127

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

سڵاو كاك هه‌كار ...
به‌ڕاستی ته‌وه‌ره‌یه‌كی زۆر جوانت وروژاندووه‌.. به‌ بۆچونی من ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ دوای ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌ ( عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب - ڕ.خ-) ڕۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ بره‌و سه‌ندندایه‌وه‌، هه‌موو دونیا به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، واسته‌ كۆمه‌ڵگای كردووه‌ به‌ دووبه‌شه‌وه
1- سته‌م كار
2- سته‌م لێكراو

كه‌سی واسته‌ دار هه‌میشه‌ به‌شی كه‌سی بێ واسته‌ ئه‌خوات، ئه‌م دیارده‌یه‌ش نه‌ك له‌ وڵاتی ئێمه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو دونیادا باوه‌ و هیچ وڵاتێكی لێ به‌ری نیه‌، به‌ڵام له‌ عیراق به‌ تایبه‌تی بۆته‌ گرفتێكی هه‌ره‌ مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تی و وایكردووه‌ ناوچه‌گه‌رێتی و چینایه‌تی دروست ببێت!

1-ئایا واسته نه ته وه یه ك له كار ده خات

له‌ كاری ناخات، به‌ڵام ته‌واو لاوازی ده‌كات، له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێی داوه‌

2-ئایا تا چه ند واسته له كوردستان هه یه

به‌شێوازێكی زۆر به‌ر بڵاو هه‌یه‌ و گه‌شتۆته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ حزبی و حكومی و ته‌نانه‌ت گشتیه‌كانیش .

3-تۆ چون پێناسه ی واسته ده كه یت

واسته‌: دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ وا ده‌كات كۆمه‌ڵگا له‌ پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می ئێستا داببڕێت و هه‌ژاری و بێ كاری بڵاو ببێته‌وه‌ .

بژیت بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ...

ببورن ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ئه‌بێت له‌ به‌شی ته‌وه‌ره‌و گفتو گۆ بێت نه‌ك ئاینی
بۆیه‌ ئه‌یگوازمه‌وه‌

سوپاستان ده‌كه‌م

[size=16]به‌ڕاستی منیش هه‌مان بۆچونه‌كانی زینم هه‌یه‌

خۆی ڕاسته‌ سزای زینا كردن بۆ ژن و پیاو به‌رد باران كردنه‌ تاكو مردن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ شاهێدی چوار پیاوه‌، ئه‌مه‌ش تا ئێستا ڕووی نه‌داوه‌ به‌ درێژایی حوكمی ئیسلام، چونكه‌ زۆر زۆر ئه‌سته‌مه‌ ژن و پیاوی موسڵمان بتوانن به‌ ئاشكرا زینا بكه‌ن، من پێم وایه‌ ئه‌م سزایه‌ ته‌نها بۆ ترسێكی گه‌وره‌ی موسوڵمانانه‌ و خوای گه‌وره‌ خۆی نایه‌وێ كه‌س بكوژرێت له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ به‌ڵام زۆریشی پێ ناخۆشه‌ ئه‌نجام بدرێت، وه‌ بۆ كوڕ و كچیش داری حه‌ده‌، واته‌: داریان لێ ئه‌درێت.
وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژێر سزاكه‌شدا بمرن به‌ شه‌هید حسابن و جێگایان به‌هه‌شت ئه‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ریش سێ كه‌س شاهێدی بدات و كه‌سی چواره‌م نه‌بێت ئه‌وا سزای تۆمه‌ت بار كراوه‌كان ئه‌خرێته‌ سه‌ر سێ شاهێده‌كه‌ و ئه‌وان سزاكه‌ی ئه‌خۆن .

به‌ڕاستی زین زۆر جوان ئه‌م كاره‌ی شی كردۆته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌

به‌س من تا ئێستا گوێم لێ نه‌بووه‌ پیاوێك بكوژرێت له‌سه‌ر زینا و خیانه‌ت!!!!!!!!

زۆر سه‌یره‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ته‌نها ئافره‌ت ناشرین ئه‌بێت و به‌شی مه‌رگ ئه‌بێت !!!

هیچ كاتێك ئیسلام له‌گه‌ڵ كوشتن و بڕین نیه‌، ته‌نها له‌گه‌ڵ پاك و خاوێنی و ئه‌نجام نه‌دانی خیانه‌تی هاوسه‌ریه‌ .

ده‌سته‌كانت خۆش...[/size]

سڵاو ...
منیش پێم خۆشه‌ ئه‌و شتانه‌ی نه‌مخستۆته‌ ڕوو بۆ یه‌كه‌مجار لێره‌ بیانخه‌مه‌ ڕوو، چونكه‌ كۆمه‌لێك خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری زۆر باش و نایابمان هه‌یه‌، منیش ئه‌مه‌وێ سودیان لێ ببینم

سوپاس بۆ پێشنیارت كاك ئاسۆ smile

تێبینی/ هه‌ر كه‌سێك پێی ناخۆشه‌ و له‌به‌ر دڵی من ڕه‌زامه‌ندی پیشان ئه‌دات گه‌ردنی ئازا نه‌بێت big_smile

هههههههههههههههههههههههه
ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارم هههههههه
گۆڕین بۆ من زۆری ناوێ:D

كاره‌كانت زۆر جوان دابه‌ش كردووه‌

بژیت كاكه‌ ئاسۆ

134

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس .. خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو

135

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس چاوزره‌د
كه‌مێك ئه‌زانم:)

136

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس چاوزه‌رد

137

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاك شاڵاو ..

138

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان

139

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس كاكه‌ ئاسۆ

140

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس په‌پوله‌ خان
به‌خته‌وه‌ربیت خوشكی ئازیز

141

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

خۆشحاڵ بووین به‌رێزم
به‌خێربێی

142

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس زین خان ...
یه‌كێك له‌ هاوڕێ زۆر خۆشه‌ویسته‌كانم، پێی خۆش بوو بایه‌خ به‌ شیعره‌كانی وه‌لی بده‌م
منیش نامه‌وێ دڵی بشكێنم و ئه‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێ به‌رده‌وام شیعره‌كانی دابه‌زێنم

به‌خته‌وه‌ربیت ........

143

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس دڵیار
سوپاس كاك سه‌هه‌ند

144

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس زین خان .. خۆشحاڵ بووم به‌قوربان

145

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس به‌قوربان .. خۆشحاڵ بووم

146

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس زین خان ..
خۆشحاڵ بووم smile

147

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

صه‌دای سه‌متوره‌ كه‌له‌م گه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
چریكه‌ی بانگی دڵ بێ شه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
به‌ ناخون كاری فه‌رهاد دێ له‌ ده‌ستم
وه‌ها شاهۆ له‌ ناڵه‌م گه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
*
له‌ ته‌نیایی به‌ یادی رووحی مه‌جنون
خه‌یاڵی گه‌شتی ده‌شت و ده‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
غوباری خاكی وا حه‌ق گه‌ر به‌هه‌شت بێ
له‌ ده‌رگای تۆ خه‌به‌ر ئاوه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
*
دڵم وه‌ك حاكمی مه‌غدووره‌ قوربان
ته‌مای صه‌نعاته‌كه‌ی ئازه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و
ئه‌گه‌رچی یار و یاوه‌ر بوون به‌ دوژمن
خه‌می بێ یاوه‌ری یاوه‌رمه‌ ‌ئه‌مشه‌و
*
له‌ ده‌وریشم گه‌ڕا په‌روانه‌ ناكام
له‌سه‌ر ڕێی نوری هیجره‌ ئه‌مشه‌و
كه‌ چونكه‌ بۆی ویصاڵی تۆی تیایه‌
نه‌سیمی صوبح خه‌به‌ر ئاوه‌رمه‌ ئه‌مشه‌و



مسته‌فا به‌گی ساحێب قڕان ( كوردی)

148

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس هاوڕێیان ... خۆشحاڵ بووم

149

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاك سه‌هه‌ند خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو

150

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا

کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بووە هەمدەردی دارا

هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا

نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا

لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا

مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا

لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا

وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!

زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا

موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا

کە شک بەم 'مەحویا' هەر شەربەتی مەرگ
لەسەر ئەرزا نییە ئاوی گەوارا[/size]

مه‌حوی

151

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Roman. نووسی:

له‌ صه‌حرای سینه‌ خاری خه‌م ڕواوه‌
له‌ هه‌وری دڵ خه‌فه‌ت بارانه‌ ئه‌مشه‌و

ئه‌ڵاااااااا زۆررر جوانه‌ به‌تایبه‌تی بۆ من...
ده‌مێکه‌ به‌م شیعره‌ ئاشنام، به‌س ئێسته‌ زانیم که‌ هی "کوردی"ـیه‌..
هه‌ربژیت برا گیان..

كه‌بابی دڵ له‌ ئه‌شكی دیده‌ سوێره‌
له‌ كن من جه‌نی مه‌ی خۆرانه‌ ئه‌مشه‌و

ئه‌مه‌ش جه‌ژنه‌..

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ نیش زیاتر له‌به‌ر تۆ دامنا

باشتر كه‌ ئه‌و زانیاریه‌شت ده‌ستكه‌وت و ناوی خاوه‌ن شیعرت زانی:)

سوپاس بۆ ڕاستكردنه‌وه‌كه‌شت چاكم كرد

152

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌ی ماده‌م بۆ باسی ناوه‌كه‌م و وێنه‌كه‌مت كرد؟؟؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردی نیه‌ smile

وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوردایه‌تی ئه‌وا رێزی خۆت بگره‌!!

له‌هه‌ر بێ ڕێزییه‌كم له‌ حزوری حه‌نابتان داوای لێبوردنم هه‌یه‌ و هیوادارم به‌ لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی خۆتان بمبه‌خشن

153

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

كاك سیروان من هیچ گه‌لێك نه‌دیوه‌ فیلمێكی له‌سه‌ر ده‌رهێنرابێـت كه‌ سوكایه‌تیان پێبكات ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌
پێی خۆشبێ وێنه‌ی هه‌ڵواسن.

من نوسیوه‌مه‌ ((ئاڵای كوردستانیان یان هه‌ر وێنه‌یه‌كی تر)) نه‌ك ته‌نها ئاڵای كوردستان. تۆ ئه‌م مه‌قطه‌عه‌ت ((ئاڵای كوردستانیان باشتره‌))
ده‌رهێناوه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆت.

وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌كه‌م هاورێیكم بۆی هه‌ڵبژاردووم وه‌ نایگۆرم، من ناوێكم دانه‌ناوه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ تۆ
یان به‌ كه‌سێكی دیكه‌ یان به‌ گه‌لێك بكات.

وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وێنه‌چكۆله‌كه‌ هه‌مان هاورێم بۆی هه‌ڵبژاردووم ، من وێنه‌یه‌كم دانه‌ناوه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ تۆ
یان به‌ كه‌سێكی دیكه‌ یان به‌ گه‌لێك بكات.

تا ڕێك نه‌كه‌ون قه‌بیلی ئه‌كراد
                      هه‌روا ده‌بنه‌ خه‌رابه‌ ئاباد

سڵاو ...
له‌سه‌ر توڕه‌بونمان نه‌كردبوو smile
كاكه‌ گیان پێویست به‌وه‌ ناكا ئه‌وه‌ بۆ من شی بكه‌یته‌وه‌ كه‌ كێ وێنۆچكه‌ و ناوی بۆ تۆ هه‌ڵبژاردووه‌، دواتریش من ناڵێم تۆ سوكایه‌تی به‌ كه‌سێك ئه‌كه‌ی!
به‌قوربان تۆ باسی كوردایه‌تی ئه‌كه‌ی، كه‌چی خۆت هیچ مۆركێكی نه‌ته‌وه‌كه‌ت پێوه‌ دیار نیه‌!

ده‌رهێناوه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆت.

وه‌ڵا دڵنیانیم كه‌ چ به‌رێزێكی تاكو مه‌به‌ستی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵت هه‌بێت smile

ڕێزم هه‌یه‌ ...

له‌ مانگای ڕه‌مه‌زان

هاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاها
lol:lol::lol::lol::lol::lol::lol::lol::lol::lol::lol::lol:

155

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

[size=16]سڵاو ...
من له‌گه‌ڵتم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێی: (( حه‌ق وایه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ وه‌ستانی ئه‌م فیلمه‌ ))
به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێمه‌ی كورد به‌ دوژمنی خۆیی و كۆنه‌په‌رست ناوزه‌دی خۆمان ده‌رخه‌ین، كاكه‌ گیان وه‌رگێڕان و كڕین و فرشتنی دراماو فیلم بۆته‌ دیارده‌یه‌كی بازرگانی له‌ سه‌رجه‌م جیهاندا، بۆیه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌شدا ئه‌مه‌ كارێكی زۆر ئاساییه‌ .

دواتر تۆ ڕه‌خنه‌ت له‌ ( ڕوستایی ) گرتووه‌ كه‌ گوایه‌ وێنه‌ی كه‌سێكی بیانی داناوه‌ و تۆ پێی ئه‌لێی : ( ئاڵای كوردستان باشتره‌ ))

ئه‌ی ناوه‌كه‌ی خۆت بۆ كوردی نیه‌ ؟

Ciutat Esportiva

ئه‌ی وێنۆچكه‌ت بۆ كورد نیه‌ ؟

SANT JOAN DESPÍ

ئه‌ی شوێنه‌كه‌ت بۆ كه‌س نازانێ چ مه‌مله‌كه‌تێكه‌ ؟[/size]


به‌خته‌وه‌ربیت smile

!!!!!!!!!!!!!!!!!!

157

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

سڵاو ...
لادانی سێكسی له‌گه‌ڵ دروست بوونی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ هه‌بووه‌، زۆربوونی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا بۆ دوو هۆكار ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌.
1- پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره‌كانی گه‌یاندنی هه‌واڵ .
2- زۆربوونی مرۆڤ .
هه‌ر لادانه‌ و هۆكارێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، مه‌رج نیه‌ سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان خۆش باوه‌ڕی كچان و زمان لوسی كوڕان بێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكارگه‌له‌كه‌.

كچانیش يه كسه ر خۆیان به ده سته وه ئه ده ن به بێ هیچ بیركردنه وه یه ك له دا هاتودا

زۆر ئه‌سته‌مه‌ كچێكی له‌م جۆره‌ هه‌بێت به‌بێ بیر كردنه‌وه‌ و به‌ ئاسانی خۆی ڕاده‌ستی كوڕ بكات، زۆر جاری شتی له‌م جۆره‌ بووه‌، به‌ڵام به‌و شێوازه‌ ئاسانه‌ نه‌بووه‌ كه‌ تۆ باسی ئه‌كه‌یت.

،،پاش ماوه یه ك ده بینی كوره كه له و خۆشه ویستیه بێزار بوه ................یا كچه كه مه یلی به لای كه سێكی دی ده روات

ئه‌گه‌ر دوو كه‌سه‌ به‌ ڕاستی عاشقی یه‌كتربن، هیچ كات ئه‌م كاره‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر بێزاربن.. وه‌ ئه‌گه‌ریش عاشقی یه‌ك نه‌بن به‌ڕاستی ئه‌وا به‌بێ لادانیش خۆیان له‌یه‌ك بێزار ئه‌بن .

به‌خته‌وه‌ربیت ....

158

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاك یاسین .. خۆشحاڵ بووم

159

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زه‌مانی فیرقه‌تی یارانه‌ ئه‌مشه‌و
شنه‌ی بای هیجری ناودارانه‌ ئه‌مشه‌و

له‌ صه‌حرای سینه‌ خاری خه‌م ڕواوه‌
له‌ هه‌وری دڵ خه‌فه‌ت بارانه‌ ئه‌مشه‌و

له‌ پێی دڵدا صه‌دایی دێت مه‌زنده‌
زڕه‌ی زنجیره‌كه‌ی جارانه‌ ئه‌مشه‌و

كه‌بابی دڵ له‌ ئه‌شكی دیده‌ سوێره‌
له‌ كن من جه‌ژنی مه‌ی خۆرانه‌ ئه‌مشه‌و

له‌سه‌ر دڵ قه‌طره‌ی ئه‌شكم كه‌ ده‌تكێ
خضابی ده‌ستی ئه‌غیارانه‌ ئه‌مشه‌و

حه‌یات و مه‌رگ و وه‌صل و هیجرو خۆشیم
ده‌ڵێی هیجرانی بیمارانه‌ ئه‌مشه‌و

مه‌كه‌ن مه‌نعم له‌ ئاھ و ناڵه‌ ( كوردی)
سه‌بووری خۆی ڕیاكارانه‌ ئه‌مشه‌و[/size]


مسته‌فا به‌گی ساحێب قڕان ( كوردی)

160

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

شیعرێكی زۆر نایابه‌ .. ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ دیلمان

161

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

شیعرێكی زۆر جوانه‌.. زۆر به‌ جوانی مه‌دی جوانی كردووه‌

ده‌سته‌كانت خۆش

162

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هۆنراوه‌یه‌كی جوانه‌ ..بژیت

به‌ڵام ناوی شاعیرت بۆ نه‌نوسیوه‌ ؟

[size=16]سڵاو ...
زیادبوون و ته‌شه‌نا كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌م دیارده‌ش خودی پیاوه‌ نه‌ك ئافره‌ت.
وه‌ ئه‌وه‌شی تۆ باسی ئه‌كه‌یت خۆشه‌ویستی و عه‌شق نیه‌، به‌ڵكو تێر كردنی لایه‌نی جنسی یه‌ یان تۆڵه‌ سه‌ندنه‌ .

هۆكاره‌كان :

1- نا رۆشنبیری سێكسی له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ : زۆرێك له‌ پیاوان رۆژانه‌ سه‌رقاڵی كارن، وا ئه‌زانن پاره‌ زیاتر په‌یدا كردن خزمه‌تی زیاتره‌ به‌ هاوسه‌ره‌كانیان، كاتێك ئێواران ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵ، به‌ شه‌كه‌تی و ماندوێتی خه‌و ئه‌یانباته‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بیانه‌وێ كۆببنه‌وه‌، ناتوانن ژنه‌كانیان تێر بكه‌ن، ته‌نها بیر له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ كه‌مترین ماوه‌ ته‌او بن و بحه‌سێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات ژن هیچ چیژێك له‌م كۆبونه‌وه‌ وه‌رنه‌گرێت كه‌ خوا وه‌ك مافێك پێی به‌خشیوه‌ و وه‌ك ئه‌ركێكیش دراوه‌ به‌سه‌ر ژن و مێرددا .

2- هاوسه‌رگیری به‌ ناچاری : له‌ كۆمه‌لگای ئێمه‌دا رۆژانه‌ ئه‌بیستین كه‌ فڵان كچ به‌ زۆر له‌ فڵان كوڕ ماره‌ كرا، كه‌چی له‌ هه‌مان كاتدا كچه‌كه‌ كوڕێكی تری خۆشه‌وێت و به‌ ناچاری دراوه‌ به‌م كوڕه‌، كچه‌ش ناتوانێ خۆشه‌ویستی یه‌كه‌می له‌بیر بكات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناپچرێنێت .

3- نه‌بوونی خۆشه‌ویستی: ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له‌ دڵه‌وه‌ یه‌كیان خۆش نه‌ویست، ئه‌وا خیانه‌ت كردن له‌ یه‌كتری زۆر به‌ ئاسان وه‌رئه‌گرن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ و پێیان خۆش بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ڕائه‌بوێرن .

4- تۆڵه‌ سه‌ندن له‌ پیاوی خیانه‌ت كار: زۆر جار ئافره‌ت هیچ كیشه‌ی نیه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و زۆر له‌گه‌ڵی ته‌بایه‌، به‌ڵام كاتێك بۆی ئاشكرا ئه‌بێت میرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه‌، ئه‌ویش هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ئه‌دات به‌ خیانه‌ت كردن له‌ مێرده‌كه‌ی .

5- په‌روه‌رده‌ی نا دروست: ره‌نگه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ خێزانیكی نا ته‌ندروست و فاشل په‌روه‌رده‌ بوبێت و هیچ كاتیك بیر له‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و موڵكی پیاوی خۆیه‌تی و ئازادییه‌كی ته‌واو به‌ خۆی بدات .

هه‌ر چه‌نده‌ باس له‌ خیانه‌تی ژنان ئه‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ ڕێژه‌ی %70 تاوانه‌كه‌ی بۆ پیاوان ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌، چونكه‌ پیاو سه‌ركرده‌ی ژنه‌كه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌توانێت به‌ عه‌قل و لێك حاڵی بوون ژنه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌ ده‌ست بكات، وه‌ خۆشه‌ویستیه‌كی وا به‌ ژنه‌كه‌ی ببه‌خشێت هیچ كات ئه‌و ژنه‌ نه‌توانێ به‌ خه‌یاڵیش بیر له‌ خیانه‌ت بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌میشه‌ سه‌رخۆش بوو، یان سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوو، یان له‌ ڕووی جنسیه‌وه‌ نا ته‌ندروست بوو، یان نه‌توانێت خۆی خۆشه‌ویست بكات لای خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش خیانه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه‌ .

ده‌سته‌كانت خۆش براگیان ...[/size]

164

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

شیعرێكی زۆر ناسك و جوانه‌، مامۆستا " قادر كابان " به‌ ئاوازێكی زۆر خۆش كردویه‌تی به‌ گۆرانی

بژیت برا گیان ...

165

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

شوشه‌ی مه‌یه‌كت بۆچی ڕژاندم خوایه‌ ؟
وه‌ك شوشه‌ له‌شه‌و دڵت شكاندم خوایه‌
مه‌یخۆره‌وه‌ منم، كه‌چی كه‌سێكی تر ده‌گرێ
بمبوره‌ له‌ په‌رده‌دا گه‌یاندم خوایه‌ ..

ئه‌م شیعره‌ی دیلان، مه‌به‌ستی وه‌ڵامیك و به‌ ئاگاهێنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌م شیعره‌ی ( خه‌ییام )

زۆۆر جوانه‌ .. بژیت

166

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس ئاسۆ گیان ...
خۆشحاڵ بووم

167

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ماشاءلله‌ له‌و شیعره‌ کورته‌ی کوره‌ ماندووبوم تا خوێندمه‌وه‌ ، به‌س شعرێکی زۆر خۆش بوو

ده‌ستت خۆش کاک سیروان ، سه‌رکه‌وتووبیت.......

ئاااااای سه‌ر خڕ.. چۆن له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌ جوانه‌ هه‌ست به‌ ماندوێتی ئه‌كه‌ی ؟؟!!!:o

سوپاس به‌قوربان smile

168

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس كاكه‌ ڕێنوار خۆشحاڵ بووم