swpas bopayamakat balam esta lakurdestana
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی DIYAR MUHSIN
swpas bopayamakat balam esta lakurdestana
zorswpastandakam xoshalbwm
zorswpas bopayamakantan
xatwvenose eamdastagyalyeatrsem hahahaha
zorbaxerbyt barezbaran hewadarem bardawambet lagalman
ده‌ست خۆش شعرێكی خۆشه‌هه‌ربژیت
[size=24]زۆرسوپاستان ده‌كه‌م خۆشحاڵم[/size]
zorswpas bopayamakantan
[center]كۆمپانایى دێڵ ئه‌مریكى كه‌به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى جیهان دادنرێت له دروست كردنى كۆمپیوته‌ر رِایگه‌یاند كه هه‌ڵساون به دروست كردنى كۆمپیوته‌رێكى نوێ ى شاشه‌یى ئه‌مه‌ش بۆ ركابه‌رى كردنى ئایپادى كۆمپانیاى ئه‌پڵ.
قه‌باره شاشه‌ى ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ى نوێیه‌ى دێل 5 ئینجه كه ده‌كاته (12.7 سانتیمه‌تر) وه به سیسته‌مى ئه‌ندرویدى كۆمپانیاى گۆگڵ كارده‌كات و پرۆسیسه‌ره‌كه‌شى له جۆرى سنابدراگۆنى هى كۆمپانیاى كۆالكۆمه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كۆمپیوته‌ره ناوى ستریكه و خزمه‌تگوزاى زۆرى گۆگڵى تێدایه كه تایبه‌ته به نه‌خشه‌ى گۆگڵ و خزمه‌تگوزارى ده‌نگى و دیارى كردنى شوێن و خزمه‌تگوزارى پیشاندانى نه‌خشه‌ى شه‌قامه‌كان و وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان.
كامیراكه‌ى پێشه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپیوته‌ره 5 مێگا پێكسڵه و وه ده‌توانرێت پاتریه‌كه‌ى بگۆردرێت و هێڵى ئینته‌رنێته‌كه‌ى له جۆرى (واى -فای)ه و جگه له خزمه‌تگوزاریه‌كه‌كانى په‌یوه‌ندى(نه‌وه‌ى سێیه‌م و بلۆتوس)
كۆمپانیاى دێڵ ئه‌وه‌شى روون كردوه كه كۆمپیوته‌رى ستریك قه‌باره‌ى نیو هه‌نده‌ى كۆمپیوته‌رى ئایپاده ،وا كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان به ئامێرى هۆشمه‌ند داده‌نرێت كه قه‌باره‌كه‌ى گونجاوه‌و گه‌وره‌تره له مۆبایل و بچووكتره له كۆمپیوته‌رى ئاسایى.
[/center]
سه‌رچاوهkurdland
[color=#008080][center][right][size=16]گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Options له به‌رنامه‌ی Microsoft Office Word 2003 دا
به‌شی Options زۆر تایبه‌تمه‌ندی گرنگی هه‌یه كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رنامه‌ی Microsoft Office Word به‌كارده‌هێنن ئاشنابن پێیان بۆ ئاسانكاری له كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته دوای دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه بچینه سه‌ر لیستی Tools پاشان Options هه‌ڵبژێرین :
به‌شی View:
له‌م به‌شه‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ن كه بۆ ده‌رخستنن یان وونكردنیان ئه‌ویش كاتێك سه‌همه‌كه لێ درابێت ده‌رده‌خرێت و كاتێكیش سه‌همه‌كه لێ نه‌درابێت وونده‌كرێت:
1- Startup task pane > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Task pane كه له‌لای ڕاستی به‌رنامه‌كه به‌ده‌رده‌كه‌وێت .
2- Status bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی Status bar كه له‌خواره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه و ژماره‌ی دێره‌كان و ووشه‌كان و لاپه‌ره‌كان و په‌ره‌گرافه‌كان و چه‌ندینی تر له خۆده‌گرێت .
3- Horizontal scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ئاسۆیی .
4- Vertical scroll bar > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی scroll bar ی ستوونی .
5- Picture placeholders > به‌كاردێت بۆ شوێن هه‌ڵگرتن وێنه كاتێك وێنه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا.
6- Windows in taskbar > به‌كاردێت بۆ یه‌كخستنی هه‌موو فایله ۆردیه كراوه‌كان واتا فایله ۆردیه كراوه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌ك له taskbar ده‌رنه‌كه‌ون به‌ڵكو له‌ناو یه‌كدا له لیستی ویندۆ دا ده‌ربكه‌ون.
7- Left scroll bar> به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی scroll bar ی ستوونی له‌لای ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ.
8- Tab characters > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی سه‌همی تاب كاتێك له لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی تاب داده‌گرین.
9- Spaces > به‌كاردێت ده‌رخستن و وونكردنی نوكته‌كانی سپه‌یس كاتێك له لاپه‌ره‌كه‌دا دووگمه‌ی سپه‌یس داده‌گرین.
10- Paragraph marks > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هێمای په‌ره‌گراف كاتێك په‌ره‌گرافێك ده‌نوسین.
11- All > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی هه‌ر سێ خاڵه‌كه‌ی رابردوو واتا (8 ، 9 ،10 )
12- White space between page > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی بۆشایی له نێوان دوو لاپه‌ره‌ی كراوه‌دا.
13- Vertical ruler > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی راسته‌ی ستوونی.
14- Right ruler > به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی راسته‌ی ستوونی له‌لای چه‌پ بۆ راست.
15- Text boundaries > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی چوارچێوه خه‌یاڵیه‌كه‌ی سنوری نوسین له سه‌ر په‌ڕی به‌رنامه‌كه.
به‌شی General :
ئه‌م به‌شه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گشتی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌شی Edit :
ئه‌م به‌شه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌توانین چالاكیان بكه‌ین یاخود ناچالاكیان بكه‌ین ، من لێره‌دا دوو تایبه‌تمه‌ندی باس ده‌كه‌م:
1- Insert/paste picture as > به‌كاردێت بۆ هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی چالاك بوونی وێنه له‌ناو لاپه‌ره‌ی ۆرد دا واتا هه‌میشه كاتێك وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌سه‌ر نوسین بێت یان له‌ژێر نوسین بێت یان به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ئاره‌زووی ده‌كه‌ین .
2- Use Ctrl+click to follow hyperlink > به‌كاردێت بۆ چالاككردن و ناچالاك كردنی كرنه‌وه‌ی لینكێك له ناو به‌رنامه‌ی ۆرد دا ئه‌ویش به‌داگرتنی هه‌ردوو دووگمه‌ی Ctrl+click له یه‌ك كاتدا.
به‌شی Print :
ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به رێكخستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چاپكه‌ر :
Background colors and image > به‌كاردێت بۆ ده‌رخستن و وونكردنی ڕه‌نگ و وێنه‌ی باگراوندی په‌ڕه‌كه‌مان له كاتی چاپكردنی.
به‌شی Save :
ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به پاراستنی دۆكۆمێنته‌كانمان كه دوو تایبه‌تمه‌ندی زۆرگرنگی تێدایه زۆرجار ئێمه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت بۆیه پێویسته به‌وردی بیانزانین ئه‌وانیش:
1- Ember true type fonts > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به‌كاردێت هێشته‌وه‌ی فۆنت له‌باری جێگری دا كاتێك ئێمه فۆنته‌كه‌مان له ده‌ست دابێت واتا ئێمه كاتێك به فۆنتێك ده‌نوسین پاشان بمانه‌وێت له كۆمپیوته‌رێكی تر ئه‌و قۆنته تێك نه‌چێت بێ ئه‌وه‌ی له‌و كۆمپیوته‌ری تردا ئه‌و جۆره فۆنته هه‌بێت ئه‌وا سه‌همه‌كه لێ ده‌ده‌ین به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌همه‌كه لێ ناده‌ین ، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ زۆرمان دروست ده‌كات كاتێك فایله ۆردیه‌كانمان ده‌گوازینه‌وه له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر.
2- Save word files as > ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به‌كاردێت بۆ پاراستنی دۆكۆمێنته‌كه به یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ی كه‌ده‌مانه‌وێت واتا كاتێك ئێمه فایله‌كه‌مان به 97 بپارێزین ئه‌وا كێشه‌مان بۆ دروست نابێت كاتێك به ۆردی 97 یان 2007 بیكه‌ینه‌وه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها به ۆردی 2003 ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆرێكمانه ڕۆژانه.
به‌شی Security :
ئه‌م به‌شه به‌كاردێت بۆ دانانی ووشه‌ی نهێنی بۆ فایله دۆكۆمێنته‌كه‌مان .
به‌شی Complex scripts :
له‌م به‌شه‌دا دوو تایبه‌تمه‌نی گرنگ هه‌یه ئه‌وانیش:
1- Different color for diacritics > ئه‌مه به‌كاردێت بۆ پێدانی ڕه‌نگ به سه‌ره و ژێره‌كان واتا كاتێك سه‌همی ئه‌مه لێ ده‌ده‌ین ئه‌وا ڕه‌نگه‌كان له ته‌نیشتیه‌وه چالاك ده‌بن و ده‌توانین ڕه‌نگێك به ئاره‌زووی خۆمان هه‌ڵبژێرین دواتر ده‌بینین ( حه‌وتی ۆ و حه‌وتی ژێر ڕ و فه‌تحه و كه‌سره و هتد...) هه‌موو یان ده‌بن به‌هه‌مان ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه هه‌ڵمان بژارد.
2- Numeral > ئه‌مه به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی چۆنیه‌تی ژماره‌كان واتا ژماره‌كان به رێنوسی ئینگلیزی بن یان به رێنوسی عه‌ره‌بی بن ، به‌ڵام ئێمه واباشه Context هه‌ڵبژێرین چونكه كاتێك ئه‌مه هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌گه‌ر به رێنوسی عه‌ره‌بی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان عه‌ره‌بی ده‌بن وه ئه‌گه‌ر به رێنوسی ئینگلیزی بنوسین ئه‌وا ژماره‌كان ئینگلیزی ده‌بن.
له‌كۆتایدا هیوادارم سود له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه وه‌ربگرن به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش فێرببن كه من لێره‌دا راڤه‌م نه‌كردوون.
Share on facebook[/size][/right][/center][/color]
[color=blue[size=24]]کەسى چوارەمى کۆمپانیاى زەبەلاحى گووگڵ، کوردێکە بە ناوى ئۆمێدى کوردستانى؟ پلەى ناوبراو جێگرى بەرپرسى بەشى بازرگانى و فرۆشتنى کۆمپانیاى گووگڵە. ئۆمێد لە ساڵى ١٩٦٣ لە پیرانشار لە دایک بووە. فارسە کان ئەو بابەتەیان پێ خۆش نییەو بۆیەش دەڵێن خەڵکى تارانە.
بێگومان هه‌موومان بایه‌خ به گه‌وره‌یی وێبگه‌ڕی جیهانی (Google) د‌رك پێده‌كه‌ین، گرنگی ئه‌م وێبگه‌ڕه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری IT له‌و بڕوایه‌دان كه ئینته‌رنێت به‌بێ Google وه‌ك ناوێكی بێ ناوه‌رۆك وایه. به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئایتی نیوزی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای Google به شێوه‌ی كاتی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو پشوو بدات، له جێگاكه‌یدا، ئومێد كوردستانی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی Google و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وێبگه‌ڕه جیهانییه كارده‌كات، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی Google ده‌ستبه‌كار بێت..[/color]
[/size]
Share on facebook
خۆشەویستان لەم بابەتەمدا ماڵپەڕ و پرۆگرامێکتان بۆ دادەنێم کە ئیتر هەر
هەڵەیەکى ئێم ئێس ئێن هەبێت چارەسەرى بکە
یەکەم بە پرۆگرام
پرۆگرام
MSN E-Fix قەبارەیەکى بچووکى هەیە و کارێکى گەورە دەکات ئەویش هەر هەڵەیەکى ئێم ئێس ئێن هەبێت دەتوانیت چاکى بکەیت
بۆ بەکارهێنان سەرەتا ئێم ئێس ئێنەکەت دابخە و پرۆگرامەکە کار پێبکە دواتر
کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بکەوە
داونلۆد
http://www.4shared.com/file/TOFclT2o...benhomran.html
دووەم بەڕێگاى ماڵپەڕ
چەندین ماڵپەڕ هەن کە هەڵەکانى ئێم ئێس ئێنت بۆ شی دەکەنەوە یەکێک
لەوانە ماڵپەڕى msn-errors
`فەرموون لەم لینکەوە سەردانى بکەن
http://msn-errors.blogspot.com/
Share on facebook
[size=24]زۆربه‌خێربێیت داناگیان هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان لێمان دانه‌بڕێیت[/size]
dast xos zorgwana
zorswpas botos
زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌كانتان خۆش حاڵم
zorswpasetdakam xoshalm
زۆرسوپاس سه‌ركه‌وتوبیت
[size=24][/size]dast xos zor xosbwn harbzet ..sarkawtabet
[size=24][/size]dast xos zor xosbwn harbzet ..sarkawtabet
ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی خۆشبو وابزانم هی سابیركوردستانی یه‌وانی یه ده‌ست خۆش هه‌ربژیت
زۆربه‌خێربێیت په‌ری خان هیوادارم له‌كه‌لمان به‌رده‌وام بیت
دانه‌بڕێی لێمان
dast xosbet gwana
zorswpas bopayamakantan --bo zor mobaldabet eayaxan
dasdxos serekyzornaskwgwanaharbzet
zorbaxerbyt
[center][size=16][color=#00FF00]ئه‌م جۆره موبایله به مواسه‌فاتێکی زۆر به‌رزه‌وه دابه‌زیوه‌ته بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه که ته‌نها پاترێکه‌ی ده‌توانی ٦ کاتژمێر قسه‌ی پێ بکه‌یت و ٢٠٠ کاتژمێری له حاڵه‌تی وه‌ستان بێت ، ئه‌مه‌ش به‌وه به ناوده‌برێت که له Apple Iphone به‌هێزتره که له‌م دواییه کۆمپانیای ئه‌پڵ خستیه بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه.
مواسه‌فاتی موبایله‌که بریتیه له :
ڕادیۆ و بلوتوس
MP3 و MP4
خه‌زن کردنی زیاتر له ٢٢٥٠ ناو
GPRS و WAP و Wire less
Network GSM
وه زۆری تریش
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له شاری سلێمانی ته‌نها چه‌ند که‌سێک ئه‌و جۆره موبایلانه‌یان پێیه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر گرانی نرخه‌که‌ی که نزیکه‌ی ده‌فته‌ر دۆلارێکه.[/color]
ئه‌م بابه‌ته له لایان ماڵپه‌ڕی لاله‌زاره‌وه ئاماده کراوه
[uئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاین له‌سه‌ر 895 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت نیشانده‌دات، كه رای س[color=#993366]ێ له‌سه‌ر چواری پسپۆڕان ئه‌وه‌یه، كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا، ئینته‌رنێت، مرۆڤه‌كان هۆشمه‌ندتر ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی رۆیته‌رز، زۆربه‌ی ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه به خواستی خۆیان به‌شداری ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌یان كردووه، كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌لوه‌ن له كارۆلینای باكور ئه‌نجامدراوه، له‌و بڕوایه‌دان، كه ئینته‌رنێت ده‌توانێت تا ساڵی 2012 ره‌وتی خوێندنه‌وه‌و نووسینیش له‌ناو مرۆڤه‌كاندا باشتر بكات.
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه ئۆنلایه‌نه نیشانده‌دات، سێ كه‌س له هه‌ر چوار پسپۆڕی ئه‌و بواره له‌و بڕوایه‌ان، كه ئینته‌رنێت ده‌توانێت هۆشی مرۆڤه‌كان باشتربكات‌و به‌هێزتری بكات‌و دوو له‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ش پێیانوایه، كه ئینته‌رنێت تائێستا توانیویه‌تی ره‌وتی فێربوون‌و پرۆسێسی زانست له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا باشتر بكات.
هه‌رچه‌نده 21%یش رایانگه‌یاندووه، كه ئینته‌رنێت ده‌توانێت كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌شی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌بێت‌و ئاستی هۆشی كه‌سانێك كه له راده‌به‌ده‌ر به‌كاریده‌هێنن كه‌متر بكاته‌وه، به وته‌ی لێكۆڵه‌ران، هێشتا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه كاریگه‌ری به‌كارهێنانی گووگڵ‌و ویكی پێدیا‌و سایته زانستییه ئۆنلاینه‌كانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌و لیكۆڵینه‌وه ئۆنلاینه زانیاری‌و بیروڕای پسپۆڕان، بازرگانه گه‌وره‌كان، راوێژكاران‌و گه‌شه‌پێده‌رانی بواری ته‌كنۆلۆژیای له‌پاڵ یه‌كتر كۆكردووه‌ته‌وه‌و له‌وناوه‌دا له‌نێوان 895ی كه‌س 371 كه‌سیانی وه‌ك پسپۆری ئه‌وه بواره هه‌ڵبژاردووه.
[color=#FF9900]sargawaybabat--eawena
dastxoskarekygwana
[size=24]
م له ئاستی رووی ده‌ریا به‌رزتره و به به‌ره‌نجامی 26م و 25سم له ئاستی رووی شاری هه‌ولێر به‌زرتره، که له به‌رزترین شوێن ده‌گاته نزیکه‌ی 30م.هه‌ندێک بیروڕا هه‌یه که ده‌ڵێت قه‌ڵای هه‌ولێر له‌وه‌ی ئێستا به‌رزتر بووه، به‌ڵام له ساڵی (216ز) ئیمپراتۆڕی رۆمانی (کراکلا ) کاتێ هێرشی بۆ سه‌ر تیسفۆن له هه‌ولێردا رۆیشتووه و ته‌پۆلکه‌که‌ی قه‌ڵا که گۆڕستانی پاشا فۆرپییه‌کان بووه رووخاندووه و ئێسک و پروسکی مردووه‌کانی ده‌رهێناوه،زانای ئه‌مه‌ریکی(ئه‌داورد که بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییه‌کان له زانکۆی شیکاغۆ ده‌ڵێت: له عێراقی ئێستادا هه‌ندێک شار هه‌ن که تاکو ئێستا خه‌ڵکیان تیا ده‌ژی که چی خۆی له‌سه‌ر گوند و شاری کۆن دروستکراوه، له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر و شاری که‌رکووک، ته‌مه‌نی قه‌ڵای هه‌ولێر به ته‌واوی دیار نییه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2000 پ.ز له نووسراوه‌کانی پادشای سۆمه‌ری(شۆلکی) به ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووه.ته‌مه‌نی قه‌ڵای هه‌ولێر به ته‌واوی دیار نییه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2000 پ.ز له نووسراوه‌کانی
پادشای سۆمه‌ری(شۆلکی) به ناوی(ئوربیلوم - urbilum) هاتووه. به‌ر له‌وه و له‌چاخی ئه‌که‌دی (3350- 2150 پ.ز و له‌سه‌رده‌می یه‌که‌م پاشایان( سه‌رجۆنی ئه‌که‌دی) و له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به‌ره‌و باکور بۆ فراوانکردنی ئیپمراتۆریه‌ته‌که‌ی به هه‌ولێردا رۆیشتووه و باس له هه‌ولێر ده‌كات.ئیتر له‌م مێژووه به دواوه و له‌سه‌رجه‌م چاخه‌کان باس له هه‌ولێر کراوه، که ده‌ڵێین هه‌ولێر واتا( قه‌ڵا) ، قه‌ڵای هه‌ولێر که ته‌مه‌نی( به‌پێی توێژه‌ران) 6000 ساڵه له‌م ماوه درێژه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ندین جار مه‌به‌ست له هه‌بوونی گۆڕاوه، ئه‌م قه‌ڵایه‌ی له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان دروستکراوه و دوای ئه‌وان به ده‌یه‌ها نه‌ته‌وه و شارستانیه‌ت له سه‌ری ژیاون، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار مه‌به‌ست له بوونی گۆڕاوه و جگه له جێ‌نشین چه‌ندین مه‌به‌ستی تری پێکاوه،له‌سه‌رده‌می ئاشورییه‌وه،به‌دیار ده‌که‌وێت که په‌رستگای خواوه‌ند عه‌شتار بووه( خواوه‌ندی جه‌نگ و سه‌رکه‌وتن) و به‌م مه‌به‌سته‌ش پادشا ئاشوریه‌کان حه‌جیان به‌ره‌و قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌کرد.
sargawa-sayte-lalazan
swpastdakam
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی دابه‌زێنه ناو مۆبایله‌كه‌ت ::
فه‌رموو له‌م لینكه دایبه‌زێنه
http://kurdup.com/up/download.php?fi...79f5eb31a3.zip
tawawakaksarhang
[size=24][right]بە پڕوپاگەندەیەكی گەرم و سەرنجڕاكێشەوە هات و كاتەكانی نمایشكردنی خۆیی لای بینەرانی تۆماركرد،كەچی نامەكانی ئەشرەف بەلای هەندێك لەبینەرانەوە ئەو درامایە نەبوو، كە ئەوان چاوەڕوانیان كردووەو یاریدەدەری دەرهێنەری دراماكەش دەڵێ، فیلمی دۆبلاژكراوی بیانی و ئەو ئیمكانیاتە كەمەی لەبەردەستماندابوو، وایكرد نەتوانین ئەو كارە بكەین كە خەڵك 100% بەدڵی بێت.
تا ئەوكاتەی فیلمە دۆبڵاژكراوە بیانییەكان لەنێو شاشەی تەلەڤزیۆنە كوردییەكاندا هەبن، ئارام كەریم بەدیار نامەكانی ئەشرەف و هیچ درامایەكی كوردییەوە دانانیشێت، جگە لە بەهێزی دراما دۆبلاژ كراوەكان، ئارام پێیوایە كاتی پەخشكردنی دراما كوردییەكان زۆر درەنگە "راستە لەنامەكانی ئەشرەفدا ئەكتەری بە تواناشی تێدایە، بەڵام تاوەكو دراما بیانییە دۆبلاژەكراوەكان هەبن بەلای درامای كوردیدا ناچم".
هەندێ لە بینەرانی (نامەكانی ئەشرەف) لەو بڕوایەدان دراماكە بەوشێوەیە بەهێز نییە، كە ئەوان لەرێكلامەكانی سەرەتاوە بینیوویانە، هاوكات رەخنەش لەكاتی پەخشكردنی دەگرن. بەڵام هەندێكیان پێیانوایە درامایەكی زۆر جوانە. دیدار كەریم، خوێندكاری زانكۆیەو دەڵێ "ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی نەبوو كە لەسەرەتاوە چاوەڕوان دەكرا، خەڵك لە كاتی رێكلامەكەی گەورەتر سەیری ئەم درامایەی دەكرد لەڕووی پەیام و ئامانجەوە، بەڵام وانەبوو". ئەو خوێندكارەی زانكۆی سلێمانی دەڵێ، رەنگە من ئاسایی بێت بەلامەوە تا درەنگانێكی شەو دابنیشم سەیری بكەم "بەڵام بینەری ئاسایی تادرەنگانێكی شەو بۆ درامایەكی ئاوا دانانیشێت".
ماهیر حەسەن، یەكێك لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی دراماكە نایشارێتەوە خەڵك لەبەر چەند هۆیەك ئەو تامەزرۆییەی سەرەتای نەماوە بۆ دراماكەیان " ئیشەكە زۆر زۆر دواكەوت و رێكلامی زۆری بۆكراو ماوەی پێشاندانەكەی درەنگەو دووبارەبوونەوەی پەخش، پچڕانی لای بینەر دروستكردووە".
مــــاهیر حــــەسەن، سەبارەت بە پـــــەیامی رۆڵـــەكەی دەڵێ "ئێمە دەمانەوێ بەخەڵك بڵێین تكایە لە ئەشرەف دووربكەونەوەو خۆتانی لێ‌بپارێزن، چونكە ئەشرەف و هاوشێوەكانی دەیانەوێ لەسەر ماف و ماندووبوونی ئێوە بگەنە دەسەڵات و بەرژەوەندییەكانی خۆیان".
بەبڕوای بەیان زەریفی، كە یەكێكی دیكەیە لەئەكتەرەكانی ئەو زنجیرە درامایە، هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر بەهێزی و لاوازی نامەكانی ئەشرەف و دەڵێ پێویستە تەواو ببێت ئەوكات بڕیاربدرێ "چاوەڕوانی زۆر هەبوو بۆ دراماكە، بەڵام دواكەوتنەكەی وایكرد بینەر لێی بكشێتەوە".
نەوزادی پۆستەچی پێیوایە نابێت خوێنەر هێڵی راست و چەپ بەسەر ئەو كارانەدا بێنن كە تێبینیان لەسەر هەیە. ئەحمەد جۆڵا، كە لەنامەكانی ئەشرەفدا بووەتە نەوزادی پۆستەچی، دركی بەوە كردووە كەموكورتی لەكارەكەدا هەیەو هاوكات دەڵێ "ئەوەی بەلای منەوە زۆر ناخۆشە، دووبارەكردنەوەی ئەڵقەكەیە لەشەوی دواتردا".
زنجیرە درامای نامەكانی ئەشرەف، كە كاركردنە لەسەر مێژوویەكی دوور و شێوازێك لەئامۆژگاریكردنی لەخۆ گرتووە، دوای ریكلامێكی زۆر لە27ی ئادار یەكەمین ئەڵقەی لەكەناڵی كوردستانەوە نیشاندراو لە 26 ئەڵقە پێكهاتووەو بڕی 40 هەزار دۆلاری تێدا خەرجكراوە.
بەكر مستەفا، یاریدەدەری دەرهێنەری زنجیرە دراماكە یەكێك لەگرفتەكانی نامەكانی ئەشرەف بۆ كەمی توانا داراییەكان دەگێڕێتەوەو هاوكات پێیوایە كاریگەری فیلم و زنجیرە درامای دۆبلاژكراوی بیانی بەسەر بینەری كوردەوە، وایكردووە وەك پێویست پێشوازی لەزنجیرە دراما كوردییەكان نەكرێت.
بەكر مستەفا دەڵێ، لەبەرئەوە نەیتوانی دەنگدانەوەی چاوەڕوانكراوی هەبێت " ئێمە باس لە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی دەكەین، دیسان كاتی پەخشكردن كاریگەری هەبوو، ئەگەر لە كاتێكی زووتر پەخشبكرایە، پێموایە باشتر دەبوو، بە بۆچوونی خۆم رەنگە كارمەندانی حیزبی و حكومی ئەو كاتەیان پێ باش بووبێ بۆ پەخش".
بەكر مستەفا ئاشكرایكرد كاتێك زنجیرە دراماكە تەواو بووە، بردوویانەتە زۆر تەلەڤزیۆن، بەڵام لێیان وەرنەگرتوون "یەكەمجار بردمانە لای كەناڵی كوردسات و لێیان وەرنەگرتین، بەڵام دواتر كە بینیان پەشیمان بوونەوە
سه رجاوة--sapol.net[/right][/size]
[size=16][center]بەدكتۆرە بەلقیس ناوی ببەی، یان ژیان ئەحمەد لای ئەو ئاساییە، چونكە لەگەڵ هەردوو ناو یادگاری هەیە، ناوی راستەقینەی (بەلقیس)ـە، بەڵام كە دەبێتە گۆرانیبێژ ژیان ئەحمەد جێگای بەلقیس دەگرێتەوە، لەوبارەیەوە دكتۆرە بەلقیس دەڵێت "لەتەمەنی یانزە ساڵی دەستم بەگۆرانی گوتن كرد، دەترسام خزم و كەسەكانم بزانن و تووشی كێشەم بكەن، لەبەرئەوە ناوی خۆم كرد بەژیان ئەحمەد، بۆئەوەی نەمناسنەوە، ئێستاش ناوە راستەقینەكەم بۆ گەڕاوەتەوە"، دكتۆرە لەشاشەوە باڵابەرز و قەڵەو دەردەكەوێ، بەڵام ئەو لەنزیكەوە زۆر بچووكە، گوتی "ئەوە تەلەفزیۆنە وا قەڵەوم دەكات، ئەگەرنا من بچووك و جوانم، بچووك و جوانیش بەرەكەتی تێدایە"، ئەگەرچی ئەو پیربوونی بەروخساریەوە دیارە، بەڵام ئەو هیچكات وەك پیرێك تەعامول ناكات و دڵتەڕ و رووخۆشە، حەزیشی لەشۆخییە.
دكتۆرە بەلقیس لەساڵی 1953 لەدایكبووە و بەشێكی زۆری تەمەنی لەبەغدا بەڕێكرد و ئەویش وەك عایشەشان و نەسرین شێروان و گوڵبەهار ئەوێ بووە شوێنی هونەركردنی، دكتۆرە بەلقیس لەساڵی 2002 گەڕاوەتەوە كوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەكۆلیژی هونەرەجوانەكان وانە دەڵێتەوە، بەڵام ئەو لەو دیمانەیەی لەگەڵ (سڤیل) گلەیی لەكۆلیژی هونەرەجوانەكان كرد، دەڵێت "من بەشی شانۆم لەكۆلیژی هونەرەجوانەكان دامەزراند، بەڵام بەداخەوە دواتر منیان لەدواوە دانا و قیمەتی من نازانن و بوونە هۆی كەوتاندنی من، ئەو كەسانەی كە هیچیان پێ نییە بەپێشی دەخەن و ئەوانەی كە حەقی پێشەوەیان هەیە دەیخەنە دواوە".
هونەرمەند بەلقیس لەساڵی 1965 یەكەم گۆرانی لەئاوازی محەمەد قەدری و تێكستی فۆلكلۆر، لەئیزاعەی بەغدا تۆمار كرد، بەناوی (وەرە بابڕۆین)، كە تەمەنی ئەو یانزە ساڵ بوو و ئێستاش خاوەن هەشتا و سێ گۆرانییە، دوای چەند ساڵێك دابڕان، بەدووبارەكردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بەگۆرانی گوتن كردۆتەوە، دەڵێت "هەندێ گۆرانی نوێم ئامادەیە و ئەوانیش تۆمار دەكەم، هەروەها دوو كلیپم وێنەگرتووە، یەكێیان لەسلێمانی، ئەوی تریان گۆرانییەكە لەگەڵ لۆكە تۆمارم كردووە و بەم نزیكانە كلیپەكە بڵاودەبێـتەوە"، دكتۆرە بەلقیس باس لەچۆنییەتی كاركردنە سەرەتاییەكانی هونەركردنی دەكات و خۆیشی بەیەكەمین ئافرەتی كورد وەسف كرد، توانیویەتی لەسەر شانۆ بوەستێ، گوتی "ئێمە سێ ئافرەت بووین، نەسرین شێروان و گوڵبەهار و من، كە من لەچاو ئەواندا منداڵ بووم، ئەوان تەنیا گۆرانیبێژ بوون، بەڵام من تەمسیلم دەكرد و گۆرانیشم دەگوت، كە یەكەمین ئافرەتم لەسەر شانۆ وەستام، ئەوكات كاك محەمەد قەدری و جەمال جەلال ساڵی دوو گۆرانیان بۆ دەكردم، بەنهێنی دەچووم لەبەغدا تۆمارم دەكرد و خۆم دەشاردەوە، بۆئەوەی نەڵێن ژیان ئەحمەد مردووە، دواتر ماوەیەك لەبەغدا نیشتەجێ بووم، دوای ئەوەش مێردم كرد و پێنج ساڵیش لەبەر دیراسەی مێردەكەم لەبەریتانیا نیشتەجێ بووم"، ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژانەی كورد، كە لەئیزاعەی بەغدا كاریان دەكرد، ژیانێكی ناخۆش ژیان، دكتۆرە بەلقیس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەگەر لەبەر برا و خزم و كەسانی نەبووایە، چارەنووسی ئەویش وەك ئەوان دەبوو، گوتی "لەبەرئەوەی برا و كەسوكارم هەبوو، دەستم بەخوێندن كرد و دواتر زوو شووم كرد، سەركەوتم، هەروەها ئەوان تەنیا خۆیان بۆ گۆرانی تەرخان كردبوو، بەڵام من خۆم بۆ كابانی ماڵ و خوێندن و گۆرانی تەرخان كردبوو"، لەبارەی هاوسەرەكەی خۆیەوە، دكتۆرە گوتی "هاوسەرەكەم خەڵكی دیار بەكر بوو، دایكی كورد و باوكی عەرەب بوو، واتا نیوەی عەرەب و نیوەی كورد بوو، دواتر شەهید كرا".
وەك دكتۆرە بەلقیس خۆی دەڵێ 32 كتێبم هەیە و بەمنزیكانە دەبێتە 34 كتێب، گوتی "یەكەمین ئافرەتم لەم ساڵانەی دوایدا دكتۆرام لەبواری شانۆی كوردی هێنا لەبەغدا، ناوەڕۆكی زۆربەی كتێبەكانم باس لەوە دەكەن، ئەگەر مرۆڤ بكەوێت، نەڵێت كەوتم، بەڵكو دەبێت بڵێت من سەركەوتم، چونكە مرۆڤ ئەگەر چەند جارێك نەكەوێت، قیمەتی دنیا نازانێت، لەبەرئەوە هەركەوتنێك لای من سەركەوتنە، هەروەها كتێبەكانم كورتە چیرۆك و بابەتی جوانی تێدایە و نۆبلن"، باسیشی كرد، سێ كتێبی بەزمانی كوردییە، ئەوانی تریش بەزمانی عەرەبین.
"مرۆڤ نابێ لەسەر رێگایەك بوەستێ، ئەگەر من وەك ژیان ئەحمەدی پێشوو گۆرانی بڵێم، قەت وەك ئێستا سەركەوتوو نەدەبووم، كاری نوێ پێشكەش دەكەم و خەڵك بابەتی نوێیان دەوێ، لەسەردەمێكی وەك ئێستا هەموو شتێك گۆڕاوە، ئەگەر ئەو دەڵێ ژیان ئەحمەدی پێشوو باشتر بوو لەهی ئێستا، كەواتە من لەسەردەمی خۆیدا زۆر بەهێز بووم، سوپاسی دەكەم"، ئەوەندەش وەڵامی دكتۆرە بەلقیس بوو، لەبارەی نووسێنێكی رۆژنامەنووس وشیار ئەحمەد ئەسوەد لە(سڤیل)ـدا، كە ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو، "دكتۆرە بەلقیس سەروەرییەكانی ژیان ئەحمەد پێشێل دەكات"، محەمەد قەدری و جەمال جەلال و دكتۆرە بەلقیس یەك پێڕی ئەوكاتە بوون، بەتایبەت دكتۆرە چەندین گۆرانی لەگەڵ جەمال جەلال گوتووە، بەڵام ئەو دەڵێ دوای روخانی رژێم، هەموو ئەو گۆرانیانە فەوتان، ئێستا محەمەد قەدری لەهەولێر نیشتەجێیە و جەمال جەلالیش لەسلێمانییە، دكتۆرە گوتی "دڵخۆشم ئێستا ئەوان لەكوردستانن و لەگەڵ هەردووكیان قسەم كردووە و بەیادی جاران دەست دەكەینەوە بەكاركردن".
لەیس و دینا كوڕ و كچەكەی دكتۆرە بەلقیسن و لەئەوروپا نیشتەجێن، دكتۆرە دەڵێت "مردم ئەوەندە كارت بكڕم و بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ بكەم"، دكتۆرە ئەوەشی ئاشكرا كرد، پێشتر كوڕ و كچەكەی پێیان ناخۆش بووە بەشداری لەپرۆگرامی (من جیاوازم)ـی كەناڵی زاگرۆس بكات، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە هاندەر و بینەری دایكیانن، گوتی "پێشتر منداڵەكانم دەیانگوت: دایە تۆ نووسەرێكی بەهێزی و ناوبانگ هەیە، واز لەو بەرنامە بێنە، بەڵام كە لەساڵی پار كوڕەكەم هاتەوە كوردستان، لەڕێگا كەركووك و سلێمانی خەڵك منیان دەبینی دەست و سەریان ماچ دەكردم، كە دەچمە بازاڕ ژن و پیاو ماچم دەكەن، كوڕەكەم تێگەیشت لەكوردستان ئەوەندە خۆشەویستم، گوتی: دایە گۆرانی بڵێ و برەقسە، هەرچی دەیكەی من لەگەڵتم و هاوكاریت دەكەم"، دكتۆرە باسی لەوەشكرد، بەنیازە كلیپ بۆ گۆرانییەكی ئەنجامدا و كوڕەكەی بەشداری پێبكات، دەشڵێ "لەو كلیپەدا كوڕەكەم عاشقی من دەبێت، منیش لەباوەشی دەگرم و ماچی دەكەم، بۆئەوەی خەڵك بڵێت ئەوە دكتۆرە پیاوی ماچ كرد". دكتۆرە ئاماژەش بەوە دەدات، بەگەنجێتی هێندە جوان بووە، هونەرمەندێكی شێت كردووە، گوتی "بەگەنجی زۆر جوان بووم، كەس نییە حەزی لێم نەكردبێ، لەبەر ئەو جوانیە زوو بەمێردیاندام، گوتیان ژیان ئەحمەد كوژراوە، هونەرمەندێك شێتم بوو، ئێستاش لەژیاندا ماوە و لەكوردستان نیشتەجێیە، بەڵام بەداخەوە من حەزم لێ نەدەكرد"، لەگەڵ ئەو جوانییەی كە هەیبووە، بەڵام دكتۆرە نەبووە خاوەن دۆست، گوتی "من كە چوومە بەغدا منداڵ بووم، پاشان زۆر زوو بەمێردیاندام و گوتیان بەلقیس زۆر جوانە با ئەو بەڵایە لەكۆڵ خۆمان بكەینەوە، لەبەرئەوە بەداخەوە دۆستم نەبوو". دكتۆرە لەسەر ئەو باسەی بەردەوام بوو و ئەوەشی ئاشكرا كرد، هونەرمەند حەسەن زیرەك داوای شووكردنی لێكردووە، بەڵام ئەو داواكەی رەتكردۆتەوە، لەوبارەیەوە گوتی "لەبەرئەوەی حەسەن زیرەك بەهەموومانی دەگوت شووم پێ بكە، هەر كێی ببینی بوایە داوای لێ دەكرد، تەبعەن حەسەن زیرەك زۆر ژنی هێنا، بەس مرۆڤێكی زۆر بەرێز بوو و روخۆش بوو و خۆشم دەویست، زۆر سوحبەت چێ بوو، دەیگوت زۆر ئاگات لەو كچە كوردە بێت".
sargawa--sapol.net[right][/right][center][/center][/center][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی DIYAR MUHSIN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]