تازة بةرجاوم كةوت ,خويندمةوة .
زؤر بر مانايه دةستتان خؤش بيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » < دره‌خت و رێبوار > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
تازة بةرجاوم كةوت ,خويندمةوة .
زؤر بر مانايه دةستتان خؤش بيت
هه‌ندێك جار بابه‌تی خۆت بخوێنتیته‌وه سودی ده‌بێ، ئه‌وه‌تا تازه باش له‌م دێڕه حاڵی بووم!!
تۆ ملی رێگه‌ت گرت و من رووم کرده ناخی خۆم . رێپێوان له ناو ناخی خۆتدا دژواتره له پێوانی رێگه‌کان!
مةمنون كاك سامان، سلاو له هةموو كةركوك
ده‌ستت خۆش كاپتن پر مانا بوو
ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن پرمانابوو
ريزدارى كاك كؤسرةت.
جوانە...
، دەستی تۆ و ئامادەکاریش خۆش بێت بژیت.
زياتر چونكه دار له باسةكة بوو بةدلم بوو، جگه له مةبةستى بنووسةكةيشى.
ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن پرمانابوو
جوانە...
، دەستی تۆ و ئامادەکاریش خۆش بێت بژیت.
ده‌ستی تۆ‌و وه‌ن یش خۆشبیت زۆر پڕمانا بوو سه‌رکه‌وتوو بن
ڕێزداری خانم سه‌وسه‌ن.
ده‌ستی تۆ‌و وه‌ن یش خۆشبیت زۆر پڕمانا بوو سه‌رکه‌وتوو بن
ماندونه‌بی ده سته كانت خۆش برا به مانایه
ڕێزداری، له په‌یجه‌كه‌م دانرابوو، پێم باش بوو ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه.
ماندونه‌بی ده سته كانت خۆش برا به مانایه
< دره‌خت و رێبوار >
ئاماده‌كردنی: لێزمه شێخانی
له کتێبی ( به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ) مسعود لعلی
کۆڵه پشتی هه‌ڵگرت و به‌ڕێ که‌وت ، رۆیشت تاکو به‌دوای خوا دا بگه‌رێ و وتی : تاکو هه‌گبه‌که‌م پڕ نه‌بێت له خودا ناگه‌رێمه‌وه نه‌مامێکی کز و لاواز له‌سه‌ر ڕێ وه‌ستابوو ، رێبواره‌که به پێکه‌نینه‌وه رووی له دره‌خت کرد ووتی : چه‌ند ناخۆشه له‌سه‌ر ڕێ بیت و نه‌ڕۆیت.
دره‌خت له‌سه‌رخۆ وتی : به‌ڵام ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که بڕۆیت و بێ ده‌ستکه‌وت بگه‌رێتته‌وه ، خۆزگه ده‌تزانی ئه‌وه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌رێیت هه‌ر لێره‌یه
رێبوار رۆیشت و وتی : دره‌ختێك چی له‌باره‌ی رێگاوه ده‌زانێت ، پێکانی له گڵ دایه ئه‌و هه‌رگیز له چێژی گه‌ڕان تێناگات. نه‌یبیست که دره‌خت وتی : به‌ڵام من گه‌ڕانم له‌خۆمه‌وه ده‌ست پێکردووه و که‌س گه‌شتی من نابینێت ، جگه له‌وه‌ی ده‌بێ ببینێت.
رێبوار رۆیشت و کۆڵه باره‌که‌ی قورس بوو. هه‌زار ساڵ تێپه‌ری، هه‌زار ساڵی پڕ له پێچ و په‌نا ، هه‌زار ساڵی به‌رز و نزم ، رێبوار گه‌رایه‌وه ، ره‌نجه‌ڕۆ و نا‌ئومێد ، به‌ڵام ده‌سخه‌ڕۆیی خۆی بزر کردبوو ، گه‌یشتبۆوه سه‌ره‌تای رێ ، خاڵێك که رۆژێك له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کردبوو.
دره‌ختێکی هه‌زار ساڵان ، باڵا به‌رز و سه‌وز له‌سه‌ر رێ بوو ، له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌ی دانیشت تاکو پشوویه‌ك بدات ، رێبوار دره‌خته‌که‌ی نه‌ناسیه‌وه به‌ڵام دره‌خته‌که ئه‌وی ناسیه‌وه.
دره‌خت وتی : سڵاو رێبوار ، کۆڵه باره‌که‌ت چی تێدایه ؟ ئه‌و رۆژه که ده‌رۆیشتی کۆڵه‌که‌ت هه‌موو شتێکی تێدابوو ، ده‌سخه‌ڕۆیی هه‌ره بچوکه‌که‌ی بوو ، به‌ڵام رێگا ئه‌ویشی له تۆ سه‌ند.
ئێستا له کۆڵه‌باره‌که‌تدا شوێن بۆ خودا هه‌یه ، دره‌خته‌که هه‌ندێك راستی خسته ناو کۆڵه‌باره‌که‌ی رێبواره‌وه.
رێبوار به‌هۆی سه‌سوڕمانه‌وه چاوی ده‌دره‌وشاوه وتی : وتی هه‌زار ساڵ رۆیشتم و په‌یدام نه‌کرد و تۆ له جێی خۆته‌وه ئه‌م هه‌مووه‌ت په‌یدا کردووه !
دره‌خت وتی : هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تۆ ملی رێگه‌ت گرت و من رووم کرده ناخی خۆم . رێپێوان له ناو ناخی خۆتدا دژواتره له پێوانی رێگه‌کان!
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » < دره‌خت و رێبوار > » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]