ده‌ست خۆش
وێنه‌ی 4 زۆر جوانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
ده‌ست خۆش
وێنه‌ی 4 زۆر جوانه
به‌م دوایه گفتۆگۆیه‌کی زۆر کرا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له راگه‌یاندنه‌کان
ـةێش ئه‌مه‌م بۆ ئاماده‌کردون ویستم بابه‌ته‌که بنوسم بۆ تان به کورتی به‌ڵام هه‌رچه‌ندی هه‌ندێکم لی که‌م ده‌کرده‌وه پرسیارێک دروست ده‌بوو که‌میك له بابه‌ته ده‌بینرا بۆیه بابه‌ته‌که‌م به‌ته‌وه‌ی ئاماده‌کردووه
من ڕام له‌گه‌ل رای بابه‌ته‌که‌یه که ده‌ڵی جنۆکه ده‌چیته له‌شی مرۆڤ ئه‌مه‌ش لینکه‌که
وابزانم خواپه‌رستی عه‌یب نیه به‌س نازانم كێ ئه‌و قسانه ده‌كات كه له‌هه‌ر شوێنێك بێت نابیی بلێی عه‌یبه به‌لام نازانم بلێم چی من له‌كه‌سم نه‌بیستووه بلێت عه‌یبه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه به ده‌می خۆی بڵێ عه‌یبه به‌ڵکو له دڵی خۆی زۆریش هه‌یه زۆریشم بیستوه‌و دیتیتم به‌چاوی خۆم که ئه‌م باسانه ده‌که‌ن بی ده‌نگ ده‌بن هیچ ناڵێن یان واجبه‌کان ناکه‌ن که خوا بۆی دیاری کردووه به‌تایبه‌ت له کۆلیژه‌کان زۆر به‌باشی دیاره
خۆ من له خۆ ڕا ئه‌م باسه‌م باس نه‌کردیه حه‌تمه‌ن دیتیتم ئه‌وجا
سوپاس بۆ ئێوه
destekant xosh.berasty katik legovary bryar xwindmewe wystm lire blawy bkemewe.belam to pishm kewty.berasty qezaw qederiky seyre
دیاره خوای گه‌وره ئاوای بریار دابوو
نازانم بۆ
ئێمه دینه‌که‌ی خۆمان پێ عه‌یبه باسی بکه‌ین
ده‌بینین له‌وکاته‌ئ گفتوگۆیه‌ك ده‌که‌ین باس ده‌ته‌سه‌ر ئاینی ئیسلام یه‌کێك که شه‌یتان فێڵی لێکردوه قسه‌یه‌ك ده‌کات که دژ به‌دینه‌که‌مانه ، تۆی به‌رێزیش وه‌ڵامی ناده‌یه‌وه چونکه پێت عه‌یبه! باسی ئیسلام بکرێ و وه‌ڵامی ده‌یه‌وه خۆ تۆ موسلمانی یان ئه‌وکاته‌ی به خراپه باسی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌کری تۆ چاوت شۆر ده‌که‌یه‌وه هیج قسه‌یه‌ک ناکه‌ی ، چه‌ند جار ئه‌م بی ده‌نگیه‌ت نواندوه، له‌وانه‌یه خۆسی به موسڵمانی راسته‌قینه‌ش بزانی ، ده‌زانی ئه‌و دینه‌ی تۆ گه‌وره‌ترین دینه و به‌ربڵاوترین دینه و زۆرترین که‌س له‌م دینه‌یه له رۆژی قیامه‌ت و سه‌روه‌ری هه‌موو دینه‌کانه و خوای گه‌وره به گه‌وره‌یه‌ی خۆی له قورئان ده‌فه‌رموێ ( من به‌ئیسلام رازی بووم ) ئه‌دی ئێمه‌ی هیچ چۆن به ئیسلام رازی نه‌بین نه‌توانین وه‌ڵامی که‌سێکی نه‌فامی پێ نه‌ده‌ینه‌وه تو خوا ئه‌مه موسڵمانه‌تیه تۆ ده‌یکه‌ی ده‌پیت بڵێم هه‌ر کاتێك یه‌کی بی ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر دینه‌که‌ت کرد یان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) تۆش جواب نه‌داوه ئه‌وه تۆ موسلمانی ته‌واو نی ئیمانت زۆر بێ هێزه . نازانم چۆن ده‌چیه به‌رانبه‌ر خوای گه‌وره وه‌ڵامی ده‌ده‌یه‌وه ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌م پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم ) نه‌بووایه له‌وانه‌یه وه‌ك ئاژه‌ڵ رفتارمان کردبا ده‌تۆش برگری لێ که چیه جۆ لێت که‌م نابێته‌وه ئیلا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خۆشتی نه‌وێ.
ئایا له ئیسلامه جوانتر‌و گه‌وره‌تر هه‌یه که تۆ له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ی ئیلا ئه‌گه‌ر تۆ ئیمانت بێ هێز بی تۆش مه‌ردی خوا به وه‌ڵامی ده‌وه به‌شیوه‌کی جوان و پوخت
ئه‌دی بۆ بۆ کابرا عه‌یب نیه که بێ ئه‌ده‌بی به‌رانبه‌ر ئاییبی ئیسلامی پیرۆز ده‌کات بۆ بۆتۆ عه‌یبه وه‌ڵامی ده‌یه‌وه ئه‌گه‌ر له نه‌زانی خۆت نه‌بی .
یان ده‌بینین که‌سه‌که ده‌چێته قوتابخانه یان کۆڵێژ یان فه‌رمانگه‌یه‌ك یان وه‌زاره‌تێک یان هه‌ر شوێنێکی تر کابرا هه‌تا له ماڵه نوێژ ده‌کا به‌ڵام کاتێک ده‌چیته شوێنێک له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نوێژ ناکا ده‌ڵێ عه‌یبه چۆن من لێره نوێژ که‌م له پێش ئه‌م خه‌ڵکه ده‌شکێمه‌وه ئه‌م نه‌زانه نازانێ که عه‌یب له‌وه‌یه نه‌ی که‌ی چونکه شه‌یتان پێ‌ی راده‌بوێرێ و فێلی لێ ده‌کات ده‌بێ موسلمانیه‌تی خۆت بسه‌لمێنی له پێش هه‌موو که‌سێ ئه‌گه‌ر غه‌یری ئیسلامیش بێ ده‌زانی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی که له کۆلێژه‌کان هه‌یه به هۆی گه‌نجێك بوو که له‌یه‌کێك له کۆلێژه‌کان میسر قوتابی بوو دیتی هیچ شوێنێك نیه بۆ نوێژ ته‌نها شهوێنێك نه‌بێ له بن بینایه‌ی کۆلێژ ئه‌ویش به‌س پیره‌مێردێك نوێژی لێ ده‌کرد که‌س نه‌بوو
چونکه قتابیه‌کان ده‌یان وت نوێژ عه‌یبه چۆن ده‌بی بیکه‌ین له‌بێش ئه‌و هه‌موو کچ و کوره به‌ڵام ئه‌و عه‌یبه‌ی نه‌زانی ئوه شه‌خص په‌رستی نه‌کرد به‌ڵکوو خوا په‌رستی کرد
ده‌ستی پیره‌مێرده‌که‌ی گرت و بردی له‌ناو باخچه‌ی کۆلێژ بانگی دا له‌بێش هه‌موو کورو کچێك له‌وێ به خۆی و پیره‌میرده‌که نوێژیان کرد بێ ئه‌وه‌ی که‌س بێ له‌گه‌ڵیان نوێژ بکا
چونکه عه‌یب! بوو! به‌ڵام ئه‌م کوره هه‌موو رۆژێ ئه‌مه‌ی دووباره ده‌کرده‌وه هه‌رجاره‌و هه‌ندێك زیاد ده‌بوون له نوێژ که‌ران تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی که عه‌میدی کۆلێژ بریاری دا مزگگه‌وه‌تێک دروست بکه‌ن و دروستیان کرد ئه‌مه یه‌که‌م مزگه‌وت بوو له کۆلیژه‌کان درووست کرا له جیهان ، هه‌ر مزگه‌وتێك دروست بکری له کۆلێژ و نوێژی لێ بکری ئه‌وا خێری ئه‌و نوێژه بۆ ئه‌م قوتابیه ده‌چێ .
ده‌بزانم ئێمه چمان کردوه بۆ ئه‌م دینه پێ ده‌ڵێ بۆ سیوك ناکه‌ی ده‌ڵێ عه‌یبه!
پێده‌ڵێ بۆ نوێژ یان به‌رۆژی نابی ده‌ڵێ عه‌یبه!
هه‌ر وه‌ک و وتم نه‌کردنی عه‌یبه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ده‌بی فه‌خروشانازی بکه‌ی که ئیسلامی واجبه‌کان جێبه‌جی ده‌که‌ی
ئه‌ی ئه‌گه‌ر له خێزانه‌کئی مه‌سیحی یان جولوکو یام ئاگر په‌رست یان بت په‌رست بووایه‌ی ئه‌و کاته‌ی چت ده‌کرت بتت ده‌په‌رست ئێ خۆ بۆ ناو دۆزه‌ج بووی خوا بمان پارێزێ بۆ به‌م نیعمه‌ته‌ی ئیسلام رازی نی ئه‌وه‌نده خه‌راپی له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ت به هه‌رخوا ره‌حمت پێ ده‌کا نازانم ئێمه چۆن وه‌ڵامی ئه‌مانه بده‌یه‌نه‌وه له‌به‌ر ده‌م خوا
یان ده‌بینی که‌سێك هه‌له ده‌کا یان گوناهێك ده‌کا جا چ ئاره‌ق خواردنه‌وه بێ یان زینا هه‌ر گوناهێک خوا بمان پارێزێ لێ ئه‌و که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری هیچ قسه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر ناکا هیچ ئامۆژگاریه‌کی ناکا ده‌ڵێ هه‌ر که‌س و ده‌چێته گۆری خۆی ئێ منیش ده‌انم هه‌موو ده‌جینه گۆری خۆمان به‌س نابی به‌و که‌سه بڵێ کاکه ئه‌مه مه‌که گوناهه یان خراپه ئه‌گه‌ر تۆ پێ‌ی نه‌ڵێ کێ پێبڵێ با ئه‌و که‌سه‌ش نه‌ناسی و نه‌ت دی بێ ده‌بی هه‌ر پێێ بڵێ که‌ست دیوه له خۆرا چاك بێ ئه‌گه‌ر یه‌کێك ئامۆژگاری نه‌کرابێ
هه‌تا ءێمه‌ش کێ هات ئه‌و دینه‌ی پێراگه‌یاندین له‌رێ خراپ ئێمه‌ی هێنا سه‌ر رێی راست هه‌رخۆشه‌ویست نه‌بوو ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌هاتباو ئامۆژگاری نه‌کردباین کی ئێمه‌ی هیدایه‌ت ده‌دا .
ئه‌گه‌ر دیتت یه‌کی خراپه‌کی کرد قسه‌ت نه‌کرد ئه‌وا ئه‌و که‌سه له‌رۆژی قیامه‌ت پێت وه‌ده‌نوسێ لێت نابێته‌وه ده‌ڵێ : تۆ منت دیت ئه‌م خراپه‌م ده‌کرد هیچ قسه‌ت نه‌کرد بۆ،ئامۆژگاریت نه‌کردم که نه‌ی که‌م خۆ ده‌ت زانی ، ئه‌و کات چ وه‌ڵامی خوا ده‌ده‌یه‌وه ده‌ڵێێ : کڵآوی خۆم بگرم با با نه‌یبا
هیوادارم ڕای خۆتان دربرن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ته‌نها له وه‌ڵام دانه‌وه نه‌نوسن ده‌ست خۆش ته‌واو .
ویم لی بوه
ده ست خؤش بژی....
به هیوای سود بینین لێی
سوپاس بۆ ئێوه
ده‌ست خۆش کاکه عدنان ده‌نگی زۆر خۆشه
زۆر به‌ی گۆرانیه‌کانیم گوی راگرتوه و ته‌ماشام کردووه به‌ڵام ئه‌م کلیپه یه‌که‌م جاره ببینم
ه یه‌كێك له زانكۆكانی كۆڵۆمبیا خوێندكارێك پاش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی وانه‌ی بیركاری بوو، زۆرماندووبوو، هه‌ربۆیه له كۆتایی هۆڵه‌كه‌دا دانیشت‌و به هێمنییه‌كه‌وه خه‌و بردییه‌وه!
پاش ته‌واو بوونی وانه‌كه به ده‌نگی قوتابیه‌كان وه‌خه‌به‌ر هات، سه‌یری بۆرده‌كه‌ی كرد بینی مامۆستا دوو پرسیاری له‌سه‌ر نووسیوه، به‌خێرایی هه‌ردوو پرسیاره‌كه‌ی نووسییه‌وه‌و له هۆڵه‌كه چووه ده‌ره‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه ده‌ستی كرد به بیركردنه‌وه له شیكاری پرسیاره‌كان، به‌ڵام پرسیاره‌كان زۆر ئه‌سته‌م بوون هه‌ر له‌به‌رئه‌وه چووه كتێبخانه‌ی زانكۆكه‌و كتێبی پێویست‌و تایبه‌ت به وانه‌كه‌ی وه‌رگرت...
پاش چوار رۆژ هه‌وڵ‌و ماندووبوون توانی پرسیاری یه‌كه‌میان شیكار بكات، له دڵی خۆیدا زۆر تووڕه بوو له مامۆستاكه به هۆی پێدانی پرسیاری گرانی له‌و جۆره‌وه!!
بۆ وانه‌ی داهاتووی بیركاری خوێندكاره‌كه سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی كه بۆ مامۆستاكه داوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ناكات!!
چوو بۆلای‌و پێ‌ی وت: دكتۆر ته‌نها بۆ شیكاری پرسیاری یه‌كه‌م چوار رۆژی خایاند‌و له چوار په‌ڕه‌شدا شیكارم كردووه..
مامۆستاكه سه‌ری سوڕما له خوێندكاره‌كه‌و پێ‌ی وت: به‌ڵام من هیچ ئه‌ركێكم به ئێوه نه‌داوه!!
ئه‌و دوو پرسیاره‌ش كه نووسیبوم له‌سه‌ر بۆرده‌كه ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و پرسیارانه بوون كه تا ئێستاش زانست ده‌سته‌وسانه له شیكاركردنیان!!
واته ته‌نانه‌ت زاناكانیش نه‌یانتووانیوه شیكاری بكه‌ن!!
ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌تێكی نه‌رێییه وای له زاناكانیش كردووه ته‌نانه‌ت بیر له هه‌وڵا دان بۆ شیكاری ئه‌و پرسیارانه نه‌كه‌نه‌وه...
ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكاره به‌خه‌به‌ربووایه له كاتی باس كردنی ئه‌و نموونانه گوێ‌ی له وته‌ی مامۆستاكه بووایه، بێگومان ئه‌ویش بیری له شیكاریان نه‌ده‌كرده‌وه...
هه‌تا ئێسته‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به هه‌ر چوار په‌ڕه‌كه‌وه له‌و زانكۆیه نمایش ده‌كرێت‌و ماوه.
له‌م به‌سه‌ر هاته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌موو یه‌كێكماندا چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌رێی كه به مێشكماندا دێن ده‌یانكه‌ینه (مه‌شخه‌ڵ بۆ شكست)..
زۆرجار وشه‌ی ناتوانم، مه‌حاڵه، گرانه،...هتد، ده‌بیستین، ئه‌وانه‌ش هیچ نین بێجگه له بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی چه‌وت كه هیچ راستییه‌ك نییه لێیانه‌وه.
زۆرجار هه‌ر به‌و بیركردنه‌وانه به‌رنامه‌ڕێژی له هزر‌و مێشكماندا ده‌چه‌سپێنین‌و له داهاتووشدا به هه‌مان شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌كانمان ئه‌نجامی به‌رنامه‌ڕێژییه‌كه ده‌بینین‌و دووچاری ئه‌و رووداوانه ده‌بین كه كردبوومانه ته‌وه‌ری بیركردنه‌وه‌كانمان...
گومانی تێدا نییه كه هه‌ركاتێك سه‌رده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رین چه‌ندین خه‌یاڵا‌و بیركردنه‌وه به مێشكماندا دێت، مه‌رج نییه ئه‌و بیركردنه‌وانه باش‌و ئه‌رێنی بن، هه‌ربۆیه كاتی پێش خه‌وتن بۆ بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌كارناهێنین...
كه‌واته پێویسته هه‌ستین به دانانی به‌رنامه‌ی باش‌و داڕشتنی بیری باش له مێشكماندا به‌وه‌ی كه ئێمه‌ی مرۆڤ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی پێ به‌خشیوین كه له ڕێیه‌وه ده‌رك به شته‌كان ده‌كه‌ین‌و ده‌توانین به دوای هۆكار‌و چاره‌سه‌ره‌كاندا بڕۆین‌و ده‌سته‌وسان نه‌بین له به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی بیركردنه‌وه چه‌وته‌كانمان‌و به‌رگری بكه‌ین‌و به‌ویست‌و هیممه‌تی به‌رزه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌تانه بشكێنین‌و به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاو بنێین...
مرۆڤی پشت به‌ستوو به‌خوای گه‌وره‌و گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان ده‌توانێت به ئاسانی ده‌ست به‌رداری بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ببێت‌و به‌رده‌وام بیركردنه‌وه ئه‌رێنییه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ، ئه‌و كات به ئاسانی ده‌توانین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره ئه‌سته‌مه‌كان بده‌ینه‌وه!
ئاماده‌کردنی: ســایه فارس
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه
به‌رای من باش نیه چونکه ئێمه زانیاریه‌کی وامان نیه که له‌سه ئه‌م پرۆسه گه‌وره‌یه بدوێنین و بریار بده‌ین
چونکه ئه‌مه ژیانی نێوان دوو مرۆڤه بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌وانه‌یه به‌هۆی شتێك ئه‌م ژیانه نه‌مێنێ و تێك بچێ ئه‌و که‌سه‌ی کێشه‌یه‌کی ئاوای هه‌یه ئه‌وه دایك و باوکی ئه‌گه‌ر حه‌ز ناکا بابچێته کن مامۆستایه‌ك که خۆی پێ باشه
یان که‌سێك که له ژیان ته‌جروبه‌ی هه‌بووه .
ده‌ست خۆش بۆ تۆش
dast xosh
zor ba swd bw
dastt xosh be bo am babata
dast xosh
qsakan hamw tawawn
لای من هیچ کێشه‌یه‌ك نیه
به‌م شێوه‌یه دایبه‌زێنه
چه‌ند کرێکارێکی فلیپینین له چاو فلیم ده‌که‌نه‌وه
ببورن که‌راسته‌وخۆناتوانن بیبینن ده‌بێ دای به‌زێنن کێشی ڤیدیۆکه 700 کیلۆبایته بۆ مۆبایل ده‌بێ
فه‌رموون
http://jump.fm/OBXXA
سوپاس و ستایش بۆ خوای هه‌موو جیهانیان و درودو سه‌ڵام له‌سه‌ر مامۆستامای، سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه و سلم...
به‌راستی به‌ده‌ست هێنانی دڵی خه‌ڵكی بۆته پێویستییه‌كی زۆر گرنگ به تایبه‌ت له زه‌مانێكدا كه هاوكاری و یارمه‌تی كه‌مه. بۆیه مامۆستایان، باوكان، دایكان، وه ئه‌ی خاوه‌ن چاكسازییه‌كان بۆ گۆڕین و چاكسازی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان بكه‌ن و به‌ده‌ستی بیهێنن...تاكو زه‌حمه‌ته‌كانیان هه‌روا به بێ هوده نه‌ڕوات.
ئه‌ی چۆن دڵێك به‌ده‌ست دێت؟؟؟
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه و به‌كاری بهێنه...بێ گومان كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست دێنی...
1- په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره چاك بكه، تا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش بێت...
2- خۆت بخه‌ره جێ كه‌سانی تر، گوێ ی له قسه‌كانیان بگره و جۆرێك له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و كه‌وت بكه كه ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵت هه‌ڵس و كه‌وت بكات...
3- له روبه‌ڕوبوونه‌وه، له دانیشتن، گوێ گرتن بۆ قسه‌كانیان، گرنگیان پێ ی بده...
4- له‌گه‌ڵ خه‌ڵی روخۆش به...روخۆش به...روخۆش به.
5- له وته‌ی نه‌شیاو و بێ مانای له كاروبارۆی دونیادا دووربه، وه تا ئه‌توانی ئه‌مر به‌چاكه‌و رێ ی له خراپه به‌رێگاییه‌كی جوان و دڵسۆزانه به ئه‌نجام به‌گه‌یه‌نه.
6- گوێ ی له قسه‌ی خه‌ڵكی بگره، مۆڵه‌تیان بده‌رێ كه هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ڕبڕن...
7- له‌باره شتێكه‌وه بدوێ كه گرنگ بێت بۆیان و ده‌روازه‌ییه‌ك بێت بۆ كرانه‌وه‌ی دڵیان...
8- له ریا دووربه‌و، له ئیشی باشه‌و چاكه‌دا به‌شداری بكه...
9- له شوێنه گشتییه‌كان له وه‌رگرتنی بیركگردنه‌وه‌و فیكرییه‌ت نوێ پرسیار بكه و له هه‌ندێ شان هانیان بده...
10- گرنگی به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده وه له‌به‌ر خاتری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك جل، به‌ژن و باڵای، سه‌عات، وه هه‌ندێ شتی تر، گرنگی پێ بده و هانی بده...به گرنگییه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌و له به‌ر له‌به‌ركردنی جلی تازه و ....پێ ی بڵێ ماشاالله ده‌ڵێ ی ئه‌مرۆ رۆژی ژنهێنانه و...هتد
11- له‌سه‌ر خۆیت له كاتی ناراحه‌تی و دڵته‌نگی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر خۆت رابگره و بیپارێزه...
12- له‌سه‌ره‌تا بینینی به‌رامبه‌رت له‌و وشه‌ی (باشه) سوود وه‌رگره وه له كاتی قسه كردن ده‌مو چاوت نورانی بێت....له وشه‌ی ره‌ق و خراپ و نه‌شیاو خۆت بپارێزه و ئاگاداربه...هه‌رچه‌ند وشه‌كانت وه‌ك نه‌سیم بێت.
13- وته‌كانت به نوكته‌و و هه‌واڵی نویچ و باش رێك بكه‌و له كاتی وتندا زۆر به په‌له مه‌به و وه له (حه‌ق) شتی تر مه‌ڵێ...
14- هه‌موو كات سه‌لام بكه‌و وه وه‌ڵامی سه‌ڵام له بیرمه‌كه...وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ڵام كلیلی هه‌ر دڵێكه....
15- راست و ره‌وان و ساده‌یت، پێچه‌وانه‌ی توندی له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له بیر مه‌كه...
16- له رووی پاك و خاوینێ ، بونت پاك و خاوێن و سه‌ره‌نجڕاكێش بێت...له پاك و خاوێنی ده‌م و ددانت كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه...چونكه هه‌ڵس و كه‌وتیان زیاتر له‌گه‌ڵت ده‌بێت...
17- له‌كاتی سه‌ردانی كردنت و چوون بۆلای دۆستان و هاوڕێ یانت له كاتی سه‌ڵام كردن، ده‌ستیان به‌گه‌رمی بوه‌شه‌وه و له پێش ئه‌و ده‌ستت به‌رمه‌ده...ئه‌گه‌ر له ته‌نیشتت جوڵا و به گونجاوی ده‌زانی ده‌ستی بگره له كاتی رێ رۆشتن، وه له باوه‌شی بگره و بینه به سنگته‌وه، ده‌ست بخه‌ره سه‌ر شانی چونكه هه‌مان په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ریان.
یه‌کتاپه‌رستی
به‌هیوای سود وه‌رگرتن
سلاو له تۆش کاکه احمد به‌خێر بێی
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
سوپاس بۆتان خوا بمان پارێزێ له گوناه
به‌خێر هاتی کاك مازن
چه‌ند پرسیارێك
1- تا چه‌ند ئه‌وشتانه‌ی ئاینی ئیسلام فه‌رزی کردووه جێ به‌جێ ده‌که‌ی
2- مالت له‌کوێیه شار‌و گه‌ره‌که‌که
3- هانده‌ری چ هه‌ڵبژارده‌و یانه‌یه‌کی
4- زۆرترین بابه‌ت له یانه ده‌ی خوێنیه‌وه چیه له‌گه‌ل ئه‌و به‌شه‌ی زیاتر بابه‌تی لێ ده‌خوێنیه‌وه
سزای ئافره‌ت جل له‌به‌ری رووت
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووی دوو پۆل هه‌ن له‌ئوومه‌تی خۆم نه‌م دیوون ئافه‌ره‌تانێکن پۆشته‌ن به‌ڵام رووتن واته : (پۆشه‌که‌کانیان ته‌سك و رووت و ته‌نکن ) لاده‌ر و ده‌رچوون له ئاینی خوا و بۆنه‌ته سه‌رمه‌شق بۆ ئافره‌تانی تر قژ له‌سه‌ریان ده‌به‌ست وه‌ك سه‌ر پشت حوشتره خواره‌کان ( واته : سه‌رنجی پیاوانیان پێ راده‌که‌ێشن ) ئه‌وانه ناچنه به‌هه‌شت و بۆنی به‌هه‌شت ناکه‌ن که بۆنی به‌هه‌شت ، ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده ڕێ یه ده‌ڕوات)
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بن له فه‌رمووده‌یه‌کی تر هه‌یه ده‌ڵێ بۆنی به‌هه‌شت 500ساڵ ده‌روات
سزای خۆ به‌زل زان
خوای گه‌وره له سوره‌تی (الزمر ئایه‌تی 60 ) ده‌فه‌رموێ (دۆزه‌خ شوێن و جێگه‌ی خۆ به‌زل زانانه )
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێ ( ناچێته به هه‌شت ئه‌و که‌سه‌ی به ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردێك خۆ به‌زل زانی له دڵدا بێت)
رێگایی راست هات نووری محمد(صلی الله علی وسلم) ده‌رکه‌وت
چووه خزمه‌ت خودایی گه‌وره له ره‌جه‌بی بیست و حه‌وت
باسی محمد (صلی الله علی وسلم) هه‌نۆبه دڵ ئاگری گرت وه‌ك سۆبه
خودایه هه‌زار گوناح به جارێ ده‌که‌م تۆبه
قسه‌ی راست و بێ شه‌رم سوجده له بۆ خودای به‌رم
خودایه ئه‌من ئه‌من عه‌بدی تۆم ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علی وسلم)
محمد (صلی الله علی وسلم) پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علی وسلم) تاجی سه‌ره
خێر‌و خۆشی بۆ رژاندین له جیهان سه‌رانسه‌ره
محمد (صلی الله علی وسلم) ڕێگای دینه (صلی الله علی وسلم) هیوای ژینه
یا خوا روحم فیدات بێ شاهی مه‌ککه و مه‌دینه
ڕێگای راست و حه‌قیقه‌ت له بۆ دنیا و قیامه‌ت
قورئان خودا ناردیه خوارێ بۆ حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علی وسلم)
زۆر روون و ئاشکرایه محمد (صلی الله علی وسلم) وه‌ك چرایه
ڕێگایی ئیسلامی هێنا له ژیان هه‌مووی برایه
خودایه هه‌ر تۆ تاکی خاوه‌نی زه‌وی و خاکی
نه ده‌خۆی نه‌ده‌خه‌وی وه‌سفت ده‌که‌م به‌چاکی
محمد (صلی الله علی وسلم) پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علی وسلم) تۆ ڕابه‌ری
په‌یامی خودایی راگه‌یاند له دنیا له سه‌رانسه‌ری
ئه‌م شیعره خزمێکم بۆی هینام به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ده‌زانی
بةخیربیت بةریز بروا
هیوادارم بةردةوام بیت
اللهم صلی علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد
بةخيرهاتي سةرجاوان.....
له‌یادى له‌دایبكبوونى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستدا دروودى خواى له‌سه‌ر بێت پێشوازیى له‌و خۆشه‌ویسته بكه، وه‌ك چۆن میوانێكى زۆر ئازیز‌و خۆشه‌ویست بێته ماڵه‌كه‌ت... ماڵه‌كه‌ت به‌جۆرێك ئاماده‌و رِازاوه بكه تا دڵى ئه‌و میوانه خۆش بێتء واى دابنآ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست دروودى خواى له‌سه‌ر بێت نیازى سه‌ردانى ماڵى تۆى هه‌یه!!
گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست له‌ناومان بوایه‌و بۆ ماوه‌ى ته‌نها رِۆژێك له‌ماڵه‌كانمان بوایه، ئایا به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێستا ده‌ژیاین؟ به‌هه‌مان شێوه جل و به‌رگمان له‌به‌ر ده‌كرد؟ ئایا به‌وجۆره نانمان ده‌خوارد؟ به‌وجۆره نوێژمان ده‌كرد؟ ئایا سه‌یرى ئه‌و كه‌ناڵانه‌مان ده‌كرد كه له سه‌ته‌لایته‌كانمان خه‌زنمان كردوون؟ ئایا سه‌یرى ئه‌و كلیپانه‌مان ده‌كردو به‌دیارییه‌وه داده‌نیشتین؟ به‌وجۆره رِێزمان له له‌دایك و باوك و هاوسه‌رو خوشك و براكانمان ده‌گرت؟ ئایا له‌گه‌ل دراوسیكانمان هاورِێكانمان هه‌مان مامه‌ڵه‌مان ده‌كرد؟ ئایا منداڵانمان به‌وجۆره په‌روه‌رده ده‌كرد؟ ئایا نێوماڵه‌كانمان و دوكان و شوێنى كاركردن و سه‌یاره‌كانمان به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌رِازانده‌وه؟ ئایا مۆبایل و كۆمپیۆته‌ره‌كانمان ده‌دایه ده‌ستى بی ئه‌وه‌ى هیچى لـی بسرِینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێش بیت له‌ته‌نیشتى شه‌رم ناتگرێت جگه‌ره‌یه‌ك بكێشیت؟ ئایا ئه‌گه‌ر باڵاپۆش نیت چۆ پێشوازیى لـی ده‌كه‌یت؟ ئایا رِازى ده‌بیت له‌جل و به‌رگت؟ ئایا رازى ده‌بیت به‌حاڵى هه‌ژاران له‌كاتێكدا ماڵى تۆ زیاده‌رۆیى لـی ده‌كرێت له‌جل و به‌رگ و خۆراك و كه‌ل و په‌لى زیاد....؟.
براوخۆشكى مسوڵمانى به‌رِیز
له‌یادى له‌دایبكبوونى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستدا دروودى خواى له‌سه‌ر بێت پێشوازیى له‌و خۆشه‌ویسته بكه، وه‌ك چۆن میوانێكى زۆر ئازیز‌و خۆشه‌ویست بێته ماڵه‌كه‌ت.
ماڵه‌كه‌ت به‌جۆرێك ئاماده‌و رِازاوه بكه تا دڵى ئه‌و میوانه خۆش بێتء واى دابنآ پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست دروودى خواى له‌سه‌ر بێت نیازى سه‌ردانى ماڵى تۆى هه‌یه!!
ده‌ى تۆش دڵى پرِ له‌میهرو خۆشه‌ویستى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره زیاتر خۆش بكه به‌وه‌ى له‌سه‌ر رِێبازى ئه‌و به‌رده‌وام بیت.
به‌خته‌وه‌ری
ده‌ست خۆش بابه‌ته‌كه‌ت زۆر خۆش و له جێ بوو
zor swpas
قال الله تعالى \" وَيَخِرُّونَ لِلأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا\" الإسرا‌ء/١٠٩.
واته: زانایانی میلله‌ته‌کانی پێش هاتنی قورئان هه‌رکاتێ ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه له‌په‌و روو کوڕنووش ده‌به‌ن بۆ خودا‌و کوڵی گریانیان هه‌ڵده‌ستێ‌و ئه‌م قورئانه ده‌بێ به مایه‌ی دڵگه‌رمی‌و ملکه‌چی‌و سه‌ردانه‌واندنیان بۆ فه‌رمانه‌کانی خودا.
قال تعالى \" أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ وَتَضْحَكُونَ وَلا تَبْكُونَ\" النجم/٥٩-٦٠.
واته: ئه‌وه ئێوه له‌باتی ئه‌وه‌ی به ژنه‌وتنی ئه‌و به‌ڵێن‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که وان له‌ناو ئه‌م قورئانه‌دا ده‌ست بکه‌ن به گریان‌و بگرین، که‌چی به‌لاتانه‌وه سه‌یره‌و له‌به‌ر ئه‌وه بڕوای پێ‌ناکه‌ن‌و گاڵته‌تان پێ‌ی دێ له‌به‌ر ئه‌وه پێ‌ی پێ‌ده‌که‌نن.
١/٤٤٦- وعن أبي مسعود رضي الله عنه قال قال لي النبي صلى الله عليه وسلم اقرأ علي القرآ‌ن قلت يا رسول الله أقرأ عليك وعليك أنزل قال إني أحب أن أسمعه من غيري فقرأت عليه سورة النساء حتى جئت إلى هذه الآية \" فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا \" الآية قال حسبك الآن فالتفت إليه فإذا عيناه تذرفان. متفق عليه:
ئیبنو مه‌سعود (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێ‌ی فه‌رمووم: هه‌ندێ قورئانم بۆ بخوێنه! عه‌رزیم کرد: قوربان! قورئان بۆ تۆ هاتووه‌و من بۆتی بخوێنم؟ فه‌رمووی: حه‌زده‌که‌م یه‌کێکی تر
بیخوێنێ‌و من گوێ‌ی لێ بگرم، ئیتر منیش سووره‌تی نیسائم بۆی خوێند، تا گه‌یشتمه ئه‌م ئایه‌ته: \" فكيف إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا \" النساء/٤١.
واته: ده‌بێ حاڵی ئه‌و کافرانه چۆن بێ، له ڕۆژی قیامه‌تا، له‌و کاته‌دا که له هه‌موو میلله‌تێ شایه‌تێک دێنین، شایه‌تی ده‌دا له‌سه‌ر کوفر‌و بێ بڕوایی‌و نامه‌ردی ئه‌وان، وه تۆش ده‌هێنین‌و ده‌تکه‌ین به شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وان. که گه‌یشتمه ئه‌مێ ئیتر فه‌رمووی: ئیتر به‌سه، که‌چی ته‌ماشایم کرد وا ئه‌سرین هۆن هۆن به چاوه‌کانیا دێته خواره‌وه.(ش).
٢/٤٤٧- وعن أنس رضي الله عنه قال خطب رسول الله صلى الله عليه وسلم خطبة ما سمعت مثلها قط فقال لو تعلمون ما أعلم لضحكتم قليلا ولبكيتم كثيرا قال فغطى أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم وجوههم ولهم خنين. متفق عليه: وسبق بيانه في باب الخوف:
ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دوانێکی جوانی وای بۆ داین هه‌رگیزاو هه‌رگیز دوانی وا به‌تام و چێژم نه‌بیستووه، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه بیزانن که‌م پێده‌که‌نین و زۆر ده‌گریان! ئیتر یارانی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایان له پڕمه‌ی گریان‌و سه‌ری خۆیان داپۆشی!(ش).
٣/٤٤٨- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لايلج النار رجل بكى من خشية الله حتى يعود اللبن في الضرع ولا يجتمع غبار في سبيل الله ودخان جهنم. رواه الترمذي: وقال حديث حسن صحيح:
ئه‌بوهوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێ: هه‌رکه‌سێ له ترسی خودا دڵی پڕ ببێ و ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا بگری ئیتر دوو پێ‌ی ناچێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و زۆر سته‌مه که ڕێگه‌ی بکه‌وێته ناو دۆزه‌خ، وه‌ک چۆن سته‌مه که شیری دۆشراو جارێکی تر
بچێته‌وه ناو گوانی ئاژه‌ڵ، تۆز‌و گه‌ردی خه‌بات و تێکۆشانیش له‌ڕێگه‌ی خودادا له‌گه‌ڵ دووکه‌ڵی دۆزه‌خدا قه‌ت یه‌ک ناگرن، ئه‌وه‌ی تۆزێک ڕێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشان بچێ به‌سه‌ریدا له‌م جیهانه‌دا له‌و جیهاندا دووکه‌ڵی دۆزه‌خ ناچێ به‌سه‌ریدا.(ت-ح/ح/ص).
٤/٤٤٩- وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله إمام عادل وشاب نشأ في عبادة الله تعالى ورجل قلبه معلق بالمساجد ورجلان تحابا في الله اجتمعا عليه وتفرقا عليه ورجل دعته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه. متفق عليه:
ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێت) له‌حه‌زره‌ته‌وه ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێ: حه‌وت تاقم هه‌ن خودا له‌ڕۆژی قیامه‌تا دایان ده‌نێ له‌ژێر سێبه‌ری ته‌خت و باره‌گا (عه‌رش) ی خۆیدا، له‌و ڕۆژه‌دا که هیچ سایه‌و سێبه‌رێکی تر نییه بێجگه له سایه وسێبه‌ری خۆی، یه‌که‌م: پادشای عادل و پێشه‌وای دادپه‌روه‌روکاربه‌ده‌ست‌و سه‌رکاری به‌داد، دووه‌م: لاوێ که له‌عیباده‌ت‌و خودا په‌رستیدا قاڵ بووبێ‌و پێگه‌یشتبێ‌و به‌ره به‌ره گه‌وره بووبێ، سێیه‌م: پیاوێ که دڵی ئالووده‌ی مزگه‌وت بێ، چواره‌م: دوو پیاو که له‌به‌ر ڕه‌زای خودا یه‌کتریان خۆش بوێ، کاتێ کۆده‌بنه‌وه له‌شوێنی ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا کۆببنه‌وه‌و کاتێکیش له‌یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه، ساخ له‌به‌ر ڕه‌زای خودا له‌یه‌کتری جیا ببنه‌وه، له‌پاش ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که‌یان، پێنجه‌م: پیاوێ که ئافره‌تێکی خانه‌دانی خانومانی شۆخی جوان داوای ئیشی خراپی لێ بکاو خۆیی ته‌سلیم بکا، ئه‌ویش نه‌یکاو پێ‌ی بڵێ: من بێ شه‌رعی ناکه‌م چونکه له‌خودا ده‌ترسم، شه‌شه‌م: پیاوێ خێرێ به‌په‌نامه‌کی بکا، که ئه‌م ده‌ستی به‌و ده‌ستی نه‌زانێ، حه‌وته‌م: پیاوێ که به‌ته‌نیا خۆی بێ‌و یادی خودا بکاو فرمێسک به‌چاویا بێته خواره‌وه‌و له‌ترسی خودا بگری.(ش).
٥/٤٥٠- وعن عبد الله بن الشخير رضي الله عنه قال أتيت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو يصلي ولجوفه أزيز كأزيز المرجل من البكاء حديث صحيح رواه أبو داود والترمذي في الشمائل بإسناد صحيح:
عه‌بدوڵڵای کوڕی شخخیر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: چووم بۆ خزمه‌تی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕوانیم وا خه‌ریکه نوێژ ده‌کا، له‌ناو دڵه‌وه وه‌کوو مه‌نجه‌ڵی سه‌ر ئاگر له‌ترسی خودا کوڵی گریانی نه‌ده‌نیشته‌وه‌و وه‌کوو سه‌ماوه‌ر گیزه‌ی ده‌هات.(د/ت-ح/ص).
٦/٤٥١- وعن أنس رضي الله عنه قال قال رسول الله
صلى الله عليه وسلم لأبي بن كعب رضي الله عنه إن الله عز وجل أمرني أن أقرأ عليك لم يكن الذين كفروا قال وسماني قال نعم فبكى أبي. متفق عليه: وفي رواية فجعل أبي يبكي:ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ئوبه‌ی‌ی کوڕی که‌عبی فه‌رموو: خودای گه‌وره‌و سه‌روه‌ر فه‌رمانی پێ کردووم که سووره‌تی( لم يكن الذين كفروا)ت به‌ده‌رس له‌لا بخوێنم، ئوبه‌ی‌ی فه‌رمووی: خودا بۆ خۆی ناوی منی هێنا بۆت؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ: ئیتر ئوبه‌ی‌ی له‌خۆشی ئه‌وه‌ی که خودا ئه‌و ده‌ستی قه‌د‌رو ڕێزه‌ی لێناوه ده‌ستی کرد به گریان.(ش).
٧/٤٥٢- وعن أنس رضي الله عنه قال قال أبو بكر لعمر رضي الله عنهما بعد وفاة رسول الله صلى الله عليه وسلم انطلق بنا إلى أم أيمن رضي الله عنها نزورها كما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يزورها فلما انتهيا إليها بكت فقالا لها ما يبكيك أما تعلمين أن ما عند الله خير لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقالت إني لا أبكي أني لأعلم أن ما عند الله تعالى خير لرسول الله صلى الله عليه وسلم ولكن أبكي أن الوحي قد انقطع من السما‌ء فهيجتهما على البكاء فجعلا يبكيان معها. رواه مسلم:
ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌بو به‌کر به عومه‌ر ده‌فه‌رمووێ: با بچین بۆ لای ئوممو ئه‌یمه‌ن (ڕه‌زای خودای لێ بێت) دیده‌نییه‌کی بکه‌ین، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) که ده‌چوو بۆ سه‌ردانی، که گه‌یشتینه لای ئوممو ئه‌یمه‌ن ده‌ستی کرد به گریان، ئه‌وانیش گوتیان: بۆچی ده‌گریت؟ ئه‌دی نازانی ئه‌وه‌ی لای خودایه چاکتره بۆ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)! فه‌رمووی: من له‌به‌ر ئه‌وه ناگریم، ده‌زانم ئه‌وه‌ی له‌لای خودایه باشتره بۆ پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گریم که سرووش له ئاسمانه‌وه کۆتایی هات ئیتر ئه‌وانیش خرۆشان و هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵیا ده‌ستیان کرد به گریان.(م). (ئوممو ئه‌یمه‌ن دایکی شیری پێغه‌مبه‌ره ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت)... وه‌رگێڕ).
٨/٤٥٣- وعن ابن عمر رضي الله عنهما قال لما اشتد برسول الله صلى الله عليه وسلم وجعه قيل له في الصلاة فقال مروا أبا بكر فليصل بالناس فقالت عائشة رضي الله عنها إن أبا بكر رجل رقيق إذا قرأ القرآ‌ن غلبه البكاء فقال مروه فليصل وفي رواية عن عائشة رضي الله عنها قالت قلت إن أبا بكر إذا قام مقامك لم يسمع الناس من البكاء. متفق عليه:
ئیبنو عومه‌ر (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: کاتێ نه‌خۆشییه‌که‌ی حه‌زره‌ت ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌واو گران بوو، له‌باره‌ی به‌ر نوێژی نوێژه‌کانه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌زره‌ت کرد، فه‌رمووی: له‌زمانی منه‌وه فه‌رمان بکه‌ن به‌ئه‌بو به‌کر با له‌جیاتی من به‌رنوێژییه‌که بکا بۆ مه‌ردومه‌که، عائیشه‌ش (ڕه‌زای خودای لێ بێت) فه‌رمووی: ئه‌بو به‌کر پیاوێکی دڵنه‌رمه ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی تۆدا
ڕابوه‌ستێ له‌به‌ر گریان خۆی بۆ ڕاناگیرێ‌و ناتوانێ به‌رنوێژیی بۆ خه‌ڵکه‌که بکا، به‌ڵام عائیشه له‌دڵه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که باوکی له‌م کاتی سه‌ره‌مه‌رگه‌دا له جێگه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌ستێ، نه‌بادا خه‌ڵکه‌که‌بڵێن: ئه‌بو به‌کر پێ‌ی ڕه‌ش بوو، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌وه: فه‌رمان بکه‌ن به ئه‌بو به‌کر تا به‌رنوێژییه‌که بۆ خه‌ڵکه‌که بکا.(ش).
ده‌نگی ئیسلام
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم :من صلى علي حين يُصبح عشراً ، وحين يُمسي عشراً أدركتهُ شفاعتي يوم القيامة
Dast xosh araz
7az dakam prsyarak bkam barezan
awi dazani walmm datawa
damu bzanm bliti 1 shaxs ba chad bu
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم وتیان 200 دۆلار
عه‌یبه‌كانی خۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
هه‌ر خوویه‌ك مرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
ئه‌م سێیه به‌قوه‌ت بوو
ده‌ست خۆش
ئارمگرتن زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ
ده‌ست خۆش
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی کردووه له ئێوه : ئازاردانی دایکان و سپڵیه‌یی و بێ ئه‌مه‌کی له‌گاڵیاندا.
ئه‌م باسه باسێکی زۆر کورتی جه‌هه‌نه‌مه خوا بمان پارێزی ڵێی باسی ناوه‌کان و سزاکانی ده‌که‌م
ناوه‌کانی دۆزه‌خ
1-الحطمة : واته تێکشکێنه‌ر
2- الجحیم: واته ئه‌و ئاگره بریسکه‌داره گه‌وره‌یه‌ی که ناوه‌وه‌ی زۆر قوڵ و دژواره
3- السعیر : واته ئه‌و ئاگره‌ی که گڵپه ده‌کات په‌یتا په‌یتا جۆش و خرۆشی پێده‌درێ
4- لظی : گرگرتوو
5- النار : ئاگر
6- سقر : گڕکانێکی قوڵی درێژ
7- الهاویة: واته شوێنی که‌وتنه خواره‌وه‌ی پڕگڕ و ترسناك
8- النار الکبری : واته ئاگری هه‌ره گه‌وره
9- جهنم : دۆزه‌خ
هێنانی دۆزخ بۆ مه‌حشه‌ر
ئاله‌و کاته‌دا هه‌موو ئاماده‌بووانی مه‌حشه ده‌نگی توره‌یی جه‌شم و قینی دۆزه‌خ ده‌بیستن ، گه‌ر خوای گه‌وره رۆحیان به‌ند نه‌کات له جه‌سته‌یاندا له‌ترس و تۆ قینی ئه‌م رۆژه هه‌موو رۆحیان ده‌رده‌چێت . له‌و رۆژه دۆزه‌خ شاڵاوی پارچه ئاگره‌کانی به‌ره‌و بوونه‌وه‌ر فرێ ده‌دات و هه‌موو که‌سێ لێی راده‌که‌ن و پشتی تێده‌که‌ن .
دۆزه‌خیش یه‌کێکه له دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره ده‌بینێت و ده‌بیستێت و چه‌نده‌ها شوێنی راکێشانی هه‌یه فریشته به‌رێزه‌کان رای ده‌کێشن ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که به(4900000000) چوار ملیارنۆسه‌د ملیۆن فریشته رای ده‌کێشن نه‌ك بڵندی ده‌که‌ن و گه‌وره‌ی فریشته‌کان خوا ده‌زانێ جه‌نده.
ئاما ده‌بووانی ده‌بینن مه‌حشه‌ر دۆزه‌خ ڕق و ده‌نگ و ناڵه‌ی خۆی ده‌نوێنێت ، گرمه‌و ده‌نگی ئه‌وه‌نده ترسناک و تۆقێنه‌ره به‌بیستنی ئه‌م ده‌نگه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و فریشته نزیکه‌کان به ئه‌ژنۆ ده‌که‌ون ئاواتیان ته‌نها رزگار بوونه ئه‌ی ئێمه‌ی تاوان بار ده‌بی چ بکه‌ین له رۆژه.
یه‌که‌م که‌سێك له موسڵمانان ده‌خریته دۆزه‌خه‌وه
له‌فه‌رموده‌یه‌ك هاتووه که ئه‌بو هره‌یره (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێریته‌وه له پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم ) که فه‌رموویه‌تی :
یه‌که‌مین که‌سان که قه‌زای خوایان به‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌کرێ له‌رۆژی کۆتایدا چه‌ند پیاوێکه :
یه‌که‌میان پیاوێکه که هه‌موو قورئانی کۆکردۆته‌وه ، پاشان پیاوێك له پێناو خوا شه‌هید بووه ، پاشان پیاوێك که پاره‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ، خوای گه‌وره به کابرای قورئان خوێن و زانا ده‌ڵێ : ئایا ئه‌وه‌ی فێری پێغه‌مبه‌رانی خۆم کرد فێری تۆشم نه‌کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێ به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی زانیت کارت پێ کرد ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: له‌پێناو تۆ زانستی شه‌رعی فێربووم و خه‌ڵکانم فێرکرد وه قورئانم له پێناو تۆدا خوێند به درێژای شه‌و و رۆژ ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : بۆیه زانست فێر بووی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێت بڵێن زانایه ، بۆیه قورئانت خوێند بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن قورئان خوێنه . پێت وترا ، ئینجا فه‌رمان ده‌کات خوای گه‌وره ئه‌م کابرایه له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ و فرێبدرێته دۆزه‌خه‌وه ، پاشا خوای گه‌وره به پیاوی دووه‌م ده‌فه‌رموێت : له‌پێناو چی دا کوژرایت؟ ئه‌ویش ده‌لێت فه‌رمانم پێکرا به جیهاد کردن له پێناو تۆ دا منیش جیهادم کرد و له‌پێناو تۆدا کوژرام ... خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : نه‌خێر به‌ڵکو ویستت بڵێن فڵان که‌س ئازا و به جه‌رگ و لێهاتووه تۆ بۆ ئه‌و وشه‌یه وات کرد ، پێت وترا
خوی گه‌وره به پیاوی سێیه‌م ده‌فرموێت : ئه‌وه‌نده سامانم پێنه‌دای که پێویستت به‌که‌س نه‌بێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :ئه‌و سامانه‌ی پێم به‌خشیت له چی سه‌رفت کرد ؟ ئه‌ویش ده‌لێت : به‌و پاره‌یه سیله‌ی ڕه‌حمم به‌جێ ده‌هێنا ، خێرم لێ ده‌کرد ، هه‌ر رێگایه‌ك که‌تۆ پێت خۆش بووبێت پاری تێدا سه‌رف بکرێت من پاره‌م تێدا سه‌رف ده‌کرد .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت درۆت کرد ، فریشته‌کان ده‌فه‌رموون درۆت کرد : خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت : بۆیه وات کرد بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن پیاوێکی چاکه‌و له پێناو خوادا ده‌به‌خشیت
تۆ بۆ ئه وشه‌یه‌ت بوو خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌کات له‌سه‌ر ده‌م و چاو رابکێشرێت بۆ دۆزه‌خ....
به‌شی دادێ باسی جۆره‌کانی سزایی دۆزه‌خ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی چ سزایه‌ک باس که‌م بابڵێن سزای زیناکه‌ر یان دووروو یان ئاره‌ق خۆر....هتد هه‌ر گوناهێك بێ ئه‌وا بنوسن بۆ منیش بۆتان باس ده‌که‌م چ جۆره سزایه‌کی هه‌یه ئه‌گه‌ر له قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) هه‌بوو ئنشاالله ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدا
برام داونلؤد نابيت ئاكاداربه
ده سته كانت خؤش
ئێستا داونڵۆد ده‌بی
ده‌ست خۆش کاکه بڵند به‌سوود بوو
ذوو وتاری کاریگه‌ری مامۆستا شێرزاد که باسی بیلالی حه‌به‌شی و وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم).) ده‌کات
لێره ئه‌م لینکه copy بکه دوای paste بکه
وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر( صلی علی وسلم)
http://www.2shared.com/file/11628717/d03aa3aa/___2.html
بیلالی حه‌به‌شی
http://jump.fm/JPSKK
ده‌ست خۆش
هه‌ندێ هه‌یه فشه‌ی پێ دی درۆی ده‌کا ده‌لێی راستیه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]