127

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]رۆژێك له‌ رۆژان پیاوێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێك به‌وردی چاودێری په‌پوله‌یه‌كی بچووكی كرد، كه‌ ده‌یویست له‌ قۆزاخه‌كه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، زۆر هه‌وڵی ده‌داو تێده‌كۆشا هه‌تا بتوانێ له‌ كونێكی بچوكی قۆزاخه‌كه‌ی خۆی ده‌رباز بكات‌و بێته‌ قۆناغێكی تری نوێی ژیانی... له‌ ناكاودا له‌ جوڵه‌ كه‌وت‌و وه‌ستا، وه‌ك بڵێی توانای نییه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ بڕینی قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كان، پیاوه‌كه‌ وا گومانی برد كه‌ په‌پووله‌كه‌ هه‌موو توانای خۆی به‌كار هێناوه‌‌و ناتوانێ هه‌ستێ به‌و كاره‌، پاشان په‌پووله‌كه‌ به‌ ته‌واوی وه‌ستا له‌ هه‌وڵدان، بۆیه‌ پیاوه‌كه‌ هه‌ست‌و سۆزی بۆی جوڵاو به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه‌، هه‌ستا به‌ بڕینی قۆزاخه‌ی په‌پوله‌كه‌ به‌ مه‌قه‌ستێكی بچووك وه‌ك یارمه‌تیدانێك بۆ په‌پوله‌ بچكۆله‌كه‌!
له‌و كاته‌دا په‌پوله‌كه‌ زۆر به‌ ئاسانی كه‌وته‌ خواره‌وه‌‌و له‌ قۆزاخه‌كه‌ی هاته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌ له‌ شێكی لاواز‌و بێ هێز‌و باڵه‌كانی سست‌و نه‌كراوه‌ بوون.
پیاوه‌كه‌ به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرد پێی وابوو كه‌ باڵه‌كانی ده‌كرێنه‌وه‌‌و گه‌وره‌ ده‌بن‌و له‌شی لاوازی به‌هێز ده‌بێت‌و پاشان ده‌توانێ بفڕێت.
به‌ڵام هیچ له‌وانه‌ رووی نه‌دا، په‌پووله‌كه‌ به‌ درێژایی ژیانی به‌ لاوازی‌و بێ هێزی‌و باڵه‌ سست‌و بێ تواناكانی كه‌ نه‌یده‌توانی بفڕێت مایه‌وه‌‌و به‌سه‌ربرد.
سۆز‌و به‌زه‌یی پیاوه‌كه‌ بۆ په‌پووله‌كه‌ چیكرد؟ چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ری؟
ئه‌و نه‌یده‌زانی توانای خوای گه‌وره‌‌و سۆز‌و به‌زه‌یی بۆ په‌پوله‌كه‌ له‌وه‌دا بوو كه‌ ئه‌و په‌پوله‌یه‌ چاوه‌ڕێی بكات‌و ئارام بگرێت‌و به‌ هه‌وڵی خۆی ئه‌و قۆزاخه‌یه‌ بدڕێت‌و بێته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا شله‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌گاته‌ باڵه‌كانی‌و به‌هێزیان ده‌كات‌و پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی یارمه‌تی فڕینی ده‌دات!!
له‌م به‌سه‌رهاته‌وه‌ بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ ژیانماندا هه‌ندێجار پێویست ده‌كات له‌ دژی سه‌ختی‌و دژوارییه‌كانی ژیان بجه‌نگێین‌و له‌سه‌نگه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا بین‌و ئه‌و رێگر‌و ناخۆشییانه‌ بكه‌ینه‌ هۆكارێك بۆ زیاتر پێشه‌وه‌ چوون‌و سه‌ركه‌وتن نه‌ك ده‌سه‌وسان‌و خۆدان به‌ده‌سته‌وه‌، تا بتوانین قۆناغه‌كانی ژیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ببڕین‌و ئاسووده‌‌و به‌خته‌وه‌ر بین. ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌موو ده‌مێك ژیانێكی بێ كێشه‌‌و ئارام‌و بێ گیروگرفت‌و ئاسانی پێبه‌خشین، ئه‌وا به‌ده‌سته‌وسانی ده‌مێنینه‌وه‌‌و ناتوانین به‌ره‌نگاری نه‌هامه‌تی‌و ناخۆشییه‌كانی ژیان ببینه‌وه‌... هه‌روه‌ك چۆن په‌پوله‌كه‌ نه‌یتوانی بتوانێت بگاته‌ مه‌به‌ستی خۆی‌و بفڕێت..!!
داوای هێزم كرد.... خوای گه‌وره‌ نه‌هامه‌تی پێبه‌خشیم تا به‌هێزتر بم.
داوای ژیریم كرد.... خوای گه‌وره‌ كێشه‌ی پێبه‌خشیم تا بتوانم چاره‌سه‌ریان بكه‌م.
داوای سه‌ركه‌وتنم كرد.... خوای گه‌وره‌ عه‌قڵ‌‌و لاشه‌یه‌كی پێبه‌خشیم تا كار بكه‌م.
داوای ئازایه‌تیم كرد.... خوای گه‌وره‌ سه‌ختی‌و دژواری‌و رێگرییه‌كانی ژیانی پێبه‌خشیم تا به‌ره‌نگاریان بووه‌ستم.
داوای خۆشه‌ویستیم كرد.... خوای گه‌وره‌ كه‌سانێكی بێ توانا‌و ماندوو‌و شه‌كه‌تی له‌ مامه‌ڵه‌دا پێبه‌خشیم هه‌تا بتوانم به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م.
داوای سۆز‌و ستایشم كرد.... خوای گه‌وره‌ چه‌ندین هه‌لی جیاوازی پێ به‌خشیم تا به‌ هۆیانه‌وه‌ كاربكه‌م.
نه‌گه‌یشتم به‌ هیچ له‌وانه‌ی كه‌ داوام كردن!!!
به‌ڵام بێگومان خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی پێویستم بوو پێی به‌خشیم.!!
كه‌واته‌ له‌ ژیاندا به‌بێ ترس بژی... به‌ره‌نگاری ناخۆشی‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كان ببه‌وه‌....
توانای خۆت بسه‌لمێنه‌ بۆ خۆت‌و كه‌سانی تریش كه‌ ده‌توانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌تگه‌یه‌ننه‌ شوێنی مه‌به‌ست ئازایانه‌ ده‌یبڕیت.

ئارامت هه‌بێت.... زانا به‌ له‌و كاره‌ی پێی هه‌ڵده‌سیت.... كارێك بكه‌ شاره‌زاییت لێی هه‌بێت.... له‌ هه‌مووی گرنگتر:
ئه‌وه‌ی بۆ خودی خۆت پێت خۆشه‌ بۆ براكه‌شت پێت خۆش بێت...
پێت خۆش بێت له‌ به‌هه‌شتی دونیادا بژی.... له‌ ئاگری دونیا دووری بخه‌ره‌وه‌....
دوعای سه‌ركه‌وتنی بۆ بكه‌ .... نه‌رم‌و نیان به‌ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵی.... خۆشت بوێ...
كه‌هه‌ڵه‌ی كرد چاوپۆشی لێ بكه‌‌و لێی ببووره‌.... نهێنی بپارێزه‌... ئاسووده‌ ده‌بیت.





سایه‌ فارس
[/size]

128

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

رامان91 نووسی:

[size=16]واوووووووووووووووو زور زور هؤنراويكى ريك و جوانة

دةستان هةميشة خؤش بيت vive خان بؤ دانانى ئةو هؤنراوة

هيواى بةردةوامى بؤ تو دةخوازم

ده ستى نوسه ريش خوش بى[/size]

[size=16]زۆر سوپاس کاک رامان بژیت[/size]

129

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

رامان91 نووسی:

[size=24]ده سته كانت خوش بى viveكيان به هيواى به رده واميت
زياتر هه ول بده رومان و جيروك بخوينه وه و له دوا ووشه ى
تازه بكه رى
ده سته كانت خوش دووباره سه ره تايه كى باشه
دلنيام دوروزيكى برشنك دارى له دوايه[/size]

[size=16]سوپاس بۆ په یامه که ت کاک رامان
خوێنه وه یه کێکه له هیوایه ته کانی من له به رئه وه به شێوه کی گشتی هه موو بابه تێک ئه خوێنمه وه
[/size]

ليدوان نووسی:

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت بةريزم  ,,,,, زانياريكى جاك بوو بةلام كؤرةك تيليكؤم بئ ناخؤشة ئةم هةوالة big_smile[/size]

[size=16]سوپاس بۆ په یامه که ت کاک لێدوان
ئاسیاش بیر نه چێت:D
[/size]

131

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]چه‌نێ دڵ خۆشم ئازیزم
که‌ تۆی به‌ سۆز
به‌ ناخ و دڵ ئه‌مدوێنی
وا هه‌ست ئه‌که‌م
ده‌نگت ئاوازێ مۆسیقایه‌
کلیلی نۆته‌کا‌نیشی
کلیلی قفڵی دڵمه‌
بۆیه‌ گیانه‌
هه‌وڵ مه‌ده
گوێ ڕادێری
تا هه‌موو رازێکی دڵم
له‌ زمانی داغ کراوم
به‌ ده‌ست بێنی
ئازيز تۆ ته‌نها گوێ بگره‌
به‌و کلیله‌ ده‌رگای دڵم بکه‌ره‌‌وه‌
تا ترپه‌ی دڵه‌‌ شه‌یداكه‌م
به‌ خۆشترین ئاوازی مۆسیقای شادی
بۆت بێته‌ گۆ
ئاده ى وه‌ره‌
با پشووێ درێژ بده‌ین
به‌ زمانمان
با ته‌نها ترپه‌کانی دڵ
بۆ چه‌ند ساتێ
به‌ زمانی گوڵ
بۆ ژێی ڕۆحمان
بێنه‌ زمان
سه‌مفۆنیایێ دابهێنن
به‌ ناوی عیشقی سه‌رمه‌دی
که‌ ببێته‌ ڕێنموو‌یی
بۆعاشقه‌ شه‌رمنه‌کان
یا بۆ زمان سوتاوه‌کان
به‌ داغی ووشه‌ی ترسناک
ووشه‌ی نه‌نگه‌
ووشه‌ی نابێ
که‌ به‌ربه‌سته‌
بۆ گه‌یاندنی په‌یامی
هه‌موو عیشقێ ..





سۆز
[/size]

132

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ده ست خۆش کاک ئاسۆ
هیواخوازم دوا ناخۆشیان بێت و خوای گه وره له گوناحه کانیان خۆش بێت
انـــا لله وانــا اليـه الـراجــحــون
[/size]

133

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]هه رگیز نه م ده زانی که رۆژێک یه ت
ده رگای دڵم واڵا ده کرێت
که واڵا کرا تۆ خۆت کرد با ژورا
له دوای تۆ ده رگای دڵم داخرا
خۆشم ویستی تا سه ر ئێسقان
په ل و پۆمت هه مووی شکاند
به نیگای ئه و چاوانه
دڵمت کرد به جۆلانه
ئێستاش هه ر وای له دڵما
له ناو هه ست و هه ناوما






           سونيا[/size]

[size=16]سوپاس بۆ په یامه کانتان[/size]

135

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس کاک رێکار[/size]

136

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ده ست خۆش کاک دیلمان بۆ ئاگه دارکردنه وه مان
ئنشالله به ته ندروستی یه کی زۆر باشه وه ئه گه رێته وه و
دوا نه خۆشی ئه بێت .ئـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــامیـــــــــــن.......................................
[/size]

137

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان[/size]

[size=16]هاورێیان تۆزێ شیرینیم هێنا وتم ماشالله ژماره ی ئه نادامان زۆر نه وه کو ئه وشرینیانه ی سه ره وه به شمان نه کات [/size]
http://kurdup.com/up/uploads/picture/2936373208.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/c13234443e.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/a6ce3d428b.jpg
http://kurdup.com/up/uploads/picture/3860fd6d47.jpg


[size=16]پیــــــــــــــــــــــــــــرۆزه ...................پیـــــــــــــــــــــــــــــــرۆزهhttp://kurdup.com/up/uploads/picture/c4ec7a65cf.gif
رۆژی له دایک بون پیرۆزبێت
هیوای ته مه ن درێژی و له ش ساغیت بۆ ئه خوازم
   
[/size]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=kBGf6bq9S8k[/youtube]

139

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ئه وه نهێنی یه کان هه ر ئاشکرانه بوو:/؟؟؟
[/size]

140

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]هۆ دایه گیان دڵم ته نگه و
که مێک ئارامیم بۆ بێنه
له م غه ریبی وغه مگینیه دا
ده خێراکه ده رم بێنه
چا وه کانت پڕ له فرمێسک
ده به س دڵم بڕه نجێنه
وام ده زانی له م زه مینه پڕ له ژینه
ته نها به س ئه شق و ئه وینه
نه م ده زانی ئه و زه مینه پڕ له دینه
ئیسلام زانین تامه زرۆی ئه شق و ئه وینه
هۆ دایه گیان زۆر سه رمامه
له تێک به تانیم بۆ بینه
من که سا سم له سه ر جا ده
ده خێراکه بم لا وێنه
با شه بۆ چی که نا توانی بم لا وێنی
دێیته خه وم و ده م ره نجێنی
نا زانی من به ته نهامه
پێشه و کارم به س گریانه
لێم ببو ره خۆشه ویستم
که وا دڵی من گرانه
هۆ دایه گیان زۆر برسیمه
تیکه یه نانم بۆ بێنه
وا خه ریکه من ده خنکێم
ده خێراکه ئا و بهێنه
وا ده گه ڕێم به پێی په تی
نا وسک برسی خه جا ڵه تی
شه ڕه چه قۆ هه ر نه گبه تی
له زیندان دا له تا ریکی ئێوا ران دا
په شیمانم به و کارانه
دڵم زۆر پێیان گرانه
ئه وه ده نووم به تا سه وه
به فرمێسک وحه ما سه وه
هۆ دایه گیان دیسا نه وه
ها تیته خه وی کوڕت
پڕ له گریه و پڕ ی دڵت
ئه م جا ره یان زۆر جیا وزی
هه م پێکه نین هه م لا وا زی
سه رم سو ڕما وه له م خه وه
دوێنی ڕۆژه و ئه م ڕۆ شه وه
وا خه ریکه ئارام ده گرم
ئا مۆژگا ریت له گوێ ده گرم
به ڵی وا یه ده یڵێمه وه
هه ر الله یه پشت و په نا
له نا خۆ شی و ده ر د و به ڵا
له گریا ن و پێکه نینا
له برسێتی و هه م له ژینا
شه ربێ الله په شیمانم
له بێ ئه مری دایکی جوانم
له شرکی په نا گرتن
جگه له تۆ ئه ی خودا یه
دڵم خۆ شه ته و به ت لا یه
به شیمانم له ئا زاردان
له وه س وه سه ی هه موو شه یتان
ئێستا دڵم کرا یه وه
برسێتیم بیر نه ما یه وه
وا هه ست ده که م به خته وه رم
کا تێ سو ژده بۆ تۆ به رم
ئه ی خودایه ئێستا زانیم
که به هه شت له ژێر پای دا یک دا یه
ئه ی خو دایه
ئه وه ی له دوری دا یک دا یه
شا دیان بکه له م دونیا یه
ئا مۆژ گاریم بۆ گه نجا نه
نه که ن بێ ئه مری دایکانه
ده ی چێژن وه ک و من گیانه
زۆ ر نا خۆشی له م ژیانه
هه ر چه نده که په شیمانم
بۆ طا عه ت زۆ ر بێ و چا نم
هه ڵه ی خۆمه نۆ شی ده که م
به ڕا ست گۆیی با سی ده که م
ئه مه وێت دایکم ببینم
ته نها ڕۆ ژێک بێت له ژینم
ئێوه هه موو به یه که وه
دوو عا بکه ن له نا خه وه
بڵێن الله ئه ی خو دا یه
غه ریب به ما ڵ شا د که یه وه
هو دا یه گیان خۆ گویت لێ بوو
چۆ ن گۆ ڕا وم زۆ ر به ڕا ستی دا مه زرا وم
ئه وه ش به س فه ضڵی الله یه
ته و به به خش و دڵنیا یه
هۆ دا یه گیان چه پکه گوڵت
پێشکه ش ده که م
به سوره تی نیسا ئه وه
به د ڵێکی پڕ شا ده وه
پا شا ن ده ڵێم تۆم خۆ ش ده ویت
تۆم خۆش ده وێت تا دڵ سره وێ
هۆ دا یه گیا ن انشا الله
به یه کتر شا د ده بینه وه
نا خۆشیه کان ده سڕینه وه


حه مزه فه ره ج ئه مینی
[/size]

[size=16]كورته‌نامه‌كاروباری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ به‌ریتانیا دواده‌خات.
چه‌ند پسپۆڕێكی‌ بواری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ به‌ریتانیا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریان خستووه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ به‌درێژایی‌ كاتی‌ ده‌وامیان به‌ نامه‌نوسینه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن بونه‌ته‌ هۆی‌ دواخستنی‌ كاروباری‌ فه‌رمانگه‌كان به‌جۆرێك یه‌كێك له‌پسپۆڕه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌ندێك جار شه‌ڕو پشێوی‌ له‌ناو دام و ده‌زگاكاندا ڕوو ده‌دات . به‌ نموونه‌ ڕۆژێك ئه‌و پسپۆڕه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگاكانی‌ كردوه‌ له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ كچه‌كان نامه‌یه‌كی‌ بۆ هاتوه‌و باری‌ ده‌رونی‌ هه‌ڵچوه‌  وبۆته‌ هۆی‌ به‌یه‌كا هه‌ڵپژان له‌ نێوان هاوڵاتیه‌ك و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌دا.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری‌ زانكۆی‌ له‌نده‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 80كه‌س كردوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر كورته‌نامه‌ ده‌نوسن ڕاده‌ی‌ زیره‌كیان لاواز ده‌بێت .
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌ ، ئاستی‌ خوێندن به‌ هۆی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ كاریگه‌ری‌ خراوه‌ته‌سه‌ر ، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ زۆر له‌ جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسیدار تره‌ ئه‌گه‌ر بگاته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ ببێته‌ بێبه‌ش كردنی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایل له‌ خه‌وتنی‌ شه‌وانه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ڕێژه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر چوار زیره‌كی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.






رادیۆی نه وا
[/size]

142

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=24]وه ڵامی پرسیاره که م
مه حوی شاعیره
تواخوا ئاسان نه بوو؟؟؟؟؟
له به رئه وه ی که ز نه یزانی خه ڵاتی له سه ر بوو:D
[/size]

143

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Aso Yassin نووسی:

وه‌ڵا هه‌ق وایه‌ ئاشكرابكه‌ی دیاره‌ كه‌س وه‌ڵامی پێ نیه‌ ؟؟؟؟

[size=16]قسه که ت راسته که ز نازانێت
بیدایه ت که ویستم ئه م پرسیاره بکه م دوو دڵبوم وتم له وانه یه زوبزانرێت ههههههههه
نه مزانی ئه بێت خۆم وه ڵامه که تان بۆ بنوسم:D[/size]

[size=16]ده ست خۆش به سوده
هه نار میوه یه کی خۆشه:)
[/size]

145

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]منیش هیچ نازانم به‌لام هه‌له‌ خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم به‌ڕێز ( سه‌رهه‌نگ موحسین )

مه‌ڵی بۆ نوسیتت سه‌رهه‌نگ هه‌ر ویستم به‌ژداری بكه‌م big_smile[/size][/center]

[size=16]ببوره کاک ئاسۆ هی ئه ونی یه
وابزانم کاک بڵةدیش هه مان شتی وتبوو .
سوپاس بۆ به ژداریت
[/size]

146

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]ده ست خۆش تروسکه گوڵ
منیش ئه مه هه ڵئه بژێرم هیواخوازم شتێکی باش بێت
[/size]
http://www.bonmar.nl/images/cadeau.png

147

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان[/size]

148

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سه رباز٢٢ نووسی:

ده ست خؤش هؤنراوه يه كي جوان  هه ر بزي به ريز

[size=16]زۆر سوپاس کاک سه رباز[/size]

149

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

shalaw4koy نووسی:

وةلا نازانم بةس بدزي بيم بلي باوةربكة بةكةس ناليم تةنيا بة ئةندامان دةليم
بةراي من هي (بيرةميردة)

[size=16]سوپاس بۆ په یامه که ت
ببوره به رێزم وه ڵامه که ت هه ڵه یه
[/size]

150

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ئه‌بێ ئه‌م شه‌و ئاسمان چی بیستبێ.
بۆ وا به‌ خووڕ دائه‌بارێن..
بڵێت له‌م دیو هاوڕێى ڕه‌شا ئه‌ستێره‌یه‌ك ماڵئاوایى نه‌كردبێت .!
ئه‌بێ ئه‌مشه‌و شیعر چى بیستبێت .
بۆ وه‌ك پایزگه‌ڵای قژی ئه ڕنێته‌وه‌ ..
بڵێت زریان شاعیرێكى به‌زنجه‌وه‌ ڕانه‌دابێت ..!
ئه‌مشه‌و هه‌ر فیراقه‌ ئه‌بێته‌ تێشوى ڕێگه‌ى غوربه‌ت و دوا ئارامگه‌ى ڕوح بێ لانه‌یى ..
هه‌ر هه‌نسكێكه‌ ڕه‌نگه‌كانى هێنده‌ تێكه‌ڵاو كردوون..
نه‌ قاقاى پێكه‌نینه‌ به‌چه‌ خاوه‌كان و ..
نه‌ نوزه‌ نوزی فرمێسكه‌كانیان لیك جودا ده‌كه‌مه‌وه‌ ..
له‌م وه‌رزه‌ پڕ له‌ حوزنه‌دا ..
له‌ سه‌ره‌تای ڕه‌وی مه‌ڵه‌ بریسكه‌داره‌كاندا..
كۆمه‌ڵه‌ ماڵێكی تر باخچه‌ی روحم جێدێڵن ..
له‌ شه‌وه‌ بێ نیگاكانی دیه‌مدا ..
هه‌زاران وشه‌ به‌سه‌رمدا هاوار ئه‌كات و ئه‌پرسێت .!
نه‌ وشه‌یه‌ك شك ئه‌به‌م بۆ وه‌ڵام ..
نه‌ مه‌رگ پێم پێ ئه‌بات ..
نه‌ سێبه‌ری كلۆری پیره‌ دارێك قوتم ئه‌دات .!  ده‌وه‌نیش بۆنم ناكات ..
نه‌ ته‌یره‌كانی ئه‌م دوو به‌هه‌شته‌ش ئه‌م دۆزێته‌وه‌ ..
جگه‌ له‌ خۆزگه‌ی په‌نجه‌كانی خۆم هیچی تر به‌دی ناكه‌م..!
گه‌ر به‌رائه‌ت كه‌مێك ئاشنایه‌تی نوسین بوایه‌ ..
گه‌ر وجود هیچ مانایه‌كی نه‌ما ..
گه‌ر ژوانی ئه‌زیزانم سه‌رابێك بێت ..
تا گه‌ر تائه‌به‌د جگه‌ره‌ى چاوه ڕوانی داگیرسێنین..!
سیمایه‌ك نیگاكان خه‌ونه‌ نارنجیه‌كان ساته‌كانی زیز بوون..
وه‌ك منداڵێكی وڕك گرتوو سه‌ر په‌نجه‌كانی خۆیان ئه‌گه‌زن..!
من ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ ته‌مه‌ن ماش و برنجه‌ ئه‌به‌م ..
كه‌ ساتێكی خۆشییه‌كی هه‌ناسه‌یه‌كی دیدارێكی خه‌ونێكی وه‌نه‌وشه‌ییم له‌ ژیاندا تۆمار نه‌كرد ..!
هه‌موو یاده‌كانی منداڵیم وه‌كو ئێستام ..له‌ گۆڕێكی بێ كه‌ڵدا ئه‌بینم ..!
كه‌وا بێ ماڵئاوا ئه‌ی مرۆڤه‌ په‌پوله‌ی به‌هه‌شتی ئه‌م دوو ده‌ڤه‌ره‌ ..
ماڵئاوا ئه‌ی ڕه‌مزی به‌رائه‌ت و رێز و سۆز و وه‌فا ..!
دڵنیاتان ئه‌كه‌م له‌ دوای ماڵئاواییم له‌ پاڵ دیواری یادتاندا بارگه‌م ئه‌خه‌م ..
چونكه‌ یادی ئێوه‌ ئه‌و لێزمه‌ بارانه‌ی كه‌ ڕوحمی له‌ په‌ڵه‌كانی خه‌م و تاوان پاك ئه‌كاته‌وه‌..!!
یاده‌كانی ئێوه‌ش قه‌شه‌نگترده‌بن له‌و په‌پوله‌ مۆر و سورانه‌ی نه‌گه‌یشتونه‌ دوامه‌به‌ست و له‌ بێ هیواییدا سوتان ..!










هیواخوازم به دڵتان بێت:)
ناوی شاعیرنازانم له به رئه وه ی دوێنێ هاورێ یه که م ناردبوی بۆ ئیمێڵه که م:(
[/size]

151

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان هاورێیان[/size]

152

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

hozan 99 نووسی:

سلاو viveكيان سه باره ت به و ديره هونراوه يه وابزانم هى (بيكه سه) ..



http://kurdup.com/up/uploads/picture/51555abe55.jpg

[size=16]سوپاس کاک هۆزان بۆ په یامه که ت به ڵام ببوره وه ڵامه که ت هه ڵه یه:)[/size]

153

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

y_a_s نووسی:
nova نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش بێت ڤیڤی گیان
به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی جوان و پر مانه‌یه‌
سه‌رکه‌وتوو بیت ئازیزم[/size]

[size=16]سوپاس یاس بۆ په یامه که ت منیش هیوام سه رکه وتنه[/size]

[size=16]ده ست خۆش کاک بڵند
به ڵام تائێستا شتێکی ئاوام نه بیستوه له م شاره که منی لێم ژماره یه کی زۆر تورک و عرب وکوردی حیجابی لێ یه له هیچ شوێنێ هیچیان پێ نه وتراوه.
سه رکه وتوبیت
[/size]

155

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په یامه کانتان[/size]

156

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

hozan 99 نووسی:

[size=24]ده سته كانت خوشبى هاوريى به ريزم

هونراوه يه كى برمانا برسوزت نوسيوه
ته مه ن دريزبى جاوه كه م[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f2ae4b1508.jpg

[size=16]سوپاس کاک هۆزان بژیت[/size]

157

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]کچێکی فره نسی شوو ئه کات به ره سمی خۆشه ویسته که ی
دوای ئه وه ی خۆشه ویسته که ی له حادیسه یه کا ئه مرێت  بریار ئه یات شو به ره سمه که ی بکات له به رئه وه ی زۆر عاشقی خۆشه ویسته که ی بووه .
ئه مه وێنه که یتی ئاهنگیشی گێراوه و خزم و که سی بوک زاواش ئاماده بوون له ئاهنگه که یا:o

[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/21554a9e47.jpg

158

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]قه‌ت دڵ مه‌شکێنه‌ ترست له‌ خوا بێ
دڵ وه‌ک شوشه‌یه‌ شکا چاک نابێ
ئافه‌رین هه‌زار ئافه‌رین بۆ وه‌ی
دڵی هیچ که‌سی لێ نه‌شکابێ
یه‌ کێ زوبان و دڵی یه‌ک نه‌بێ
قه‌ت بروا ناکه‌م که‌سی وای هه‌بێ
له‌دوای مردن دڵگیر بێ له‌ بۆی
له‌م جۆره‌ که‌سه‌ دوورکه‌وین ئه‌بێ
زۆر هه‌وڵ مه‌ده‌ بۆ دونیای فانی
هه‌رچی په‌یدای که‌ی به‌جێ ئه‌مێنی
تۆزێ هه‌وڵده‌ بۆ رۆژی دوایی
ئه‌م رۆژه‌ هه‌ر دێ به‌ دڵنیایی

هه‌ر ناخۆشییه‌ک خۆشی له‌دوایه‌
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش هی زاتی خوایه‌
بروات به‌ خوا بێ لێی مه‌به‌ دودڵ
خوا نه‌ی ده‌فه‌رموو گه‌ر وانه‌بوایه‌
ئه‌وه‌ی مرد شه‌یتان ده‌ستی لێ ئه‌شوا
چونکه‌ نامێنێ له‌ دونیا ئه‌روا
ناوی مردووتان به‌چاکه‌ بێنن
وه‌های فه‌رمووه‌ پێعه‌مبه‌ری خوا

مامۆستا چالاک
[/size]

159

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]ده ست خۆش کاک حسێن به س من زۆر رقم له خورمایه:(
[/size]

160

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]بابه تێکی جوانه ده ست خۆش جولیانا گوڵ
ته مه ن درێژبیت به ساقه
[/size]

lol:lol::lol:
[size=16]کچه جوانه که زۆر به جدی خه ریکی خوێنه وه بووم:D
ده ست خۆش بابه تێکی خۆش بوو;)
ته مه ن درێژبیت سیدرا گوڵ
[/size]

162

(36 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]به خێڕبێیته وه سارا گیان
ئنشالله دوا دابران ئه بێت
[/size]

163

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]واااااااااااااااااااو http://www.cheesebuerger.de/images/more/feuer/a290.gif
کێ ئه بینم داریا گوڵ
یاخوا به خێربێیته وه گوڵ‌ جوانه که هیواخوازم ئه مه دوا دابران بێت
جارێکی تر باسی رۆیشتن نه که یت
ئه م گوڵه جوانانه ش پێشکه شه به تۆی گوڵ
[/size]
http://sl.glitter-graphics.net/pub/913/913737yk5c19rifv.gif
http://sl.glitter-graphics.net/pub/623/623072ikbahu5b3u.gif

164

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

به‌هجه‌ت نووسی:

ده‌ستت خۆش بيت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

[size=16]سوپاس کاک به هجه ت[/size]

165

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

Blnd Hawlery نووسی:

[size=19]ئه رى ئه وه به س بايزانه يان هه مووكات ده بيت ؟؟
باسى هيلكه يان كرد
ما بشمرم من هيلكه له سه رم ده ده م
ده زانى ج بؤن سارده كى هه يه

ده ستت خؤشبيت به ريزم بؤ ئه م بابه ته جوانه[/size]

[size=16]وایه بۆنی ناخۆشه به ڵام بۆ سود و جوانی یه wink
سوپاس بۆ په یامه که ت[/size]

166

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ئه وه که س نایزانێت؟؟؟
بیدایه ت دوو دڵ بوم له م پرسیاره وتم هه ر له یه که م  په یامه وه ئاشکرائه بێت ئه یزانن
له به رئه وه ی زۆر ئاسانه!!!!!!!!:/
[/size]

167

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په یامه کانتان خۆشحاڵ بووم به دڵتان بوو
دوباره سوپاسسسسسسس:)
[/size]

168

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Karo.FC.B نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بێت ڤی ڤی خان بۆ دانانی ئه‌م پرسیاره‌

به‌رایی خۆم هی نالیه‌

[size=16]سوپاس کاک کارزان بۆ به ژداریت
به ڵام به داخه وه ببوره هه ڵه یه
[/size]