1

بابه‌ت: چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له‌ رۆحم شیرینترن...!!!!


چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له‌ رۆحم شیرینترن
وه‌كو نیشتیمانیش ئێجگار پیرۆزن
دوو رووباری هه‌نگوینی میهرو ئه‌ڤینن
دوو كۆتری دڵ پر له‌ تاسه‌و عیشق و سۆزن
چاوه‌كانت به‌ قه‌د خوێن و هه‌ناسه‌
له‌ ناخی ناخما شیرین و خۆشه‌ویستن
بۆ هه‌میشه‌ روو له‌ كابه‌ی چاوی تۆمه‌و
عشقی چاوت له‌ بیناتی چاو و هه‌ستن
چاوه‌كانت خواوه‌ندی شه‌كر و شه‌ڕابن
شیله‌ی نازی مه‌ستی و شیرینی ده‌ته‌كێنن
بۆ باخووسی چاوانی تۆ هێشتا كه‌مه‌
هه‌موو سروشت سه‌ری ملكه‌چی بنوێنن
چاوه‌كانت وه‌ك نه‌سیمی شنه‌ی شه‌ماڵ
ته‌زووی ته‌نهایی بۆ رۆحی شێتم دێنن
جاران چاوه‌كانت پر له‌نازی كوشتن بوون
ئێستا به‌سۆزو تاسه‌وه‌ من ده‌دوێنن
چی له‌ چاوت كه‌م زێی خواوه‌ند و شیعره‌و
مرواری قه‌ده‌ری خۆمی تیا ئه‌بینم
چاوه‌كانت فیرده‌وسی پڕ ئاسووده‌گین
له‌ چاوه‌كانت هه‌لمگره‌ خاتوو زینم
هه‌تا ده‌مرم روو له‌ چاوانی تۆ ده‌بم
چاوه‌كانت ده‌كه‌مه‌ دوا زێدی ژینم...

نێ/ژیلیا ساهر

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له‌ رۆحم شیرینترن...!!!!

smile she3reky wak pewist xoshnabu dast xosh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: چاوه‌كانت وه‌ك خۆم له‌ رۆحم شیرینترن...!!!!

big_smile سوپاس برام دەزانم بۆ چی بەدڵت نەبوو..:D

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .