دهست خۆش زریان پۆستهرێكى جوانه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Jegir Mahmoud
دهست خۆش زریان پۆستهرێكى جوانه
بهخێربێت بۆ یانهی سهرههنگ موحسین بههیوای بهردهوامی ....
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
[size=16]چۆنیهتى دروستكردنى ئیمێڵى یاهوو[/size]
سهرهتا سایتى یاهوو دهكهینهوه - www.yahoo.com
چۆنیهتى دروستكردنى ئیمێڵى هۆتمێل
سهرهتا سایتى هۆتمێڵ دهكهینهوه-www.hotmail.com
چۆنیهتى دروستكردنى ئیمێڵى جهمێڵ
سهرهتا سایتى گۆگڵ دهكهینهوه -www.google.com
swpas
(ئاكانیوز) - سەرچاوەیەكی نێزیك لە رافد بەدرەدین كاپتنی پێشووی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر رای گەیاند، ئەمڕۆ سێشەم ئەو یاریزانە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە هەولێر و لە دۆخێكی تەندروستیی باشدایە.
rafid-badradenمەحموود حەلاق هاوڕێی نێزیكی رافد بەدرەدین بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ رافد بەدرەدین بگەڕێتەوە شاری هەولێر، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك بەمەبەستی چارەسەكردنی نەخۆشییەكەی رووی لە ئەڵمانیا كردبوو".
حەلاق روونی كردەوە "رافد لە تەندروستییەكی زۆر باشدایە و چارەسەری پێویستی بۆ نەخۆشیییەكەی وەرگرتووە".
ڕافد بەدرەدین دوای كۆتاهاتنی وەرزی پێشووتر بڕیاری دا واز لە یاریكردن بێنێ، هەرچەندە لە ئاست و توانای باشی خۆیدا بوو لە یاریكردندا، بەڵام دواتر بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو تووشی نەخۆشیی دڵ بوو كە بووە جێی دڵتەنگیی جەماوەری وەرزشی، دواتریش ڕووی كردە ئەڵمانیا و لە سەرەتای مانگی حوزەیران/یۆنیۆی رابردوودا لەو وڵاتەدا نەشتەركاری بۆ كرا، دوای ئەوەش تا ئێستە هەر لە ئەڵمانیا مابووەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری و چاودێریكردنی دۆخی تەندروستییەكەی.
حەلاق هیچ زانیارییەكی لە بارەی دووبارە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ نێو یاریگەكان نەدا، بەڵام پێشتر راگەیەنرابوو كە زەحمەتە جارێكی تر بتوانێت یاریی بكات، بەڵام ژیانێكی ئاسایی دەباتە سەر.
ڕافد بەدرەدین لە دایكبووی شاری هەولێرە و لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی ڕابردوو هاتە یانەی هەولێر و تا وەرزی پێشووتر لە ریزەكانیدا یاریی كرد و لەگەڵ یانەكەدا چەند ناسناوێكی لەسەر ئاستی خولی پلە نایاب و پلە یەكی عێراق و پلە نایابی كوردستان بەدەست هێناوە، هەروەها ماوەیەكیش لە هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق یاریی كردووە و خاوەن چەند یارییەكی نێودەوڵەتییە.
سوپاس بۆ ئاگهدار كردنهوهت چاكم كرد
سوپاس
swpas bo wta janakantan
انشالله زوو چاك دهبیتهوه
كلیكى ئهم لینكه بكه
پێرۆزه له بهرشه (سوپاس بۆ پهیامهكانتان )
له یارى یهكهمى خۆیدا له خولى ئیسپانیادا یانهى بهرشلۆنه توانى سهركهوتنێكى گهوره تۆمار بكات له گێمى یهكهمدا له خولهكى 25 تیاگۆ
توانى گۆڵى یهكهم بۆیانهى بهرشلۆنه تۆماربكات له خولهكى 45 فافریگاس توانى گۆڵى دووهم تۆمار بكات ئهم گێمه به ئهنجامى دوو گۆڵى بێبهرامبهر
له بهرژهوهندى بهرشلۆنه بهكۆتاهات له گێمى دووهمدا له خولهكى 47 سانچیێس توانى گۆڵى سێیهم تۆمار بكات میسى له خولهكى52 توانى
گۆڵى چوارهم تۆماربكات دووباره كوره زێرینهكهى بهرشلۆنه میسى توانى گۆڵى پێنجهم له خولهكى 75 تۆمار بكات یارییهكه به ئهنجامى 5-0 له
بهرژهوهندى بهرشلۆنه بهكۆتا هات
jegir
دهست خۆش كاك زریان زۆر گرنگه ئهو ههڵانه نهكرێن
سوپاس
سوپاس
(ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ دووشەم ئەندامێكی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند، زیكۆ راهێنەرى بەڕازیلی هەڵبژاردەى عێراق بڕیارى دا تیمی یاریدەرە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەكە دوور بخاتەوە و تەنیا راهێنەرى گۆڵپارێز لە شوێنی خۆى بێڵێتەوە.
كامل زغەیر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، زیكۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراقی ئاگەدار كردووەتەوە كە ئەو تەنیا پشت بەتیمە یاریدەرەكەى خۆى دەبەستێ كە پێك هاتووە لە ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) یاردیەرى راهێنەر، بڕۆنۆ میكادە نیڤزن راهێنەرى تواناسازى، بۆ سەرپەرشتیكردنى هەڵبژاردەى عێراق لە كاروانى داهاتووى یارییەكانى پاڵاوتنى مۆندیالی 2014، لەگەڵ هێشتنەوە عەبدولكەریم ناعیم وەك راهێنەری گۆڵپارێز.
زغەیر روونى كردەوە، دوورخستنەوە یاریدەرە عێراقییەكان ماناى كەمتواناى ئەوان نییە، بگرە بۆ ئەوەى دەگەڕێتەوە پێشتر زیكۆ لەگەڵ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رێككەوتبوو كە دەبێ تیمی یاردەری بەرازیلی بن، بۆیە ئەوانە دوور خرانەوە.
پتر گوتى، ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) دواى ئەوەى كارەكانى خۆى و براكەى (زیكۆ) لە بەرازیل تەواو دەكات، لە چەند رۆژى داهاتوو دەگاتە هەولێر.
تیمی راهێنەرانى عێراقی كە پێك هاتبوو لە كازم روبێعی/راهێنەر، سەردار محەمەد /راهێنەرى تواناسازی و عەبدولكەریم ناعیم /راهێنەرى گۆڵپارێزى، سەرپەرشتی هەڵبژاردەى عێراقیان كرد لە یاری هەڤاڵێنی بەرامبەر قەتەر كە تێیدا عێراق بەئەنجامى 1 ـ سفر بردیەوە.
دەست خۆش کاک جیگر ،،،بەرستی بابەتەکە شایەنی دەست خۆشیە
هیوادارم بەردەوام بیت برا
سوپاس
جێگیر كرا ....
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس كاك ئاسۆ هیوادارم بابهت جێگیر بكهن
بهرنامهى internet download manager
تێبینى :- ئهم بهرنامهیه خۆى كراك كراوه
بۆ دابهزاندنى بهرنامه كلیكى ئێره بكه
داواى لێبووردن دهكهم ئهگهر كهم و كوریهكه ههبوو
دهست خۆش كاك ئاسۆ بۆ گهیاندى ئهم ههواڵه
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=IaRIeXS6PKk[/youtube]
ئەى موسڵمانى خۆشەویست: تێگەشتن لە نهێنى پەرستش و دورشمە ئاینییەكان مانایەك و ووزەیەكى تر دەبەخشێتە ڕوحەكان بە شێوەیەك كە ڕوحەكان زیاتر ئاشنا دەبن بە چێژى سوود و واتاى ئەم دروشمانە وە یەكێك لەو دورشمە ئاینیانە كە ئێمە ساڵانە بە هۆیەوە دڵەكانمان پڕ دەبن لەشادى و چاوەكانمان گەشاوە تر دەبن ((جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان))ە كە دوو منارەى ڕووناك كەرەوەى ڕێگاى موسڵمانانە وە موسڵمانان پێویستە شانازى بەم دوو جەژنەوە بكەن، وە هەریەكێك لەم جەژنانە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا چەندەها یاسا و ئاداب و نهێنى تێدا داناوە كە من لەم نوسینەدا بەكورتى تەنها ئاماژەم بە (نهێنیەكان) كردووە تاوەكو لە شنەباى سۆزو بەزەیى ئەم جەژنە بێ بەش نەبین وە هێدى هێدى لە نهێنیەكان بگەین وە جەژن بكەینە ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت بوونەوە....
1- بەڕاستى جەژن ڕواڵەت و دیمەنێكە لە دیمەنەكانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام وە بە هەرە بەرزترین ڕێوڕەسمى ئایینى دێتە ئەژمار كە چەندەها یاساو پەند و مانا و نهێنى گرنگى تێدا بەرجەستە دەبێت كە سەد مەخابن زۆربەى موسڵمانان لێى بێ ئاگان و ناگەنە پەنهانییەكانى.
2- جەژن لە ڕوو مورۆڤایەتیەكەیەوە ڕۆژێكە كە هێزى دەوڵەمەند و لاوازى هەژاران كۆدەبنەوە بەیەكەوە لەسەر خوانى خۆشەویستى و دادپەروەرى خواى پەروەردگار كە ناونیشانەكەشى (زەكات و لێبوردن و ئاشت بوونەوەیە).
3- جەژن لەڕووى مانا ئاینیەكەیەوە واتە سوپاسگوزارى بۆ خوا لە دواى تەواوكارى پەرستشەكان، كە ئەمە تەنها بەزمان ناوترێ بەڵكو لە نێو دڵدا هەڵدەقوڵێ و بەرهەمەكەشى دڵنەوایى و ڕازى بوونە بەم بۆنەیە، وە لە ڕووكەشیشدا خۆشى و گەشانەوەیە وە تێكەڵ بوونى موسڵمانانە، وە بەشداریكردنە لەم پەرستشە وە سڕینەوەى سنورى دابڕانى نێوان هەژاران و دەوڵەمەندەكانە.
4- جەژن ڕەنگدانەوەى هەیە لەسەر دەوڵەمەندەكان بە شێوەیەك كە دەوڵەمەند لەو پەڕى خۆشى و ڕابواردن و شادى یە سامانى دونیاى لەیاد نامێنێ و دادەبەزێت بۆ ئاستى هەژاران وە ئەوانەى كە لەدەوروبەرى ئەمن هەمووى بە براو پاڵپشتى خۆى ئەزانێ وە هەرچى هەڵەى ساڵى ڕابردووى خۆى هەیە هەمووى بە چاكەى ئەم ڕۆژە پیرۆز و پرشنگدارە دەسڕێتەوە.
5- جەژن ڕەنگدانەوەى هەیە لەسەر هەژار و دەست كورتەكان هەژاران لەم ڕۆژەدا هەرچى پەژارەى دڵیان هەیە هەمووى فڕێ ئەدەن وە دڵەكانیان پڕ دەبێت لە شادى، وە جەژن بە دەستەكانى نێو چاوى هەژاران دەسڕێتەوە لە تۆزى بێزارى و ناڕەحەتیەكانى ساڵى ڕابردوو، وە ناخى هەژاران ڕادەماڵێ لە هۆكارەكانى بێ هیوابوون و لاوازى.
6- جەژن لە ڕووى مانا دەروونیەكەیەوە سنورە لە نێوان كۆتكردنى دەروون كە ئەندامەكانیش بۆى ملكەچن وە لە نێوان دەرپەڕین و كرانەوەیەك كە ئارەزووحەزەكان بۆى دەخوازن.
7- جەژن لەڕووى مانا كاتیەكەیەوە (زەمەنیەكەى) ڕۆژێكە تەرخان كراوە بۆ لە بیرچوونى ناڕەحەتى و چێژى تاڵیەكان وە پەروەردەكردنى دەروون بۆ بەرخودان و تێكۆشان.
8- جەژن لە ڕووى مانا كۆمەڵایەتیەكەیەوە ڕۆژانێكە منداڵان باران و ڕەحمەتى سۆزو بەزەیى خۆشى دەپۆشێ وە هەژاران دەست لە ملى بەخشندەیى و كرانەوەى دەكەن وە خزمان هەموویان بەیەكەوە دەگەن وە موسڵمانان كۆدەبنەوە لەسەر خوانى لێبوردن وە سەردانى یەكترى، ڕۆژێكە دەروونەكان ڕق و كینە لە یادى خۆیان دەبەنەوە وە دڵەكان پاك دەبێتەوە بەڕاستى ئەوانى ئاماژەم پێ كرد هەمووتازەكردنەوەى پەیوەندى كۆمەڵایەتى یە كە خۆى لە چڵە پۆپەى خۆشەویستى و وەفاو برایەتى دا دەبینێتەوە.
9- جەژن شادیەكى كشتگیرە لە دەرگاى هەموو ماڵێك دەدات وە لە نێو خێزانەكاندا ڕایەخەى خۆشى ڕادەخات.
10- بۆ جەخت كردنەوە لەسەر لایەنى كۆمەڵایەتى لە جەژندا ئایینى پیرۆزى ئیسلام زەكاتى سەرفترەى داناوە لە جەژنى ڕەمەزاندا وە قوربانى كردن لە جەژنى قورباندا. بەڕاستى حیكمەت و پەندیش لەم دوویاسا بە پێزە لە جەژندا بەخشندەیى و خێر و چاكە و هاوكارى یە بۆ ئەوەى هەر لەگەڵ گزنگى خۆرى بەرەبەیاندا ڕووەكان بگەشێنەوە و بزێوى شادى لێوەكان بنەخشێنێ وە دڵەكان پڕبن لە شادى.
11- لە جەژندا چەندەها یاساى تێدایە بۆ شكاندنەوەى دەروون لە پەتاى زوڵم و خۆبەزل زانین و لە خۆبایى بوون، و چەندەها نهێنى تێدایە بۆ پاككردنەوەى دڵ... جەژن واتە: دادپەروەرى لە نێوان هەموو توێژە جیاوازەكانى كۆمەڵ، جەژن واتە: یەكبوون، چاكخوازى، قوربانیدان، خۆشەویستى، گەردن ئازایى...
12- جەژن واتە: مەیدانى پێشبڕكێى چاكخوازان، وە بوارى كێبڕكێ یە بۆ بەدەست هێنانى چاكە.
13- گەورەیى جەژن زیاتر لەوەوە ئاشكرا دەبێت كە هەریەك لەم دوو جەژنە خاوەنى ڕێوڕەسمى ئاینیین كە هۆى گەشەن بۆ ڕۆحەكان وە هەوێنى توندوتۆڵ كردنن بۆ لایەنە كۆمەڵایەتیەكان، وە شنەباى تاك و كۆمەڵگاكان كە ئەویش ((ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و قوربانى كردنە))
14- ئەم دوو جەژنە جەژنى ئاینین بە هەموو ئەو پەرستشانەى كە تێداهەن تەنانەت ئەو سوننەتانەى كە ئێمە لێی بێ ئاگاین وەكو خۆڕازاندنەوە، بۆن خۆش كردن، پارەبەخشین، پێشوازى میوان، شادى كردن، ئاشت بوونەوە، لێبوردن.
ئەم كردەوانە هەمووى بە چاكە بۆمان دەنوسرێت ئەگەر نیازمان پاك بێت و مەبەستمان خوا بێت چونكە بە ڕاستى یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانى ئەم ئاینە پیرۆزە ئەوەیە كە ئەگەر نیەتمان بۆ خوا بێت ئەوە كردەوەكانى دونیاشمان بە چاكە بۆ دەژمێردرێت، وەكو پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((حتى اللقمة تضعها فيّ امرأتك)) واتە: تەنانەت ئەو پاروەى كە دەیكەیتە دەمى هاوسەرەكەتەوە بە چاكە دەنوسرێ.
15- هەردوو دیوى جەژنەكان لە فەرهەنگى ئیسلامدا واتە: (جوانى، شكۆى، مەزنى، كامڵ بوون، پەیوەست بوون، تێكەڵاوى موسڵمانان، لێبوردن، بەخشین، خەندەیى سەرلێوەكان، شادى دڵەكان، ماڵئاوایى لەخەمەكان، بەهارى ڕوحەكان...)
16- نهێنى پەند وەرگرتن لەم جەژنانەدا لە خودى ڕۆژەكە نیە كە لە بەرەبەیانەوە دەست پێ دەكات و لەگەڵ خۆرئاوابوون ماڵئاوایى دەكات... بەڵكو نهێنى پەند وەرگرتن لەم ڕۆژەدا بە كردەوە چاكەكانێتى لە (چاكەكردن و لێبوردن و ئاشت بوونەوە و سەردانى هاوڕێ و خزمان....)
سەرنج و تێڕامان
ئەوانەى كە ئاماژەمان پێ كرد چەند مانا و نهێنى یەكە كە ئیسلام بایەخیان پێ ئەدات لەم دوو جەژنە... بەڵام سەد مەخابن موسڵمانان لە زۆربەى ئەم نهێنیانە بێ ئاگان وە نەچوونەتە ناخى ئەو پەرستشانەى كە لەم ڕۆژەدا بایەخێكى ئێجگار زۆرى هەیە وە كاریگەرى هەیە لەسەر خودى موسڵمانان.
1- زۆربەى موسڵمانان ئەم دوو جەژنەیان ڕاماڵیوە لەبەرگ و پۆشاكە ئاینیەكەى وە لایەنە ڕوحیەكەیان پەراوێز خستووە وە لەسەر ئەنجامى ئەم پەراوێزخستن و پشتگوێ خستنە دەبینین موسڵمانان زۆر بەساردى وە بێ بایەخیانە پێشوازى لەم دوو جەژنە دەكەن بەڵكو وەكو كاڵایەك هەڵس و كەوتى لەگەڵ دەكەن وە بەهەلى ئەزانن بۆ ئەوەى بازرگانى بەسەرەوە بكەن وە هەر كە ڕۆژانى جەژن نزیك بوویەوە نرخ لەبازاڕدا دەگاتە ئەو پەڕى گرانى.... كە ئەمانە هەمووى نەزانى ودووریە لەو لایەنە ڕوحیانەى كە باسمان كرد وە كاریگەر نەبوونە بە جەژن و ماناكانى.
2- وەكو وتمان: جەژن بوارى شادى و سەردان و خۆشى كردن و فەرامۆش كردنى خەم و پەژارەكانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نابێت موسڵمانانى جیهان لە یاد بكەین و ئەوانەى كە لە جیهاندا دەناڵێنن بەدەست زوڵم و زۆردارى و هەژارى و دەربەدەرى و شەڕو كێشەوە بەڵكو پێویستە هاوخەمى ئەوان بین ڕەنگە بپرسى و بڵێى: كەواتە نابێت پۆشاكى نوێ لەبەر بكەین وە نابێت شادى بكەین.....؟!!!
لە وەڵامدا دەڵێم: نەخێر هاوخەمى بە پاڕانەوە و نزا دەبێت لە پەروەردگار بۆ ڕزگار بوون و سەرفرازى موسڵمانانى جیهان ئەوانەى كەوا بەدەست زوڵم و ستەم و هەژارى یەوە دەناڵێنن.
3- بێگومان تۆى باوك یان دایك یان برا یان خوشك خۆت ئامادەكردووە بۆ جەژن بەجل وبەرگى نوێ یان بە ئامادەكردنى خوانى ڕازاوە لەگەڵ ئەمەشدا خۆت ئامادە بكە بۆ ڕەزامەندى خواى پەروەردگار
* دڵسۆزانە سەردانى دراوسێ و خزم و هاوڕێكانت بكە
* دڵسۆزانە ئەو كەسانەى لێت زویر بوون ئاشتیان بكەرەوە باشنەباى سۆزى جەژن دڵەكانتان ڕاماڵێت لە ژەنگى ڕق و كینە و زویر بوون بالێوەكانتان خەندەى لێ ببارێ بەسەر هەژاران و هەتیوان دا مەرج نى یە چاكە تەنها پارە بەخشین بێت بەڵكو ووتەیەكى شرین چاكە (صدقة) یە.
لە یادت نەچێت
لەگەڵ هەڵهاتنى گزنگى خۆرى یەكەم بەرە بەیانى جەژندا كاتێك كە دەستى دایك و باوكت ماچ دەكەیت وە چاوەكانت گەشە بەڕووى هاوسەرەكەت وە دەست لە ملى برا و خوشك و كەس و خزمەكانت ئەكەیت وە پاشان كۆدەبنەوە لەسەر خوانى ڕازاوەى جەژن
لەبیر نەكەیت... ئەو كەسانەى كە بێ بەشن لە سۆز و بەزەیى باوكیان.
ئەو بێوەژنانەى كە بێ بەشن لە خەندەى هاوسەرەكانیان.
ئەو منداڵانەى كە بێ بەشن لە باوەشى گەرمى دایكیان.
وە ئەو دایك و باوكانەى كە بێ بەشن لە چاوى گەشى منداڵەكانیان.
لە یادت نەچێت... چونكە ئەمانە لە پێشوازى جەژندا فرمێسك دەبێتە میوانیان وە دڵەكانیان دەبێتە كانیاوێك لە ئاگر.
[size=24]ba8.org[/size]
من پێش كاك حوسێن نووسیم
من به دانیشتنهوه دهخهوم
سوپاس
له یهكهم یاریى خۆیدا له خولى ئیسپانى یانهى ریال مهدرید بى ئهنجامێكى گهوره سهركهوت به سهر یانهى زارهگۆزا
له گێمى یهكهم له خولهكى 24 كریستیانۆ رۆنالدۆ یهكهم گۆڵى تۆمار كرد پاشان له خولهكى 28 مارسیلۆ توانى گۆڵى
دووهم تۆمار بكات ئهم گێمه به ئهنجامى دوو گۆڵى بێبهرامبهر له بهرژهوهندى ریال بهكۆتا هات له گێمى دووهمدا له
خولهكى 64 یاریزان چاڤى ئهلۆنسۆ توانى گۆڵى سێیهم تۆمار بكات له خولهكى 71 كریستیان توانى گۆڵى دووهمى
خۆى و چوارهمى یارییه تۆمار بكات وه له خولهكى 82 كاكا توانى گۆڵى پێنجهم تۆمار بكات له خو لهكى 87 رۆناڵدۆ
هاتریكى خۆى له یارییه تۆمار كرد یانهى ریال مهدریدى كرده خاوهى شهش گۆڵ
[size=24]jegir[/size]
زریان ههموویان وا نین
سوپاس بۆپهیامهكانتان
وهی بابه ئهوه سوحبهته یان حادهته یان ڕاستیه؟
دیاره بهشهر هاتینه وابزانم راسته
بههیوای دۆراندن
دهست خۆش خوا بمان پارێزی
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی Jegir Mahmoud
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]