سوپاس برام دەزانم بۆ چی بەدڵت نەبوو..:D
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له رۆحم شیرینترن...!!!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس برام دەزانم بۆ چی بەدڵت نەبوو..:D
she3reky wak pewist xoshnabu dast xosh
چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له رۆحم شیرینترن
وه‌كو نیشتیمانیش ئێجگار پیرۆزن
دوو رووباری هه‌نگوینی میهرو ئه‌ڤینن
دوو كۆتری دڵ پر له تاسه‌و عیشق و سۆزن
چاوه‌كانت به قه‌د خوێن و هه‌ناسه
له ناخی ناخما شیرین و خۆشه‌ویستن
بۆ هه‌میشه روو له كابه‌ی چاوی تۆمه‌و
عشقی چاوت له بیناتی چاو و هه‌ستن
چاوه‌كانت خواوه‌ندی شه‌كر و شه‌ڕابن
شیله‌ی نازی مه‌ستی و شیرینی ده‌ته‌كێنن
بۆ باخووسی چاوانی تۆ هێشتا كه‌مه
هه‌موو سروشت سه‌ری ملكه‌چی بنوێنن
چاوه‌كانت وه‌ك نه‌سیمی شنه‌ی شه‌ماڵ
ته‌زووی ته‌نهایی بۆ رۆحی شێتم دێنن
جاران چاوه‌كانت پر له‌نازی كوشتن بوون
ئێستا به‌سۆزو تاسه‌وه من ده‌دوێنن
چی له چاوت كه‌م زێی خواوه‌ند و شیعره‌و
مرواری قه‌ده‌ری خۆمی تیا ئه‌بینم
چاوه‌كانت فیرده‌وسی پڕ ئاسووده‌گین
له چاوه‌كانت هه‌لمگره خاتوو زینم
هه‌تا ده‌مرم روو له چاوانی تۆ ده‌بم
چاوه‌كانت ده‌كه‌مه دوا زێدی ژینم...
نێ/ژیلیا ساهر
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له رۆحم شیرینترن...!!!! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]