بابه‌ت: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه
شێوه‌كار خالید ره‌شید به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خونێدن (2009-2010)، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر، شێوه‌كار خالید ره‌شید ده‌رباره‌ی دوایین كاری هونه‌ری خۆی گووتی "پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خونێدن ده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ند كارێكی نوێیه له تابلۆكانمداو ستایله‌كانی من ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، ره‌نگه ئه‌و كارانه‌ی من كارێكی نوێ بێت بۆ چاوی بینه‌ر".
خالید ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م پێشانگایه‌ی (35) تابلۆی شێوه‌كاری له‌خۆگرتووه، گووتیشی "ره‌نگه ئه‌مجاره پێشانگاكه‌م له قوتابخانه‌ی "شیۆڤات" له هه‌ولێر بكه‌مه‌وه، ئه‌مه جگه له پێشانگایه‌كی دیكه له رێگه‌ی رێكخراوی یونسكۆ، كه به‌نیازین له به‌غدا بیكه‌ینه‌وه".
شێوه‌كار هه‌ر ده‌رباره‌ی پرِۆژهی دیكه‌ی خۆی گووتی "سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان بۆ فێركردنی پێگه‌یاندنی سوارچاكی، خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ناوهندێكم، كه چه‌ند لایه‌نێك هاوكارم ده‌بن".
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوه‌نده گووتی "بۆ جاری یه‌كه‌مه ناوه‌ندێكی سوارچاكی له كوردستان بكرێته‌وه بۆ فێركردنی لاوان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له باره‌ی هونه‌ری سوارچاكی، له‌م ناوه‌نده‌دا چه‌ندین جۆری سوارچاكی فێر ده‌كرێن، نه‌ك هه‌ر ته‌نها سوارچاكییهكی ئاسایی كه زۆرجار بۆ راو ده‌یكه‌ن، ئه‌مه جگه له چه‌ند پێشبركێیه‌كی هونه‌ری له هونه‌ری سوارچاكی".
خالید ره‌شید زیاتر به‌كاری په‌یكه‌رتاشی ناسراوه، له هه‌مان كات چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری له رێگه‌ی نمایشكردنی تابلۆ شێوه‌كارییه‌كانی كردۆته‌وه.
په‌یامنێر
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم