ئه‌ی تۆ سوێندت بۆ نه‌خواردم به هه‌موو شتێکی پیرۆز؟
به خۆشه‌ویستی نیشتیمان ، به سرودی ڕۆژی نه‌ورۆز
ئه‌ی تۆ به‌ڵێنت پێ نه‌دام وه‌کوو به‌ڵێنی دڵداران؟
دڵی خۆتم پێشکه‌ش بکه‌یت له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌فاداران
سوێندت نه‌خوارد هه‌تا مردن.. ده‌ست له عه‌شقی من به‌رنه‌ده‌ی؟
وه‌فا و سۆزی خۆشه‌ویستی له من زیاتر به که‌س نه‌ده‌ی
ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ئه‌وتم، عه‌شقت خوێن و هه‌ناسه‌مه ؟
له هه‌ر کوێ بم هه‌ر دڵی تۆ ناونیشان و پێناسه‌مه
خۆ هه‌ر تۆ بووی هه‌موو شه‌وێ بۆ دیدارێ ئه‌هاتیه لام
پێت ئه‌وتم: من بێکه‌سم ، به‌س ته‌نیا تۆی خۆزگه و هیوام
پێت ئه‌وتم: که‌س ناتوانێ بێ به کۆسپ له‌سه‌ر ڕێگه‌م
ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک چرکه‌ش بووبێ دڵنیابه هه‌ر پێت ئه‌گه‌م
ئه‌توت ئاواتی ژیانی من ته‌نیا گه‌یشتن به تۆیه
باوه‌ڕم به قسه‌کانت کرد نه‌مزانی هه‌مووی درۆیه
تۆ بۆ ئازاردانی گیانم هاتیته ناو ژیانمه‌وه
بووی به شه‌پۆڵی ڕه‌شه‌با و چرای به‌ختت کوژانمه‌وه
ئاخۆ ئێستا له جیاتی من کێ ئه‌تگوشێ به خۆیه‌وه؟
تۆش ڕۆحت تینوی ماچێکه و پێکی لێوی ئه‌خۆیه‌وه !
وانه‌زانی ئیتر ده‌وران به خواستی تۆ ئه‌سوڕێ
ئه‌ی نه‌تبیستووه ئه‌ڵێن "په‌تی زوڵم زوو ئه‌پچڕێ"؟
گه‌رچی خۆشه‌ویستی منت گۆڕیه‌وه به یه‌ک ئه‌ڵقه
ڕۆژێک ئه‌بێت ژیانت ڕه‌شکا خوای من و ئاهی ئه‌م عه‌شقه !
کاروان
ئه‌و شیعره هی هاوڕێیه‌کی ئازیزمه به ناوی (کاروان) که له ڕێگای نێت یه‌کترمان ناسیوه.
ڕاستی نه‌مزانی ناونیشانی شیعره‌که‌ی چییه ، هه‌ر بۆیه به‌مشێوه‌یه سه‌ردێره‌که‌م نووسی.