بابه‌ت: تۆپی پێی سلێمانی زاخۆی گۆڵبارانكردو گه‌ڕایه‌وه خولی پله نایاب
[size=16]كاتژمێر4,30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 14ی ئاب له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی (مه‌لعه‌به‌كه) تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی زاخۆی كردوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌و كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستاندا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له‌یاری چونی نێوان هه‌ردوو یانه كه‌له‌یاریگای زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو تیپی خاوه‌ن یاریگای به‌ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یاریه‌كه‌ی به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا ، هه‌ربۆیه یاری ئه‌مرۆ تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو ، یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌گوڕوتینێكی به‌هێزو به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ریزی گه‌وره‌كان یاریان ده‌كرد.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی باشتر بینران و تاراده‌یه‌ك كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو ، یانه‌ی زاخۆش له‌ڕێی چه‌ند دژههێرشێكهوه چه‌ند جارێك گه‌شتنه گۆڵی یانه‌ی سلێمانی به‌ڵام به‌هۆی لێهاتووی سه‌فوانی گۆڵچی و هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانیه‌وه سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بێ ئاكام مانه‌وه، یانه‌ی سلێمانیش به‌به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كرده سه‌رگۆڵی یانه‌ی میوان ، تالهئهنجامی یه‌كێك له‌و هێرشانه‌دا یاریزان ئاری تۆفیق به‌شێوازێكی جوان له‌خوله‌كی 22ی گێمی
یه‌كه‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌و یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، گێمه‌كه‌ش 1-0 گۆڵ به‌سودی سلێمانی كۆتایی هات.
گێمی دووه‌می یاریه‌كه یانه‌ی سلێمانی به‌ته‌واوی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا سه‌پاند ، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆده‌كرێت كهیاریزانان توانیان پیلانه‌كانی خه‌سره‌و گورونی راهێنه‌ریان به‌ووردی جێبه‌جێبكه‌ن و تای ته‌رازوی یاریه‌كه به‌لای خۆیاندا بشكێننه‌وه ، ئه‌وه‌بوو دوای تێپه‌ڕبونی 4 خولهك له‌ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م ره‌نج به‌هادینی هێرشبه‌ر و گۆڵكه‌ری یانه‌ی سلێمانی یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م ،دوای ئه‌م گۆڵه و بۆ ماوه‌ی نزیكه 10 خولهك یاریزانانی یانه‌ی زاخۆ باشتر بینران ، به‌ڵام هه‌رزوو یاریزانانی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه نێوكهشی یاریه‌كه و كۆنترۆڵی ناوه‌ڕاستی یاریگه‌یان گرته‌وه ده‌ست ، دواتر و له‌خوله‌كی 72ی یاریه‌كه‌دا عه‌لی عۆده تۆپێكی جوانی له ئارام كه‌ره‌مه‌وه پێگه‌یشت و ئه‌میش یاری به دوو به‌رگریكاری یانه‌ی زاخۆ كردوو به‌لێدانێكی به‌هێز گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی یانه‌ی سلێمانی تۆماركرد ، له‌دوا خوله‌كه‌كانی یاریه‌كه‌شدا ئه‌حمه‌د سالاری هێرشبه‌ر له‌سه‌ر شێوازی گه‌وره‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و هونه‌ریانه گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌ی سلیمانی تۆماركرد.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستانی مسۆگه‌ركرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ خولی نایاب .
له‌یاریه‌كی تردا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵۆ و برایه‌تی به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون ، یاری پێشوی نێوان هه‌ردوو یانه به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایه‌تی به‌ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ كۆتایی هاتبو ، به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و برایه‌تی رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و سه‌ركه‌وتوی ئه‌و یاریه‌ش شانبه‌شانی یانه‌ی سلێمانی وه‌رزی داهاتوو له‌خولی نایابی یانه‌كانی گوردستاندا به‌شداری ده‌كات [/size]
[size=16]سایتی سلێمانی[/size]