421

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس کاک ئه‌حمه‌د گیان

422

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاست ده‌که‌م

423

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

برام من به‌ هه‌موو شتێک ده‌گرم فه‌رقیان پێ ناکه‌م ههههه
سوپاست ده‌که‌م

424

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ئای های دونیا
به‌راستی هه‌ووی وایه‌
ئێستا ئاوای لێهاتووه‌

425

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]سه‌فه‌ر
هه‌موو شتێک له‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌ستى پێکرد که‌ خانمێکى میهره‌بان به‌ گریانه‌وه‌ به‌خۆى و دوو جانتا دیارى جوانه‌وه‌ خۆى کرد به‌ ژوورداو باوه‌شى به‌ باوکمدا کرد و تێرگریا به‌سه‌ریدا. پاش نه‌ختێک بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و خانمه‌ میهره‌بانه‌ نه‌نکى ئێمه‌یه‌و له‌ وڵاَتێکى تر ئه‌ژى و بۆ پێنج ساڵ ئه‌چێت باوکمى نه‌بینیوه‌، به‌ ڕێگاى قاچاخ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبوو بۆ سلێمانى.
ئه‌و خانمه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌یانووت نه‌نکى منه‌ به‌رده‌وام باوه‌شى پیائه‌کردم، بۆی ئه‌گێڕامه‌وه‌ که‌ ئه‌و دایکى دووهه‌مى منه‌و به‌ منداڵى به‌رده‌وام له‌ شیرى مه‌مکه‌کانى ئه‌وم خواردووه‌. چه‌ند سه‌عاتێک له‌ گه‌یشتنه‌که‌ى نه‌گوزه‌رابوو که‌ ده‌ستى به‌ جانتا جوانه‌که‌یدا کردوو یه‌کى جووتێک گواره‌ى جوانى ئاڵتوونى کرده گوێی من و خوشکه‌کانم، من سه‌ره‌تا نه‌مئه‌توانی باوه‌ڕ به‌وه‌بهێنم که‌ ئه‌و به‌ڕاستی نه‌نکی منه‌.
ـ نه‌نک یه‌عنى چى؟!
خودایه‌ چۆن ئه‌بێت هه‌رکه‌س جوتێک گواره‌ت له‌ گوێبکات و بڵێ نه‌نکى تۆم و تۆش باوه‌ڕ بکه‌یت.
خوشکه‌کانم زووتر قبوڵى نه‌نکى تازه‌یان کرد و دواتر ڕۆیشتنه‌ به‌رده‌رگاو به‌ فیزه‌وه‌ گواره‌کانیان پیشانى هاورێکانیان داو به‌سه‌رهاتى نه‌نکى تازه‌یان بۆ گێڕانه‌وه‌.
ئه‌و کاتانه‌ من منداڵێکى چڵکنى پێنج ساڵانى ته‌نهابووم، که‌ پڕبووم له‌ پرسیاری جۆراوجۆرو هه‌رگیزیش که‌س نه‌بوو وه‌ڵامم بداته‌وه‌، دایکم هه‌میشه‌ به‌خۆیى و جله‌ڕه‌شه‌کانى به‌ریه‌وه‌ یان بۆ برا شه‌هیده‌کانى ئه‌گریا یان بۆ به‌ختى هه‌رگیز خۆشى نه‌دیوى خۆى، ئافره‌تێکى تابڵێى میهره‌بان به‌ڵام ده‌ستخاڵى له‌به‌رده‌م پرسیاره‌ سه‌یره‌کانى مندا. باوکێک یان له‌سه‌فه‌ربوو یان مه‌ست و شه‌ڕانى. ده‌ستێکی نادیار هه‌میشه‌ پاڵی پێوه‌ئه‌نام، نازانم خوایه‌ گیان ئه‌و ده‌سته‌ ده‌ستی تۆ بوو یان باوک و دایکم، که‌ هه‌میشه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆم دوور ودوورترتان ئه‌خستمه‌وه‌.
من تائه‌هات ته‌نهاو ئاشکراتر سێبه‌رێکی نائومێدیم له‌ کۆتایى شته‌کاندا ئه‌بینى، ته‌نانه‌ت له‌و ده‌رپێ سوورمه‌و هێله‌که‌ قه‌یفانه‌و کراسه‌ پرژه‌ خومپارانه‌شدا، که‌ مریه‌مى دراوسێمان زۆر وه‌ستایانه‌ ئه‌یدورین و به‌نرخێکى زۆر گران پێى ئه‌فرۆشتین. له‌ویاشدا نائومێدى هه‌بوو، پرسیارم هه‌بوو، پرسیارى به‌بێ وه‌ڵام و پرسیار له‌ کۆتایى شته‌کان، نائومێدى و شه‌ڕکردن و سوێندخواردن له‌ پرسیار نه‌کردن، له‌و هه‌موو بۆچیانه‌ له‌ شته‌کاندا، له‌و شته‌ تازانه‌ى که‌ چاوه‌ مناڵانه‌کانى من نه‌ختێک گه‌وره‌تر ئه‌یانبینى.
دایکیشم نه‌یئه‌زانى که‌ کچه‌ قژ کورته‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ى، به‌دوو چاوى پڕ له‌پرسیارى نه‌پرسراوه‌وه‌ چى ئه‌وێت و چى له‌ مێشکه‌ پچوکه‌که‌یدا حه‌شارداوه!‌
من خۆشم نه‌مئه‌زانى که‌ بۆچى هه‌میشه‌ له‌ یارییه‌کاندا ئه‌مویست ببم به‌ دایک، ببم به‌ دایکێک که‌ مێرده‌که‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا بکات وه‌لێ هه‌میشه‌ش تاقه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى مناڵه‌ گاڵتینه‌کانى هه‌بێت.
ئێستاش ناتوانم تێبگه‌م که‌ چۆن له‌ ماڵه‌باجێنه‌کاندا کاتێک مێرده‌ گاڵتینه‌که‌ى پێنج ساڵه‌یم شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ئه‌کردم ئه‌متوانى خوڕخوڕ فرمێسک به‌چاوه‌کانما بێته‌خواره‌وه‌. من بۆ وابووم، من دڵنیام که‌ شتێک له‌ مێشکى مندا ئه‌گوزه‌را جیاواز له‌ مناڵه‌کانى تر، ئاه چه‌ند قورس و گه‌وره‌بوو، چه‌ند حه‌زم له‌ هه‌ڵکوڕمان له‌ سوچى تاریکى ژووره‌کان و بیرکردنه‌وه‌ له‌ شته‌کان ئه‌کرد.
پاش سێ ڕۆژ گریان و وڕکگرتن له‌ خواردن من که‌وتمه‌ دواى ئه‌و خانمه‌ میهره‌بانه‌، که‌ به‌ میهره‌بانییه‌کانى خۆى ڕایهێناین پێى بڵێین دایه‌ ته‌لێ. من وه‌عدم به‌ خۆمدابوو که‌ سه‌فه‌ربکه‌م، کورت یان درێژ گرنگ نه‌بوو، من حه‌زم له‌ سه‌فه‌رو بینین و ژماردنى عه‌مودى ئه‌و ڕیگا دوورو درێژو تازانه‌بوو که‌ بڕیارمدابوو به‌هه‌رچ قیمه‌تێک بووه‌ وه‌ تا ژماره‌ له‌ مێشکمدا هه‌بوو بیان ژمێرم.
دوو شه‌وو دوو ڕۆژ به‌ سوارى ئه‌سپ به‌ ڕێگای قاچاخدا ڕێکه‌وتین تا گه‌یشتینه‌ شارێک که‌ ناوى مه‌ریوان بوو. مه‌ریوان چه‌ند جوان و ساحیر و شین بوو، هه‌موو شتێک تازه‌و جوان بوو، شه‌قامه‌کانى مه‌ریوان دوورو درێژ تربوون له‌و گه‌ڕه‌که‌ى که‌ له‌ سلێمانى لێى ئه‌ژیاین. چه‌ند خۆشبوو له‌ ماشێندا دانیشتیتایه‌و هه‌ر بڕۆیشتیتایه‌و بیرت بکردایه‌ته‌وه‌و عه‌موده‌ له‌ ژماره‌ نه‌هاتووه‌کانت بژماردایه‌. هه‌موو شته‌کان له‌ چاوه‌کانمدا جوانبوون تا ئه‌و پرسیاره‌ وه‌ک با بێ پرس خستمیه‌ ناو باوه‌خوڵێێیه‌که‌وه‌.
ئه‌ى که‌ى ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌؟ ئه‌ى کوا دایکم؟ واى چه‌ند بیرى بۆنى دایکمم ئه‌کرد، ته‌نانه‌ت بیرى کراسه‌ ڕه‌شه‌که‌شى. من له‌ کوێ بووم، ئه‌ى مریه‌م و ڕه‌نگاو ڕه‌نگى جله‌کانى، ئه‌ى خوشکه‌کانم و بووکه‌ په‌ڕۆینه‌کانیان؟ ئه‌ى باوکم، باوکى گایه‌ک خاس و گایه‌ک خراپم؟ ئه‌ى کێ له‌گه‌ڵ دایکم بگری کاتێک باوکم مه‌ستى ئه‌کردو شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ئه‌کرد؟ ئه‌ى کوا حه‌وشه‌که‌مان و حه‌وزى ئاوه‌که‌و مانگه‌ که‌رتبۆکه‌ى ناوى؟
واى چه‌ند بێتاقه‌تى عه‌مودى کۆڵانه‌ پیس و چه‌په‌ڵه‌که‌مان بووم، ئه‌ى کوا ماڵ ماڵۆکێکان ‌و هاوڕێکانم؟ ئه‌و هه‌موو شته‌ جوان و ناشیرینانه‌ى وه‌ک بیستنى ناوى لیمه‌ندۆزى ده‌میان پڕئه‌کردم له‌ ئاو، ئاواش له‌ناکاو پڕیان ئه‌کردم له‌ پرسیار. ئه‌و ڕۆژه‌ بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م سه‌رکێشى سه‌فه‌ره‌م له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى دوور خستومه‌ته‌وه‌، تازه‌ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ به‌سه‌رچوون، سه‌رده‌مى دزینى لیمه‌ندۆزى و ترش و خوێ له‌ دۆڵابه‌ سه‌وزه‌که‌دا. تازه‌ که‌س له‌ ماڵ ماڵۆکییه‌کاندا نابێته‌ هاوڕێ و مێردم. من سه‌رى مناڵه‌ گاڵتینه‌کانم نادۆزم، تازه‌ ڕابردووى جوان ته‌واو، ته‌نها ئێستا هه‌بوو، ئێستایه‌ک پڕپڕ له‌ ترس و تۆقینى تۆپ و ته‌یاره‌و ئاواره‌یى.
ئه‌وکاته‌ى به‌ده‌م ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌وه‌ به‌ هێواشى وه‌ک ده‌ستهێنانم به‌سه‌ر سه‌رى مناڵه‌ گاڵتینه‌کانى ناو ماڵ ماڵۆکێکانى هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌وبه‌رمدا که‌وتبوومه‌ گریان، دوو که‌نیشکى چه‌ند ساڵ گه‌وره‌تر له‌خۆم هاتن و به‌ چپه‌ پێیان ووتم: که‌ ئه‌وان پورى منن و ئه‌توانم به‌ناوى خۆیانه‌وه‌ بانگیان بکه‌م "نه‌رمین و سه‌با". بردمیانه‌ ناو داڵانێکى درێژو تاریکه‌وه‌، دایان نیشاندم و گوێم له‌ خڕه‌ى هه‌ڵڕشتنی شت گه‌لێک بوو، پاشان پێیان ووتم چاوه‌کانم توند توند بنوقێنم. دواتر که‌ چاوه‌کانم کرده‌وه‌، واى واى ئه‌مه‌ خه‌ونه‌، که‌واته‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش هه‌ر به‌شى سه‌ره‌تاى ئه‌م خه‌ونه‌یه‌، که‌واته‌ به‌یانى به‌‌ده‌نگى دایکم خه‌به‌رم ئه‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌ڵێ ده‌ ڕۆڵه‌ هه‌سته‌ وا نیوه‌ڕۆیه‌.
زۆرباشه‌ که‌واته‌ ئه‌وه‌نده‌ى گرفانه‌کانم بیگرێت موورو ئه‌به‌مه‌وه‌ بۆ سه‌مه‌ر و ده‌ریا، ئیدى نه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ناله‌بارانه‌ له‌ دایکم ئه‌که‌م که‌ تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌یانى نییه‌و نه‌ لیمه‌ندۆزی له‌ دۆڵابه‌ سه‌وزه‌که‌ ئه‌دزم. هه‌زاران هه‌زار مووروى جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌به‌رده‌ستمدا دانرابوون، ئه‌و دوو که‌نیشکه‌ جوان و جل به‌نه‌وشانه‌ که‌ گوایه‌ پوره‌کانى من بوون، پێیان ووتم: تا ملم تواناى هه‌ڵگرتنى قورسى ملوانکه‌کانى هه‌یه‌، ئه‌توانن ملوانکه‌م بۆ بهۆننه‌وه‌، وه‌ له‌به‌یانیشه‌وه‌ ئیدی له‌گه‌ڵیان بم و مورمورێن بکه‌م. من بووم که‌ بڕیارم ئه‌دا کام له‌ موورووه‌کانم ئه‌وێت، ئه‌و دوو که‌نیشکه‌ش ئه‌یانکرد به‌په‌ته‌وه‌. به‌خۆمم ئه‌وت مادام ئه‌م سه‌فه‌ره‌ هه‌مووى خه‌ونه‌ و هه‌مووى سه‌عاتێک ناخایه‌نێت چش با ملوانکه‌که‌م درێژترین ملوانکه‌ى دنیابێت.
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ خه‌ون نه‌بوو، به‌یانى نه‌ نیشانێک له‌ حه‌وزو مانگى که‌رتکراوم بینى، نه‌دایکم و نه‌ ئیدى به‌خه‌ونیش ده‌رپێى جلى کوردیم کڕى و نه‌ده‌ستیشم گه‌یشته‌وه‌ دۆڵابه‌ سه‌وزه‌که‌مان. به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێرانه‌وه‌ پاش دوو ساڵ و نیو توانیم له‌ نیوه‌ڕۆیه‌کى گه‌رمدا به‌ کۆمه‌ڵێک دیارى جوانه‌وه‌ وه‌ک ئه‌و خانمه‌ نازداره‌ که‌ ڕۆژێک ناگه‌هان خۆى کردبوو به‌ ماڵه‌که‌ماندا منیش ده‌رگاى حه‌وشه‌که‌م ئاوا ترازاندو خۆم کرده‌وه‌ به‌ژووردا.
دایکمم بینى تا ئێستاش به‌رده‌وام جلى ڕه‌شى له‌به‌ردایه‌و به‌رچاوى ڕه‌ش بۆته‌وه‌، که‌مێک له‌ جوانیه‌که‌ى
جارانی که‌م بۆته‌وه‌، من له‌ جێی خۆمدا حه‌په‌سام کاتێ که‌ باوه‌شی پیاکردم و ته‌نها و ته‌نها هه‌ر دوو ماچی کردم.
دڵنیابووم ڕۆژگارێکی تر کاتێ توانیم وه‌ڵامى هه‌ندێک له‌ پرسیاره‌کانم چنگبکه‌وێت، ئه‌وسا من سه‌فه‌ره‌ دوورو درێژه‌کانى خۆم ده‌ست پێئه‌که‌م و ئه‌و له‌حزه‌ى ته‌نهاییه‌تان بۆ باس ئه‌که‌م، که‌ دایکم ئه‌وه‌نده‌ ته‌نهاو وه‌ڕس بوو، دواى دووساڵ و نیو دوورى لێى ته‌نها دوو ماچى کردم، ته‌نها دوان، کوێرببم گه‌ر درۆبکه‌م.

سه‌حه‌ر ڕه‌سایی [/size]

426

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]هانا
ئێستا.. منی ون له‌ ته‌مومژی ڕه‌شی غوربه‌تا
گه‌ڵای دره‌ختی گیانم هه‌ڵوه‌ری..
له‌ ناو بڵێسه‌ و گڕی مه‌ینه‌تا
*

ده‌توخوا وه‌ره‌..
بیابانی دڵم.. تینوی کانیاو - شەیدای سێبه‌ره‌
ده‌توخوا وه‌ره‌..
با سه‌رابه‌کان ببن به‌ شه‌تاو
دره‌خت سه‌ر بکا به‌کۆشی هه‌ورا..
هاژه‌ بێته‌وه‌ ناو چه‌می سوتاو
*

ده‌توخوا وه‌ره‌..
له‌تینوێتی‌د‌ا..
هه‌ور خنکاوه‌
لوتکه‌ بێ به‌فره‌
دره‌خت سوتاوه‌
ده‌توخوا وه‌ره‌..
دڵ نوقمی ئه‌شکه‌.. مه‌رگ چاوه‌ڕێمه‌..
خاکێکی سوتاو مه‌زار و ڕێمه‌
*

با بگه‌ڕێمه‌وه‌ به‌ره‌و جیهانی سه‌وزی مناڵیی
با هه‌ست به‌بۆسۆی پرچی سوتاوی ڕۆژه‌کان نه‌که‌م..
نه‌ڵێم.. ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌ختانه‌م دیوه‌
به‌هاران جارجار چه‌پکێ گوڵاڵه‌..
بگرمه‌ ده‌ست و به‌ دایکم بڵێم..
ڕاسته‌ گوڵاڵه‌ خوێنی شه‌هیده‌؟
ته‌رمی شه‌هیدم هێشتا نه‌دیوه‌
که‌ تۆ هاتیت و مناڵ بومه‌وه‌..
ده‌مه‌و ئێواران مه‌لی سه‌رنجم..
له‌ داوی تیشکی زه‌رده‌.. ده‌ئاڵێ
خۆرم لێ ئه‌بێ به‌ تۆپێکی سوور یان پرته‌قاڵێ
به‌ دایکم ئه‌ڵێم.. ئه‌چمه‌ سه‌ر لوتکه‌ و ئه‌یگرمه‌ باوه‌ش
خۆر ئه‌هێنمه‌ ژووره‌که‌مه‌وه‌..
چرامان ناوێ شه‌وی تار و ڕه‌ش
*

ده‌توخوا وه‌ره‌..
با سه‌رابه‌کان ببن به‌ شه‌تاو
دره‌خت سه‌ر بکا به‌کۆشی هه‌ورا..
هاژه‌ بێته‌وه‌ ناو چه‌می سوتاو

ژه‌نه‌راڵی پایز[/size][/center]

427

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]خۆکوشتن
(- ئای.. که‌ی بێ چه‌قۆی ژێر سه‌رینه‌که‌ت..
له‌ قوڵپی خوێنتا گه‌رم بێته‌وه‌؟
یان مردن بمرێ و له‌ ژووره‌که‌تا..
هه‌وری خۆکوشتن بڕه‌وێته‌وه‌؟)
*

- که‌ نیوه‌شه‌وان.. هانا بۆ مه‌رگ.. مه‌رگی خۆم ئه‌به‌م
ڕوخسارێکی کاڵ.. له‌ دووره‌وه‌ دێ.. کاڵ هه‌ر وه‌کو ته‌م
هه‌تا دێ تۆخ و تۆختریش ئه‌بێ..
له‌ پڕا ئه‌ڵێم.. ئای.. خۆ هاتووه‌!
سه‌ری ناوه‌ته‌ سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
زه‌رده‌ ئه‌یگرێ و
زۆر به‌ خامۆشیی.. له‌ سیمای مردووم.. ورد ئه‌بێته‌وه‌..
منیش چه‌قۆکه‌ ئه‌شارمه‌وه‌..
نه‌فره‌ت له‌ بیری خۆکوشتن ئه‌که‌م
پێی ده‌ڵێم.. گیانه‌.. ئاگر له‌ گیانی ته‌زیوم به‌رده‌..
با دڵ و سینه‌ی پڕ له‌ ئازارم له‌ت و په‌ت نه‌که‌م
زه‌رده‌ ئه‌یگرێ و
که‌ هه‌نگاوێکیش به‌ره‌و ڕووی ده‌نێم..
به‌جێم ئه‌هێڵێ..
سیمای کاڵ.. کاڵتر.. کاڵ ده‌بێته‌وه‌
دیسان ژووره‌که‌م که‌یل ئه‌بێته‌وه‌ له‌ زایه‌ڵه‌ی گۆڕ..
هه‌زاران تابووت.. له‌ناو چاوانما.. ئه‌خولێته‌وه‌
له‌ ته‌م و مژا.. په‌ل ده‌هاوم و
جارێکی تریش هانا بۆ چه‌قۆ ڕه‌شه‌که‌ ئه‌به‌م..
چه‌ند ساتێک نابا.. به‌ر له‌ مردنم.. ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
سیمای تۆخ.. تۆختر.. تۆخ ئه‌بێته‌وه‌
سه‌رله‌نوێ ده‌ستم سارد ئه‌کاته‌وه‌
کوشتنی خۆمم بیر ده‌باته‌وه‌[/size]
[/center]
[center]

[size=16]محمد عمر عثمان
ژه‌نه‌رالی پایز[/size]
[/center]

428

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]په‌شیمانی دادت نادا

به‌سه‌ ئیتر بۆچی ئه‌‌گری به‌سه‌ر یادگاری ئه‌ویندا ؟
چاوه‌رێی گوڵی دڵ مه‌که‌ له‌ وه‌رزی گه‌ڵا وه‌ریندا

چه‌ند جار وتم ماڵی ئه‌وین له‌ خۆت مه‌که‌ به‌که‌لاوه‌
که‌چی ئێستا په‌شیمانی بۆ دیداری ئه‌م دوو چاوه‌

جارێکی تر مه‌یه‌ ژوانم گوێ له‌ گریانت ناگرم
ئێستا دره‌ختی خه‌نده‌م و گوڵی فرمێسک ناگرم

ئه‌و کاتانه‌ بۆت ئه‌گریام که‌ له ‌باوه‌شما ئه‌نوستی
یه‌که‌م هه‌نگاو که‌ جێت هێشتم له‌ دڵما مرد خۆشه‌ویستی


((هه‌رێم یاسین ))   
    [/size]
[/center]

429

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]له چاوی كام عاشق بنوارم عه شقی خۆمی لێبچۆرێ

له چی عه شقێكا خۆم ون كه م وه ك ئێستاكه نه خاته گۆرێ

هێنده له عه شق بێزارم قه ت حزبه عاشق بونیش ناكه م

هێنده عه شقیا پێم دۆراندوه ئێستا له بونی خۆم ناگه م

چه ند بێزارم هه رگیز ناڵێم له عاشق بون په شیمانم

به ڵام سه د هێنده ی ساتی عه شقم ئێستا خۆش بوه ژییانم

hawkar[/size][/center]

430

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16][center]   
كات پایزێكى خه‌ماوى بوو ،
بیرم دێ ڕوحى جوانى ئه‌وین گیانى ئه‌دا ،
ناسكى ته‌مه‌نێكى نێرگزى وه‌ك گه‌ڵاكان ده‌وه‌را،
ساته‌ خۆشه‌كان ده‌رونیان به‌وێرانى جێهێشت و سۆزیان نه‌ما،
ئه‌م ناوه‌یان پڕ كرد له‌ بارانى ژێر هه‌ورى ته‌ما ،
دیده‌ى نیگا بۆ دوا جارماڵئاوای كردله‌ تروسكایى هیوا،
ئیتر نازانم كریستاڵه‌كانى ناخى غه‌ریبێك چۆن شكا
،ویستم به‌قه‌ده‌ر بڵێم ، سڵاو :ئه‌وه‌ منم ،
هاورێى و میوانى تۆم له‌وه‌ته‌ى هه‌م،
هه‌رله‌سه‌ر خوانى تۆش خانه‌خوێم،
ده‌ سه‌یرم كه‌ له‌ چى ئه‌چم؟
هێرۆیه‌كى جێماو یا ده‌ریاى بێ ئاو
له‌م جیهانه‌ نامۆیه‌.. سه‌یره‌ ؟
چۆن هاتم ..هه‌وارى بێ نازى دڵ له‌وه‌ نه‌ده‌چوو
به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو شیوه‌نه‌ بگرێ و نه‌مێنێ ،
ئیتر نه‌ما له‌گه‌ڵ شنه‌ى سه‌ر دلۆپه‌ شه‌ونمێ
به‌ره‌و دورگه‌ى سپى سه‌فه‌رى كردوو
له‌ زه‌ماوه‌ندى وه‌رزى لێكدابڕانا دوا هه‌ناسه‌ى دا،
له‌دوایدا په‌ڕه‌ى گوڵێكى بێ هێزى كرده‌ دیارى و
له‌به‌هارێكى بێ ئاوى موحیبه‌تدا نه‌توانرا بچنرێته‌وه‌و
هه‌ر له‌وێدا به‌ زیزى له‌ گۆڕنرا......

هۆنراوه‌ی نیگار ئه‌حمه‌د[/center][/size]

431

(37 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

[size=16]من که‌لهوڕیم[/size]

432

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاست ده‌که‌م

433

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس برام

434

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ههههههههههههههه
چاک بوو برام

435

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ناڵێین هه‌مووی
بۆ وا تووره‌ بوی ؟

hhhhhhhhhhhh

437

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

چیه‌ ئه‌توش ؟؟

438

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ی باشه‌ بابزانین

439

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس

440

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

سوپاس

441

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=16]زیكرەكانی دوای نوێژ زۆرن، بەشێوەیەكی گشتی سوننەتە لەدوای نوێژە فەرزەكان ئەمانە بووترێت:.

(1) یەك جار بووترێت: (اللَّهُ أَكْبَرُ)( 1) واتە پەروەردگار گەورەو بەدەسەڵاتە.

(2) سێ جار بووترێت: (اسْتَغْفَرَ اللَّهَ، اسْتَغْفَرَ اللَّهَ، اسْتَغْفَرَ اللَّهَ)(2 ).

(3) یەك جار بووترێت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرك وَشُكْرك وَحُسْن عِبَادَتك)( 3).

(4) یەك جار بووترێت:( اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلام وَمِنْك السَّلام تَبَارَكْت يَاذَا الْجَلال وَالْإِكْرَام)( 4)

(5) یەك جار : (آيَة الْكُرْسِيّ)( 5) بخوێنرێت.

(6) یەك جار سورەتی (الإِخْلاص سورةتى:(الْفَلَقِ) سورةتى: (النَّاسِ ) بخوێنرێت( 6)

(7) (33) بووترێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ) (33)( الْحَمْدِ لِلَّهِ) (33) (اللَّهُ أَكْبَرُ)، وە یەك جار بووترێت (لا إلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِير)(7 ).

([1]) ابن عَبَّاسc) دةفةرموويَ من بة(اللَّهُ أَكْبَرُ) دةم زانى كة ثيَغةمبةر(h) لة نويَذ بووةتةوة(البُخَاريّ(842).

(2) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (1362).

(3) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد (1522) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح ا لتَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب(1596).

(4) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (1363).

(5) صَحيح: أَخْرَجَهُ الطَّبَرَانِيُّ والنَّسَائِيُّ، وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6464).

(6) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد والنَّسَائِيُّ وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(1159) وفي الصحِيحَة(1514).

(7) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (1380[/size]

442

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=16]زۆر که‌س هه‌یه‌ ده‌ڵێ من گوناهم زۆر کردووه‌ و باوه‌ر ناکه‌م ئیتر خودا لێم خۆش بێت
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ هه‌له‌ بیر ده‌کاته‌وه‌ چونکه‌ خودا لێبورده‌یه‌ فه‌رموون ئه‌مه‌ ببین


‎(( ما مِنْ عَبْدٍ يُذنِبُ ذَنباً فيُحسنِ الطَّهورَ. ثُمّ يَقوُم فَيُصَلّي رَكْعَتَينِ. ثُمَّ يَستَغْفِرُ اللهَ إلاّ غَفَرَ اللهُ لَهُ )) (1)

واتە:هیچ بەندەیەك نییە كە گوناهێك دەكات چاك دەست نوێژ هەڵگرێ‌، پاشان هەڵسێ‌‌و دوو ڕكات نوێژ بكات. پاشان داوای لـێ‌خۆش بوون لەخوا بكات. ئیلا خوای گەورە لـێ‌ی خۆش دەبێ‌.
[/size]

443

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://www.kurdupload.com/images/Y2EJ1316898676/74064721_111629928893300_641423_1860590515_n.jpg

[size=16]وانه‌ى یه‌كه‌م: با كه‌شتییه‌كه‌ به‌جێت نه‌هێڵێت:

هه‌ركێ له‌م كه‌شتییه‌دا ئه‌م هاوڕێتییه‌ له‌ده‌ست بدات، بێگومان لافاو ڕایده‌ماڵێت، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟ [قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِين]َ. هود: ٤.

وانه‌ى دووه‌م: یادت نه‌چێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌شتین:

ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ك ئامانج و یه‌ك بیروبۆچوونن له‌ یه‌ك جێگه‌دا، پیویسته‌ وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه‌ بۆ منیش زیانبه‌خشه‌، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه‌ بۆ منیش هه‌روایه‌،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته‌، هیچ قه‌ره‌بووى كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم ناكاته‌وه‌، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چاو بگره‌ كه‌ تۆ له‌م كه‌شتییه‌دا له‌ گه‌ڵمانى.

وانه‌ى سێیه‌م: ڕه‌خنه‌ و گاڵته‌پێكردن با كارت تێنه‌كه‌ن و په‌كتبخه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ڵسه‌ به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى كه‌ پێتسپێردراوه‌، ئه‌گه‌ر نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- به‌هۆى ڕه‌خنه‌ و گاڵته‌جاڕیی خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ دروستكردنى كه‌شتییه‌كه ڕابوه‌ستایه‌، ئێمه‌ تاكوو ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌كرد: [وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ] . هود: ٣٨.

ڕه‌خنه‌ى ڕووخێنه‌ر با ساردت نه‌كاته‌وه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌ له‌سه‌ر شانته‌، به‌ڵام بیر له‌ حاڵى ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ گاڵته‌ت پێده‌كات، پاش ماوه‌یه‌ك كاتێك به‌ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت؟ ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌م كاره‌ له‌نێوان تۆ و ئه‌واندا نییه‌، به‌ڵكوو له‌نێوان تۆ و خواى په‌روه‌ردگاردایه‌.

وانه‌ى چواره‌م: له‌یادت نه‌چێت ئه‌م كه‌شتییه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كارامه ‌و پسپۆڕه‌وه‌ دروست نه‌كراوه‌:

شتێكى سه‌رنجڕاكێشه‌ كه‌ كه‌شتى تایتانیك له‌لایه‌ن چاكترین خه‌ڵكى كارامه‌ و پسپۆڕه‌وه‌ دروست كرابوو، به‌ڵام له‌ یه‌كه‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! به‌ڵام كه‌شتییه‌كه‌ى نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكى ناپسپۆڕه‌وه‌ له‌و بوارده‌دا دروست كرابوو، به‌رگه‌ى گرت و به‌ ئامانجى خۆى گه‌یشت. ئه‌وانه‌ نییه‌تیان بۆ خوا پاك كردبوویه‌وه‌ و كاره‌كه‌شیان به‌دڵسۆزى ده‌كرد، .به‌ڵام ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به‌دڵسۆزى و لێبڕاوى كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟

وانه‌ى پێنجه‌م: له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره‌:

هه‌ڵبژاردنى هاوڕێ له‌ گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ و كاریگه‌ره‌، له‌وانه‌یه‌ بكه‌ویت و ئه‌و ڕاستت بكاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كت لێتێكه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى و ئاراسته‌ى باشت بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیشت نه‌بێت ده‌بیته‌ هاوده‌مى و ده‌بێته‌ هاوده‌مت. [حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ]. هود:٤٠.

وانه‌ى شەشەم: پلاندانان بۆ داهاتوو:

كاتێك سه‌رگه‌وره‌مان نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیدا خه‌ریكى دروستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوون، باران ده‌ستى پێنه‌كردبوو، به‌ڵام ئه‌وان گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو به‌ڕێوه‌یه‌ و كه‌شتییه‌كه‌شیان ڕزگاریان ده‌كات. ئه‌گه‌ر تۆش له‌ داهاتوو و له‌ ڕێگه‌ى ڕزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێك دابنێیت، بێئومێد مه‌به‌! ڕێگه‌چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ هاوبه‌شیى كه‌سێك بكه‌یت له‌ پلانه‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌پێش ئه‌وه‌دا له‌ ئامانجه‌كه‌ى هاوبه‌ش به‌.

وانه‌ى حه‌وته‌م: با گێژه‌ڵووكه ‌و گه‌رده‌لوول بێتاقه‌تت نه‌كه‌ن:

تۆ له‌ كه‌شتییه‌كه‌دا بێ گومان تووشى ڕه‌شه‌با و گێژه‌ڵووكه‌ ده‌بیت، ئه‌وه‌ شتێكى ئاسایییه‌، مه‌ترسه ‌و خه‌مبار مه‌به‌ و با وره‌ت دانه‌به‌زێت، چونكه‌ تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌یت: [ وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ]. هود: ٤١.
[قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ]. هود: ٤٨.

وانه‌ى هه‌شته‌م: ته‌مه‌ن گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چى پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و ڕۆڵت چى ده‌بێت:

نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- به‌پیرى خه‌ریكى دروستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوو؛ تۆ ته‌نها ته‌ندروستى و هێزى خۆت بپارێزه‌، له‌وانه‌یه‌ له ‌ته‌مه‌نى شه‌ست-ساڵیدا كه‌سێك داواى كارێكى مه‌زنت لێبكات، له‌و كاته‌ زۆر شانازى به‌شداربوون ده‌كه‌یت له‌جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشا بكه‌یت.

وانه‌ى نۆیه‌م: سه‌ركه‌وتن له‌نێوان شه‌ووڕۆژێكدا به‌ده‌ست نایه‌ت:

شوێنكه‌وتووانى نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌رقاڵى دروستكردنى كه‌شتییه‌كه‌ بوون تاكوو بووه‌ به‌ڵگه‌ و موعجیزه‌یه‌ك سه‌ده‌كان بیگرنه‌وه‌؛ ده‌ تۆیش خۆڕاگر به‌، به‌ڵكوو به‌رهه‌مى كاره‌كانت –ئە‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌كیش بێت- به ‌یارمه‌تیی خواى باڵاده‌ست بدووریته‌وه‌.

وانه‌ى ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت، پشوویه‌ك بده‌:

ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌ستت به‌ فشارى ده‌روونى كرد، هیچ عه‌یبى نییه‌ پشوویه‌ك بده‌یت، چونكه‌ ئاده‌میزادێكیت وا دروست كراوى. كه‌شتییه‌كه‌ هه‌روه‌كچۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه‌،
به‌ هه‌مان شێوه‌ بوونه‌وه‌رى خاوى، هه‌موو جارێك خێرایى و په‌له‌كردن مه‌رج نییه‌، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ هه‌یه‌ پێویست به‌په‌له‌كردن ده‌كات، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه‌ به‌ سروشتى خۆى كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنى. ئه‌گه‌ر وا بوایه‌ نوێژى كورت و به‌په‌له‌ چاكتر ده‌بوو له‌ نوێژى له‌سه‌ر خۆ و درێژ! ئیشى له‌سه‌رخۆ له‌وانه‌یه‌ وردتر و قووڵتر و هێمنتر بێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ په‌له‌كردن مه‌كه‌ به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێك، هه‌ندێك په‌له‌كردن خودى ئه‌و كاره‌ى كه‌ په‌له‌ى بۆ كراوه‌ تێكیده‌دات.

وانه‌ى یانزه‌یه‌م: ئایا ئامانجێكت هه‌یه‌؟ كه‌واته‌ كارى بۆ بكه‌ تاكوو ده‌توانیت:

سه‌رگه‌وره‌مان نووح (علیه‌ السلام) ٩٥٠ ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌كه‌ بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ى له‌درێژاییى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بێئومێدى و وره‌ڕووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه‌ ده‌ سه‌ده‌ كاركردن له‌پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێكدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها ١٢ كه‌س باوه‌ڕى پێهێنا، به‌ڵام جارى واهه‌یه‌ ئێمه‌ ماوه‌یه‌كى كه‌م بۆ مەبە‌ستێك كاده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان كه‌م بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى، بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه‌ پشوودرێژ به‌ و تا دواهه‌ناسه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاركردن بۆ ئامانجى پیرۆز و... .بیرت نه‌چێت ئه‌وه‌ كارێكه‌ له‌نێوان تۆو خواى گه‌وره‌.

وانه‌ى دوانزه‌یه‌م: گرنگ زۆری نییه‌، گرنگ ڕاستیى ڕێبازه‌:

سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتنى ڕێبازه‌ نه‌ك كه‌سه‌كان، په‌ندیش له‌ زۆریدا نییه‌، به‌ڵكوو له‌ خودى ڕێبازه‌كه‌دایه‌ كه‌ كه‌سه‌كان هه‌ڵیده‌گرن، ئیتر ئایا كه‌م بن یان زۆر، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ خواى گه‌وره‌ كردنى به‌ سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونكه‌ بۆ ڕێبازێكى خوایى ڕاست كاریان ده‌كرد.

(ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤارى بره‌و بڵاو بووته‌وه‌).
[/size]

445

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/b5Ch1316898386/bahasht_2.jpg

446

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/VWpCZMP1316898241/0020052h-gY.jpg

447

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/LVPeZnc1316898199/50c39eb7b2.jpg

448

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

http://www.kurdupload.com/images/Xm1L11316898114/40b6a3b66c.jpg

به‌راستی کاکا و ڤارنی یاریه‌کی باشینا کرد
به‌س دیماریا و لاس هیچ نه‌بوون

وه‌لا زۆر ته‌ئکید نیم
به‌س 1 و 2 دڵم بۆ ده‌چی

451

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

سوپاس

452

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

خۆشبی مام سه‌عید

453

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

خۆش بی مام سه‌عید
ههههههه

454

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش کاك جێگر
یاری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید _ به‌رشلۆنه‌ یاریه‌کی خۆش ده‌بێ

زۆر جوانه‌ ده‌ست خۆش

456

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش کاك گۆران
به‌راستی ئه‌گوێرۆ ئاستێکی زۆر به‌رز له‌گه‌ل مان سیتی پێشکه‌ش ده‌کات

457

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئه‌وه‌ش دووباره‌یه‌
ههههههههه

سوعبه‌تمان کرد برا
ده‌ستت خۆش بێت

458

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بی کاك گۆران

459

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌ست خۆش کاك گۆران بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

460

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئاخ له‌ده‌ست قسه‌ی خه‌ڵک
ده‌ست خۆش

461

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

به‌راستی زۆر جوانن ده‌ست خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی کاك فه‌رهاد

462

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

کوره‌ وه‌ڵا ئه‌وه‌ش دووباره‌یه‌
هههههههههههه
ده‌ست خۆش قه‌ینا