‌م شه‌و له تاوی بێ تۆیی وێنه‌کانت هاتنه دیده‌م
ئه‌وانیش تاسه‌م ناشکێنن.. ئیتر هانا بۆ کێ ببه‌م؟
''میوانێک دێته دیده‌نت''، ئه‌مشه‌و ده‌نگێک وا پێم ده‌ڵێت!
گه‌ر ئه‌و میوانه‌م تۆ نه‌بیت.. ئه‌وا مه‌رگ میوانه و دێت
چاوه‌کانم جوتێ مۆمن ، شه‌و دره‌نگه و کز ده‌سووتێن
نهیانگهیتێ دهکوژێنهوهو که‌س نازانێ چاوه‌ڕێی کێن!
شه‌وانی من له یه‌ک ده‌چن بێ جیاوازی دێن و ده‌ڕۆن
هاودهمیشم ژان و شیعر و وێنه و نامه‌کانی تۆن
ئه‌مشه‌و زه‌مه‌ن چرکه‌کانی په‌پوله‌ن و دێن و ده‌مرن
ئاخۆ.. که‌ی پۆلێ په‌پوله‌ش یه‌خه‌ی مه‌رگ به من ده‌گرن؟
سالح بێچار[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !