ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس بۆ په‌یه‌مه‌کـ ت
هولندا 2 - 0ئۆ‌رگوای
زۆر سوپاس بۆ په‌یه‌مه‌که‌ت
زۆر سوپاس بۆ په‌یه‌مه‌که‌ت
زۆر سوپاس بۆ په‌یه‌مه‌که‌ت
ده‌ست خۆش
انشاءالله‌خوا هه‌موو موسلمان له‌شه‌یتان ده‌پارێزیت
زۆر سوپاس هاورێیان
زۆر سوپاس هاورێیان
زۆر سوپاس هاورێیان
ده‌ست خۆش هه سه‌رکه‌وتوو بی
زۆر سوپاس هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
PNA- مریشكێك له به‌ریتانیا له ماوه‌یی 2 كاتژمێردا 14 هێلكه‌ی كرد، شاره‌زایانیش به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له جیهاندا هه‌ژماری ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، له ناوچه‌ی (كۆڕنواڵ) به‌رتانیا مریشكێكی قه‌ڵه‌و له ماوه‌ی كه‌متر له دوو كاتژمێر 14 هێلكه‌ی كردووه، كه ئه‌مه‌ش له جیهاندا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه، چونكه توێژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه كه مریشك ده‌توانێت له رۆژێكدا ته‌نها یه‌ك هێلكه بكات.
له‌مباره‌یه‌وه خاوه‌نی ئه‌و مریشكه‌كه (دیبی ئارمسته‌رۆنگ) گوتویه‌تی: "پێشووتر هیچ مریشكێكم نه‌بووه كه رۆژانه له یه‌ك هێلكه زیاتر بكات، بۆیه كاتێك مریشكه‌كه‌م كه ناوی (سارا)یه 14 هێلكه‌ی كرد، به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو.
دیبی ئاماژه‌یداوه، سارای مریشك له‌كاتی هێلكه كردن زۆر ماندوو ده‌بێت، به‌ڵام دواتر زۆر چالاك ده‌بێته‌وه.
dest xosh
ده‌ست خۆش
یابان: دروستكردنی ئۆتۆمبێلێك كه به وزه‌ی كاره‌با 1000 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت
دوورگه- یانه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی یابانی جۆره ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی تازه‌یان دروستكردووه كه به‌یه‌كجار شه‌حنكردنه‌وه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌ی 1000 كیلۆنه‌تر ببڕێت. ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوی (میرا ئای فی)یه و له یه‌ك كاتژمێردا 40 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت. له‌مباره‌وه به‌رپرسێكی یانه یابانییه‌كه ده‌ڵێ: ئۆتۆمبێله‌كه‌مان تاقیكردۆته‌وه و به یه‌كجار بارڤاویكردن (شه‌حنكردن) 1000 كیلۆمه‌تری بڕیوه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه، چونكه تا ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی كاره‌بایی ئه‌م ماوه‌یه‌ی نه‌بڕیوه.
چه‌ندین په‌ندی پێشینانی فیرعه‌ونییه‌كان له بواره جیاجیاكاندا بخویبَنه‌وه
دوورگه- فیرعه‌ونییه‌كانی كۆنی میسر له په‌ند و ئامۆژگاری زۆر به‌توانا بوونه، له‌م رووه‌وه‌ش چه‌ندین په‌ندی جوان و به‌هێز و ئامۆژگاری باشیان هه‌یه، لێره‌دا له ماڵپه‌ڕی دوورگه چه‌ندین په‌ندی پێشینانی فیرعه‌ونییه‌كانتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به‌هیوای ئه‌وه‌ین لێیانه‌وه سوودمه‌ند بن. فه‌رموون له خواره‌وه په‌نده‌كان بخوێننه‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌موو مانگایه‌ك ده‌توانێت ده‌رگا بشكێنێت، به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه دارتاشی لێزانی ده‌وێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌ڵك باش بكه‌یت، ئه‌وه سه‌ره‌تا خۆت باش بكه.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له سبه‌ی بترسێت، خۆی به به‌ده‌ست خه‌وتنه‌وه نادات.
چواره‌م: با زمانت پێش بیرت نه‌كه‌وێت.
پێنجه‌م: به‌پێڵاوی هیچ كه‌سێك به‌ڕێگادا مه‌ڕۆ، چونكه له‌وانه ئابڕووت بچێت.
شه‌شه‌م: به‌رد مه‌خه‌ره ناو ئه‌و بیره‌ی كه ئاوی تێدا ده‌خۆیته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه جارێكی تر پێویستت پێی بێته‌وه.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وام له دوژمنه‌كانت خۆشبه، چونكه ئه‌وه ئازارێكی ده‌روونی زۆریان ده‌دات.
هه‌شته‌م: كه‌پرێك كه تێیدا دڵخۆش بیت و پێبكه‌نیت، زۆر له كۆشكێك باشتره كه تیایدا دڵته‌نگ بیت و بگریت.
نۆیه‌م: چه‌ندین پرسیار هه‌ن كه وه‌ڵامه‌كانیان ته‌نها بێده‌نگییه.
ده‌یه‌م: ئافره‌تی باش سندووقی زێڕ و گه‌وهه‌ره.
یازده‌هه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگا گرنگ نییه، رۆیشتن به رێگاكه‌دا گرنگه.
دوازده‌هه‌م: به‌هۆی زانست و زانیارییه‌كه‌ت له‌خۆبایی مه‌به.
سێزده‌هه‌م: هه‌رگیز نه‌بووه كه كاری خراپ سوودێكی به مرۆڤ گه‌یاندبێت.
چوارده‌هه‌م: چاوچنۆكی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و هیچ ده‌رمانێكی نییه.
پازده‌هه‌م: بڕوا به براكه‌وت و به هاوڕێكه‌ت مه‌كه.
شازده‌هه‌م: نهێنییه‌كانت لای خۆشت باس مه‌كه.
دوورگه- به‌پێ راپرسییه‌ك كه گۆڤاری (فۆربز)ی ئه‌مریكی تایبه‌ت به ناودارانی جیهان ئه‌نجامیداوه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ئۆبرا) له ساڵی 2010 زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه له جیهاندا. وینفری ته‌مه‌نی 56 ساڵه و له ساڵی 2011 كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌تی خۆی داده‌مه‌زرێنێت، پارساڵ وینفری به پله‌ی دووه‌م و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (ئه‌نجه‌لینا جولی) به‌پله‌ی یه‌كه‌م هات، به‌ڵام ئه‌مساڵ وینفری پله‌ی یه‌كه‌می له ئه‌نجه‌لینا جۆلی ستانده‌وه. شایانی باسه ئه‌نجه‌لینا جۆلی ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه پله‌ی هه‌سته‌م.
ڕۆژێک کابرایه‌ک له ناوه‌ختدا ده‌ڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌بینی ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی خۆیدا له ناو جێگادایه. کابرا زۆر به‌و وه‌زعه تێک ده‌چێت و له توڕه‌ییدا ده‌ست ده‌داته ده‌مانچه و هاوڕێکه‌ی خۆی ده‌کوژێت. پاش که‌مێک، که کابرا دێته‌وه سه‌ر خۆی و تێ ده‌گات چی کردووه زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت. ژنه‌ش به فرسه‌تی ده‌زانێت و ده‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی و پێی ده‌ڵێ:
"تۆ خاوه‌نی ئه‌م مێشکه دواکه‌وتووه بیت، ماوه‌یه‌کی تر یه‌ک هاوڕێت نامێنێت."
به‌هۆی خواردنی له‌فه‌ی پیاز ئه‌مریكییه‌ك ماوه‌ی 37 ساڵ له فه‌رمانگه غائیب نه‌بووه
دوورگه- هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی (تچسته‌ر رید) كه ئێستا ته‌مه‌نی 95 ساڵه، له‌ماوه‌ی 37 ساڵ كاركردنی له فه‌رمانگه‌ی پۆسته‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش غائیب نه‌بووه و له‌كاره‌كه‌ی دانه‌بڕاوه. له‌مباره‌وه رید ده‌ڵێ ماوه‌ی 37 ساڵ له فه‌رمانگه‌ی پۆسته كارم كردووه و ئه‌وه خه‌ریكه خانه‌نیشین ده‌بم، كه‌چی یه‌ك رۆژیش غائیب نه‌بوومه و مۆڵه‌تی نه‌خۆشیشم وه‌رنه‌گرتووه، چونكه رۆژانه له‌فه‌یه‌كی پیازم خواردووه و ئێستا هه‌ر له‌فه‌ی پیاز ده‌خۆم، چونكه نهێنی ته‌ندروستی باشی من له خواردنی له‌فه‌ی پیازدایه
دوورگه- چه‌ندین پسپۆری بواری زینده‌وه‌رانی له وڵاتی هیندستان له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك رایانگه‌یاند كه جۆره مارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می دیناسۆره‌كان ژیاون و هێلكه‌ی دیناسۆره‌كانیان خواردووه. هه‌روه‌ها پسپۆره‌كان ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كه ئه‌و جۆره مارانه هۆكارێكی كارای له‌ناوچوونی دیناسۆره‌كان بوونه، چونكه خۆراكی سه‌ره‌كی ئه‌و مارانه خواردنی هێلكه‌ی دیناسۆره‌كان بووه و دوای له‌ناوچوونی دیناسۆره‌كانیش ئه‌وانیش له‌ناوچوونه.
ده‌ست خۆش به‌لام نامه نانیریت
dest xosh
پێش ئه‌وه‌ی بمرێت موسڵمان ببوو: گۆرانییه‌كی مایكڵ جاكسۆن له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر (د. خ)
دوورگه- ئه‌ستێره‌ی پۆپیی جیهانی خوالێخۆشبوو (مایكڵ جاكسۆن) پێش ئه‌وه‌ی بمرێت موسڵمان ببوو، هه‌واڵی موسڵمان بوونیشی ئه‌وكات له رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ش مایكڵ جاكسۆن ناوی خۆی گۆڕیوه و كردوویه‌تی به (میكائیل). له ماڵپه‌ڕی دوورگه‌وه گۆرانییه‌كی مایكڵ جاكسۆن)مان بۆ ئاماده‌كردوون كه له‌سه‌ر خودا و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)ی گوتووه. ئه‌م گۆرانییه به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بییه و یه‌كێكه له گۆرانییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی مایكڵ جاكسۆن. فه‌رموو له خواره‌وه ئه‌م گۆرانییه دابگره.
ژیان ڕۆژوو دوو ڕۆژێکه هاکات زانیت قیامه‌ت هات
نه‌که‌ی قیامه‌ت غافڵ که‌ی له‌پێناوی که‌ی فوسه‌فات
له دونیادا زۆرهه‌وڵم دا پێی نه‌گه شتم
کاتێك بیرم له‌خۆم کردۆزۆربێ ئاگاوزۆربێ هه‌ستم
به‌ڵام چیبکه‌م دا دی نه‌دام ئه‌وه‌ی بیرم لێ کرده‌وه
توێشوم نیه هاواربۆخۆم واپێی گه‌شتم بێ کرده‌وه
گوڵ وگوڵزاره‌که‌ی دونیا نه‌تان فه‌وتێنێ خه‌ڵکینه
ئاگاداری ئه‌وڕۆژه‌بن په‌روه‌ردگار زۆر به قینه
قه‌سه‌م به‌خواچۆن ده‌خه‌ویوهه‌ڵده‌سی تۆ
له‌دوای مردن زیندووده‌بیته ته‌وه تۆ
کاری چاکه‌وتوێشوت نیه ده‌زوکه‌زوو
أتىٰٓ أَمرُ ٱللهِ فلا تستَعجلوهُ‌ۚ
ئه‌وساده‌ڵێیت قوڕبه‌سه‌رم ئه‌وه‌چی بوو
له ناکاودا چۆن قیامه‌ت وابه‌رپا بوو
په‌شیمانی وپه‌نجه گه‌ستن دادت نادا
ده‌ی ته‌وبه‌بکه و بگه‌ڕێوه‌هه‌تا ماوی له‌دونیادا
گوێ بگرنودڵنیابن به‌ته ئه‌کید
{ إِنَّ بطْشَ رَبكَ لشَدِيدٌ }
ده‌ی که‌وابومه‌تحم مه‌که‌ن ئه‌ی خه‌ڵکینه له‌لای خۆمدابانه‌فه‌وتێم
گشت ده زانن چی له پێشمه ئه‌ویش گۆڕی تاریکه جێم
(نوسینی: عادل سیروانی)
دوورگه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له كه‌رتی (غه‌ززه) خولێكی فێربوونی قورئانی پیرۆزی بۆ چه‌ندین قوتابی كرده‌وه و له‌م خوله‌شدا 44 قوتابی ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نیوه‌ی قورئانی پیرۆزیان ئه‌زبه‌ركرد. هه‌روه‌ها 25 قوتابیی دیكه‌ش له‌م خوله‌دا و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 5 جوزئی قورئیانی پیرۆزیان ئه‌زبه‌ركرد..ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی و هه‌میش سه‌رسامی ئه‌و مامۆستایه‌ی كه خوله‌كانیان به‌ڕێوه‌برد.
دوورگه- له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا گه‌وره‌ترین كاتژمێری جیهان له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له وڵاتی سعودیه دروست ده‌كرێت. ئه‌م كاتژمێره ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت و له به‌رزایی 380 مه‌تره‌وه دروست ده‌كرێت و له ده‌وروبه‌ری (به‌یت) ده‌بێت. به‌ته‌واوبوونی ئه‌م كاتژمێره‌ش له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گه‌وره‌ترین كاتژمێری جیهان له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌بێت
دوورگه- كه‌مێك پێش ئێستا یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و پارگوای له‌میانی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شته‌می مۆندیال به‌كۆتاهات. یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات. شایانی باسه ناوبژیوان گۆڵێكی پارگوای ره‌تكرده‌وه به‌وه‌ی كه ئۆفساید بوو و كه‌چی ئۆفسایدیش نه‌بوو. هه‌روه‌ها پارگوای لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا و ئیسپانیا به‌هه‌مان شێوه لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا. تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئیسپانیا له‌لایه‌ن یاریزانی به‌توانا (داڤید ڤیا) تۆماركرا. به‌مشێوه‌یه‌ش ئیسپانیا گه‌یشته قۆناغی چواری مۆندیال و له رۆژی 7/7/2010 رووبه‌ڕووی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه و براوه‌شیان ده‌گاته یاری كۆتایی و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا یان ئۆ‌رگوای یاری ده‌كات.
دوورگه- له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (ئێم.بی.سی) خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری (می عزه‌دین) ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و له فیلمی (8 گێگا) سه‌مای به‌شێوه‌یه‌ك كردووه تا هه‌رزه‌كاران بۆلای خۆی كه‌مه‌ندكێش بكات، می رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌خنانه ره‌خنه‌ی رووخێنه‌رن و له‌دژی به‌رهه‌ره‌كانی ئه‌ودا بڵاوده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها می رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات زوو رۆڵه‌كانی خۆی له زنجیره درامای (كێشه‌ی سه‌فیه) بگێڕێت و كاره‌كانی ته‌واو بكات، چونكه له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ دایكی ده‌چێته سعودیه و مه‌راسیمی (عه‌مره) ئه‌نجام ده‌دات.
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
زۆر سوپاس
انشاءالله
ده‌ست خۆش هه‌ر ماندوو نه‌بی
ده‌ست خۆش بابه‌تیکی جوانه
ده‌ستت خۆش بێت، بابه‌ته‌یه‌کی گرنگه به‌سووده
خانه‌كانی ئافره‌ت له به‌رگریكردن له نه‌خۆشی له خانه‌كانی پیاو به‌هێزترن
دوورگه- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له به‌رگریكردن له نه‌خۆشییه‌كان خانه‌كانی ئافره‌تان له خانه‌كانی پیاوان به‌هێزترن. به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیتاڵیا (ئانسا) ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی سه‌ر به زانكۆی (سارساری) له (سه‌ردینا) ئه‌نجامدراوه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش خانه‌كانی پیاوان گه‌رمییه‌كی كه‌م به جه‌سته ببه‌خشن، به‌ڵام خانه‌كانی ئافره‌تان گه‌رمی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشن. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش خانه‌كانی ئافره‌تان توانای خۆگۆڕین و سه‌رله‌نوێ گه‌رمی به‌خشینه‌وه‌یان هه‌یه، بۆیه خانه‌كانی ئافره‌تان زیاتر به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌گرن.
دوورگه- چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی دانیماركی له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه خواردنی خۆراك له نیوه‌شه‌ودا زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. له‌مباره‌وه رادیۆی (بی. بی. سی) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و لێكۆڵه‌رانه سه‌ر به زانكۆی (كۆپنهاگن)ی وڵاتی دانیماركن به‌هاوكاری چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه كه خواردنی خۆراك له نیوه‌شه‌ودا زیانی بۆ مرۆڤه‌كان هه‌یه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه خواردنی خۆراك له نیوه‌شه‌ودا ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ددانه‌كانی مرۆڤ، چونكه مرۆڤ كه له رۆژدا خوراك ده‌خوات و ژه‌مه دیاریكراوه‌كانی خۆی ده‌خوات، به‌ڵام كه له‌نیوه‌شه‌ودا خۆراك ده‌خوات ئه‌وه پاشماوه‌كانی خۆراكه‌كه به‌درێژایی شه‌و له‌ناو ده‌میدا ده‌مێنێته‌وه..ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوون و خراپبوونی ددانه‌كانی مرۆڤ
هههههههههههههه
زۆر سوپاس
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]