خۆش بی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی FaqeAhmed
ده‌ست خۆش
خۆش بی
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زۆر جار موسڵمانان لەم لاو لەو لا پرسیار سەبارەت بەوە دەكەن كە ئایا ئامادە بوون، و پیرۆزبایى كردن بە بۆنەى ۆجەژنی سەرى ساڵى زاینى (كریس مەس) كە جەژنی گاور و خاچ پەرستانە، درووستە یان نە ؟!
لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەووترێت: پێشەوا (ابن القیم) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ كۆڕا و یەك دەنگى زانایان، و شوێنكەوتوانى هەر چوار مەزهەبەكە دەگێڕێتەوە لە سەر ئەوەى كە ئامادە بوون لە جەژنی سەرى ساڵى زاینى كە جەژنی گاور و خاچ پەرستانە حەرام و قەدەغە كراوە، هەروەكو فەرموویەتى: ((ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم)) (أحكام أهل الذمة: 1 / 723 - 724) ، واتە: حەرامە و نابێت موسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت، بە كۆڕا و یەك دەنگى زانایان،ئەوانەى كە حیساب بۆ ووتەیان دەكرێت، شەرع زانان و شوێنكەوتوانى هەر چوار مەزهەبەكەش بە ڕاشكاوى لە كتێبەكانیاندا ئەوەیان باس كردووە.
شیخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية) ەش ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ لە (اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) و لة (مختصر الفتاوى المصرية) دا بە قەدەغە و حەرامى دادەنێت.
لە زانایانى ئەم سەردەمەش زاناى پایە بەرزى ئیسلام (ابن باز) هەروەكو لە (مجلة البحوث الإسلامية، العدد الخامس عشر، ص 285، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز) دا هاتووة، و (ابن عثيمين)، و (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء) هەمان بۆچوونیان هەیە، كە حەرامە بەشدارى ئەو بۆنە و جەژنە بكرێت، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت بەو بۆنەیەوە، ئەمەش دەقى ئەو پرسیارەیە كە لە شێخ (ابن عثيمين) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ دەكرێت لەگەڵ دەقى وەڵامەكەشى:
شێخى پایە بەرز (محمد بن صالح العثيمين)
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ... وە پاشان:
پرسیار: حوكمى پیرۆز بایى كردن چیە لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنی (كریس مەس)، چونكە هەندێكیان هاوكارن لە گەڵماندا ؟ وە چۆن وەڵامیان بدەینەوە ئەگەر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وە ئایا دەبێت بڕۆین بۆ ئەو جێگایانەى كە ئاهەنگى تێدا دەگێڕن بەو بۆنەیەوە، وە ئایا ئەگەر كەسێك هەر شتێكى لەو شتانەى ئەنجام دا ـ كە باسكران ـ بە بێ مەبەست، بەڵكو بە مەبەستى موجامەلە یان لە بەر شەرم یان ئیحراج بوو یان هەر شتێكە تر‌ى هاوشێوەى ئەوانە، وە ئایا دەتوانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وەڵاممان بدەنەوە خواى پەروەردگار پاداشتى خێرتان بداتەوە.
بەناوى خواى بەخشنەد و میهرەبان
وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته
وەڵام: پیرۆز بایى كردن لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنی (كریس مەس) یان هەر جەژنێكى تر حەرام و قەدەغەیە بە كۆڕا و هاودەنگى زانایان، هەروەكو پێشەوا (ابن القیم) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ لە كتێبى (أحكام أهل الذمة ) ەیدا كە فەرموویەتى:
((وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول: عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.
وكثير م‌من لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه))
ووتەكەى تەواو بوو ـ بەڕەحمەت بێت ـ.
واتە: وە سەبارەت بە پیرۆزبایى كردن بە درووشمە كوفریەكان كە تایبەتن پێی، حەرامە بە كۆڕا و یەك دەنگى زانایان، وەك ئەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات ـ واتە: بێ باوەڕان ـ بە بۆنەى جەژنەكانیان، یان ڕۆژووگردنەكانیان، و پێیان بڵێت: جەژنتان پیرۆز بێت، خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر ووتەیەكى هاو شێوەى ئەوانە، ئەمە ئەگەر خاوەنەكەى پارێزراو بێت لە كوفر و بێ باوەڕى، ئەوا تووشى حەرامێك بووە، وەكو ئەوەیە كە پیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى سوژدە بردن بۆ خاچەكانیان، بەڵكو ئەو كارەى لە لاى خواى پەروەردگار گەورەتر و خراپترە لەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى خواردنەوەى مەی (مەشروب)، و كوشتنى خەڵك، و داوێن پیسى، و هاوشێوەكانیان.
زۆریش لەوانەى كە ئایین لە لایان ڕێزى نیە، ئەكەونە ئەو كارەوە، و ناشزانێت ئەو كارەى چەند ناقۆڵا و ناشیاوە، بۆیە هەر كەسێك پیرۆزبایى بكات لە كەسێك بە بۆنەى تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێ باوەڕیەك، ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەیى خواى پەروەردگار بووە.
بۆیە پیرۆزبایى لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنە ئایینیەكانیانەوە خەرامە و بەو شێوەیەیە كە پێشەوا (ابن القیم) باسى لێوە كرد، چونكە ئیقرار كردنى ئەو دروشمە كوفریانەیە كە ئەوانى لە سەرن، ڕ‌ازى بوونه پێی، سەرەڕاى ئەوەى كە بەو كوفرانە ڕ‌ازى نابێت بۆ خۆى، بەڵام نابێت حەرامە لە سەر موسڵمان كە ڕ‌ازى بێت بە دروشمە كوفریەكان، یان پیرۆزبایى بەبۆنەیانەوە بكات لە غەیرى خۆى، چونكە خواى پەروەردگار بەوە ڕ‌ازى نابێت، هەروەكو فەرموویەتى: [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ] (سورة الزمر: 7)، وە فەرموویەتى: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ] (سورة المائدة: 3).
پێرۆزبایى لێكردنیان حەرامە، هاوكار بێت لە گەڵتدا لە كارەكەت یان نە.
وە ئەگەر پیرۆزباییان لێ كردین بە بۆنەى چەنەكەیەیانەوە، ئەوا وەڵامیان نادەینەوە، چونكە جەژنی ئێمە نیە، و جەژنێلێكە خواى پەروەردگار پێی ڕ‌ازى نابێت، چونكە یان جەژنێكى داهێنراوە لە ئایینەكەیان، یان شەرعەكەیان پێی هاتووە، جا ئەگەر لە ئایینەكەشیاندا هاتبێت، بەهاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كە بە (محمد) دا (صلى الله علیه وسلم) ڕەوانە كراوە بۆ هەموو خەڵك ـ ڕۆڵى نەماوە، هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى:: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (سورة آل عمران: 85).
وە وەڵام دانەوەشیان بەو بۆنەیەوە حەرامە، چونكە ئەمە زۆر گەورەترە لە پیرۆزبایى لێكردنیان، چونكە ئەوەیان بەشداریكردنیانە لەو بۆنەیەدا، هەروەها حەرامیشە موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن بە بێ باوەڕان بەوەى كە ئاهەنگ بگێڕن بەو بۆنەیەوە، یان دیارى بگۆڕنەوە، یان شرینى بڵاوبكەنەوە، یان خواردن بدەن، یان كار و كاسپیان پەك بخەن بەو بۆنەیەوە، ئەوەش لە بەر ووتەى پێغەمبەرى خوا شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية) لە كتێبى (اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) دا
(صلى الله عليه وسلم) " من تشبه بقوم فهو منهم " (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود، برقم: 4031).
فەرمویەتى: ((مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء )) ـ بەڕەحمەت بێت ـ ووتەكەى تەواو بوو.
وە هەركەسێك هەر شتێك لەوانە ئەنجام بدات تاوان بار دەبێت، فەرقیس نیە ئەو كارە بە مەبەستى موجامەلە بێت لەبەر خۆشەویستى یان لە بەر شەرم یان هەر شتێكى تر‌ى هاوشێوەى ئەوانە، چونكە تەنازوول دانە لە ئایین، و پتەوكردنى دەروونیە بۆ بێ باوەڕن، و فەخركردنیان بە ئایینەكەیان (مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين: جـ 3 ص 44 – 46).
والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز،
والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
فەتواكە لە نووسینى: (محمد الصالح العثيمين ) ە لە بەروارى (25 / 5 / 1411هـ) دا.
لە وەرگێڕانى: مامۆستا (عدنان بارام) لە بەروارى (18 / ذي الحجة / 1428 هـ) دا.
ئامه‌د كردن فقێ احمد
.
.
..
.
خوای بەر ئەفەرموێ : [قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا . الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا] الكهف 103و104 واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ ئایا پێتان بڵێم و هەواڵتان پێبدەم بەوانەی کە کردەوەکانیان بەتاڵەو سودی لێنابینن و مایەی زەرەرە بۆیان ئەوانە کە هەوڵ و تێکۆشانیان و کردەوەیان لە ژیانی دونیا بە فیڕۆ ئەچێ و وەرناگیرێ وە ئەوان واش ئەزانن کە کردەوەی چاکیش ئەکەن و پاداشتی لەسەر وەر دەگرن) .
ئەو ئایەتە بۆ موشریک و بۆ موسڵمانی بیدعە چیشە دەتوانن سەیری تەفسیری ابن کثیر بکەن یانی موسڵمان بیدعە ئەکات خۆی ماندوو ئەکات واش ئەزانێ پاداشتی لەسەر وەردەگری کەچی لای خوا کردەوەکەی بەتاڵە!!!
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە کاتی وتار خوێندنەوەی هەموو جارێک ئەمەی دووبارە ئەکەردەوە ئەیفەرموو : (فَإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ وَخَيْرُ الْهُدَى هُدَى مُحَمَّدٍ وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ) رواه مسلم واتە : (بە تەئکید باشترین قسە بکرێ و بگێڕدرێتەوە کتابی خوایە وە باشترین ڕێی نیشاندراو و بانگ بۆ کراو ئەو ڕێیەیە کە پێغەمبەری خوا محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگیان ئەکا بۆی وە خرابترین شتانێک شتە داهێنراوەکانن کە لەو ڕێگەیە نیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگەوازی بۆ کردووە وە هەموو بیدعەیەک شتێکی تازە داهێنراو لەدین گومڕایی و سەرلێشێواویە) .
وە لای نسائي ئەو زیادەش بە صەحیحی هاتیە : (وکل ضلالة في النار) صححه الالباني في صحیح النسائي واتە : (وە هەموو گومڕایی و سەرلێشێواویەک لەناو ئاگرە) .
وە هاتووە لە العرباض بن ساریة رضي الله عنه دەفەرموێ : (وعظنا رسول الله صلى الله عليه وسلم موعظة وجلت منها القلوب وذرفت منها العيون فقلنا يا رسول الله كأنها موعظة مودع فأوصنا قال : أوصيكم بتقوى الله والسمع والطاعة وإن تأمر عليكم عبد وإنه من يعش منكم فسيرى اختلافا كثيرا فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين عضوا عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل بدعة ضلالة) رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه وقال الترمذي حديث حسن صحيح (صحيح الترغيب والترهيب) واتە : (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئامۆژگاریەکی کردین ئامۆژگاریەکی وا چاوەکان لەگەڵی فرمێسکیان لێ هاتە خوارو دڵەکان لەگەڵی ترسان و ڕاچلەکین جا ووتمان : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەو ئامۆژگاریە ئەڵێی ئامۆژگاری کەسێکە کە ماڵ ئاوایی ئەکات و ئاخیر ئامۆژگاریەتی لەبەر ئەوە وەسیەتمان بکە فەرمانمان پێ بکە چی بکەین پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : وەسیەتتان -فەرمانتان- پێ ئەکەم بە گوێڕایەڵی کردن و لەفەرمان دەرنەچونی سەرۆکتان ئەگەر عەبدێکش بوو بە سەرۆکتان وە ئەوەی بژی لەئێوە خیلافێک و لێک جیا بونەوەیەکی زۆر دەبینێ جا دەست بگرن بە ڕێبازی من وە ڕێبازی خەلیفەکانی کە لەسەر حەقن و خەڵکی بۆ حەق بانگ ئەکەن و ڕێی حەقیان نیشان ئەدەن ئەو ڕێبازە بە ددانی کاچیلکەکان بگرن و بیگەزن بەتوندی بیگرن وە ئاگادارتان ئەکەمەوە لە شتە تازەکان و زیاد کراوەکان بزانن بەتەئکید هەموو شتێکی بیدعە تازە داهێنراو گومڕایی و سەرلێشێواویە ) .
وە ئەفەرموێ : (من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد) رواه مسلم واتە : (هەر کەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد ئەکرێتەوەو وەرناگیرێ) .
لەم فەرموودانە ئەبینین چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئوممەتەکەی ئاگادار کردۆتەوە تەنانەت لە هەموو وتارەکانی ئاگاداری کردوینەوە لەو شتانەی لەدین زیاد ئەکرێ کە لە ڕێبازی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و خەلیفەکانی رضي الله عنهم نیە وە بەسەر لێشێواوی داناوەو پێی ڕاگەیاندوین کە بۆ ناو ئاگرە ئیتر شتێک بۆ ناو ئاگر بێت و بیدعەو سەرلێشێواوی بێت بە چ عەقڵێک کەسێک دێ بەناوی ئیسلام بە ئێمەی ئەفرۆشێ و بەهۆی سەرکەوتنی ئیسلامی ئەزانێ اف لکم بەڕاستی هەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (اذا لم تستحي فاصنع ما شئت) رواه البخاري واتە : (ئەگەر شەرمت نەکرد چی ئەکەی بیکە -چونکە ئەوەی شەرمی نەما لەهیچ ناگەڕێتەوە-) .
پیغه مبه ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموی وی بۆ ئه‌و كه سی كه قسه یه ك ده‌كت خه‌ڵك پی پیده كه‌نن
وشه‌ی بابانوئێل گوناهه ئه‌گه‌ر پێشتر بیستبێتت
"بە پێی هەواڵێك لە رۆژنامەی ''برنيق'' لیبیادا بڵاو بوەتەوە ٢٠ تەن ئاڵتون و ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە بیابانێدا لە ژێر زەوی ناوچەی "زلة" لە باشوری لیبیا کە قەزافی شاردبویەوە دۆزرایەوە"!
دە با ئەوە ببێتە پەند بۆ تاغوتەکانی تر تا زووە فریا بکەون پێش مردنیان بە خێری خۆیان سەرفی بکەن
ده‌ست خۆش بیت
ده‌ست خۆش بیت چۆن فیدێؤ له یانه بلا و ده‌بیته‌وه
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ى میهره‌بان
(ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ى ئاوا له دینى ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و نابىَ رێى پێبدرىَ)
[[ قل يا اهلَ الكِتابِ تَعالَوْا إلى كَلِمَةٍ سَواءٍ بَيْنَنا وَ بَيْنَكُمْ الا نَعْبُدَ الا اللهَ وَ لانُشْرِكَ بِهِ شَيْئا وَلايَتَخِذَ بَعْضُنا بَعْضاً أرْباباً مِنْ دونِ الله فَإِنْ تَوَلَوا فَقولوا اشْهَدوا بِأَنا مُسْلِمون ] آل عمران/ 64*
به‌رله‌وه بچینه ناو باسه‌كه‌وه ، ده‌بىَ بزانین كه له‌دایكبوون و ژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان - له ئاده‌مه‌وه بۆ خاته‌م دروودیان له‌سه‌ر بێت - لای ئیسلام و موسوڵمانان پیرۆز‌و نرخێنراوه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامێكی خوایی بووه بۆ ئیصلاح و چاكسازیی نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیی و بىَ ئۆقره بووه به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانیان .
* وه هه‌ریه‌كه‌یان به راست و ره‌وان بوون و تاك و ته‌نیایى خواى بۆ خه‌ملاَندوون، ئه‌وانیش بوویانه قبوڵیان كردووه‌و ته‌سلیم بووه، بووشیانه هه‌ر چه‌له‌حانىَ و ده‌مبازیى و قرِه قرِى بووه، هه‌تا خواش سزا‌و جه‌زره‌به‌ى داون و كردوونى به په‌ندو عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌كانى دواى خۆیان.
* لاى موسڵمانان هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نیه له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كاندا - وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌رن - وه ئیمان و باوه‌رِیان به هه‌مووان هه‌یه ، وه‌كو ده‌فه‌رموىَ:
[ قولوا آمنا بالله وما أنزل إلينا وما أنزل إلى إبراهيم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط وما أوتى النبيون من ربهم لانفرق بين أحد منهم ونحن له مسلمون ] بةقةرة /136
واته: بڵێن: ئه‌ى ئیمانداران! ئێمه باوه‌رِمان به‌خواو به‌و په‌یامه هێناوه دابه‌زێنراوه بۆمان (قورئان) و به‌و (صحوف)ـانه‌ش بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانى هاتوون ، وه به‌و په‌یامه‌ش به مووسا‌و به عیسا دراوه ، به‌وه‌ش به پێغه‌مبه‌ره‌كانى تر دراوه له‌لایه‌ن خواوه‌ندیانه‌وه ، وه ئێمه له‌ناو هیچ كامێكیاندا فه‌رق و جیاوازى ناكه‌ین و گوێرایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانى خواین ؛
دینى ئیسلام - كه كۆتا ئایینى ئاسمانیه‌و كورته‌و پوخته‌ى هه‌موانه‌و ، جگه له‌وه‌ش په‌یامێكى هه‌تا هه‌تاییه- گشت ئه‌ندام و رۆڵه‌كانى له‌سه‌ر برایه‌تیى و ته‌بایى و یه‌كتر خۆشویستن په‌روه‌رده ده‌كات ، له‌سه‌ر ته‌وحیدو ئولوهیه‌ت و ربووبیه‌تێكى راسته‌قینه تێده‌گه‌یه‌نێت ، له‌سه‌ر ئیمان و رێز بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بىَ هیچ فه‌رق و سوونێك له نێوانیاندا, له سووره‌تى ئالى عیمران) ئایه‌تى: (84- 85 )یشدا هاتووه:
: (قل آمنا بالله وما أنزل علينا وما أنزل على إبراهيم وإسماعيل وإسحاق و يعقوب والأسباط وما أوتى موسى وعيسى والنبيون من ربهم لا نفرق بين أحد منهم ونحن له مسلمون* ومن يبتغ غيرالإسلام دينا فلن يقبل منه وهو فى الآخرة من الخاسرين)
ده‌كرێ هه‌ندىَ له پێغه‌مبه‌ران ماندووتر بووبن و پتر توشى ئازار‌و بێزار بووبن و به (أولوالعزم ) ناویان هاتووه له قورئاندا، جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌شىَ هێندێكیان لاى خوا سه‌رخرابن له رێز‌و پله‌دا:
(تلك الرسل فضلنا بعضهم على بعض منهم من كلم الله..) سوورةتى: ( بةقةرة: 253).
دینى ئیسلامى پیرۆز پێغه‌مبه‌ران گشت به پێغه‌مبه‌رى خوا داده‌نێ و ، ئیمانیشى به تاكه تاكه‌یان فه‌رزكردووه‌و ، سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانیان به براى موسڵمانان داده‌نێت ، وه له گه‌لىَ ئایه‌تى قورئاندا داواى ئاخافتن و حیواریان لێده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كانى خوا‌و وه‌لانانى هه‌ر كێشه‌و نیزاعێكى نێوانیان ،
به‌ڵىَ له دایكبوونى هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران- سلاَویان لىَ بێت- سه‌ركه‌وتن و ژیانه‌وه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه ، وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه پێویسته موسڵمانان شوكرانه بژێریى خوا بكه‌ن به عیباده‌ت و خواپه‌رستیى و پتر رِوو له خوا كردن ، نه‌ك به ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ ، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كارى ناشه‌رعیى و گوناح و تاوانى تێدا حه‌لاَڵ بكرێت، وه‌كو ئێستا كه به‌ناوى له دایكبوونى (عیسا) پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌زاران میهره‌جانات و ئیحتیفالات ده‌به‌سرىَ و ، هه‌زاران هه‌زار جۆر تاوان و گوناحى تێدا ده‌كرێت: عاره‌قخواردنه‌وه‌و تێكه‌ڵبوونى كچان و كورِان ، بێگومان ساڵیادو یاد كردنه‌وه‌ى ئاوا له دینى ئیسلامدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و نابىَ رێى پێبدرىَ، كه‌وابوو هه‌ر شتێك له شه‌ریعه‌ت و دینى ئیسلامدا رێى پێنه‌درابێت ، نابىَ موسڵمانانیش به هى خۆیانى بزانن و بیكه‌نه جه‌ژن وجه‌ژنه پیرۆزه‌ى تێدا بكه‌ن، له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌و دوو جه‌ژنه (قوربان) و (ره‌مه‌زان) رێ‌یان پێدراوه, ئیتر بۆ له دایكبوونى هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تى پێغه‌مبه‌رانیش ئاهه‌نگگێرِان نیه.
ئێمه له دایكبوونى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت و رێزى بۆ داده‌نێین، عیسایش - علیه السلام- یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و , هه‌م خۆیى و هه‌م خاتوو ( مه‌ریه‌م)ى دایكى، وا ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه قورئان وه‌صفى كردوون ؛ داهێنان و جه‌ژنگێران - به هه‌ر بۆنه‌یه‌كه‌وه - كه له ئیسلامدا جێی نه‌بوبێته‌وه ، خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و بۆنه‌و جه‌ژنانه قه‌ده‌غه‌یه ، چ جاى ئه‌وه جه‌ژنی تیا بگێرِدرێ ، من وا ده‌زانم گرنگیدان به‌م جۆره جه‌ژن و بۆنانه‌و ، پشتگوێخستنی بۆنه‌و جه‌ژنه ئیسلامییه‌كان ، - بۆ نموونه : كاتێ ساڵی كۆچی نوێ ده‌بێته‌وه - كوا ئه‌وه‌نده باسی هه‌یه ؟! كوا رِاگه‌یاندن شتێكی له‌سه‌ر بڵێن.؟ ته‌نانه‌تى له‌سه‌ر میمبه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌نده چرِ ناكرێته‌وه !
بێگومان (عیسا) پێغه‌مبه‌ر - سلاَوى له‌سه‌ر بێت - كاتىَ له دایك ده‌بىَ ، هه‌ر موعجیزه‌یه ، چونكه ده‌سه‌لاَت و توانایى خواى بالاَ ده‌ست نه‌بىَ ، ژن بىَ مێرد چۆن حامیله ده‌بىَ و منداڵى ده‌بىَ ..؟ وه كاتێكیش جووله‌كه پیلانیان دارشت بۆ كوشتنى و هێرشیان كرده سه‌ریى و خوا پاراستى لێیان و یه‌كىَ له خۆیانیان كوشت وایان زانى عیسایه ! هه‌ر موعجیزه‌یه .. وه كه خوا رزگارى ده‌كاو به‌رزى ده‌كاته‌وه بۆلاى خۆیى و بۆ دوایى دێته خواره‌وه هه‌ر موعجیزه‌یه ، قورئانى پیرۆز چه‌نده رێز له‌خاتوو مه‌ریه‌م ده‌گرێت و پاكانه‌ى بۆ ده‌كات ، كاتىَ جووله‌كه بوختانیان بۆ كرد :
[ و بكفرهم و قولهم على مريم بهتانا عظيما ] سوورةتى (نيسا : 156)
یان چۆن به درۆیان ده‌خاته‌وه كاتىَ ده‌ڵێن له (سێداره)ماندا :
[ وقولهم إنا قتلنا المسيح عيسى ابن مريم رسول الله وماقتلوه وما صلبوه ولكن شبه له‌م و إن الذين اختلفوا فيه لفى شك منه ما له‌م به من علم إلا اتباع الظن و ما قتلوه يقينا بل رفعه الله إليه و كان الله عزيزا حكيما و إن من أهل الكتاب إلا ليؤمنن به قبل موته و يوم القيامة يكون عليهم شهيدا ] 4/157 - 159
هیوادارم شوێنكه‌وتووه‌كانیشى دواى ئامۆژگارییه‌كانى بكه‌ون و به به‌نده‌ى خواى دابنێن و نه‌یكه‌نه كورِى خوا ! [ لقد كفر الژین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم و قال المسیح یا بنى إسرائیل اعب
[ لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم و قال المسيح يا بنى إسرائيل اعبدوالله ربى و ربكم إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة و مأواه النار و ما للظالمين من أنصار ] 5/72
باوه‌رِ به وته‌و ئامۆژگارییه‌كانى بكه‌ن :
[ و إذ قال عيسى ابن مريم يا بنى إسرائيل إنى رسول الله إليكم مصدقا لما بين يدى من التوراة و مبشرا برسول يأتى من بعدى اسمه أحمد .. ] 61/6.
هیوادارم ئه‌م ساڵه‌یان بكه‌نه ساڵى گۆرانكاریى و هێمنیى و ئاسوده‌یى جیهان و ئه‌وه‌نده زه‌برو زۆر‌و زوڵم و سته‌م له‌جیهانى ئیسلامییه‌ت نه‌كه‌ن، وه به‌پێى مه‌فهووم و چه‌مكى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بكه‌ن كه‌ده‌فه‌رموىَ :
.. ولتجدن أقربهم مودة للذين آمنوا الذين قالوا إنا نصارى .. ] 5/82 . وة دةلَيَين : ( ذلك عيسى ابن مريم قول الحق الذى فيه يمترون ) 19/34
له كۆتاییدا : (
و سلام عليه يوم ولد و يوم يموت و يوم يبعث حيا
) .
* بۆ وه‌لاَمی تێر‌و ته‌سه‌لتری ئه‌م بابه‌ته سه‌یرێكی (مجموع الفتاوى) ی (ئیبن ته‌یمیه) بكه ، به‌رگى / 13 جوزئى ( 25 ) لــ175 ، چاپى ( 2 )ی ساڵی 1419 ك به‌رامبه‌ر 1998 ز .
لة youtube بنوسة ... تغير الون فيس بوك
ده‌ست خۆش بیت
هيوادارم توانيبييتم يارمةتيت بدةم
ســــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــو پـــــــــــــــــــــــــــــــــــا س
بارمه‌تیم دان ده‌رباری فیس بووك من ده مه وێت سه‌تایله‌كه فیس بووك بگۆڕم چۆن بیگۆرم
جزاك الله خيرا.
* سوودەكانی زیكری خوا زۆرن لەوانە:
1 ـ شەیتان دەردەكات.
2 ـ خوای ڕەحمەت فراوان ڕازی دەكات.
3 ـ غەم و پەژارە لادەبات.
4 ـ فراوانی و خۆشی و شادی دێنێت.
5 ـ ڕوومەت ڕووناك دەكاتەوە.
6 ـ ڕیزق و ڕۆزی دێنێت.
7 ـ خۆشەویستی خوا بۆ بەندە.
8 ـ خۆشەویستی بەندە بۆ خوا، هەروەها هەست كردن بە چاودێری خوا و ناسینی و گەڕانەوە بۆ لای و نزیك بوونەوە لـێ‌ی بەدەست دێنێت.
9 ـ زیكری خوا بۆ كەسی زیكر خوێن بەدەست دێنێت.
10 ـ دڵ دەژێنێتەوە و زیندوو دەكاتەوە.
11 ـ هەست كردن بە دابڕان و نامۆیی نێوان بەندە و پەروەردگاری ناهێڵێت.
12 ـ خراپەكان لادەبات لەسەر خاوەنەكەی.
13 ـ سوود بە خاوەنەكەی دەگەیەنێت لە كاتی تەنگانەكاندا.
14 ـ هۆكارێكە بۆ دابەزینی ئارامی و داگرتنەوەی ڕەحمەت و چواردەورگرتنی فریشتەكان.
15 ـ سەرقاڵت دەكات لە غەیبەت و فیتنەیی و قسەی خراپ و نابەجێ.
16 ـ دەتپارێزێت لە پەشیمانی و بێ‌تاقەتی ڕۆژی قیامەت.
17 ـ زیكری خوا لەگەڵ گریاندا بە تەنهایی هۆكارێكە بۆ ئەوەی خوا بەندە بخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
18 ـ زیكری خوا پارێزەرە لەوەی كە خوا لەبیر بكەیت.
19 ـ وە پارێزەرە لە دوو ڕوویی.
20 ـ زیكری خوا ئاسانترینی عیبادەتەكانە و كەمترین ناڕەحەتی تێدایە، وە لەگەڵ ئەوەشدا پاداشتەكەی بەرامبەر ئازادكردنی كۆیلەیە، وە ئەوەندە پاداشتی بە دوادا دێت كە بەسەر جگە لەودا نییە.
21 ـ زیكری خوا ڕووەكی چێنراوی بەهەشتە.
22 ـ دڵا دەوڵەمەند دەكات و پێداویستیەكانی پڕدەكاتەوە.
23 ـ ویست و بڕیارە پەرتەوازەكانی نێو دڵ كۆدەكاتەوە تێیدا.
24 ـ وە غەم و پەژارە و خەفەت و بێ‌تاقەتیە كۆبووەكانی سەر دڵ پەرتەوازە دەكات و نایانهێڵێت.
25 ـ وە ئەو سەرباز و داردەستانەی شەیتان كە كۆبوونەتەوە لەسەر دژایەتی كردنی پەرتەوازە دەكات و دووریان دەخاتەوە لـێ‌ی.
26 ـ لە ڕۆژی دوایی نزیكت دەكاتەوە و لە دونیا دوورت دەخاتەوە.
27 ـ زیكر سەری شوكرە، ئەو كەسە شوكری خوای نەكردووە كە زیكری نەكردبێت.
28 ـ ڕێزدارترین كەس لای خوا ئەو كەسەیە كە بەردەوام زمانی تەڕ بێت بە زیكری خوا.
29 ـ زیكر دڵ ڕەقی دەتوێنێتەوە.
30 ـ ستایشی خوا و پاڕانەوەی فریشتەكان مسۆگر دەكات.
31 ـ هەموو كردەوەكان شەرعیەتیان پێ‌نەدراوە ئیللا لەبەر بەرقەراربوونی زیكر نەبێت.
32 ـ خوای گەورە شانازی دەكات بە زیكرخوێنەكان بەسەر فریشتەكانەوە.
33 ـ ناڕەحەتیەكان ئاسان دەكات و مەینەتیەكان سووك دەكات و كارەكان سانا دەكات.
34 ـ بەرەكەتی كات مسۆگر دەكات.
35 ـ زیكر كارگەریەكی سەیری هەیە بۆ بەدەستهاتنی ئەمن و ئارامی، چونكە هیچ شتێك نییە سوودی هەبێت بۆ كەسی ترساوی زۆر ترسا‌و وەكو زیكر.
36 ـ هۆكارێكە بۆ سەركەوتن بەسەر دووژمنانەوە.
37 ـ هۆكارێكە بۆ بەهێزبوونی دڵ.
38 ـ شاخەكان و دەشتایەكان شانازی دەكەن و مژدەدەن بەو كەسەی كە زیكریان لەسەر دەكات.
39 ـ بەردەوام بوون لەسەر زیكر لە ڕێگاوبان و لە نێو ماڵ و لە كاتی نێشتەجێبوون و لە سەفەر و لە هەموو شوێنەكاندا زۆربوونی شایەتەكانی بەندەیە بۆ ڕۆژی قیامەت.
40 ـ زیكر چێژێكی هەیە لە نێو كردەوەكاندا هیچ چێژێك بەرامبەری نابێتەوە.
[* باشترین زیكر:]
[(سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ).]
ئەم وشانە باشترین زیكرن لە پاش قورئان، وە ئەمانەش لە قورئانن.
[وە لە زیكرە گەورەكان:]
* [لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ] گەنجینەیەكە لە گەنجینەكانی بەهەشت، كارگەریەكی سەیری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەحەتیەكان و بەرنگاربوونەوەی ناهەمواریەكان و بەدەست خستنی حاڵەت و پلە بەرزەكان.
* [سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ] هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (100) سەد جار بیڵێت خوا لە تاوانەكانی خۆشدەبێت ئەگەر چی وەكو كەفـی سەر دەریاش بێت.
* [سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ] هەردووكیان دوو وتەی سووكن لەسەر زمان، گران و قورسن لەسەر تەرازووی چاكەكان، خۆشەویستن لە لای خوای ڕەحمەت فراوان.
ـ وە هەروەها: [لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهْوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (10) دە جار بیڵێت ئەوە وەكو ئەوە وایە كە (4) چوار كەسی ئازاد كردبێت لە كۆیلایەتی لە نەوەكانی پێغەمبەر (إسماعیل)، وە هەركەسێك لە ڕۆژێكدا (100) سەد جار بیڵێت ئەوا (100) سەد چاكەی بۆ دەنووسرێت، وە (100) سەد خراپەی لەسەر لادەبرێت، وە وەكو ئەوە وایە كە (10) دە كۆیلەی ئازاد كردبێت، وە دەبێتە پارێزەر بۆی لە شەیتان لەو ڕۆژەیدا.
* وە كورتەی وتە ئەوەیە: بەڕاستی بەرهەمەكانی زیكر بە زۆری زیكر كردن بەدەست دێن، وە بە ئامادەبوونی واتای ئەوەی كە دەێڵێیت تێیدا، وە بە بەردەوامبوون لەسەر زیكرەكانی بەیانیان و ئێوارن و زیكرە بەندە دیاركراو و ڕاهكان، وە بە وریا بوون لە بیدعە كردن و پێچەوانەكردنی زیكرە شەرعیەكان.
وَصَلَّى اللهُ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِـهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّمَ
سه‌رچاوه http://www.ba8.org
خوای گه‌وره جزا تۆش داته‌وه
سه یری وتاره‌كه‌تان كرد
سلاو هاوریان > ئه‌گه‌ر هاورئ یه‌كت هه‌بیت هاوریكانی خۆی شاردبیته‌وه
ئه‌وا به‌م شیوه ده‌توانن سه‌یری هاوریكانی بكه‌ن
ئه‌م لینكه بكه‌وه
http://www.facebook.com/find-friends/browser
سبحانه‌الله
مامۆ ستا بهجت
http://www.youtube.com/watch?v=ctCT-nKrxvk
مامۆستا ره‌مضان شكور
http://www.youtube.com/watch?v=bnfY43T4 … re=related
برام راسته به س به م شێوه یه نیه
ده‌ست خۆش بیت به س مه ڵێ د.خ چونكه واته‌ی نیه به‌ڵی صلی الله علیه وسلم ره‌زیل مه به له صلاوت
نازانم چی‌دة‌ڵێ
http://www.youtube.com/watch?v=jBb8H2cR … re=related
ئه یه كه م زۆر خۆشه
زۆرسوپاستان ده‌كه من زۆر حه ز م اه ده نكی ادریس ابكاره
اجمل قراءه للشيخ ماهر المعيقلي في شهر رمضان 1431 الجز‌ء 2
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=FTpE3wPfrek[/youtube]
فيديو رائع جدا للشيخ إدريس أبكر وتلاوة جميلة جدا
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Hz0nYnvI … ure=fvwrel[/youtube]
سورة الجن - سعد الغامدي
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Gjxpd6fZ … ature=fvsr[/youtube]
rat Al-Fatihah سورة الفاتحة - فارس عباد
محمد البراك سورة يوسف من 1-30
http://www.youtube.com/watch?v=eJodQZ2m … 858DB93E1F
دعاء الرحمة (رائع جدا) محمد البراك
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=uqqGl30X … re=related[/youtube]
سة رچاوه به خـــــــــــــۆم
زۆر سوپاس هه موون ده كه‌م
به‌رنه‌مای یاهوو مه
سه‌نجه‌ر ده‌ویــــت
هه‌ركه سێك ده‌یزانیت
به لینكه كه م بداتێ
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=NHfchkAP6PE[/youtube]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی FaqeAhmed
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]