1

بابه‌ت: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

[size=16]كاتژمێر4,30 خوله‌كی  ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14ی ئاب له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی (مه‌لعه‌به‌كه‌) تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی زاخۆی كردوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌و كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستاندا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له‌یاری چونی نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌له‌یاریگای زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو تیپی خاوه‌ن یاریگای به‌ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یاریه‌كه‌ی به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا ، هه‌ربۆیه‌ یاری ئه‌مرۆ تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو ، یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌گوڕوتینێكی به‌هێزو به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ریزی گه‌وره‌كان یاریان ده‌كرد.
له‌ گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی باشتر بینران و تاراده‌یه‌ك كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو ، یانه‌ی زاخۆش له‌ڕێی چه‌ند دژه‌هێرشێكه‌وه‌ چه‌ند جارێك گه‌شتنه‌ گۆڵی یانه‌ی سلێمانی به‌ڵام به‌هۆی لێهاتووی سه‌فوانی گۆڵچی و هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بێ ئاكام مانه‌وه‌، یانه‌ی سلێمانیش به‌به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌رگۆڵی یانه‌ی میوان ، تاله‌ئه‌نجامی یه‌كێك له‌و هێرشانه‌دا یاریزان ئاری تۆفیق به‌شێوازێكی جوان له‌خوله‌كی 22ی گێمی
یه‌كه‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌و یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، گێمه‌كه‌ش 1-0 گۆڵ به‌سودی سلێمانی كۆتایی هات.
گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ یانه‌ی سلێمانی به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا سه‌پاند ، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆده‌كرێت كه‌یاریزانان توانیان پیلانه‌كانی خه‌سره‌و گورونی راهێنه‌ریان به‌ووردی جێبه‌جێبكه‌ن و تای ته‌رازوی یاریه‌كه‌ به‌لای خۆیاندا بشكێننه‌وه‌ ، ئه‌وه‌بوو دوای تێپه‌ڕبونی 4 خوله‌ك له‌ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م ره‌نج به‌هادینی هێرشبه‌ر و گۆڵكه‌ری یانه‌ی سلێمانی یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م ،دوای ئه‌م گۆڵه‌ و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ 10 خوله‌ك یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ باشتر بینران ، به‌ڵام هه‌رزوو یاریزانانی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه‌ نێوكه‌شی یاریه‌كه‌ و كۆنترۆڵی ناوه‌ڕاستی یاریگه‌یان گرته‌وه‌ ده‌ست ، دواتر و له‌خوله‌كی 72ی یاریه‌كه‌دا عه‌لی عۆده‌ تۆپێكی جوانی له‌ ئارام كه‌ره‌مه‌وه‌ پێگه‌یشت و ئه‌میش یاری به‌ دوو به‌رگریكاری یانه‌ی زاخۆ كردوو به‌لێدانێكی به‌هێز گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، له‌دوا خوله‌كه‌كانی یاریه‌كه‌شدا ئه‌حمه‌د سالاری هێرشبه‌ر له‌سه‌ر شێوازی گه‌وره‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و هونه‌ریانه‌ گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌ی سلیمانی تۆماركرد.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستانی مسۆگه‌ركرد و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خولی نایاب .
له‌یاریه‌كی تردا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵۆ و برایه‌تی به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون ، یاری پێشوی نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایه‌تی به‌ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ كۆتایی هاتبو ، به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و برایه‌تی رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوی ئه‌و یاریه‌ش شانبه‌شانی یانه‌ی سلێمانی وه‌رزی داهاتوو له‌خولی نایابی یانه‌كانی گوردستاندا به‌شداری ده‌كات [/size]

http://www.sulyfc.com/wenekan/Daulybe8571.JPG
[size=16]سایتی سلێمانی[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

2

وه‌ڵام: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

پیرۆزه‌ له‌هانده‌رانی سڵیمانی و هیوای به‌ختێكی باشتر بۆ زاخۆ
گرین ئوه‌یه‌ له‌خولی نایاب به‌م ئاسته‌ دیاركه‌وێت
ده‌ست خۆشی له‌خه‌سره‌و گورون ده‌كه‌م زۆر به‌توانایه‌

3

وه‌ڵام: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

پیرۆزبایی له‌ یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی سلێمانی ده‌که‌م ، هیوادارم بتوانن له‌ خولی یانه‌ نایابه‌کانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن.
ده‌ستت خۆش بێت کاک ڕابه‌ر.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

پیرۆزه‌ له‌هانده‌رانی سڵیمانی و هیوای به‌ختێكی باشتر بۆ زاخۆ
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌خولی نایاب به‌م ئاسته‌ دیاركه‌وێت.
ده‌ست خۆشی له‌خه‌سره‌و گورون ده‌كه‌م زۆر به‌توانایه‌

5 (دەستکاری کراوە: choman GK 2010-08-14 08:30:38)

وه‌ڵام: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

ده‌ست ‌خۆش کاکه‌ ڕابه‌ر گیان
هه‌زار جار پیرۆزبێت له‌یانه‌ی سلێمانی و هانده‌رانی smile
ده‌ست خۆشی له‌یاریزانان و له‌خه‌سره‌و گورونیش ده‌كه‌م به‌ڕاستی‌ زۆر به‌توانایه‌
ان شالله‌ له‌خولی پله‌نایابی کوردستان ئاستێکی له‌وه‌ باشتر نیشان ئه‌دات

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e2386f6a67.jpg

6

وه‌ڵام: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه‌ خولی پله‌ نایاب

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان،،،
ان شاءالله‌ وا ده‌بێت و له‌ خولی نایاب مسته‌وایه‌کی باشی ده‌بێت.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg