ئه‌و پادانیایه زۆر خه‌ته‌ره ،،،
به‌س ئه‌م جاره ئه‌و کاسه هه‌ر بۆ خۆمانه ..
ده‌ست خۆشش بۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌په‌له‌یه ...
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
ئه‌و پادانیایه زۆر خه‌ته‌ره ،،،
به‌س ئه‌م جاره ئه‌و کاسه هه‌ر بۆ خۆمانه ..
ده‌ست خۆشش بۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌په‌له‌یه ...
** ئه كه ر كجيك داواى ئادد كردنى ليت كرد جى ده لييت ؟؟
ئاسایی ، قبوڵی ده‌که‌م !!
** ئه كه ر خوشكيكى خوت له يانه ئه ندام بيت توش ببينيت ئه نداميك ئه م به يامه ى بوناردووه جى ده كه يت؟؟
وه‌ڵا من هیچ ناکه‌م ، با خۆی بڕیار بات
** ئه كه ر ئه نداميكى كجت لا ئادد بوو و به داواكارى خوشى دوايى جون سه يرى ده كه يت؟؟
زۆر به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ئه‌که‌م ...
ته‌واو ؟؟ هههههههه
[center][size=16]
بیرم ناچێ ئه‌و شه‌قامه‌ی
ئێواره‌یه‌ک بانگی کردین
داوای پیاسه‌ی ساته وه‌ختێکی لێ‌کردین
بیرم ناچێ له‌و سه‌ره‌وه
که ته‌نیا خۆم گه‌ڕامه‌وه
سه‌رنجم دا شه‌قام ببوو به هه‌ردووکمان
له شوێن چرپه‌ت
چرۆ سه‌ری ده‌رهێنا
له‌و جێیه‌شدا ده‌ستم گرتی
بینیم لاولاوێ به باڵای فوارهدا ههڵهزنا !
له‌و جێیه‌شدا
ماچم کردی
بینیم هه‌رچی ده‌م و لێوی دڵدارانه
بوونه‌ته هه‌نگ
بۆ مژینی ئه‌و شانه‌یه‌ی
که ماچه‌که‌ی من و تۆی کرد
به هه‌نگوینی ئه‌م جیهانه
بیرم ناچـــێ
چۆن بیرم ئه‌چی !!!
شــــێرکۆ بێـــکهس[/size][/center]
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=jyFW6x1OtpU[/youtube][/center]
بژی سلێمانی ...........
چۆنی باشی له چه‌نی بۆ چه‌ن ئه‌چی
تەنهایی...ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم. تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.
من پێم وایه هه‌رقه‌ڵه‌مێک که به‌ختیار عه‌لی ده‌یخاته سه‌ر کاغه‌ز ، شاکاره !!
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و شاکارانه‌ی به‌ختیار عه‌لی که من زۆر زۆر حه‌زی پێ ئه‌که‌م ...
ده‌ستت خۆش بێت جولینا خان ... هه‌ربژیت...
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م زۆر زۆر جوانه ....
ئه‌وانی تریش
ده‌ست خۆش داریا خان ...
زانیاری باشبوون ...
ده‌ستت خۆش بێت ، سه‌رکه‌وتووبیت
به‌راستی شیعرێکی زۆرررر جوان و پر واتایه
په‌یامێکی گه‌وره‌ی تێدایه ..
له ئه‌رشیفی خۆمدا هه‌ڵم گرت
ده‌ست خۆش ،، سه‌رکه‌وتووبیت
[center]ته‌نهایی زۆر زۆر خۆشه ...
من حه‌ز ئه‌که‌م زۆربه‌ی کاته‌کانی ته‌مه‌نم به ته‌نها بم !!
ته‌نها که ته‌نها ده‌بیت ده‌توانیت ، بیر بکه‌یته‌وه ،
ته‌نها له ته‌نهاییدا شتی نوێ دێته ئاراوه ..
ته‌نهایی و بێ ده‌نگی، دوو هاوڕێ ئازیزه‌که‌ی منن ،
که زۆرررررم خۆش ئه‌وێن !!!
ده‌ستت خۆش بێت ، وێنه‌کان هه‌مووی به دڵی من بوون
ئاواتام به هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌خواست که من له شوێنه‌کانیان بم !!![/center]
وواوو ، کێ ئه‌بینم له یانه
ئه‌ک به‌خێرر بێیته‌وه .. سه‌رچاوان ..
((ويستكه ى يه ك))
باسى منالى خوت بكه , به يه ك رسته وه صفى بكه
قۆناغێکی ناخۆشی ته‌مه‌نم بوو !
((ويستكه ى دوو))
خوشترين يادكارى جيه له منداليتدا باسى بكه
یادگاریهکم له یاده زۆر خۆشه ، به‌س ناتوانم لێره باسی بکه‌م
((ويستكه ى سى))
ناخوشترين يادكارى جى يه باسى بكه
نازانم له پۆلی چه‌ن بووم ، به‌س مودیره‌که‌مان یه‌ک زله‌ی لێیام ( ده‌ستی شکێ ) قه‌ت بیرم ناچێته‌وه !!
((ويستكه ى جوار))
جوانترين ديارى كاتيك كه منال بوويته بوت هاتوه , ئيستاش لات ماوه, جيه ئه و دياريه؟؟
دیاریم زۆر بۆ هاتووه ، به‌س باوه‌رناکه‌م هیچ کامیان تا ئێستا مابێت !
((ويستكه ى بينج))
ئايا كه سيكى ديارى كرا‌و هه بوو كه منداليتدا رقت ليى ده بووه؟؟ كى بوو؟؟ وبو؟؟
ئا ، ئه‌و مودیره‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد ...
((ويستكه ى شه ش))
كه ى زور به خرابى ليدانت خواردووه ؟؟ وه له سه رجى بوو؟؟ كى ليتى دا؟؟
هه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد !!
(( ويستكه ى حه وت))
له منداليتدا غيره ت له براوخوشكه كانت ده كرد؟؟ يان هه ستت ده كرد ئه وانيان له تو خوشترده ويت؟؟
نـــا ، هه‌رگیز
((ويستكه ى هه شت))
كه مندال بوويت ج ياريه كت ده كرد ؟؟
قابیله خۆ گۆڵفم نه‌کردوه ، هه‌ر تۆپی پێ
((ويستكه ى ن‌و))
ئايه منداله كانى خوت وه كو مندالى خوت به روه رده ده كه يت؟؟
ناوه‌ڵا قه‌ت....
- ده‌ست خۆش بابه‌ته‌که‌ت جوان بوو ، بیری زله‌ی ئه‌و مودیرهت خستمه‌وه
ok کاک سه‌رهه‌نگ ..
ـــــ
راسته کاک سیروان ، ئه‌بوایه له بابه‌ته‌که‌دا ئاماژه‌یه‌کم بۆ ئه‌و خاڵه بکردایه ..
سوپاس..
هه‌واڵێکی خۆش بوو‌و ..
ئه‌م جاره نازناوه‌که‌مان ئهوێتتت
ده‌ست خۆش کاک سیروان بۆ ئه‌و هه‌واڵه ..
سوپاس کاک ئاسۆ ، راسته له‌و نمونه‌یه زۆره ..
ـــــــــــــــــ
دارلاستیك به ده‌ستێ، به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێ،
تۆی به‌رزه فڕ بكه‌وێنێ و
باڵه تێكشكاوه‌كانت ببه‌ستێ
ناندانتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، پێشم وایه ئاساییه!!
ئه‌مما كه‌سێكی گروپی چه‌پڵه‌و چه‌لاو،
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و ناو،
یا ڕازی كردنی كه‌سێكی به‌دناو، بێت و ڕاپێچت بكات،
ئه‌مه‌یان له گۆڕنانی ئازادییه!
ده‌ی منیش له‌وه‌ی دووه‌میان ئه‌ترسم !!
* چاوێک به‌و وشه‌یه‌ی دیاریم کردوه بخشێنه‌ره‌وه..
ئه‌مه یه‌که‌م جارمه گوێم له ناوی لـیا بێت !!
بۆ دوای خۆم ڕۆمان
ئۆۆۆۆ ،، وه‌ڵا ده‌مێکه شه‌قڵاوه‌م نهبییوه ...
ئه‌وه نزیکه‌ی 19 ساڵ ئه‌بێت
ده‌ست خۆش ،داریا خان
سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ،
هه‌ر نه‌مان خه‌نه خواره‌وه ، ئیشه‌ڵا نانیشینه‌وه
[center][size=22]" شێتی به‌رهه‌می عهقڵـــه "[/size][/center]
[size=19][center]ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا شێتێکت بینی ئه‌وا به‌زه‌ییت به‌ودا نه‌یه‌ته‌وه ،به‌ڵکو به‌زه‌ییت به خۆتدا بێته‌وه که نه‌ت توانیوه بگه‌یته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که شێت بیت ! چونکه ته‌نها تاڵه مویه‌کی باریک بلیمه‌تی له شێتی جیاده‌کاته‌وه ، شێته‌کان که‌سـانی لێهاتوو و زیره‌ک بوون ، ئه‌وان هێنده شتیان زانیوه ، هێنده بیریان کردۆته‌وه ، که مێشکیان توانستی ئه‌و هه‌موو په‌ستانه‌ی نه‌بووه و به شێت بوون کۆتایی هاتووه. وه‌ک گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمان نیچه که خۆی به شێتی کۆتایی به‌ژیانی هات ده‌ڵێت " شێتی به‌رهه‌می عه‌قڵه " واته که‌س ناتوانێت به ئاسانی شێت بێت ، شێتی له ئه‌نجامی عه‌قڵێکی گه‌وره و پته‌وه‌وه رووده‌دات، له ئه‌نجامی زیره‌کیه‌کی له راده‌به‌ده‌ر رووده‌دات. شێته‌کان که‌سانێکی لێهاتوون ، گه‌ر ژیانیان به‌م عاقاره نه‌بوایه ئه‌وا که‌سانێکی بلیمه‌ت ده‌بوون، وه‌ک نوسه‌ری عه‌ره‌ب و خاوه‌ن کتێبی( بلیمه‌تی و شێتی )هاشم صالح ده‌ڵێت " جیاوازی بلیمه‌ت و شێتی ئه‌وه‌یه، قه‌یرانی بلیمه‌ت له ڕێگه‌ی داهێنانه‌وه ئـاوا ده‌بێت،به‌ڵام قه‌یرانی شێتی به‌ره‌و وڕێنه‌یه‌کی به‌تاڵ و کاری ناشایسته‌ی ده‌بات . واته گه‌ر داهێنانی گه‌وره نه‌بوایه، ئه‌وا بلیمه‌ت ده‌بوو به که‌سێکی شێت". ڕه‌نگه شێتی هه‌ندێک له بلیمهتهکـان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست نه‌کردنی که‌سانی ده‌وروبه‌ریان به گه‌وره‌ییه‌که‌یان، وه‌ک نیچه ده‌ڵێت " هه‌ندێ که‌س هه‌ن پاش مردن له دایک ئه‌بن " , ئه‌م وته‌یه‌ی نیچته واته که‌سانێک هه‌ن که زۆر که‌سی بلیمه‌ت و گه‌وره‌ن ، به‌ڵام له سه‌رده‌می خۆیاندا هیچ گرنگیان پێنه‌دراوه‌و پشتگوێ خراون، به‌ڵام سه‌رده‌مێک یه‌ت که گه‌وره‌یی ئه‌م که‌سانه ده‌رده‌خات. ئه‌م وته‌یه‌ی نیچه‌ش به ته‌واوی به‌سه‌ر خۆیدا چه‌سپا !! . له کۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم ڕێزگرتن له شێته‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌م ئه‌رکێکی مرۆڤانه‌یه و هه‌م ده‌بێت بزانین که ئه‌وان له ئێمه به‌تواناتربوون... له بیریشمان نه‌چێت هه‌موو شێتیهکیش هه‌ر له‌م جۆره‌ی سه‌ره‌وه نیه !!
نوسینی : رۆمان[/center][/size]
خوایه لامان یه‌یت !!
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی جوان بوو ...
رێژین
ئممم .. بیرم نایه که‌سێکم ناسیبێ به‌م ناوه ...
دوای من ... دارین !!
هه‌ربژت خاره سیروان ...
زۆر جوانه ئه‌و شیعره‌ی کوردی ،
هیوادارم زوو زوو له‌و شیعره کلاسیکانهمان بۆ دابنێیت !
جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی موصڵ كه‌م بۆوه بۆ ته‌نها 1 خاڵ
یانه‌ی موصل نا ، یانه‌ی قوه الجوي
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵه.. !
[size=16]زۆررر جوانن ،،
ده‌ست خۆش ڕابه‌ر گیان
سه‌رکه‌وتووبیت[/size]
ههههههههههههههههههههههههههههههههه
وه‌ڵا ئه‌وه‌ی یه‌که‌م زۆررر به قوهتههه
ده‌ست خۆش کاک هه‌ڵکه‌وت
من باش حاڵی نیم له مه‌به‌ستی شاعیر، خۆ ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی كاك سیروان ڕاست بێت ئه‌وسا له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته نه‌گوێ له كه‌سی ناوبراو بگرین و نهببینه خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانیشی!
من له باره‌ی شاعیرانه‌وه بۆچوونیهێكم هه: هه‌ر شاعیرێ به ئاسته‌م سنوری نێوان خۆی و ئیسلام، خۆی و خودا ببه‌زێنێ پێویسته دژ به نووسینه‌كانی بوه‌ستیته‌وه، ئاخر بێده‌نگ بوون له به‌رابه‌ری و هه‌ڵوه‌سته نه‌كردن به‌ڕای تایبه‌تی خۆم چوونه ڕێزی ئه‌وه، خوێندومه‌ته‌وه ده‌ڵێن بێده‌نگی نیشانه‌ی ڕازی بوونه، ڕازی بوون به‌وه‌ی هه‌رچی ده‌گوترێ به ئاین و نێنهر و هێنه‌ره‌كه‌ی، بۆیه منیش له‌لای خۆمه‌وه یه‌كه‌م كارم له‌باره‌ی شاعیره سنور به‌زێنه‌كان پاڕانه‌وه‌یه له خوای گه‌وره تا هیدایه‌تیان بدات، بۆیه‌ش دوعای ڕۆچوون و سه‌رگه‌ردانیان بۆ ناخوازم چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سانی پابه‌ند به ئه‌ركه ئاینییه‌كان پێی ئاشنان ئه‌ویش پێی ئاشنا بووبا ڕێی خۆی بزر نه‌ده‌كرد.
یه‌که‌م شت پێم سه‌یره که له‌و شیعره ئاسانه تێنه‌گه‌یشتیت !!
دوای ئه‌وه زۆرێک له ئێمه هه‌ر که ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ری بینی له شیعردا
ته‌واو زه‌ربێکی پێدا ئه‌هێنێت ، ئه‌ڵێین ئه‌مه کفره !!!
بێ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی شاعیر بگه‌ین ، یاخود بێ ئه‌وه‌ی له مانا‌و له فه‌لسه‌فه‌ی شیعر و
له جۆره‌کانی شیعر بگه‌ین .... برا گیان ئێسته زه‌مانی سوریالیزمه ، باوی ئه‌وه نه‌ماوه
شیعر هه‌ر چوار وشه‌ی رۆمانسی بێت و بنرێت به‌یه‌که‌وه ..
به‌وه‌ی تۆ بێت ئه‌بێت ئێمه به‌رهه‌می هیچ کام له نوسه‌ره گه‌وره‌کان نه‌خوێنینه‌وه
بۆت نیه دژی که‌س بوه‌ستیته‌وه ، هه‌موو که‌س ئازاده له بیر و بۆچون و باوه‌ڕی خۆی
ئه‌و شته‌ی زۆر لای تۆوه پیرۆزه لای که‌سێکی تر وانیه ..ئه‌وه‌ی لای ئه‌ویش زۆر پیرۆزه
لای تۆ بێ بایه‌خه ، ده‌بێت هه‌موان رێز له بیر و باوه‌ڕی یه‌کتر بگرن ، به‌ڵام نابێت دژی که‌س
بوه‌ستیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک تۆ بیر ناکاته‌وه !!
ئیشه‌ڵا خوا به دوعاکه‌ی تۆ ئه‌کات و هیدایه‌تیان ئه‌یات
zor sopast dakam bra jwanakam renwar bo aw shi3ra jwana
ba rasty zor xosh hal bom ba dyaryakat
hiwam waya sar kawto byit la halbzhardni shiry nask jwan
be bashman nakay
baxtawar byit renwar
شایه‌نی تۆی نیه
خۆشحاڵم به دڵته ...
هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانت هه‌ڵبژاردووه ..
به‌ڵام شیعره‌كانی یاسین عمر به گشتی كه‌مێك ده‌رچونی تیایه له سنوره‌كانی ئیسلام و به‌هاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ( خۆزگه وا نه‌بوایه )ده‌سه‌ک
ئه‌م وشه‌یه هه‌له‌ی ئیملاییه، به‌لام ده‌سك و دهسهك ما‌نایان زۆر زۆر جیاوازه، واته ڕه‌نگه واتاكه‌ی بشێوێنێ
بژیت كاكه رینوار ...
کاک سیروان لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکمان بۆ شیعر جیاوازه ،
تۆ پێت وایه ده‌رچونه له‌و سنوره من پێم وانیه ! .
بۆ ئه‌و وشه‌یه‌ش ، ئێسته گه‌ڕامه‌وه سه‌رچاوه‌که ، هه‌ڵه‌که له تایپی منه
خۆی " ده‌سکه " ..
سه‌رکه‌وتووبیت خاره سیروان..
[size=16]سوپاس بۆ ئــێوه [/size]
[center][size=24]به‌شی یــــ 1 ــهکــ[/size][/center]
دیزاین : سه‌رتیپ عوسمان
[size=16]پێشکه‌شه به ئه‌ندامی یانه خاتوو زین ![/size]
[size=19]
[center]ڕێی خودا و ڕێی مرۆڤــ
ئه‌وه‌ی چاوی نیه شه‌ڕی بینین ده‌کا
ئه‌وه‌ی ده‌ستی نیه وێڵه به‌دووی نارنجا
ئه‌وه‌ی قاچی نیه خه‌و به دوو پێوه ده‌بینێ
مرۆڤ کائینێکی دوو پێیه
به‌ڵام هه‌ن "که‌میش نین" حه‌زیان بهدووانی تره
چوارپێکان ئه‌وانه‌ن حه‌ز به دوو باڵ ده‌که‌ن
ئه‌وانه‌ش که ده‌فڕن
خه‌و به بهرزییــهکی بێ کۆتاییه‌وه ده‌بینین
ئه‌وانه‌ی له پێنجه‌من
شه‌ڕ له‌سه‌ر نهۆمی شه‌شه‌م ده‌که‌ن و
ئه‌وانه‌ش که‌له حه‌وته‌من
ئاره‌زووی ڕاست بوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ختی عه‌رش
هه‌ن" زۆریش نین" ده‌بن به خودا و
دوای ئه‌وه ده‌بن به خودا
خه‌و به مرۆڤ بوونه‌وه ده‌بینن!
خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینن بێنه‌وه سه‌رزه‌وی
وه‌ک ئێمه جگه‌ره بکێشن
قاوه بخۆنه‌وه
بۆ شووکردنی مهعشووقهکانیان بگرین
خه‌و به مرۆڤ بوونه‌وه ده‌بینن و
ده‌شزانن مرۆڤـ بیت چ عه‌زابێکه
ڕۆژێک وه‌ره‌قه‌ی کاره‌با به‌ریت و
ڕۆژێکی تر بڕۆیت بۆ پرسه‌ی ئه‌و دراوسێیهتان
که هه‌رگیز سڵاوێکتان لـه یه‌کتر نه‌کرد
مرۆڤـ بیت چ عه‌زابێکه
ڕۆژێک بۆ لێپرسینه‌وه‌ی شیعری شاعیرێکی سه‌گباب
بڕۆیته‌وه قوتابخانه
ڕۆژێکی تر بڕۆیت بۆ بازاڕ بۆ کڕینی دوو ده‌سه‌ک که‌ره‌وز .....
(( یــاسین عومه‌ر ))[/center][/size]
بڵێ ئه‌رێ ئه‌م شعره به‌شی دووی نیه ؟
گه‌رده‌لووله ههههههههههه
نا به‌شی دووی نیه ، به‌س شیعرێکی تری کاک یاسین دائه‌نێم
به ناوی " له ئه‌دره‌سه‌که‌ی مه‌پرسن ، خیابانه‌که‌ی به جێ هێشت "
به‌س هێشتا تایپم نه‌کردووه چاوه‌ڕی بکه
ماشه‌ڵا ، دیمه‌نه‌کان زۆر جوانن
یاخوا هه‌روا جـــوان و سه‌قامگیر و دڵگیر بێت ، پایته‌خت ..
به‌هیوای پاراستی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه و بره‌و دان پێیان .
ده‌ست خۆش ئایه خان ، سه‌رکه‌وتووبیت
به‌خێر بێیته‌وه کاکه ره‌وشت ، ئاوه‌دانت کردوه
ئه‌کرێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته بزانین ؟!!
چونکه ئه‌نیشتاین بۆچونێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی هه‌یه !!
وای بۆ ئه‌چم ئه‌م بابه‌ته کرابێت به ناوی ئه‌نیشتاینه‌وه ..
بگه‌رێوه بۆ کوێ ده‌ڕۆی ، له کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی
له ئامێزی من بترازێی له هه‌ر کوێ بی په‌ناهه‌نده‌ی
زۆررر لام خۆشه ئه‌م گۆرانیه .. به‌ڵام خۆشترین نیه لای من !!
ده‌ستت خۆش بێت بۆ یاد خستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه خۆشه
هه‌ربژیت
سه‌ره‌تا ببوره دره‌نگ وه‌ڵامم یایه‌وه ، ئێسته توانیم .
تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت.
- ئه‌مه بۆچوونێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه، ده‌كرێ بۆ بوون به "شیعری جوان" داهێنانی نوێ مه‌رج بێت، وه‌لێ شیعر له‌سه‌ر داهێنانی نوێ په‌كی نه‌كه‌وتووه، بێ داهێنانی نوێش شیعر بوونی ده‌بێ.
داهێنان واته هێنانه کایه‌ی شتێکی تازه که پێشتر نه گوترابێت ،
به‌ڵام کاتێک که تۆ شتێکت وتوو و وترابوو واته دووباره بوو ، ئه‌وا نه‌وتنی باشتره .
دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان
- ئه‌رێ بیستوتانه هه‌ستی جوان زاده‌ی شه‌ڕ و دڵشكاوی و خیانه‌ت بێت؟!!
به‌ڵێ من بیستومه .. سه‌یرکه نه‌ریمان بابان ئه‌ڵێت : تۆ خیانه‌ت له خوێنتایه ، تۆ نامه‌ردی له چاوتایه ، تۆ نامۆ بوویت ، وه‌ک و کانی بێ ئاو وابویت .... ئه‌م شیعره له ئه‌نجامی خیانه‌ت و دڵشکاویه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، به‌ڵام کاتێک که ئه‌یخوێنیته‌وه ، هه‌ستێکی جوانت لا دروست ئه‌کات...
شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیران‌دا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هە. . . .هتد
- له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریا ده‌بێته زێ و دواتر ده‌بێته‌وه ده‌ریا، بنووسی ئه‌م دێرانه ده‌بوو هه‌رنا چاوێك به نووسینه‌كانی بخشێنێته‌وه و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه. ئاخر ده‌ریا و زێ دوو شتی لێك جیاوازن
له‌مه‌یانا له گه‌ڵتم !
هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.
- ئایا مه‌رجه شاعیر ده‌نگی خۆش بێت، سه‌ما بزانێت، وێنه بكێشێت و نمایش بكات؟! به بڕوای بنووسی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بزانێت ده‌توانێ ووشه ڕیز بكات و شیعر پێك بهێنێ، له ڕاستیدا زۆرم پێ سه‌یره كه خاوه‌ن بابه‌ت چه‌پ و ڕاست به‌ناو كه‌وتووه، پێناسه و مه‌رجی شیعری نووسینی به لێكدانه‌وه‌ی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
کاک سه‌رهه‌نگ جارێکی تر به وردی ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه ..
نوسه‌ری بابه‌ت مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که هه‌یه ده‌نگی خۆش نیه تا ببێت به گۆرانیژ ، واته ئه‌گه‌ر ده‌نگی خۆش بوایه ئه‌وا شیعری نه ئه‌نوسی و ئه‌بوه گۆرانیبێژ ، واته له ناچاریا شیعر ئه‌نوسێت. نه‌ک وه‌ک تۆ تێگه‌شتوویت مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت که شاعیر ئه‌بێت ده‌نگی خۆش بێت ...
هەیە بێکارە.. پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.
- تۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر كارێكت هه‌بێت، پله‌یسته‌یشن بزانی، وه‌رزش بكه‌ی، له كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتیش بزانی ئه‌وسا به‌وه‌ی كه ده‌یاننوسی ده‌بیته شاعیر. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، بۆ شاعیر مه‌رج نیه بێ كاره یان نا، مه‌رج نیه پله‌یسته‌یشن ده‌زانێ یان وه‌رزش ده‌كا، گرنگ نیه له ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بزانێ ئه‌وسا ببێته شاعیر. ئه‌مه‌ی تۆ نوسیوته ڕووی ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییان نیه.
ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر پله‌یسته‌یشنی بزانیبا ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌کرد و شیعری نه ئه‌نوسی !
واته له بێ ئیشیایه که شیعر ئه‌نوسێت.
[size=16]تۆ نه‌ت دیوه چۆن ئاگری سپی پیری
به‌ر بووه‌ته تاڵی سه‌رم
زۆر ئه‌ترسم دارستانی قژی ره‌شت بگرێته‌وه
تۆ نه‌ت دیوه په‌نجه‌کانم ده چڵی وشک و برنگن
گه‌ر ببنه شانه‌ی سه‌رت ساتێ نابێ ئه‌شکێنه‌وه
لۆمه‌م مه‌که گه‌ردی چاووم
هه‌رده‌م وه‌ک هه‌وری زستان بێ
من که‌ری شیعرم به‌سه باوشم بۆ بگرێته‌وه
ئه‌گه‌ر هات و له گۆ که‌وتوم بزانه
نهم توانیوه شیعرێ بڵێم ئازارمی تیا جێبێته‌وه ...
محه‌مه‌د عمر عوسمان[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=5BhbkmFi … e=relatede[/youtube]
ئممم شتێکی خۆشه ، باشبوو به من نه‌که‌وتمه ناو پاقله‌که‌وه
ئه‌گینا توڕه ئه‌بووم
ده‌ست خۆش داریا خان ، شتێکی تازه‌یه
ده‌ستی کاک سیروانیش خۆش بێت ، ماندوو نه‌بن
یه‌كێتی تۆپی پێ ئه‌رژه‌نتین ڕایگه‌یاند كه پێكانه‌كه‌ی “میسی” ساده‌یه
حه‌زم ئه‌کرد به گۆشته‌وه بوایه
وه‌ڵا زۆر حه‌ز ئه‌که‌م موصاب بێت و یاری نه‌کات
مارادۆنا بۆخۆی ئه‌بێت دا‌نیشێت به‌س بگری
پێم وایه ئینته‌ر یاریه‌که ده‌باته‌وه ،
یاریزان و راهێنه‌ری ئینته‌ر باشترن له بایرن
له بایرنش ریبری یاری ناکات ، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ده‌بێت !ا
حه‌یف بۆ هه‌ڵبژارده‌یه که به‌ده‌ست مارادۆناوهیه !!!!
گابرێل میلتۆ ، زانێتی ، کامبیاسۆ ، لاڤێزی ، گاگۆ ، ڕۆمان ریکێلمی
یه‌ک تۆزیش سیقه‌م به ئه‌رجه‌نتین نیه له‌م مۆندیاله‌دا !!
ده‌ست خۆش کاک سه‌فین ، سه‌رکه‌وتووبیت
ألــــــــــــوم صديقـــــي وهـــــــــذا محـــــــــــــــــــال
صديقــــــــي أحبــــــــــــه كـــــــــلام يقـــــــــــــــــال
وهـــــــــــذا كــــــــــــــلام بليــــــــــغ الجمـــــــــــــال
محـــــــــــــال يــــــــــــقال الجمـــــــال خيــــــــــــال
فعلا غریب ...
و عندنا شعر کردی مثل های الشعر ..
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]