سوپاس براکه‌م بژی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
سوپاس براکه‌م بژی
زۆررر سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
زۆرررررررر سوپاس خوشکی ئازیزم ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌قوربان بژی
زۆررر سوپاس براکانم بژی
ده‌رۆم
ئه‌وا کاتی مال ئاوای هات
ئه‌رۆم و هاتنه‌وه‌م نیه جارێکی تر
وه‌ره دوا جار امێزم لێبده
وه‌ره با بۆنی قژت بکه‌م
ئه‌رۆم ئه‌م جاره به‌ره‌و ته‌نیای
به‌ره‌و شوێنه نادیاره‌کان
ئه‌رۆمه که‌نار هێلانه‌ی بالنده بالشکاوه‌کان
خۆ منێش فه‌رقێکم نیه له‌گه‌لیان
ئه‌وان بالشکاو
من دلشکاو
که‌س ناتوانێ رێگام بگرێت
نه تۆ
نه حه‌جه‌ل
نه دایکم
ناوه‌ستم ..چوونکه به‌س منم که تا دوا هه‌ناسه بێده‌نگم
یتر بۆ من کۆتایی کاته
گوولم تووخوا نه‌که‌ی رؤژێک له یادم بکه‌ی
من باش بگره له دلتا
بیرت نه‌چێت ئه‌وشه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌سته‌کانم ده‌خه‌وتی
ئه‌و شیعرانه‌ی که شه‌وانه به‌رانبه‌ر به چاوه‌کانتا ده‌مخوێندنه‌وه
ئه‌و سلاوانه‌ی که له به‌یانیه ماندووه‌کان لێم ده‌کردی به دلی ماندوومه‌وه
ئه‌مانه دوا ووشه‌کانمن
دوا نیگامن بۆت
ئه‌بم به رۆشه‌بایێکوو وون ده‌بم لێت
ئه‌بم به بارانێکوو به لافاوم هه‌موو یادگاریه‌کان ده‌شۆمه‌وه
به‌لکوو خه‌ونێک ببم بۆت
له هه‌ستانتدا یتر وون بووم
بێ ئه‌وه‌ی لێت تێر بم ئه‌رۆم
بێوه‌فای دنیا‌و و مرۆڤه‌کانیش وا له دلما
وه‌ک په‌ره‌سێلکه‌ی بێ بال تێپه‌ر ئه‌بم به‌سه‌ر امرۆشدا
KURDO22
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول امین
خوشكی موسلمان خۆت دابپۆشه به‌شێوه‌يه‌كی شه‌رعی كه‌خواو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم پێی رازین
ئه‌و جل و به‌رگو مكياجه‌ی كه‌ئه‌يكه‌يت به‌هيج شێوه‌يه‌ك رێگه‌ی پێنه‌دراوه له‌شه‌رعدا وه‌هيچ پاساوێكت نيه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خوای گه‌وره
ئه‌كه‌ر وه‌ڵامت ئه‌وه‌يه كه ئه‌ڵێیت من خوام خۆش ئه‌وێت و ئه‌مه‌ش به‌سه
منيش پێت ئه‌ڵێم نه‌تبيستوه خواگه‌وره ده‌فه‌رمه‌ێت (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) سوره‌تی ال عمران31)واته(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.) وه ئه‌گه‌ر جوابت ئه‌وه‌يه كه‌ئه‌م شتانه‌ی كه‌ئه‌يكه‌يت شتێكی گه‌وره نيه ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمٌ) سوره‌تی نور 15)
واته(له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه)وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێيت هێشتا منداڵم كه‌گه‌وره بوم حيجاب ئه‌كه‌م منيش پێت ئه‌ڵێم ئايا مردن گه‌وره‌و بجوكی ده‌زانێت؟؟
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێت دوای شووكردن خۆم جاك ئه‌كه‌م، پێت ئه‌ڵێم نه‌تبيستووه كه پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (أن العبد ليحرم الرزق بذنب يصيبه) له‌وانه‌يه خوا به‌هۆی گوناهه‌كانته‌وه بێ به‌شت بكات له‌زه‌واج, وه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێيت من مێرده‌كه‌م رازی نييه خۆم داپۆشراو بكه‌م، پێت ئه‌ڵێم (لاطاعة لمخلوق في معصية الخالق)...واته(گوێ رایه‌لی هیج دروست كراوێك ناكرێت،له سه‌رپێجی كردنی خوای گه‌وره) ئه‌ڵێيت ده‌وروبه‌رم گالته‌مپێ ده‌كه‌ن، ئه‌وا منيش پێت ئه‌ڵێم ئه‌بێت پێت خۆش بێت نه‌ت بيستووه كه‌جه‌نده گالته‌یان به پێغه‌مبه‌رو پياو جاكان كراوه جونكه ئه‌مه ڕێگای كه‌سانه باشه له‌دنيادا.........وه‌له‌وانه‌شه بڵێت به‌رگه‌ی گه‌رمای حيجاب ناگرم، منيش پێت ئه‌ڵێم (قل نار جهنم أشد حرا) بزانه ئاگری دۆزه‌خ زور گه‌رمتره
مه‌شلێ دڵ پاكی شه‌رته و گرنگتره له حيجاب كردن منيش ئه‌لێم ئه‌كه‌ر دڵت پاك بوايه ئه‌وا ئيشه‌كانت و جل و به‌رگيشت هه‌مووی جاك ئه‌بوو بۆ نه‌تبيستووه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (أن في الجسد مضغة أذا صلحت صلح الجسد كله وأذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب) واته(له‌ناو لاشه‌ی مرۆڤ پارچه گۆشتێك هه‌یه،ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه گۆشته‌چاك بوو،ئه‌وه هه‌موولاشه‌كه چاك ئه‌بێ،وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه گۆشته خراپ بوو،ئه‌وه هه‌موو لاشه‌كه‌ش خراپ ده‌كات،ئه‌ویش دڵه))
وه له‌كۆتاييدا خوشكه‌كه‌م له‌خوا بترسه له‌حال و باری خۆت دا وه‌له‌خوا بترسه له‌گه‌نجێتیدا پێش پير بونت وه له‌خوا بترسه به‌رامبه‌ر گه‌نجانی موسلماناندا.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
س(فه ی‌س بوك)
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=iJbLaXnI650[/youtube]
دوو كراسی شازاده دیانا به به‌هاى 276 هه‌زار دۆلار فروشران
KTV ...
خانه‌ى جولیان بۆ مه‌زادكردن ڕایگه‌یاند ، كه‌وا دوو كراسی خانمه شاژنى كۆچكردوو دیانا له مه‌زادێكدا له بیفرلى هیلز به به‌هاى 276 هه‌زار دۆلار فروشران .
ئه‌م دوو كراسه له‌لایه‌ن كاسرین ووكر دووراون ، كه یه‌كێك بوو له به‌رگ دووروه‌كانى دیانا ، ئه‌مه‌ش له‌كاتى پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ل شازاده چارلز له ساڵی 1981 ئاماده‌كراون .
كراسی یه‌كه‌م له قوماشی كریبی ڕه‌ش و له‌سه‌ر شێوه‌ى هیندى دروستكراوه ، وه له‌كاتى گه‌شته فه‌رمیه‌كه‌یدا له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ ولاتى هیند له ساڵی 1992 له‌به‌رى كردبوو ، به به‌هاى 114 هه‌زار دۆلار فروشرا .
هه‌روه‌ها كراسی دووه‌م كه له‌كاتى ڤیستیڤالى سیینه‌مای كان له ساڵی 1987 له‌به‌رى كردبوو ، به به‌هاى 123 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى فروشرا .
به‌رێوه‌به‌رى خانه‌ى دارین جولیان ده‌لێت" كڕیاره‌كان له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا به‌شداریان له‌م مه‌زاده‌دا كردووه ، وه ئه‌م دوو كراسه‌ى دیانا له‌وانه‌یه بگوازرێنه‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌ك .
جێی باسه له‌گه‌ل نمایشكردنى ئه‌م دوو كراسه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لى كه‌سایه‌تى و ئه‌ستێره‌كانى هۆلیوود ، له‌وانه‌ش په‌یكه‌رى مارلین دیتریچ و گلوریا سوانسون و مارلین مۆنرو فروشران .
[center][size=20]ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی که به دره‌خته‌کانه‌وه ده‌وه‌رن هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام گه‌ڵای باشتر‌و جوانتر جێ یان ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێک که‌سیش وه‌ک ئه گه‌ڵایانه‌ن له ژیانماندا
ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیری به پاره بوایه خه‌ڵکی سه‌ره‌یان بۆ ده‌گرت بۆ کڕینی سه‌رم سوڕماوه که هه‌ندێک خه‌ڵکی به پاره‌که‌یان مه‌ی و شه‌راب ده‌کڕن عه‌قڵی پێ فه‌رامۆش ده‌که‌ن
ئـەگـەر بـمزانـیایـە ژیــانم تـا ئـێرا دەهــات،، زیــاتر ئـاگام لـەخۆم دەبـوو!!
نــابــێت بڵێیت هـەمـوو ئەو هـەڵانەی کـردوومە گـەوجانـە بــوون !!
بـاشـترە هـەندێـک پــرسیــار هــەیە بـیزانـی ، وەک لـەوەی هــەمـوو وەڵامێــک بــزانی،،!
کــاتـێک کـۆمـەڵـێک کـەس بـەردت تێــدەگرن ، تــۆ دەتـوانیت بـە دوو جــۆر وەڵامـیان بـدەیتـەوە ـ یــان تــۆش وەک ئــەوان بــەردیـان تێ بــگریتــەوە ، یـان بـەردەکان بـەکاربێنیت بــۆ دروستــکردنی قــەڵایـەک !
هه‌ر ده‌نگێ له سروشته‌وه بێت جۆرێک مۆسیقیه ، به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێ ده‌رکی پێ بکات
هه‌ڵۆ
[/size] [/center]
جارێک کورێک به کچێکی وت ناوت چیه
کچه‌که‌ش وتی ناوم له‌ناو هه‌موو باخچه‌کاندا هه‌یه
کچه‌که مه‌به‌ستی گوڵ بوو .کوره‌که‌ش وتی ناوت سۆنده‌یه
- خاتوونی عه‌دنان كه‌ریم و كامكاران له میدیاكانی ئێران
ـ زۆربه‌ی ئاژانس، ماڵپه‌ڕه و رۆژنامه دیار و به‌رچاوه‌كانی ئێران، به بایخه‌وه هه‌واڵی تۆماركردنی "خاتوون" ئه‌لبوومی نوێ عه‌دنان كه‌ریم و سه‌با كامكار، له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكارانیان بڵاوكرده‌وه.
[imgr]http://www.peyamner.com/filesbank/news/ … 024652.jpg[/imgr]
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا زۆربه‌ی ئاژانسه ناوداره‌كانی هه‌واڵ و ده‌نگووباس و ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه گرینگه‌كانی ئێران، به بایخه‌وه هه‌واڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومی "خاتوون" به ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری كورد عه‌دنان كه‌ریم و خاتوو سه‌با كامكار، له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی كامكارانیان بڵاوكرده‌وه، له‌وانه: ئاژانسه‌كانی "ایرنا" IRNA، "ایسنا"ISNA ، "فارس"Fars News ، "ایلنا"ILNA ، "پانا"PANA ، "اریا" ARYA، "برنا" BORNA، "میراس فرهنگی" CHN، "شهر"Shahr ، "افتاب" Aftab، "كورد پرس"Kurd Press ، ئاژانسی "سینه‌ما پرێس" Cinema Press، ئاژانسی هونه‌ری "ئارتنا" Artna، ئاژانسی خه‌به‌ری رۆژ" Dayna، "هونه‌ر نیوز" Honar News و چه‌ندین ئاژانسی دیكه‌ی ئێران.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه گرینگه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران گرینگییه‌كی تایبه‌تیان به ئه‌لبوومی خاتوون داوه، له‌وانه: رۆژنامه‌ی "شه‌رق"، رۆژنامه‌ی سینه‌مایی "بانی فیلم"، رۆژنامه‌ی "رووزگار"، رۆژنامه‌ی "فه‌رهیخته‌گان"، رۆژنامه‌ی "دونیای اقتساد"، رۆژنامه‌ی "جام جه‌م"، رۆژنامه‌ی "رووزان"، رۆژنامه‌ی "وته‌ن امروز"، رۆژنامه‌ی "ئێران"، رۆژنامه‌ی "سیاسه‌ت رووز" و رۆژنامه‌ی "ارمان روابت عمومی".
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كانی "موزیكی ئێمه"، "ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی موسیقی ئێران" ، "موسیقی پارس"، "اخبار موسیقی ایران"، "اكیپ"، "ناشكیبا"، گۆڤاری میوزیكی ئێران"، "پورتال موسیقی ایران"، "رندان مه‌ست"، "سبد نیوز"، "سینمای ن‌و"، "اختر نیوز" ، "ببین نیوز"، "خبر فارسی" ، ماڵپه‌ڕی "فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری پارێزگای كوردستان" و كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌ی ئێران هه‌ر كامه‌یان به شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌م رووداوه هونه‌رییه كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه جۆراوجۆره‌كانی ئێران به هه‌واڵی ئه‌لبوومی "خاتوون"ی عه‌دنان كه‌ریم و
كامكاره‌كان لاپه‌ڕه‌كانی هونه‌ری و لاپه‌ڕه‌ی كۆتایی رۆژنامه‌كه‌یان رازاندۆته‌وه و ئه‌م مانشێتانه‌یان بۆ هه‌واڵه‌كه‌یان داناوه:
ـ رۆژنامه‌ی"شه‌رق": "خاتوون ئه‌لبوومی نوێی گرووپی كامكاران"
رۆژنامه‌ی "رووزگار": خاتوونی كامكاره‌كان
ـ رۆژنامه‌ی "رووزان": خاتوون ئه‌لبوومی نوێ كامكاره‌كان به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم
ـ رۆژنامه‌ی "بانی فیلم": "به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم و سه‌با كامكارإ؛ "خاتوون" ئه‌لبوومی نوێ كامكاره‌كان تۆماركرا"
ـ رۆژنامه‌ی "فه‌رهیخته‌گان": كامكاره‌كان ئه‌لبوومی "خاتوون" بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ـ رۆژنامه‌ی "جام جه‌م": خاتوونی كامكاره‌كان
ـ رۆژنامه‌ی "دونیای اقتساد": "نوێترین ئه‌لبوومی كامكاره‌كان"
ـ رۆژنامه‌ی "سیاسه‌ت رووز": "تولید البوم جدید كامكارها" واته "به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومی نوێ كامكاره‌كان"
ـ رۆژنامه‌ی "ئێران":"كامكاره‌كان ئه‌لبوومی خاتوون بڵاوده‌كه‌نه‌وه"
ـ رۆژنامه‌ی "وته‌ن امروز": خاتوون ئه‌لبوومی نوێ كامكاره‌كان
ئاژانسی هه‌واڵنێری "مێهر" Mehr News له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ موزیكزانی كورد هوشه‌نگ كامكار و گۆرانیبێژی ناوداری كورد عه‌دنان كه‌ریم وتووێژی تایبه‌تی ئه‌نجامداوه كه بڕیاروایه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئه‌م ئاژانسه بڵاوبكرێته‌وه.
peyam
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=bYXIEi22 … re=related[/youtube][/center]
[size=16]له ئه‌وروپا یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان ئه‌نجامدرا كه دایكێك منداڵدانی خۆی به‌كچه 25 ساڵانه‌كه‌ی به‌خشی.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی تیلگراف بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر چاندنی ئه‌و منداڵدانه سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وا ئوتوسون كه ئافره‌تێكی بازرگانی دانیشتووی شاری ناتینگهامه ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت كه منداڵدانی خۆی پێشكه‌ش به كه‌سێكی دیكه بكات.
هه‌روه‌ها پزیشكانی ئه‌نجامده‌ری پرۆسه‌ی هیوادارن نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه، سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی سارا 25 ساڵه كه له كاتی له‌دایكبوونیدا به‌بێ هه‌بوونی كۆئه‌ندامی زاوزێ به‌دنیا هاتووه، ئێستا له‌رێگه‌ی چاندنی منداڵدانی دایكییه‌وه دوگیان بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری گروپی پزیشكانی پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌ڵێت; نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی منداڵدان یه‌كێكه له ئاڵۆزترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌رووی ته‌كنیكیه‌وه، ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه له پرۆسه‌كانی چاندنی گورچیله، دڵ و جه‌رگ زۆر دژوار تره.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ دژواریی رێگه‌گرتن له خوێنبه‌ربوون گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ماری خوێنبه‌ر به‌منداڵدان به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه.
په‌یامنێر[/size]
له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی به‌هه‌شت دا ڕووبارێك یان چه‌ندڕووبارێكی لێیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( الشهداء على بارق نهر بباب الجنة ، في قبة خضرا‌ء ، يخرج اليهم رزقهم منالجنة بكرة وعشيا )
واته ( شه‌هیده‌كان رۆحیان ده‌چێته ناو گومه‌زێكی سه‌وز لای ڕۆخی ڕووبارێكی به‌رده‌م به‌هه‌شت ، له‌به‌هه‌شته‌وه هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك رزقیان بۆدێت ) وه هه‌روه‌ها ده‌توانرێت فه‌رمووده‌كه‌ی مالیكی كوڕی ئه‌بو سه‌عسه‌عه‌ی ئه‌نصاریش خوای لێ رازی بێت بهێنرێته‌وه به‌به‌ڵگه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( ....رفعت لى سدرة المنتهى ، فأذا نبقها مثل قلال هجر ، واذا ورقها مثل اذان الفيلة ، واذا اربعة انهار ، نهران باطنان ، ونهران ظاهران ، فقلت: ماهذا يا جبيرل ؟ قال : أما الباطنان فنهران في الجنة ، واما الظاهران فالنيل والفرات ) واته ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر له دووره‌وه چوار ڕووبار دیار بوو دوو ڕووبار له‌ناو به‌هه‌شته‌وه دوانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت ئه‌و دووانه‌ی ناو به‌هه‌شت [پێده‌چێت كه‌وسه‌رو هسه‌لسه‌بیل بێت ( والله أعلم ) ، وه ئه‌و دووانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت فورات و نیله ( سه‌رچاوه‌كه‌ی كه له به‌رده‌م به‌هه‌شت دایه خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت كه چۆن ده‌یهێنێنت و له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ڵی ده‌قوڵێنێت )] به جبیریلم ووت ئه‌وانه چین ؟ فه‌رمووی ئه‌وانه دوو ڕووباریان له به‌هه‌شتدایه وه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شتن نیل و فوراتن وه ئه‌م دوو ڕووباره پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ردارانبچنه ناو به‌هشته‌وه لێی ده‌خۆنه‌وه وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ده‌گێرته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (یساق الذين اتقوا ربهم الى الجنة زمرا حتى اذا انتهوا الى باب من ابوابها وجدوا عنده شجرة من تحت ساقها عينان تجريان ...) واته ( ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ته‌قوای خوایان كردوه به‌ڕێ ده‌كرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت تاكو ده‌گه‌نه به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شت دره‌ختێكی گه‌وره ده‌بینین كه دوو ڕووباری له‌ژێر دا ده‌ڕوت ..)
[center]فرميسـکـی چــاوم
فرميسـکـی بــێ نــازی چــاوم وامــه‌زانـه بــێ هۆيه
ئازاری بـێ حـه‌دی دڵــم بۆ کۆچ و ســه‌فــه‌ری تــۆيه
به‌بــێ چـرپه بـه‌جيت هێشتم ئــه‌شکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی بـه‌روخسارم خـه‌وی شه‌وت لێ زراندم
چه‌ند سه‌يره کاتێ ئــه‌م بينــی هـه‌ر ده‌ڵێی منت نه‌ديوه
بيرت چوو چه‌نده ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه
بـێ مروه‌ت بـووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا بـه‌تۆ که بێ ووه‌فايت کرد به خوو
له‌بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆبوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه‌فه‌رت دوودێر نامه‌ت بۆنه‌ناردم
DLER MUHAMAD
[/center]
سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی
سوپاس گوڵه‌که‌م بژی
زۆر زۆرررر به‌خێر بێیت به‌رێز گیان
هیوای به‌رده‌وامیت له یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
سه‌رکه‌وتوبیت بژی
سوپاس براکه‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
ههههههههههههه
وه‌ڵآ زۆررر جوانن به کارێکی هونه‌ری زۆررر جوانیان نه‌خشه‌یان له‌سه‌ر دروست کردوه
ده‌ست خۆش خوشکی ئازیزم سه‌رکه‌وتوبیت بژی
زۆرررر سوپاس خوشک ۆ براکانم هیوادارم به لدتان بوبن بژی:)
زۆررر سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی
سوپاس براکه‌م بژی
زۆررر سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ
وه‌ڵا برام Alfredo Relaño ئه‌م مارانه جوانن ها زۆریش
جارێكیان كورێكی ره‌زیل به‌نیازه داوای ئیلاقه‌ی خۆشه‌ویستی له كچێك بكات و ده‌عوه‌تی ئه‌كات بۆ نان خواردن،، كاتێك پێی ده‌ڵێت كچه‌كه رازی نابێت... كوره‌كه‌ش ده‌ڵێت : باشه هه‌ركه‌سه‌و پاره‌ی خۆی بدات
[center]فرمێسک و ژان
وا ده‌بینم ئاگردانی ته‌مه‌نی تۆ داگیرساوه وه‌کو پشکۆ
وا ده‌بینم سه‌رت له سه‌ر سنگی نامۆیه‌که به‌بێ هۆ
واده‌بینم له ئینجانه‌ی خۆزگه‌کانما په‌ره‌ی گوڵم ده‌ژاکێنی
تۆزی رقت به‌سه‌ر په‌ره‌ی یاده‌کانما ده‌بارێنی
ئێستاش فرمێسک و ژان بۆته هاورێی ته‌نیایی من
نوقمی ده‌ریایی خه‌مم ده‌که‌ن هیواکانیش بون به دووژمن
((بریار نامیق))[/center]
1- ئەنەسی كوڕی مالیك (ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: ( جبریل )( علیه‌السلام) هات بۆلای پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم) یاری دەكرد لەناو منداڵەكاندا گرتی ودای بە زەویدا و لای دڵی لەت كرد و دڵی دەرهێناو پارچە گۆشتێكی لێ دەركرد و فڕێ ی دا ووتی: ئەوە بەشی شەیتانە لە تۆدا ، و پاشان دلێ شۆردەوە لە تەشتێكی ئاڵتون دا كە پڕ بوو لە ئاوی زەم زەم و پاشان خستیەوە جێ ی خۆی و بەیەكیەوەلكاندەوە و منداڵەكان ڕایان كرد بۆ لای (حەلیمە) و پێیان ووت : محمد كوژراوە ئەوانیش، چوون بۆ لای و بینیان پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ڕەنگی تێك چووە .
ئەنەس (ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: من جێگەی دورینەوەكەیم دەبینی لە سنگیدا ) (1). هەروەها لە ڕیوایەتەكەی ئیبن و ئیسحاق دا لە (پَوری) كوڕی یەزیدەوە ئەویش لە خالدی كوڕی مەعدانەوە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت هەندێ لە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) پرسیاریان لە پێغەمبەركرد ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا پێمان ڕاگەیەنە سەرەتایی پێغەمبەرایەتیت چۆن بوو، فەرمووی:
((نعم ، أنا دعوة أبي إبراهيم ، و بشارة أخي عيسى ، و رأت أمي حين حملت بي انه خرج منها نور أضاءلها قصور الشام ، و استرضعت في بني سعد بن بكر ، فبينما أنا مع أخ لي خلف بيوتنا نرعى بهما لنا اذ أتاني رجلان عليهما ثياب بيض بطست من ذهب مملوءة ثلجا فاخذاني فشقا بطني ، و استخرجا قلبـي فشقاه فاستخرجا منه علقة سوداء فطرحاها ، ثم غسلا قلبـي و بطني بذلك الثلج حتى أنقياه )) قال (( ثم قال أحدهما لصاحبه: زنه بعشرة من أمته، فوزنني به‌م ، فوزنتهم، ثم قال: زنه بمائة من أمته فوزنني به‌م فوزنتهم ، ثم قال زنه بألف من أمته فوزنني به‌م فوزنتهم، فقال: دعه عنك فوالله لو وزنته بامته لوزنها )) .واتە : ( من دوعاكەی ئیبراهیمی باوەگەورەم بووم ومژدەی عیسای برام بووم ودایكم بینی نوریــــَك لێوەی دەرچووە كۆشكەكانی شامی ڕوناك كردەوە و لە ناو كوڕانی بەنی سەعدی كوڕی بەكردا دایەنگا بووم و لەوێ بە خێو كرام وە كاتێ من و برایەكم لە پشتی ماڵەكانماندا مەڕمان دەلەوەڕاند ، دوو پیاو كە پۆشاكی سپی یان لەبەر دابوو هاتنە لای من و تەشتێكی ئاڵتونییان پێ بوو كە پڕ بوو لە بەفر، پاشان منیان گرتوو دڵیان دەرهێنام و كردیان بە دووكەرتەوە و پارچەیەكی ڕەشیان لێ دەرهێنا و فرێیان دا پاشان دڵیان شۆردمەوە بەو بەفرە و سكیشیان شۆردم تا پاكیان كردەوە و یەكێكیان بەوی تریانی ووت : بیكێشە بە دەكەس لە ئومەتەكەی ( واتە:ئیمانی دەكەس لە ئومەتەكەی ) ئەویش منی كێشا لە دە كەسەكە قورس‌تر بووم ، پاشان وتی: بیكێشە بەسەد كەس لە ئومەتەكەی ، ئەویش منی كێشا لە سەد كەسەكەش قورس‌تر بووم ، پاشان ووتی: بیكێشە بە هەزار كەس لە ئومەتەكەی ئەویش منی كێشا من لە هەموویان قورس‌تر بووم دوایی ووتی: وازی لێ بهێنە ئەگەر بیكێشیت بە هەموو ئومەتەكەی هەر ئەو قورسترە ) (2).
2- عوتبەی كوڕی عەبدی سولەمی(ڕه‌زای خوای لێبێت) دەفەرموێت پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم) كرد‌و پێی ووت: سەرەتای پێغەمبەرایەتیت چۆن بووە ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) ؟ ئەویش فەرمووی: ((كانت حاضنتي من بني سعد بن بكر ، فانطلقت أنا و ابن لها في به‌م لنا ، و لم أخذ معنا زاداً فقلت: يا أخي إذهب فاتنا بزاد من عند امنا ، فانطلق أخي و مكثتُ عند البهم ، فاقبل طيران أبيضان كانهما نسران فقال أحدهما لصاحبه : أهو هو؟ قال: نعم ، فاقبلا يبتدراني ، فاخذاني فبطحاني إلى القفى ، فشقا بطني ، ثم استخرجا قلبـي ، فشقاه فاخرجا منه علقتين سوداويين ، فقال احدهما لصاحبه: اتني بماء ثلج ، فغسلا به جوفي ، ثم قال: اتني بماء برد ، فغسلا به قلبـي ، ثم قال : اتني بالسكينة ، فذراها في قلبـي ، ثم قال أحدهما لصاحبه ، خطه ، فخاطه و ختم عليه بخاتم النبوة . فقال أحدهما لصاحبه: اجعله في كفة ، و اجعل الفا من أمته في كفة ، فاذا أنا انظر إلى الألف فوقي ، اشفق ان يَخًر علىّ بعضهم فقال: لوأن أمته و زنت به لمال به‌م ، ثم انطلقا و تركاني ، و فرقت فرقا شديدا ، ثم انطلقت إلى أمي فاخبرتها بالذي لقيته ، فاشفقت على ان يكون البس بي ، قالت: اعيذك بالله ، فرحلت بعيرا لها فجعلتني أو فحملتني على الرّحل ، وركبت خلفي حتى بلغنا إلى أمي فقالت: أديت أمانتي و ذمتي ، و حدثتها بالذي لقيت ، فلم يرعها ذلك ، فقالت لي: رأيت خرج مني نور أضاءت منه قصور الشام)).
واتە: ( دایەنگا و ساوایەتیم لە بەنی سەعدی كوڕی بەكر بوو من و كوڕێكی ئەو ئافرەتە (واتە: برای شیریم) كاتێك لە ناو مەڕەكانماندا بوین خواردنمان لەگەڵا خۆماندا نەبرد بوو من بە براكەم ووت: بڕۆرەوە بۆلای دایكمان و هەندێ پێویستیمان بۆ بهێنە براكەم ڕۆیشت و من بە تەنیا مامەوە ئەوەندەم زانی دوو باڵندەی سپی بەرەو لای من هاتن وەك داڵ وابوون ، یەكێكیان بەوەی تریانی ووت : ( أهو هو ) ئەوە ئەوە ، ئەویش وتی: بەڵێ ئەوە پاشان هاتن ومنیان گرت و خستمیان بە پشتا بە سەر زەویدا و سكیان لەتكردم و دڵمیان دەرهێنا و كردیان بە دوو پارچەوە و پاشان دوو پارچەی ڕەشیان لێ دەرهێنا و یەكێكیان بە هاوەڵەكەی تری ووت: ئاوێكی بەفراوم بۆ بێنە ، ئەویش بۆی هێناو هەموو ناوسكمی پێ شۆردەوە پاشان ووتی: ئاوێكی سەهۆڵاوم بۆ بێنە ئەویش هێنای و دڵمی پێ شۆردەوە دوای ئەوە ووتی: هێمنی وئارامیم بۆ بهێنە، ئەویش هێنایی و پاشان ئەوی تریان پرژانی بەسەر دڵمداو دوای ئەوە یەكێكیان بە هاوەڵەكەی تری ووت . بیدورەرەوە ، ئەویش دووریەوەو مۆری پێغەمبەرایەتی پیا ناو ئەوی تر بەوی ووت : بیكەرە لایەكی تەرازووەكەوە . وە هەزار كەسیش لە ئومەتەكەی بكەرە ئەولایەكەی تری .
دەفەرموێت: من بەچاوی خۆم تەماشای هەزار كەسەكەم دەكرد لە سەر و خۆمەوە دەترسام كەهەندێكیان بكەونە خوارەوە بەسەرمدا ، ئنجا ووتی: ئەگەر بە هەموو ئومەتەكەی بیكێشیت هێشتا ئەم لە ئومەتەكەی قورسترە ، ئنجا هەردووكیان ڕۆیشتن و منیان بەجێ هێشت ، وە من زۆر زۆر ترسام و گەڕامەوە بۆ لای دایكم و پێم ڕاگەیاند ئەوەی بەسەرمدا هات ، ئەویش ترسا لەوەی كە من ئەقڵم تێك چووبێت ووتی:( أعیزك بالله ) پەنات پێ دەگرم بە خوا، دوای ئەوە ووشترێكی ئامادە كردوو منی خستە پێش خۆی و لەدوای منەوە سواربوو ، بەڕێكەوتین هەتا هێنامیەوە بۆ لای دایكم و پێ ی ڕاگەیاندو ووتی: ڕاسپاردەكەی خۆمم بەجێ گەیاند و هێنامەوە ، پاشان بە سەرهاتی منی بۆ گێڕایەوە كە دایكم بەلایەوە سەیر نەبوو ، ووتی: من كاتێك لە سكمدا بوو ڕووناكیەكم بینی لێمەوە دەرچوو ، هەموو كۆشكەكانی شامی ڕووناك كردەوە ) .(3)
فةرموودة
KTV ...
شێلم یا شه‌لغه‌م (Turnips) سه‌وزه‌یه‌كى نیشاسته‌ییه و مادده‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت كه ده‌ماره‌كانى خوێن به‌رو خوێن هێنه‌ر گه‌وره ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆى فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها هاتۆچۆى خوێنیش زیاد ده‌كات.
زانایابى به‌ریتانیا له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواردنى شێلم خوێنبه‌ره‌كان له تۆشبوون به ره‌قبوون ده‌پارێزێت، به‌وه‌ى كه مادده دژه ئۆكسانه‌كانى ناو شێلم دژى مادده یان كۆلكه سه‌ربه‌سته‌كان ده‌وه‌ستن و نایه‌لن كۆلسترۆلى خه‌راپ LDL به كردارى ئۆكسان له‌سه‌ر ناوپۆسى خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت.
به ووته‌ى پسپۆران، شێلم هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ڤیتامینه‌كانى گرووپى (B) كه له رووى كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنه‌وه ده‌وله‌مه‌نده، هۆكارێكى باشه بۆ سوككردنى نیشانه‌كانى هه‌وكردنى رۆماتیزمى جۆمگه‌كان له ئاوسان و ئازار و سخبوون ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه ووزه‌یه‌كى چاك ده‌به‌خشێته مرۆڤ و حه‌زى سێكس زیاد ده‌كات و هاوكارى نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش و دابه‌زینى كێشى زیاده ده‌كات .
زۆربه‌ى خه‌لك شێلم له وه‌رزى زستاندا به‌كارى دێنن ، به‌وه‌ى مرۆڤ له په‌تا و له‌رزو تا و كۆكه و قۆرگ ئێشان هه‌لامه‌ت ده‌پارێزێت و فاكسینێكى سرۆشتیه بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ.
هه‌روه‌ها خواردنى شێلم به‌هۆى رێژه به‌رزه‌كه‌ى له ڤیتامین E ، رۆلى هه‌یه له پاراستنى خانه‌كانى مێشك به تایبه‌ت له كاتى كزبوونى فرمانه‌كان كه په‌یوه‌سته له ته‌مه‌نى دره‌نگى دا .
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=PqzPZfEUjSo[/youtube]
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
زۆرر سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ بژی
زۆررر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئیوه‌ی گوڵیش خۆش بێت بژی
سوپاس بۆ ئیێوه‌ی گوڵ ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت بژی
زۆررر سپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ خوشک ۆ براکانم بژی
زۆر سپاس بۆ ئیوه بژی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]