صدق رسول اللە (صل اللە علیە وسلم)
دەست خۆش کاک شەرەفخان ،
منیش زۆرجار دەمەوێ پەنجەم بتەقێنم ، بەڵام هەرکە بە بیرم دێتەوە وازی لێ دێنم.
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی سهههند
صدق رسول اللە (صل اللە علیە وسلم)
دەست خۆش کاک شەرەفخان ،
منیش زۆرجار دەمەوێ پەنجەم بتەقێنم ، بەڵام هەرکە بە بیرم دێتەوە وازی لێ دێنم.
سڵاو لە هەمەموو لایەک . . .
خۆشحاڵم کە دەبینم ئەندامانی یانە لە خەمی بەرەو پێش بردنی یانەدان , منیش پشتگیری هەر بابەتێک دەکەم کە دڵنیابم بۆ چالاک کردنی یانەیە.
1 - دیاریکردنی سەرپەرشتیار و سەرپەرشتیاری گشتی بە پرس و رابێت
بە هەڵبژاردن بێت باشترە !
2- سەرپەرشتیارەکان تەنیا وەلام بۆ چەند کەسێکی دیاریکراو نەنووسن
بەڕێزان هەریەکێک لە ئێوەش ئەگەر بکرێن بە سەرپەرشتیار کەس ناتوانێ زۆرتان لێ بکات کە دەبێ بۆ هەموو بابەتێک وەڵام بنوسن.
3- وە یانە بگەرێتەوە دۆخەکەی ساڵی ٢٠٠٨ کە ئەو کات یانە یەک چاو سەیر دەکرا لە لایەن ئەدمینەکانەوە
بۆ ئەو خاڵەیان وەڵامم نییە ، چونکە من 2009 بومەتە ئەندام ، دیارە ئەو (9) ئەندامە ئەزیزە باشتر دەزانن ئەوکات چۆن بووە.
4- خزم خزمێنە نەمێنێ
ئەوەی ئاگادار بم کاک ئاسۆ دوو خزمی لە یانەیە تا ئێستا هیچیان پلەی سەرپەرشتیاریان پێ نەدراوە ، نازانم کاک سەرهەنگیش خزمی هەیە لە یانە یاخود نا ، بەڵام هەموومان خوشک و برایین ئەوەمان بیر نەچێ .
5- وە دیاریکردینی ئەدمین ( دەبێت بە مەرج بێت { دەبێت کەسی دەست نیشان کراو چالاکی هەبێت رۆژانە })
لە بەڕێوەبەرایەتی چەند جارێک گفتوگۆمان لەسەر ئەو خاڵە کردووە و ئاگادار کراینەتەوە ، دەبێ ئەوانەی لە بەڕێوەبەرایەتین چالاکیان زیاتربێت لە ئەندامانیتر ، جا ئەگەر وامان نەکردبێ ئەوە کەمتەرخەمییە بەڕاستی.
6-بيوستة لة سةر بةريوةبةرايةتى كشتى ماوةيةكى دياريكراو دةست نيشان بكات بؤ هةلبزاردن بؤ ئةوةى بلةكان بة بيي دةنكى ئةندامان يةكلايي ببيتةوة.
لە خاڵی یەکەم ئاماژەم پێی داوە ، لەگەڵییم.
7- وە پێویستە بە پێی شارەزایی ئەندامەکان بکرێن بە چاودێر و ئەدمین نەک ( سەرپەرشتیار نەزانێت داخیلی یانە بێت و داوای ناوەکەی لە کەسێک بکات کە بۆی کۆپی بکات و بینێرێت بۆی )
بەڵێ سەرپەرشتیار پێویستە شارەزایی هەبێت ، بەڵام ئەوەی کە باس کراوە مەسەلەی داخل بوونی یانە من ئاگادار بووم لەو کاتەی کە یانە کێشەی هەبوو چەندین ئەندام ئەو کێشەیەیان هەبوو ، بۆ هەندێک لەو ئەندامانە من ناوەکانیانم کۆپی دەکرد و لە فەیسبووک بۆیانم دەنارد ، تا بتوانن بێنە ژوورەوە ، واتە کێشەکە لە یانە بوو نەک ناشارەزایی سەرپەرشتیارەکە.
8- وەلامی ئەم داواکاریانەمان بدرێتەوە ئەگینا پێچەوانەکەی ئەمە ، ئێمەش هەلوێستی جیاوازمان دەبێت
إن شاءاللە ئەوەی باش بێت جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بابەتە 9 ئەندامی چالاکی یانە پشتیوانی دەکات ( بە ڕا و بۆچوونی ئەوان نووسراوە )
دەست خۆشیان لێ دەکەم و ڕێزم بۆ هەموو ئەندامان هەیە بەبێ جیاوازی.
کاک شەرەفخان برام ڕێزم بۆت هەیە ، تۆ کاتێک شتێکی وا دەڵێیت دەبێ ڕوونکردنەوە بدەیت یان باسی بکەیت کێشەکە چییە ، وە ئەگەر کێشەکە هی ئەوە نییە لێرە باسی بکەیت دەبێ کاک سەرهەنگی لێ ئاگادار بکەیتەوە (چونکە ئەو دەڵێ من ئاگادار نیم) ، تۆش بەشێوەیەك قسە دەکەیت کە شتی زۆر خراپ دەبێ ڕووی دابێت و ڕووبدات تەنانەت وای لێ کردووی دەڵێیت پەشیمانم لەو خزمەتانەی لێرە کردوومە!
برا ڕەنگە ئەو قسانەت لای کەسانێک گومانی خراپ دروست دەکات بەرامبەر بە بەڕیوەبەرایەتی یانە هۆکاری ئەو گومانەش قسەکانی تۆیە چاوی من ، بەڵام دڵنیات دەکەمەوە تا ئێستا ئەوەی من ئاگادار بم لە بەڕێوەبەرایەتی جگە لە ئەرکی خۆیان لە ڕێز گرتنی یەکتر زیاتر هیچ شتێکیتر نییە.
هیوادارم تۆش کاتێک دەتەوێ شتێک بنوسی لێی دڵنیا بیت ، إن شاءاللە بۆ بینینی ڕاستیەکانیش هەریەکێک لە ئێوە دێنە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و لە نزیکەوە هەموو شتێک دەبینن و دەزانن.
دەستەکانت خۆش ، هەر بژیت .
إن شاءاللە جێگای فردەوسی بەرز بێت.
بابەتەکەی کاک شاخەوانم نەبینیوە ،
کاک (edris shexany) هیچ کامێکمان لە بەڕێوەبەرایەتی بۆمان نییە پەیام و بابەتی ئەندامان بسڕینەوە تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە بابەت و نوسینێکی ناشیاو و ناشیرین بێت ، ئەوکاتیش دەیگوازینەوە بەشی تایبەت بەو بابەتانە.
بەڵام لەم ماوەیەدا چەند جارێک یانە کێشەی هەبوو هەروەها چەند بابەت و پەیامێک بە هۆی گەڕانەوەی یانە دەسڕایەوە ،
من خۆم پەیامێکی تایبەتیم نوسی بۆ برادەرێک دوای دوو ڕۆژ هەر وەڵامی نەدامەوە پێم سەیر بوو ، دواتر سەیری پەیامی نێردراوەی خۆمم کرد بینیم ئەو پەیامەی کە ناردبووم تیای نییە !
ئەمەش مانای وایە ئەو برادەرە پەیامەکەی منی بە دەست نەگەیشتبوو یان پێش ئەوەی بیخوێنێتەوە بە هۆی کێشە و گەڕانەوەی یانە پەیامە تایبەتیەکەی منیش سڕابوویەوە.
بەخێرهاتی سەرچاوان.
zor baxer beit sarchawan , hawrey barezi
بەڵێ زۆر پێویستە.
دەستت خۆش بی برام ، جزاك اللە خيرا.
حەقی خۆتە برام ، داوای لێبوردن دەکەین .
إن شاءاللە نەخۆشیەکەت بووبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهەکانت ، داواکارم لە خوای گەورە بە تەواوی شیفات بدات و هەر سەلامەت بی مامۆستا.
ماشاءالله لةو مامؤستاو قوتابيه، خوايه هةرگيز ئةو پياوه گةورانه بئ نمونة نةكةى.
دةستت خؤش بيت كاك سةهةند، ئةوه دوو له گاريگةرترين ڤيديو هةلواسراوةكانت بينم، ئةوى لةسةر (گروپه ئيسلامييةكان) ى زاكر نايك و ئةمةشيان. بةهيواى بةردةوام بوون.
آمیـــن یارب العالمین..
إن شاءاللە بەردەوام دەبم .
کاک سامان و کاک کۆسرەت وابزانم بێ کێشەیە بەڵام بۆ ئەوەی ئاسانتر بیبینن ئەوە لینکی ڤیدیۆکەیە
http://www.youtube.com/watch?v=ZgRmqVor … r_embedded
زۆر بەخێر بێیت ، بە هیوای بەردەوامیت.
دەربڕینی و کاردانەوەی خۆشی لە لایەن شیخ (احمد دیدات) خوا لێی ڕازی بێت ، بۆ زیرەکی و لێهاتوویی قوتابییەکەی خۆی (ذاکر نايك) . . .
[video]http://www.youtube.com/watch?v=ZgRmqVorFOY[/video]
سهههند نووسی:هەبوونی بەرنامە زۆر شتێکی چاکە ،
بەڵام زۆرجار ئەوەی قەدەر دەیهێنێتە ڕێگامان ئێمە بە خەیاڵیش بیرمان لێ نەکردۆتەوە ، ئیتر ئەوکاتە شکانی ڕیکۆردەکان ئاساییە.- بابهتهكه باس له درۆو خۆشباوهڕی دوو دڵدار دهكا، مهگهر ئهم پهیوهندیه ناتهندروستانهش قهدهر (واته خودا) دهیهێنێته ڕێمان؟! ڕای خۆمهو بێگومانم نا. . من بۆیهش له پهیامهكهی پێشووم وتم (بهرنامه) چونكه له بێ بهرنامهییهوه بیرۆكهی بنیادی پهیوهندی وا سهرههڵدهداو دهبێته ههوێنی دنیایهك نووسینی وا.
سهههند نووسی:هەبوونی بەرنامە زۆر شتێکی چاکە ،
بەڵام زۆرجار ئەوەی قەدەر دەیهێنێتە ڕێگامان ئێمە بە خەیاڵیش بیرمان لێ نەکردۆتەوە ، ئیتر ئەوکاتە شکانی ڕیکۆردەکان ئاساییە.- بابهتهكه باس له درۆو خۆشباوهڕی دوو دڵدار دهكا، مهگهر ئهم پهیوهندیه ناتهندروستانهش قهدهر (واته خودا) دهیهێنێته ڕێمان؟! ڕای خۆمهو بێگومانم نا. . من بۆیهش له پهیامهكهی پێشووم وتم (بهرنامه) چونكه له بێ بهرنامهییهوه بیرۆكهی بنیادی پهیوهندی وا سهرههڵدهداو دهبێته ههوێنی دنیایهك نووسینی وا.
قەدەر ئەو شتەیە کە لای خودا ڕوونە و ئێمە لێی بێ خەبەرین کە چیمان بەسەر دێ و چی ڕوو دەدات .
هەموو ناخۆشییەکیش کە رومان تێدەکەن لە دوو ڕێگاوەیە یان ئەوەتا سزای کارە خراپەکانمانە ، یانیش تاقی کردنەوەیە ، جا ئەگەر ئەو پەیوەندییە بە شێوەیەکی نادروست بووبێت دیارە ناخۆشیەکەش سزایە بۆ کەسەکە ، دەکرێ بڵێین ئەوە قەدەری ئەو نەبووە ؟
malparyshahram نووسی:پرسیار: چەندساڵ قودس لەژێر داگیركاری خاچ پەرستاندا مایەوە؟
وڵام: 88ساڵ- دواجاریان ٧٣ ساڵ حوكم كردنهو تهواو!! واته ئێستا ئیسرائیل له تهواو كردنی ٧٣ ساڵهكهدایه.
(ئهم قسهیهم پشت بهسته به وتارێكی مامۆستا شهماڵ موفتی لهبارهی نهمانی دهوڵهتی ئیسرائیل!)
إن شاءاللە .
جوانە جوانە برام بە دڵمە ، دەست و دەمت خۆش بی.
اللە لەو بیرکردنەوە جوانە !
زۆر سوپاس کاکە سامان ئەزیزی .
سڵاو لە تۆش برام ،
نا ، بێگومان باشتر وایە لەگەڵ بەشی (ئـــایینـــی ئــیــســلام ) بێت ، مەبەستی من ئەوەبوو بەشی ئاینی بهێنرێتە سەرووتر.
گەر ڕوونتری بکەمەوە ، ئێستا لە دوای بەشی (بەکارهێنانی یانە) بەشی (یهكترناسین و پهیامی تایبهت) دێت ، جا وتم گەر پێتان باش بێت با بەشی (ئـــایینـــی ئــیــســلام ) لە دوای بەشی (بەکارهێنانی یانە) بێت.
هەبوونی بەرنامە زۆر شتێکی چاکە ،
بەڵام زۆرجار ئەوەی قەدەر دەیهێنێتە ڕێگامان ئێمە بە خەیاڵیش بیرمان لێ نەکردۆتەوە ، ئیتر ئەوکاتە شکانی ڕیکۆردەکان ئاساییە.
سڵاوتان لیبێت . . .
منیش ئەوەم پێ باشتر کر ڤیدیۆ ئاینیەکان جیاواز بن لە ڤیدیۆی گشتی ، ئەگەر پەسەند کرا ئەوە بە پێی کات هەوڵ دەدەین ڤیدیۆ ئاینیەکانی پێشوو بگوازینەوە بەشە تازەکە.
هەرچەندە ئەو بابەتە تایبەتە بە بەشێک بۆ ڤیدیۆی ئاینی بەس ئەمن تێبینیەکیتریشم هەیە ، پێم باش بوو بەشی ئاینیش بهێنرێتە سەرەوە لە دوای بەشی (بەکار هێنانی) یانە بەشی (ئاینی) بێت ، جا نازانم ئێوە پێتان چۆنە ؟
زۆر جوانە و پڕ واتایە ، دەستەکانت خۆش مام هەڵوێست هیوام بەردەوامیتە.
بەخێرهاتنی ئایە خاتوون دەکەم . . .
چەند پرسیارێك ..
ئەو شوێنەی کە ئێستا لێی دەخوێنی بە حەزی خۆت هەڵتبژارد ؟
دووری لە هەولێر توشی بێتاقەتیت ناکات ؟
ڕۆژانە چەند کاتژمێر نێت بە کار دێنی؟
تا چەند پابەندی بە ئەرکە ئایینیەکانت ؟
جگە لە YSM لە شوێنیتر چالاکیت هەیە ؟
چۆن دەڕوانیتە داهاتووی YSM ؟
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنم بۆت .
دەستەکانت خۆش کاک ئاسۆ ماندوو نەبیت برام.
ئهگهر پیاوێكی گهوره دزی بكردایه، ئهوا چاویان لێ دهپۆشی، وهلێ ئهگهر ههژارێك بیكردایه له داریان دهدا.
ئەی ئێستا چ جیاوازیەکی هەیە ؟
ماوەیەک پێش ئێستا لە یەکێک لە بەرنامەکانی تیڤی بینیم سێ گەنج دوکانێکی موبایلیان بڕی بوو هەندێک مۆبایل و کۆمپیوتەرێکیان دزی بوو ، هێنابوویانە سەر تەلەفزیۆن و ئەفسەرێکی پۆلیس مەسەلەکەی گەورە کردبوو دەیگوت باندێکی دزی کردنمان دەستگیر کردووە !
پاشان یەکێکیان وتی بێ کارم و هیچ پارەم نەبوو ، بۆیە ئەو کارەم کردووە هەرچەندە ئێستا زۆر پەشیمانم.
من ناڵێم قسەی ئەو گەنجە وام لێ دەکا بڵێم دەستی خۆش بێت کە دزی کردووە ، بەڵام دڵنیام ئەگەر ئیش و کارێکی هەبووایە و کەمێک پارە لە گیرفانەکانی بوایە بیری لە دزی نەدەکردەوە ، کەچی وەک هەموومان دەبینین %99 لە بچوکترین بەرپرس تا گەورەترینیان بە نهێنی و بە ئاشکرا خەریکی تاڵان و دزین کەسیانمان نەبینی بە هیچ جۆرێک لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت نەک بیهێننە سەر تەلەفزیۆن.
جزاك اللە خیرا . . .
دەستت خۆش کاکە سامان ، بە هیوای بەردەوامیت.
چاکم کرد . . .
زۆر کاریگەرە !
بەخێر بێیت کاک سالح ، هیوادارم لەگەڵمان بەردەوام بیت.
خوا بمان پارێزی لە فێڵ و تەلەکەی شەیتان.
دەست خۆش کاک شەرەفخان ، بابەتەکە بە سودە.
دەستەکانت خۆش بێت خاتوون ...
بەڕاستی ئەمن زۆرجار وام بەسەر دێ خەیاڵم دەڕوا لە نوێژەکانمدا ، إن شاءاللە ئەو خاڵانە بە تەواوی جێبەجێ دەکەم.
بۆ من 2012 زەحمەترین ساڵی ژیانم بوو ،
زۆر گۆرانکاری ڕویدا لە ژیانمدا ، هیوادارم بتوانم لە ساڵی داهاتوو لەگەڵ گۆڕانکاریەکان ڕابێم.
دەستت خۆش بێت خاتوو سەوسەن . . .
هیچ بەروارێك دووبارە نابێتەوە ، بەڵام 12/12/2012 بەروارێکی جوانە.
ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت کاکە زریان ،
هیوادارم تەمەنی داهاتووت پڕ بێت لە خێر و خۆشی ، إن شاءاللە بە هەموو ئاواتەکانت دەگەیت.
دەستی تۆش خۆش بێت کاکە سامان .
خوا پاداشتت بداتەوە ، إن شاءاللە خوشکانمان سودی لێ وەردەگرن.
سڵاو کاک ئاسۆ . . .
برام دەستەکانت خۆش بێت ، زۆر خۆشحاڵت کردم .
خۆزگە دەمتوانی ئامادە بم ، بەڵام إن شاءاللە کە گەڕامەوە ئەوەی لە توانامدابی پێشکەشی کاک سەرهەنگ و هاوڕێیانی ئازیز دەکەم.
ئەگەر کاتی پێشکەش کردنی بەرنامەکە نزیک بوویەوە ئاگادارم بکەنەوە برام.
سهههند نووسی:کاک توحید وەڵامەکانت وام لێ دەکات بەزەییم بە بیرکردنەوەت بێتەوە !
تۆ پێت وایە ئەگەر من بڵێم موسڵمانم و بەس ، ئەوە بە هەڵەدا جووم ؟ بە قسەی تۆ بێت ئەوەی لەگەڵ ئێوە نەبێت هەڵەیە ؟
لە کاتێکدا دکتۆر ذاکر داوای یەکڕیزی موسڵمانان دەکات و پێمان دەڵێت با یەک شت هەڵبژێرین ئەویش (ئیسلام) نەک ئەو حزب و کۆمەلەو تاقمە تۆ بە هەڵەی دەزانی؟ سبحان اللەمن لە تۆ تێگەیشتم ، لەو کەسانەی کە پێش بیرکردنەوە و تێگەیشن بڕیار دەدەی ، بێگومان ئەوەش وات لی دەکات بەرامبەرەکەت ڕاستیش بێت هەر بڕوای پێ نەکەی ، ئاخر تۆ پێش هەموو شت بڕیاری خۆت داوە کە بە کەس و هیچ بڕوا نەکەی جگە لە تاقمەکەی خۆت ، لەگەڵ ڕێزم بۆت ئەوەش ئەوپەڕی نەزانینە برام.
بۆ خوا پیت دەڵێم زۆر زۆر بە هەڵەدا جووی ، هەرکەسێک خۆی جیا بکاتەوە ئەوە با دڵنیا بێت بە لاڕێدا دەڕوات.
كاك سةهةند بةهةل بير مةكةوة من تةحةدات دةكةم لةيةك بابةت و لةيةك وةلاممدا كوتبيتم كة ئةوةى لةكةل ئيمة دا نةبيت هةلةية,منيش لةكةل ئةوقسةيةى دكتؤر زاكير دام كة داواى يةكريزى موسلمانان دةكات وةكةسيشم بئ كافر نية و ئةكةر كافر نةبيت وة ئةوةندة عيناديش نيم كة تؤ باسي ليوة دةكةى وة برياريشم نةداوة كة بةكةس باوةر نةكةم تؤ نة نت ديوة نة قسةت لةكةل كردووم جؤن بريارى وا لةسةر من دةدةى؟؟؟؟
وة مننيش نةم كوتووة زانام بةنا بةخواش دةكرم لة زانستيك كة مةنفةعةتى نةبيت بةلام براكةم ئيوة بةهةلة لةشتةكان كةيشتوون و يةكسةر بريارتان داوة ئةوةش زولميكة لةمنى دةكةن,بؤية ئةو بابةتانة جةند شتيكى بجوكن ئيوة وا كةورةتان كردووة ئةى سبةى باسي ئةهلى بيدةع بكريت جي دةكةن؟باسي هةلس و كةوت بكريت لةكةليان جي دةكةن براكةم تكام واية خواى كةورة بمان باريزيت لة نيفاق و دووروى و تةفرةقة.
برام من بۆیە گوتم پێش هەموو شت بڕیاری خۆت داوە چونکە تۆ وتت (من جوان جوان كويم لةو دكتؤر زاكيرة كرت بةلام ئةو هةلة لةبابةتةكة كةيشتووة ئةوةى ئيوة لةو كابراية حالى بوون هةلةية باوةر بكةن)
بەڵام الحمدللە ئێستا دەڵێی (منيش لةكةل ئةوقسةيةى دكتؤر زاكير دام كة داواى يةكريزى موسلمانان دةكات) دەی برام مەبەستی منیش هەر ئەوەیە کە چاکتر وایە موسڵمانان یەکریز بن کەسیان خۆیان جیا نەکەنەوە ، با هەموومان لە ژێر سایە و سێبەری (ئیسلام) بین نەک ناوێکیتر.
برام تۆ چۆن دەڵێی ئەو بابەتانە شتێکی بچوکن؟
نا من بە پێچەوانەوە دەڵێم ئەو بابەتانە زۆر زۆر گرنگن و پێویستە هەموومان بزانین کە یەکڕیزی موسڵمانان زۆر پێویستە ، سەرکەوتنی موسڵمانان لە یەکڕیزیان دایە.
هەتا موسڵمانان بەو شێوەیەی ئێستا پەرش و بڵاوبن بەسەر تاقم و گروپ و حزب و ناوی تایبەتدا هەروەک ئێستا کە دەبینین هەم لە ناوخۆماندا کێشەمان زۆر دەبێت و هەم وڵاتانی ڕۆژئاواو کوفر زۆر بە ئاسانی زەفەرمان پێ دەبەن.
کاک توحید وەڵامەکانت وام لێ دەکات بەزەییم بە بیرکردنەوەت بێتەوە !
تۆ پێت وایە ئەگەر من بڵێم موسڵمانم و بەس ، ئەوە بە هەڵەدا جووم ؟ بە قسەی تۆ بێت ئەوەی لەگەڵ ئێوە نەبێت هەڵەیە ؟
لە کاتێکدا دکتۆر ذاکر داوای یەکڕیزی موسڵمانان دەکات و پێمان دەڵێت با یەک شت هەڵبژێرین ئەویش (ئیسلام) نەک ئەو حزب و کۆمەلەو تاقمە تۆ بە هەڵەی دەزانی؟ سبحان اللە
من لە تۆ تێگەیشتم ، لەو کەسانەی کە پێش بیرکردنەوە و تێگەیشن بڕیار دەدەی ، بێگومان ئەوەش وات لی دەکات بەرامبەرەکەت ڕاستیش بێت هەر بڕوای پێ نەکەی ، ئاخر تۆ پێش هەموو شت بڕیاری خۆت داوە کە بە کەس و هیچ بڕوا نەکەی جگە لە تاقمەکەی خۆت ، لەگەڵ ڕێزم بۆت ئەوەش ئەوپەڕی نەزانینە برام.
بۆ خوا پیت دەڵێم زۆر زۆر بە هەڵەدا جووی ، هەرکەسێک خۆی جیا بکاتەوە ئەوە با دڵنیا بێت بە لاڕێدا دەڕوات.
سهههند نووسی:Sarhang Muhsin نووسی:- ماوهیهك بهر له ئێستا ئهو ڤیدیۆیهم بینی بوو.
جا كه لێره ئهو باسه سهری ههڵدا بۆی گهڕام تا بیهێنم، ئیدی ههر ناوێكم له یوتیوب و گۆگڵ دهنووسی بۆ ئهوهی ئهو ڤیدیۆیه ببینمهوه پێی نهگهیشتم. بهڵام سوپاس بۆ خولقێنهر كه تۆ دهستت كهوتووهو ههڵتواسیوه.ماوەیەکە (YSM) خەریکە عاجزی و بێتاقەتی زۆربەمانی لێ دەکەوێتەوە ، بە هۆی گفتوگۆی بێ سود و بێ ئەوەی یەکتر قبوڵبکەن.
هیوادارم ئەم وەڵامە کۆتایی بێنێت بەو یەکتر تاوانبار کردن و گفتوگۆیانەی کە سودی نییە بۆ موسڵمانان ، با لە جیاتی ئەوە کات تەرخان بکەین بۆ دانانی بابەتێک کە موسڵمانان لێی سودمەند بن.جیاوازی و تەفرەقەی موسڵمانان تەنیا خۆشحاڵی غەیرە موسڵمانەکانی لێ دەکەوێتەوە ، خوای گەورەش بەو کارە ڕازی نییە. . .
دەڵێن کاتی خۆی کە مەغۆل هێرشی هێنا بۆ سەر خاکی موسڵمانان هەتا گەیشتە پایتەختی خەلافەت کە ئەوکات (بەغداد) بوو نیوەی بەغداشی گرت کەچی موسڵمانان لە ناو بەغدا شەڕ و ناکۆکیان هەبوو لەسەر ئەوەی (هەندێک دەیان گوت لە خوێندنی تەحیاتدا کە شایەتی دێنی دەبێ پەنجەت بجوڵێنی و هەندێکیتریش دەیان گوت نەخێر نابێ بیجوڵێنی !)ببورة كاك سةهةند بة حوكمى ئةوةى ياريدةدةرى بةريوةبةرى بيم خؤشة ئةو شتة بدركينم ,من لةسةرتادا كة دةهاتمة يانة 2-3سال بيش ئيستا دةليم جةند جاريك دةريان دةكردم بئ ئةوةى ئاكادار بكريمةوة لة هةلةكانم جونكة ئةو كات وام دةزانى هةلة بة بيكوتنى راستةوخؤ و لةبةر جاوى خةلك راست دةكريتةوة, بةلام كة ئيستاكة الحمدالله بةفةزلى خواى كةورة تؤزيك بةرجاوم رؤشن بووة ئةكةر دةزانى من بومةتة هؤى ([sup][size=]دل عادزى[/sup]) والله برام يةك بةيامى تايبةتيم بؤ بنيرة كيفايةتة بؤ ئةوةى نيمةوة يانة و كةردنى هةمووشتان ئازا بيت و كةردنم ئازا بكةن.[/size]
برام کاک توحید ، ئەمن مەبەستم تەنها بەڕێزت یان کەسێکی دیاریکراو نییە ،
ئەو برایانەی ئێرە کە تۆش یەکێکی بە چاوی گەورەتر لە خۆم سەیر دەکەم ، خۆشم بە بچوکی هەر موسڵمانێک دەزانم کە بیەوێ خزمەت بە ئاینی ئیسلام بکات ، بەلام دڵنیات دەکەمەوە کە ئەوەی لەو چەند بابەتەی دواییدا گفتۆگۆیان لەبارەوە کرا هیچ سودێکی نەبووە جگە لە دڵگران کردنی یەکتری.
ئەو وتارەی دكتۆر زاكر چاکترین وەڵامە بۆ هەموومان ، بۆیە حەزم کرد بەو وتارە کۆتایی بەو بابەتانە بێت.
سهههند نووسی:سوپاس بۆ خوا ، هەمان ڕاوبۆچوونم هەیە کاک سەرهەنگ.
- ماوهیهك بهر له ئێستا ئهو ڤیدیۆیهم بینی بوو.
جا كه لێره ئهو باسه سهری ههڵدا بۆی گهڕام تا بیهێنم، ئیدی ههر ناوێكم له یوتیوب و گۆگڵ دهنووسی بۆ ئهوهی ئهو ڤیدیۆیه ببینمهوه پێی نهگهیشتم. بهڵام سوپاس بۆ خولقێنهر كه تۆ دهستت كهوتووهو ههڵتواسیوه.
ماوەیەکە (YSM) خەریکە عاجزی و بێتاقەتی زۆربەمانی لێ دەکەوێتەوە ، بە هۆی گفتوگۆی بێ سود و بێ ئەوەی یەکتر قبوڵبکەن.
هیوادارم ئەم وەڵامە کۆتایی بێنێت بەو یەکتر تاوانبار کردن و گفتوگۆیانەی کە سودی نییە بۆ موسڵمانان ، با لە جیاتی ئەوە کات تەرخان بکەین بۆ دانانی بابەتێک کە موسڵمانان لێی سودمەند بن.
جیاوازی و تەفرەقەی موسڵمانان تەنیا خۆشحاڵی غەیرە موسڵمانەکانی لێ دەکەوێتەوە ، خوای گەورەش بەو کارە ڕازی نییە. . .
دەڵێن کاتی خۆی کە مەغۆل هێرشی هێنا بۆ سەر خاکی موسڵمانان هەتا گەیشتە پایتەختی خەلافەت کە ئەوکات (بەغداد) بوو نیوەی بەغداشی گرت کەچی موسڵمانان لە ناو بەغدا شەڕ و ناکۆکیان هەبوو لەسەر ئەوەی (هەندێک دەیان گوت لە خوێندنی تەحیاتدا کە شایەتی دێنی دەبێ پەنجەت بجوڵێنی و هەندێکیتریش دەیان گوت نەخێر نابێ بیجوڵێنی !)
سوپاس بۆ خوا ، هەمان ڕاوبۆچوونم هەیە کاک سەرهەنگ.
بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان بە موسڵمان دەزانن و ناوێکی تایبەتیان لە خۆیان ناوە ، جگە لە (موسڵمان)
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=JyAVD9l-bzs[/youtube]
سهههند نووسی:مامۆستا لەو دژانەی کە باسی دەکات دەڵێ : دژی ئاژاوەگێرێ و دژی فیتنە و....
گومانم نییە لەوەی مەبەست لە ئاژاوەگێڕی و فیتنە (خۆپیشاندانە) !
من وەک موسڵمانێک الحمدللە سەربە هیچ گروپ و تاقمێک نیم ،
کاک توحید ، زۆر زۆر بەلامەوە سەیرە کە ئێوەی بەڕێز (سەلەفیەکان) ئەوپەڕی هەوڵی خۆتان چر کردۆتەوە لە پشتگیری کردنی دەسەلاتداران ، نەک هەر لە کوردستان لە هەموو ئەو شوێنانەی کە بونتان هەیە ، ئاخر برای من چۆن دەبێ من ناڕەزایی لە کاربەدەستی خراپ دەربڕم تۆ ناوم بنێی ئاژاوەگێڕ و فیتنەچی ؟
لە کاتێکدا (عمری کوری خەطاب) رضي اللە عنە ، سوپاسی خودای کرد کاتێک صحابە بەڕێزەکە پێی وت (سوێند بە خودا ئەگەر لە ڕێگای ڕاست لا بدەی بەشمشێر ڕاستت دەکەینەوە!! ) ، ئەگەر بە قسەی بەڕێزتان (سەلەفی) بێت دەبوو (عمری کوری خەطاب) بەو صحابەیە بڵێت : نا نا شتی وا نەکەیت هەرچۆنێک بووم گوێڕایەڵیم بکەن و هیچیتر نەکەن ئەگینا ئێوە فیتنەچی و ئاژاوەگێر و تیرۆریستن ها برام ؟!!
وەڵا سەیرم پێتان دەێت ، لێم دڵگران نەبی برام بەس ناتوانم لە ڕاست شتی ناحەق بێ دەنگ بم ، ئێوە هەر دەڵێن دانیشن بێ دەنگ و هیچ قسەیەک مەکەن تەنها دوعای خێر بۆ سەرکردەکان بکەن بەشکووم خوا هیدایەتیان بدات ، بە قسەی بەڕێزتان گوێڕایەڵی و دوعای چاک هەیە ، نابێت قەت هەوڵی گۆڕانکاری بدەیت ، کاکی من خوای گەورە دەفەرموێت "إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم " .باشة رةحمةتت ليبيت خؤت ئايةتةكةت لةسةرت حوججةية برام ئةو قسانةى بة ئيمةى دةلين باوةر بكة ئةوة قسةى بيغةمبةرة صلى الله عليه وسلم بؤتان نةقل كراوة والله بؤ خوا بيتان دةليم ئةو قسانةى كة دةيكةن بةرامبةر سةلةفيةكان لةسةرتان كران دةوةستتيت جونكة بترسن لة ئاكريك كة سوتةمةنيةكةى مرؤف و بةردة.
دیارە بەڕێزت بە چاکی پەیامەکەی منت نەخوێندۆتەوە ، یان لە نەبوونی بەڵگەیە وەڵامێکت بۆ نەنوسیووم کە شایانی لێ تێگەیشتن بێت؟!
ئەوەی نوسیومە بە هەڵەی نازانم و لێشی بەشیمان نیم ، تۆش ئەگەر پێت وایە هەڵەم دەتوانی وەڵامی نوسینەکەی من بدەیەوە نەک تەنها خۆت بە ڕاست بزانی بەبێ هیچ بەڵگەیەک.
منیش پێم خۆش بوو ڕاستیەکان بڵێم تەنها بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە و لەترسی ئەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی مرۆڤ و بەردە.
مامۆستا لەو دژانەی کە باسی دەکات دەڵێ : دژی ئاژاوەگێرێ و دژی فیتنە و....
گومانم نییە لەوەی مەبەست لە ئاژاوەگێڕی و فیتنە (خۆپیشاندانە) !
من وەک موسڵمانێک الحمدللە سەربە هیچ گروپ و تاقمێک نیم ،
کاک توحید ، زۆر زۆر بەلامەوە سەیرە کە ئێوەی بەڕێز (سەلەفیەکان) ئەوپەڕی هەوڵی خۆتان چر کردۆتەوە لە پشتگیری کردنی دەسەلاتداران ، نەک هەر لە کوردستان لە هەموو ئەو شوێنانەی کە بونتان هەیە ، ئاخر برای من چۆن دەبێ من ناڕەزایی لە کاربەدەستی خراپ دەربڕم تۆ ناوم بنێی ئاژاوەگێڕ و فیتنەچی ؟
لە کاتێکدا (عمری کوری خەطاب) رضي اللە عنە ، سوپاسی خودای کرد کاتێک صحابە بەڕێزەکە پێی وت (سوێند بە خودا ئەگەر لە ڕێگای ڕاست لا بدەی بەشمشێر ڕاستت دەکەینەوە!! ) ، ئەگەر بە قسەی بەڕێزتان (سەلەفی) بێت دەبوو (عمری کوری خەطاب) بەو صحابەیە بڵێت : نا نا شتی وا نەکەیت هەرچۆنێک بووم گوێڕایەڵیم بکەن و هیچیتر نەکەن ئەگینا ئێوە فیتنەچی و ئاژاوەگێر و تیرۆریستن ها برام ؟!!
وەڵا سەیرم پێتان دەێت ، لێم دڵگران نەبی برام بەس ناتوانم لە ڕاست شتی ناحەق بێ دەنگ بم ، ئێوە هەر دەڵێن دانیشن بێ دەنگ و هیچ قسەیەک مەکەن تەنها دوعای خێر بۆ سەرکردەکان بکەن بەشکووم خوا هیدایەتیان بدات ، بە قسەی بەڕێزتان گوێڕایەڵی و دوعای چاک هەیە ، نابێت قەت هەوڵی گۆڕانکاری بدەیت ، کاکی من خوای گەورە دەفەرموێت "إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم " .
یانەی سەرهەنگ موحسین » پهیامهكانی سهههند
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]