dastxosbetbabatekygwanalageyxoyate

674

(95 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ناوی راستی:ديار
پیشه‌:خويندكار
حه‌ز و ئاره‌زو:ئارةزووم ئةوةيةخويندنةكةم تةواوكةم
خۆشه‌ویسترین که‌س:دايك وباوكم
خۆشترین شوێن:هةولير
خۆشترین گۆرانی:داناعبدلجبار

خۆشترین وڵات:سويد
خۆشترین خواردن:كفتة
خۆشترین کات:ئةوكاتةيةكةبابةتيكي جوان بلاودةكةمةوة
خۆشه‌ویسترن هاوڕێ:هةمووهاوريكانم خؤشةويستن-بةلام بةتايبةتي فةرهادي هاوريم
ناوی ئه‌ بۆنه‌ چیه‌ که‌ به‌کاری ئه‌هێنیت:lomane--open--teroz
حه‌زت له‌هاتنی میوانه‌ یان نا:.زؤردل خؤش دةبم كةميوانم ديت
حه‌زت له‌وه‌رزشه‌:زؤرنابةلام تارادةيةك دةكةم
ده‌نگ خۆشه‌ :زؤرنا
ئاواتت چیه‌:ئاواتم ئةوةيةكةبجمةوولاتي سويد
ره‌قه‌می قاچ چه‌نه‌:41
باڵات چه‌نه‌:183
چه‌ن کیلۆیت:74
مه‌کته‌ب خۆشه‌:زؤرنا
چاو چی ره‌نگه‌:شيني ئال جؤغ
که‌سێکی چۆنیت:كةسيكي تؤزيك حةسةبيم بةلام كةشتي نامؤدةبينم

675

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

dastxosxosbwn

gooogel--gawratrensayteygyhana

dastxos

678

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

dastakantxoharbzet

679

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

dastxosbetbabatekygwana

dastxosbetharbzet

mndalemsalargalalaensala

وه‌رگرتبوو، به‌ڵام له‌ جێگای رێگای پیاده‌ رێنوێنی کردووه‌ بۆ سه‌ر رێگای ئوتوبان له‌وێش ئوتومبیل لێی داوه‌. ئێستا سکاڵای له‌ گووگڵ کردووه‌.Google Mapsئه‌و ژنه‌ زانیارییه‌کانی رێگاکه‌ی له‌
Search engine land له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ: ئه‌و ژنه‌ که‌ خه‌ڵکی Utah ی ئامریکایه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئوتومبیل لێی داوه‌ سکاڵای له‌ گووگڵ کردووه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌‌ ئه‌و پێی وایه‌ ئه‌و زانیارییه‌ی که‌ له‌ گووگڵ ماپس Google Maps وه‌ریگرتووه‌ ئه‌وی به‌ لاڕێدا بردووه‌ و له‌ کۆتاییدا سه‌ری له‌ ئوتوبانه‌وه‌ وه‌ده‌رهێناوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئوتومبیل لێی بدا.
ئه‌و ژنه‌ له‌ سکاڵاکه‌یدا داوای 100000 دولار بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌دا ده‌کا...
گووگڵ له‌ وڵامدا ده‌ڵێ زانیارییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ریته‌یه‌یه‌ که‌ مرۆڤ له‌ مه‌ترسی ئاگادار ده‌کاته‌وه
http://kurdup.com/up/uploads/picture/41e3816053.jpg
سةرجاوةي بلاوكردنةوة---kurdland

683

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ENSALASARKAWTWDABNEAFREKA

DASTXOSBETKAKASO

ZORRASTADASTXOS

686

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[center][size=24]بةراي خؤم سةركةوتني باشووري ئةفريقا جونكة خاوةن خاك و جةماوةرة
دةستةكانت خؤش بؤ ئامادةكردني ئةم بابةتة كاك سةفين كيان
بة هيواي بةردةوام بوونت .
[/size][/center]

دةست خؤش زؤرجوانوبةسودن

دةست خؤش زؤرجوانن

گه‌ر به‌نده‌یه‌ک عاشقی خوانه‌بێت ناتوانیت به‌ راتستگۆیی بیپه‌رستێت
گه‌ر دایکێک عاشقی کۆرپه‌که‌ی نه‌بێت ناتوانێت میهره‌بانانه‌ له‌ باوه‌شی گرێت
گه‌ر  به‌ڕاستی عاشقی که‌سێک نه‌بیت ناتوانین راستگۆیانه‌ له‌گه‌ڵی بیت
گه‌ر به‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌سته‌وه‌ هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی کارێک نه‌ده‌یت قه‌ت پێی ناگه‌یت
گه‌ر به‌ عه‌شقه‌وه‌ یاری نه‌که‌یت هیچ کاتێک چێژی لێوه‌رناگریت
گه‌ر به‌ عه‌شقه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی شتێک نه‌بیت قه‌ت چێژ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی وه‌رناگریت
گه‌ر به‌ عه‌شقه‌وه‌ گوێ بۆ شتێک نه‌گریت قه‌ت له‌ ماناکه‌ی حاڵی نابیت
گه‌ر به‌ عه‌شقیشه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌خوێنیته‌وه‌ دڵنیابه‌ لێی تێناگه‌یت

ژیان به‌ بێ عه‌شق هیچ مانایه‌کی نیه‌
که‌واته‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌ته‌ عاشیقانه‌ بژی

690

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش بابه‌تێكی زۆرجوانه‌هه‌ربژیت

zorswpastdakam

692

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zorswpase

693

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

DASTXOSBET

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه‌ تیمێك له‌ زانایانی زانكۆی ویلایه‌تى ئۆكلاهۆ ئه‌نجامیاندابوو دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ میوه‌ى فراوله‌ ئاستى چه‌ورییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی وه‌كو كۆلیسترۆلی جۆری (LDL) كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان ، له‌ له‌شی مرۆڤدا داده‌به‌زێنێت .ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌وه‌ هاتhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/df7bf3ad42.jpg

695

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌خێر بێیته‌وه‌ کاکه‌ احمد ،زۆرخۆشحاڵین

696

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پرته‌قاڵ به‌یه‌كێك له‌ مزره‌مه‌نییه‌ زۆر به‌ سووده‌كان داده‌نرێت و ئاستی ته‌ندروستی و به‌رگری له‌ش له‌ دژى نه‌خۆشییه‌كان زیاد ده‌كات .توێژه‌ران ئاماژه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پرته‌قاڵ سووری خوێنی مرۆڤ چالاك ده‌كات و مژینی ماده‌ی ئاسن بۆ له‌ش زیاتر ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ماده‌ی ئاسن له‌ خوێن...

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ea3427d24f.jpg

697

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

... زۆر جار له‌ سروشتدا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ و سه‌رنجڕاكێش ده‌بینین ، بۆیه‌ له‌یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش جووتیارێك له‌كاتی لێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌می باخچه‌كه‌ى ته‌رۆزییه‌كی زۆر سه‌یری به‌رچاوكه‌وت كه‌ زۆر هاوشێوه‌یه‌ له‌ قاز ..!وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ئاشكرایه‌ ته‌رۆزییه‌كه‌ هاوشێوه‌ى قاز گه‌ردنێكی...
http://kurdup.com/up/uploads/picture/163c4a6211.jpg

698

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پسپۆرانی بواری خۆراك رایانگه‌یاند كه‌ ترێ یارمه‌تی چالاكتر كردنی جگه‌ر ده‌دات و ته‌ندروستییه‌كه‌ی ده‌پارێزێت و ده‌ردانی ماده‌ى زراویش رێك ده‌خات .شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ ترێ له‌زۆر له‌و توخمه‌ خۆراكییانه‌ی تێدایه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆى له‌ناوبردنی ماده‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و ده‌ردانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش...

http://kurdup.com/up/uploads/picture/48d02c26e6.jpg

699

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دڵێکی شوشه

چۆن ئه‌توانیت دڵی که‌سێک ئازار بده‌یت

که‌ هێنده‌ی ئه‌م دنیا جوانه‌ خۆشیده‌ویت

کاتێک دڵی ناسکی ئه‌و وه‌ک شوشه‌ بێت

ناترسی له‌ ده‌سته‌کانتا بیشکێنیت

گه‌ر ته‌واوی ژیانی ئه‌و تۆ بێت

چۆن ئه‌توانی له‌ ژیان بێبه‌شی که‌یت

گه‌ر ده‌وای دڵی ناسکی یه‌ک وشه‌ت بێت

چۆن دڵت دێت به‌ بێده‌نگی بیمرێنیت

چۆن ئه‌توانیت جه‌لادێک بیت

شکێنه‌ری دڵێکی شوشه‌ بیت



له‌بیرته‌که‌م


وتم چیتر تۆم خۆشناوێ و له‌بیرته‌که‌م

له‌ ناو دڵی پڕ ئازارما ده‌رتئه‌که‌م

گه‌ر چاوانیشم بۆت گریا به‌ده‌ستی خۆم ده‌ریئه‌که‌م

ئه‌گه‌ر دڵیشم بۆت ته‌نگ بوو له‌ جه‌سته‌مدا ده‌ری ئه‌که‌م

به‌ڵام ئازیزم نه‌متوانی چونکه‌ تۆ گوڵێکی ئاڵی

ئه‌ڕوانمه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ک تۆ له‌ ئه‌وێدا ڕواوی




به‌رگه‌ی دابڕانت ناگرم

ئازیزه‌که‌م لێم ببوره‌ گه‌ر چاوه‌ڕێم بویت و نه‌هاتم

خۆم ئه‌زانم کاتێک هاتم به‌رگه‌ی دابڕانت ناگرم

کاتێک به‌رامبه‌رت دانیشتم چاوانتم کرده‌ نیشتمان

عه‌شق و خۆشه‌ویستی خۆمم بۆ تۆ باران

گه‌ر دڵی خۆمم وه‌ک دیاری پێشکه‌ش کردیت

به‌رگه‌ ناگرم بۆ ساتێکیش له‌ من دوربیت

ئاخر گوڵم کێ بێ دڵی خۆی ژیاوه‌ تا من بژیم

دڵی منیش به‌ دابڕانی تۆ نامێنێت ئه‌ی ئاخۆ چۆن به‌رگه‌بگرم

بۆیه‌ ئازیز لێم ببوره‌ گه‌ر نه‌هاتم

چونکه‌ به‌رگه‌ی دابڕانی تۆ ناگرم



هه‌سته‌کانی دڵ

مناڵێکی خنجیلانه‌ ده‌ستی گرتمو پێی وتم

ئاخۆ کێبێت له‌ دایکم خۆشه‌ویستر لام

چ ده‌نگێک و چ ئاوازێک وه‌ک لایلایه‌که‌ی دایه‌ گیان شیرین بێت لام

بێجگه‌ له‌ باوه‌شی گه‌رمی کوێبێت خاک و نیشتمانم

گه‌نجێکی دڵ پڕ له‌ ئێشو ئازارم دی

تیری چاوی شۆخێکی جوان پێکابوی دڵی

ئه‌و پێی وتم ئاخۆ چ ئازارێک هه‌یه‌ سه‌ختتر له‌ ئازاری خۆشه‌ویستی

ئاخۆ چ ماڵێک هه‌یه‌ خۆشتر له‌ ناو دڵی ئازیزه‌که‌ی

پیرێک فرمێسکه‌کانی ناو چاوانی بۆ من دوا

ئه‌یوت چه‌نده‌ سه‌خته‌ که‌ کۆرپه‌له‌که‌ت ئه‌ڵێ ماڵئاوا

که‌ ڕۆڵه‌که‌ی خۆت جێیهێشتی ئه‌مێنیته‌وه‌ بێ نه‌وا

که‌ دڵێ بێت جێتبهێڵێت ئه‌ی ئه‌جری دایک و باوک کوا

منیش ئه‌ڵێم هه‌سته‌کانی دڵ ئه‌گۆڕێن نامێننه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌

ته‌نها خۆشه‌ویستی خوایه‌ که‌ تا مردن له‌ ناو دڵه‌

هه‌ر ناوی پیرۆزی ئه‌وه‌ جێگه‌ی قوڵایی دڵه‌




خه‌وێکی تاڵ

ئازیز ئه‌و ڕۆژه‌ی پێم وتیت خۆشم ناویت

که‌پێم وتیت له‌ناو دڵما ماڵه‌که‌شتم بۆ تێکداویت

وتم له‌ ناو چاوه‌کانما وێنه‌کانتم نه‌هێشتوه‌

هیچ کام له‌ یادگاریه‌کانمان له‌ خه‌یاڵما نه‌هێشتوه‌

حه‌رفه‌کانی ناوه‌که‌تم دانه‌ دانه‌ سوتاندوه‌

ئێستاکه‌ به‌ ته‌واوه‌تی عه‌شقی تۆم له‌بیرکردوه‌

ئه‌م گوڵانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌ بۆت هێناوم

هه‌ر لێره‌دا هه‌مویان هه‌ڵئه‌وه‌رێنم

که‌ ده‌ستم برد بۆ گوڵه‌کان یه‌کێک له‌ دڕکت گوڵه‌کان ئازاری دام

به‌و ئازاره‌ له‌ خه‌وێکی قوڵ و ناخۆش ده‌ریهێنام

گوڵم ئه‌م هه‌مو قسانه‌ له‌ ناو خه‌وێکی تاڵا بون

زۆر خۆشحاڵم که‌ هیچ کامیان ڕاستی نه‌بون


(هیوادارم به‌دڵی هه‌موولایه‌ك بێت )





http://kurdup.com/up/uploads/picture/03a8eebd18.jpg

700

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆرسوپاستان ده‌كه‌م زۆربه‌ڕێزن خۆش حاڵبوم

زۆرسوپاست ده‌كه‌م

سوپاس

ماركۆ كالسان، ئه‌و منداڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌كادیمییه‌كان به‌ (موعجیزه‌)ی جیهانی كۆمپیوته‌ر وه‌سفی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ‌شاری سكوبییه‌ له‌ وڵاتی مه‌كدۆنیا. كالسان ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌ و بچووكترین ئه‌ندازیاری سیسته‌مه‌كانی مایكرۆسۆفته‌ له‌ جیهاندا، خاوه‌نی چوار بڕوانامه‌یه‌ له‌و كۆمپانیایه‌دا. كتێبێكی له‌باره‌ی ویندۆز 7 داناوه‌ كه‌ 312 لاپه‌ڕه‌یه‌‌ و هه‌ر كۆمپانیاكه‌ش خۆی چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه‌‌. ...


ماڵی ماركۆ له‌ به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌كه‌یه‌تی و زۆربه‌ی كاته‌كه‌ی له‌ تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری قوتابخانه‌كه‌ به‌سه‌رده‌بات، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و تاقیگه‌یه‌ وه‌ك ماڵی خۆیه‌تی و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی منداڵانی تر، ئه‌وانه‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ لێدانی زه‌نگی كۆتایی ده‌وام به‌خێرایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
كالسان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی هۆگربوونی به‌ كۆمپیوته‌ر و جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ڵێت: (مه‌عریفه‌ و زانیاری وا ده‌كات كه‌ هه‌موو شتێك ببێت).
سه‌ره‌ڕای بلیمه‌تی و زیره‌كییه‌كه‌ی، كالسان خۆی وه‌ك هه‌ر مندالێكی ئاسایی ده‌بینێت و ده‌ڵێت: (من ته‌نها منداڵێكی ئاساییم و كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا یاری ده‌كه‌م به‌ته‌واوی له‌یادم ده‌چێت كه‌ ئه‌م هه‌موو زانیارییه‌م هه‌یه‌). م‌اركۆ كالسان ئێستا ده‌توانێت به‌ سێ زمان قسه‌بكات و ده‌یه‌وێت فێری چواره‌میش ببێت، له‌كاتێكدا كه‌ زمانی ئینگلیزی زمانی دایك نییه‌ بۆ ئه‌و.
به‌پێی بۆچوونی پڕۆفیسۆر (ئیلینا ئه‌شكوفزكا) كه‌ پشكنینی بۆ ماركۆ كردووه‌ له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 7 ساڵ بووه‌، كاركردنی فه‌رمانه‌كانی مێشكی له‌سه‌رووی سروشتییه‌ و بۆی ئاشكرابووه‌ كه‌ مێشكی ماركۆ به‌هه‌مان كاركردنی مێشكی منداڵێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 12 ساڵییه‌وه‌ كاره‌كانی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: http://arabic.cnn.com

ماڵپه‌ڕی فه‌یس بووك كه‌ ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌لایه‌تییه‌ ژماره‌یئه‌ندامانی گه‌یشته‌ 500 ملیۆن ئه‌ندام. له‌مباره‌وه‌ به‌رپرسانی فه‌یس بووك رایانگه‌یاند كه‌ ئێستا فه‌یس بووك ژماره‌ی ئه‌ندامانی گه‌یشتۆته‌ 500 ملیۆن ئه‌ندام و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و ژماره‌یه‌ بگاته‌ 600 ملیۆن ئه‌ندام له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.شایانی باسه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌یس بووك ئێستا به‌پێی پێوه‌ری (ئه‌لێكسا) له‌ ریزبه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌كانی جیهاندا دووه‌مین ماڵپه‌ڕه‌ و پسپۆرلنیش وای بۆده‌چن كه‌ ئه‌گه‌ر فه‌یس بووك به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ له‌ داهاتووێكی نزیكدا پێش ماڵپه‌ڕی گوگڵ ده‌كه‌وێت كه‌ ئێستا له‌ ریزبه‌ندی یه‌که‌م دایه‌.


http://kurdup.com/up/uploads/picture/502751483a.jpg

زۆرسوپاست ده‌كه‌م

دوای چاوه‌روانی 3 مانگ ئه‌مرۆ كۆمپانیای
به‌ناوبانگ له‌ بواری سیكوریتی ئۆفیسی
ئه‌لمانیای كاسپرسكای وه‌شانی نویی 2011
بلاو كرایه‌وه
http://www.kaspersky.com/de/

http://www.kaspersky.com/de/preorder

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م ویبلاگه‌ بكه‌

ڕیكڵام قه‌ده‌قه‌یه‌

زۆرسوپاست ده‌كه‌م

بنێریت بۆ كەسی بەرامبەر بەبێ‌ دەركەوتنی ژمارەی مۆبایلەكەت و هیچ بالانسێكت لێناڕواSMS ئەم بەنامەیە زۆر بەهێزە لەڕییەوە دەتوانی

ئەم پڕۆگرامە دوو مەرجی هەیە بۆ كاركردنی لە هاندەكەت,بدەبێت ئەم مەرجانەی تیابێت هاندەكەت:

1...ئه‌بیت ئه‌و هانده‌ی که‌ به‌رنانامه‌که‌ی تیا دا‌به‌زێنیت هانده‌کانی نه‌وه‌ی 3 بێت و مواسه‌فاتی Wireless هه‌بێت

2... ئه‌بێت ئه‌و خه‌تی internet ه‌ی که‌ له‌ماڵه‌وه‌ کاری پێ ئه‌که‌یت Wireless بێت ( ئه‌توانیت نێتی sim ه‌که‌ت بکه‌یته‌وه‌ بڵام ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت که‌ باڵانسمان لێ نه‌روات )

گەر ئەو مەجانەی تیایە ئەوا ئەم پڕۆگرامە داگرە:

http://www.4shared.com/file/147404524/a … hText.html

پاش دابه‌زاندنی به‌رنامه‌که‌ بۆ ناو مۆبیله‌که‌ت و Install کردنی

به‌رنامه‌که‌ ئه‌که‌یته‌وه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌گه‌ل من جێ با جێ بکه‌

پاش کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ یه‌که‌م هه‌نگاو داوای mobile number ئه‌کات ئه‌بێت تۆ ژماره‌ی مۆبیله‌که‌ی خۆت بنوستیت بۆ نموونه‌ .......00964770 یان .......00964750

پاشان که‌ ژماره‌که‌ی خۆتت نوسی ok بکه‌و پاشان continue بکه‌ پاشان خشته‌یه‌کی ترت بۆ ئه‌کرێته‌وه‌ به م شێوه‌یه‌ پری بکه‌ره‌وه‌

First Name : ناوێک بنوسه‌

Last Name : ناوێک بنوسه‌

Email Address ؛ ئیمه‌یڵی یاهوو یان مسن ه‌که‌ت بنوسه‌ به‌ڵام یاهۆۆ باشتره‌

password : پاسۆردێک بنوسه‌ به‌ڵام نابێت له‌ 5 پیت زیاتر و که‌متر بیت

Verify Password: پاسۆرده‌که‌ 2 باره‌ بکه‌ره‌وه‌

پاشان سه‌ح له‌ خانه‌ی yes بده‌ و submit بکه‌

ئیستا بۆشاییه‌ک هاتوه‌ داوای PIN Number ئه‌کات

ئێاستا PIN Number که‌ له‌ 4 ژماره‌ پێک هاتوه‌ به‌ sms ێک ئه‌ت بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی که‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌ما نوسیومانه‌ پاشان 4 ژماره‌ی ناو سمس ئه‌که‌ له‌ بۆشایی ناو به‌رنامه‌که‌یا بنوسه‌ و ok بکه‌

که‌مێک چاوه‌رێ بکه‌

ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ نامه‌ ناردن

2 بۆشایی هاتوه‌

له‌ یه‌که‌میانا ژماره‌ی تێلی ئه‌و که‌سه‌ بنوسه‌ که‌ ئه‌ته‌وێت نامه‌ی بۆ بنیریت به‌م شێوه‌یه‌ .......00964770 یان .......00964750

له‌ دوهه‌میشا ناوه‌رۆکی سمس ه‌که‌ت بنوسه‌ به‌ڵام جارێ مه‌ینێره‌ ئه‌گه‌ر ئیستا بینێریت ئه‌وا ره‌قه‌مه‌که‌ت ده‌ر ئه‌که‌ویت

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ره‌قه‌مه‌که‌ت ده‌ر نه‌که‌وێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بکه‌

له‌ دوای ئه‌وه‌ی تێکستێکت نوست بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر دوگمه‌ی Options داگره‌ و پاشان برۆ سه‌ر Settings پاشان برۆ سه‌ر Send From ئێستا 2 هه‌ڵبژاردنی یاوه‌

(Anonymous & Own Number ) بۆ ئه‌وه‌ی ره‌قه‌مه‌که‌ت ده‌ر نه‌چێت ئه‌بێت Anonymous هه‌ڵبژێریت پاشان یه‌یته‌وه‌ سه‌ر سمس ئاماده‌ کراوه‌که‌ت 2 ok بکه‌ که‌مێک چاوارێ بکه‌ یه‌‌کسه‌ر ئه‌روات به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی به‌ریتانیا ئه‌روات که‌ له‌م ژمه‌ره‌یه‌ پێک هاتوه‌ 00447266696687 ئاگاداربه‌ ئێستا ئه‌نوسرێت 0.015 EUR واته‌ 0.015 euro ت لێ رۆشت به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ باڵانسه‌که‌ی تۆ ناروات کاتیک ئه‌که‌ونته‌که‌ دروست ئه‌که‌یت هه‌ندێک بالانسی تێدایه‌ که‌ به‌شی 25 سمس ئه‌کات له‌و بالانسه‌ ئه‌روات

تیبینی// کاتێک ئه‌کاونته‌که‌ت بالانسی تیا نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی زیاتر بنێریت پیویسته‌ به‌رنامه‌که‌ بسریته‌وه‌ پاشان Install بکه‌یته‌وه‌ وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم کردوه‌ 2 باره‌ی بکه‌یته‌وه‌ به‌ڵام نابێت هه‌ر هه‌مان ژماره‌ ته‌له‌فۆن بنوسیته‌وه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌ما ئه‌بێت ژماره‌یه‌کی تر بێت

هیچم نه‌ماوه‌ بۆتان ته‌نها رێز و خۆشه‌ویستی نه‌بێت

هیوادارم سودی لێ وه‌رگرن و بۆ کاری باش به‌کاری بهێنن

709

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش ماندوونه‌بیت به‌ڕاستی جێی ماندووبونی پێوه‌دیاره‌

ده‌سته‌کانت خۆش کاک ئاسۆ گیان . . .
باباتێکی زۆر جوانه‌ ، هه‌روه‌کو هاوڕێیان ئاماژه‌یان پێداوه‌ بابه‌ته‌که‌ت ماندوبوونێکی زۆری پێوه‌ دیاره‌.
هه‌ر بژیت بــرام .

zorswpastdakam

ژماره‌ی‌ پیڵاوه‌كانم له‌نێوان 42‌و 41 دایه‌"
تایبه‌ت، ئاوێنه‌سپۆرت: به‌بۆنه‌ی‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ دیاریكردنی‌ باشترین یاریكه‌ری‌ جیهان له‌سه‌روی‌ 29 ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری‌ گۆڵدن فووته‌وه‌، رۆناڵدینیۆی خاوه‌نی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ وه‌رزی‌ رابردودا چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤاره‌ سازكردوه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ پرسیاره‌كانی‌ له‌رێگه‌ی‌ هانده‌رانه‌وه‌ لێیكرا كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهانه‌وه‌ بوون، ئاوێنه‌سپۆرت به‌شداری‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ كردوه‌. رۆناڵدینیۆ له‌چاوپێكه‌تنێكی‌ درێژدا باسی ژیانی‌ خۆی‌و ژیانی‌ وه‌رزشی ده‌كات، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌رازیل ئاماده‌نیه‌ سه‌یری یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بكات به‌بیانوی ناتوانێت، رۆناڵدینیۆ نازانێت ساڵێكیكه‌ له‌یانه‌كه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یان نا.
له‌مساڵدا چه‌ند یاریكه‌رێك دیاریكراوه‌ تا خه‌ڵاتی‌ گۆڵدن فووت به‌رنه‌وه‌ له‌وانه‌ش (بێكهام، بوفۆن، درۆگبا، ئیتۆ، جیرارد، گیگز، پویۆڵ، رائول، سیدۆرف، تۆتی‌) تۆی خوێنه‌ریش ده‌توانیت یه‌كێك له‌م یاریكه‌رانه‌ دیاری‌ بكه‌یت بۆ ئه‌م نازناوه‌، له‌رێگه‌ی‌ سایتی‌ (www.goldenfoot.com)  ده‌توانیت ده‌نگ بده‌یت.
ده‌قی چاوپێكه‌تنه‌كه‌ی‌ رۆناڵدینیۆ.

پرسیار: ساڵی رابردوو تۆ له‌چه‌ندین یاریكه‌ری‌ به‌ناوبانگت برده‌وه‌ وه‌كو تۆتی، تریزیگه‌، بێكهام، بوفۆن، هێنری، له‌ئێستادا كامیان به‌باشتر ده‌زانیت؟
رۆناڵدینیۆ: ئه‌وانه‌ هه‌مویان چه‌ندین یاریكه‌ری‌ به‌ناوبانگن، ناتوانم یه‌كێكیان دیاری‌ بكه‌م.
پرسیار: هه‌رگیز خه‌ونت بینیوه‌ كه‌ببیت به‌م پاڵه‌وانه‌ی‌ ئێستا؟
رۆناڵدینیۆ: به‌رده‌وام زانیبووم كه‌ ده‌توانم بیكه‌م، ده‌مویست هه‌روابێت. خێزانه‌كه‌م به‌رده‌وام تۆپی پێی تیابوه‌، باوكم‌و براكه‌م یاریكه‌ر بوون، بۆیه‌ ده‌مویست منیش به‌و شێوه‌یه‌ بم، ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاتۆته‌ دی‌و دڵخۆشم به‌وه‌.
پرسیار: بابێینه‌ سه‌ر (گۆڵدن فوت) له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و نازناوه‌وه‌ له‌چه‌ندین وڵاتی‌ جیهانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌كراوه‌، گه‌وره‌ترین پرسیاری‌ ئه‌وه‌ له‌ میلان ده‌مێنیته‌وه‌؟
رۆناڵدینیۆ: ئێستا دڵخۆشم له‌ئیتاڵیا، دوو ساڵم لێره‌ به‌سه‌ر بردوه‌و ئاستێكی‌ به‌رزم هه‌بووه‌، نه‌ك ته‌نها هانده‌رانی‌ میلان به‌ڵكو زۆر شتی تر دڵخۆشی كردووم، به‌ڵام نازانم له‌ داهاتو چی روده‌دات، له‌میلان ده‌مێنمه‌وه‌ یان نا.
پرسیار: له‌ پورتوگاله‌وه‌، هانده‌رێك ده‌پرسێت تۆ له‌گه‌ڵ میسی یاریت كردوه‌، چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و یاریكه‌ره‌، ئایا له‌گه‌ڵ مارادۆنا به‌راورد ده‌كرێت؟ كامیان باشترن؟ یان له‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتره‌؟
رۆناڵدینیۆ: كاتێكی‌ مه‌زنم برده‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریكه‌رانه‌، له‌وكاته‌دا میسی گه‌وره‌ ده‌بوو بۆیه‌ كاتێكی‌ زۆر گرنگ بوو، رۆناڵدۆو میسی هه‌ردووكیان زۆر به‌توانان، به‌ڵام ئاره‌زوی‌ میسی زیاتر ده‌كه‌م، چونكه‌ هاوڕێیه‌كی‌ نزیكمه‌، ئه‌گه‌ر بڵێم رۆناڵدۆ باشتره‌ ئه‌وا كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ خۆشه‌ویست نابم.
پرسیار: له‌و یاریكه‌رانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌یان بردۆته‌وه‌ له‌ رۆبه‌رتۆ باجیۆ، پاڤێڵ نێدڤد، شێفچینكۆ، رۆناڵدۆ، دێل پیرۆ، رۆبه‌رتۆ كارلۆس، هه‌روه‌ها تۆ (رۆناڵدینیۆ) هه‌موتان جێگه‌ قاچتان لێره‌ به‌جێهێشتوه‌، تۆ له‌وباوه‌ڕه‌دایت قاچی كامتان گه‌وره‌تره‌؟ ئه‌ی قاچی تۆی چه‌نده‌؟
رۆناڵدینیۆ: له‌ئیتاڵیا قاچم ژماره‌ (41 بۆ 42)ه‌، هه‌رچه‌نده‌ 42 كه‌مێك گه‌وره‌یه‌ بۆ قاچم.
پرسیار: له‌م ساڵدا چه‌ندین یاریكه‌ر پاڵێوراون بۆ گۆڵدن فوت له‌وانه‌ (دیڤد بێكهام، جیجی بوفۆن، دیدی درۆگبا، سامویل ئیتۆ، ستیڤان جیرارد، رایان گیگز، كارلۆس پویۆڵ، رائول، سیدۆرف، تۆتی‌)، تۆ كامه‌یان به‌باش ده‌زانیت؟
رۆناڵدینیۆ: هه‌مویان مه‌زنن.
پرسیار: تكایه‌ ناوێكمان پێ بڵێ، حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كامیان یاری‌ بكه‌یت؟
رۆناڵدینیۆ: زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بێكهام‌و سیدۆرف‌و پویۆڵ‌و ئیتۆ یاریم كردوه‌، ئه‌و یاریكه‌رانه‌ی تریش نازانم كه‌ی یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، كه‌س نازانێت چی روده‌دات.
پرسیار: له‌وباوه‌ڕه‌دایت كامیان ده‌یبه‌نه‌وه‌؟
رۆناڵدینیۆ: هیوادارم من بیبه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناگونجێت، بۆیه‌ نازانم كێی تر ئه‌یباته‌وه‌، بێكهام یاریكه‌رێكی‌ به‌ناوبانگه‌‌و زۆر خزمه‌تی‌ تۆپی پێ‌و وڵاته‌كه‌ی‌ كردوه‌.
پرسیار: كۆمه‌ڵێكی زۆر پرسیارمان له‌ ڕێگه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ پێگه‌یشتوه‌ له‌ هه‌موو جیهانه‌وه‌، خافیر له‌به‌لجیكاوه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كات بگه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌، له‌چی كارێكت په‌شیمانی‌؟"
رۆناڵدینیۆ: نه‌خێر هیچ په‌شیمانیه‌كم نیه‌، هه‌موو كاره‌كان به‌راستی‌ رۆیشتوه‌، به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی‌ داهاتو ده‌كه‌م‌و بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه‌.
پرسیار: هانده‌ره‌كه‌ ده‌یه‌وێت بزانێت له‌ ئه‌ی سی میلان ده‌مێنیته‌وه‌، وه‌رزی داهاتوو له‌كام یانه‌ ده‌تبینین؟
رۆناڵدینیۆ: منیش نازانم به‌هه‌مان شێوه‌، وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ ناده‌مه‌وه‌.
پرسیار: هانده‌رێك له‌روسیاوه‌ باس له‌په‌یوه‌ندی تۆو لیۆناردۆ ده‌كات‌و ده‌پرسێت كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌نێوانتاندا؟
رۆناڵدینیۆ: لیۆناردۆ هاوڕێمه‌و راهێنه‌رێكی‌ باشه‌، ئه‌و له‌ئاستێكی‌ به‌رزدا یاری‌ كردوه‌و ده‌زانێت چۆن كاره‌كه‌ی‌ به‌باشی بكات، بۆمن قورسه‌ ده‌رباره‌ی‌ هاوڕێیه‌كم قسه‌ بكه‌م، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم دڵخۆشبووم به‌كاركردن له‌گه‌ڵیدا.
پرسیار: سایمۆن له‌ئه‌مریكاوه‌ ده‌ڵێت، هیچ ئامانجێكت هه‌بوه‌ له‌ده‌ستت چوبێت‌و پێی نه‌گه‌یشتبیت؟
رۆناڵدینیۆ: من كه‌سێكم به‌ختم هه‌بوو، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ هه‌مبوو پێی گه‌یشتم، ئێستا ده‌بێت سوپاسی خوا بكه‌م كه‌ هه‌موو شتێكم به‌ده‌ستهێنا.
پرسیار: تۆ زۆر ئاره‌زوی‌ مۆسیقا ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه‌ خه‌ونی‌ دووه‌مت بێت؟
رۆناڵدینیۆ: به‌ڵێ، خێزانه‌كه‌مان هه‌مومان ئاره‌زوی‌ مۆسیقا ده‌كه‌ین، تۆپی پێ‌و مۆسیقا ئه‌وه‌ دووكاری‌ منه‌، هه‌رگیز بیرم نه‌كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كارێكی‌ تر بكه‌م بێجگه‌ له‌تۆپی پێ، به‌ڵام كارم له‌مۆسیقاشدا كردوه‌.
پرسیار: هیچ ئاسته‌نگیه‌كت بۆ دروست بوه‌ له‌ یاریكردن؟
رۆناڵدینیۆ: به‌رده‌وام بیری‌ هاوڕێكان‌و خێزانه‌كه‌م‌و وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م، به‌ڵام دڵخۆشم به‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند شارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا یاریم كردوه‌ كه‌ پاریس‌و به‌رشه‌لۆنه‌‌و میلانۆیه‌، چه‌ندین به‌ره‌نگاربونه‌وه‌م تیابینیوه‌.
پرسیار: له‌چینه‌وه‌ ئاژی ده‌پرسێت كه‌ی ژیانی‌ هاوسه‌ری پێكدێنیت؟
رۆناڵدینیۆ: تا ئێستا من له‌بارێكدام كه‌نازانم چی روده‌دات، به‌ڵام كاتێك خۆشه‌یستی‌ هات ئه‌وا دێت، ئێستا خۆشه‌ویستی‌ لێره‌یه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا نامانه‌وێت له‌وباره‌ی‌ ئێستا بگۆڕێین، له‌م كاته‌دا ژیان به‌و جۆره‌ خۆشه‌.
پرسیار: ڤان باستن ده‌ڵێت نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ میلان به‌هۆی پاژنه‌ی‌ پێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ راسته‌ یان هۆكاری‌ تری هه‌یه‌؟
رۆناڵدینیۆ: به‌راستی‌ نازانم هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه‌، ئاگادارنیم وه‌رزی‌ داهاتوو چی روده‌دات، هیواخوازبوین لیۆناردۆ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئێستاش نازانین.
پرسیار: هانده‌رێك له‌هندستانه‌وه‌ ده‌پرسێت، چۆن فێربویت كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌یت، ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌یكه‌یت؟
رۆناڵدینیۆ: له‌گه‌ڵ تۆپدا له‌دایك بووم‌و ئاسانه‌ كه‌یاری‌ بكه‌م، چونكه‌ له‌منداڵیه‌وه‌ به‌رده‌وامم، به‌ڵام به‌رده‌وام پێویستت به‌مه‌شقكردنه‌، پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌م.
پرسیار: له‌سه‌نگافوره‌وه‌ هانده‌رێك ده‌پرسێت چۆن ده‌زانیت كه‌ كاری‌ گرنگت كردوه‌ له‌ ژیانتا؟
رۆناڵدینیۆ: تائێستا نازانم كردومه‌ یان نا، واهه‌ست ده‌كه‌م چه‌ندین كاری‌ گرنگم كردوه‌، به‌ڵام كاتێك تۆ خه‌ڵات ده‌كرێیت له‌لایه‌ن گۆڵدن فووته‌وه‌ ئه‌وا ده‌زانیت كه‌ كاری‌ گرنگت كردوه‌.
پرسیار: له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیر له‌م وه‌رزه‌ت بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وا ساڵێكی‌ ئاسان نه‌بوو، چونكه‌ ئینته‌رمیلان خولی ئیتاڵی‌و جامی‌ ئیتاڵیای برده‌وه‌؟
رۆناڵدینیۆ: ئه‌وه‌ ژیانه‌و ئه‌وه‌ تۆپی پێیه‌، ناتوانیت به‌رده‌وام بیبه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ش باشه‌ كه‌ هاوڕێكانم له‌ ئینته‌ر دڵخۆشبوون، هه‌رچه‌نده‌ قورس بوو بۆ ئێمه‌، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌رزی‌ داهاتوو بیبه‌ینه‌وه‌.
پرسیار: له‌وباوه‌ڕه‌داین هانده‌رانی‌ میلان بوه‌ستن تا پێشبڕكێیه‌كی‌ تر، یان ئه‌وانه‌ داوای یاریكه‌ری‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن بۆ ساڵی داهاتوو؟
رۆناڵدینیۆ: له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌مویان چاوه‌ڕوانی‌ بردنه‌وه‌و ناوێكی‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، دوباره‌ ده‌مانه‌وێت تیپێكی‌ مه‌زن دروست بكه‌ین، ته‌نها پێویستمان به‌ بردنه‌وه‌ هه‌یه‌.
پرسیار: له‌باوه‌ڕه‌دایت گالی‌و تاسۆتی‌ بتوانن جێگه‌ی‌ لیۆناردۆ بگرنه‌وه‌؟
رۆناڵدینیۆ: تاسۆتی‌ شاره‌زاییه‌كی‌ باشی هه‌یه‌‌و جێگری‌ ئه‌نچیلۆتی‌ بووه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌یانه‌كه‌ كاری‌ كردوه‌و هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی‌ میلان ده‌زانێت، ئه‌وه‌ هه‌لێكی‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌و.
پرسیار: پرسیارێكمان هه‌یه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل نیت له‌ مۆندیال، ده‌ته‌وێت بچیت بۆ ئه‌فریقای باشور بۆ هاندانیان؟*
رۆناڵدینیۆ: سه‌یری هه‌ڵبژارده‌كه‌ ناكه‌م، من هانده‌ری‌ به‌رازیلم، به‌ڵام یاریكه‌رم، ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئارامنیم كه‌ سه‌یری‌ یاری‌ تۆپی پێ بكه‌م.
پرسیار: ده‌مه‌وێت قاچت ببینم تابزانم چه‌ند گه‌وره‌یه‌؟
رۆناڵدینیۆ: تۆ بۆ هه‌رباسی قاچم ده‌كه‌یت (به‌پێكه‌نینه‌وه‌)!
بێژه‌ره‌كه‌: به‌ڵێ بێگومان ده‌مه‌وێت قاچی ئه‌و یاریكه‌ره‌ پاڵه‌وانانه‌ ببینم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بزانم كێ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌باته‌وه‌، زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تۆبوین، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌ردوكمان (بێژه‌ره‌كان) هانده‌ری‌ میلانین.
رۆناڵدینیۆ:  ده‌زانم، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌خۆشیه‌كی‌ زۆر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ دوو كچی جواندا.
پرسیار: ده‌توانیت سڵاو بۆ هانده‌رانت بنێریت له‌ڕێگه‌ی‌ ئێمه‌وه‌.
رۆناڵدینیۆ: سڵاو بۆ هه‌موو هانده‌ران له‌ میلانۆو سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان.

* ئه‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ رۆناڵدینیۆ كراوه‌، هی‌ بڕوا بابه‌ ره‌سوله‌ كه‌ خوێنه‌ری‌ ئاوێنه‌سپۆرته‌‌و له‌ رێگه‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ کراوه‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ 9 پرسیاری‌ تردا، به‌ڵام گۆڵدن فووت ته‌نها ئه‌م پرسیاره‌ی‌ به‌ شیاو زانیوه‌‌ ئاراسته‌ی‌ رۆناڵدینیۆی‌ بكات.

713

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌ست خۆش زۆرجوانه‌سه‌ركه‌وتووبیت

ده‌ست خۆش جوانه‌