ده‌ستت خۆشبێت نازانم ئه‌مه بۆ من ده‌بێت یان نا
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی RzGaR 13
ده‌ستت خۆشبێت نازانم ئه‌مه بۆ من ده‌بێت یان نا
یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی، بەسەر دانیشتووانی شاری (هیروشیما)ی ژاپۆندا درا
كارزان یاسین
لە ڕۆژێكی مێژوویی وەكو ئەمڕۆدا ڕێكەوتی 6/8/1945 كاتژمێر 8،15 خولەكی سەر لە بەیانی، بە بڕیاری سەرۆكی ئەمەریكای ئەو كات(هاری ترۆمان) و ڕاوێژكارەكانی، یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی بەسەر دانیشتووانی شاری (هیروشیما)ی ژاپۆندا درا.
سێ ڕۆژ دوای ئەم كارەساتە دووەمین بۆمبی ئەتۆمی (ناكازاكی)ـیشی وێران كرد.
بۆمبەكە لە (60)كیلۆ یۆرانیۆم دروست كرابوو،
بە فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمەریكا بەناوی(ئینۆلاگۆی) بەسەر هێرۆشیمادا درا.
هەر لە یەكەمین چركەساتی دوای تەقینەوەكەدا،
هەموو شتێك تا دووریی (1500)م لە بۆمبەكە توایەوە و بوو بە دووكەڵ و تۆز.
لە(9) چركەدا 140هەزار كەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا و ژمارەی كوژاروەكان
تا چەندین ساڵ دوای كارەساتەكەیش درێژەی هەبوو و گەیشتە زیاتر لە 240 هەزار كەس.
بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە، كە شوێنهاتی نەرێنیی بۆمبارانی
هیرۆشیما و ناكازاكی تەنیا كوژرانی دووسە دوو چل هەزار كەس نەبوو
بەڵكوو دواتر كاتێ یەكەم مناڵ بەناوی (ساداكۆ) لە ژێر كارتێكەریی تیشكی بۆمبی ئەتۆمیدا
تووشی شێرپەنجەی خوێن ببوو، لەدایك بوو. ئەوسا جیهانییان تێگەیشتن،
كە ئەمریكا چ تاوانێكی دەرحەق بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.
(هاری ترۆمان)ـی سە ڕۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا،
كاتێك بڕیاری بومبارانی ئەتۆمی هێرۆشیما و ناكازاكیی ژاپۆنی دەركرد،
لە ڕەوشی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سەربازیی ژاپۆن ئاگادار بوو و دەیزانی،
ژاپۆن توانای درێژەدان بە شەڕەكەی نییە، بۆیە ویستی (ترۆمان) و كاربەدەستانی دیكەی ئەمریكی،
بۆ بەكارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دژی نەتەوەی ژاپۆن،
جێی پرس و گومانە!! بۆچونێك هەیە دەڵێت:
ئەمریكا بە كەڵكوەرگرتن لە بۆمبی ئەتۆمی، ئەوكات،
كە هیچ وڵاتێك ئەو چەكەی نەبوو دەیەویست هێز و دەسەڵاتی خۆی بە چاوی
خەنیمەكانی وەك سۆڤییەتدا بدات.
دواتر دیتمان ڕكەبەرایەتی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی چووە قۆناغێكی نوێوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی هەن، لەحاڵی حازردا جبەخانەكانی ئەتۆمیی ئەمریكا و ڕووسیا
توانای ئەوەیان هەیە گۆی زەوی بە یەكجاری لەبەین بەرن،
جگە لەمەیش تاكو ئێستا هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی جیهان لە چەكی ئەتۆمی چ ئەنجامێكی نەبووە.
یاریزانی ئەفریقای باشوور (ئۆسكار پیستۆریس) ئەگەرچی هیچ مێدالیایەكی نەبردەوە
لە ئۆلۆمپیادی “لەندەن”ـدا بەڵام خۆشەویستی هەموو ئەو جەماوەرەی بردەوە، كە ئامادەی یاریگای ئۆلۆمپی بوون.
(ئۆسكار)ـی تەمەن 27 ساڵان كە خاوەنی دوو قاچی دەستكردە و لە یاریی ڕاكردنی 400 مەتریدا
دوێنێ دوور خرایەوە، وەك خۆی بە ڕۆژنامەی “سەن”ـی بەریتانیایی گوتووە ئەو بە نیازی مێدالیا نەبووە،
بەڵكوو تەنیا ویستوویەتی بوونی هەبێت.
لە كاتی ئەنجامدانی یارییەكەدا، خەڵك بە چەپڵە و ناوبردنی هانی (ئۆسكار)ـیان دەدا،
كە جیاواز لە یاریزانەكانی دیكە، كە دوو قاچی سرووشتیان هەبوو ئەو بە قاچی دەستكرد ڕای دەكرد.
بەریتانیاییەكان وەكوو ئیلهامبەخشێك سەیری ئەو یاریزانە دەكەن.
وەكوو كەسێك ئەگەرچی كەمئەندامیشە،
بەڵام ددانبەخۆداگرتنەكەی جێگەی ڕێزی هەموو بینەران و یاریزانانی ئۆلۆمپیادیشە.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
دلته‌مگم به‌م روداوانه له ناو ئیسلام:|
پــــــــــیرۆزه لـــــــــــه هه‌مــــــــــوان
زۆر به‌خێر بێیت به هیوام به‌رده‌وم بیت
جارێکیان دزێک ده‌چێت بۆ مالی مالیکی کوری دینار " رحمه الله " بۆ دزین..
گه‌را به دوای شتێک بیدزێت به‌لام هیچی نه‌دۆزیه‌وه ..
پاشان بینی وا مالیک نوێژ ده‌کات ..
مالیک سه‌لامی دایه‌وه له نوێژه‌که‌ی و سه‌یرێکی دزه‌که‌ی کرد و گووتی :
" هاتووی به دوای شتی دونیا هیچت نه دۆزیه‌وه ... ئایا هیچ شتێکت ده‌وێت بۆ دوا رۆژت ..؟! " ..
دزه‌که وه‌لامی دایه‌وه و دانیشت و زۆر سه‌ر سام بوو له خاوه‌ن ماله‌که ..!!
مالیک به‌رده‌وام ئامۆژگاری کرد تاوه‌کو دزه‌که گریا ..
دوای هه‌ردووکیان به یه‌که‌وه چون بۆ نوێژ .. له مزگه‌وت خه‌لکه‌که زۆر سه‌رسام بوون له‌م کاره:
" گه‌وره‌ترین زانا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دز .. ئایا ئه‌مه چۆن ده‌بێت ..؟؟! " ..
پرسیاریان له مالیک کرد مالیک پێ ی گووتن :
" هاتبوو دزیمان لێ بکات.. به‌لام ئێمه دڵه‌که‌مان له‌و دزی
زۆر به‌خێربێیت بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
له ئێستاوه هاوڕێی ئه‌زیزی ئێمه‌یت به‌قوربان
به‌خێر بێیت بۆ یانه
چونکه دوره
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی په‌یجه ئاوا ناسرێته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌کاونته ته‌واوه وه‌لامه‌کانتان:)
٥- ئه‌م مناڵه لێره نوستوه كه‌س به‌سه‌ری نه‌كه‌وێت
dast xosh
ده‌ست خۆش به‌لام هه‌ینی کراوه‌ته ره‌مه‌زان
piroza piroza piroza
ناوی خوای لێبینه‌و ئاشکرای که که‌س نازانی
نزیکه‌ی 18 ساڵ بەسەر ڕووداوی كوشتنی یاریزانی تۆپی پێی كۆڵۆمبیایی (ئەندریاس ئێسكۆباڕ)ـدا تێپەڕ دەبێت،
ئێستایش ئەو ڕووداوە بە دڵتەزێنترین ڕووداوی مێژووی جامی جیهانی هەژمار دەكرێت.
(ئێسكۆبار) كە بەرگریكاری هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بوو لە جامی جیهانی ساڵی 1994 لە ئەمەریكا
دوای 10 ڕۆژ لە كۆتایی یارییەكانی ئەو جامە لە كۆڵۆمبیا كوژرا.
ئەو ساڵە، كۆڵۆمبیاییەكان بە گوڕ و تینەوە بەشداریان لە جامی جیهانیدا كرد و
لە گەڕی یەكەم سەركەوتن و لە گەڕی دووەمی پاڵەوانەتییەكە بەرانبەر بە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمەریكا كە خاوەنداریی پاڵەوانەتییەكەی دەكرد بە 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك كرانە دەرەوە.
(ئیسكۆبار) لەو یارییەدا بە هەڵە گۆڵێكی لە هەڵبژاردەكەی خۆیان تۆمار كرد و
كۆڵۆمبیا كرایە دەرەوە، دوای 10 ڕۆژ لەو گۆڵە (ئیسكۆبار) لە یەكێك لە یانەكانی كۆڵۆمبیا كوژرا.
لە ئێستایشدا باس لەوە دەكرێت ئەو یاریزانە بە دەستی ئەو بازرگانانەی
ماددەی هۆشبەرەوە كوژراوە كە لە یاریی نێوان كۆڵۆمبیا و ئەمەریكادا
گرەویان لەسەر كۆڵۆمبیا كردبوو و پارەیەكی زۆریان دۆڕاندووە بۆیەیش وەكوو تۆڵە كوشتوویانە
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
ده‌ستان خۆش و پیرۆزه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
به‌لام پێم وابێت په‌یجێکت هه‌بێت له فه‌یس بووک زۆر له دروست کردنی یانه‌یه‌کی ئیستا باشتره
شتێکی باشه هه‌رچه‌نده ده‌کرێ له به‌شی ئاینیش بابه‌ته‌کانن دابنێن
ده‌ست خۆش ئه‌م وێنه‌یه تا ئیستاش خه‌لک باسی ده‌کات
ناوه‌لا برام وه‌ک منی
له وانه‌یه 2 شه‌م بێت
ده‌ست خۆش
ههههههههههههههه به‌راستی سه‌یره زۆر دره‌نگیش پاش وه‌سیه‌ت مردوه
24
LOST
دۆبلاژه ئیرانیه‌کان
piroza piroza amsal xar bo xomana
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاورێیان
خه‌ندان-
له ولایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا منداڵێکی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به ناوی (تانیشق)
به هۆی ئه‌و زیره‌کییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یه‌وه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه،
باوکی ئه‌و مناڵه ناوی ئیبراهیمه‌و ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازییه و دایکی پزیشکی ڤێتێرنه‌رییه.
له‌کاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئه‌م منداڵه له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا
توانیویه‌تی له ژماره 1یه‌که‌وه تا 100 بژمێریت،هه‌ره‌ها له ته‌مه‌نی چوار ساڵی و نیودا
له تاقیکردنه‌وه‌ی ستانده‌ردی زیره‌کیدا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتن به ڕێژه‌ی له%99 به‌ده‌ست بهێنێت
،هه‌روه‌ها له تاقیکردنه‌وه‌ی( IQ) دا که تاقیکردنه‌وه‌یه‌که
بۆ دیاریکردنی زیره‌کی ئه‌م مناڵه توانیویه‌تی 148 خاڵ کۆ بکاته‌وه
که به‌م ژماره‌یه‌ش له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئاستی که‌مێک له بلیمه‌ت که‌م تره‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه
له ساڵانی داهاتوودا ببێت به بلیمه‌ت.
هه‌ر له ته‌مه‌نی چوار ساڵ و نیودا له یانه‌ی زیره‌که سه‌روو ئاساییه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه وله ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا
له زانکۆی ئه‌مێریکان ڕیڤه‌ر له ولایه‌تی کالیفۆرنیا وه‌کو خوێندکار وه‌رگیراوه‌و بووه‌ته بچوکترین خوێندکاری ئه‌و زانکۆیه،
پرۆفیسۆر ستیفن ستێرلینگ (تانیشق)ی به سه‌رکه‌وتوترین خوێندکاری زانکۆکه
ناوبرد‌و وتی هه‌موو خوێندکاره‌کانی تر تانیشقیان خۆش ده‌وێت و ڕێزی لێ ده‌گرن.
گه‌وره كۆمپانیای بواری دورستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی "ئه‌یرباس"ـی فه‌ره‌نسایی به نیازه گه‌وره‌ترین شؤرشی ته‌كنۆلۆژی له بواره‌كه‌یدا هه‌ڵبگیرسێنێت.
كۆمپانیای ناوبراو ئاشكرای كردووه له ماوه‌ی 40 ساڵی داهاتوودا،
جۆره فڕۆكه‌یه‌ك دروست ده‌كات كه له جیاتی به‌رگێكی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌ستوور وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له فڕۆكه‌ی ئاسایی‌دا به‌كارده‌هێنرێت،
به‌رگێكی شوشه‌یی ڕوون به‌كار ده‌هێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه نه‌فه‌ره‌كان وا هه‌ست بكه‌ن له بۆشایی ئاسماندان.
هه‌روه‌ك كورسیه‌كان فڕۆكه‌كه‌یش به‌گوێره‌ی ویستی نه‌فه‌ره‌كان شوێن و جۆر و ئاڕاسته‌كان ده‌گوڕێت،
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی جۆری سێدوورییه‌وه نه‌فه‌ره‌كان
ده‌توانن هه‌ر وه‌رزشێك كه خۆیان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌هه‌مان شێوه‌یش ئه‌و فڕۆكه‌كه كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێتی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت،
له‌گه‌ڵ چه‌ندین شوێنی حه‌وانه‌ی جیاوازی وه‌كو دووكان و باڕ و شوێنی سه‌رگه‌رمی.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپانیاكه (چارڵز چامپیۆن)
زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌شداری پرۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ehtuhpTq … r_embedded[/youtube]
سایتی هه‌ولێر
زۆر له مێژه ئه‌و زێێه‌م نه‌دیتیه
ده‌ست خۆش برا
swpas kak saman
چەند خۆش بوو مالمان لیرە بووایە
هه‌ر پاره‌ت نه‌با هه‌نده‌کت لێ کردباوه و بتبربا بتفرۆشتبا:/
ده‌ست خۆش ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن ته‌نها لای خۆت تایم لاین لاده‌چێت
ئه‌گه‌ر من سه‌یری ئه‌کاونتت بکه‌م ئه‌وه هه‌ر تایم لاینی به‌س خۆت نایبینی
سه‌رکه‌وتوبی
supas bo hamu layak:)
سوپاس بۆ ئێوه‌ش:)
گەورەترین چیایی زێری جیهان لە ئەندەنووسیایە
سايتى هەولێر-
گەورەترین چیایی زێری جیهان لە وڵاتی ئەندەنووسیایە.
چیایی كانزایی زێری ( گەرسبرگ Grasberg)، دەكەوێتە بەرازیی 4 هەزار مەتری زەنجیرە چیاكانی ( پاپوای) لە وڵاتی ئەندەنووسیا.
جێی ئاماژە پێدانە، لەو كانزا و چیایە ساڵانە زیاتر لە 600 هەزار تەن ماددە ( مس، نزیكەی 60 تەن زێر و 175 تەن زێو )، دەهێنرێتە دەرەوە.
ئەو چیایە بە گەورەترین چیایی یەدەكی زێر لە جیهاندا هەژمار دەكرێت و هەروەها سێیەمین كانزایی ( مسە ) لە جیهاندا .
دوای تەواوبوونی یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروووپا (یۆرۆی 2012)
بازاڕی كڕین و فرۆشتن و جێگۆڕكێی یاریزانان گەرم بووە و بە جۆرێك ڕۆژانە دەنگۆ،
یان هەواڵی فەرمی لەسەر چوونی ئەم یاریزان بۆ ئەو یانە و ئەوی دیكە بۆ یانەیەكی دیكە وە بەر گوێدا دەدرێت.
سیدۆ كیتا بەرشەی جێ هێشت:
وێبسایتی فەرمیی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەوەی بڵاو كردەوە
كە یاریزانی مالیی یانەكەیان، ڕیزی بەرشەی جێ هێشت و چووە یانەی دالیان ئەربینی چینییەوە.
وێبسایتی بەرشلۆنە، بەیاننامەیەكی یانەكەی بڵاو كردووەتەوە كە سوپاسی كیتا دەكەن
كە خزمەتێكی زۆری یانەكەی كرد و تواناكانی لە پێناو یانەكەیدا خستە گەڕ،
هیوایشی بۆ دەخوازن كە لە ژیانی وەرزشیی داهاتوویدا سەركەوتوو بێت.
جێگەی سەرنجە، كیتا لە 2008ـەوە لەگەڵ بەرشلۆنە 14 نازناوی جیای بردووەتەوە،
لە 188 یاریدا بەشداریی كردووە و 22 گۆڵی تۆمار كردووە.
ئاشلی كۆڵ چێڵسی جێ دەهێڵێت:
سەرەڕای ئەوەی نازناوی جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی بردەوە،
بەڵام یانەی چێڵسی دەیەوێت خۆی نوێ بكاتەوە و بە تێكردنی خوێنی نوێ، گیانی وەگەڕتر بخاتەوە.
ئەو هەڵمەتە لە ڕۆییشتنی درۆگباوە دەستی پێ كرد كە چووە یانەی شەنگهای،
هەروەكوو چۆن سالۆمۆن كاڵۆ و بۆسینگوایش بڕیاری جێهێشتنی یانەكەیان دا.
بە پێی هەواڵی سایتی ئەی ئێس بی، بەرگریكاری چەپە ئاشلی كۆڵ قوربانیی نوێیە،
بەو پێیەی یانەكە باسی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵیدا نەكردووە.
كۆڵ بەو پێیەی تەمەنی 31 ساڵانە، لەوانەیە بچێتە یانەیەكی دەرەوەی خولی ئینگلیزی،
بە تایبەتی كە لەوانەیە چەند ساڵێكی كەمی لە نێو دنیای یاریكردندا مابێت.
هاوكات ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە بچێتە ڕیزی یەكێك لە یانەكانی مانچستەر سیتی،
یان ڕیال مەدریدەوە. یانە دەوڵەمەندەكانی چینیش ئارەزوویەكی كراوەن لەبەردەم ئەو یاریزانەدا.
كاڵۆ بە شێوەیەكی فەرمی چووە یانەی لیلەوە
یانەی لیلی فەڕەنسی ڕایگەیاند كە هێرشبەری یانەی چێڵسی (سالۆمۆن كاڵۆ)
لە بۆندێكی ئازاد‌دا پێوەندی بە ڕیزەكانیانەوە كردووە.
دوای تەواوبوونی بۆندەكەی و نوێنەكردنەوەی،
سالمۆن كاڵۆی كۆت دیڤواری بە پێی بۆندێكی 4 ساڵە چووە ڕیزەكانی یانەی لیلی فەڕەنسییەوە.
بۆ زانین، كالۆ لە ماوەی مانەوەی 6 وەرزدا لە چێڵسی 240 یاریی ئەنجام داوە و 60 گۆڵیشی تۆمار كردووە.
بەڵام بە هۆی ئەوەی لە پلانی نوێی دی ماتیۆدا نەبوو، بۆیە بۆندەكەیان بۆ نوێ نەكردەوە و ئەویش چووە یانەی لیلەوە.
بە چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی لیل، ژمارەی ئەو یاریزانانەی ئەم وەرزە یانەی لیل كڕیونی گەییشتە 4 یاریزان.
ڕەنگە مانچینی ببێتە ڕاهێنەری ڕووسیا:
ڕاپۆرتە هەواڵەكان ئەوەیان بڵاو كردەوە، كە ڕۆبێرتۆ مانچینیی ڕاهێنەری
یانەی مانچستەر سیتیی پاڵەوانی پرێمەر لیگ نزیك بۆتەوە لەوەی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڕووسیا.
سایتی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی، ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە ڕۆبێرتۆ مانچینی
واز لە پۆستە هونەرییەكەی لە یانەی مان سیتی دەهێنێت و
دەبێتە ڕاهێنەری ورچەكانی ڕووسیا و لە شوێنی ڕاهێنەری هۆڵەندی “دیك ئەدڤۆگارت”
دەستبەكار دەبێت، كە لە یۆرۆدا بە دەستبەتاڵی چوونە دەرەوە.
دەنگۆی ئەوە هەیە بۆندی مانچینی بۆ ماوەی شەش ساڵ بێت و ساڵانە
یەكیەتیی تۆپی پێی ڕووسیا 7.5 ملیۆن یۆرۆی پێ دبدات،
مانچستەر سیتیش بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی لەو یەكیەتییە وەردەگرێت.
نانی مانچستەر یونایتد بە جێ ناهێڵێت:
لویس نانیی پورتوگالیی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی،
خستییە ڕوو كە لە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتددا زۆر ئاسوودەیە و ئەو یانەیە جێ ناهێڵێت.
نانی كە ئێستا لە یاریی ژمارە 200ـی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا نزیك بووەتەوە
و ماوەی 5 ساڵە لە ڕیزەكانی ئەو یانەیەدایە،
هەوڵی ئەوە دەدات قەرەبووی وەرزی ڕابردوو بكاتەوە،
كە لە دواساتەكاندا نازناوەكەیان بە قازانجی مانچستەر سیتی لە دەست دا.
نانی بۆ ڕۆژنامەی تایمز گوتوویەتی: “من لە یانەی مانچستەر یونایتد
زۆر ئاسوودەم، 5 ساڵم لێرە بەسەر بردووە و هەموو نازناوەكانم بردووەتەوە،
ڕاهێنەر متمانەیەكی زۆری پێمە، ئەمەیش بۆ من گرینگە،
ئێستا بەڕێوەبەری كارەكانم لە گفتوگۆدایە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەم،
سەیر دەكەین بزانین چی ڕوو دەدات
مامەیارە ئەحمەد
دەستگای میدیایی هەولێر
زۆر سوپاس کاک شه‌تدا بۆ په‌یامه‌که‌ت:)
زۆر جوانه ده‌ست خۆش
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی RzGaR 13
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]