ان شاءالله هه‌مووتان كارتان به‌م بابه‌ته ده‌بێ
له‌وانه‌یه پاش 5ساڵی تر کارم پێی بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
ان شاءالله هه‌مووتان كارتان به‌م بابه‌ته ده‌بێ
له‌وانه‌یه پاش 5ساڵی تر کارم پێی بێت
SAMAN KIRKUKI نووسی:. . . به‌س كۆده‌كانی وه‌ك جاران هه‌بووایه زۆر جوانتر ده‌بوو.
كۆدی چی؟
کۆدی ناوه‌راست دیارنه‌ماوه ،ره‌نگه‌کان نه‌ماون،قه‌باره‌یی نوسین دیارنیه یان خه‌نده‌کان؟
!
- نازانم ژماردنیانم وه‌ك شاهێدیدانێك ده‌كه‌وێته سه‌ر یان نا، كه ده‌ڵێم زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه فریو ده‌خۆن. به‌ڕاستی گه‌لێ زه‌حمه‌ته، هیوادارم بانگخوازان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن.
________
ئه‌مانه چاك بكه:K O S R A T نووسی:چیت بە ناموسی کەسیک کردبێت وات لێ. . .
K O S R A T نووسی:ئەچیتە 30 نایەتە دەرەوه
K O S R A T نووسی:له درگای هەرکەسێک بەیت چاوەڕێبە دڵینابە لە درگات ئەدرێتەوە.
K O S R A T نووسی:کچە ئەحێتە حەمام
.
هه‌موویم چاکرد سوپاس کاپتن من تۆزێک که‌مته‌رخه‌مم له ره‌خنه‌گرتن
ده‌ست خۆش برام زۆر راسته هه‌موو که‌سێک شتێک له دڵی دایه بێ ئه‌وه‌یی که‌سیی به‌رامبه‌ر هه‌ست بکات
ئیکه‌ر کاسیاس .سێرگیۆ ڕامۆس، چابی ئه‌لۆنسۆ به‌باشترین یاریزانی خولی ئیسپانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌ستنیشانکران له‌له‌یان یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوه{[color=سۆر]باشترین گۆڵپارێز :ئیکهرکاسیاس،،،باشترین به‌رگریکار:سێرگیۆ ڕامۆس باشترین: ناوه‌ڕاست: چابی ئه‌لۆنسۆ[/color]
کۆسره‌ت
تایبه‌ت به وایی ئیس ئێم 21
دەستت خۆش بێت کاکە کۆسرەت ،
بە دڵم بوو .
سوپاس دڵت سه‌لامه‌ت بێت
سه‌هه‌ند نووسی:دەستت خۆش بێت کاکە کۆسرەت ،
بە دڵم بوو .
سوپاس دڵت سه‌لامه‌ت بێت
یه‌که‌م جار واژۆکه‌م خوێنده‌وه وام زانی له‌گه‌ل ئه‌وته
ده‌ست خۆش جوان بوو
لۆ هه‌ردووکیان سوپاس
ده‌ستت خۆش كۆسره‌ت نایابه
چاومانی;) produces
سوپاس سامانی برام
چاومانه سامی یوسف یانی سامان
K O S R A T نووسی:SAMAN KIRKUKI نووسی:من بينيم زۆرم پێ ناخۆش بوو زۆر خراپ لێ یان دا به‌هیوای چاك بوونه‌وه‌ی ریالش شایه‌نی بردنه‌وه بوو
میلانیش 3خورد؟؟؟؟؟؟؟به‌داخه‌وه
كۆسره‌ت له‌گه‌ل میلان راهاتووین به‌دۆران
[color=سۆر]له‌ترسی یۆڤی میلان وایی لێهات[/color]
خۆراک دان به ساوا، چ شتێک پێویسته هه‌موو دایکێک بیزانێت؟!
نووسراوه لەلایەن د. رامان سابیر نانه‌که‌لی
چ شتێک پێویسته بیزانیت؟
خشته‌ی خۆراکدان به ساوا له‌وانه‌یه دیاری کراو نه‌بێت. ئالێره باس ده‌کرێت که چی و که‌ی و چۆن خۆراک بدرێت به ساوا.
ئه‌گه‌ر تۆ دایکێکی تازه بیت یا شاره‌زانه‌بیت (منداڵی ترت نه‌بێت) ئه‌وا له‌وانه‌یه پرسیارت هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆراکدان به ساوا. لێره‌دا چی پێویسته بیزانیت ده‌خرێته روو.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان، شیری مه‌مکی دایک نموونه‌یی یه بۆ ساوا. شیردانی مه‌مکی دایک بۆ ساوا سوودی جه‌سته‌یی و سۆزداری له خۆده‌گرێت بۆ هه‌ردوو دایک و ساوا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ری شاره‌زایان ته‌نها شیری مه‌مکی دایک به باش ده‌زانن بۆ ساوا له 6 مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نی ژیان.
هه‌رکامێک ده‌ده‌یت به ساوا (شیری مه‌مک یا قوتوو)، هه‌وڵبده دووربیت له ده‌رخواردنی ئاو و شه‌ربه‌ت بۆ ساوایه‌که‌ت. زوو ده‌رخواردنی ئه‌م جۆره خواردنانه ده‌بێته هۆی سک چوون.
خاڵه‌کانی تر که پێویسته هه‌رده‌م له‌بیرتبێت:
- خۆراک به ساوایه‌که‌ت بده به گوێره‌ی داواکاری؛ زۆربه‌ی زۆری ساوایان شیری مه‌مک ده‌خۆن 8-12 جار له رۆژێکدا- به‌نزیکه‌یی هه‌موو 2-3 کاتژمێرێک. له ماوه‌ی 2-3 مانگی یه‌که‌م، ساوایه‌که‌ت رازیده‌بێت به 6-8 جار له خۆراک خواردن له رۆژێکدا. له کۆتایی دا ساوایه‌که‌ت ده‌که‌وێته نێو خشته‌یه‌کی خۆراک خواردنی دیار و رێک، شیرێکی زۆر زیاتر ده‌خوات له ماوه‌یه‌کی که‌متر. ئه‌گه‌ر تۆ شیری قوتوو ده‌ده‌یت به ساوا پێویسته ژماره‌ی جاره‌کان که‌متر بکه‌یته‌وه چونکه شیری قوتوو له سه‌رخۆتر هه‌رس "هه‌زم" ده‌کرێت.
- ڤیتامین دی باس بکه؛ ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌نها شیری مه‌مکی خۆت ده‌ده‌یت به ساوایه‌که‌ت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ پزیشک قسه بکه له باره‌ی ڤیتامین دی بۆ ساوایه‌که‌ت. شیری مه‌مکی دایک به‌شێوه‌یه‌کی پێویست ڤیتامین دی نابه‌خشێت به ساوا، که گرنگه بۆ مژینی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ که ئه‌وانیش گرنگن بۆ گه‌شه و تووندبوونی ئێسک و ددان. که‌می ڤیتامین دی ساوایه‌که‌ت تووشی نه‌خۆشی ئێسکه نه‌رمه ده‌کات.
- به دوای نیشانه‌کانی خواردن بگه‌ڕی له ساوایه‌که‌ت؛ سه‌یری نیشانه زووه‌کانی بریسییهتی بکه، وه‌ک جووڵانه‌وه و راکشان، مژینی لێو، گریان له کۆتاییدا. هه‌رچه‌ند زووتر خۆراک بده‌یت به ساوایه‌که‌ت ئه‌وه‌نده که‌متر رووبه‌ڕووی گریانی ساوا ده‌بیته‌وه.
- به دڵنیاییه‌وه هه‌موو گریانێک مانای برسییه‌تی ناگه‌یێنێت، هه‌نێک جار ساوا له‌وانه‌یه پێویستی به خاوێن کردنه‌وه‌ی حه‌فازه هه‌بێت..هتد.
- بیزانه که‌ی ساوایه‌که‌ت تێره؛ کاتێک ساوایه‌که‌ت ده‌وه‌ستێت له مژین، یا ده‌می داخست یا رووی وه‌رگێرا له گۆی مه‌مک، ئه‌و کات له‌وانه‌یه تێر بووبێت، یا له‌وانه‌یه پشووێك بدات! هه‌وڵ بده قرپ به ساوایه‌که‌ت بکه‌یته‌وه، یا خوله‌کێک راوه‌سته پێش ئه‌وه‌ی دووباره مه‌مکت یا شیری قوتووی بده‌یته‌وه.
- ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت به راستی تێر بووبێت، ئه‌وکات به تووندی به‌رپه‌چی خواردن ده‌داته‌وه. به گشتی شیردانی مه‌مک ده‌بێته 10 خوله‌ک بخایه‌نێت- هه‌روه‌ها له 20 خوله‌ک زیاتر نه‌بێت- بۆ هه‌ر مه‌مکێک.
- پێشبینی جۆراو جۆری بکه له ساوایه‌که‌ت؛ ساوایه‌که‌ت له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کی پێویست هه‌موو جارێک هه‌مان بڕ نه‌خوات.
- باوه‌ڕت هه‌بێت به غه‌ریزه‌ی خۆت و ساوایه‌که‌ت؛ زۆری دایکان له خه‌می ئه‌وه دان که ساوایه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی پێویست ناخوات. به‌ڵام ساوا خۆی ده‌زانێت که چه‌ندی پێویسته بیخوات. زۆر پشت مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن و چه‌ند و چه‌نده جار ده‌خوات. له جیاتی ئه‌مه سه‌یری باری ساوایه‌که‌ت بکه له نێوان شیردانهکان، سه‌یری هۆشیاری و پێست و کێش زیاد بوون بکه" 4-7 ئۆنس" له هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک له مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نیدا.
- نیشانه‌کانی که‌م خواردن بزانه؛ ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت کێشی به رێکی زیادی نه‌کرد، یا که‌متر له 6-8 حه‌فازه‌ی ته‌ڕ کرد له رۆژێکدا، یا پیسایی به شێوه‌یه‌کی رێک نه‌کرد، یا هه‌رده‌م خه‌واڵووبوو، یا که‌م حه‌زی له خواردن کرد، له‌وانه‌یه باش نه‌خوات. ئه‌گه‌ر هیچێک له‌م نیشانانه‌ت بینی په‌یوه‌ندی به پزیشکێکی بواری منداڵان بکه.
- زوو زوو ساوایه‌که‌ت بپشکنه؛ به‌رده‌وام له کاتی پێویست سه‌ردانی پزیشک بکه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشک ئاگاداری گه‌شه‌ی ساوایه‌که‌ت بێت.
هه‌ر ژه‌مه خواردنێک به کاتی په‌یوه‌ندی (علاقة) دابنێ له‌گه‌ڵ ساوایه‌که‌ت؛ بۆ ساوا خواردن کاتی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، گه‌شه و گه‌وره‌بوونی ساوا به‌شێکی به‌نده له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌هێزه‌ی له کاتی خۆراک خواردن دروستی ده‌کات. ساوایه‌که‌ت له نزیک خۆت هه‌ڵگره له هه‌ر ژه‌مه خواردنێک، سه‌یری چاوه‌کانی بکه، به زمانێکی نه‌رم و ئارام قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌به‌ی شیری قوتوو به‌کار ده‌هێنیت، نه‌که‌ی ده‌به‌که جێگیربکه‌یت به شتێک (بالیف) له ده‌می ساوایه‌که‌ت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری خنکان و کلۆر بوونی ددان، هه‌روه‌ها ساوایه‌که‌ت ده‌رفه‌تی دروست کردنی باوه‌ڕ و دڵنیایی به تۆ له ده‌ست ده‌دات.
ده‌م وشکی هۆکاره‌کانی چین؟؟
نووسراوه لەلایەن د. رامان سابیر نانه‌که‌لی
ده‌م وشکی بارێکی باوه، رۆژانه لێره و له‌وێ خه‌ڵکی پرسیار ده‌که‌ن له‌باره‌ی؛ دکتۆر گیان ده‌مم زۆر وشکه! هۆکاره‌که‌ی چییه؟! هه‌ریه‌ک له ئێمه جار و بار رووبه‌ڕووی ده‌م وشکی ده‌بێته‌وه جا ئایا له‌به‌ر وشکی که‌ش و هه‌وا یا که‌م ئاو خوارده‌وه و وشکبوونه‌وه‌ی له‌شه یا ترسێک و دڵه‌ڕاوکێییه‌کی له‌ناکاوه، ئه‌مان هۆکاری کاتی ده‌م وشکین و جێگای ترس نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته تیشکی ده‌خه‌ینه سه‌ر بریتییه له ده‌م وشکی درێژخایه‌ن "به‌رده‌وام". ده‌م وشکی ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وام هه‌ستی پێبکرێت جگه له‌وه‌ی بارێکی بێزارکه‌ر و ناخۆشه ئه‌وا بارێکه بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌کانیش خراپه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تام و چێژوه‌رگرتن له خۆراک. له ئه‌نجامی که‌می لیکاوهوه جا بۆ هه‌رهۆکارێک بێت کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ددانه‌کان. لیکاوه رێگا ده‌گرێت له کلۆربوونی ددانه‌کان و گه‌شه‌ی به‌کتریا و هه‌روه‌ها لابردنی ته‌نۆلکه‌ی خۆراک له نێو ددانه‌کان، جگه له‌وه‌ش لیکاو یارمه‌تی وه‌رگرتنی تام و جێژ ده‌دات له خۆراک و خۆراک نه‌رم ده‌کاته‌وه و ئاسان قووت ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی له‌ناو لیکاو هه‌ن یارمه‌تی هه‌رسکردنی خۆراک ده‌ده‌ن.
هۆکاره‌کانی؛
هه‌رچه‌نده هه‌ستکردن به ده‌م وشکی جاروبار وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا جێگایی مه‌ترسی نییه و هۆکاره‌کانیشی کاتین، به‌ڵام ده‌م وشکی به‌رده‌وام زۆرێک له هۆکاری هه‌یه، له‌وانه:
- ده‌رمان؛ ده‌یان ده‌رمان هه‌ن ده‌بنه هۆی وشکبوونی ده‌م و که‌م بوونه‌وه‌ی لیکاو، له‌وانه؛ ده‌رمانی خۆمۆکی و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ستیاری و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و سکچوون و خاوکه‌ره‌وه‌ی ماسولکه‌کان، و کۆنتڕۆلی میز و نه‌خۆشی پارکینسۆن.
- به‌ساڵاچوون؛ هه‌رچه‌نده به‌ساڵاچوون خۆی له‌خۆیدا هۆکارێکی ده‌م وشکی نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ساڵاچووان زۆر ده‌رمان به‌کارده‌هێنن بۆیه له ئه‌گه‌ری رووبهڕووبوونهن به ده‌م وشکی.
- چاره‌سه‌ری کیمیاوی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سروشت و رێژه‌ی دروست کردنی لیکاو.
- دوای نه‌شته‌رگه‌ری مل و سه‌ر که ببێته هۆی بریندارکردنی ده‌ماره‌کان.
- جگه‌ره‌کێشان.
- چه‌ندان باری تری جۆراو جۆر..
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
هه‌ستکردن به ده‌م وشکی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و به به‌رده‌وامی، ئه‌وا پێویست به سه‌ردان کردنی پزیشک ده‌کات.
چاره‌سه‌ری خۆبه‌خۆیی بۆ ده‌م وشکی
کاتێک ناتواندرێت هۆکاری ده‌م وشکی دیاربکرێت یا ناتواندرێت چاره‌سه‌ربکرێت! ئه‌وا ده‌توانرێت به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه ده‌م وشکی که‌م بکرێته‌وه؛
- جووینی بنێشتی بێ شه‌کر
- که‌م کردنه‌وه‌ی کافاین له خواردن و خواردنه‌وه
- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی شیرنه‌مه‌نی
- فلچهکردنی ددانه‌کان به مه‌عجوونی فلۆراید
- وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان
- راوێژی کردن به پزیشک له کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمان
ڕۆژێک کوڕێک تەلەفوون بۆ خۆشەویستە تازەکەی ئەکات
پێی ئەڵیت بۆ ناییی بۆ ماڵمان یەک ببینین کەسی لێ نیە زۆرت بیر ئەکەم
کچەش ئەڵی نا ناکرێت چی بە دایکم بڵێم ؟بڵێم ئەچم بٶ کوێی؟
کورەکە ئەڵی بڵی مەلەوانگەیەک کراوەتەوە بۆ ئافرەتان لەگەڵ هاوڕێیکانم ئەڕۆم بۆ ئەوی
کچەش ئەڵی باش
لەگەڵ کورەکە دائەنیشێت لە ماڵی کورەکە،،ئەڵی درەنگە ئەرۆمەوە
کورەکە ئەڵێی برۆ بۆ حەمام لێرە،تۆ لای دایکت ووتوتە ئەچم بۆ مەلەوانگە
ئەبێ ئیستە قژت تەربێت تا باوەرکات
ئەویش ئەڵی باشە،،
کچە ئەچێتە حەمام کورەکە تەلەفون بۆ هاوڕێیکانی ئەکا
هەرجارەو کەسێکیان ئەچن بۆ لای کچەکە
دوایین کوڕ کە ئەڕوات ..ناگەڕیتەوە نزیکەی 20 دەقە نایەتە دەرەوە پاش 30نایەتە دەرەوە40دەقە-50-سەعاتێک..دوو
دوای دوو سەعات و نیو
لە ده‌رگای حەمامەکە ئەدەن ناکڕێتەوە بۆیە ده‌رگاکە ئەکەنەوەو ئەبینن
هەردوکیان مردون حەمامەکە خوێناوی بوە و لەسەر دیواری حەمامەکە نوسراوە
نا پیاو خوشکم بوو
بۆیە گالتە بە شەرەف و ناموسی کەس مەکە ئەگەر پێت خۆش نیە گالتە بە شەرەفو ناموست بکرێت
ئەوەش بزانن لە ده‌رگای هەرکەسێک بەیت چاوەڕێبە دڵینابە لە درگات ئەدرێتەوە
ئەو تاوانانە یەکێکن لەو تاوانانەی کە خودای گەورە لەم دونیا بەشێک لە سزاکەیت لێێ وەرئەگرێتەوە ئەوێش چیت بە ناموسی کەسیک کردبێت وات لێدێته‌وه
ماشاءالله، هه‌روه‌ك چۆن لێكدانه‌وه‌م بۆ به‌سودی ئه‌و به‌شه دهكردمینیماڵ (كورتیله چیڕۆك) وابوو. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌واسرێ و به‌خوێندنه‌وه‌ی گه‌یشتووم زۆر به‌سود بوونه. ده‌ستت خۆش مامه كۆسره‌ت.
من پێشتر هیچ کاتێک درکم بهباشێکی وا نهکردبوولهیانه که هه‌بێت زۆر سوپاس کاپتن که فکرت لۆ به‌شێکی واهات من ئێستا زۆرترین کاتم له به‌شی چیرۆکه
زۆۆۆۆۆۆر سوپاس کاپتن
ههههههه ده‌ست خۆش
مامۆستا لایی من یانه وا خۆشتره
مامۆستاعبدالكريمى موده ريس له‌باره‌ى كهراماتهوه ئه‌فه‌رموێ
كه‌رامات حهققهبۆئههلى شه‌ره‌ف
لهئهولياى دين سه‌له‌ف وخه‌له‌ف
(خرق العاده)))))) )())((يان زۆروبێ شومار
سابتهبهشهرع دياره به ئاسار
تهريقهى فيرقه‌ى ئهوليا چاكه
ئهوليا دڵيان به‌حه‌ق رووناكه
وه‌لى عارفه به‌زات وسيفات
وه‌ختى سه‌رف ئهكابهخێروتاعات
تابيعى شه‌رعى شاهى ئه‌نبيا
مانيع لهحوببى ڕهزيلهى دونيا
ئه‌م نيشانهيه زۆر موسه‌له‌مه
كههاومهجليسيان خاترى جه‌مه
هه‌ركه‌سێ به‌شه‌رع ناموافيقه
ئهوهنهك وه‌لى به‌لكوو فاسقه
ميزانمان حهسرهلهسهرشهريعهت
خيلافى ئه‌وه ههرشهڕه و بيدعهت
ڕزگارمان بكات خودا له بيدعهت
سابتمان بكا له‌سه‌ر شه‌ريعه‌ت
بهسيڕڕى قه‌لب ورۆحى ئهوليا
بهفهيزى ئه‌علاى شاهى ئه‌نبيا
بڕژێ به سه‌ريا بارانى ڕه‌حمه‌ت
په‌ى په‌ى به‌ده‌وام هه‌تا قيامه‌ت
سه‌فاى ئه‌و فهيزه بگا به‌دڵمان
حه‌ل بكا بۆمان هه‌موو موشكڵمان
تا به سه‌ر به‌رزى رۆژى قيامه‌ت
بگه‌ين بهليقاى ساغ وسه‌لامه‌ت
من بينيم زۆرم پێ ناخۆش بوو زۆر خراپ لێ یان دا به‌هیوای چاك بوونه‌وه‌ی ریالش شایه‌نی بردنه‌وه بوو
میلانیش 3خورد؟؟؟؟؟؟؟به‌داخه‌وه
بریا یارییه‌كه‌م بینیبا، به‌هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ی.
منیش نه‌مدیت کاپتن له‌به‌ر کاره‌باو وابزانم دوێنێ شه‌ویش کارتی جه‌زیره‌م ئیشتراکی خلاس
( ئەو خراپەی كە پێشكەشی دەكەی، لەگەڵت دەمێنێتەوە... ئەو چاكەیەی پێشكەشی دەكەی، دەگەڕێتەوە بۆلات)
وه‌ك هه‌میشه چیرۆكێكی زۆر به‌مانا و به‌سوود بوو ده‌سته‌كانت خۆش سه‌وسه‌ن خان
پێشبینی هیچ شتێک مەکە.. چونکە ئەگەر هەڵەبیت کەس هەڵەکەت لە بیر ناکات،
ئەگەر ڕاستیش بویت کەس ناوی نابات..،
وه‌لله راستی وتووه ئێستا زۆر باوه
ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ربژیت
ده‌سته‌کانت خۆش به‌هیوام به‌رده‌وامبیت له‌م بابه‌ته جوانانه
mn yaryakam bini peshm naxosh bo waey le hat ba hiwae zoo chak bonawey ......
وه‌لله من یارییه‌که‌م نه‌دیت لایی ئێمه باران بارین و کاره‌با برانه
پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ لە تویتەر ::♡
(#) فارس عوض :: ڕۆناڵدۆ پێویستی بە دوو چاو نیە , پێویستیشی بەوە نیە ھەموو گۆڵەکە ببینێت , نیوەی گۆَڵەکە ببینێت بەسێتی بۆ ئەوەی گۆڵ بکات♡
(#) عصام شوالی :: لەبەر ئەوەی ڕۆناڵدۆیە , لەبەر ئەوەی کوڕی مادێرایە , لەبەر ئەوەی باشترین یاریزانی جیھانە , بۆیە بە چاوێکیشەوە گۆڵی خۆی دەکات♡
(#) درۆگبا :: ڕۆناڵدۆ , تۆ چ کوڕێکی , لەبەینی گێمەکاندا بینین لەدەست دەدا و ھەر ئەشیەوێت بەردەوام بێت , جەنگاوەری یانەکەیەتی , کەسێکی سەیریت ڕۆناڵدۆ♡
(#) فیلاس بواس :: ڕۆناڵدۆ موعجیزەیە , پزیشکەکان داوایان لێکرد بچێتە دەرەوە بەڵام ئەم ڕەتی کردەوە و گۆڵیشی کرد , چ دڵێکت ھەیە ڕۆناڵدۆ ؟♡
(#) فێردیناند :: زۆر باش ڕۆناڵدۆ ئەناسم , بە دۆڕاندن ڕازی نابێت لەبەر ئەوەی کوڕی مان یونایتد بووە و لەبەرئەوەی مۆرینھۆ کردویەتی بە وەحش , ھیوام سەرکەوتنە بۆت تۆ بۆمبیت♡
(#) پیتەر چێک :: گۆڵ بکە ڕۆناڵدۆ , بەیەک چاویشەوە گۆڵی خۆتت کرد , من لە ماڵەکەی خۆمەوە ھەستامە سەرپێ و چەپڵەم بۆ لێدایت♡
(#) دێڤد بێکھام :: کوڕە بچووکەکەم عاشقی ئارسناڵە , بەڵام لە خۆشی‌دا بە ھەموو دەنگی خۆی ھاواری کرد کە تۆ گۆڵەکەت کرد , گرەوم لەگەڵ کرد کە گۆڵت پێ ناکرێت بەڵام گرەوەکەی لێبردمەوە , دڵنیا بوو لەوەی تۆ بە چاوێکیشەوە دەتوانیت گۆڵ بکەیت♡
(#) کلاس ھۆنتلار :: ھەلە مەدرید , ئێوە ھێرشبەرەکەتان وەحشە , بێگومان باشترین یاریزانی جیھانە♡
(#) ئۆزیل :: ڕۆناڵدۆ لە ژوری خۆگۆڕین بینینی لەدەستدا , یاریەکەمان زۆر قورس بوو , بەڵام ڕۆناڵدۆ ھانی داین بۆ بردنەوە♡
ڕێزگرتنی ئیسلام له ئافره‌ت
باوکی موحه‌ممه‌د
بابه‌تی ئافره‌ت له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه بابه‌تێكی فره‌لایه‌ن و ههمهڕووه. ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و زۆر گرنگ بكه‌م ئه‌ویش: نه له ئایینهكهمانداو نه له كۆمه‌ڵگای موسڵماندا هیچ دیارده‌یه‌كی و جیاكاری و هه‌ڵاواردن نییه له نێوان ژن و پیاودا به هیچ شێوه‌یه‌ك.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ ڕۆژنامه‌و زنجیره‌ی ته‌له‌فزێونی و ڕێكخراوی ئافره‌تانه پێی هه‌ڵده‌ستن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو په‌یوه‌ندییه‌كی دژ به یه‌ك و سه‌نگه‌ر له یه‌ك گرتنه، جیاوازی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زییه له نێوان ژن و پیاودا، ئه‌وه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری بوه‌ستین و له سنووری خۆی بیوه‌ستێنین و نه‌هێڵین زه‌هری دژایه‌تی و دووبه‌ره‌كی و ڕق لێبونه‌وه‌و هه‌ڵاواردن بخه‌نه نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌ی ژیانه‌وه.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی موسڵماندا –نهخوازهڵان له ئایینه‌كه‌ماندا- نییه كه پیاو دژی ژن بێت، یان ژن دژی پیاو بێت، به‌ڵكوو هه‌ردوكیان خۆشه‌ویست و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها له رۆژئاواوه هاتۆته ناومان و ده‌رهاویشته‌ی بیر‌و تێڕوانینی ڕۆژئاوایه بۆ ژیان و ململانێی چینه‌كان به تایبه‌ت نێوانی ژن و پیاو، هه‌ر ئه‌وانن كه له جیاكاری و هه‌ڵاواردنێكی ته‌واوو به‌ریندا ئه‌ژین له نێوان چینی ئورستوقراتی ده‌وڵه‌مه‌ند و كرێكار‌و ڕه‌نجده‌ری هه‌ژاردا، له دژایه‌تییه‌كی توندا ده‌ژین له نێوان ئافره‌ت وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌و پیاو وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی زاڵ و چه‌وسێنه‌ر، وه له نێوان گهلانێكدا ده‌یانه‌وێت زاڵ بن به‌سه‌ر گه‌لانێكی تردا.. ژیارێك ئه‌وی تر لوش بدات و له ڕه‌گ ده‌ریبێنێت، له نێوان خاوه‌ن پیشه‌كاندا كه هه‌میشه ململانێیانه به هه‌چ ڕێگه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه به ده‌ستی بێنن، له نێوان شه‌ریكات و ده‌مه‌زراوه ماددیه‌كان و گه‌ل و خه‌ڵكی بێ چاره‌دا.
كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوان په‌رت و پارچه پارچه بوون بۆ چه‌نده‌ها كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و سهندیكاو شتانی له‌م جۆره... قوتابیان دژی به‌ڕێوابه‌رایه‌تی خوێندن و زانكۆ، كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایان دژ به قوتابی و جاری واشه دژ به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ، كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی گه‌ل دژی ده‌سه‌ڵات، پارتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات دژ به گه‌ل... كۆڕی ئافره‌تان دژ به پیاوان و پیاوان دژ به ئافره‌تان، ئیتر به‌م جۆره هه‌ركه‌س پاڵ نه‌دات به یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵ و پارت و نهقابانهوه مافی ده‌خورێت و ناتوانێت به‌رگری له خۆی بكات.
ئه‌م شتانه به‌م جۆره كه له ڕۆژئاوادا ده‌یبینین له ئایین و كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا نییه، ئێمه به‌و شێوه‌ی ڕۆژئاوا ههڵنهوهشاوین و ئاوه‌ها په‌رته‌وازه نه‌بوین، ان شا‌ء الله هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ش نابین هه‌رچه‌ند هه‌وادارانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌وانه‌ی به شیر‌و بیرۆهۆشی ئه‌وان گۆش كراون له‌به‌رده‌م لافاوی بیری ئیلحادو به‌ره‌ڵای ئه‌واندا ڕووخاون ڕه‌واجی پێ بده‌ن و بیانه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن.
له ئیسلامدا ڕێگه نه‌دراوه به‌وه‌ی كه ئافره‌ت سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و ململانێ له دژی پیاو بگرێت و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوار ئه‌كات و سنگ ده‌رئه‌په‌ڕێنێ هێمن و له‌سه‌ر خۆ بیر بكاته‌وه ده‌زانێت كه دژی كێ به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌كوتێ: یان برایه‌تی یان مێردهكهیتی یان باوكیه‌تی یان خزم و كه‌س و كاریه‌تی... كه‌سی تر له خێزانه‌كه‌ی له‌مانه ده‌رناچێت، كه‌واته بێ گومان ئه‌م كاره به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی خێزان و دژایه‌تیكردنی هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ی ده‌بات.
گومان له‌وه نییه كه زوڵم و سته‌م له هه‌ركه‌سێكه‌وه بكرێت تاوانێكی گه‌وره‌یه، هیچ كاتێك ئایینه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سته‌مدا نه‌بووه، به‌ڵكوو هیچ شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌یه‌كی تر نییه به ئه‌ندازه‌ی ئیسلام دژی سته‌مكاری وه‌ستابێت، له كاتێكدا ڕه‌وا نه‌بێت بۆ موسڵمان سته‌م له كافرێكیش بكات كه پێچه‌وانه‌یه‌تی له بیروباوه‌ڕیدا، چۆن به ڕه‌وای ده‌بینێت سته‌م و ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر هاوسه‌ری یان خوشكی یان دایكی...
بۆیه ئافره‌ت له ئیسلامدا له هه‌موو شتێكی تر لای پیاو به‌ڕێزترو قه‌دری زیاتره، مێرد كه‌سی تر له خێزانی به نزیكترو خۆشهوستر له خۆی نابینێ، باوك كه‌سی تر وه‌ك مندال و جگه‌ر گۆشه‌كانی خۆی خۆش ناوێت، برا ئاماده‌یه ژیانی خۆی له سه‌ر خوشكه‌كه‌ی دابنێت و هه‌رگیز ئاماده نییه كه‌س له گولێكی كاڵ زیاتری پێ بڵێت، وه هه‌روه‌ها.. ده‌ی كه‌واته ئه‌م هه‌رایه بۆچی و ئه‌م دژایه‌تیكردنی ژن و مێرده له پای چی، كه‌ی ڕه‌وایه له ماڵێكدا پیاوه‌كه سه‌ر به ڕێكخراوێكی پیاوان بێت و هه‌میشه دژ به ژنه‌كه‌ی بخوێنێت و به چاوی گومانه‌وه سه‌یری بكات و ژنه‌ش سه‌ر به ڕێكخراوێكی ژنان بێت و پیاوه‌كه‌ی وه‌ك ڕێگرو داپڵۆسێنه‌ر سه‌یر بكات و هه‌میشه ئاواته‌خواز بێت غیره‌ت بكات و به گوێی نه‌كات و ململانێی له‌گه‌ڵدا بكات!
خۆ ئه‌گه‌ر هات و كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد دوای هه‌وڵی چاره‌سه‌رو گرتنه به‌ری رێگای دروست بنبه‌ست و بێ چاره‌سه‌ر مایه‌وه ، ئه‌وه ده‌رگای جیابونه‌وه‌و لێكترازان ئه‌وكاته ده‌كرێته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و دروست له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، یان هه‌ر سته‌م و مافخواردنێك له مێرده‌كه‌ی یان باوكی یان برای یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وته سه‌ر ئافره‌ته‌كه، ئه‌و كات ده‌رگای دادگا‌و قه‌زاوه‌ت ده‌گرێته به‌رو سكاڵای خۆی تۆمار ده‌كات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه مافی شه‌رعی و ڕه‌وای خۆی ده‌سێنێت.
دروست نییه بۆ ئافره‌تی موسڵمان و له ناو كۆمه‌ڵگای موسڵماندا (جگه له حاڵه‌تی دادگا‌و قه‌زاوه‌ت) بڕواته ده‌رێ و له شوێنانی دیكه ده‌ست پان بكاته‌وه‌و داوای پێویستییه‌كانی خۆی بكات، گومان له‌وه‌دا نییه له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا هه‌ڵه‌و ناڕێكی و تاوان و سه‌رپێچیكردن هه‌یه‌و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا به ئێش و ئازاره، به‌ڵام به هیچ جۆرێك له كۆمه‌ڵگای موسڵماندا ڕێگه نادرێت ئیهانه‌و بێڕێزی به ئافره‌ت بكرێت، ئافره‌ت هیچ ڕێز‌و حورمه‌تێكی ته‌واوی نییه ته‌نها له لای ئیسلام و كۆمه‌ڵی موسڵماناندا نه‌بێت، ئه‌بینیت له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت ڕێز‌و ئیحتیرامی ئافره‌تان له‌به‌ر چاوه، كابرا به‌یانی تا ئێوه كار ده‌كات و ڕه‌نج ده‌كێشێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له خێزان و منداڵه‌كانیدا سه‌رفی ده‌كات و به ئه‌رك و فه‌رمانی خۆشی ده‌زانێت، كاتێكیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ماڵ و دایكی منداڵه‌كان به زه‌رده‌خه‌نه‌و دڵێكی خۆشه‌وه به‌خێر هاتنی ده‌كات هه‌موو ماندوبوونه‌كه‌ی له ده‌رگاوه توڕ ده‌دات، شۆفێری هاتوچۆ كاتێك ده‌بینێ ئۆتۆمبیلێك خێزانێكی تێدایه‌و ئافره‌تی له‌گه‌ڵه ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌كات، له ناو پاس و شوێنه گشتییه‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و حورمه‌ت بۆ ئافره‌تان ده‌نوێنرێت، ئافره‌تێك پێویستی به یارمه‌تییه‌ك هه‌یه خێرا چه‌ند كه‌سێك ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕن و كاره‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، زۆرێكی تریش له‌م ڕوانگانه كه ڕۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له ڕووی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا به چاوێكی زۆر سه‌نگین و ڕێزه‌وه تێی ده‌ڕوانرێت و هیچ مانایه‌كی بێڕێزی و زرۆلێكردن و مافخواردن له فه‌رهه‌نگی مرۆڤی موسڵماندا نییه بۆ ئافره‌تان، به‌ڵكوو ده‌ڵێم: هیچ خێزانێك نییه به ئه‌ندازه‌ی خێزانی كه‌سێكی پابه‌ند بوو به ئیسلامه‌وه به‌خته‌وه‌رو ئاسوده بێت، پیاوه به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆییه‌وه كار ده‌كات و خێزانه‌كه‌ش به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆییه‌وه ماڵ به ڕێوه ده‌بات، جگه له ورده كێشه‌و گرفتی ئاسایی كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه له نێوانیان و هه‌ریه‌كه‌یان خۆی ناكات به نهقابهیهكداو دژی ئه‌وی تر سه‌نگه‌ر بگرێت، به‌ڵكوو هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر پێك دێنن و نه‌وه‌یه‌كی راستگۆ‌و ده‌ستپاك و خواناس پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ده‌فه‌رموێت: (باشترینتان ئه‌وه‌یه كه بۆ ماڵ و منداڵی باش بێت، منیش باشترین كهسێكتانم كه بۆ كه‌س و ماڵی خۆم باشم).
جا ئێمه كه ئه‌م ڕێزه ده‌ده‌ینه ئافره‌ت و ئه‌و پله‌یه‌ی بۆ داده‌نێین، به فه‌رمانی ئایینهكهمانهو شه‌ریعه‌ته پیرۆزه‌كه‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستۆته سه‌رشانمان، تاكو خێزانێكی تۆكمه‌و پته‌وو یه‌كگرتوو بێت و هه‌رگیز ڕهشابهی ڕه‌شی دوژمنانی له بنی نه‌هێنێت، ئا به‌م شێوه‌یه خێزان له ئیسلامدا هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی پته‌وو لێك نهترازهوه، كه‌چی ئه‌مانه دێن و لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه به‌م جۆره داواكارییانه ده‌یانه‌وێت ئافره‌تی موسڵمانیش وه‌ك ئافره‌تانی ڕۆژئاوا له ماڵ بكه‌نه ده‌رێ و به‌ردی بناغه‌ی خێزان بڕوخێنن و له ناوی به‌رن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جه‌نگی خاچپه‌رستان و بانگه‌شه‌ی ڕزگاركردنی ئافره‌تان.
K O S R A T نووسی:تائێستا سه‌یری خولی ئینگلیزیم نه‌کردووه به‌س به‌فێڵ یارییهکهیی تری دۆڕاندبوو چێڵسی
Ke fele la ke krd?
مانێؤ كآپتن به‌س چێڵسی تۆڵه‌یی لێکرده‌وه
سوپاس چاویی من سامان و کاپتن و سه‌هه‌ند دڵن
کاپین چاوه‌رێبه ده‌بێته ڕاستی
K O S R A T نووسی:سامان ده‌نا من گوێم لێبووه که به‌ته‌مایی بیقهومێنی ئه‌وشه‌وه له‌چاتی یانه وتم پیرۆزباییت لێبکه‌م ههههههه
كۆسره‌ت هههههههه ده‌زانم كێ پێتی ووت سوعبه‌ت ده‌كات برام
هههههههههه
من پێم باشه له‌جیات به‌شی مانگی ره‌مه‌زان به‌شی ته‌ندروستی بکرێته‌وه چونکه له‌هه‌موو سایت و مه‌کۆیه‌ک به‌شی ته‌ندروستی هه‌یه به‌س یانه‌که‌مان نیه‌تی
jnhbhv
ئه‌م نوسینه یانی چ کاپتن؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سه‌هه‌ند نووسی:منيش پيم باشه ، إن شاءالله كاتى نزيك بوونه وه ى
مانگى ره مه زان ده يكه نه وه.دةنگ زؤرينه بيت يان چاوةريى ئةوانيتريش بكةين
کهیفاته کاپتن وابزانم ئه‌وانیی تریش پێیان باشه
چیبکه‌ین وه‌لله ژیان ئاوا گۆراوه حیجاب که‌مبۆته‌وه له‌کوردستان به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه له‌ئه‌وروپا له‌زیادبوونه ده‌توانم بڵێم له عه‌ره‌بستانیش وه‌ک ڕیکلام وایه لایی زۆرییان به‌داخه‌وه
ده‌ست خۆش خوشکم چیرۆکه‌که نوێبوو به‌لامه‌وه
چیبکه‌ین وه‌لله ژیان ئاوا گۆراوه حیجاب که‌مبۆته‌وه له‌کوردستان به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه له‌ئه‌وروپا له‌زیادبوونه ده‌توانم بڵێم له عه‌ره‌بستانیش وه‌ک ڕیکلام وایه لایی زۆرییان به‌داخه‌وه
ده‌ست خۆش خوشکم چیرۆکه‌که نوێبوو به‌لامه‌وه
سامان ده‌نا من گوێم لێبووه که به‌ته‌مایی بیقهومێنی ئه‌وشه‌وه له‌چاتی یانه وتم پیرۆزباییت لێبکه‌م ههههههه
K O S R A T نووسی:ئۆکه‌یی
- ئۆكه‌ی تۆ، واته تێكه‌ڵ بكرێن؟
به‌دڵنییاوه باتێکه‌ڵ بکرێت
خێزانه‌که‌ت
ده‌نگی ئیسلام
خێزانه‌که‌ت هه‌ڵگری منداڵه‌کانت وشوانی ماڵ و سامانه‌کانت و پارێزه‌ری نهێنییه‌کانته..
تۆش باڵی میهره‌بانی بۆ واڵا بکه و هه‌میشه ڕووخۆشی بنوێنه له‌ڕووی، چونکه زه‌رده‌خه‌نه دروونه‌کان ده‌ژێنێته‌وه و ژه‌نگی دڵه‌کان لاده‌بات.. پیاهه‌ڵدانیش له‌سه‌ر جلوبه‌رگ و خواردن و ڕازاوه‌ییان دڵه‌کانیان ڕاده‌کێشیت و دیارییش کلیلی نێوان هه‌ردووکتانه و خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی ڕاده‌گه‌یه‌نێت..
ساده‌یی له‌گه‌ڵی و وازهێنان له شاراوه‌یی و لووتبه‌رزی له سیمای ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌رییه.. گه‌وره‌مان عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب ده‌فه‌رموێت"ينبغي للرجل أن يكون في أهله كالصبي ـ أي في الأنس والسهولة ـ فإن كان في القوم كان رجلاً". واته/ پێویسته پیاو له‌ناو ماڵ و منداڵی خۆیدا وه‌ک منداڵ وابێت- به‌مانای ساده‌یی و ئارامیی- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو خه‌ڵكیدا بوو ئه‌وا با پیاوه‌تی خۆی ده‌رخات.
مێردێکی سه‌ر ڕاست و ڕێک به له‌ژیانتدا له‌گه‌ڵی، ئه‌و به‌پشتی خوا ڕاگیرتر ده‌بێت.. چاوه‌کانت نه‌چێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆت حه‌ڵاڵ نین، چونکه تاوان و سه‌رپێچی مایه‌ی نه‌گبه‌تی ژیانی خێزانییه.. سه‌یرکردنی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان- ته‌ماشای دیمه‌نه ناڕه‌واکان- جوانی خێزانه‌که‌ت له‌به‌رچاو ناشرین ده‌کات و ئه‌ویش قه‌در و به‌های تۆی له‌لا که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وکات دڵه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه له‌یه‌کتر و خۆشه‌ویستی که‌م ده‌کات و ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئیتر ناکۆکی سه‌رهه‌ڵده‌دات و ڕه‌نگه ڕزگاربوون و کۆتایی پێهێنان لێی ئه‌سته‌م بێت..
بۆ خێزانه‌که‌ت وه‌ها به که تۆ حه‌ز ده‌که‌ی ئه‌ویش به‌و جۆره بێت به‌رامبه‌رت له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان، چونکه ئه‌ویش ئه‌وه حه‌ز ده‌کات له تۆ که تۆش داوای ده‌که‌ی له‌و.. گه‌وره‌مان ئیبن عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت"إني أحب أن أتزين للمرأة كما أحب أن تتزين لي". واته/ من پێم خۆشه خۆم بۆ خێزانم بڕازێنمه‌وه هه‌روه‌ک چؤن پێم خۆشه که ئه‌و خۆیم بۆ بڕازێنێته‌وه.
گوێبیستی ڕه‌خنه‌ی خێزانه‌که‌ت به به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانی و ڕوو به‌خه‌نده‌وه.. له به‌رزی نه‌فسیشه که پیاو هیچ له ماڵ و سامانی تایبه‌تی خێزانه‌که‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرێت مه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی، چونکه سامانه‌که‌ی خۆی خاوه‌نێتی و هیچ مافێکی تؤی به‌سه‌ره‌وه نییه.. به‌چاکی خه‌رجیی بۆ ئه‌نجام بده(النفقة) و ڕه‌زیلی له‌سه‌ر مه‌که..
خێزانت پێی خۆشه له‌هه‌موو کاروباری خۆی گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بکات، بۆیه باش گۆی بۆ ڕاگره چونکه ئه‌وه له ته‌واوی ئه‌ده‌به.. وا مه‌گه‌ڕێوه ماڵه‌که‌ت ده‌موچاو بێ تاقه‌ت و ڕووگرژ، منداڵه‌کانت پێویستییان به سۆز و نزیکیی و زمانشیرینی تۆیه.. نه‌رم به له‌گه‌ڵیان و باوکایه‌تی خۆتیان نیشان بده و لێیانگه‌ڕێ با دڵخۆش بن به ئاڕاسته‌کردنی تۆ بۆیان و با فێر بن لێته‌وه هه‌موو شتێکی باش.. پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) کاتێک کچی خۆی(فاتیمه)ی ده‌بینی پێی ده‌ووت: به‌خێر بێی ئه‌ی کچی خۆم و پاشان له‌لای ڕاست یان چه‌پی خۆی دایدهنیشان.
به‌سۆزیی و نه‌رمونیانی له ته‌واوی پیاوهتییه، به‌ڕاء ده‌فه‌رموێت که جارێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر-خوا لێیان ڕازی بێت- چوومه ماڵی، دیتم که کچه‌که‌ی عائیشه ڕاکشاوه و تایه‌کی توندی هه‌یه، ئه‌و ده‌فه‌رموێت که بینم ئه‌بوبه‌کر ڕوومه‌تی کچه‌که‌ی ماچ کرد وپێی وت: ئێستا چؤنه ئه‌ی کچۆڵه‌که‌م؟
هه‌ستان به‌ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ماڵ له ڕه‌وشتی وه‌فادارانه، پرسیارکرا له عائیشه- خوا لێی ڕازی بێت- که ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕه‌فتاری چۆن بوو له‌ماڵه‌وه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) مرۆڤێک بوو وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی تر، جلی خۆی ده‌دوورییه‌وه، مه‌ڕی ده‌دۆشی، خۆی خزمه‌تی خۆی ده‌کرد..
ماڵ خه‌رجکردنیش به‌سه‌ر ماڵ و منداڵدا له‌باشترینی خێره‌کانه..، مانه‌وه و کات به‌سه‌ر بردنیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانت سته‌مت پێ نه‌کات له‌دانیشتن و کات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵت.. خێزانه‌که‌شت بیر مه‌هێنه‌وه به عه‌یب و هه‌ڵه‌یه‌ک که له‌تۆوه ده‌ستی پێکردووه و توانجیشی لێ مه‌ده به باسکردنی هه‌ڵه و که‌موکورتییه‌کانی.. گرفت و کێشه‌کانی نێوانیشتان بشارنه‌وه له منداڵه‌کان چونکه له‌ده‌رخستنی زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یان هه‌روه‌ها ڕێزیگرتنی دایک و باوکه‌که..
تووڕه‌ییش سه‌رچاوه‌ی بوغز و دووبه‌ره‌کی وڕقوقینه.. ئه‌وه‌ش که له‌نێوانی تۆ و خێزانه‌که‌تدا هه‌یه زۆر به‌نرختره له‌تێکدانی به ساتێک لهتووڕيی.. بێده‌نگبوون به‌سه‌ر تووڕه‌ییدا زاڵ بکه و لێبوورده‌ییش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌کان نزیکتره له ژیریی و لهخواترسانیشهوه(التقوی).
- په‌یامه‌كه‌ت سێ جار دووباره ببویه‌وه
برام تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌م شێوه‌یه بكه: كه په‌یامیك ده‌نووسی كلیكی ناردن ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه هات ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه داخه‌و دووباره وه‌ره‌وه ناو یانه، به‌م شێوه‌یه ده‌بینی په‌یامه‌كه‌ت یه‌ك جار گه‌یشتووه.- سه‌باره‌ت به به‌ش، جارێ با ته‌نیا له بیری ئه‌وه بین به‌شه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌وسا ان شاءالله بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه چ به‌شێكی پێویست زیاد بكه‌ین.
- ئێستا ڕاتان سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه بنووسن.
ئۆکه‌یی
من پێم باشه له‌جیات به‌شی مانگی ره‌مه‌زان به‌شی ته‌ندروستی بکرێته‌وه چونکه له‌هه‌موو سایت و مه‌کۆیه‌ک به‌شی ته‌ندروستی هه‌یه به‌س یانه‌که‌مان نیه‌تی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K O S R A T
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]