[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=wmK7OtHP … re=related[/youtube]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی IBRAHIM TATLISES
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=wmK7OtHP … re=related[/youtube]
جوانترین وەلام بۆ ئەوکەسانەی کە ئارەق دەخۆنەوە
مامۆستا عادل ئەبو شنب لە کتێبەکەیدا بەناوی(شوام ظرفاء) دا بەسەرهاتێک باس دەکات لە یەکێک لە نوسینەکانی دا بەناوی بەسەرهاتی( مێزی نانخواردنەکە ) ودەلێت لەرۆژێکی رۆژگارەکانی داگیر کردنی سوریا لەلایەن فەرەنساوە لەسالانی سییەکاندا ئەفسەرێکی پلە داری فەرەنسی لە خوانێکدا هەندێک لە شێخەکان و کەسیایەتیە دیارەکانی دیمەشقی بانگێشتی خوانەکە کردبوو جا لە نێو کەوئەسانەی کە بانگرابوون مامۆستایێکی ئاینی بە ریشێکی سپی ومەندیلە پاکەکەیەوە دانیشتبوو کاتێک نانخواردن دەستی پێ‌کرد بینی ئەم مامۆستایە بە دەست وپەنجەکانی نان دەخوات و دار‌و چەقۆ بەکارناهێنێت لە کاتی خواردندا بۆیە بەلایەوە سەیر بوو.. لەبەرئەوە بە وەرگێرەکەی وت کە پێێ بلێت بۆ چی بە دەستەکانی نان دەخوات !؟
کاتێک پرسیاری لێ‌کرا...
مامۆستاکەش لەوەلامدا وتی:- دیارە ئەم بینی بە کەپوو نان دەخۆم
ئەفسەرەپلە دارەکەش وتی:- مەبەستم ئەوەیە .. دەپرسم بۆ بەدەستەکانت دەخۆیت وبە چەنگال وملاک نان ناخۆیت؟
مامۆستاکە وتی:- من دلنیام لە پاکی دەستەکانم بەلام ئایا تۆ دلنیایت لە پاکی ملاک وچەنگالەکە؟؟!
جا ئەفسەرەکە ئەم ولامەی زۆر لەدلدا ماوە ویستی بە پرسیارێکی تر تۆلەی لێبکاتەوە ئاگری دلی پێێ دامرکێتەوە
وە لەکاتی نانخواردنەکەشدا ئەفسەرەکە خێزانەکەی لەدەستە راستی وکچەکەشی لەدەستە چەپی دانیشتبوون
داوای کەمێک داوای خواردنەوەی ئارەقێکی سەرخۆشکەری کرد بۆ رووبەروبونەوەی مامۆستاکە
کاتێک گلاسێکی بۆ خۆی وخێزان وکچەکەی تێکرد وەک اسفزازبونێک بۆ مامۆستاکە
لەو کاتەدا وتیی گوێم بۆ بگرە مامۆستا:- وتی تۆ حەز لە خواردنی ترێ دەکەیت ودەشیخۆیت وانیە؟؟
مامۆستاکە وتی :- بەلێ بێ گومان
ئینجا ئەفسەرەکە دەستی بۆ وشیەک ترێ راکێشا کە لەسەر مێزەکە دا بوو وتی ئەو ئارەقە لەو ترێیە دروست کراوە ئەزانیت؟ ئینجا باشە بۆ چی ترێ ئەخۆیت وئارەق ناخۆیتەوە؟؟!
لەو کاتەیدا تەواوی ئامادەبووان چاوەرێێ وەلامی مامۆستاکە بوون جا مامۆستاش بەزەردەخەنەیەکەوە رووی کردە ئەفسەرەکەو پێێ وت:- ئەوەی لەتەنیشتەوەیە خێزانتەوە ئەوەی تریش کچتە کە لە خێزانەکەتە
وتی بەلێ.
مامۆستاکە وتی:_
باشە بۆ چی خێزانەکەت بۆت حەلالەو دروستە بچیتە لای بەلام بۆ کچەکەت درووست نیە وحەرامە؟؟
خۆکچەکەشت لە خێزانەکەتە؟؟
ئەمەیش بەهەمان شێوە.
جا لەوکاتەیدا دەلێن ئەفسەری پلە داری فەرەنسی فەرمانی دا کە هەرچی ئارەقە لەسەر مێزەکەدا هەلگیرێت دەست هەلگرن لە خواردنەوەی..
همداد خالد
دةست خؤش زانياريةكى بةسودة...
زؤر جوانة دةست خؤش..
دةست خؤش كاك سةهه ند بؤناساندى ئةوشاعيرة بةئيمة هه رسةركةوتوبى...
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ABCsENud … re=related[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/user/yemenuntilthedie[/youtube]
http://www.youtube.com/user/yemenuntilthedie
مه‌غدید دایم که جگه‌ره ئه‌کێشێت دوو دوو ئه‌یکێشێت لێی ئه‌پرسن بۆ وا دوو دوو جگه‌ره ئه‌کێشیت ئه‌ڵێن بۆ وا دوو دوو جگه‌ره ئه‌کێشیت ئه‌ڵێت ئاخر ئه‌وه حه‌مه‌دی برام له سجنه زۆر حه‌زی له جگه‌ره بوو ئێسایه‌ێک له‌جیاتی ئه‌و ئه‌کێشم ..دوای ماوه‌یه‌ک مه‌غدید ئه‌بینن یه‌ک جگه‌ره ئه‌کێشێت ئه‌ڵێن هه‌بێ و نه‌بێت براکه‌ت به‌ربووه ئه‌ڵێت نه‌وه‌ڵا خۆم جگه‌ره‌م ته‌رکم کردووه
دایك هه‌میشه رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم
چیرۆكه‌كه له له‌دایكبوونمه‌وه ده‌ست پێده‌كات, ته‌نیا كورِی خێزانێكی زۆر هه‌ژاربووم, ئه‌وه‌نده خواردنمان نه‌بوو به‌شمان بكات, ئه‌گه‌ر رِۆژێك تۆزێك برنجمان ده‌ستكه‌وتایه بۆخواردن ئه‌وا دایكم به‌شه‌كه‌ی خۆى ئه‌دا به من. بۆیه كاتێك به‌شه‌كه‌ی خۆى له قاپه‌كه‌ى خۆیه‌وه ئه‌كرده قاپه‌كه‌ی منه‌وه ئه‌وا ئه‌یوت : كورِم ئه‌م برنجه بخۆ من برسیم نیه..... ئه‌مه یه‌كه‌مین درۆ بوو
وه كاتێك من تۆزێك گه‌وره‌بووم دایكم پاش ته‌واوكردنی ئیشی ماڵه‌وه ئه‌چوو بۆ رِاو بۆ رِووباره بچكۆله‌كه‌ی نزیكمان، ئه‌وكات هیوای ئه‌وه بوو ماسی بخۆم بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێبكه‌م و گه‌وره‌بم, جارێكیان به فه‌زڵی خوا توانی دوو ماسی بگرێت, بۆیه به‌خێرایی گه‌رِایه‌وه ماڵه‌وه خواردنه‌كه‌ی ئاماده‌كرد. هه‌ردوو ماسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌می من دانا، من ورده وه‌رده ده‌ستم كرد به‌خواردنی ماسیى یه‌كه‌م, وه دایكم ته‌نها پاشماوه‌ی گۆشتی ده‌وری ئێسكه‌كانی ئه‌خوارد، دڵم به‌وه رِاچڵه‌كا، ماسیه‌كه‌ی ترم خسته به‌رده‌می هه‌تا بیخوات, یه‌كسه‌ر گێرِایه‌وه به‌رده‌می من و ووتی؛ كورِم ئه‌م ماسیه‌ش بخۆ، نازانی كه من حه‌زم له ماسی نیه... ئه‌مه دووه‌مین درۆ بوو
كاتێك گه‌وره‌بووم ئه‌بوو بچوومایه‌ته قوتابخانه, وه ئه‌وه‌نده پاره‌مان نه‌بوو كه به‌شی مه‌ساریفی قوتابخانه بكات, بۆیه دایكم چوو بۆ بازارِ و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی كۆگایه‌كی پۆشاك رِێككه‌وت كه ئه‌و كه‌ل و په‌له‌كانیان بۆ بفرۆشێت به‌وه‌ی به كۆلاَنه‌كاندا ماڵه و ماڵ پۆشاكه‌كان به‌سه‌ر خانماندا بگێرِێت.... له رِۆژێكی باراناوی زستاندا دایكم دره‌نگكه‌وت له كار نه‌گه‌رِیه‌وه, منیش له ماڵه‌وه چاوه‌رِوانی بووم, بۆیه چوومه ده‌ره‌وه و به دوایا گه‌رِام له كۆلاَنه‌كانی ده‌وروبه‌ر, بینیم كه كه‌ل و په‌لی پێیه و له ده‌رگای مالاَن ئه‌دات, بۆ یه با‌نگم كرد؛ دایه، بابرِۆینه‌وه بۆ ماڵه‌وه كات دره‌نگه و سه‌رماكه زۆر سه‌خته و شه‌كه‌ت و ماندوویت ئه‌توانیت سبه‌ینىَ له كاره‌كه‌ت به‌رده‌وامبیت, دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و ووتی كورِم من شه‌كه‌تنیم. ئه‌مه سێهه‌مین درۆ بوو
وه رِۆژێك كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بوو له قوتابخانه, دایكم پێداگری كرد كه له‌گه‌ڵما بێت بۆ قوتابخانه, من چوومه ژووره‌وه و ئه‌ویش له‌به‌ر تیشكى سووتێنه‌ری هه‌تاودا چاوه‌رِوانی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی منی ئه‌كرد, كاتێك تاقیكردنه‌وه‌كه كۆتاییهات، هاتمه ده‌ره‌وه بۆ لای باوه‌شێكی تووند‌و گه‌رمی پرِ سۆزی پیاكردم, وه هیوای سه‌ركه‌تن و سه‌رفرازی له خوا بۆ خواستم, بینیم كوپێك شه‌ربه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه كرِیبووی بۆ ئه‌وه‌ی كه هاتمه ده‌ره‌وه بیخۆمه‌وه, بۆیه خواردمه‌وه هه‌تا تینوێتیم شكا, سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه باوه‌شی دایكم بۆم: زۆر فێنكتر و پارێزراو تربوو بۆم, له ناكاو رِوانیم بۆ رِووخساری بینیم كه ئاره‌قه ى لێ ده‌بارێت: خێرا كوپه‌كه‌م دایه و پێم ووت: دایه تۆش تۆزێك شه‌ربه‌ت بخۆره‌وه.... وه‌لاَمی دایه‌وه: كورِم تۆ بیخۆره‌وه من تینووم نیه..... ئه‌مه چواره‌مین درۆ بوو
وه پاش وه‌فاتی باوكم پێویست بوو له‌سه‌ر دایكم كه ژیانی بێوه‌ژنێكی ته‌نها بژیات، به‌رپرسیارێتی ماڵ به ته‌نها كه‌وته ئه‌ستۆی ئه‌و، وه پێویست بوو له‌سه‌ری سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان دابین بكات، بۆیه ژیان زیاتر ئاڵۆزتربوو و وامان لێهات به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌مان نالاَند، مامم پیاوێكی باش بوو له نزیكمان ده‌ژیا.... خواردنی بۆ ئه‌ناردین تا برسی نه‌بین... كاتێك دراوسێكانمان بینیان حاڵمان زۆر خراپه و خراپتر ئه‌بێت... ئامۆژگاری دایكمیان كرد كه شوو به پیاوێك بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا گه‌نجه و پێویستیشمان به كه‌سیًك هه‌بوو كه مه‌سره‌فمان بكێشیًت... به‌لاَم دایكم رِه‌تیكرده‌وه كه شووبكات و ووتی: من پێویستیم به شوو و خۆشه‌ویستی نیه.... ئه‌مه پێنجه‌مین درۆ بوو
وه پاش ئه‌وه‌ی خوێندنى زانكۆم ته‌واوكرد, كارێكى تا رِاده‌یه‌ك باشم ده‌ستكه‌وت، پێموابوو كه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه دایكم پشوویه‌ك بدات و من به‌رپرسیارێتی ماڵ هه‌ڵبگرم, له‌وكاته‌دا توانای ئه‌وه‌ی نه‌مابوو به مالاَندا بگه‌رِێت و شت بفرۆشیًت بۆ یه پارچه فه‌رشیًكی رِائه‌خست و هه‌موو به‌یانیه‌ك سه‌وزه‌ى ئه‌فرۆشت. كاتێك رِه‌تیكرده‌وه كه واز له كاره‌كه‌ی بهێنێت، به‌شیًك له مووچه‌كه‌مم بۆ ته‌رخانكرد به‌لاَم رِه‌تیكرده‌وه و ووتی: كورِم پاره‌كه‌ی خۆت هه‌ڵگره من ئه‌وه‌نده‌م پاره‌هه‌یه كه به‌شم ئه‌كات..... ئه‌مه شه‌شه‌مین درۆ بوو
له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌مدا درێژه‌م به‌خوێندنه‌كه‌م دا هه‌تا برِوانامه‌ی ماسته‌ر به ده‌ستبهێنم, وه له‌رِاستیدا سه‌ركه‌وتم و مووچه‌كه‌م زیادیكرد, وه ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌ی كه كارم لێئه‌كرد هه‌لی كاركردنی له كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كه پێدام له ئه‌ڵمانیا، بۆیه هه‌ستم به‌وپه‌رِی به‌خته‌وه‌ریكرد, ده‌ستم كرد به‌خه‌ون بینین به سه‌ره‌تایه‌كی تازه و ژیانێكی كامه‌ران.... پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رمكردوو و بارودۆخه‌كه ئاساییبۆوه: په‌یوندیم به دایكمه‌وه كردوو بۆئه‌وه‌ی بانگهێشتی بكه‌م كه بێت و له‌گه‌ڵما بژیات له ئه‌ڵمانیا, به‌لاَم ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یویست كه ته‌نگه‌به‌رم بكات بۆیه ووتی : كورِی خۆم ناتوانم بێم چونكه من له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه ته‌نهاییه رِانه‌هاتووم.....ئه‌مه حه‌وته‌مین درۆ بوو
دایكم ته‌مه‌نی چووه سه‌ره‌وه و پیریی ته‌نگی پێهه‌ڵچنی, وه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی نه‌گریس بوو, بۆیه ئه‌بوو كه‌سێك به‌دیاریه‌وه بێت و ئاگای لێبێت به‌لاَم من چیبكه‌م له‌نێوان من و ئه‌ودا چه‌ندین وولاَت هه‌بوو. هه‌موو شتێكم به‌جێهێشت و رِۆیشتم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بكه‌م له ماڵه‌كه‌ی خۆماندا.... بینیم كه له جێگادا كه‌وتووه پاش نه‌شته‌رگه‌ری: كه‌دایكم بینیمی هه‌وڵیدا زه‌رده‌خه‌نه‌م بۆ بكات، به‌لاَم من دڵم ئه‌كولاَ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لاواز و بێده‌سه‌لاَت ببوو، ئه‌و دایكه نه‌بوو كه‌من ئه‌مناسی... فرمێسكه‌كانم به‌چاومدا رِژانه خواره‌وه به‌لاَم دایكم هه‌وڵیدا هێوورم بكاته‌وه ووتی: مه‌گری كورِم من هه‌ست به ئازار ناكه‌م..... ئه‌مه هه‌شته‌مین درۆ بوو
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ووشانه‌ی پێووتم چاوه‌كانی نووقاند، وه هه‌رگیز چاوی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه....
بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌خششی زیندوویی دایكی هه‌یه له ژیانیدا... ئه‌م به‌خششه بپارێزه پێش ئه‌وه‌ى له ده‌ستی بده‌یت....
وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌خششه خۆشه‌ویسته‌یان له ده‌ستداوه.... هه‌میشه له‌بیرتان بێت كه دایكتان چه‌ند له پێناوتانا ماندوو بووه، وه داوا له خودای گه‌وره بكه‌ن رِه‌حمیان پێبكات و لێیانخۆشبێت....
خۆشم ئه‌ویًیت ئه‌ی دایكی میهره‌بانم.....
چــاوه‌کــانت
چــاوه‌کــانت بــێ ده‌نگ ئــه‌دوێــن
نــیگـا ئــه‌کــه‌ن زۆر شـت ئـه‌ڵـێن
ئـــه‌وه‌ی بـــه ده‌م نـــایدرکــێنی
ئـــه‌وه‌ی لات بـــۆتـــه نـهـێنـی
هـــه‌رکــاتێ ســه‌رنجیـان ئــه‌ده‌م
ئـــاشـــكرا لێ یان تـــێ ئـــه‌گــه‌م
چــاوه‌کـانت جـووتێ خـۆرن
وان بـــه ئــاسمـانی دڵــــه‌وه
سرووشت تیشکی لێ دزیون
وا بــه ڕوومـه‌تی گـــوڵــه‌وه
گــوڵــیـش بۆیـه پێکه‌نـیــوه
خــه‌نده‌ی لـه لـێوت دزیــوه
چــاوه‌کــانت جــووتێ چــران
بــۆڕووناکی رێـــم هـه‌ڵکران
لـه‌ڕێ ی سه‌ختی به ره‌و ژوورا
بـه شوێن هــیوای به‌رزو دوورا
نــیگایــان وزه و تــیــنــمــه
تـێشووی ســه‌فه‌ری ژیــنمه
دةست خؤش جوانة...
کچێك له پۆل دوائه‌که‌وێت و مامۆستا پێی ئه‌ڵێ ئه‌وه بۆ دواکه‌وتی؟ کچه‌که ئه‌ڵێ وتی وه‌ڵا مامۆستا کوڕێك دوام که‌وتبو... مامۆستا ئه‌ڵێ جا ئه‌وه چیه؟ کچه‌که ئه‌ڵێ ئاخر مامۆستا کوره‌که زۆر هێواش ده‌رۆی!!
زؤربةخيربيت كاك ئاوارة..
ئه‌ڵێ ماڵێك حه‌زیان له سه‌ته‌لایت ئه‌بێ ، به‌ڵام هه‌رچه‌ن ئه‌كه‌ن نازانن چۆن بیكڕن. بۆ چه‌ن رۆژێ دواتر ژنه‌كه ته‌ماشا ده‌كا پیاوه‌كه‌ی سه‌ته‌لایتی كڕیوه ئه‌ڵێ پیاوه‌كه تخوا ئه‌وه به چی ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ت كڕی پاره‌ت له كوێ بوو پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ وه‌ڵا ژنه‌كه ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌م فرۆشت
ناوم ابراهيم لةبةرئةوةى دةنكم خؤشة ناوييان لينامة ابراهيم تاتليس...
بابةتيكى جوانة دةست خؤش...
بةخيربييت سةرجاوان هيوادارم لةكةلمان بةردةوام بيت...
DAST XOSHHHHHH
به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ، په‌لی شیعرێکم بگره هه‌تا ئه‌گه‌مه ئاسمانت
حه‌رفی ئاوداری تۆ له کوێ بێت ، قه‌ڵه‌می تینووی من وا له‌وێ
چرای ڕوانینی تۆ له کام هه‌یوان بێت ، من له‌وێ هه‌ڵئه‌بم
سه‌فه‌رێکه و
مردنێکه و
هاواری فه‌نابوونێکه
من ئه‌یکه‌م و
وه‌ک نه‌مامی ده‌وری حه‌وشه‌یه‌کی ته‌نیا
له‌سه‌ر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و
له تۆدا خۆ ئه‌ڕوێنم
که هاتیشمه‌وه ، پێم مه‌ڵێن کوانێ مێخه‌کی شارانت
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئه‌تی مردنێک
له ئێواره‌ی ڕژانی دڵێک له باخی بێمروه‌تیی و سه‌فه‌ردا
که دێمه‌وه
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ویساڵدا دڵم بۆ هه‌تاو ڕائه‌خه‌م
له‌به‌ر ده‌رکی خه‌راباتی تا ئه‌به‌د عاشقبووندا
له‌گه‌ڵ خۆم ئاشت ئه‌بمه‌وه ،
بۆ ئه‌وه‌ی ؛
ده‌ستکه‌مه‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌کانی هه‌تاو ،
بچمه‌وه به‌ر قاپیی سۆزه گه‌شه‌که‌ی " مه‌ولانا "
پێی بڵێم نهێنیی ئێوارانی ته‌نیایی خۆیم
له کۆڵانه داخراوه‌کانی " شام " دا بۆ شه‌رحکات ..
پێی بڵێم ئه‌و له هه‌ڵکردنی کام شیعردا
دڵۆپ دڵۆپ ، نووری تکانده دڵی "سه‌لیم به‌ره‌کات" و
ئه‌و له ماڵی کام مۆسیقادا ، خۆی کرده جیلوه و
خۆی نیشانی ئاوێنه‌کانی دڵشکان و ڕۆحشکان دا
پێی بڵێم تۆ که غه‌رقیت له خوا
تۆ که مه‌ستیت به ژنێتیی باخچه‌کانی جاویدانیی
تۆ که ساراکانی ڕۆح به قه‌ڵه‌می بێهوده‌یی دنیا ئه‌کێڵیت
تۆ که مه‌سافه‌ی نێوان شه‌راب و دڵ ، ماچ و شیعر
به په‌نجه‌ی ئاو ئه‌پێویت ؛
ئیتر بۆ جارێکی تر له زه‌مینی ئه‌م وه‌جده‌ی
منی نیشتمان و
له ڕوباری شیوه‌نی مه‌وله‌وی بۆ عه‌نبه‌رێ
شین نابیته‌وه و
ئیتر بۆچی گۆرانییه‌کی تر بۆ گوڵ ناڵێیت و
باوه‌ش ناکه‌یت به ده‌ریادا و
نابیته‌وه به ڕوناکیی بۆ ئه‌و دڵانه‌ی
موحتاجن چنگێ – با – له به‌خته‌وه‌ریی قه‌رزکه‌ن
به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ، په‌لی شیعرێکم بگره هه‌تا ئه‌گه‌مه ئاسمانت
حه‌رفی ئاوداری تۆ له کوێ بێت ، قه‌ڵه‌می تینووی من وا له‌وێ
چرای ڕوانینی تۆ له کام هه‌یوان بێت ، من له‌وێ هه‌ڵئه‌بم
سه‌فه‌رێکه و
مردنێکه و
هاواری فه‌نابوونێکه
من ئه‌یکه‌م و
وه‌ک نه‌مامی ده‌وری حه‌وشه‌یه‌کی ته‌نیا
له‌سه‌ر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و
له تۆدا خۆ ئه‌ڕوێنم
که هاتیشمه‌وه ، پێم مه‌ڵێن کوانێ مێخه‌کی شارانت
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئه‌تی مردنێک
له ئێواره‌ی ڕژانی دڵێک له باخی بێمروه‌تیی و سه‌فه‌ردا
که دێمه‌وه
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ویساڵدا دڵم بۆ هه‌تاو ڕائه‌خه‌م
له‌به‌ر ده‌رکی خه‌راباتی تا ئه‌به‌د عاشقبووندا
له‌گه‌ڵ خۆم ئاشت ئه‌بمه‌وه ،
بۆ ئه‌وه‌ی ؛
ده‌ستکه‌مه‌وه به کۆکردنه‌وه‌ی پارچه‌کانی هه‌تاو ،
بچمه‌وه به‌ر قاپیی سۆزه گه‌شه‌که‌ی " مه‌ولانا "
پێی بڵێم نهێنیی ئێوارانی ته‌نیایی خۆیم
له کۆڵانه داخراوه‌کانی " شام " دا بۆ شه‌رحکات ..
پێی بڵێم ئه‌و له هه‌ڵکردنی کام شیعردا
دڵۆپ دڵۆپ ، نووری تکانده دڵی "سه‌لیم به‌ره‌کات" و
ئه‌و له ماڵی کام مۆسیقادا ، خۆی کرده جیلوه و
خۆی نیشانی ئاوێنه‌کانی دڵشکان و ڕۆحشکان دا
پێی بڵێم تۆ که غه‌رقیت له خوا
تۆ که مه‌ستیت به ژنێتیی باخچه‌کانی جاویدانیی
تۆ که ساراکانی ڕۆح به قه‌ڵه‌می بێهوده‌یی دنیا ئه‌کێڵیت
تۆ که مه‌سافه‌ی نێوان شه‌راب و دڵ ، ماچ و شیعر
به په‌نجه‌ی ئاو ئه‌پێویت ؛
ئیتر بۆ جارێکی تر له زه‌مینی ئه‌م وه‌جده‌ی
منی نیشتمان و
له ڕوباری شیوه‌نی مه‌وله‌وی بۆ عه‌نبه‌رێ
شین نابیته‌وه و
ئیتر بۆچی گۆرانییه‌کی تر بۆ گوڵ ناڵێیت و
باوه‌ش ناکه‌یت به ده‌ریادا و
نابیته‌وه به ڕوناکیی بۆ ئه‌و دڵانه‌ی
موحتاجن چنگێ – با – له به‌خته‌وه‌ریی قه‌رزکه‌ن
]دةست خؤش شعرجوانة...
ZOR JWANA DAST XOSH...
dast xosh kak rekardo...
دةست خؤش كاك سةهة ند...
بابةتيكى جوانة دةست خؤش...
DAST XOSH...
له‌دوای زیـــــــزبوون چاوه‌کـــــــــــانت ڕونــــــــــاکی دایـــــه‌وه بــــــه دڵ
دوای پـــــــایــزی خۆشـــــه‌ویستــــی شـکـــــۆفه‌بوو ته‌مه‌نـــــی گــــوڵ
بـــۆ کرانه‌وه‌ی گوڵـــــــی ڕووت چــــاوه‌کــــــــــانم بـــوونه کـــــــــانــــی
شـــــه‌وی یه‌ڵـــــــدام گه‌شته کۆتـــــا ده‌رکه‌وت پرشنــــگی به‌یـــــانــی
که ئـــــاسمـــــانی خه‌یـــــــاڵــی من به خــۆری عه‌شـــقت داگیــــــربوو
په‌پـــــــوله‌ی دڵ که‌وتـــــه سه‌مـــــا به گوڵــــی ڕووی تــــۆ دڵگیـــــــربوو
ڕه‌وایــــــه‌وه خه‌مــــــــــی دڵ و ئــــــــــــازاری دووری بــــــێ تـــۆیـــــی
حه‌ســـــــره‌تــــی شـــــه‌وی ته‌نیــــــایــی به ئه‌شکی دیده‌وه ڕۆیــــــی
به‌سه‌رچــــــــوو ڕۆژانـــــــــــی تـــــــاڵی وه‌ره ئه‌ی هــــاوده‌می ژینـــــم
ئه‌ی ئه‌وکه‌ســــه‌ی پێنــــــاسه‌بـــــووی بۆ گریـــــــان و پێــــــکه‌نینــــــم
ئیـــــــدی مه‌ڕۆ چونــــــــکه چـــــــــــاوم بۆ چـــــــاوه‌ڕوانیت لێــــڵه‌بــــێ
گوڵـــــــم په‌پـــــــوله‌ی دڵــی مـــن گه‌ر تـــۆ نه‌بینــــێ وێـــــڵه‌بـــــــــێ
دةست خؤش شتةكى بةسودة...
بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی نياز و داوای چاکه کردن له خودای گه‌وره ( صلاة الإستخارة )
جابری کوڕی عبدالله ( ره‌زای خودای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه کردن ( الإستيخارة ) ی فێر ده‌کردين که له هه‌موو کارێک‌دا ئه‌نجامی بده‌ين، هه‌ر وه‌کوو چۆن سوره‌تێکی قورئانی فێر ده‌کردین و ده‌يفه‌رموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه ويستی کارێک بکات، با دوو ڕکات نوێژ بکات له فه‌رزه‌کان، پاشان با بپاڕێته‌وه و بڵێ:
( اللهم إني أستخيرك بعلمك، وأستقدرك بقدرتك، و أسألك من فضلك العظيم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ، وتعلم ولا أعلم، وأنت علام الغيوب، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر ـ ناوی پێويستی‌يه‌که‌ت ده‌هێنێ ـ خير لي في ديني ومعاشي وعاقبة أمري ـ يان فه‌رمووی: عاجلة وآجله - فاقدره لي ويسره لي، ثم بارك لي فيه، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر في ديني ومعاشي وعاقبة أمري - يان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عني واصرفني عنه، واقدر لي الخير حيث كان، ثم ارضني به ).
واته: خودايه من به زانستی خۆت داوای خێر و چاکه‌ت لێ ده‌که‌م و داوای توانات لێ ده‌که‌م به توانای خۆت، وه له فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌که‌م، به ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و زانای و من نازانم و تۆ زانای نهێنی و غه‌يبه‌کانی، خوايه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه چاکه و خێری تيايه بۆ دين و ژيان و بژێوی کۆتایی ته‌مه‌نم، یان ئێستا و کۆتايم، ئه‌وا خوايه به نسيبم بکه‌يت و ئاسانی بکه‌يت له‌سه‌رم و به‌ره‌که‌تی تێ بخه بۆم، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره خراپه بۆ دين و بژێوی و کۆتایی ته‌مه‌نم، ئه‌وا خوايه لێم دوور بخه‌ره‌وه و منيش له‌و دوور بخه‌ره‌وه و خه‌ير و چاکه‌م به نسيب بکه له هه‌رشوێنێکه و پاشان ده‌روونم ڕازی بکه پێی.
وه په‌شيمان نابێته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی داوای چاکه و خێر ( إستخارة ) له خودای گه‌وره بکات و ڕاوێژ به بڕواداران بکات و له‌کاره‌که‌ی بچه‌سپێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّه ) / آل عمران.
واته: مشۆره‌ت به موسوڵمانان بکه له مه‌سه‌له‌دا و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کاره‌که‌ت چه‌سپايت ئه‌وا پشت به‌خوا ببه‌سته تيايدا.
چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی نوێژی ئیستخاره:
۱. پاکی لاشه و لیباسه‌کانت
۲. شوردنی ده‌ست‌نوێژ
۳. خوێندنی دوو ڕکات نوێژ
۴. حه‌مد و ستایشی خودای گه‌وره و ناردنی سه‌ڵوات بۆ پێغه‌مبه‌ر ( دروود و سه‌لامی خودای له سه‌ر بێت)
۵. خوێندنی ئه‌و دوعایه‌ی سه‌ره‌وه کوردیه‌که‌ی یان عه‌ره‌بیه‌که‌ی
۶. کۆتایی دوعاکه‌ش هه‌ر به حه‌مد و ستایش و سه‌ڵوات ته‌واو بکه.
جایزه که‌سێک له جیاتی که‌سیكی تر دا ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌خسه‌که بۆ خۆی بیکات باشتره.
والله أعلم
hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhh:hh dast xosh
* ڕقت له هیچ که‌سێک نه‌بێت هه‌رچه‌نده زۆر هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر کردبیت.
* هه‌رگیز ڕارا و دودڵ مه‌به و زۆر دوعا بکه.
* به ساده‌یی بژی هه‌رچه‌ندێک پله‌و پایه‌ت به‌رز بێت.
* بۆچونت بۆ خێر زیاتر بێت هه‌رچه‌ندێک به‌ڵاو موصیبه‌ت زۆر بێت وه گومانی باش به خوای گه‌وره ببه.
* زۆر ببه‌خشه هه‌رچه‌نده خۆت محروم بیت.
زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت هه‌رچه‌نده دڵت خوێنی لێ بچۆڕێ.
* دوعا کردنت له پاشه‌مله بۆ براو خوشکه‌کانت له بیر مه‌که.
دةست خؤش بيت...
دةست خؤش كاك سةهه ند...
دةست خؤش جوانة...
کابرایه‌کی ناشیرین له ئه‌وروپاوه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان، توتییه‌کیشی پێیه.. له مه‌طار لێی ئه‌پرسن ئه‌م حه‌یوانه له‌گه‌ڵ تۆدایه؟ یه‌کسه‌ر توتییه‌که‌ی ئه‌ڵێ: به‌ڵێ، به‌ڵێ
حه‌پۆل له سنفی یه‌که و به باوکی ئه‌ڵێ: بابه ئه‌وه بۆ ڕه‌فیقه‌کانم نازانن دارا دوو داری دی بخوێننه‌وه، که‌چی من ئه‌یزانم؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئاخر کوڕم تۆ له زیره‌کییا چویته‌ته‌وه سه‌ر بابت.. ئینجا ئه‌ڵێ ئه‌ی باشه بۆ من به باڵا له هه‌موویان درێژترم؟ باوکی ئه‌ڵێ ئاخر کوڕم ئه‌وه چوار ساڵه تۆ له سنفی یه‌کیت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی IBRAHIM TATLISES
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]