ده‌ست خۆش تیشکی رۆژ
ئه‌و ئهنجامامنه له کوێ وه‌رده‌گری ؟؟
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
ده‌ست خۆش تیشکی رۆژ
ئه‌و ئهنجامامنه له کوێ وه‌رده‌گری ؟؟
سه‌رکه‌وتوو بن
ده‌ست خۆش
زۆر زیره‌که
هه‌ولێر به‌س بگاته کۆتایی جامه‌که به‌ده‌ست دێنێت ئیشالا
ده‌ست خۆش
سوپـــــاس
پیرۆزه کاکه شه‌یدا
ئی کچان و کورانه کاکریکاردۆ
سوپاس ئه‌م هێله لای خۆمان زۆر زۆره
خوای گه‌وره به‌گه‌وره‌یی خۆت لێمان خۆشبه
تاعه‌ت و عیباده‌تمان لێ قبوول بکه
خوای گه‌وره یارمه‌تی موسلمانان بده‌ی له گشت شوێنێکی دونیا
ئیشالا ئه‌و مالهمان به نسیب ده‌بێ
خوایه له من و له شه‌ره‌فخان و له گشت ئه‌ندامانی یانه خۆش به
ئامین
جوانه ده‌ست خۆش پیرۆزه
[size=16]
ئاخ لە دەستی (ڕێبەر کویک) بووە بە کێشە بۆمان
شتەکان هەموویان عەکسن ئەمەیە ئاخر زەمان
هەرچەندە ناوی (کویک)ە کەچی بێ سنوور خاوە
هەر کەسێ ئەم خەتەی هەبێ بەدەستییەوە داماوە
کەچوومە سەر (لاپ‌تۆپ)ەکەم (ڕێبەر) دائەگیرسێنم
هەتا (پەیج)ێ دائەبەزێ سەرخەوێ ئەشکێنم
کە (فەیس بووک) دەکەمەوە،دڵ پڕ لە داخ و ئێشم
خۆ سەیری (پۆست)ەکان ناکەم هەر خەریکی (ڕیفرێش)م
گەر وویستت شتێ (ئەپلۆد) کەی تا (ڵایک)ێ بەدەست بێنی
ئەبێ سورەتی (فاتیحە) و حەوت (قولوەڵڵا) بخوێنی
لە شەودا بێ ڕکابەرە و خاویەکەی بێ هاوتایە
کیسەڵ لەچاو ئەم خەتەدا وەک تەیارە خێرایە
پیاو دەبێ حەقیقەت بڵێ : وەڵڵا بە ڕۆژ بێ عەیبە
حەجمەکەشی زۆر مومتازە هەروەک قامووسی جەیبە
دەزانی چی وات لێدەکات خەوەکەت بزڕێ شەوێ؟
خۆتان دەزانن سەری مانگ،(ڕێبەر کویک) چی دەوێ
[/size]
[size=24]خوایە گیان خۆت ئە زانی ھە موو مان تەنھا لەبەر خاتری تۆ و لەبە رخاتری گەورەیی و حەزەمەتی تۆ بەم شەوە ھەڵستاوین و نەخەوتووین،
وەبەرۆژیش بەسکی برسیەوە نویژئەکەین و بەلێوشکەوە زیکری ناوەجوانەکانی تۆئەکەین
بەدەستی ماندووەوە یەک یەک لاپەرەکانی ئەم قورئانە ھەڵ ئەدەینەوە و دڵەکانمانە پێ ڕووناک دەکەینەوە،
کەوایە بە ھەموو گەورە یی و کەرامه تیە یی خۆت لێمان خۆش بە.
أمین أجمعین
[/size]
ئه‌وجه چ لهتووکهم کوره
برۆ پاش سه‌عاته‌کی دی دروستی بکه و
ئێوارێ باش بیخۆ
سوپاس
سوپاس کاک زریان کاک ریکاردۆ کاک هه‌لوێست
سوپاس بۆ ئێوه
ده‌ست خۆش کاک هه‌لوێست من سودم له تۆ بینی دوێنێ
جوانه ده‌ست خۆش
به خوا پێم خۆشه توخوا ئه‌وانه‌ش فهریقن ؟
با هه‌ر دابه‌زن باشتره به‌شکه خولی عیراقی برێک خۆش بێ
ئێ ئه‌وجا چیه
داینێوه بۆت ئه‌گۆرن
hhhhhhhhhhhhh
چت له‌ده‌ست ده‌رچوو؟
[size=16]
________
ئاشكرایه مریشك یه‌كێكه له ژه‌مه سه‌ره‌كی و پێویستیه‌كانی چێشتخانه، كه‌ده‌توانرێت به‌چه‌ندین جۆر ئاماده بكرێت، له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیشدا كابانی ماڵ به‌دوای جوانترین‌و خۆشترین خواردندا ده‌گه‌ڕێت كه پێشكه‌شی خێزانه‌كه‌ی بكات له‌كاتی بهربانگدایهكێكیش له خواردنه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ربانگ سوپ یان شۆربایه، چوكه پاش ڕۆژووگرتنی چه‌ند سه‌عاتێك، شۆربا پێویسته بخورێت تا گه‌ده گه‌رم بكات‌و ئاماده‌ی بكات بۆ خواردنی تر.
لێره‌دا جۆرێك له شۆربای مریشك ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست كابانی ماڵ:
پێویستیه‌كانی:
-پیازێكی مامناوه‌ندی ورد جنراو
-دوو گێزه‌ری به‌ئه‌ڵقه جنراو
-یه‌ك كه‌وچك ڕۆن
-10-12 پارچه ڕانی مریشكی ورد كرا‌و.
-دوو بیبه‌ری بچوكی جنراو.
-یه‌ك كه‌وچكی بچوك بیبه‌ری هاڕراو
-یه‌ك كه‌وچك ئارد
-دوو وه‌ره‌قی غاز
-یه‌ك كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته
-دووپاكه‌ت ئاوی مریشك (ماجی)
-دوو كوپ ئاو
-دووكه‌وچك مه‌عده‌نوسی ورد جنراو
ئاماده‌كردنی:
-ڕِۆنهكه له مه‌نجه‌ڵێكدا گه‌رمده‌كرێت، پارچه مریشكه‌كانی تێدهكرێتو سور ده‌كرێته‌وه، دواتر دهردههێنرێتو به‌جیا داده‌نرێت.
-پاشان پیازو بیبه‌رو گێزه‌ره‌كه ده‌كرێته ناو مهنجهڵهكهو ماوه‌ی 5 ده‌قیقه سور ده‌كرێته‌وه.
-دواتر بیبه‌ره هاڕراوهكهو دۆشاوی ته‌ماته‌و ئاردو وه‌ره‌قی غازه‌كه‌ی تێدهكرێتو كه‌مێك سورد ده‌كرێته‌وه.
-پارچه ئاوی مریشكه‌كان (ماجی) له‌ناو ئاوه‌كه‌دا دهتونرێتهوهو تێكه‌ڵی كه‌ره‌سته سوركراوه‌كان ده‌كرێت.
-له‌كۆتاییدا پارچه مریشكه سوركراوه‌كان ده‌كرێته ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌و ئاگره‌كه‌ی بۆ كز ده‌كرێت تاماوه‌ی نیو سه‌عات ده‌كوڵێنرێت.
-كه‌ئاماده بوو ده‌كرێته قاپێكه‌وه‌و كه‌مێك لهمهعدهنوسه جنراوهكه ده‌كرێت به‌سه‌ر سوپهكهداو پێشكه‌ش ده‌كرێت.[/size]
به‌داخه‌وه
سه‌عات چه‌ند
به‌راستی ئه بفیلمه تورکه دۆبلاژکراوانه هیچ سودێک به کورد ناگه‌یه‌نن هیوادارم رێگه نه‌درێت
ده‌ست خۆش کاک شه‌ره‌فخان
sswpas
swpas ka shkur
سوپاس براکه‌م خوا پاداشتی تۆش بداته‌وه
[size=16]گاندی ده ڵێت:7 شت هه یه كه به بێ ئه و 7شته ئیتر ئه سته م و ترسناكه
1- سه‌روه‌ت یان موڵك،به‌بێ مانوو بوون.
2- خۆشی،به بێ ویژدان.
3- بازرگانی،به‌بێ ڕه‌وشت.
4- زانست،به‌بێ مرۆڤایه‌تی.
5- سیاسه‌ت،به‌بێ شه‌ره‌ف.
6- ناسراوی،به‌بێ كه‌سایه‌تی.
7- په‌رستن،به‌بێ خۆ به‌خشین بۆ خوا.
ئه‌م حه‌وت شته گاندی چه‌ند ڕۆژێك پێش مردنی له‌سه‌ر پارچه كاغزێك نوسیویه‌تی،داویه‌تی بهنهوكانی
[/size]
[size=16]
زانایانی پزیشکی زۆر باسی زەیتی زەیتوون دەکەن چونکە زەیت ماددەی (ئاحمار ئامینیە) تێدا نییە تەنھا برێک دەبێتە چارەسەری و پاراستن بۆ زۆر نەخۆشی وەکو:
١-جەلتی مێشک و جەلتی دل
٢-کەمکردنی رۆن لە ناو خۆێن
٣-پاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خۆێن
بۆ نموونە ئەگەر مرۆڤ پرسیار لەو کەسانە بکات کەلە دەوروبەری دەریایەکان دەژین ئەوا کەمتر تووشی ئەم نەخۆشییانە دەبن چونکە خواردنی ئەوان پێکھاتووە لە گیانەوەری دەریایی وەکو ماسی و لە ناو خواردنەکەش زۆر زەیتی تێدایە بۆیە کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن ئەم زەیتە دەبێت چارەسەری بۆ ئەم نەخۆشییانی خوارەوە
٤-پەنچەشێری سینگی ئافرەت
٥-پەنچەشێری مەعیدە
٦-پەنچەشێری قۆلۆن
٧-پەنچەشێری پێست
زەیت باشترین خواردنە بۆ ناو خواردن دیسان دژی رشکو سپھانە کاتێ کە لە ناو پرچدا بێت
[/size]
سوپاس سه‌وسه‌ن خان
پێم خۆشه
ده‌ست خۆش کاک جێگر
[size=16]
له دێیه‌ك له دێیه‌کانی وڵاتێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان کوڕێك دایکێکی پهکكهوتهی هه‌بوو. ڕۆژێك ئه‌و دایکه په‌کكه‌وته‌یه نه‌خۆش که‌وت و کوڕه‌که‌ی هه‌ڵسا بردی بۆ نه‌خۆشخانه و خۆشی ڕووی کرده شار بۆ کارکردن. پاش ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه بۆ دێکه‌یان و خه‌ڵکی ئاوایی له کوڕه‌که‌یان پرسی هه‌واڵی دایكت گه‌یشته کوێ؟ له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌مری خوای به‌جێ هێنا و فه‌وتی کرد و به‌خاکمان سپارد. به‌ڵام به داخێکی گرانه‌وه ئه‌و دایکه په‌کكه‌وته‌یه نه‌مردبوو، به‌ڵکوو هێشتا له ژیاندا مابوو، به‌ڵام ئه‌م کوڕه سه‌رسه‌خته‌ی به‌جێی هێشتبوو له‌بری هه‌موو پاداشتدانهوهیهکی.
پاش ماوه‌یه‌ک که‌سێک له خه‌ڵکی دێکه ڕێی ده‌کوێته نه‌خۆشخانه‌که بۆ سه‌ردانی که‌سێک له که‌سوکاره‌که‌ی، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وا ده‌بێت که ئه‌و ئافره‌ته پهکهووتهیه له هه‌مان ئه‌و ژووره ده‌بێ که خزمه‌که‌ی لێ که‌وتبوو ، کاتێك که بۆی ڕوونی چاوی بڕوای نه‌کرد که ئه‌وه ئه‌و ئافره‌ته په‌که‌وته‌یه بوو که کوڕه‌که‌ی هه‌واڵی کۆچی داوی به ئه‌هلی دێکه ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵکو ئێشتا له ژیاندامهوه، زۆر به سهرسوڕهێنهرێکهوه پێی وت: ئایا تۆ فڵان که‌س نیت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامه‌که‌ی دا وتی: به‌ڵێ!
پاشان پێم وت: جۆن گه‌یشتوویته‌ته ئێره؟
وتی: کوڕه‌که‌م هێنامی بۆ ئێره پێش دوو ساڵ ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆلام، ئه‌ترسم کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر داهاتبێت و لێی قه‌ومابێت به خوا زۆر ئه‌ترسم!
توخوا هه‌واڵی نازانیت؟
منیش له دڵی خۆم وتم: یا الله ... له دڵی ئه‌م دایکه و حیلمی... و سۆزی .. دڵنه‌رمی و به‌زه‌یی... به‌جێی هێشتوه و فڕێی داوه ... که چی ئێشتا ده‌ڵێت ئه‌ترسم شتێکی به‌سه‌ر هاتبێت، وه ئێشتا ئه‌وداڵی یه‌تی دڵی ئه‌فڕێت هه‌واڵی ده‌پرسێت!
هه‌ڵسام و ئافره‌ته‌که‌م کۆکردووه و بردمه‌وه بۆ ناو ئاوای خه‌ڵکی ئاوایم به ڕیش سپیه‌کانه‌وه کۆکرده‌وه وه داوام کرد که خه‌ڵکی ئاوای هه‌موو کۆببنه‌وه له‌گه‌ڵ کوڕی ئافره‌ته‌که.
پاشان له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌هلی ئاوای پرسیارم لێ کرد وتم: دایکت چی به‌سه‌ر هات؟ ... وتی: ئه‌ی پێم نه‌وتن که ئه‌مری خوای گه‌وره‌ی کرد پێش دوو ساڵ له‌مه‌و پێش.
منیش پیم وت: پێش دوو ساڵ مردووه! هه‌ڵسام ئافره‌ته‌که‌م هێنایه به‌رده‌می.
پێم وت:
ئایا ئه‌مه‌یه دایکی تۆیه فڵان که‌س؟
ئایا ئه‌مه کوڕه‌که‌ی تۆیه ئه‌ی دایکی فڵان که‌س؟
کوڕه‌که‌ی چاوه‌کانی ده‌رپه‌ڕی و به سه‌رسوڕمانه‌وه ڕوانیه دایکی، تک تک ئاڕه‌قی شه‌رمه‌زاری به ڕوودا هاته خوارێ... ئه‌مه چ ویژدانێک پێی ڕازیه؟
بڕوا بکه‌ن ئه‌مه ئه‌فسانه نییه به‌ڵکو ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌یه و ڕوویداوه.
له دیندا خوای گه‌وره ئاوا فه‌رمانمان پێ ده‌دات؟ ...
یان خوای گه‌وره پێمان ئه‌فه‌رمووێ: وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيماً خوای گه‌وره بڕیاڕداوه که جگه له‌و به‌ندایه‌تی بۆ که‌سی تر بڕیاڕ نه‌ده‌ین وه چاکهکهریش بین له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکانمان، هه‌ر یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) نابێت ئۆفیشیان له ده‌ست بکه‌ن، (هه‌رگیز) نابێت پیایاندا ههڵبشاخین و هاواریان به‌سه‌ردا بکه‌ن، وه ده‌بێت له کاتی گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ یان زۆر به ڕێز و به چاکی له‌گه‌ڵیان بدوێ . یان ده‌فه‌رمووێ: وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيراً.. باڵی به‌زه‌ییان بۆ ڕاکێشه و بڵێ په‌روه‌ردگاره ڕه‌حمیان پێ بکه‌یی هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وان به بچوکی په‌روه‌رده‌یان کردم.
یان ده‌بێت بپاڕێنه‌وه بڵێن:
رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِير
ئه‌ی نه‌ت بیستووه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: قال صلى الله عليه وسلم يوماً لأصحابه ، وقد كان يمرُّ ببعض الأسرى وامرأة تأخذ وليدها فتضُمُّه إلى صدرها فيقول صلى الله عليه وسلم : ( أرأيتم هذه طارحة وليدها في النار ؟ ) .. قالوا : لا يا رسول الله هي أرحم به من ذلك .. فقال صلى الله عليه وسلم : ( فالله أرحم بكم من هذه بولدها ) .. (فالله أرحم بكم من هذه بولدها ) .. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕۆژێک فه‌رمووی به هاوهڵهکانیم، له کاتێکدا کۆمه‌ڵێک له بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌ست به‌سه‌رکرا بوون له نێوانیاندا ئافه‌رتێک کۆرپه‌که‌ی خۆی توند به سنگییه‌وه نووساندبوو، پێغه‌مبه‌ری خوایش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی (بڕواتان وایه که ئه دایکه کۆرپه‌که‌ی خۆی هه‌ڵباته ناو ئاگره‌وه؟) هاوه‌ڵانیش له وه‌ڵامدا فه‌رموویان، نه‌خێر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌ڵکو ئه‌و دایه‌ک زۆر به‌زه‌یی و بهمیهرهبانه به کۆرپه‌که‌ی هه‌رگیز کاری وا ناکات.. پاشان فه‌رمووی ( ده‌ی سا خوای گه‌وره زۆر به‌به‌زه‌ییه به ئێوه هه‌تا به‌به‌زه‌یی ئه‌و دایکه به ڕؤڵه‌که‌ی).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که به‌زه‌یی مرۆڤه‌کان زۆر له شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه به تایبه‌تی له ناو دڵی دایکدا که ئه‌و به‌زه‌یی و سۆزه به پله‌ی زۆر به‌رز و تایبه‌ت دیاری کراوه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاریمان ده‌کات که باشترین که‌س لایه‌ق به خێر و چاکه‌کردن بێ ئه‌ویش دایکه پاشان دایکه پاشان دایکه پاشان باوک
لەسایتى ئیسلام دەنگە ئیسلامەوە وەرگیراوە
[/size]
ده‌ست خۆش ماندوو نه‌بی کاک بیلال
ئیشالا خوای گه‌وره پشت‌و په‌نامان بێت
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]