[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان،،،
ان شاءالله وا ده‌بێت و له خولی نایاب مسته‌وایه‌کی باشی ده‌بێت.[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه خولی پله نایاب » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان،،،
ان شاءالله وا ده‌بێت و له خولی نایاب مسته‌وایه‌کی باشی ده‌بێت.[/size]
ده‌ست خۆش کاکه ڕابه‌ر گیان
هه‌زار جار پیرۆزبێت له‌یانه‌ی سلێمانی و هانده‌رانی
ده‌ست خۆشی له‌یاریزانان و له‌خه‌سره‌و گورونیش ده‌كه‌م به‌ڕاستی زۆر به‌توانایه
ان شالله له‌خولی پله‌نایابی کوردستان ئاستێکی له‌وه باشتر نیشان ئه‌دات
پیرۆزه له‌هانده‌رانی سڵیمانی و هیوای به‌ختێكی باشتر بۆ زاخۆ
گرنگ ئه‌وه‌یه له‌خولی نایاب به‌م ئاسته دیاركهوێت.
ده‌ست خۆشی له‌خه‌سره‌و گورون ده‌كه‌م زۆر به‌توانایه
پیرۆزبایی له یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی سلێمانی ده‌که‌م ، هیوادارم بتوانن له خولی یانه نایابه‌کانیش به هه‌مان شێوه ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن.
ده‌ستت خۆش بێت کاک ڕابه‌ر.
پیرۆزه له‌هانده‌رانی سڵیمانی و هیوای به‌ختێكی باشتر بۆ زاخۆ
گرین ئوه‌یه له‌خولی نایاب به‌م ئاسته دیاركهوێت
ده‌ست خۆشی له‌خه‌سره‌و گورون ده‌كه‌م زۆر به‌توانایه
[size=16]كاتژمێر4,30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 14ی ئاب له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی (مه‌لعه‌به‌كه) تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی زاخۆی كردوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌و كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستاندا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له‌یاری چونی نێوان هه‌ردوو یانه كه‌له‌یاریگای زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو تیپی خاوه‌ن یاریگای به‌ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یاریه‌كه‌ی به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا ، هه‌ربۆیه یاری ئه‌مرۆ تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو ، یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌گوڕوتینێكی به‌هێزو به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ریزی گه‌وره‌كان یاریان ده‌كرد.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی باشتر بینران و تاراده‌یه‌ك كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو ، یانه‌ی زاخۆش له‌ڕێی چه‌ند دژههێرشێكهوه چه‌ند جارێك گه‌شتنه گۆڵی یانه‌ی سلێمانی به‌ڵام به‌هۆی لێهاتووی سه‌فوانی گۆڵچی و هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بێ ئاكام مانه‌وه، یانه‌ی سلێمانیش به‌به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كرده سه‌رگۆڵی یانه‌ی میوان ، تالهئهنجامی یه‌كێك له‌و هێرشانه‌دا یاریزان ئاری تۆفیق به‌شێوازێكی جوان له‌خوله‌كی 22ی گێمی
یه‌كه‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌و یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، گێمه‌كه‌ش 1-0 گۆڵ به‌سودی سلێمانی كۆتایی هات.
گێمی دووه‌می یاریه‌كه یانه‌ی سلێمانی به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا سه‌پاند ، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆده‌كرێت كهیاریزانان توانیان پیلانه‌كانی خه‌سره‌و گورونی راهێنه‌ریان به‌ووردی جێبه‌جێبكه‌ن و تای ته‌رازوی یاریه‌كه به‌لای خۆیاندا بشكێننه‌وه ، ئه‌وه‌بوو دوای تێپه‌ڕبونی 4 خولهك له‌ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م ره‌نج به‌هادینی هێرشبه‌ر و گۆڵكه‌ری یانه‌ی سلێمانی یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م ،دوای ئه‌م گۆڵه و بۆ ماوه‌ی نزیكه 10 خولهك یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ باشتر بینران ، به‌ڵام هه‌رزوو یاریزانانی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه نێوكهشی یاریه‌كه و كۆنترۆڵی ناوه‌ڕاستی یاریگه‌یان گرته‌وه ده‌ست ، دواتر و له‌خوله‌كی 72ی یاریه‌كه‌دا عه‌لی عۆده تۆپێكی جوانی له ئارام كه‌ره‌مه‌وه پێگه‌یشت و ئه‌میش یاری به دوو به‌رگریكاری یانه‌ی زاخۆ كردوو به‌لێدانێكی به‌هێز گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، له‌دوا خوله‌كه‌كانی یاریه‌كه‌شدا ئه‌حمه‌د سالاری هێرشبه‌ر له‌سه‌ر شێوازی گه‌وره‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و هونه‌ریانه گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌ی سلیمانی تۆماركرد.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستانی مسۆگه‌ركرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ خولی نایاب .
له‌یاریه‌كی تردا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵۆ و برایه‌تی به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون ، یاری پێشوی نێوان هه‌ردوو یانه به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایه‌تی به‌ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ كۆتایی هاتبو ، به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و برایه‌تی رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و سه‌ركه‌وتوی ئه‌و یاریه‌ش شانبه‌شانی یانه‌ی سلێمانی وه‌رزی داهاتوو له‌خولی نایابی یانه‌كانی گوردستاندا به‌شداری ده‌كات [/size]
[size=16]سایتی سلێمانی[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه خولی پله نایاب » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]