بابه‌ت: < دره‌خت و رێبوار >
< دره‌خت و رێبوار >
ئاماده‌كردنی: لێزمه شێخانی
له کتێبی ( به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ) مسعود لعلی
کۆڵه پشتی هه‌ڵگرت و به‌ڕێ که‌وت ، رۆیشت تاکو به‌دوای خوا دا بگه‌رێ و وتی : تاکو هه‌گبه‌که‌م پڕ نه‌بێت له خودا ناگه‌رێمه‌وه نه‌مامێکی کز و لاواز له‌سه‌ر ڕێ وه‌ستابوو ، رێبواره‌که به پێکه‌نینه‌وه رووی له دره‌خت کرد ووتی : چه‌ند ناخۆشه له‌سه‌ر ڕێ بیت و نه‌ڕۆیت.
دره‌خت له‌سه‌رخۆ وتی : به‌ڵام ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که بڕۆیت و بێ ده‌ستکه‌وت بگه‌رێتته‌وه ، خۆزگه ده‌تزانی ئه‌وه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌رێیت هه‌ر لێره‌یه
رێبوار رۆیشت و وتی : دره‌ختێك چی له‌باره‌ی رێگاوه ده‌زانێت ، پێکانی له گڵ دایه ئه‌و هه‌رگیز له چێژی گه‌ڕان تێناگات. نه‌یبیست که دره‌خت وتی : به‌ڵام من گه‌ڕانم له‌خۆمه‌وه ده‌ست پێکردووه و که‌س گه‌شتی من نابینێت ، جگه له‌وه‌ی ده‌بێ ببینێت.
رێبوار رۆیشت و کۆڵه باره‌که‌ی قورس بوو. هه‌زار ساڵ تێپه‌ری، هه‌زار ساڵی پڕ له پێچ و په‌نا ، هه‌زار ساڵی به‌رز و نزم ، رێبوار گه‌رایه‌وه ، ره‌نجه‌ڕۆ و نا‌ئومێد ، به‌ڵام ده‌سخه‌ڕۆیی خۆی بزر کردبوو ، گه‌یشتبۆوه سه‌ره‌تای رێ ، خاڵێك که رۆژێك له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کردبوو.
دره‌ختێکی هه‌زار ساڵان ، باڵا به‌رز و سه‌وز له‌سه‌ر رێ بوو ، له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌ی دانیشت تاکو پشوویه‌ك بدات ، رێبوار دره‌خته‌که‌ی نه‌ناسیه‌وه به‌ڵام دره‌خته‌که ئه‌وی ناسیه‌وه.
دره‌خت وتی : سڵاو رێبوار ، کۆڵه باره‌که‌ت چی تێدایه ؟ ئه‌و رۆژه که ده‌رۆیشتی کۆڵه‌که‌ت هه‌موو شتێکی تێدابوو ، ده‌سخه‌ڕۆیی هه‌ره بچوکه‌که‌ی بوو ، به‌ڵام رێگا ئه‌ویشی له تۆ سه‌ند.
ئێستا له کۆڵه‌باره‌که‌تدا شوێن بۆ خودا هه‌یه ، دره‌خته‌که هه‌ندێك راستی خسته ناو کۆڵه‌باره‌که‌ی رێبواره‌وه.
رێبوار به‌هۆی سه‌سوڕمانه‌وه چاوی ده‌دره‌وشاوه وتی : وتی هه‌زار ساڵ رۆیشتم و په‌یدام نه‌کرد و تۆ له جێی خۆته‌وه ئه‌م هه‌مووه‌ت په‌یدا کردووه !
دره‌خت وتی : هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که تۆ ملی رێگه‌ت گرت و من رووم کرده ناخی خۆم . رێپێوان له ناو ناخی خۆتدا دژواتره له پێوانی رێگه‌کان!