1

بابه‌ت: حه‌ریق

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c6f31f9af3.jpg

حه‌ریق یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و خاوه‌ن به‌هره‌كانی كلاسیكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ناوی ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له ساڵی 1856 له گوندی زێویه‌ی ناوچه‌ی سوورداشی سلێمانی له دایكبووه. زێویه كه‌وتۆته قه‌دپاڵی لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی پیره‌مه‌گروون. گوندی زێویه له باوه‌شی پیری گه‌وره، پیره‌مه‌گروونی كردگارییه، هه‌تا هه‌تایه زێویه و سلێمانی ده‌پارێزێ.

مه‌لا نه‌سڕوڵڵای باوكی ساڵح له بنجدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كورده‌وارییه بووه، كه له ڕۆژگاری مێژوودا سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران بوون. له گوندی كاشته‌ر له دایكبووه، ئه‌م ئاواییه له‌گه‌ڵ گوندی لۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌دپاڵی كێوی شاهۆ، زنجیره‌یێكه له نێوان هه‌ورامانی له‌ۆن و جۆانڕۆ. له باشوره‌وه پاڵی داوه‌ته ماهیده‌شت. مه‌لا نه‌سڕوڵڵا له سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. له پاشانا كه ده‌گاته پله‌ی مه‌لایی گوندی زێویه ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ژیانی.

سه‌ره‌تا ساڵح لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، به‌رنامه زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، وه‌ك ڕێنووسی خوێندنی حوجره‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه له لای هه‌ندێ له مه‌لایانی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندوویه‌تی، به‌شێكی ماوه‌ی سوخته‌یی له مزگه‌و‌‌تی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی له سلێمانی بردۆته سه‌ر، له پاشا بۆ فێربوونی هه‌ندێكی دیكه له زانستییه پێویستییه‌كانی مه‌لایه‌تی به‌ره‌و قه‌ره‌داغ كه‌وتۆته ڕێ، ماوه‌یێك له‌وێ خوێندوویه‌تی ئینجا ڕووی كردۆته بیاره و ڕۆژانێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.

ساڵح له ساڵی 1884 چووه بۆ پێنجوێن لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێنی خوێندووویه‌تی، له‌وێوه به‌ره‌و موكریان كه‌وتۆته ڕێ. له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته‌یدا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێخ بورهان (شێخ یووسف شه‌مسه‌دین) په‌یدا ده‌كا و له خانه‌قای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه و مۆڵه‌تی ڕێگای نه‌قشبه‌ندی له شێخی بورهان وه‌رده‌گرێ. ماوه‌ی ژیانی ساڵح له خانه‌قا وه‌ك سالیكێك بووه. سالیك نابێ ژن بێنێ، به‌ڵام ئه‌و به‌دزی ژنی هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ له خانه‌قا ده‌ری كردووه.

ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له ژیانی ساڵحدا زۆر بووه. جارێكیان به‌هۆنراوه‌یه‌ك یه‌كێ له كوڕه‌كانی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه داده‌شۆرێنێ. ئاغا دێیێكه ناوی ئیعلزامولمولك بووه، بۆ ئه‌تك ڕێشی تاشیوه، شاعیر ناچار بووه لای قازی عه‌لی گه‌وره‌ی وڵات شكات بكا، دادگا خه‌ریك بووه ئاغاكه تاوانبار بكا بۆ ئه‌وه‌ی توڵه‌ی حه‌ریق بكاته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌ی داوای حه‌ریق له دادگا ده‌بێ، كوڕێكی كورد له گوندی قه‌باغله‌ندی كچێكی ئه‌رمه‌نی هه‌ڵده‌گرێ، باوكی ئه‌و كچه سه‌ر به‌كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌بێ و كێشه‌كه‌یان ده‌گاته دادگا. ئیتر له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م كێشه‌یه داواكاری حه‌ریقیان له بیر ده‌چێته‌وه. جارێكیا‌ن كابرایێك له حه‌ریق ده‌پرسێ ڕووداوه‌كه‌ی ڕێشه‌كه‌ی گه‌یشته كوێ؟ له وه‌ڵامدا حه‌ریق ده‌ڵێت: "بابه‌لێ ڕیشی من له هینه‌كه‌ی كچه ئه‌رمه‌نیدا ونبوو!"

له‌پاشانا حه‌ریق به‌ئیمام له مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن، مزگه‌و‌‌تی هه‌ژارانیان پێ ده‌وت، له سابلاغ (مه‌هاباد) دامه‌زرا. وه‌ك مورید و سۆفییێكی شێخی بورهان هه‌موو ژیانی له مه‌هاباد برده سه‌ر، تا له ساڵی 1909 له‌وێ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی مه‌لا جامی نێژراوه. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نه‌ماوه و ئه‌و گۆڕستانه بووه به‌ئاوه‌دانی.

ساڵحی كوڕی نه‌سڕوڵڵای شاعیرمان به‌مه‌لا ساڵح ناوبانگی ده‌ركردووه نازناوی "حه‌ریق"ی بۆ هۆنراوه‌كانی خۆی داناوه، له گه‌لێ جێگه‌ی دیوانیشیدا جگه له "حه‌ریق" "حه‌ریقی"شی به‌كارهێناوه و له نێوه‌ندی مه‌لا و میرزا ڕۆشنبیرانی كورد به‌مه‌لا ساڵحی حه‌ریق ناسراوه.

نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی حه‌ریق

به‌شی ناسینی نامه‌ردی له‌كه‌سدا مه‌ردی نابینم
له لایێكی كه ڕوو گه‌رمی نه‌بێ دڵ سه‌ردی نابینم
چ ڕوو سپییه‌ك به‌ڕوو سووری له بۆته‌ی ئیمتیحان ده‌رچوو
درۆ ناكه‌م به‌وه‌جه‌ی ڕاستی ڕوو زه‌ردی نابینم
له كه‌ند و ڕه‌ندی عاله‌م قه‌ت مه‌پرسه گه‌ر خیرده‌مه‌ندی
خودا هه‌ڵناگرێ ڕه‌ندم نه‌دیوه كه‌ندی نابینم
له كه‌س وردیم نه‌دیوه تا درشتی بێ نمایان بێ
كه‌سێ بڕوێش ده‌كا و لافی ده‌قیقه وردی نابینم
گه‌لێ كه‌س ده‌ستی چا ده‌ڕوا وه‌كو چا ئابڕووی ڕۆیی
به‌ڵام بۆ دین وه‌كو دنیا به‌ده‌ستوبردی نابینم
ئه‌وه‌ی عاریف بێ ده‌یزانی ئه‌من چم گوتووه لام باشه
ده‌ڵێم زاهید به‌دارا چی ئه‌من وه‌ك به‌ردی نابینم
(حه‌ریق) ده‌ردی گرانه ده‌ردی بێ هاوده‌ردیه
له هاوده‌ردی گه‌ڕاوم حه‌یفێ هیچ هاو ده‌ردێ نابینم

سه‌رچاوه‌: خۆزگه‌

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: حه‌ریق

دةست خوش بةريز

]

3

وه‌ڵام: حه‌ریق

سوپاس کاک ڕێکار

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: حه‌ریق

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

5

وه‌ڵام: حه‌ریق

حسێن خۆشناو نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک حسێن

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: حه‌ریق

walla  wamzane  base  noktae hareq  akae  .hhhhhhhhhhhhh  dast  xoshh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

7

وه‌ڵام: حه‌ریق

Sozana نووسی:

walla  wamzane  base  noktae hareq  akae  .hhhhhhhhhhhhh  dast  xoshh

tosh har ba dway nukta bgare bashaa sozana...basa xariki zanyari kokrdnawa ba.lol.
hhh

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

8

وه‌ڵام: حه‌ریق

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت منیش پێش كردنه‌وه‌ی بیرم بۆ ئه‌وه‌ چوو نوكته‌ بێت، ئاخر سه‌ردێره‌كه‌ ده‌ست غه‌ڵه‌تی دام smile
- ده‌ستت خۆش بۆ ناساندنی، به‌ڕاستی لێهاتوو بووه‌.

9

وه‌ڵام: حه‌ریق

Sarhang Muhsin نووسی:

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت منیش پێش كردنه‌وه‌ی بیرم بۆ ئه‌وه‌ چوو نوكته‌ بێت، ئاخر سه‌ردێره‌كه‌ ده‌ست غه‌ڵه‌تی دام smile
- ده‌ستت خۆش بۆ ناساندنی، به‌ڕاستی لێهاتوو بووه‌.

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک سه‌رهه‌نگ ... به‌ینی خۆمان بێت;) منیش پێم وابوو هاوڕێیان پێش کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ به‌ نوکته‌ی ئه‌زانن، به‌ڵام دواتر سه‌یر ئه‌که‌ن ناساندنی شاعیرێکی گه‌له‌که‌مانه‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

10

وه‌ڵام: حه‌ریق

زۆر سه‌یره‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌ ناناسین

به‌ڵام براگیان ناوه‌ ڕاسته‌كه‌ی _(جه‌ریقی)یه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها _(حه‌ریق)

ده‌ستخۆش ....

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

11

وه‌ڵام: حه‌ریق

dast xosh  kak shand  barasty 3aryqy sh3ereki lehatawa
hiwadam handak la shi3arakani la yana dabazeni
dubara dast xosh aswda byat hamisha

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

12

وه‌ڵام: حه‌ریق

S i r w a n نووسی:

زۆر سه‌یره‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌ ناناسین

به‌ڵام براگیان ناوه‌ ڕاسته‌كه‌ی _(جه‌ریقی)یه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها _(حه‌ریق)

ده‌ستخۆش ....

کاکه‌ سیروان نازناوی "حه‌ریق"ی بۆ هۆنراوه‌كانی خۆی داناوه، له گه‌لێ جێگه‌ی دیوانیشیدا جگه له "حه‌ریق" "حه‌ریقی"شی به‌كارهێناوه و له نێوه‌ندی مه‌لا و میرزا ڕۆشنبیرانی كورد به‌مه‌لا ساڵحی حه‌ریق ناسراوه.
به‌ڵام پرسیاریشم کرد (جه‌ریقی) نه‌بووه‌ دڵنیابه‌.

ده‌ستی تۆش خۆش بێت برا گیان.

خاتوو زیــن سوپاس بۆ تۆش ،
إنشاءالله‌ به‌ پێی توانا . . .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

13

وه‌ڵام: حه‌ریق

(جه‌ریقی)

سه‌هه‌ند گیان من به‌هه‌ڵه‌ پیتی یه‌كه‌مم نوسیوه‌، مه‌به‌ستم (حه‌ریقی)یه‌

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

14

وه‌ڵام: حه‌ریق

- من نازانم بۆ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌م نیه‌! هه‌میشه‌ ئه‌و شیعرانه‌م به‌لاوه‌ گرنگتربووه‌ كه‌ خوێنه‌ر زۆر مه‌جبور ناكا بۆ شیكردنه‌وه‌ی دێرێكی په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبه‌ناو لێره‌ له‌ ysm21 له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌ نیم ببمه‌ خوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌.
_________________________

سه‌هه‌ند نووسی:

* ئه‌م ئاواریییه له‌گه‌ڵ گوندی لۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌دپاڵی. . .
*سه‌ردهمی فه‌قێیه‌تیدا ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زێدی. . .

سه‌رچاوه‌: خۆزگه‌

15

وه‌ڵام: حه‌ریق

- من نازانم بۆ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌م نیه‌! هه‌میشه‌ ئه‌و شیعرانه‌م به‌لاوه‌ گرنگتربووه‌ كه‌ خوێنه‌ر زۆر مه‌جبور ناكا بۆ شیكردنه‌وه‌ی دێرێكی په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبه‌ناو لێره‌ له‌ ysm21 له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌ نیم ببمه‌ خوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌.

كاك سه‌رهه‌نگ هیچ شتێك ده‌ست پێكردن زۆر سانا نیه‌، ته‌نانه‌ت یاری پله‌ی سته‌یشن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هتد..
برام له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نێ فشار بۆ خۆت بهێنیت تا ئه‌تباته‌ نێو شیعره‌كانه‌وه‌، دڵنیام ده‌ستت لێیان به‌رنابێت.

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

16

وه‌ڵام: حه‌ریق

مه‌به‌ستم (حه‌ریقی)یه‌

کاک سیروان ڕاست ده‌که‌ی ئه‌و نازناوه‌شی هه‌بووه‌.

- من نازانم بۆ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌م نیه‌! هه‌میشه‌ ئه‌و شیعرانه‌م به‌لاوه‌ گرنگتربووه‌ كه‌ خوێنه‌ر زۆر مه‌جبور ناكا بۆ شیكردنه‌وه‌ی دێرێكی په‌نا بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبه‌ناو لێره‌ له‌ ysm21 له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌ نیم ببمه‌ خوێنه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره‌ شیعرانه‌.

كاك سه‌رهه‌نگ هیچ شتێك ده‌ست پێكردن زۆر سانا نیه‌، ته‌نانه‌ت یاری پله‌ی سته‌یشن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هتد..
برام له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نێ فشار بۆ خۆت بهێنیت تا ئه‌تباته‌ نێو شیعره‌كانه‌وه‌، دڵنیام ده‌ستت لێیان به‌رنابێت.

هه‌رچه‌نده‌ من ماوه‌یه‌کی زۆر نییه‌ له‌و جۆره‌ شیعرانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ ، سه‌ره‌تا وا نه‌بووم به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌که‌م چێژێکی تایبه‌تیم پێ‌ده‌به‌خشێ بۆیه‌ ته‌واو هاوڕام له‌گه‌ڵ کاک سیروان.

ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ هه‌ڵه‌ی ڕێنوسیم چاک کرد.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

17

وه‌ڵام: حه‌ریق

دةست خؤش كاك سةهةند بؤ ناساندنى ئةو شاعيرة بة ئيمة هةر سةركةوتو بى

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...

          مــــــــــــادر

18

وه‌ڵام: حه‌ریق

دةست خؤش كاك سةهه ند بؤناساندى ئةوشاعيرة بةئيمة هه رسةركةوتوبى...

19

وه‌ڵام: حه‌ریق

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.