4،159

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

كێتان حه‌ز ده‌كه‌ن ژماره‌تان بنوسرێت ئێمه‌ ده‌ینوسین
بۆ ئه‌وه‌ی بتونرێ زوو ئاگادار بكرێینه‌وه‌
وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زتان كرد ژماره‌تان بنوسین

4،160

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر به‌خێربێی كاك ده‌شتی
خۆشحاڵین به‌هاتنت و دڵشاد ده‌بین به‌ به‌رده‌وام بوونت
لێره‌شه‌وه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و زیاتر سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین له‌كاره‌كه‌ت ، كاری وێنه‌ گری
دووباره‌ به‌خێربێی سه‌رچاومان[/size]

4،161

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

تۆش به‌خێربێی میلان
ئه‌وه‌ ماڵی خۆته‌ تیایدا سه‌ربه‌ستی

4،162

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

کۆریا گیان نووسی:

سڵاوتان لێ بێت
من ناوم کۆریا یه‌
کچێکی ته‌مه‌ن 14-15 ساڵم له‌ پۆلی 5ی ئاماده‌یی له‌ سلێمانی
طبعآ کاک سه‌رهه‌نگ زۆر خۆشه‌ویسته‌ لامان بۆیه‌ منیش بوومه‌ ئه‌ندام لێره‌
سوپاستان ئه‌که‌م
[email protected]

زۆر به‌خێربێی كۆریا خان ، سه‌لامی خواشت لێ بێ
خۆشحاڵم كه‌ لێره‌ ده‌تبینم .
سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌شت كه‌ بۆمانت هه‌یه‌، یاخوا هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبیت و
له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بیت

4،163

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]ڕابوێره‌ به‌ سه‌ربه‌رزی به‌ نان و ئاوێ
سه‌ر دامه‌نوێنه‌ بۆ هیچ ناپیاوێ
له‌م ژینه‌ که‌ هه‌رده‌مێکه‌ دێت و ده‌ڕوا
سه‌ر مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه‌ له‌ پێناو تاوێ

ده‌ستت خۆش بێت كاكه‌ سیروان
ده‌ست خۆش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پارچه‌ شیعره‌ش[/size]

4،164

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=24]( په‌نده‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه )‌ [/size]


[size=16]خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!  ،،، مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌..!

------------------------------------

كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه‌ بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌.

------------------------------------

عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌.

------------------------------------

  بۆ ئیشی بچوك،قه‌ت تێ مه‌كۆشه‌ ، گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌.

------------------------------------

چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان




سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ( دژی دز و چه‌ته‌كان )[/size]

4،165

(37 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]ئه‌ی خوا ته‌مه‌ن درێژت بكات
به‌ڕاستی بابه‌ته‌تێكی جوانه‌ و شتی زۆر به‌كه‌ڵكی تیادا نوسراوه‌
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵواسی[/size]

4،166

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر به‌خێربێی كاكه‌ سیروان
خۆشخاڵین كه‌ لێره‌ ده‌تبینین و بوویه‌ ئه‌ندام
ڕێزمان هه‌یه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌
هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیشتان بۆ ده‌خوازین[/size]

4،167

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی كاكه‌ زریان بۆ ئێره‌
خۆشحاڵێن كه‌ لێره‌ ده‌تبینین و بووی به‌ئه‌ندام
هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین كه‌ بتوانی له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت

4،168

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

كاروان چۆمانی نووسی:

[size=16]سلاو خۆشه‌وستان
من ناوم : كاروان خه‌لكی چۆمانم
له‌ تیپی زانكۆی میللی یاری ده‌كه‌م له‌ هێلی هێرشبه‌ر
باش نیم به‌ڵام كه‌مێك ده‌زانم
هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌ی سی میلانم و
هانده‌ری سه‌رهه‌نگ موحسین و دڵدار ابراهیم و رۆنالدینهۆم
زۆرم خۆشده‌وێن
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه هه‌لێری خۆشه‌ویست  ده‌خوازم[/size]

[size=16]زۆر به‌خێربێی كاكه‌ كاروان چۆمان
خۆشحاڵێن به‌ناسینت و به‌وه‌ی كه‌ لێره‌ ده‌تبینین ، هه‌روه‌ها به‌و هه‌ست ده‌ربڕینه‌ت بۆ من
به‌هیوای ئه‌وه‌ین بتوانی به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان
دووباره‌ به‌خێربێیت [/size]

4،169

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

KAZHAN نووسی:

دةست خوش بلام تيايدا نية ؟؟؟؟

كاك كاژان چی تیا نیه‌ ؟

[size=16] ئه ندامه کی خوشه ویستی مه کو داوای کرد بوو که چونیه تی گورینی پاسووردی یاههوی بو شی بکه مه وه. منیش به خوشحالیه وه ئه م بابه ته له سه ر گورینی پاسوورد بو ئیوه ی ئازیز شی دکه مه وه.هیوادارم که سوودی لی وه ربگرن.

بی گومان زور جار پیویستیمان به گورینی وشه ی نهینی ئایدی ( مایل ) خومان دبیت ئه مه ش به هوی ئاشکرا بوونی نهینیه که له لایه ن هندی که سی تر و به گشایش باشتر وایه که له هه ر مانگه ک 2 جار وشه ی نهینی بیته گورین و هه ول بده ن ئه و نهینیه ی که بو ئایدی خوتان هه لدبژیرن سالی له دایک بوون یان ژماره ی ته له فون یان 123456 و شتی له م شیوه یه نه بیت. چونکه هه ر که سه ک بیه ویت که نهینی ئایدی که سه ک لی بدات یه که م جار ئه مانه تاقی دکاته وه.

شیکردنه وه:
•ئایدی خوتان بکه نه وه.
•دوای کردنه وه ی ئایدی ئیوه له منوی سه ره وه له سه ر Messenger کرته بکه ن تا کو منویه که ببیته وه.
•دوای کردنه وهی منو له سه ر وشه ی چواره م My account info کرته بکه ن و دوای له سه ر Yes کرته بکه ن.
•لیره لاپه ره یه کی نوی بو ئیوه دبیته وه.
•له لاپه ره ی نوی داواتان لی دکات که نهینی ئایدی خوتان بنووسن.
•دوای نووسینی نهینی دایدی خوتان Enter  لی بده ن و چاوه روان بن تاو لاپه ره یه کی نوی ببیته وه.
•له م لاپه ره یه له به شی Yahoo ID Card له سه ر Change Password کرته بکه ن تاکو لاپه ره یه کی تر بو ئیوه ببیته وه.
سه یری وینه ی خواره وه بکه:

http://i27.tinypic.com/2j3po48.jpg

•له م لپه ره یه 3 بوشایی له پیشته.
•له بوشایی یه که م نهینی کونی ئایدی خوت دنووسی
•له بوشایی دووه م و سیه ئه و نهینیه ی که ئیستا دته ویت دایبنی دنووسی ( نهینی نوی )
سه یری وینه ی خواره وه بکه:
http://i32.tinypic.com/2m3hijo.jpg

•ئاگادار به که هه ر دوونهینی نوی دبی وه ک یه ک بن و نابیت جیاوا ز بن ئه گه رنا قبوول ناکه ت.
•له کوتایی کرته له سه ر Save بکه و کاره که به سه ر که وتووانه ئه نجام درا.


Safeen_Sherwane
[/size]

4،171

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[center]سه‌لامی خوا له‌هه‌موو لایه‌ك[/center]

[center]http://img256.imageshack.us/img256/9323/yahoo20messengeryv4.png[/center]
Yahoo messenger 9.0.0.797 Beta
یاهو ماسنجر : ئه‌مه‌یان دواترینیانه‌ و زۆر گۆڕانكاری تیدا كراوه‌ و زۆر جیاوازتره‌ له‌ونیتر
به‌هیوای ئه‌وه‌ین سودی هه‌بێ بۆتان

ئه‌مه‌ وێنه‌ی دواترین یاهو ماسنجره‌كه‌یه‌
http://us.i1.yimg.com/us.yimg.com/i/us/msg/9/sp/msg9_b1_client_4.jpg

سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌ : Yahoo! Messenger 9 Beta
داگرتنی به‌رنامه‌

4،172

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی كاكه‌ گۆران گیان به‌هیوای ئه‌وه‌ین سودمان هه‌بێ بۆت
دووباره‌ به‌خێربێیت و ته‌مه‌ن درێژبیت ... س21

4،173

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

كاك ڕه‌وشت ئه‌گه‌ر پێت بكرایه‌ لینكێكی ڕاسته‌وخۆی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌شت دابنایه‌ شتێكی باش بوو
ده‌ستیشت خۆش بێت بۆ ئه‌م كاره‌ جوانه‌

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌
سوپاست ده‌كه‌ین

من نه‌متوانی دایبه‌زێنم چونكه‌ دژه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی لاپ تۆپه‌كه‌م لێنه‌گه‌ڕا دابه‌زێ .

4،176

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ كازانۆڤا خان
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت منیش نه‌مده‌زانی ...[/size]

4،177

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[size=16]ئه‌و ده‌ڵێ ساوایه‌ به‌ڵام له‌لای ئێمه‌ هه‌ر له‌دایك نه‌بووه‌ چونكه‌ زۆر زۆر خاوه‌
ده‌ی كوا بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ پێ بگرێت و گه‌وره‌بێت[/size]

4،178

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر به‌خێربێی كاكه‌ قنێ
برارام بووره‌ تازه‌ نامه‌یه‌كم بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت نارد به‌ڵام ئه‌وه‌ تازه‌ تۆم ناسیه‌وه‌ بۆیه‌ وه‌ڵامیش نه‌ده‌یه‌وه‌ قه‌یناكه‌
زۆر به‌خێربێی كاكه‌ قنێ [/size]

4،179

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی كاك ئاسۆس
هیوای ئه‌وه‌ده‌خوازم بتوانی به‌رده‌وام بیت
دووباره‌ به‌خێربێی سه‌ر سه‌رو سه‌رچاومان ...


سه‌رهه‌نگ موحسین

4،180

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]به‌خێربێیت كاك ئامانجی یاریزانی پێشوی یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانی ئێستای یانه‌ی بروسك
خۆشاحاڵین كه‌ لێره‌ ده‌تبینین ، هیوادارم بتوانی له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بیت

سه‌رهه‌نگی برات wink[/size]

4،181

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

ئێستا ئه‌گه‌ر بتوانم له‌هه‌موو به‌شه‌كان تواناتان ده‌ده‌مێ
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م .

4،182

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

gailan نووسی:

http://www.zshare.net/flash/169724785af95c0d

ئه‌مه‌م دروست کرد گه‌ر به‌دڵتان نه‌بوو ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌

ده‌ستت خۆش شتێكی ساده‌و جوانه‌
به‌ڵام نوسینه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی تێدایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی .
كاك گه‌یلان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ناوی چیه‌ كه‌ فلاشی پێ دروست ده‌كه‌ی ؟

4،183

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

[size=16]به‌ناوی خوای میهره‌بان
سه‌لامی خوا له‌هه‌موو لایه‌ك .. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران بیبینن .
من له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ هه‌ندێك شت ده‌خه‌مه‌ ڕوو ، بۆ نمونه‌ هه‌ندێك جار ئه‌ندامان بابه‌ته‌كان له‌شوێنی دروست نانوسن و پێویستی به‌گواستنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌شه‌كه‌ی خۆی بۆیه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌و شته‌ بینی با بیگوازێته‌وه‌
شێوازی گواستنه‌وه‌كه‌ش با به‌م شێوه‌یه‌ بێت ، هه‌رچه‌نده‌ ئاسانه‌ بۆ هه‌مووتان به‌ڵام ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌م به‌وێنه‌ :
* سه‌ره‌تا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ پێویستی به‌گواستنه‌وه‌ هه‌یه‌ بیكه‌وه‌ پاشان له‌خواره‌وه‌ ووشه‌ی ( بیگوازه‌وه‌ ) كلیك بكه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ..[/size]
http://archive.sherwan.net/upload/1218637966.jpg
http://archive.sherwan.net/upload/1218637966.jpg

[size=16]پاشان كه‌ ووشه‌ی بیگوازه‌وه‌ت كلیك كرد ئینجا وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ ..[/size]
http://archive.sherwan.net/upload/1218574585.jpg
http://archive.sherwan.net/upload/1218574585.jpg

[size=16]* شتێكی تریش هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ده‌فته‌ری میوانانه‌ ڕۆژانه‌ هێرشی بۆ دێت له‌لایه‌ن سایته‌ سێكسیه‌كان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بتوانرێ به‌زووترین كات ڕه‌ش بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان و ئه‌وانیتر نه‌یبینن ، هه‌رچه‌نده‌ وابزانم ئێستا ئه‌و هێرشانه‌ كه‌متر بۆته‌وه‌ .

* خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ، زۆرجا هه‌ندێك بابه‌ت پێویستیان به‌ڕه‌شكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ئێوه‌ ڕه‌شی مه‌كه‌نه‌وه‌ و بۆ ئێره‌ی بگوازنه‌وه‌ واته‌ به‌شی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌فته‌ری میوانان) به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تی سایته‌ سێكسیه‌كان بوون مه‌یگوازنه‌وه‌ ئێره‌و ڕه‌شی بكه‌نه‌وه‌ .


له‌كۆتایی بابه‌ته‌كه‌م سوپاستان ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر شتی تر هه‌بوو ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش هه‌ر شتێكتان هه‌بوو و نه‌شیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان بیبینن ئه‌وا لێره‌ بینوسن .[/size]

4،184

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ڕاستی كارێكی باشه‌ بۆمانی ده‌كه‌ی بۆیه‌ زۆر زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ت
به‌نسبه‌ت وێنه‌كانیش من وێنه‌ی زۆرم  لێره‌ داناوه‌ ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تریشم لێره‌ بڵاوكردۆته‌وه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنانه‌شت به‌دڵ نیه‌ یان ناتوانرێ به‌كار بهێنرێ ئه‌وه‌ ئاگادارم بكه‌وه‌

4،185

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

gailan نووسی:

سڵاو سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م بۆ ئه‌م مه‌کۆ جوانه‌ بژین به‌راستی شتیکی جوانه‌ من تازه‌ زانیم که‌هه‌یه‌ big_smile

به‌ڕای من گه‌ر له‌تواناتان دایه‌ دۆماینیکی بو بکرن زور باشده‌بیت نه‌ک به‌ڵاسبێت چونکه‌ ئه‌م به‌ڵاشانه‌ له‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر دان
پێم باشه‌ تا زوو بیگوازنه‌وه‌ باشتره‌

گه‌ر punbb یشتان ده‌ویت من کردوه‌مه‌ به‌ یانه‌ هه‌مووشته‌کانم گۆریوه‌ خۆشم بارم هێناوه‌ کاکه‌ شاخه‌وان و وان ده‌زانن گه‌رده‌تانه‌وێت تا بۆتان دابنێم به‌رای من یانه‌ جوانتره‌ له‌ مه‌کۆ بۆ ئێوه‌
ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوکاریه‌کیشم گه‌ر عه‌زده‌که‌ن بۆشتان ده‌گوازمه‌وه‌ بۆکوێ پێتان خۆشه‌

له‌گه‌ڵ رێزی برا بچوکتان گه‌یلان

زۆر سوپاس كاك گه‌یلان
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من بیرم له‌كڕینی شوێنێك كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌لاشه‌ ڕزگاربین
به‌ڵام جارێ نه‌متوانیوه‌ ناوێكی كورت و شایسته‌ بدۆزمه‌وه‌

ئه‌گه‌ر بتوانی نمونه‌یه‌كی یانه‌كه‌م بۆ بنێری تا بیبینم

اوكی ئینشائه‌ڵا ڕوومان ده‌كه‌ینه‌ تۆ بۆ هاوكاری كردن .. ده‌بێ ده‌رگامان له‌ڕوو بكه‌یته‌وه‌

4،186

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی كاكه‌ سه‌فین
برام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ناوه‌كه‌ی جارانت بۆ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ ؟

4،187

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[center][size=16]ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ ڕه‌وشت برام ئه‌وه‌ من ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌م دروستكرد
بزانه‌ به‌دڵته‌ ..[/size]
http://archive.sherwan.net/upload/1218533526.gif[/center]

4،188

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

vive نووسی:

من ڤیڤه 21 ساڵ ئه ندامی نوێم خۆش حاڵم به هاورێی خۆتان قبوڵم بکه ن ئنشاڵا به پێی توانا بابه تی به سود بڵاو ئه که مه وه  ...

[size=16]زۆری به‌خێربێی ڤیڤی خان
خۆشحاڵم كه‌ لێڕه‌ش ئه‌تبینم
هه‌روه‌كو خۆت باست كرد له‌بابه‌تی به‌سود بێ به‌شمان مه‌كه‌
دووباره‌ به‌خێربێی سه‌رچاومان هاتی[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ كاك ڕێدار حامد
ئه‌وه‌ منداڵ بووین له‌مزگه‌وت فێری سرودێكیان كردین هه‌رچه‌نده‌ باش بیرم نه‌ماوه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر قورئان و پێغه‌مبه‌ر بوو (د.خ)
ئه‌ویش ده‌ڵێ :-

ئاڵامان قورئانه‌
گه‌لمان موسڵمانه
موحه‌مه‌د پێشه‌وا
ئاڵامان قورئانه

به‌فر و شه‌خته‌ی چیا
هه‌رچه‌ند كۆبێته‌وه‌
به‌ڵام به‌تیشكی خۆر
زوو ئه‌توێته‌وه‌

ببورن كۆپڵه‌كانی ترم بیر نه‌ماوه‌ ... س21[/size]

به‌شی سێیه‌می دیاری هه‌فتانه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین
ئه‌مجاره‌ به‌كۆمه‌ڵێك وێنه‌ هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان
هیوادارین به‌دڵتان بێت

(1)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/pos.jpg

(2)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/2006sarhang.jpg

(3)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/9dawre.jpg

(4)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/iraq%20-%20kurdstan.jpg

(5)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/zizo.jpg

(6)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/sarhang%20-%20jwnde.jpg
سه‌رهه‌نگ موحسین

(7)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/Bmp.jpg

(8)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/rawsht2.jpg

(9)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/jojo-sarhang.jpg

(10)
http://www.sarhangmuhsin.com/deare%20hafta/rawsht.jpg

سه‌رچاوه‌
_________________
هیوادارین به‌دڵتان بێت

4،191

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

رونيا نووسی:

[size=16]ئايا هه موو كةس بۆى هةية عاشق بى  ؟؟[/size]

[size=16]به‌نسبه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ت من ده‌ڵێم عاشق بوون به‌ویست نیه‌
به‌ڵكو ده‌توانم ناوی بنێم توش بوون و واته‌ دێته‌ ڕێگه‌ت و عاشق ده‌بی به‌ڕه‌فتار یان ڕوخساری[/size]

رونيا نووسی:

[size=16]بوجى هه موو كه س ناتوانى عاشق بى ؟؟[/size]

[size=16]له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌كردن یان ده‌توانم بڵێم سیقه‌كردن كه‌م بۆته‌وه‌
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌م هه‌موو دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌نێو كوڕ و كچان هه‌روه‌كو ئاك ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌كۆی زیاتر له‌( 240 ) خۆشه‌ویستی ته‌نها ( 5 ) زه‌واج ئه‌نجام دراوه‌

شتێكی تریش هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ كه‌س ناتوانێ خۆشه‌ویستی بكات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌نج قه‌باره‌ی حه‌زی به‌چۆنیه‌تی كچێك زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تره‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌ك ، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تاده‌مرن له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌بن

هه‌نێكی تر هه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستی ناكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ ماندووی ئه‌م ڕێگایه‌ن و له‌خۆشه‌ویستی كردن هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ بۆ هاوسه‌رگیری

جۆره‌ كه‌سانێكی تر هه‌ن كه‌ له‌به‌ر یاسا و به‌رنامه‌ی خوای میهره‌بان خۆشه‌ویستی ناكه‌ن ، چونكه‌ بڕوایان وایه‌ هه‌ر عاشق بوون و خۆشه‌ویستیه‌ك به‌ره‌و هاوسه‌رگیری نه‌تبات ده‌چێته‌ بازنه‌ی حه‌رامی و به‌رده‌وام بوونی دروست نیه‌[/size]

4،192

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ڕێز و خۆشه‌ویسته‌كانم ، ناوی ده‌فته‌ری میوانان‌ ده‌گۆڕین بۆ ( یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ) ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموون

4،193

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

Rawan_sherwani نووسی:

[size=16]
گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه‌.
[/size]

ده‌ستت خۆش بێت
ووته‌كانت زۆر به‌هێزن به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌یان

ده‌ستت خۆش ڕونیا
هه‌روه‌كو باس ده‌كرێت كه‌ ئافره‌ت شه‌ره‌فی پیاوه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ پیاویش بۆ ئافره‌ت شه‌ره‌فه‌
به‌ڵام چی بكه‌ین ژیانێك تێكه‌وتووین كه‌ ئه‌مه‌ په‌یڕه‌و ناكرێت ، ئه‌گینا هه‌ردووكیان به‌ستراونه‌ته‌‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌

له‌پرسیارێك ووتووته‌ پیاو چی له ئافره‌ت ده‌وێت یان بۆچی له‌گه‌ڵی توند و تیژه‌ ؟
بۆ ئه‌مه‌شیان ده‌ڵێم پیاوی ڕاست و دروست و خوا ناس : خۆش به‌ختی و كامه‌رانی له‌ئافره‌ت ده‌وێت ، هاوشانی كردن له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و هاوشانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی ژیانی له‌ئافره‌ت ده‌وێ .
هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كرنێكی پوخت و جوانی منداڵه‌كانی لێ ده‌وێ
خۆشه‌ویستیه‌كی ئه‌به‌دی و تاهه‌تایه‌ی لێ ده‌وێ ... وه‌ زۆر شتی تر كه‌ بریتین له‌باشه‌

به‌ڵام پیاوی لاڕێ و خوا نه‌ناس و عه‌بدی هه‌وای نه‌فس به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌
بۆیه‌ ڕێژه‌ی هه‌بوونی توندو تیژی پابه‌ند ده‌كه‌م به‌ڕێژه‌ی هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌



دووباره‌ ده‌ستت خۆش

4،195

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[size=16]نهێنیه‌‌ زۆر گرنگه‌كانی ویندۆزي ئێكس پی
نێردراوه‌ له‌لایه‌ن ئومێد ته‌ها
http://www.c4kurd.com/fileup/17windows.jpg
وێندۆزی ئێكس پی كه‌ زۆربه‌مان به‌كاری ده‌هێنین زۆر نهێنی سه‌رسورهێنه‌ری تێدایه‌ كه‌ كه‌ممان په‌ی پێ ده‌به‌ین و به‌كارمان هێناوه‌. زۆریش له‌و نهێنیانه‌ زۆر سود مه‌نده‌و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ یبه‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌كاری بهێنین ئه‌وه‌ ویندۆرز خۆی بۆمان ده‌كات.
له‌م بابه‌ته‌ هه‌ندێك له‌و نهێنیانه‌ بۆ ئێوه‌ی ئازیز ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌و ئومێده‌ی به‌دڵتان بێت.
تواناى نوسین به‌ ده‌ست له‌ ویندۆز xp  دا :
له‌م كاته‌دا ئه‌توانین له‌ جیاتى به‌كارهێنانى كیبۆرد ماوس به‌كاربهَنین بۆ نوسینى شێوه‌ى پیته‌كان و پاشان شێوه‌ى پیتى چاپكراو وه‌رده‌گرێت. ئه‌و زمانه‌ سه‌ره‌كییانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێت زمانى چینى و یابانى و ئینگلیزى و كۆرىیه‌ .
ئه‌و به‌رنامانه‌ش كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كاردێن بریتین internet explorer یان به‌رنامه‌ى  Microsoft outlookله‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رنامه‌كانى Microsoft office  وه‌ك به‌رنامه‌ى  Microsoft word
بۆ دابه‌زاندنى تواناى نوسین به‌ده‌ست پێویسته‌ به‌رنامه‌ى  Microsoft office 2002  دابه‌زێنین.
پاشان له‌  control panel  دا ده‌چینه‌ سه‌ر  add remove program   پاشان Microsoft office xp پاشان  change پاشان  add remove features پاشان next ده‌كه‌ین و پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  office shared features پاشان  alternative user input پاشان  كلیكى run from my computer ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى  install  ده‌كه‌ین .
پاشان له‌  my computer دا ده‌چینه‌ سه‌ر  regional & language option
ده‌بڵ كلیكى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین  و ئایكۆنه‌ى  language  هه‌ڵده‌بژێرین و پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  details پاشان add پاشان كلیكى  hand writing recognition ده‌كه‌ین. له‌ كۆتاییدا ok  ده‌كه‌ین.
گۆرِینى ناوى كۆمه‌ڵێك فایلى زۆر له‌ یه‌ك كاتدا.
له‌م كاته‌دا هه‌موو فایله‌كان سێلێكت ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى F2 ده‌كه‌ین , پاشان ناوى یه‌كێك له‌ فایله‌كان ده‌گۆرِین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین , ده‌بینین ناوى هه‌موو فایله‌كان ده‌گۆرِێت وه‌ك  pic1,pic2,pic3.........

- sfc /scannow بۆ فایله‌كانى ویندۆز و گۆرِینى فایله‌ ناته‌واوه‌كان به‌ فایاى نوىَ.

- دانانى به‌رنامه‌ى  NetMeetingله‌ ویندۆزدا:-
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رنامه‌ى NetMeeting له‌ ویندۆزدا دابه‌زێنین ئه‌وا ده‌چینه‌ سه‌ر START  پاشان run لێره‌دا conf ده‌نوسین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین.

- له‌ كاتى بوونى كێشه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ویندۆز میدیا پله‌یه‌ر دا :-
له‌م كاته‌دا ئه‌توانین ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دابه‌زێنینه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ..
My computer ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان له‌ درایڤى c: دا ده‌چینه‌ سه‌ر program file پاشان windows media player پاشان فایلى setup ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ دواى دایه‌لۆك بۆكسه‌كاندا ده‌چین تاوه‌ك و كۆتایى دابه‌زاندنى به‌رنامه‌كه‌.

- بۆ دیارى كردنى هه‌وڵه‌كانى ئیختیراق كردنى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان له‌ لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه‌ :-
ده‌چینه‌ سه‌رstart پاشان setting پاشان control panel   پاشان administrative tool ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ Local Security Policy دا ده‌چینه‌ سه‌ر account policies  پاشان password policy پاشان ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ر enforce password history  ده‌كه‌ین و لێره‌دا ژماره‌ى ئه‌و هه‌ولاَنه‌ دیارى ده‌كه‌ین له‌ كاتى نوسینى پاسۆردى هه‌ڵه‌ بۆ چوونه‌ ناو ویندۆزه‌وه‌.

- كاتێك چه‌ند كۆمپیوته‌رێك له‌ رِێگه‌ى شه‌به‌كه‌یه‌كى ناوخۆییه‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌سترابن , ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمپیوته‌رێكى به‌رامبه‌رمان ریستارت پێبكه‌ین بىَ ئاگادارى خۆى ئه‌وا له‌ رِێگه‌ى ئه‌م كۆمانده‌وه‌ ده‌بێت:-
دواى ئه‌وه‌ى له‌ run دا   cmd ده‌نوسین ویندۆى فرمانه‌كان command prompt ده‌كرێته‌وه‌و تیایدا ئه‌م فرمانه‌ ده‌نوسین..
Shutdown -r -f -m computer name -t 50
لێره‌دا computer name  ناوى ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌به‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌مانه‌وێت ریستارتى
پێ بكه‌ین.

- له‌ ویندۆزى xp  تیراژى عربیدا هه‌ندێك پرۆگرام له‌دواى ئیشپێكردنیان به‌ شێوه‌ى نیشانه‌ى پرسیار ده‌رده‌كه‌ون و پرۆگرامه‌كه‌ش كارناكات؟
  بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر  control panel پاشان regional and language setting پاشان له‌ ئایكۆنى regional settings و له‌ ژێر به‌شى standards & formats زمانى Arabic هه‌ڵده‌بژێرین پاشان له‌ژێر به‌شى location دا یه‌كێك له‌ ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌كان هه‌ڵده‌بژێرین . پاشان له‌ژێر ئایكۆنى language دا و له‌ژێر به‌شى supplemental & language support دڵنیا بین له‌وه‌ى كه‌ install files for complex script & right to left languages ئاماژه‌ى پێكراوه‌. پاشان له‌ژێر ئایكۆنى advanced له‌ به‌شى language for non Unicode programs  عه‌ره‌بى Arabic هه‌ڵده‌بژێرین . پاشان له‌به‌شى default user account settings ئاماژه‌ى چوارگۆشه‌كه‌ى ته‌نیشتى apply all settings to the current….. ده‌كه‌ین.  پاشان كلیكى OK ده‌كه‌ین.

- له‌ كاتى روودانى هه‌ندێك كێشه‌ له‌ ویندۆز دا له‌م كاته‌دا ویندۆزه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خۆیى ریستارت ده‌كات؟؟
..بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر control panel پاشان ئایكۆنى system ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر  advanced پاشان  له‌به‌شى startup & recovery دا ده‌چینه‌ سه‌ر setting و لێره‌دا له‌ ژێر به‌شى system failure دا ئاماژه‌ له‌ ته‌نیشتى automatically restart لاده‌به‌ین. پاشان ok ده‌كه‌ین.

- كاتێك internet explorer تێك ده‌چێت چۆن ده‌توانین دایببه‌زێنینه‌وه‌ ؟؟
له‌م كاته‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر start  پاشان له‌ run دا ئه‌م برگه‌یه‌ده‌نوسین rundll32.exe setupapi,InstallHinfSectionDefaultInstall 132 C:windowsinfie.inf

- چۆن ده‌توانین ماوه‌ى ئه‌و كاته‌ بزانین كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان تێیدا ئیشیكردوه‌؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌نها ده‌چینه‌ سه‌ر run  و پاشان cmd  ده‌نووسین و ویندۆى فرمانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ . لێره‌دا فرمانى systeminfo ده‌نوسین و ئینته‌ر ده‌كه‌ین و له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاریمان پێده‌دات له‌ نێویاندا system up time  كه‌ كاتى ئیشپێكردنى كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێده‌ڵێت.

- چۆن ئه‌توانین درایڤه‌كان له‌ my computerدا بشارینه‌وه‌ تاوه‌كو كه‌س نه‌توانیت ده‌ستكارى فایله‌كانى ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بكات؟؟
  ده‌چینه‌ سه‌ر run  پاشان gpedit.msc ده‌نوسین و كلیكى ok  ده‌كه‌ین.له‌م كاته‌دا ویندۆزى group policy ده‌كرێته‌وه‌. پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر user configuration پاشان administrative templates دواتر  windows explorer , لێره‌دا كلیكى راست له‌سه‌ر  hide these specified drives in my computer ده‌كه‌ین و پاشان كلیكى چه‌پ له‌سه‌ر  property ده‌كه‌ین و enable هه‌ڵده‌بژێرین , پاشان ok  ده‌كه‌ین.

سه‌رچاوه‌ : سی فۆڕ كورد[/size]

4،196

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

halgurd_sarhang نووسی:

سلاو ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ ویسته‌کان

من  هه‌لگورد  له‌ پیرمام  19سالم

خۆشحالم که‌له‌  مه‌کۆی هاورێیه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م کاک سه‌رهه‌نگی دلو هه‌ناسه‌ بومه‌  ئه‌ندام

هیوادارم به‌  برا بچوکی خۆتان قبولم بکه‌ن

له‌گه‌ل رێزم

به‌خێربێی كاكه‌ هه‌ڵگورد
خۆشحاڵین به‌بوونی تۆ لێره‌
به‌هیوای ئه‌وه‌ین بتوانی له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت ...

4،197

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

سوپاس كاكه‌ شاخه‌وان
به‌خێربێیه‌وه‌ بۆ ناومان

ئه‌حمه‌د شوكر برام وا بكه‌ ئه‌مه‌ به‌كاربێنی
بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌نه‌كانت سه‌د له‌سه‌د ببنه‌ كوردی

4،198

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

كیبۆردی سی فۆر كورد بۆ نوسینی كوردی له‌ سایته‌ كوردیه‌كان
به‌رێزان رۆژانه‌ زۆرمان كێشه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و ده‌ركه‌وتنی له‌هه‌موو شوێنێك بێ ئه‌وه‌ی فۆنتی كوردی دابه‌زێنیت..
چۆن بتوانین كوردی بنوسین له‌ یانه‌ كوردیه‌كاندا..
چۆن بتوانین به‌ یونیكۆد بنوسین.. به‌ڵام به‌و كیبۆرده‌ی له‌ كوردستان به‌كاردێت و پیته‌كان به‌ لاتینی نه‌بێت به‌ڵكو پیته‌ كوردیه‌كان له‌ جێگه‌ی پیتی سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت بێت..
چۆن بتوانین له‌ كۆمپیوته‌رێك ئه‌گه‌ رفۆنتی كوردیشی تیا نه‌بێت زۆر به‌ ئاسنی به‌ كوردی بنوسین؟؟..
سی فۆر كورد زۆر خۆی به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانێت كه‌ كیبۆردێكی بۆ ئێوه‌ی ئازیز دروستكردوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی چۆن فۆنته‌كانی عه‌لی به‌كار ئه‌هێنیت ئه‌وهاش فۆنتی یونیكۆد به‌ هه‌مان شێوه‌ی فۆنته‌كانی عه‌لی بنوسیت؟؟
ئێمه‌ بۆ ئه‌وكاره‌ هه‌وڵمان ئه‌دا به‌ به‌رنامه‌یه‌ك یاخود له‌ سایتێكی تر نوسینه‌كانمان به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی بگۆرین بۆ یونیكۆد.. به‌ڵام له‌مه‌ولا پێویست ناكات و به‌ هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه‌ی ئێمه‌وه‌ ئه‌توانن راسته‌و خۆ به‌ كیبۆردی ئاسایی یونیكۆد بنوسیت..
ئه‌م كاره‌ش زۆر بله‌ سانایی ده‌كرێت و به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌بیته‌ خاوه‌نی ئه‌و كاره‌و ئه‌توانیت به‌ ئاسانی رزگارت بێت له‌و كێشه‌یه‌...
ئه‌م كاره‌ش ئاسانكاریه‌كی زۆرت بۆ فه‌راهه‌م دێنێت و ئیتر له‌ نێوان نوسینی كیبۆردی كوردی خۆمان و لاتینی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گیر ناخۆیت و ته‌نها دوو شێوه‌ نوسین به‌كار ئه‌هێنیت یه‌كه‌م كوردی و عه‌ره‌بی به‌یه‌كه‌وه‌ و دوهه‌م ئینگلیزی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵمان داوه‌ به‌ هه‌مان كیبۆرد هه‌م كوردی و هه‌م عه‌ره‌بیش بنوسیت پێویست نه‌كات بۆ نوسینی ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌وڵ بده‌یت فۆنتی تر به‌كار بهێنیت..
ئه‌م كاره‌مان ته‌نها بۆ زیاتر پێشخستنی سایتی كوردی و نوسینی كوردیه‌ له‌ كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و ئاسانكاریه‌كی بێ وێنه‌یه‌ بۆ نوسینی كوردی به‌ كیبۆردی كوردی نه‌ك به‌ كیبۆردی لاتینی وه‌كو چۆن ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌كاری ئه‌هێنین..
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ڤێرژنیه‌تی و هه‌ر كه‌م و كورتیه‌كی تێدا بوو زۆر به‌ سوپاسه‌وه‌ پێشنیاره‌كانتان ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر چاوان و به‌ دڵێكی فراوانه‌وه‌ لێتانی وه‌ر ئه‌گرین..
ئه‌وه‌ی له‌م كیبۆرده‌ ره‌چاو ئه‌كرێت:
1-نوسینی (ێ) به‌ یه‌ك جار ئه‌نوسرێت واته‌ به‌ شیفت + ی نه‌ك وه‌كو جاران به‌ نوسینی ی +( شیفت +ض) ئه‌مه‌ش كورتكردنه‌وه‌یه‌كه‌.. هه‌روه‌ك چۆن (ڕ) به‌ ته‌نها (شیف +ر) ئه‌بێت و (ڵ) به‌ (شیفت + ل) ئه‌بێت..
2-دوو ووشه‌ یه‌كسه‌ر به‌ هۆی كیۆرده‌كه‌وه‌ ئه‌نوسرێت كه‌ ئه‌وه‌ ئاسانی و مۆركی كورد بونی كیبۆرده‌كه‌ ده‌ر ئه‌خات ئه‌ویش به‌ (شیف + F) ووشه‌ی (كورد) ئه‌نوسرێت و (شیفت + U) ووشه‌ی (C4K) سی فۆر كورد ئه‌نوسرێت وه‌كو كارێكی زۆر ساده‌و دیاریه‌كی زۆر بچوكی سی فۆر كورد بۆ ئێوه‌..
3-هه‌وڵمان داوه‌ چۆن ئێوه‌ی ئازیز به‌ كیبۆردی كوردی ئه‌نوسن و فۆنته‌كانی عه‌لی و هه‌له‌بجه‌و زانستان چۆن به‌كار هێناوه‌ ئه‌میش هه‌روه‌كو ئه‌وبێت تاكو لێ تێك چونێك نه‌بێت و چۆن خێرا فێری نوسین بویت ئه‌وها بمێنیته‌وه‌..
به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌زمه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و سود مه‌ند بێت بۆتان..
چۆن ئه‌م كیبۆرده‌ به‌كار ئه‌هێنیت..

سه‌ره‌تا لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ داونلۆدی ئه‌و كیبۆرده‌..

ئێره‌ش لینكێكی تره‌ به‌ فایلی رار.


كاتێك زیپه‌كه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ فایلێكی تێدایه‌ به‌ ناوی سی فۆر كورد و ئه‌و فایله‌ سێت ئه‌پ بكه‌ تا ته‌وا ئه‌بێت ..
دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ ته‌واو بوو
بچۆره‌ كۆنترۆڵ پانه‌ڵ و له‌وێ Regional and Language Options هه‌ڵبژێره‌ له‌وێش به‌شی Language هه‌ڵبژێره‌..
وه‌كو له‌م وێنه‌یه‌ دیاره‌

http://www.c4kurd.com/kb/01.jpg

دوای ئه‌وه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر Details و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت br>
http://www.c4kurd.com/kb/02.jpg

لێره‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ئێمه‌ دوو جۆر كیبۆردمان هه‌یه‌ یه‌كێكیان ئه‌و كیبۆرده‌ ئاساییه‌ی هه‌مانه‌ كه‌ پێشتر به‌ فۆنته‌كانی عه‌لی پێمان نوسیوه‌ ئه‌و كیبۆردی ئینگلیزی..
ئێستا ئه‌بێت ئێمه‌ كیبۆردی سی فۆر كورد دابمه‌زرێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یونیكۆد بنوسین و له‌ هه‌مو شوێنێك بخوێنرێته‌وه‌..
ببۆیه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر ADD و ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت:

http://www.c4kurd.com/kb/03.jpg


لێره‌ هه‌وڵ بده‌ زمانێك هه‌ڵبژێره‌ بۆیه‌ ئێمه‌ زمانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌نیمان بۆ هه‌ڵبژاردویت و تۆش ئه‌وه‌ ھه‌ڵبژێره‌.. وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌ دیاره‌.. br> ئه‌مجاره‌ له‌ خوار ئه‌وه‌وه‌ و له‌به‌شی Keyboard Layout دا ناوی C4kurd بدۆزه‌ره‌وه‌ هه‌ڵی بژێره‌.. وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌

http://www.c4kurd.com/kb/04.jpg


ئه‌وكات ئۆكه‌ی بكه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ڵت و شیفته‌كانی لای راست و چه‌پ تاقی بكه‌ره‌وه‌ سه‌یر ئه‌كه‌یت بویته‌ خاوه‌نی كیبۆردێك كه‌ زۆر ئاسانكاریت بۆ ئه‌كات له‌ كانی نوسین له‌ سایته‌ كوردیه‌كان و هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌و هه‌موو كه‌سێك له‌م دونیایه‌ ئه‌توانێت بیخوێنێته‌وه‌...
ئئه‌م وێنه‌یه‌ش شێوه‌ی پیته‌كانه‌ له‌سه‌ ركیبۆرده‌..

http://www.c4kurd.com/kb/kb001.jpg

ئه‌م وێنه‌شیان شێوه‌ی پیته‌كان له‌گه‌ڵ داگرتنی شیفت دا..


http://www.c4kurd.com/kb/kb02.jpg

به‌و ئومێده‌م به‌ بێ كێشه‌ بتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن و هه‌ر پرسیارو شتێكیشتان لا دروست بوو ئه‌وه‌ به‌شێكی تایبه‌تمان له‌ یانه‌ی كوردستان كردۆته‌وه‌ ئه‌توانن پرسیاری تیا بكه‌ن.. br> هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوو بن..

سه‌رچاوه‌ C4KURD

4،199

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

[size=16]ده‌ستت خۆش ڕونیا خان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
من ده‌ڵێم باشترین په‌روه‌رده‌ كردن بۆ منداڵ به‌رنامه‌ی خوداییه‌ ئه‌ویش كه‌ له‌قورئانی پیرۆز باس كراوه‌

سێ هۆكار باس ده‌كه‌م كه‌ ده‌بنه‌ هۆی خراپ بوونی منداڵ :
* كار نه‌كردت به‌ به‌رنامه‌ی خوا له‌په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵ
* گوێ نه‌دانی دایك و باوك به‌منداڵه‌كه‌ی و لێنه‌پرسینه‌وه‌ی
* براده‌ری خراپ[/size]

ببورن له‌به‌ر نه‌بوونی كات نه‌متوانی پێناسه‌ی ئه‌و سێ هۆكاره‌ بكه‌م

4،200

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ستتان خۆش بێت
به‌ڵام بۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ چاوه‌ڕێتانین ( یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
                                                             یان ( مه‌كۆی ........
                                                             یان ( ده‌فته‌ری میوانان