یه‌كه‌میان ڕافد به‌دره‌دین و دووه‌میان سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌نده‌
به‌شه‌رت و به‌گره‌نتی
هههههههه زوو خه‌ڵاته‌كه‌مم ده‌وێت

86

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]
ڕۆژانێك بوو نه‌مده‌زانی كه‌ڕۆژێك دادێت ده‌زانم هیچ نازانم.
ئێستا وام لێهاتووه‌ ده‌زانم ڕۆژانێك بوو نه‌مده‌زانی كه‌ ڕۆژێك دێت ده‌زانم هیچ نازانم

تكاكارم له‌ په‌روه‌ردگارم ڕۆژانێكیش دابێنێت كه‌ نازانم ئه‌وكات بزانم ده‌زانم یان نه‌زانم كه‌ده‌زانم.

هه‌ڵویست عبدالله زاده[/size]

87

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=19]خودایه‌ خۆت ده‌زانی چه‌نده‌ حه‌ز به‌گریان ده‌كه‌م

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆركه‌س بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستبن ده‌گرین.نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گرین خۆشه‌ویستن

خودا هه‌میشه‌ هانا بۆتۆ دینم دوای هه‌ر كاره‌ساتێك و له‌گه‌ل هه‌ر نازو نیعمه‌تێكیشدا سوپاس گوزاریت ده‌كه‌م

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س له‌كاتی ته‌نگانه‌ هانا دێنن و له‌كاتی شادی و ناز و نیعمه‌تیش خۆیان له‌بیر ده‌كه‌ن نه‌ك تۆ!

باڵاده‌ست هه‌ر به‌ندایه‌تیم بۆت دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌موو ساتێكدا

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌و تۆ هه‌ی كه‌ نیانه‌ تۆش نیت(استغرالله)

میهره‌بانا نازانم چۆن به‌ندایه‌تیه‌كت بكه‌م! چونكه‌ هه‌ر خۆم به‌ لاوازو تۆش به‌باڵا ده‌بینم

هه‌رچه‌نده‌ كه‌سانێك هه‌ن نازانن چۆن به‌ندایه‌تیت بكه‌ن چونكه‌ ناتناسن
خودا من هه‌میشه‌ زیاتر له‌خۆشییه‌كان خه‌مه‌كانم خۆش ده‌وێت،وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ من یه‌عقوب و خه‌مه‌كانیش یوسف بن

له‌كاتێكدا خه‌ڵكانێك هه‌ن ته‌نها شادیان خۆشده‌وێت و نیعمه‌تی خه‌میان له‌بیر كردووه‌
من تێ ده‌گه‌م

تۆ ده‌ته‌ویت به‌خه‌مه‌كان بیرم بخه‌یته‌وه‌ كه‌ منیش مرۆڤێكی خاوه‌ن دڵ و هه‌ستم

به‌ناخۆشییه‌كان ده‌ته‌وێت بڵیی:به‌نده‌ تۆش گه‌وره‌ی و ده‌بێت به‌ربه‌سته‌كانی ڕیت گه‌وره‌ بن
هیشتا دڵنیانیم له‌خۆم،كه‌چی زۆر دڵنیام كه‌ حه‌ز ناكه‌م له‌وانه‌ بم

هه‌ڵویست عبدالله[/size]

88

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌پیچه‌وانه‌ی مامۆستا شه‌یدا من زۆر زۆر جوان تێی گه‌شتم
به‌ڕاستی هه‌مووان كه‌رسته‌كان ده‌بینین به‌ڵام یان به‌كاریان ناهێنین و یانیش پشت به‌كه‌رسته‌ی تر ده‌به‌ستین
جزاك الله براكه‌م

89

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌ڕاستی زۆر جوان بوو،له‌ گۆشه‌یه‌كی زۆر جوانه‌وه‌ چوویته‌ ناو بابه‌ته‌كه‌
خوا پاداشتت بداته‌وه‌ براكه‌م
به‌رده‌وام بیت ان شاء الله

90

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

وه‌ڵامیكی ساده‌و بێ گرێیه‌
ڕاستی من زۆر سه‌رسام ماوم ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ژیان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین كه‌ زۆر قورسی ده‌كه‌ن
بێگومان ژیان قورسه‌ و هه‌وڵدانیش بۆ به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێكردنی ژیان زۆر قورستری ده‌كات
به‌ڵام كاتێك ئێمه‌ له‌خۆمانی قورس ده‌كه‌ین سه‌راپا مه‌خلوقه‌كانی خودا ده‌بنه‌ دوژمن لێمان
ده‌سته‌كانت خۆش بیت،ته‌مه‌ندرێژ بیت

[size=16]كاك ڕزگار ویستی بێت،به‌ڵام ناتوانێت
ههههههه[/size]

زۆر به‌هێزه‌،ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆدانانی
ئێستا بووه‌ته‌ واقیچ و كه‌سیش ددانی پێدانانێت كه‌ مرۆڤی فه‌ڵه‌ستینی كوشته‌ی ده‌ستی تیرۆری ئیسرائیڵن،به‌ڵام ئاوێنه‌ی تیرۆرستایه‌تی ئێستا پێچه‌وانه‌ نیشان ده‌دات!

93

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هه‌ستێكی زۆر جوان و پاكه‌
ده‌سته‌كانت خۆش بێت

ان شاء الله منیش دێم،قیچۆكه‌چیش گه‌مه‌ی بكه‌م باشه‌

ماشاء الله ئاستی زۆر چاك به‌رز بووه‌ته‌وه‌
ئه‌و هه‌میشه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ زاڵ بێت به‌سه‌ریان
خواردنه‌وه‌و ڕابواردن و بێ ڕه‌وشتی و ....هتد
له‌هه‌موویان سه‌یرتر زاڵ بوونه‌یه‌تی به‌سه‌ر پێكان
ده‌ست خۆش بێت

[size=16]نكۆڵی به‌توانایی و ئاست به‌رزی مۆرینهۆ ناكرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بووبێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ویستوویه‌تی بۆی جێ به‌جێ كراوه‌.ته‌نانه‌ت كاتێك له‌پۆرتۆش بوو پڕ بوو له‌كۆمه‌ڵیكی زۆر له‌یاریزانی به‌توانا كه‌ به‌ر له‌ مۆرینهۆش له‌وی یاریان ده‌كرد
بیگومان دوای ئه‌و ساڵی یانه‌كانی تری ئه‌و ڕوپایان پڕ كرد و بۆندیان له‌گه‌ل ئه‌وان مۆركرد
ڕاسته‌ مێژوو ئه‌وی به‌به‌رزی تۆمار كرد له‌گه‌ڵ پۆڕتۆدا،وه‌ ئه‌وه‌ش نكۆلێ لێ ناكرێت
مۆرینهۆ چ كاتێك و له‌ چ دۆخێك چێڵسی جێهێشت؟
كام داخوازی هه‌یه‌ لۆی جێ به‌جێ نه‌كرابێت،هه‌میشه‌ له‌هه‌ر شوێنێكی یاری كردن دوو یاریزانی هاو ئاستی هه‌بووه‌
كاتێكیش له‌ قۆتاغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رشلۆنه‌ی ده‌ركرد  هۆی سه‌ره‌كی ماندوو بوونی یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ بوو كه‌ 18 كاتژمیڕ له‌ناو پاسدا مابوونه‌وه‌،چونكه‌ ئه‌و كات گڕكان له‌ ئایسله‌ندا هه‌لسا بوو،ده‌نا نه‌یده‌توانی وا به‌ سانایی یاریبكات و بباته‌وه‌
ئه‌وانه‌ هیچ له‌ ده‌ستكه‌وتی مۆرینهۆ ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌و ناشی سڕنه‌وه‌ به‌ ڵأم حه‌قیقه‌تێك هه‌یه‌(هه‌موو شتێك بۆ مۆرینهۆ ده‌كرێت)
گواردیۆلا دوای جێهیشتنی ڕیكار و ڕۆناڵدینهۆ و دیكۆ و ئۆلیگوێر و ڤانبرۆكهۆرست و چه‌ندانی تر مه‌شق و سه‌ركردایه‌تی تیمی به‌رشلۆنه‌ی گرته‌ ده‌ست كه‌ مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كه‌مترین یاریزان بوو،ئه‌وانه‌ی یه‌ده‌گی بوو 3 دانه‌ بوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی به كه‌س نه‌كراوه‌و كردنه‌وه‌شی ئه‌سته‌مه‌
ئه‌گه‌ر مۆرینهۆ سپێشه‌ڵ وه‌ن بیت ئه‌وا جێگره‌وه‌ی هه‌یه‌و ده‌بن به‌ سپێشه‌ڵ دوو .....هتد
به‌ڵام گواردیۆلا هیشتا نازناوی لۆ دانه‌ندراوه‌،چونكه‌ جارێ زووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر كه‌سێكی وابكرێت
خۆ تازه‌  چوار ساڵ ڕه‌ت بووه‌،با كه‌مێكی تر شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌و ببینن ئینجا قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت

ده‌سته‌ كانت خۆش بێت مامۆستا بڕوا بۆ ئه‌م بۆچوون و ڕونكردنه‌وه‌
ده‌ستی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ش خۆش بیت كه‌ ڕای خۆیان ده‌ربڕی[/size]

97

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

prince نووسی:

das xooooooooooosh zor jwana

سوپاس  بۆتۆ برا،ده‌ستی تۆش خۆش و له‌ساغی دا بمێنی

98

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

K O S R A T نووسی:

zooooooooooooooooooooooooooooor jwana datrshtwa hamum xwendawa dast xooooooossshhhhhhhh bram

زۆر زۆر سوپاس بۆتۆ و په‌یامه‌كه‌ت كاك كۆسره‌ت،ده‌ستی تۆش خۆش بێت
خۆشحاڵم كه‌خویندته‌وه‌و لات جوانه‌

99

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[center][size=24]باله‌ پێنووسه‌وه‌ ژیان بناسین.
پێنووس چونكه‌ یه‌كه‌م شته‌ كه‌ خودا به‌دی هێناوه‌,بۆیه‌ ئه‌زموونی ئه‌و زۆر مه‌زن و پڕله‌جوانییه‌و گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ركه‌وتووبین پێویسته‌ ئه‌زموون له‌ پێنووسه‌وه‌ فێرببین.
بۆیه‌ ڕۆژێك له‌گه‌ڵ پێنووس كه‌وتمه‌ گفتووگۆو ئه‌زموونی خۆی واباس كرد:
ئه‌وكه‌سه‌ی منی دروستكردووه‌ پێی ڕاگه‌یاندووم كه‌ من تۆم دروست كردووه‌ سزاتناده‌م له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنت,به‌ڵام سزات ده‌ده‌م گه‌ر خۆت بخه‌یته‌ ده‌ستی كه‌سێكی خراپ و خراپه‌ت پێبكات.بۆیه‌ خۆت بخه‌ره‌ ده‌ست كه‌سێكی چاكه‌ خوازو چاكه‌ بڵاو بكه‌ره‌وه‌.وه‌من هه‌میشه‌ دوای خراپ بوون له‌نووسین ده‌تاشرێم و دووباره‌ نوێدوه‌كرێمه‌وه‌و وه‌كو جاران ئه‌مه‌ هیچ دڵگرانم ناكات به‌جوانی ده‌نووسمه‌وه‌و هه‌مان توانای جاران به‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه‌.
هه‌رگیز هیواله‌ده‌ستناده‌م كاتێك هه‌ڵه‌ ده‌نووسم,چونكه‌ دروستكه‌ره‌كه‌م لاستیكێكی سڕێنه‌ری له‌سه‌رم چه‌سپ كردووه‌و ده‌توانم هه‌ڵكانمی پێ چاك بكه‌مه‌وه‌.
گه‌ر هه‌ر ئازارێك به‌ر پۆشه‌رم كه‌وت و زامدار بوو خه‌فه‌ت ناخۆم,یاخود پۆشه‌ریشم له‌وپه‌ڕی ناته‌واوی دابوو,چونكه‌ ئه‌من به‌ناخمه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌م وپێی ده‌نازم.هه‌روه‌ها ناخه‌م نووسه‌ره‌و به‌رگه‌كه‌شم ده‌مپارێزێت ,گرنگ نییه‌ شێوه‌و ڕووخساری ده‌ره‌وه‌م چۆن بێت,گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ناخه‌وه‌ حه‌ز به‌چاك نووسین و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خراپه‌كاری ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌كاره‌باشه‌كانم جێ په‌نجه‌ی خۆم له‌ مێژووی په‌ڕه‌نووسراوه‌كان تۆماربكه‌م و ده‌ستم هه‌بێت له‌ تۆماركردنی مێژوویه‌كی پڕ له‌ چاكه‌و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و میهر.
هیوادارم تۆش هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌گه‌ڵ خۆت بكه‌یت.
منیش كه‌وتمه‌ خه‌یاَل و كه‌وتمه‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌.
ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خودای باڵاده‌سته‌وه‌ وه‌دی هێنراوین,هه‌رگیز سزامان نادات له‌سه‌ر پێكهاته‌ی له‌ش و شێوه‌و ڕوخسارمان كه‌ خۆی به‌خشیویه‌تی,به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ژیان و كرده‌وه‌و ناخمان لێمان ده‌پێچێته‌وه‌.ئه‌و ئێمه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌رهه‌می هێناوین به‌ویستی خۆی,به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كانی خستووه‌ته‌به‌رده‌ستی ئێمه‌ و هۆكاری جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپی پێبه‌خشیوین.
هه‌روه‌ها چه‌ندین ناخۆشی و ڕووداوی خه‌مهێنه‌رو به‌ئازار ڕوومان تێده‌كه‌ن و دامان ده‌تاشن,به‌ڵام ده‌بێت وه‌كو پێنووسه‌كه‌ به‌هێزترمان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و به‌هێزتر خۆمان ده‌رخه‌ینه‌وه‌.
كاتێك كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌م و كارله‌ داهاتوو و ئاینده‌م ده‌كات هیچ خه‌فه‌ت ناخۆم و ده‌كه‌ومه‌ خۆكۆكردنه‌وه‌و دوای دداتن نان به‌هه‌ڵه‌و هه‌وڵدان چاكی ده‌كه‌مه‌وه‌و ڕووی گه‌شی خۆم نیشان ده‌ده‌مه‌وه‌.هه‌رگیز تووڕه‌یی ناكه‌مه‌ به‌شم كاتێك ناڕێكیك له‌ ڕووخسار و شێوه‌م دا هه‌بێت,چونكه‌ ناخم جوان ده‌كه‌م و ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست ده‌هێنم,چونكه‌ خودای من خۆی ده‌ڵێت خوا له‌دڵه‌كان ده‌ڕوانێت نه‌ك له‌ ڕه‌نگ و ڕووتان.
پاشان هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌درێژایی ژیانم كاری مرۆڤانه‌و ئاشتییانه‌و چاكه‌خوازی بكه‌م تاكو دوای نه‌مانم جێ په‌نجه‌یه‌كی مرۆڤانه‌و چاكه‌ جێ بهێڵم و ببمه‌ نموونه‌یه‌كی جوان تاكو نه‌وه‌ی دوای خۆم هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
به‌ڕاستی پێنووس جوان منی خسته‌ ناو دنیای ڕاسته‌قینه‌و دووری خستمه‌وه‌ له‌ خه‌یاڵاتی پڕو پوچ.

هه‌ڵوێست عبدالله زاده‌
*له‌ژماره‌(46)ی گۆڤاری بڕیار بڵاو كراوه‌ته‌وه‌[/size]

http://www.kurdupload.com/images/u3H6Rfj1333268867/pencil_color_wheel.jpg[/center]

100

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

حسێن خۆشناو نووسی:

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ هه‌لوێست گیان به‌راستی بابه‌تێکی جوان بوو ئه‌زیزم

[size=16]سوپاس بۆتۆ براكه‌م كاك حوسێن،مایه‌ی خۆشحاڵمه‌ كه‌ به‌لاته‌وه‌ جوان بوو
ده‌ستی تۆش و خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت برا[/size]

[size=16]ئه‌و كوردێكی عێڕاقییه‌
ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌كورد زۆر ئاساین و من بینیومه‌ به‌كوردیش له‌ ژێرنووسه‌كه‌یان ڕینمایی  و شت به‌كوردی ده‌نووسن
به‌ڵام بۆ نه‌خشه‌و ئاڵأی عێڕاق؟
چونكه‌ كورد خاوه‌نی كیانی سه‌ربه‌خۆ نییه‌[/size]

102

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

به‌ڕاستی وته‌ی زۆر جوان و ناوازه‌ بوون
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هیچیان ده‌ربڕینێكی وا نین له‌ چاو خوای ئێمه‌،چونكه‌ به‌خشنده‌یی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ چه‌نده‌ بیژمێری ته‌واو نابێت چ جای ده‌ربڕینیان.

ده‌سته‌كان خۆش و له‌ سه‌لامه‌تی دا بمێنی

[size=16]بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆخوای بالاده‌ست به‌گه‌وره‌یی و میهره‌بانی خۆی ئێمه‌ی خسته‌ ته‌رازووی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تر و ان شاء الله شوكرانه‌بژێویی هه‌ڵده‌بژیرین و به‌عیباده‌ت لۆمان ده‌نووسرێت،سوپاس بۆخوا به‌سه‌ركه‌وتویی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م ته‌واو كرد.ان شاء الله چاره‌سه‌ری ته‌واو و شیفاش له‌ڕێگان
سوپاسی بێپایانیش بۆ برای زێده‌ خۆشه‌ویستم مامه‌ شه‌ره‌فخان كه‌ به‌ئاماده‌بوونی زۆر شادومانی كردم،هه‌ستم كرد یانه‌ هه‌موو لامن
بۆیه‌ش واهاتووم سڵاو سوپاسم بگه‌یه‌نم بۆ ئه‌وبرا ئه‌زیزه‌و ئیوه‌ی خۆشه‌ویست
بمێنن له‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری و دلتان ئاوه‌دان و ئارام بێت[/size]

104

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ستت خۆشبێت ئه‌وه‌ بۆ هاورێكه‌ی من باشه‌

ده‌ی بینم به‌ڵام وه‌فای نه‌ماوه‌

سوپاس بۆتۆ مامه‌ بیلال،.ئی منیش هه‌روا بوو،به‌ڵام گه‌وره‌ییم نواندو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بووریم،هیشتاش خۆشم ده‌وێت

دةس خؤش كاكة هةلويست بابةتيك بو زؤر كاريكةر بو سةركةوتو بى

سوپاس بۆ تۆ خوشكه‌كه‌م چیاخان،ده‌ستی تۆش خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت

105

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

TALYA نووسی:

بڵاوکراوه‌که‌تان چه‌ندین بابه‌تی به‌ پێزی له‌ خۆ گرتووه‌
ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ..

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت تالیا خان،ده‌ستی تۆش خۆش و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزیشتان[/size]

106

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

K O S R A T نووسی:

smile دةست خؤش برام خويندمةوة سةركةوتوبيت

سوپاس بۆتۆ براكه‌م.ده‌ستی تۆش خۆش بێت

K O S R A T نووسی:
RzGaR 13 نووسی:

بابه‌تێکی جوانه‌ له‌ راستیدا ئه‌م گرفته‌ نه‌ک ئێمه‌ به‌ گشتی ده‌ستی به‌سه‌ر دنیا دا گرتوه‌

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌تان كاك ڕزگار كاك كۆسره‌ت
به‌هیوای سوودمه‌ندبوونتان [/size]

108

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=19]ماڵئاوا هاوڕێكه‌م،گه‌ردنت ئازاد.

هاوڕێكه‌م خۆتۆبووی ده‌تگوت:كه‌س نییه‌ جێگات بگرێته‌وه‌
منیش هه‌روام پێده‌گووتی.
من له‌سه‌ر بڕیاری خۆم ماوم و كه‌س جێگای نه‌گرتیته‌وه‌,كه‌چی تۆ منت جێهێشت و ته‌نیات كردم.
هه‌رخۆت بووی ده‌تگووت :هه‌ر تۆی سوكنایی دڵم,منیش به‌هه‌مان شێوه‌.
من دوای تۆ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ سوكنایی دڵم,كه‌چی ئێستامنت بیرنه‌ماو خۆت و منیشت له‌بیركرد.
خۆت بووی ده‌تگوت: ڕۆژێك بێت و لێت بێهه‌واڵبم له‌تاوا ده‌مرم,منیش به‌هه‌مان شێوه‌.
ئه‌وه‌ ساڵێكه‌ لێم بێهه‌واڵی و له‌ژیانیش ماوی,ئه‌منیش ڕۆژی سه‌دان جار له‌بێهه‌واڵیت ده‌مرم.
خۆتۆبووی ده‌تگوت:بێ تۆ شێت و ده‌ربه‌ده‌رو بێ كه‌سم,منیش به‌هه‌مان شێوه‌.
ئه‌وه‌ ساڵێكه‌ بێمنی و له‌هه‌مووكات زیاتر كه‌سدار تری,منیش له‌هه‌مووكات زیاتر به‌شێتیم ده‌نازم.
تۆ ده‌تگووت:هه‌رچی ئازارو خه‌مت هه‌یه‌ بیده‌ به‌من,به‌س تۆ ئارام بمێنی,منیش به‌هه‌مان شێوه‌.
ئێستا تۆ ئارامی و خه‌م و ئازاره‌كانیشت بۆمن جێهێشت.
تۆ ده‌تگووت:مه‌حاڵه‌ بیر چوونه‌وه‌ت,تامردن له‌یادت ناكه‌م,(چی=چی؟)منیش به‌هه‌مان شێوه‌.
كه‌چی ئێستا منت بیر نه‌ماوه‌و منیش هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌كانمان ده‌توێمه‌وه‌,ئاوا ئه‌بم و هه‌ڵدێمه‌وه‌.
ڕه‌نگبێ تازه‌ لێت تێبگه‌م! كه‌ ده‌تگووت:كه‌س نییه‌ جێگات بگرێته‌وه‌!
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بوو دوای تۆ كه‌سی تر وه‌ك تۆ ئازار ناده‌م!
كه‌ده‌تگووت: هه‌ر تۆی سوكنایی دڵم,مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه‌ دڵم هیچی نییه‌ تا سوكنایی بوێت!
كه‌ده‌تگوت:ڕۆژێك بێت و لێت بێهه‌واڵبم له‌تاوا ده‌مرم.مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه‌ هه‌رگیزویستی زانینی هه‌واڵی منت نه‌بووه‌ بۆیه‌ ئێستاش لات ئاساییه‌!
كه‌ ده‌تگوت: بێ تۆ شێت و ده‌ربه‌ده‌رو بێ كه‌سم,نه‌م ده‌زانی مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌سڵه‌ن من كه‌سێك نیم كه‌ په‌یوه‌ست بی پێمه‌وه‌!
كه‌ ده‌تگووت: هه‌رچی ئازارو خه‌مت هه‌یه‌ بیده‌ به‌من,به‌س تۆ ئارام بمێنی.مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو كه‌ بۆم بكه‌یته‌ چه‌ند قات و زیاتر پێم بچێژی.
كه‌ تۆ ده‌تگووت:مه‌حاڵه‌ بیر چوونه‌وه‌ت,تامردن له‌یادت ناكه‌م(چی=چی؟).مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بوو كه‌ تاكومردن و كۆتایی ساڵی 2011 له‌بیرم ناكه‌ی,دوای ئه‌و ئاساییه‌.
به‌ڵام هاتووم پێت بڵێم:له‌په‌یامه‌كه‌ت گه‌یشتم هاوڕێ گیان,دڵنیابه‌ من به‌ شیله‌ی وه‌فا و خونچه‌ی خۆشه‌ویستی و خوێنی خۆفیدایی گه‌وره‌كراوم,نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ هه‌زاران ئازاری تریشم بده‌ی و سه‌دان خیانه‌تی تریشم لێ بكه‌ی هه‌ر پێت ده‌ڵێم:گه‌رده‌نت ئازاد بێت,ماڵت ئاوه‌دان و ڕۆحت ئارام و سه‌رت فرازبێت.
چونكه‌ به‌ڕاستی خۆشم ویستی و به‌رده‌وامیم له‌گه‌ڵدای.تامردنیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆم سوورم.
ئاماده‌م له‌خۆم خۆش نه‌بم كه‌ ئه‌و خیانه‌ته‌م له‌گه‌ڵ خۆم كردو له‌گه‌ڵ وێرانكه‌ره‌كه‌م به‌خشنده‌بووم و لێی خۆشبم,به‌ڵام ئاماده‌نیم له‌خۆم و دڵم خۆشبم كه‌ له‌خۆشه‌ویستترین كه‌سم خۆش نه‌بێت.
بمبووره‌ هاوڕێكه‌م هه‌رچی بكه‌ی هه‌ر خۆشم ده‌وێی.



هه‌ڵوێست زاده‌
بڵاوكراوه‌ی ڕازی هاوڕێكان[/size]

http://www.kurdupload.com/images/23K2j1331045974/flat_550x550_075_f.jpg

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]hmmده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی برا بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ hmm[/size]

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت مامۆستا چه‌یدا،به‌خته‌وه‌رده‌بم به‌ سوودمه‌ندبوونتان[/size]

110

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]سوپاس بۆتان چیاخان،ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سه‌ركه‌وتووبیت[/size]

111

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌تان خاتوو چیا خوشكی به‌ریزم
به‌ڵی تۆزێك حه‌زین بوو،به‌ڵام ئاماچه‌یه‌ بۆ بوونی وه‌فایه‌كی نه‌بڕاوه‌ لای هه‌ندێك كه‌س،بۆ نموونه‌ نووسه‌ر و من[/size]

شه‌ره‌فخان نووسی:
هةلويست نووسی:

كوره‌ پێویست به‌وه‌ناكات ئایییی لۆ پیاوی مسوڵمان تووڕه‌ده‌كه‌ی؟هههههههه
هه‌رچی ده‌ته‌وێت بپرسی ثیشی ڵیم بپرسه‌ ده‌نا گه‌رده‌نت ئازاد ناكه‌م.هههه

نانا برام من لة خزمةت دام حةز ئةكةم بيش جونة زورى نةشتةركةرى لات بم ئةكةر خوا بكاتة قسمةت .
هةر دةتةوي نيم و (مسجل)ةكة نينم , هةر ئةيهينم باش نةشتةركةرى ديم بؤ لات و مسجل ةكةشم لاية .... جا بةبراى خؤم بريم ئةو مسجل ة باشى يةكةى ئةوةى لة دورى دةنك تةسجل ئةكا زؤر بجوكيشة ئةمة بةس رؤّزنامة نوس بةكارى ئةهينن .

له‌ئێستاوه‌ یو ئار وێڵكه‌م     .....u r welcome

[size=19]ئه‌وانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)یان ته‌نها به‌ ڕوواڵه‌ت خۆش ده‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌

هه‌میشه‌ وه‌ڵامیان پێیه‌ بۆ خراپی ئاستی میسی و ڕۆناڵدۆ و ...هتد
پیت به‌پیتی ژیانی میسی و ڕۆناڵدۆ و.....هتد ده‌زانن
یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی میسی و ڕۆناڵدۆ و .....هتد ده‌زانن
هه‌موو ئه‌وشۆڕشانه‌و كاریگرییانه‌ی میسی و ڕۆناڵدۆ ....هتد به‌سه‌ر تۆپی پێوه‌ ده‌زانن
هه‌میشه‌ سه‌ره‌تای كۆڕ و كۆتایی كۆڕو باسه‌كانیان میسی و ڕۆناڵدۆو .....هتد ییه‌
ئه‌وه‌ی به‌ خراپه‌ باسی میسی و ڕۆناڵدۆو ...هتد بكات
لێوی خوار ده‌بیت
گوناهبار ده‌بیت
كفرییه‌ بلێی خراپن
خۆشه‌ویستترین كه‌سمن
هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌كو میسی و ڕۆناڵدۆو ...هتد جل بپۆشم

خه‌ون و خه‌یاڵیان ته‌نها میسی و ڕۆناڵدۆو ...هتد یه‌
به‌ڵام كاتێك دێته‌ سه‌ر باسی ئه‌و كه‌سه‌ی گوایه‌ خۆشه‌ویسترین كه‌سیه‌تی و شه‌فاعتكار و هۆكاری په‌رینه‌وه‌یه‌تی له‌ پردی سیرات

ده‌ڵێت: خوا خۆی له‌سه‌ری به‌وه‌ڵام دێت
نازانم ناوی سیانیشی بڵێن
سیواك ناكات كه‌ سوونه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه‌
نه‌ك ته‌جوید هه‌ر نازانێت قورئان بخوینێته‌وه‌

ئه‌رێ چ مانگێكه‌ له‌دایك بوونی؟
چه‌ند ئافره‌ت چیریان پیداوه‌؟
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ چی بوون به‌ده‌ستی هێنان؟
چه‌ند هاوسه‌ری هه‌بوو.ناویان چی بوو؟
ئه‌دی كوڕه‌كانی؟ناویان چی بوو؟چه‌ندیان به‌رده‌وامیان به‌ژیاندا؟

ئه‌وانه‌ و چه‌ندانی تر پیویست نییه‌ بیزانین
چونكه‌ خودا ده‌یان زانێت

ئه‌ڕی ئه‌وه‌ چ خۆشه‌ویستییه‌ك و چ خۆشویستنێكه‌؟
تاكه‌ی ئه‌وه‌ چه‌كی مسوڵمانان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ په‌یامبه‌ره‌كه‌یان خۆشده‌وێت؟
ئه‌وا ئێمه‌ دینه‌كه‌مان ده‌پارێزین؟

استغفرالله ئه‌وه‌ دینه‌كه‌مان و خوامانه‌ ئێمه‌ ده‌پارێزێت
چونكه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی وا شایه‌نی به‌رده‌وامی نه‌دانه‌

هه‌ڵوێست زاده‌[/size]

114

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

TALYA نووسی:

هه‌میشه‌ ئێمه‌ی مرۆڤ رۆژه‌ ره‌شه‌کان به‌ زه‌قی به‌دیار ده‌خه‌ین
به‌ڵام رۆژه‌ خۆشه‌کان ئه‌وه‌نده‌ پێمان وه‌ دیار نیه‌ ..ده‌ڵێن رۆژه‌ خۆشه‌کان که‌من
به‌ڵام له‌راستی دا تۆ خۆت هه‌وێنی رۆژی خۆش و ناخۆشیه‌کانتی
هه‌موو شتێک خۆشی و ناخۆشی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خۆت وه‌ستاوه‌ ...

منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانت،
به‌ڵام گه‌ر زیاتر له‌بابه‌ت و نووسراوه‌كه‌ بكۆڵییه‌وه‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ست له‌ده‌ربڕینی وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی نه‌گۆراو و جێگیری بۆ هاوڕییه‌ك كه‌ نووسه‌ری له‌بیركردووه‌و بێ هۆ فه‌رامۆشی كردووه‌
ئه‌وه‌ هه‌مان هه‌ستی منیش بۆ هاوڕییه‌كم

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت و ده‌ستت خۆشبێت

115

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

Ahmed Dugrtkani نووسی:
شه‌ یدا نووسی:
kani-slimany نووسی:

[size=24] ...............das xosh.................[/size]

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌ڕیزانم،سه‌ركه‌وتووبن

TALYA نووسی:

ووته‌کانت زۆر جوانن هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم .

سوپاس بۆتۆ تالیا خان،هیوای سه‌ركه‌وتنتان.

K O S R A T نووسی:

Baraste Wtae Jwan u pr Manan Dast Xosh Kak Halwest

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت  كاكه‌ كۆسره‌ت براكه‌م،ده‌ستی تۆش خۆش و سه‌ركه‌وتووبیت

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییانی خۆشه‌ویست،خوا بتان پارێزێت

كاكه‌ ئه‌م شه‌ممه‌ی دابێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ت ئه‌نجام ئه‌درێت ، ئه‌و كات دێـــــــــــــم و (مسجل )ێكیشم لایه‌ .ھھھھھھھ

كوره‌ پێویست به‌وه‌ناكات ئایییی لۆ پیاوی مسوڵمان تووڕه‌ده‌كه‌ی؟هههههههه
هه‌رچی ده‌ته‌وێت بپرسی ثیشی ڵیم بپرسه‌ ده‌نا گه‌رده‌نت ئازاد ناكه‌م.هههه

117

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]سڵاوی خوات لێبێت
دیاره‌ كه‌ ڕاگه‌یاندنی خۆشه‌ویستیت بۆ گشت ئه‌ندامان له‌لایه‌ن تۆوه‌ یاخود له‌لای هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر زۆر گرنگتر و به‌جورئه‌تتره‌ له‌ چاو خۆشه‌ویستیت له‌ناخه‌وه‌ بۆیان.
چونكه‌ كاتێك تۆ ڕاتگه‌یاندن ئه‌وا ئه‌وپه‌رده‌یه‌ت نه‌هێشت كه‌ڕیگرده‌بێت له‌هاوخه‌می و پشتیوانی و خۆشه‌ویستی ڕاسته‌وخۆت بۆیان.
به‌رله‌وه‌ی سوپاستان بكه‌م،ده‌ستخۆشی ئه‌وهه‌نگاوه‌ت لێده‌كه‌م

خۆشمان ده‌وێیت،له‌پێناو شتێكی درێژخایه‌ن.[/size]

118

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوونه‌،مرۆڤ له‌ده‌ستیان بووه‌ته‌ هه‌زار ڕوو و هه‌زار كه‌س و هه‌زار خه‌ون خولیا.به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌زارانی تری ئه‌و هه‌زارانه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌ت ناپێكن ،چونكه‌ هه‌زار دوژمنت بۆ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت دروست كردووه‌ كه‌خودای هه‌ر هه‌زاریان ته‌نیا یه‌ك ڕووی دروست كردووه‌
[/size]

http://www.kurdupload.com/images/3YlS1330852295/4077197_100000668018135_1160135_1875264859_n.jpg

[size=16]هه‌مووان له‌باوكه‌ ئاده‌مه‌وه‌ سه‌رمان هه‌ڵداوه‌،ڕاسته‌ له‌ رۆح و جه‌سته‌و ڕێگاوه‌ جیاوازین،به‌ڵام خاڵه‌هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ كه‌م بوونه‌ خه‌ریكه‌ بیرمان چووه‌ هه‌مان ڕێگای ئه‌وان ده‌گرین
گه‌ر وا بروات و خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دواوه‌ گومان له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ییمان ده‌كرێت

[/size]
http://www.kurdupload.com/images/MzJP1330852928/ad.jpg

[size=16]*سه‌یره‌ كه‌سانێك هه‌ن بوونی خودا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌,له‌كاتێكدا مه‌زنی ئه‌و خودایه‌یه‌ كه‌ له‌جیاتی خانه‌ی گۆشت ئاگر پێكهێنه‌ری جه‌سته‌یان نییه‌.

*له‌ئاسماندا كۆتره‌كان مرۆڤ به‌بچووكی ده‌بینن,چونكه‌ به‌رز ده‌فڕن.به‌ڵام مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی كۆتره‌كان به‌بچووكی ده‌بینێت,چونكه‌ نازانێت خۆی له‌ ئاسماندا چه‌ند بچووكه‌.

*مرۆڤی ژیر و ناژیر ته‌نها له‌یه‌ك شتدا جیاوازن,مرۆڤی ژیر سه‌وڵ بۆ پێشه‌وه‌ لێ ده‌دات,مرۆڤی ناژیریش سه‌وڵ بۆ چه‌ق و دوواوه‌.

*هه‌ندێك مرۆڤ له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسن,كه‌چی نازانن نیشته‌جێی هه‌ساره‌یه‌كن كه‌ ڕووداوێكی بچووكی چه‌ند چركه‌یی و ملیمه‌تری ده‌بێته‌ هۆی خستنی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌.

*ماسی وشكانییه‌كی گه‌وره‌و شوێنگه‌ی حه‌وت ملیارد كه‌سی به‌ بچووك و ته‌نگ ناو ده‌بات و شوێنی خۆی تێدا نادۆزێته‌وه‌.مرۆڤیش له‌ ئاوی جۆگه‌یه‌كه‌وه‌ تا زه‌ریایه‌ك جێی خۆی نادۆزێته‌وه‌و پێی بچووكه‌.بۆیه‌ نان بۆ نانه‌وا و گۆشتیتش بۆ قه‌ساب.[/size]

[size=16]هه‌ڵویست عبدالله زاده‌[/size]

[size=16]بسم الله الرحیمن الرحیم
سڵاوی په‌روه‌دگار له‌هه‌مووان بێت و رۆح و جه‌سته‌تان ئاوه‌دان و پڕ نوور بیت
سوپاسی بێ پایانی ئێوه‌ و دوعاو په‌یامه‌كانتان خوشك و برایانی به‌ڕیز خوا له‌ ئیمان و شادی و سه‌ركه‌وتنتان نه‌كات و ببنه‌ مایه‌ی بووژانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئاینه‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان
دیاره‌ خێرێكی گه‌وره‌تر هه‌بوو له‌ دواخستنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م،ان شاء الله هه‌ر به‌خێریش كۆتایی دێت
سوپاس بۆ مام شه‌ڕه‌فخانیش كه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ ئێوه‌شی ئاگاداركرده‌وه‌
هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم لۆ شته‌كی تر ده‌یویست بێت ههههههه لۆی نه‌چووه‌ سه‌رو لۆشی ناچیته‌ سه‌ر

دووباره‌ سوپاس بۆ ئێوه‌و خوا شیفای هه‌موو نه‌خۆشان بدات
بمێنن له‌ سه‌لامه‌تی و سپارده‌ی خوا بن[/size]

[size=16]کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)بەیانی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو فێرکردن کۆدەبێتەوە
دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەڕمی داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانمان کردوو لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە وەڵامی ئەرێ و نەرێمان دەست نەکەوت و وەڵام نەدراینەوە
ئێمە وەکو کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)بەھەماھەنگی و ئاگاداری وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی ھەرێمی کوردستان بەیانی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سەردانی وەزارەتی ناوبراو دەکەین و یاداشتمان پێشکەشیان دەکەین و ھەوڵ دەدەین ھەردوولا شکردنەوەی تەواو بۆ داخوازی و داواکاری قوتابییان و خوێندکاران بکەین و بگەینە ئەنجامێک.
سوپاس بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە ئەو پەڕی ئاسانکاری بۆکردووین تاکوو بەسەرکەوتوویی ئەو ھەنگاوە بنێین و بگەینە ئەنجامێکی دیاری کراو.
ویستی ئێمە بوو کە نوێنەری ڕاستەقینەی قوتابیان لەھەر قوتابخانەیەک ئامادەیی ھەبێت,بەڵام لەپەروەردەی ناوەندەوە ھیچ ساناکارییەکمان بۆ نەکرا.
بۆیە بەیانی وەکو ڕێکخەرانی کەمپین و نھوێنەری ھەندێک لە قوتابخانەکان سەردانی وەزارەت دەکەین و پەیامەکەمان دەگەیەنین و ھەوڵ دەدەین بگەینە ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەم دۆخەی دەگووزەرێت لە ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی خوێند و پەروەردەو فێرکردن

ڕێکخەرانی کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)
دوو شەممە ١٣-٢-٢٠١٢

[/size]

121

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پێوسته‌ ئێمه‌ ڕۆژه‌ ڕه‌ش وناخۆشه‌کان له‌بیرخۆمان به‌رینه‌وه‌ بیرله‌داه‌اتوی ژیان بکه‌ینه‌وه‌

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك كۆسره‌ت،بێگومانه‌ راسته‌.به‌ڵام پیویستیشه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وڕۆژانه‌مان له‌بیربێت كه‌ خه‌م به‌رۆكی گرتبووین تاكو به‌هیواوه‌ له‌داهاتوو بڕوانین[/size]

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت
به‌ڕاستی له‌ گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دڵم پر بوو بیری هاورێکم کرد به‌ بێ هۆ ون بوو...
دوباره‌ ده‌ست خۆش و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت برای شیرینم

[size=16]زۆر سوپاس بۆ خۆت و په‌یامه‌كه‌ت خوشكی به‌ڕێزم سه‌وسه‌ن خان
هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ دارشته‌ی هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستمه‌ به‌ڵأم نوینه‌رایه‌تی ته‌واوی ناخی من و ڕووداوێكی من ده‌كات.دیاره‌ شتێكی له‌و شێوه‌شی بیری تۆ خسته‌وه‌.
ده‌ستی تۆش خۆش و خوا سه‌لامه‌تتان بكات[/size]

[size=16]دةس خؤش بيت ...........:)
  بابةتيكى زؤر جوانة........... smile
  مانوونةبى .............:)[/size]
[size=16]سوپاس بۆ ئێوه‌ش خاتوو كانی به‌ڕێزو مامۆستا شه‌یدا.
به‌خته‌وه‌ر بمێنن[/size]

dastakant xosh bet bo am babata jwana

[size=16]سوپاس بۆتۆ براكه‌ك كاك ڕزگار.ده‌ستی تۆش خۆش بێت[/size]

[size=16]بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان
بۆڕای گشتی و وەزارەتی پەروەردە
ڕاگەیاندنی کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)بۆ داکۆکی لە قوتابییان و خوێندکارانی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان.
وەکو خەڵکی کوردستان و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادارن سەبارەت بەو بارودۆخەی دەگوزەرێت لە ئێستادا لە بواری خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لەڕووی سەرکەوتویی پەروەردەو فێرکردن بەسیستەمی نوێی خوێندن,لەچەندین لاوە قوتابی و خوێندکاران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داواکانیان دەگەیەنن بە لایەنی  پەیوەندی دار.ئێمەش وەکو چینی قوتابی و خوێندکارانی شاری ھەولێرو دەورووبەری لەشێوەی کەمپێنێکدا خۆمان دەنوێنین کە ھەڵقوڵاوی ئەو بارودۆخەی قوتابی و خوێندکارانین لە ھەرێمدا.ھەوڵ دەدەین پەیام و کەمپینمان نوێنەرایەتی تەواوی داخوازی قوتابی و خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان بکات.لەم ڕێگەیەوە وەکو كه‌مپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)ھەڵدەستین بەسازدانی خۆپیشاندانێکی ھێمنانەو چارەسەر ویستانە بۆبەردەم وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کورستان و بە گوڵباران کردن و دەست گوشین سوپاسی ماندووبوونی چەندساڵەیان بکەین کەچۆن لەدوای  ڕاپەڕینەوە ھەڵدەستن بە پەروەردەکردن و فێرکردنی چینی قوتابیان.ھەوڵ و کارەکانیان بەرز دەنرخێنین کە چۆن ھۆکارێکبوون بۆ بەردەوامی دان بە خوێند بێ بوونی مووچەبووبوون بە فاکتەرێکی بەھێز بۆ وەستاندنی شەڕی ناوەخۆ.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی شه‌ممه‌ داواكاری مۆڵه‌تی فه‌ڕمی پیشكه‌شی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌ مۆڵه‌ت به‌خشین ده‌كه‌ین بۆ خۆپیشاندان له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌(13-2-2012)له‌ پاڕكی شانه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و چاوه‌رێی
لەم ڕوانگەیەوە ئێمە وەکو دەستەی کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)داواکاری و بۆچوون و تێڕوانینی  قوتابی و خوێندکاران بەگشت پۆلەکانی قۆناغی ئامادەیی و ئێواران لەیاداشتێکدا دەگەیەنین بەوەزارەتی پەروەردەو ھەوڵ دەدەین بگەینە ڕێگا چارەیەکی گونجاو و پێویست بۆ ئەم دۆخە.
ئێمە تەواوی سیستەمەکە ڕەت ناکەینەوەو دژی ناوەستین,بەڵکو چەند خاڵێک و چەند بڕگەو بڕیارێکی سیستەمەکە ڕەت دەکەینەوە و داخوازی چارەسەری پێویست و گونجاو دەکەین لەلایەن وەزارەتەوەو بەھەماھەنگی لەگەڵ ویستی قوتابیان و ھەڵسەنگاندنی وەزارەت.
بەھیوای گرتنی ڕێگا چارەی پێویست بۆ بەسەرکەوتوویی بردنی ئەم کەمپین و خۆپیشاندانە.


دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندان و کەمپینی(تێمان بگەینن,پێمان بگەینن)
پێنج شەممە
٩-٢-٢٠١٢
[/size]


تێبینی:تكایه‌ ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ به‌هه‌موولایه‌كدا بڵاوكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیشنیاری هه‌مووان بگات به‌ده‌ستی ئه‌م كه‌مپینه‌

123

(30 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]یتاخوا پیرۆزت بێت براكه‌م
ان شاء الله ته‌مه‌نی ژیانت به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌بری و به‌سه‌ر ناڕحه‌تییه‌كانی ژیان سه‌رده‌كه‌وی و به‌خه‌ونه‌كانت ده‌گه‌ی
خوا پشتیوانت بێت
ده‌ستی ئایه‌خانیش خۆش بێت[/size]

124

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]ھەینییە تاڵەکە .!!

کاتێک پێیان وتم: ناخۆشترین ڕۆژی ساڵی ڕابردووت چ ڕۆژێک بوو ؟ یەکسەر( ھەینیە تاڵەکەم ) بیر ھاتەوە، ئەو ڕۆژەی کە تۆ جێت ھێشتم ... !
ئەو ڕۆژەی نەمزانی بە چ ووشەیەک ماڵئاوایت لێ بکەم ؟ ئاخر ھاورێکەم زۆر زەحمەتە !!
ئەو خۆشیانە لە بیربکەین کە ھەمان بوو
پێکەنین تا ئەو ساتانەی دەموچاومان شین ھەڵدەگەرا
گفتوگۆ سەبارەت بەو شتانەی کە خۆشیمان تیدا دەبینی
ھەرکەس ئێمەی بینیبا وایدەزانی شێتین ...!!
ھاوڕێکەم .. لەبیرتە ئەو ڕۆژەی کە پەیمانمان بە یەکتردا وەکو دوو ھاورێی گیانی بە گیانی بەیەکەوە بین ھەرگیز لە یەکتری دانەبڕێین ..؟؟
ئیستا بۆ پەیمانەکەت شکاند. ؟ بۆ بووی بە ھاوڕێم ؟ بۆ جێت ھێشتم.؟
ئەی تۆ نەت ووت: رێگا سەختەکانی ژیان بەیەکەوە دەبڕین !
ئاخر ھاوڕێکەم خۆ ھێشتا ژیان بەردەوامە ، وە ڕێگا سەختەکانی ژیانیش لەبەردەممان ماوە .!! بۆ کۆچت کرد ؟ بۆ منت تەنیا ھێشتەوە ...؟
ئازیزەکەم تۆ لە ھەموو شتێ گرینگتر بووی بۆ من .
ئامادەبووم لە پێناو ھاوڕێیەتیمان ھەموو جۆرە قوربانیەک بدەم .
تۆش ئاوا بە ئاسانی و سادەیی جێتھێشتم و منت تەنیا ھێشتەوە لە ژیانێک کە ھەرگیز ناتوانم تێیدا دڵخۆش بم ...!!
لە ناو ھەموو ئەو کەسانەی کە تاکو ئیستا بینیومن تۆ ئەو کەسەی کە ھەرگیزاو ھەرگیز لە بیرت ناکەم ...
(( بمبەخشە و گەردەنم ئازاد بکە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان تۆم ئازار دابێ ....تاکو مردن دیتە ڕێم لە بیرت ناکەم ئەی تاکە ھاوڕێی ژیانم ))
ماڵئاوا ھاورێکەم ........

نوسینی : سەرھەنگ سعید
بڵاوكراوه‌ی ڕازی هاوڕیكان[/size]

125

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ سته‌ كانت خۆش به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆیانه‌

[size=16]سوپاس بۆتۆ براكه‌م كاك كۆسره‌ت،منیش هیوادارم زوو بگه‌ڕیمه‌وه‌و به‌هه‌واڵی چاك و خۆشه‌وه‌بێمه‌وه‌[/size]

زؤر جوان بوو .....:)
  ماندوو نةبى ...........:)
  سةركة وتو بى .................:)

[size=16]سوپاس بۆتۆ خوشكی به‌ڕیزم خاتوو كانی،سه‌ركه‌وتوویی بۆتۆش[/size]

126

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت،ده‌ستی تۆش خۆش بێت