پیاوێك داوی 40 ساڵ ، توانایی بیستنی به ده‌ستهێنایه‌وه
(PNA) - هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه كه‌ڕ ببوو، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ یه‌كه‌مین جار، گوێی له ده‌نگاكانی ده‌وروبه‌ری خۆی بوو.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل دوای ئه‌وه‌ی ئامێریكی زۆر بچووك له گوێچكه‌ی هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی دانرا ، توانی له‌و رێگایه‌وه هه‌ستی بیستنی خۆی به ده‌ست بێنێته‌وه و گوێبیستی ده‌نگه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێت.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا ئه‌و ئامێره‌ی له گوێچكه‌ی ئه‌و پیاوه دانرا به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له ژێر پێست و سه‌ره‌وه‌ی گۆیچكه‌ی دانرا، كه بریتی بوو له سه‌ماعه‌یه‌ك، ده‌زگایه‌كی وه‌رگرتنی شه‌پۆله‌كان، پاترییه‌ك كه به شێوه‌ی بێته‌ل بارگاوی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ئامێره ده‌كه‌وێته ژێر پێسته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئامێره‌كانی دیكه كه له ده‌ره‌وه‌ی گۆیچكه داده‌نرێ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه متمانه‌یه‌كی زۆرتری به خۆی هه‌بێت هه‌روه‌ها به باشی گوێی له ده‌نگه‌كان بێت و ببیسێت.
ص . س