بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و کاربه‌ده‌ست ورێکخراوو سه‌ندیکایانه‌ی که پۆستی هونه‌ریان له ئه‌ستۆدایه؛ بۆ له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا بێده‌نگن؟ دیاره له‌م دواییه‌دا رێره‌وی موزیکی کوردی وبه‌ره‌و هه‌ڵدیر ده‌روات له لایه‌ن (هه‌لکه‌وت زاهیر) به ناو راوێژ کاری حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵێک له گه‌نجان وه‌ك له‌یلا فه‌ریقی و ده‌شنێ و باخان و هانی و لۆکه‌و میره‌و چه‌ندێكی تریش، به عه‌ره‌بی کردنی موزیکی کوردی و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م کاره تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و هه‌ولدانه بۆ سرینه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌وادارانی گۆرانی کوردی یه، دروست کردنی نه‌وه‌یه‌که که نامۆ ده بێت به کلتوره‌که‌ی، ده‌ببێته هۆی سه‌ر لێشێواندنی.
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مل ملانێ ی سیاسی نیه‌و که له پێناویدا هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بۆ ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵکو هونه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌و سه‌روه‌ری ژیانه ده‌کرێ سیاسه‌ت براوه‌ی ئه‌مرۆو دۆراوی داهاتوو بێت، به‌لام هونه‌ر براوه‌ی ئه‌مرۆو دروست که‌ری داها تووه.
پێوسته له‌سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان پێگه‌ی هونه‌ر له هه‌موو بوارێکدابهرز بکه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی ته‌واوه‌تی بدرێ بۆچه‌سپاندنی هونه‌ر و تابتوانی کۆمه‌ڵگای پێبناسرێت، به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی له میلله‌تانی تری جیا بکاته‌وه‌و، هوپارێزگاری کردنی کلتوورو شانازی کردن پێوه‌ی بوونی ئه‌و میلله‌ته ده‌سه‌لمێنێت، پێچه‌وانه‌که‌شی راسته، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌تا زۆریك له رۆشنبیران ودڵسۆزان و رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته ناره‌زایی ی وهاوار وبابه‌ت بلاو ده‌که‌نه‌وه‌و که چی هیچ بههاونرخێکی لای ده‌سه‌ڵات دارانی ئێمه نیه و به‌دواچوونی بۆ ناکرێ لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، باشه بۆ گوێ لهدلسۆزانی میلله‌ت ناگیرێ؟ بۆ کاری پێویستی بۆ ناکرێ؟ دیاره په‌نگ خوارنهوهو ناره‌زایی ی ده‌ربرین و جه‌خت کردن له‌سه‌ر بابه‌تێک و گوێ لێنهگرتنیله لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به ئاکارێکی هه‌ڵه‌دا ده‌روات و کۆتاییه‌کی باشی نابێت وهه‌ر بۆیه ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه هه‌ست پێده‌کرێ و ده‌بینرێ له نێوان تاك ودهسهلاتدا... ... ...
بوونی هۆشیاری بۆ میلله‌ت گه‌لێك پێویسته، هه‌رکات زانیت (ئه‌رك) و (ماف) چیه بۆ تاک وبۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌و کاته پێویست به‌ده‌نگی به‌رزو ووتنه‌وه‌ی شته‌کان ناکات ویاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت، . هه‌روه‌ها نه‌بوونی رۆشنبیری بێده‌نگی دروست ده‌کات، کاتێکیش بێده‌نگی دروست بوو دیکتاتۆر دروست ده‌بێت وکه دیکتاتۆر هاته کایه‌وه هه‌موو به‌ها مرۆیی یه‌کان له‌ده‌ست ده‌چیت ونه‌وه‌یه‌کی نادروست په‌روه‌رده ده کرێت..
ده‌سه‌لات که‌مافی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت بکات دیاره ئه‌رکیشی پاراستن وجێبه‌جێکردنی ئهمافانهیه بۆ رۆڵه‌ی میلله‌ته‌که‌ی. هه‌رکات ئه‌م زانیاریه نه‌بوو ده‌بێته ئه‌و پاشا گه‌ردانییه ی ئێسته هه‌ستی پێ ده‌که‌ین و ده‌یبینین هه‌رکه‌س پۆستێکی به‌ده‌ست بوو ئه‌وا به‌ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی پیوه ده‌کات، بۆ نموونه (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) که ڕاوێژکاری حکومه‌تی هه‌رێمه ئه‌م ته‌خشان وپهخشانهی ده‌یکات خۆ به‌ڕه‌نجی شانی په‌یدای ناکات، ئه‌ی ئه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته نیه که بازرگانی پێوه ده‌کات، به‌ری خه‌بات و ڕه‌نجی شانی هه‌زاره‌ها شه‌هیدو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو دلسۆزێک نییه‌به فیرۆی ده‌دات و هه‌وڵ بۆ سرینه‌وه‌ی موزیکی کوردی ده‌دات، ئێمه نیو سه‌ده‌یه به‌ده‌ست ئه‌نفال و ته‌عریب کردنه‌وه ده‌ناڵێنین و هاوار ده‌که‌ین، که چی ئه‌وه‌تا خۆمان ته‌عریبی ئاوازی کوردی ده‌که‌ین وکاری ته‌واوه‌تی بۆ ده‌که‌ین به‌ناوی ئه‌زموونه‌وه.
کۆپی کردن و لاسایی ی کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ وموزیکی میلله‌تێکی تر ناچێته قالبی ئه‌زموونه‌وه، راسته تازه‌گه‌ری گوزارشت له پێویستیه‌کانی مرۆف ده‌کات و به‌به‌رده‌وامی له ململانێ و گۆراندایه بۆ گه‌ێشتن به هه‌موو به‌ها مرۆییه‌کان له هه‌موو بوارێک‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌زموون گه‌ری کۆتایی ی بۆ نییه‌و هه‌ر له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێناکات به‌ڵکو دوای هه‌موو تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و شته باوانهدێت وبه پێی ی مرۆفی سه‌رده‌م دێته کایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی نوێکاری و داهێنان ودۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتهجوانانهی که په‌ی پینهبراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی هه‌ڵکه‌وت و مریده‌کانی ده‌یکه‌ن نه ئه‌زموونه ونهداهێنان به‌ڵکو هه‌ر شته سواو وکۆنهکانی میلله‌تێکی تره‌و کردویه‌تی به کوردی لاساییان ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها ئاره‌زووی نه‌وه‌ی نوێی ی پیدهشوێنێت و وونی ده‌کات، که ئه‌مه کاره‌ساته که‌واته ناچێته قالبی تازهگهرییی و داهێنانهوهو بگره به پێچه‌وانه‌وه دژی هه‌نگاوی تازه‌و بۆ دواوه درۆین.
تۆ ده‌توانی گوێ له هه‌موو ئاوازیکی تر بگریت به‌لام سوودی لێوه‌ربگریت وبتوانی هه‌نگاویکی تر به موزیکی کوردی بده‌یت وتام چێژی شیرینی میلۆدی کوردی وون نه‌که‌یت وئه‌و خه‌سله‌ته سه‌ره‌کییانه‌ی بۆ ئاوازیکی کوردی ههیهرهچاوی بکه‌یت وبیپارێزیت که گوێی ی له ده‌گیررێ بناسرێتهوهکه ئه‌مه ئاوازیکی کوردی به‌سۆزه
نه‌ک من کاتێ گوێم له ده‌شنی و باخان ولۆکهو میره‌و ئه‌وانی تر ده‌بێت هه‌ست بکه‌م که نانسی عه‌جره‌م و ئه‌سمه‌هان وگۆرانی بیژی عه‌ره‌بی و بیانیتر ده‌بیستم که من پێویستم به مه نییه‌و ئه‌مه نه داهێنان ونه هه‌نگاوی تازه‌ی پیده‌ڵێن.
سه‌رف کردنی ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار بۆ کلیپێك که به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئاستی میلله‌ت وکلتوری مندا نایه‌ته‌وه‌و هه‌وڵی نه‌مانی موزیکی کوردی و وهه‌ڵبژاردنی (ده‌شنێ موراد) به باشترین بێژه‌ری ساڵی 2009 و خه‌لات پێدانی له لایه‌ن (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) ه‌وه به پێ ی چ یاسا‌و چ رێسایه‌که، له کاتێکدا زۆربه‌مان ده‌زانین یه‌که‌م خاڵی بێژه‌ری له دهشنێدا نیه ئه‌ویش که ده‌بێت به‌زمانێکی پاراوی دایکی بتوانێت بپهیفێت ورافه بکات، ده‌بێ پاشخانێکی رۆشنبیری له زۆرێک له بواره‌کانی ژیاندا هه‌بێت و به‌رده‌وام سهیرکهرو گهرۆکێکی باش بێت و، ئاگاداری زۆربه‌ی رووداوه‌کانی جیهان بێت، ده‌نگی بێزار که‌ر نه‌بێت، ده‌رچوی کۆلێژی هونه‌ری بێت و کارکته‌رێکی زۆر توندی هه‌بێت، بتوانێ رافه بکات، کاتێک دیمانه له‌گه‌ل یه‌کێکدا ده‌کات رۆشنبیری ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بێت راو وبۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌بێت وپرسیارێک بهوروژێنێت که ئه‌وانی تر په‌ییان پێنه‌بردوه، زیره‌ک بێت بزانێ ج بابه‌تێک هه‌لده‌بژێرێت و تا جه‌نده ده‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌بێت و زۆریکی تر له‌و خاڵهسهرهکیانهی تر که پێویسته له بێژه‌رێکی سه‌رکه‌وتوودا هه‌بێت. ئایا ئه‌مه به‌رپرسیاریتیه؟ ئه‌مه ناوی چی لێده‌نرێ به‌ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه کۆنیشمان نه‌ما.
من کاتێ یاخیبوون وپێشهنگیهکم قبوڵه که به‌ته‌واوه‌تی له‌ماناکه‌ی تێگه‌یشتبێت و باوه‌ڕی ته‌واوی پێ ی هه‌بێت و بۆی تێ‌بکۆشێ
یاخیبوون پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵدان بێت بۆ ڕزگار کردنی که‌سانی دیکه، کۆششه بۆ رزگارکردنی خود.
به‌ڵام ئه‌م یاخیبوون وپێشهنگییهی (ده‌شنێ) ته‌نها رواڵه‌ته، تائێسه (ده‌شنێ) به جل وبه‌رگ ئازاده ده‌نا ناخی ئازاد نییه
ده‌شنێ ده‌یه‌وێت لاسای رۆژئاوابکاتهوه که به‌ده‌یان ساڵ له پێش ئێمه‌وه‌ن، تێپه‌راندنی شته باوه‌کان کات وسات وزه‌مینه‌ی له‌باری خۆی ده‌وێت. هه‌رچه‌نده تائێستاش له رۆژئاوادا کۆمه‌ڵێ سنوور هه‌یه که ناتوانی بیبهزینیت له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌دا.
به بۆچوونی من ئه‌م جۆره ستایله‌ی ده‌شنێ جۆرێکه له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت. من وه‌ک مرۆفێک دواین وه‌ك کاره‌کانم ده‌بێت بتوانم سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆم رابکێشم وجێ ی خۆم له دڵی بینه‌ردا بکه‌مه‌وه نه‌ك بهدرهخستنی رواڵه‌ت و هوروژاندنی جنسی که ده‌چێته قاڵبی فیلمی (پۆرنۆ) وه به‌و شێوه‌یه هه‌وڵ بده‌ی به‌رامبه‌ر بۆ لای خۆت رابکێشی،
ئه‌م ماوه‌یه بابه‌تێکی دهشنێم خوێنده‌وه تێدا ده‌ڵێت، ئه‌وه بۆ ته‌نها باسی من ده‌که‌ن که گوایه رووتم ئه‌ی بۆ باسی (رۆژین) کچه کوردی تورکیا ناکه‌ن له گۆرانی (هێ شایی ێ) دا که گوایه ناو‌کی به‌ده‌ره‌وه‌یه ته‌نها باسی من ده‌که‌ن، ئه‌مه بۆ خۆی نه‌بوونی ئازادی یه‌و تێنه‌گه‌یشتنه لێی ی، دیاره ده‌شنێ خۆشی ده‌زانێ ئه‌وه‌ی ده‌یکات هه‌ڵه‌یه‌و جێی ی ره‌خنه‌یه له کاتێکدا ده‌بوو ئه‌و باوه‌ڕی ته‌واوه‌تی به‌و پێشه‌نگییه‌ی خۆی وهاورێکانی بوایه‌و داکۆکی له ئازادی ده‌سته خوشکه‌کانی بکردایه و نه‌ک شکات کردن لێیان، ئه‌مه بۆ خۆی بێ ئه‌زموونی وناکامڵێ ده‌رده‌خات،
هه‌رچه‌نده به‌رای من مانای ئه‌وه نیه کێ زیاتر رووت بوو زیاتر ئازاده.
دوا به‌دوای ئه‌مانه‌ش ئهگهروورده سه‌رنجێک بده‌ین له به‌رنامه‌ی کۆره‌ک ستار که هه‌ڵکه‌وت وهانی ودهشنێ به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌راستی ئاستێکی زۆر نزم وبیزارکهری هه‌یه ته‌نها گاڵته پێکردن و بێ رێزیه به رۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌و دواین به بینه‌ریش، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی تاکی کوردیان به تهواواتی شێواندوه‌و، هانی به‌لاسایی کردنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک ره‌فتاری نابه جێ ئه‌وه‌نده‌ی ترکارهکتهری بچووك ده‌بێته‌وه و له‌کاتێکدا که جێی ی داخه هانی به‌و ده‌نگه خۆشه‌یه‌وه ده‌یتوانی خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانی بکردایه‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه که چۆن گه‌نجانمان به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و دروست راهێنان له‌سه‌ر ده‌نگی خۆیان بکه‌ن وچۆن فێری ئه‌وه ببن که خۆیان رۆشنبیر بکه‌ن و ئاگاداری مه‌قام وبهسته ببن وچۆن داهێنان بکه‌ن و خۆیان له لاسایی کردن بپارێزن وشه‌و نخونی بۆ کارێکی پاك وئاوازێکی کوردی بکه‌ن، ده‌بوو هانی وهه‌ڵکه‌وت زاهیررێگا بارێک وتهسکهکانیان بۆ گه‌نجان فراوان بکردایه نه‌ك به پێجه‌وانه‌وه یاری کردن و رابواردن پێیان.
هه‌روه‌ها (ده‌شنێ) خۆی باش ده‌زانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له هۆله‌ندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بههرهمهندهکانیان تێدا تاقی بکرێته‌وه وه‌ک (ئایدۆلس) و (پۆپ ستار) و (ئێکس فێکتهر) تا ئێسته رووی نه‌داوه‌و نه‌بینراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندێک چاوی جوانه یان هه‌ر هۆیه‌کی ترکه په‌یوه‌ندی به‌ده‌نگیه‌وه نه‌بێت، بچێته قۆناغی دووه‌م، ئه‌مه بۆ خۆی پێشێلکردنی هه‌موو ئه‌و پرنسیپانه‌یه که که‌ژێکی هونه‌ری له ئه‌ستۆی ده‌گرێ و گالته پێکردنه به بینه‌ر. با ئیتر به‌س بێت ئه‌م گاڵته جاڕیی یه.
له کۆتاییدا ده‌ڵیم کاتێ وه‌ك کوردێک گوێم لهگۆرانیهکی ره‌سه‌نی کوردی ده‌بێت، ده‌مه‌وێت بمباته‌وه باخه‌کانی خه‌یاڵ، ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی دایك وگه‌وره‌ی نیشتمانم بۆ بهوروژێنێت، ده‌مه‌وێت لای لای بۆ شه‌هیده‌کانمان بکات،
کاتێ نائارامیهکم ههبێتب، وه‌ك دایکێک بملاوێنێت، سوزم پێ ببه‌خشێ، بمباته‌وه هه موو سووچ‌و قوژبنه‌کانی مناڵێم، هه‌ستم بجوڵێنێت و هه‌ست به‌فرین بکه‌م، رۆڵهغهریبهکانمان بلاوێنێ و بۆ چه‌ند ساتێکش بێت له ئامێزی خۆیان بگرێت، هه‌ست بهخورهی ئاوی کانیاواکانمان بکه‌ین، ده‌مه‌وێت جوانیم پێببه‌خشێ ده‌مه‌وێت ئاوازێکی ئه‌فسوناویم بۆ بنه خشێنن که دوو ئاشق ئاشت بکاته‌وه، ئاوازیک بێت مرۆفایه‌تی بهه‌ژێنێت، ئاوازی ئازادی یه‌کسانی و خۆشه‌ویستیم بۆ بچرێ،
ئاوازێکی کوردی و هه‌ڵبه‌ستێکی هه‌ست جوڵینهر وچرینێکی به‌سۆز له به‌های ئێمه که‌م ناکاتهوهبگره شانازی و ره‌سه‌نایه‌تیه و بونمان ده‌سه‌لمێنێت.
kurdistannet