1

بابه‌ت: < دره‌خت و رێبوار >

< دره‌خت و رێبوار >

ئاماده‌كردنی: لێزمه‌ شێخانی
له‌ کتێبی ( به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ) مسعود لعلی

کۆڵه‌ پشتی هه‌ڵگرت و به‌ڕێ که‌وت ، رۆیشت تاکو به‌دوای خوا دا بگه‌رێ و وتی : تاکو هه‌گبه‌که‌م پڕ نه‌بێت له‌ خودا ناگه‌رێمه‌وه‌ نه‌مامێکی کز و لاواز له‌سه‌ر ڕێ وه‌ستابوو ، رێبواره‌که‌ به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ رووی له‌ دره‌خت کرد ووتی : چه‌ند ناخۆشه‌ له‌سه‌ر ڕێ بیت و نه‌ڕۆیت.
دره‌خت له‌سه‌رخۆ وتی : به‌ڵام ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕۆیت و بێ ده‌ستکه‌وت بگه‌رێتته‌وه‌ ، خۆزگه‌ ده‌تزانی ئه‌وه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌رێیت هه‌ر لێره‌یه‌
رێبوار رۆیشت و وتی : دره‌ختێك چی له‌باره‌ی رێگاوه‌ ده‌زانێت ، پێکانی له‌ گڵ دایه‌ ئه‌و هه‌رگیز له‌ چێژی گه‌ڕان تێناگات. نه‌یبیست که‌ دره‌خت وتی : به‌ڵام من گه‌ڕانم له‌خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێکردووه‌ و که‌س گه‌شتی من نابینێت ، جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێ ببینێت.
رێبوار رۆیشت و کۆڵه‌ باره‌که‌ی قورس بوو. هه‌زار ساڵ تێپه‌ری، هه‌زار ساڵی پڕ له‌ پێچ و په‌نا ، هه‌زار ساڵی به‌رز و نزم ، رێبوار گه‌رایه‌وه‌ ، ره‌نجه‌ڕۆ و نائومێد ، به‌ڵام ده‌سخه‌ڕۆیی خۆی بزر کردبوو ، گه‌یشتبۆوه‌ سه‌ره‌تای رێ ، خاڵێك که‌ رۆژێك له‌وێوه‌ ده‌ستی پێکردبوو.
دره‌ختێکی هه‌زار ساڵان ، باڵا به‌رز و سه‌وز له‌سه‌ر رێ بوو ، له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌ی دانیشت تاکو پشوویه‌ك بدات ، رێبوار دره‌خته‌که‌ی نه‌ناسیه‌وه‌ به‌ڵام دره‌خته‌که‌ ئه‌وی ناسیه‌وه‌.
دره‌خت وتی : سڵاو رێبوار ، کۆڵه‌ باره‌که‌ت چی تێدایه‌ ؟ ئه‌و رۆژه‌ که‌ ده‌رۆیشتی کۆڵه‌که‌ت هه‌موو شتێکی تێدابوو ، ده‌سخه‌ڕۆیی هه‌ره‌ بچوکه‌که‌ی بوو ، به‌ڵام رێگا ئه‌ویشی له‌ تۆ سه‌ند.
ئێستا له‌ کۆڵه‌باره‌که‌تدا شوێن بۆ خودا هه‌یه‌ ، دره‌خته‌که‌ هه‌ندێك راستی خسته‌ ناو کۆڵه‌باره‌که‌ی رێبواره‌وه‌.
رێبوار به‌هۆی سه‌سوڕمانه‌وه‌ چاوی ده‌دره‌وشاوه‌ وتی : وتی هه‌زار ساڵ رۆیشتم و په‌یدام نه‌کرد و تۆ له‌ جێی خۆته‌وه‌ ئه‌م هه‌مووه‌ت په‌یدا کردووه‌ !
دره‌خت وتی : هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ ملی رێگه‌ت گرت و من رووم کرده‌ ناخی خۆم . رێپێوان له‌ ناو ناخی خۆتدا دژواتره‌ له‌ پێوانی رێگه‌کان!

2

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش برا به‌ مانایه‌

3

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

شه‌ یدا نووسی:

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش برا به‌ مانایه‌

ڕێزداری، له‌ په‌یجه‌كه‌م دانرابوو، پێم باش بوو ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه‌.

4

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

ده‌ستی تۆو وه‌ن یش خۆشبیت زۆر پڕمانا بوو سه‌رکه‌وتوو بن

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

SAWSAN نووسی:

ده‌ستی تۆو وه‌ن یش خۆشبیت زۆر پڕمانا بوو سه‌رکه‌وتوو بن

ڕێزداری خانم سه‌وسه‌ن.

6

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

جوانە...
، دەستی تۆ و ئامادەکاریش خۆش بێت بژیت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

7

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن پرمانابوو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

سه‌هه‌ند نووسی:

جوانە...
، دەستی تۆ و ئامادەکاریش خۆش بێت بژیت.

زياتر چونكه دار له باسةكة بوو بةدلم بوو، جگه له مةبةستى بنووسةكةيشى.

9

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

K O S R A T نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆش کاپتن پرمانابوو

ريزدارى كاك كؤسرةت.

10

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

ده‌ستت خۆش كاپتن پر مانا بوو

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

11

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

مةمنون كاك سامان، سلاو له هةموو كةركوك

12

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

هه‌ندێك جار بابه‌تی خۆت بخوێنتیته‌وه‌ سودی ده‌بێ، ئه‌وه‌تا تازه‌ باش له‌م دێڕه‌ حاڵی بووم!!

Sarhang Muhsin نووسی:

تۆ ملی رێگه‌ت گرت و من رووم کرده‌ ناخی خۆم . رێپێوان له‌ ناو ناخی خۆتدا دژواتره‌ له‌ پێوانی رێگه‌کان!

13

وه‌ڵام: < دره‌خت و رێبوار >

تازة بةرجاوم كةوت ,خويندمةوة .
زؤر بر مانايه دةستتان خؤش بيت

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]