supas bo payamakantan barezn
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی به‌هه‌شت
supas bo payamakantan barezn
زۆر سوپاس هاوڕێیان به‌رێزن سه‌رکه‌وتوبن
خوا پاداشتی ئێوه‌ش خێرتان بداته‌وه
[center] [size=24] یاخوا به‌خێربێیت براکه‌م بۆئه‌م یانه‌یه به‌هیوای به‌رده‌وامبوون وسوودگه‌یاندن
[/size][/center]
zor supas xwa padashty ewash bdatawa
هه‌رکه‌سێ بترسێ له‌ناحه‌زێک با ئه‌م کارانه بکات
١- بخوێنه‌وه سوره‌تى (الناس + الفلق) له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌وانه به‌گشتى خودا ده‌فه‌رموێت (وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ)الفلق/٤ واته: خودایه په‌نام بده‌ى له ناحه‌زێ کاتێ ناحه‌زیم پێ ببات.
٢- کاره‌کانت بشارێته‌وه نهێنى بێ له‌ناحه‌زه‌کان خودا ده‌فه‌رموێت: (لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ)یوسف/٦٧ باس له‌پێغه‌مبه‌ر یعقوب سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌کات کاتێ ئامۆژگاریى کوڕه‌کانى ده‌کات له‌یه‌ک ده‌رگاوه مه‌چنه ژوورێ, به‌ڵکو خۆیان دابه‌ش بکه‌ن له‌ده‌رگاکان, بۆ ئه‌وه‌ى ناحه‌ز ناحه‌زییان پێ نه‌بات
٣- خۆتى لێ به دوور بکه‌یت خودا ده‌فه‌رموێت (وَإِنْ لَمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ)الدخان/٣١ واته: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێ ناهێنن ئه‌وا لێم جیا بنه‌وه
٤- چاکه‌ى تۆى به‌سه‌ره‌وه بێت (ادفع بالتى هى احسن)
س.مالپه‌ری قورئانی پیرۆز
له زانكۆی مه‌لیك سعود پرۆگرامێكی نوێ ده‌رباره‌ی قورئانی پیرۆز دروست كرا
له زانكۆی مه‌لیك سعود له وڵاتی سعودیه ، توانرا پرۆگرامێك ده‌رباره‌ی قورئانی پیرۆز دروست بكرێت ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه‌ش بریتین له ته‌رجومه‌ی قورئانی پیرۆز بۆ 22 زمان كه زمانی كوردی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ، و توركی ، و فارسی .... هتد . تێدایه و 5 ته‌فسیری عه‌ره‌بی به‌ناوبانگ ، و ته‌فسیری مه‌ودودی به زمانی ئینگلیزی تێدایه ، و (ته‌فسیری ئاسان) به‌زمانی كوردی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت گوێ له 20 قورئان خوێنی جیاواز بگریت، كه بۆ هه‌ریه‌كێكیان خه‌تمی ته‌واو له پرۆگرامه‌كه‌دا ئاماده‌یه .
هه‌روه‌ها ده‌توانیت هه‌ر وشه‌یه‌كت بوێت له قورئاندا به ئاسانترین شێوه بزانیت چه‌ند جار و له چ سوره‌ت و ئایه‌تێكدا ئه‌و وشه‌یه هاتووه و بیدۆزیته‌وه، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م پرۆگرامه ده‌تواندرێت له ناو مۆبایلیشدا سوودی لێ ببینرێت، بۆ بینینی ئه‌م پرۆگرامه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://quran.ksu.edu.sa/index.php#aya=1 … ns=ku_asan
به‌هیوای سوود بینین
س.مالپه‌ری قورئانی پیرۆز
دروستکردنی تابلۆ له رۆژنامه‌ی کۆن
یه‌کێک له کاره هونه‌ره جوان و سه‌یره‌کانی ئێستا ڤریتیه له دروستکردنی تابلۆ و وێنه له پاشماوه و که‌رسته‌ی جیاواز له ره‌نگ و بۆیه یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌کان به‌ناوی " گوگر بیتر "توانی یه‌کێک له کاره هونه‌ریه‌کانی خۆی به جیهان بناسێنێت ئه‌ویش دروستکردنی تابلۆی که‌سایه‌تی ئافره‌ت بوو به رۆژنامه کۆنه‌کان
به‌مه‌آش بووه جێگه‌ی سه‌رسورمانی خه‌لک چونکه زۆر که‌س هه‌یه توانایه‌کی وای هه‌بێت له یه‌کێک له لێدوانه‌کانیدا بیتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌کارهێنانی رۆژنامه کۆنه‌کان له‌م کاره‌دا زیاتر جوانی ئه‌به‌خشێت به تابلۆکه‌ی چونکه رۆژنامه‌کان ره‌ش و سپین و تابلۆکه‌ش به ره‌ش و سپی جوانی و سه‌رنجی خۆی هه‌یه ..
س.کوردژین
هههههه هه‌رئه‌مه مابوو
ده‌ست خۆش
زۆر سوپاس به‌رێزیت
supas bo payamakantan
dast xosh honrawakat zor jwana
sarkawtubet
zor supas barezy
dasty tou xatu ronya xosh barasty sh3reky jwan bu
ان شاءالله
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
ده‌ست خۆش جوانه
سبحان الله له‌کاری خوا
ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت
سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
جزاک الله
دلخۆشبه له‌ژین چونکه رۆژێک هه‌ر کۆتایی دێ
هه‌موومان یه‌ک رێگام له‌پێشه رزگاربونمان نییه‌لێی
به‌لام مه‌رجه‌چۆن ئه‌م ڕێگایه‌به‌یه‌که‌وه ببرین بـــه‌سـه‌رکه‌وتـویـی
ئاخۆده‌توانین له‌پردی صیرات بپه‌رینه‌وه‌بچین بۆبه‌هه‌شتی خوای
ئاخۆ ده‌توانین به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌علی وسلم)
شادبین وله‌گه‌ل لایه‌نگیرانی ئه‌و عه‌شرکرێین
بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌ده‌ست بێنێ وبگه‌ی به‌خۆشی قیامه‌ت
هه‌ولده سه‌ره‌تادایکوباوکت رازی بکه‌ی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌رت
دڵی که‌س مه‌ره‌نجێنن وخۆشی بخه‌نه‌دڵیان
رێگای راستی ژیان نیشانی خه‌لـک بده‌ن
دوعابۆخوشکوبرا موسڵمانه‌کانت بکه‌تاخواسه‌رکه‌وتوتبکا
هه‌رئه‌وه دانه‌ری زه‌وی وئاسمان قبولکه‌ری دوعاکانمان
چاکه له‌گه‌ل خه‌لک بکه‌تاخواچاکه‌ت له‌گه‌ل بکات
خۆشی بخه دڵی خه‌لک تاخوا خۆشی بخـاته دڵـت
خوایــه‌گیان لێـت ده‌پارێـمه‌وه له به‌نده‌کانت خۆشبیت
به‌گه‌وره‌یی وبه‌زه‌یی خۆت که‌خاوه‌نی عه‌رشی گه‌وره‌یت
پێغه‌مبه‌رگیان(صلی الله‌علی وسلم) به‌خۆشـه‌ویستانی خۆت بمانژمێره
داوای لێخۆشبوونمان بۆبکه له‌لای په‌روه‌ردگار له‌ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه
به‌هه‌شــــــت
زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن
ده‌ست خۆش زۆر ڕاسته
سبحان الله له‌کاری خوا
ده‌ست خۆش برام سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر سوپاس خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه
سلاو
111111
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
[size=24] زۆر سوپاس براکانم به پشتیوانی خوا به‌رده‌وام ده‌بین[/size]
زۆر به‌خێربێیت هاوڕێی ئه‌زیزی ئێمه‌ی به‌هیواین سودمان لێببینی وسودمان پێبگه‌یه‌نی
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان به‌رێزن
دوای دابه‌زینی ئایه‌تی ( يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ..)حه‌زره‌تی عائیشه(ڕه‌زای خوای لێبێ)پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌رمان(دروودی خوای له‌سه‌ربێ)كرد:-ئایا ئه‌وكات ئێمه له‌كوێ ده‌بین؟؟؟
پێغه‌مبه‌رمان(دروودی خوای له‌سه‌ربێ) فه‌رمووی:-له‌صیرات ده‌بین،له‌وكاته‌دا ته‌نها سێ شوێن هه‌یه(به‌هه‌شت ، جه‌هه‌ننه‌م ، پردی صیرات).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:-یه‌كه‌م كه‌سانێك كه‌له‌پردی صیرات ئه‌په‌ڕنه‌وه من،پاشان ئوممه‌ته‌كه‌م(ئیسلام)
بۆگه‌یشتن به‌به‌هه‌شت ده‌بێت یه‌كه‌مجار جه‌هه‌ننه‌م تێپه‌ڕده‌ین،پردێك له‌سه‌ر ڕووی دۆزه‌خ داده‌نرێت ناوی(صیرات)ه كه‌به‌ره‌و ڕووی به‌هه‌شت دانراوه‌و ژێره‌كه‌یشی دۆزه‌خه،هه‌ركه‌س به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی وقاچی له‌به‌شه‌كه‌ی تری دابنێت ئه‌وا ده‌گاته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د(دروودی خوای له‌سه‌ربێ)كه‌له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه ڕاوه‌ستاوه‌و پێشوازی له‌ئه‌هلی به‌هه‌شت ده‌كات،هه‌روه‌ك خۆشه‌ویست فه‌رمووی(فيضرب بالصراط بعرض جهنم-صیرات له‌ناوه‌ڕاستی پانتایی جه‌هه‌ننه‌م داده‌نرێ-به‌شی سه‌ره‌وه‌ی)
سیفه‌ته‌كانی پردی صیرات :-
1-له مووی مرۆڤ ته‌نكتره.
2-له‌شمشێر تیژتره
3-زۆر تاریكه‌و له‌ژێریه‌وه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه(تكاد تميّز من الغيظ)
4-خراپه‌كانت هه‌مووی به‌پشتته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه(ئه‌گه‌ر هه‌تبێ)،كه‌ئه‌مه‌ش ڕۆشتن هێواشتر وقورستر ده‌كات بۆئه‌وكه‌سانه‌ی خراپه‌یان زۆره،وه‌له‌بروسكیش خێراتر ده‌بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان كه‌مه.
5-قولاپی پێوه‌یه كه‌قاچه‌كان بریندار ده‌كات،كه‌فاره‌تی (قسه‌ی حه‌رام ونه‌زه‌ر و...)
6-بیستنی ده‌نگی قیژه‌و هاوار بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه خواره‌وه‌و ده‌نگی قیژه‌یان هه‌ڵده‌ستێ به‌ره‌و دۆزه‌خ.
هه‌روه‌ك ووتم پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێ له‌ودیوی پردی صیرات وه‌ستاوه‌و هه‌ركه‌سێك قاچی له‌سه‌ر سه‌ره‌تای پرده‌كا دابنێ پێغه‌مبه‌ر دوعای بۆده‌كاو ده‌ڵێ(("يا رب سلم . يا رب سلم-خوایه سه‌لامه‌تی بكه)-خۆشمده‌وێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت...
شایانی باسه له‌وكاته‌دا مرۆڤ دایك‌و باوكی ده‌بینێ به‌ڵام گوێیان پێناداو ته‌نها خه‌فه‌تی خۆیه‌تی،هه‌روه‌كو حه‌زره‌تی عائیشه گریا وپێغه‌مبه‌ریش لێی پرسی بۆچی ده‌گری؟،گوتی(ڕۆژی قیامه‌تم بیرهاته‌وه،ئایا دایكوباوكمان بزر ده‌كه‌ین؟)
فه‌رموی به‌ڵێ له‌سێ شوێن(له‌كاتی میزان ،له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری ئه‌عمال ، له‌كاتی صیرات)
س.مالپه‌ری باخچه
[size=16] خۆشم ده‌وێی له‌خۆم زیاتر
به‌نرخی لام له‌ژیانم زیاتر
من عاشقی تۆ بووم به‌س تۆوانه‌بووی
درۆت کردکه‌وتت عاشقتم درۆزن بووی
وتم له بیرمکه به‌س به‌راستم نه‌بوووا
تۆش وتت که وات ده‌وێ باشه مالئاوا
ئه‌مـزانی ماوه‌یـه‌کی زۆره هه‌ولتده‌دا وام پێبڵێی
به‌لام که‌ئه‌تدی من چۆن شێتی تۆم نه‌تده‌توانی
له‌ترسی ئه‌وه‌ی بڵێم په‌شیمانم تۆم خۆشـــده‌وێ
مـــۆبـایـلـت داخسـتووه که‌ـس هــه‌والـت نـازانـــێ
بـاشـه‌برۆ عـه‌شـــــقی نـوێت پیرۆز خـێـری هـه‌بـێ بۆت
له‌خـوا داواکـارم دلخۆشبن به‌یه‌که‌وه تاکـۆتایی ژیانـت
به‌هه‌شـــــــت[/size]
زۆر سوپاس کاک ئاسۆ
ان شاءالله
((وه‌رن بۆ نوێژ))
خودا ده‌فه‌رموێت: (وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْڕ وَالصَّلَاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ)الیقره/٤٥ واته: ئێوه کۆمه‌کى خۆتان وه‌رگرن له‌نوێژ و دانبه‌خۆداگرتن ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یه ته‌نها له‌سه‌ر باوه‌ڕداران نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر کارێکى دڵته‌نگ و نیگه‌رانى لێ به‌سه‌ر بهاتبایه به‌ره‌و نوێژ ده‌ڕۆیشت و نوێژى ده‌کرد. ده‌ى فه‌رمووى (165) بیل بیله‌ى چاوم له‌نوێژدایه.
ئه‌گه‌ر دڵته‌نگ بووى, کاره‌کانت لێ ئاڵۆز بوون, فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان لێ کردى, رابکه بۆ نوێژ کردن. ئه‌گه‌ر ڕۆژگاره‌کانت تاریک بوون, شه‌وانت تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ بوون, هاوه‌ڵانت گۆڕان و خراپه‌یان بۆت هه‌بوو, پێویسته له‌سه‌رت نوێژکردن هه‌تا کارت بۆ ئاسان بێت. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌وپه‌ڕى ناخۆشیدا سینه‌ى خۆى ده‌کرده‌وه و فراوانى ده‌کرد به نوێژکردن, وه‌ک ڕۆژى به‌در و ئه‌حزاب و بێجگه له‌مانه‌ش له‌وانى تر, (لة ئيبن حةجةرةوة)گێڕداوه‌ته‌وه که ئه‌و چووه بۆ قه‌ڵایه‌ک له میسر, هه‌ندێ دزو جه‌رده ڕێگه‌یان لێ گرت, ئه‌ویش هه‌ستا بۆ نوێژکردن هه‌تا خودا رزگارى کرد.
(ئيبن عساكر)و (ئيبن قةييم) ده‌گێڕنه‌وه پیاوچاکێک دزێکى پێ گه‌یشت له ڕێگه‌یه‌ک له ڕێگه‌کانى شام. له‌سه‌ر سه‌رى ڕاوه‌ستاوه و هه‌ڵى دایه بیکوژێ پیاوچاکه‌که داواى کرد که مۆڵه‌تى نوێژکردنى بدات, نوێژى کرد, ئه‌و ئایه‌ته‌ى هاته‌وه یاد (أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ)النمل/٦٢ سێ جار دووباره‌ى کرده‌وه فریشته‌یه‌ک له ئاسمان دابه‌زى و دزه‌که‌ى کوشت به حه‌ربه‌ى ده‌ستى فریشته‌که هاته قسه وتى: من نێرراوى ئه‌و خودایه‌م که تۆ په‌نات پێ گرت. (وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا)گهه/١٣٢ فه‌رمان بده به ماڵ و خێزان و منداڵت به نوێژکردن و خۆڕاگرتن له‌سه‌رى (ان الصلاة تنهى عن الفحشاء المنكر) واته نوێژه‌کان قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ت لێ ده‌که‌ن, (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا)النساْ /١٠٣ کاتێکى دیاریکراوى هه‌یه له‌سه‌ر موسڵمانان. خاڵێک که هۆکاره بۆ نه‌هێشتن و لابردنى غه‌مه‌کان و په‌ژاره‌کان, سه‌ڵاوات دانه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خودا ئه‌مر ده‌کات: (أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا)الاحزاب/٥٦ (تورموزى) (166) به صحیحى ده‌گێڕێته‌وه که (ئوبةى كوڕى كةعب) به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: شه‌ونوێژم چه‌ندى ته‌رخان بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ڵاوات بۆ تۆ بنێرم؟ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر؟ صلى الله علیه وسلم وه‌ڵامى دایه‌وه و فه‌رموى: هه‌ر چه‌نده خۆت حه‌زت لێیه (شوبةى)وتى چواریه‌ک؟ پێغه‌مبه‌ر؟ صلى الله علیه وسلم فه‌رموى ئاره‌زووى خۆته ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ئه‌وا بۆ خۆت باشه, هه‌تا هه‌تا سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو شه‌ونوێژه‌که‌م بۆ سه‌ڵاواتدان ته‌رخان ده‌که‌م؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموى که‌واته گوناهت ده‌سڕێنه‌وه غه‌مه‌کانت لێ هه‌ڵده‌گیرێن. مه‌به‌ست ئه‌وه به غه‌مه‌کان به سه‌ڵاواتدان هه‌ڵده‌گیرێن و نامێنن, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (من صلى على صلاة صلى الله عليه بها عشرا) یان ده‌فه‌رموێت زۆر سه‌ڵاوات بده‌ن له‌سه‌ر من, شه‌وى هه‌ینى ڕۆژى هه‌ینى چونکه سه‌ڵاواتى ئێوه منى لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه, وتیان چۆن تۆى لێ ئاگادار ده‌کرێت که تۆ جسمه پیرۆزه‌که‌ت نامێنێ و ده‌رزێ له‌گڵدا؟ فه‌رموى خودا حه‌رامى کردوه له‌سه‌ر زه‌وى خواردن و ڕزاندنى لاشه‌ى پێغه‌مبه‌ران صلى الله علیه وسلم به‌ڵێ ئه‌و که‌سه‌ى شوێن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بکه‌وێت به‌خته‌وه‌رى به‌سیه‌تى. (ئيبن تةيمية) له (بوخارييةوة) ده‌گێڕێته‌وه باشترین سه‌ڵاوات ئه‌وه‌یه (اللهم صل على محمد وعلى ال محمد كما صليت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم, وبارك على محمد وعلى ال محمد كما باركت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم انك حميد مجيد)
س،مالپه‌ری قورئانی پیرۆز
zor supas hawreyan
ba pshtewany xwa bardawamdabm la galtan
zor supas bo payamakantan barezn
[size=24]
دوی تۆ من عاشقی بارانم
چونکه خۆشیده‌وێــــــــــــــم
ئاماده‌یه گوێ له‌ئاهی دلم بگرێ
فرمێسکی چاوم به دلۆپه‌بارانی خۆی بسرێ
یــــــــــــــان
له‌گه‌ل من ده‌گریێ خه‌مم که‌مده‌کات
نهێنیم ده‌پارێزێت
ناهێلێ که‌س به‌گریانم بزانێ
به‌وه‌ی دلۆپه‌بارانی خۆی له‌گه‌ل فرمێسکه‌کانم تێکه‌لده‌کات
ئه‌زانم تۆناێیته‌وه لام
بــــــه‌لام
باران هه‌ردێته‌وه لام
چونکه ئه‌زانێ پێویستم پێیتی
به‌س تۆئه‌شزانی هه‌ر ناێیته‌وه
ئه‌مرۆ دلم خۆشه
چونکه هه‌موو ئه‌و ئازاره‌ی تۆ به‌منت دا
توانیم ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م باران بێئه‌وه‌ی که‌س بیزانێ ده‌ری بڕم
دلم به‌تاڵ بکه‌مه‌وه له‌ئازاری تۆ
به‌هه‌شت [/size]
zor jwan bun dast xosh
sarkawtwbet
supas bo ewa
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ی به‌ریزو خۆشه‌ویست سه‌رکه‌وتوبن
زۆر سوپاس
[size=24]ده‌ست خۆش به‌سووده خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه [/size]
zor supas kaka shaeda
كچه‌كه پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست
زۆر چالاك بوو.. وه توانایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتبوو له سیمای‌دا
دوور له خوا سبحانه وتعالی...ته‌یاره‌كه به‌رزبۆوه
محمد ده‌ستی كرد به‌بیركردنه‌وه له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا..
كه‌چۆن ڕابوێرێ و بچێته شوێنه پیسه‌كان و چێژی لێوه‌ربگرێ
وه چۆن كچی زۆر بدۆزێته‌وه و ڕابوێرێ
به‌درێژای گه‌شته‌كه‌ی پلانی دانا
بۆ یه‌ك كاتیش له‌بیری نه ئه‌چوو
گه‌یشته ئه‌مریكا وه شوقه‌یه‌كی گرت و كه‌لو په‌له‌كانی دانا
ه ده‌ستی كرد به گه‌ڕانه‌كانی
له شه‌وه‌وه هه‌تا به‌یانی
وه ده‌خه‌وت هه‌تا ئێواره
وه گوێی له بانگ ده‌بوو زیاتر له یه‌ك جار
له زۆربه‌ی شوێنه‌كان كه كه‌مێ موسوڵمانی لێ‌بوو
به‌ڵام ...هیچ بیری له و بانگكردنه نه‌ئه‌كرده‌وه كه‌ئه‌وه بۆ ئه‌وه ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
موسوڵمان بوو
محمد ده‌ڵێ ژیانم ڕۆشت به‌م شێوه‌یه هه‌تا ئه‌وه‌ی شه‌وێكیان
چومه نا و مه‌لهایه‌كه‌وه ...پڕبوو له كچ ی جوان
داوای په‌رداخێ شه‌رابم كرد...ده‌ستم كرد به قه‌له‌قی یان وه كو ئه‌وه‌ی چرنوقم لێ‌بگرن
“وه ده‌م زانی كه خودای گیان شه‌رابی حه‌رام كردووه”
به‌ڵام هه‌واو ئاره زوو هه‌موشتێكیان له‌بیربرمه‌وه
له‌نزیكمه‌وه ..یه‌كێكی دڵڕفێن سه‌یری ئه كردم.. لێم نزیك بوه‌وه
سه‌یركرنه‌كانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵگرتبوو
وه زیاتر نزیك بوه‌وه ..ده‌ستی گرتم ،،وه خۆی هاویشته باوه‌شم
ڕاسته من زۆر گوناهم كردووه
به‌ڵام هه‌سته‌كانم له و كاته‌دا ... ئه‌و كاته زۆر جیاواز بوو
ڕه‌وشته‌كانی شێوه‌ی عه‌ره‌بی ده‌نواند
وه له‌پڕا به عه‌ره‌بیه‌كی خراپ قسه‌ی كرد
وتی تۆ عه‌ره‌بی؟؟
وتم:به‌ڵێ
وه ئه‌ویش وتی منیش..وه جنسیه‌ی ئه‌مریكی م هه‌یه و وه لێره له‌دایك بووم
لێی پرسیم:ناوت چیه؟
وتم :محمد
وتی:من حه‌زم له‌و ناوه نییه
وتم :بۆ چی؟؟
وتی : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ..نصرانییه(گاور)
دوركه‌وته‌وه له جسمم .. هه‌ستم كرد دڵم ده‌ڵێ كه ئه‌و نه‌یاری هه‌یه له گه‌ڵ الأسلام
به‌ڵام ئه‌وه كاری نه‌كرده سه‌ر...ئاره‌زوه كانم كه‌هه‌مبوو
پێكه‌نیم و ...بابه‌ته‌كه‌م گۆڕی
وتم:حه‌زت له سه‌مایه
وتی::به‌ڵێ
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یه‌كه‌وه سه‌مامان كرد
وه داوام لێ‌كرد كه له گه‌ڵم بێ به‌ڵام قبوڵی نه‌كرد
زیاتر له جارێ داوام كرد لێی به ڵام ڕه‌فزی كرد
ئه‌و شه‌وه ڕۆشت وه چاوم هه‌ر ئه‌و ڕسمانه ی ئه‌هاته به‌رچاو كه بینبووم
دڵم زۆر بێ هێز بوو ..له دوریم له خودا
و ه دوباره شه‌وی دوه‌م ..سێیه‌م..وه هه‌مووجارێ
خۆشه‌ویستی و غرام زیادی ئه‌كرد له دڵما
هه‌تا ئه‌وه‌ی شه‌وێكیان قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد
كه ئه‌و شه‌وه بێته لای من تا ڕابوێرین
وتی :ڕازیم به س ده‌بێ ئه‌مه له‌مل كه‌ی
پاكه‌تێكی ده‌رهێنا كه له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یا صه‌لیبێ كی بچوكی تیا‌بوو
هه‌ستێكی غه‌ریب دروست بوو
ڕاسته من تاوان بارم
ڕاسته من نوێژ ناكه‌م
ڕاسته دایه و بابه م نه‌بینیوه چه‌ند مانگێكه
به‌ڵام
موسوڵمانم
به‌ڵام
خۆشه‌ویستیه‌كه‌م له سه‌ر وی هه‌مویه‌وه بوو
خێرا زنجیره كه‌م لێسه‌ند و..وه كردمه ملم
وه ك دیل وابووم..وه‌ك سجن وابوو م به‌ڵام پێده‌كه‌نیم
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتی..واو كه جوانه ئه‌وه دیاری منه بۆ تۆ
به‌ڵام ...من و تۆ به مه‌وه ین ئه‌گه‌ر ئه‌وه لابه په‌یوه‌ندیمان نییه
شه‌و ڕۆشت له گه‌ڵیدا
چێژم له جوانیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت...وه شه‌یطان زیناشی پێكرم
وه له و شه‌وه وه ڕفزی كرد كه چیتر من له گه‌ڵی دابم
وه به هه‌مووتوانام هه‌وڵم ئه دا ڕازی بكه‌م
هه‌وڵم ئه دا به پاره ڕازی بكه‌م
وتی:نه‌خێر ...به ڕاشكاوی
ئه‌مه‌وێ ببیته مه‌سیحی
یااااااااااااااااالله..یاالله
به ووشه‌یه‌یی بروسكه‌یه‌كی توند به دڵما هات
وتم:موسته‌حیله
وتی:ده‌منیش موسته‌حیله له گه‌ڵت بم له دوای ئه‌م شه‌وه‌وه
شه‌یتان ده‌ستی پێكرد ..پێكه‌نی پێم
وتی بڵی ڕازیم..وتی بڵێ ڕازیم بڵێ دانی پیانێ كه كافری وه هیچی تر
هیچ زه‌ره‌رت لێناكه‌وێ..منت ده‌ست ده‌كه‌وێ
ئه‌و شه‌وه ڕۆشت‌و ..به‌یانی هات..وه زۆر جوانبوو
لێم نزیك بوه‌وه ..هه‌تا ئه‌وه‌ی كه ده‌موچاوی زۆر نزیك بوه‌وه لێم
وتی ..ئه‌ی قاسی(سه‌خت) ..هه‌ست به خۆشه‌ویستی ناكه‌ی
وتم به‌ڵێ..نازانم بۆ تۆ وات له من كردووه كه ئاوا په‌یوه‌ست بم به تۆوه
وتی..كێ قه‌ده‌غه‌ی كردووه لێت كه بڕۆی ..به‌ڵام من ڕازیم به زه‌واج ئه‌گه‌ر ببیته مه‌سیح
لێره
هیچ توانام نه‌ما
هه‌موشتێكم له بیر چوو
له‌بیرم چوو كه ناوم محمد
ناو پێغه‌مبه‌ر گیان (صلی الله علی وسلم)
له‌بیرم چوو كاتێ من له سه‌ره‌تای بوو م بابه م منی هه‌ڵئه‌سان بۆ نوێژی به‌یانی
بیرم چوو كه دایه م كاتێ شه‌وێ دره‌نگ ئه‌هاتمه‌وه دیاری ئه‌دا پێم
خۆمم له‌بیر چوو..وه ئێستا عه‌بدی هه‌واو ئاره‌زووم
له گه‌ڵیا ڕۆشتم
وه بوومه مه‌سیح
وه چوومه ناو كه‌نیسه بۆ یه‌كه‌م جار
گریام به‌بێ ویستی خۆم ..گریانی ئیمان بوو له چاووم ده‌هاته ده‌ره‌وه
چوومه ژوره‌وه له ده‌رگای كه‌نیسه كه
یااااااااااااااااااالله
دوای ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه ...كافر بووم
بوومه كافر...پاداشتی چیه؟
ئااااااااگر!!
یاالله
كوا ترسانم له خود؟
ئه‌رێ شه‌رمم له كوێیه؟
كوا دڵسۆزیم و خۆشه‌ویتی بۆ دینه‌كه‌م؟؟
هه‌مووی مرد
دوای گه‌ڕامه‌وه بۆ شوقه‌كه‌م وه ك شێت
هه‌ستم ئه‌كرد سه‌رم ئه‌ئێشێ
نه‌فسم ده‌ڵێ::چیت كرد محمد؟؟
دوركه‌وتیته‌وه له دینی محمد؟؟
ده‌ستم كرد به گریانێكی زۆر
ده‌رگاكه‌م داخست و وه نقوم بووم له گریان
شه‌یطان هات و وتی :
ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه نییه محمد
ڕێگه نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه تۆ ئێستا كافری
وه ده‌مری له سه‌ر كافری
وه ده‌چیته جه‌هه‌نه‌مه‌وه
بیرم كه‌وته‌وه كاتێ باپیرم بانگی ده‌كردم بۆ نوێژ
بیری ئه‌و قورئانه‌م كه‌وته‌وه كه له ژوره‌كه‌مدا بوو
ئاااااااااااااه بیرم كه‌وته‌وه كاتێ ڕه‌فیقه‌كه‌م ئامۆژگاری ده‌كردم
ده‌یوت:محمد ئاگات له گوناه بێ
ده‌ستم كرد به هاواركردن
نه‌خێێێێێێێێێێێێێر خودا ..نه‌خێر خودا
گیانم مه‌كێشه
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئیسلام
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای قورئان
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات خودددددددددا
چومه حه‌مام و ..صه‌لیبه‌كه‌م كرده كونجه‌كه‌و
خۆم پاككرده‌وه جوان
هاتمه ده‌ره‌وه له حه‌مام هه‌ستم ئه‌كرد كه گوناهه‌كانم له سه‌رمه‌وه ده‌رده‌چن
وتم... وه فرمێسكه‌كانم نه‌ئه‌وه‌ستان
أشهد أن لااا إله إلا الله ، وأشهد أن سيدنا محمد رسول الله
یاااااالله چی جوانتر له وو شانه
كه كلیلی خۆشبه‌ختین
یاااااااارب گه‌ڕامه‌وه بۆ لات
گه‌ڕامه‌وه بۆ نوێژ
گه‌ڕامه‌وه بۆ ڕۆژوو
گه‌ڕامه‌وه بۆ سیله‌ی ڕه‌حم
گه‌ڕامه‌وه بۆ چاكه كردن له گه‌ڵ دایه و بابه
گه‌ڕامه‌وه بۆ لای ئه وشتانه ی كه خودا لێم ڕازی ده‌كات
سه رفڕۆكه‌ك كه‌وتم كه ده‌چوو بۆ شاره‌كه
یه‌كه‌م شت كه گه‌یشتمه شاره كه‌م له مه‌طار گوێم لێ‌بوو
بانگ بوو‌و
فرمێسك هاته خواره‌وه به‌بێ ویستی خۆم
ئایه خودا لێم خۆش ده‌بێ؟
چومه ژوره‌وه بۆلای دایكم
خۆم هاویشته باوه‌شی و گریام
وتم دایه ی گیان هه‌رگیز ئیتر له خودا دوورناكه‌ومه‌وه و گوناه ناكه‌م
بم به‌خشه له ئازاردانت
دوای ئه‌وه
سه‌رم نا به سنگیه‌وه
پێی وتم: كوڕم خودا گیان باشترینه ..ئه‌و به‌سوزه میهره‌بانه ..وه دڵخۆشه به گه‌ڕانه‌وه‌ی به نده‌كانی
ڕۆژان ڕۆشت محمد له م شوێن بۆ ئه‌و شوێن
له و خۆشی بۆ ئه‌و خۆشی
وه هه‌ركاتێ بیری گه‌شته‌كه ده‌كه‌وته‌وه
فرمێسك له چاوی نه‌ئه‌وه‌ستا
شه‌وێك دایكی نزیك بوه‌وه له ژوره‌كه‌ی
گوێی لێبو ده‌گریا
وه كاتێ ڕۆژبوه‌وه
گوێی لێ‌بوو قورئانی ئه‌خوێند ..وه ته‌وبه‌ی ئه‌كرد
ڕۆژێك هات
دایكی چوو هه‌ڵیسێنێ بۆ نوێژی به‌یانی
ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه . چووه ژوره‌وه .
هه‌ستم ئه‌كرد كوڕه‌كه‌م له خه‌ودایه
ده‌ستی درێژبووبوو به‌ڵام خۆی م نه‌ئه دۆزیه‌وه
سه‌یرم كرد به چاوه كزه‌كانمه‌وه
بینیم كه له سوجده‌دایه
وه‌ستام چاوه‌ڕێبووم تا ته‌واو بێ له نوێژ زۆر ژاوه‌ڕێ بووم تا ئه‌وه‌ی
با‌نگم كرد كوڕم :محمد
سه‌ری به‌رزنه‌كرده‌وه
دایكی نزیك بوه‌وه .. ده‌ستی درێژكرده‌وه
حه‌ره‌كه‌ی پێ ئه‌كرد
به‌ڵام هیچ
دایكی سه‌یری كرد و وه ته‌حه‌مولی نه‌ئه‌كرد
ئه‌بینێ كوڕكه‌ی مردووه ..به‌ڵام له سوجده‌دایه ؟؟
ته‌حه‌مولی نه‌ئه‌كردو وه سه‌یری ئه و مه‌شهه‌ده جوانه‌ی ده‌كرد
فرمێسك له چاوی هاته خواره‌وه
بانگی ده‌كرد ئه‌ی منداڵه‌كان ئه‌ی منداڵه‌كان
ئه‌ی خه‌ڵكی ماڵكه‌م
سه‌یری براكه‌تان بكه‌ن ..محمد
نزیكبونه‌وه
یااااااااالله دایه
ئه‌وه براكه‌م مردووه
دااااااایه ئه‌وه براكه‌م مردووه وه له سوجده‌دایه
ئه‌م زانی كه زۆر مورتاحه
ئه‌و مورتاحیه‌ش هی پاكی ڕۆحه‌كه‌یه‌تی كاتێ مه‌لائیكه‌كان به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه
وه به‌رزبۆوه بۆلای خودا
خودا دڵخۆشه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ..كۆتاییه كی چاكی پێبه‌خشی
خودا خۆشیه‌وی وه ئه‌میش خودای خۆش ئه‌وێ
پیرۆزت بێ محمد ئه‌و خۆشه‌ویستییه وه ئه‌و كۆتاییه
((ئه‌بینی براكه‌م ئه‌بینی خوشكه‌كه‌م))
یه‌ڵا با په‌یمان ببه‌ستین
كه هیچی ترمان خۆش نه‌وێ ئیلا ئه‌وه ی كه خودا پێی لێمان ڕازی ده‌بێ
خودایه لێمان خۆشبه خودایه كۆتاییه كی باشمان پێببه‌خشه
خودایه له كه‌مو كورتیمان ببوره
خودا یه ڕێگه‌ی ڕاستمان پێببه‌خشه
امین
س.کوردژین
ده‌سته‌کانت خۆشبێت زۆر جوانه وێنه‌یه‌کی
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی به‌هه‌شت
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]