ئه‌م
ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م وێنه‌یه خوشکی من بژی
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
ئه‌م
ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌م وێنه‌یه خوشکی من بژی
MK - هه‌نگوین ئه‌ونده گرنگ و به‌نرخه ، وایکردووه له قورئانی پیرۆزدا ناوی ببرێت که خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( وآوحی ربك الی النحل ان اتخذي من الجبال بیوتا و من الشجر ومما یعرشون ، ثم کلي من کل الثمرات فاسکلي سبل ربك ذللا یخرج من بطونها شراب مختلف الوانه فیه شفا‌ء للناس ان في ذلك لایـة لقوم یتفکرون ) .
هه‌نگوین ئه‌گه‌ر وه‌کو ده‌رمان به‌کارنه‌هێنرێت ئه‌وا ده‌توانرێ وه‌کو خۆراکێکی پڕ بایه‌خ به‌کاربهێنرێت ، ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی گرنگتر کردووه ئه‌وه‌یه که هیچ جۆره به‌کتریایه‌ك ناتوانێ له‌ناو هه‌نگویندا بژی ، ئه‌گه‌ر به وردی بچینه سه‌ر پێکهاته‌کانی هه‌نگوین ئه‌وا له‌م پێکهاته گرنگانه پێك دێت .
* بڕێكی زۆر له کانزا‌کان که بڕی پێویست له کالۆری ده‌به‌خشێت به‌له‌ش وه‌کو ( ئاسن ، پۆتاسیۆم ، مه‌گنیسۆم ، کلۆر و مس ) .
* بوونی چه‌ندین ڤیتامینی به‌سوود له‌وانه ( B1 , B2 , B5 , B6 , C ) .
* زیاتر له ١٥ جۆر شه‌کری سروشتی تێدایه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی هه‌بێ .
* بوونی هه‌ندێ له هه‌وێنه‌کان ، نایترۆجین ، ترشه‌کان ، زه‌یتی ئه‌سیری و مادده‌ی قه‌ترانی .
* پڕۆتینه‌کان .
گومان له‌وه‌دا نییه که باشترین جۆری هه‌نگوین ئه‌و هه‌نگوینه‌یه که له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگانه‌ی سنوره‌که‌ی سنور دراوه جۆرایه‌تییه‌که‌ی لاوازتره له‌وه‌ی له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندا هه‌یه .
ئاگادار به هه‌نگوین مه‌ترسیداره !!!!
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له ئێستادا له‌نێو بازاڕه‌کاندا نه‌بوونی جۆره هه‌نگوینێکی سروشتییه ، که هه‌ندێ هه‌نگه‌وان له پێناو ده‌ستکه‌وتنی ماددیدا له‌ناو باخچه‌یه‌کی بچووکدا هه‌نگه‌کان به‌خێو ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌کر ده‌رخواردی هه‌نگه‌کان ده‌دات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێکهاته‌ی خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت ، به‌ڵکو زیان به‌خشیشه بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌کره ، جا پێویسته له‌کاتی به‌کارهێنانی هه‌نگویندا جۆری سروشتی به‌کاربهێنین .
سووده‌کانی هه‌نگوین
تێبینی / به‌م زووانه ته‌واوی چاره‌سه‌کردنه‌کانی ئه‌م لیسته‌ی خواره‌وه به درێژی بڵاوده‌که‌مه‌وه ، تکایه ئاگاداربن .....
١- بۆ کۆئه‌ندامی هه‌رس
٢- لووت ، گوێ ، قوڕگ
٣- کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان
٤- نه‌خۆشییه‌کانی دڵ
٥- نه‌خۆشییه‌کانی عه‌قڵی و ده‌روونی
٦- نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی ده‌مار
٧- نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێ
٨- نه‌خۆشییه‌کانی چاو
٩- نه‌خۆشییه‌کانی پێست
١٠ نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ستیاری
١١- نه‌خۆشییه‌کانی جگه‌ر
١٢- بۆ مه‌به‌ستی جوانکاری
١٣- ئێش و ئازاری سه‌ر
١٤- نه‌خۆشییه‌کانی پیربوون
خازر
dast xosh
zor bash bo bo mn barezttt
زۆررر سوپاس بۆتۆش خوشکی ئازیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان:)
نازانم رێگه پێدراوه لینکه‌که‌ی لێره دابنێم یان نا
فه‌رموو ئه‌مه لینکه‌که گه‌ر رێگه پێدراو نه‌بوو لای ببه‌ن ئازیزانسایتهكانی به‌رز كردنه‌وه‌ی وینه ڕێگه پێدراوه چونكه له‌وانه‌یه سوودی بۆ ئه‌ندامانی تریش هه‌بێت:)
ده‌ست خۆش وێنه‌كان زۆر جوانن
سوپاس خوشکی ئازیزم ئایه گیان
وه‌ڵآ بۆیه وام وت وتم له‌وانه‌یه رێگه پتدراو نه‌بێت
دووباره سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆش بێت بژی:)
سوپاس خوشکی ئازیزم هیوادارم به دلت بوبن به‌قوربان.
وه‌ڵا گیانه‌که‌م من له بنکه‌ی بارکردنی 2 ۆپل بار ئه‌که‌م ؟
ئه‌توانی 10 وێنه به یه‌ک جار باری بکه‌یت ؟
نازانم رێگه پێدراوه لینکه‌که‌ی لێره دابنێم یان نا
فه‌رموو ئه‌مه لینکه‌که گه‌ر رێگه پێدراو نه‌بوو لای ببه‌ن ئازیزان
فه‌رموو
www.2upl.com
وێنه‌ی زۆرررررررررررررررر جوانن بوون
ده‌سته کانت خۆس بێت خوشکی ئازیزم سه‌رکه‌توبیت گیانه‌که‌م بژی:)
ئایا ئه‌زانیت نهێنی جوانی ئافره‌ت له چی دایه؟؟
خانمان هه‌میشه به شوێن دۆزینه‌وه‌ی نهێنی جوانیدا ده‌گه‌ڕێن،،بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا بیڵێین ئه‌وه‌یه که نهێنی جوانی ئافره‌ت له ماکیاژ و قژیدایه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام به شوێن باشترین و جوانتریندا ئه‌گه‌ڕێین ...
خازر
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=7sKFAlbY … r_embedded[/youtube]
سوپاس خوشکی ئازیزم ئایه گیان
ئینشه‌لله گه‌ر ته‌مه‌ن رێ بدا به‌رده‌وام ئه‌بم
ده‌ست خۆش خوشکی ئازیزم زۆرر جوانت دروست کردون
سه‌رکه‌توبویت بژی
ههههههههههههههههه
ههههههههههههه
به‌خوا زۆر پێکه‌نیم هههههههههه
وه‌ڵا زۆر به‌قوه‌ت بوو ئه‌لێن مێش له خۆی دوور ئه‌خاته‌وه ههههههههههه
ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م
سه‌رکه‌توبیت به‌قوربان بژی
سوپاس بژی
سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
ئه‌م
ده‌سته کانت خۆش بێت خوشکی ئازیزم ئایه گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵا خۆم هیچ حه‌زم له‌م فیلمه نیه هه‌ر سه‌یری ناکه‌م .
بابه‌تێکی به‌سوده بۆ ئه‌وانه‌ی که زۆر حه‌زیان به‌م فیلمه‌یه
هه‌میشه سه‌رکه‌توبیت گیانه‌که‌م ماندوو نه‌بیت به‌قوربان بژی:)
سوپاس براکه‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
ههههههههههه
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس بۆ ئێوه بژی
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس برا گیان
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=GJ7lWznG … r_embedded[/youtube]
بێ‌خه‌وی کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌ستی سۆزداری هه‌یه
Peyam- دامه‌زراوه‌ی "ته‌ندروستیی ده‌روونی"ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، بێ‌خه‌وی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی سۆزداری، ماندوویی زۆر و له‌ده‌ست‌دانی کۆنتڕۆڵی فیکری هه‌یه و داوای کردووه به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م کێشه‌یه بکرێت.
پێشتریش، توێژه‌ران، په‌یوه‌ندیی نێوان بێ‌خه‌وی و خه‌مۆکی، لاوازیی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته و نه‌خۆشیی دڵیان سه‌لماندبوو.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی به‌ریتانیا گوتوویه‌تی، ده‌بێت پزیشکان چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی خه‌و و ئاسه‌واره‌کانی بدۆزنه‌وه و ده‌بێت پزیشکان گشتی بۆ ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌کان و ئاسه‌واری بێ‌خه‌وی، رابهێنرێن.
ئه‌م راپۆرته، به‌پێی توێژینه‌وه له‌سه‌ر 6800که‌س ئاماده کراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، 30له‌سه‌دی به‌ریتانیاییه‌کان، به جۆرێک کێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه.
راپۆرته‌که‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی تووشی بێ‌خه‌وین، چوار هێنده‌ی که‌سانی ئاسایی، له په‌یوه‌ندیی سۆزداری تووشی کێشه ده‌بن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م که‌سانه هه‌روه‌ها سێ هێنده‌ی که‌سانی ئاسایی، تووشی خه‌مۆکی و له‌ده‌ست‌دانی کۆنتڕۆڵی زه‌ین ده‌بن.
دکتۆر "دێن رۆبۆتام" به‌رپرسی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت، تووشبووانی بێ‌خه‌وی، له‌نێوان کێشه‌کانی خه‌و و کێشه‌کانی ده‌روونی گیر ده‌خۆن.
دکتۆر رۆبۆتام گوتی: بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه، ده‌بێت چۆنایه‌تیی خه‌و باشتر بکرێت و بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه‌ش، پشتیوانیی خاوه‌ن‌کاره‌کان، قوتابخانه‌کان و ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی زۆر گرینگه.
چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان
چیرۆكى بیست و حەوت
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) فِيمَا يَحْكِى عَنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: (أَذْنَبَ عَبْدٌ ذَنْبًا، فَقَالَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى عَبْدِى أَذْنَبَ ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، وَاعْمَلْ مَا شِئْتَ فَقَدْ غَفَرْتُ لَكَ) قَالَ عَبْدُ الأَعْلَى لاَ أَدْڕى أَقَالَ فِى الثَّالِثَةِ أَوِ الرَّابِعَةِ « اعْمَلْ مَا شِئْتَ »أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ (7507)، ومُسْلِمٌ (6919).
هاوەڵى خۆشەویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لەوشتانەى كە لە پەروەردگاریەوە دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت: بەندەیەك گوناهێكى ئەنجامداو ووتى: خوایە لە گوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانیتى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، پاشان دووبارە گوناهێكى تر‌ى ئەنجامدایەوەو ووتى: خوایە لەگوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، پاشان سێ بارە گوناهێكى تر‌ى ئەنجامدایەوەو ووتى: خوایە لەگوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، خواى پەروەردگار فەرمووى: چى دەكەیت بیكە ئەوا من لێت خۆش بووم، (عَبْدُ الأَعْلَى) دەفەرمووێت: نازانم لە جارى سێ یەم دابوو یان چوارەم كەفەرمووى: « چى دەكەیت بیكە ».
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
1) گەورەیى و لێخۆشبوونى خواى پەروەردگار بەرامبەر بەبەندەكانى.
2) دان پێدانانى مرۆڤەكان بە تاوان و گوناهەكانیان، وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ بِذَنْبٍ ثُمَّ تَابَ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ)أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ (4750)، ومُسْلِمٌ (6951) واتە: ئەگەر بەندە دان بنێت بەتاوانەكانیدا، پاشان داواى لێ‌خۆش بوون بكات و تەوبە بكات، ئەوا خواى گەورەش لەو كەسە خۆش دەبێت.
3) ئەگەر بەندەكان تاوان و گوناه ئەنجام نەدەن، ئەوا خواى گەورە لەناویان دەبات، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (وَالَّذِى نَفْسِى بِيَدِهِ لَوْ لَمْ تُذْنِبُوا لَذَهَبَ اللَّهُ بِكُمْ وَلَجَاءَ بِقَوْمٍ يُذْنِبُونَ فَيَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ فَيَغْفِرُ لَهُمْ)أَخْرَجَه ومُسْلِمٌ (6899) واتە: سوێند بەوەى كە گیانى منى بەدەستە ئەگەر تاوان و گوناه ئەنجام نەدەن، ئەوا خواى گەورە لە ناوتان دەبات و گەل وقەومێكى تر دێنێت كە گوناهو تاوان ئەنجام بدەن و پاشان داواى لێ‌خۆش بوون لە خواى گەورە بكەن و خواى گەورەش لێیان خۆش ببێت.
4) هەر كەسێك تەوبە بكات لەسەر تاوان و گوناهەكانى ئەوا وەك ئەوە وایە كە تاوانى ئەنجام نەدابێت، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتى: (التَّائِبُ مِنَ الذَّنْبِ كَمَنْ لاَ ذَنْبَ لَهُ)أَخْرَجَه ابن مَاجَه وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3008). تەوبەكار لەتاوان وەك ئەوە وایە كە تاوانى نەبێت.
5) پێویستە مرۆڤى باوەڕدار ئاگادار بێت لەوەى كە گوێ نەدات بەتاوان و هەڵەكانى، چونكە لەوانەیە مردن لە پڕ یەخەى پێبگرێت و بوارى تەوبەى نەدات.
ڕونكردنەوەیەك
پێشەوا (ابْن قَيِّم الْجَوْزِيَّة (ڕەحمەتى خواى لێبێت) دەفەرمووێت: ئەوەش وا ناگەێنێت كە خواى گەورە ڕێگە بەئەنجامدانى گوناه و تاوان بدات، بەڵكو وادەگەیەنێت كە خواى گەورە لێى دەبوورێت، چونكە بەم شێوەیە گوناهو تاوان دەكات و پاشان پەشیمان دەبێتەوەو تەوبە دەكات، وە خواى گەورە ئەو بەندەیەى تایبەت كردووە بە لێبووردن، چونكە زانیویەتى كە سورنابێت لەسەر گوناهو تاوان، بەڵكو هەركاتێك توشى گوناهێك هات بەپەلە تەوبە دەكات، وە ئەم حوكمەش گشتیەو هەمووكەسێك دەگرێتەوە كە بەم شێوەیەبێت، بەڵام ئەو بەندەیە لێبوردنى بۆ بڕاوەتەوە، هەروەك هاوەڵانى بەدر، وە بەهەمان شێوە ئەو هاوەڵانەى كە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مژدەى بەهەشتى پێداون، یان پێیانى ڕاگەیاندووە كە خواى گەورە لێیان خۆش بووە، جا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ڕێگەى پێدابن گوناهو تاوان ئەنجام بدەن و واز لە بەندایەتى و كارە واجبەكان بهێنن، بەڵكو ئەم هاوەڵانە دواى ئەوەى مژدەى لێبوردنیان پێدرا زیاتر لە خواى گەورە دەترسان و بەندایەتیان بۆ دەكرد، هەروەك ئەو (10) هاوەڵەى كە مژدەى بەهەشتیان پێ‌درابوو.الْفَوَائِد (ص: 15)
س/بةهةشت.
[center](( تـــــــۆ ))
تۆ واتکرد بڵێم ئه‌شق شێتیه
شه‌وان بێداری له خه‌واو دانیشتن تا به‌یانیه
تۆ واتکد ڕقم له خۆم بێت
بێزار له دڵ که تۆی ئه‌وێت
تۆ له ناو دنیای خه‌یاڵا ونتکردم
گشت خۆشیه‌کانت لێسه‌ندم
تۆ شارێکت له تاڵی و خه‌م بۆ پێکهێنام
بویته مه‌لیکی ئه‌و شاره‌و بێڕه‌حمانه له خاچتدام
نوسینی تینا[/center]
سوپاس گیانه‌که‌م بژی
سوپاس براکانم به‌خته‌وه‌ر بن بژی
سوپاس براکه‌م بژی
سوپاس گوڵه‌کانم بژی
زۆررررررررر سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ
سوپاس ئازیزانم بژی:) به‌خته‌وه‌ر بن بژی
سوپاس بۆ ئیوه‌ی گوڵ
به‌خوا خوشکی ئازیزم تۆ سه‌نگین خان تۆ راست ئه‌که‌یت وه‌لا زۆر به‌ی بابه‌ته‌کانی منیش ئه‌به‌ن ئه‌که‌ین به مولی خۆیان یان ناوی نوسه‌ر نانوسن ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ت له 2009-08-28 له مه‌کۆیه‌ک دانراوه با هه‌ر ناوی نه‌هێنم با نه‌بێت به رێکلام گیانه‌م ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م زۆررر به‌ڵاوه خۆش بوو بۆیه لیره‌ش دام نا .
ئاسوده بیت به‌قوربان بژی
ماندوو نه‌بیت کاکه ئاسۆ گیان
ده‌سته کانت خۆش بێت برای ئه‌زیزم کاکه ئاسۆ گیان شتێکی جوانه زۆریش باشه ئه‌م کاره ئه‌بێته هۆی زیاتر چاڵاک بونی ئه‌ندامان به‌م کاره جوانه‌ت ناوی منیشی تیا‌بوو ئه‌م جاره ئینشه‌لله ئه‌م خزمه‌ته‌ی ئه‌که‌م ئینشه‌لله هه‌ره‌به‌رده‌وام ئه‌بم.
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاسوده‌بن بژی:)
[center]
*·~-.¸-(_::::بگه‌ڕیوه ::: _)-,.-~*'
خۆزگه‌ئه‌مزانی له‌سه‌رچییه واگۆراویت
نه‌هه‌واڵم ده‌پرسیت نه‌ئه‌زانم بۆتۆراویت
به‌ئاسانی وشكانت رۆچووله‌ناوهه‌موو گیانم
كه‌چی هه‌رپیمناڵێیت بۆجی لێم ناپرسیت باوانم
به‌ئاسانی یادگاریه‌كان له‌ناوچاوانت ون بوون
ئه‌گه‌ر له‌لای تۆون بوبێت له‌لای من هێشتانه‌مردون
ده‌ئازیزم دڵمه‌گۆره ببه‌وه‌گوڵه‌كه‌ی به‌هاران
خۆشه‌ویستیم قبوڵ بكه باببینه‌وه باهاوڕێكه‌ی جاران
· ,.-~*'¨¯¨'*·~-.¸-(_::::رۆژان نەوزاد:::· ,.-~*'¨¯¨'*·~-.¸-(_
[/center]
ئاماده‌کردنــی بابــه‌ت::YADGAR YK
سه‌رچاوه‌ی مـــه‌کۆی کــــوردان
كاته‌كانی نويژه فه‌رزه‌كان
كاته‌كانی نويژه فه‌رزه‌كان
سوپاس وستایش بؤ ئه‌و خوایه‌ی كه به‌ره‌حم ومیهره‌بانی خؤی ئه‌و په‌نجا نويژه‌ی كه له‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلام واجب وپيویست كرابوو سووكی كرد و كردی به پينج نويژ له‌شه‌و رؤژيكدا له‌هه‌مان كاتدا خير و پاداشتی ئه‌و په‌نجا نويژه‌یشی هه‌یه، وه صه‌لات و سه‌لامیش بؤ سه‌ر گشت پيغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌تی محمد المصطفی كه پيداگری كرد له‌سه‌ر ئاسان كردنی نويژه قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ی، وه‌له‌سه‌ر گشت یار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه
خؤشه‌ویستان له بابه‌تی ئه‌مجاره‌ماندا سه‌ره‌تا وكؤتای كاتی نويژه‌كانتان بؤ روون ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌به‌ستمان كاتى نويژه فه‌رِزه‌كانه سه‌ره‌تا و كؤتایی كاته‌كانیان كامه‌یه چونكه هاتنى كاتى نويژه‌كان مه‌رجى سه‌ره‌كی دروست بوونی نويژه‌كانه، چونكه ئه‌گه‌ر كاتی نويژ نه‌هاتبوو دروست نیه مرؤفی موسلمان نويژ ئه‌نجام بدات
ده‌رباره‌ى كاتى نويژه‌كانيش ئه‌م فه‌رمووده كاته‌كانیان دیارى ده‌كات
عن عبد اللَّهِ بن عَمْرٍو أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قال وَقْتُ الظُّهْرِ إذا زَالَتْ الشَّمْسُ وكان ظِلُّ الرَّجُلِ كَطُولِهِ ما لم يَحْضُرْ الْعَصْرُ وَوَقْتُ الْعَصْرِ ما لم تَصْفَرَّ الشَّمْسُ وَوَقْتُ صَلَاةِ الْمَغْرِبِ ما لم يَغِبْ الشَّفَقُ وَوَقْتُ صَلَاةِ الْعِشَاءِ إلى نِصْفِ اللَّيْلِ الأوسط وَوَقْتُ صَلَاةِ الصُّبْحِ من طُلُوعِ الْفَجْرِ ما لم تَطْلُعْ الشَّمْسُ فإذا طَلَعَتْ الشَّمْسُ فَأَمْسِكْ عن الصَّلَاةِ فَإِنَّهَا تَطْلُعُ بين قَرْنَيْ شَيْطَانٍ، رواه مسلم ، واته عه‌بدوللاى كورِى عه‌مرى كورِى عاض رِه‌زاى خواى لئ بيت ده‌ليت پيغه‌مبه‌ر خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى كاتى نیوه‌رِؤ كاتيكه خؤر له ناوه‌رِاستى ئاسمان بترازيت و سيبه‌رى پیاو به‌ئه‌ندازه‌ى خؤى دريژ بيت مادام عه‌سر نه‌هاتبيت كاتى عه‌سریش هه‌تا پيش خؤر زه‌ر هه‌لگه‌رِان، كاتى نويژى مه‌غریبیش هه‌تا وون بوونى رِووناكى ئاسؤ, كاتى نويژى عیشاش هه‌تا نیوه‌ى شه‌و، كاتى نويژى به‌یانیش له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه هه‌تا پيش خؤر كه‌وتن كه‌خؤر هه‌لهات نويژ مه‌كه چونكه خؤر له‌نيوان دوو شاخى شه‌یتاندا هه‌لديت
ئيستا كاته‌كان یه‌كه یه‌كه باس ده‌كه‌ین
أ ـ نويژى به‌یانى، كاته‌كه‌ى ده‌ست پئ ده‌كات به‌ده‌ركه‌وتنى به‌یانى سپيده‌ى رِاستگؤ هه‌تا رِؤژهه‌لديت، قال رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَوَقْتُ صَلَاةِ الصُّبْحِ من طُلُوعِ الْفَجْرِ ما لم تَطْلُعْ الشَّمْسُ، رواه مسلم، پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى كاتى نويژى به‌یانى له‌هه‌لهاتنى به‌یانه‌وه هه‌تا پيش خؤركه‌وتن
ب ـ نويژى نیوه‌رِؤ، كاته‌كه‌ى ده‌ست پئ ده‌كات به‌لادانى خؤر له‌ناوه‌رِاستى ئاسمان به‌لاى خؤرئاوادا هه‌تا سيبه‌رى هه‌موو شتيك به‌قه‌ده‌ر خؤى لئ ديت جگه له سيبه‌رى لادان كه‌سه‌ره‌تاى كاته‌كه‌یه ، وَوَقْتُ الظُّهْرِ إذا زَالَتْ الشَّمْسُ وكان ظِلُّ الرَّجُلِ كَطُولِهِ ما لم يَحْضُرْ الْعَصْرُ، رواه البخاري ٥٥٦ و مسلم ٦٠٨ ، واته پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت كاتى نیوه‌رِؤ كه خؤر لابدات له‌ناوه‌رِاستى ئاسمان و سيبه‌ر هه‌موو كه‌سيك به‌قه‌د دريژى خؤى بيت به‌مه‌رجيك عه‌سر نه‌ها تبيت
ج ـ نويژى عه‌سر، به‌كؤتایی هاتنى كاتى نیوه‌رِؤ ده‌ست پئ ده‌كات هه‌تا خؤر ئاوا ده‌بيت، پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت وَمَنْ أَدْرَكَ رَكْعَةً من الْعَصْرِ قبل أَنْ تَغْرُبَ الشَّمْسُ فَقَدْ أَدْرَكَ الْعَصْرَ، رواه مسلم٦١٢ ، واته هه‌ركه‌س ركاتيك له‌نويژى عه‌سر فریابكه‌ويت پيش ئاوا بوونى خؤر ئه‌وه گه‌یشتووه به نويژى عه‌سر دا. به‌لام كاتى هه‌لبژارده‌ى نويژى عه‌سر ئه‌وه یه‌كه دواى نه‌خات له‌وكاته‌ى سيبه‌رى هه‌موو شتيك دوو ئه‌وه‌نده‌ى خؤى لئ ديت ، جگه له سيبه‌رى لادان وه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت وَإِنَّ آخِرَ وَقْتِهَا حِينَ تَصْفَرُّ الشَّمْسُ، رواه مسلم ٦١٢، واته كاتى عه‌سر تا پيش له‌خؤر زه‌رد هه‌لگه‌رِانه
د- نويژى ئيواره، كاته‌كه‌ى به‌ئاوا بوونى خؤر ده‌ست پئ ده‌كات هه‌تا سوورایی كانارى ئاسمان نامينيت، وَوَقْتُ صَلَاةِ الْمَغْرِبِ ما لم يَغِبْ الشَّفَق رواه مسلم ٦١٢، واته پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت كاتى نويژى ئيواره تا پيش ئاوا بوونى سوورایی كه‌نارى ئاسمان ده‌مينيت
ه - نويژى عیشا، كاته‌كه‌ى به‌كؤتایی هاتنى كاتى ئيواره ده‌ست پئ ده‌كات تا هه‌لهاتنى به‌یانى رِاستگؤ به‌لام كاتى هه‌لبژارده ئه‌وه‌یه له سئ یه‌كى یه‌كه‌مى شه‌و دوا نه‌خريت، قَالَ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَمَا إِنَّهُ لَيْسَ فِى النَّوْمِ تَفْرِيطٌ إِنَّمَا التَّفْرِيطُ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ الصَّلاَةَ حَتَّى يَجِىءَ وَقْتُ الصَّلاَةِ الأُخْرَى، رواه مسلم٦١٨، واته پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت ده‌سا دلنیابن له خه‌وتندا دريغى و گوئ پئ نه‌دان نیه، به‌لكو دريغى كردن له‌وه‌دایه كه‌سيك نويژه‌كه‌ى نه‌كات هه‌تا كاتى نويژيكى تر دوت
خؤشه‌ویستان ئه‌م فه‌رمووده ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نيت كه كاتى هیچ نويژيك كؤتایی نایه‌ت تا كاتى نويژه‌كه‌ى دوا خپى نه‌یه‌ت، به‌لام نويژ به‌یانیان له‌م یاسایه به‌ده‌ره، چونكه پيش هاتنى كاتى نیوه‌رِؤ كاتى نويژى به‌یانى كؤتایی ديت به‌هه‌لهاتنى خؤر
وه‌رگیراوه
دوانزه خاڵی گرن بۆدڵخۆشبوونت له‌ژیان
ئا: عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
1. گه‌شبین بین! به‌چاوی پۆزه‌تیڤ سه‌یری ژیان بكه‌ین تا خۆمان به‌هۆی هه‌ستكردن به‌وزه‌و دڵخۆشییه‌كی زۆر كه وه‌ریده‌گرین، شادومان ببینه‌وه. له‌بیرمان بێت به‌دڵخۆشی‌و بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌توانین سه‌رنجی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆلای خۆمان رابكێشین.
2. روانگه‌یه‌كی مه‌زنمان هه‌بێت، ده‌رفه‌ت به‌كێشه‌كان نه‌ده‌ین بمانشڵه‌ژێنن. بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانمان سه‌قامگیر‌و پته‌و بین، ره‌نگه ئه‌و ئامانجه هاوسه‌رگیرییه‌كی باش‌و درێژخایه‌ن بێت یان گه‌یشتن به ئاسووده‌یی ناخ یان كڕینی شتێك. له‌م رێگایه‌دا هه‌ندێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا ده‌بێت، بیر له‌ده‌ره‌نجام و پاداشت بكه‌ینه‌وه، به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه خۆمان نیگه‌ران نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بیر له‌رێگای چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ین.
3. كه‌سێكی سوپاسگوزار بین، كه‌سێك كارێكمان بۆ ده‌كات سوپاسگوزاری بكه‌ین. له‌هاوكاره‌كه‌مان به‌هۆی یارمه‌تیدانمان سوپاسگوزاری لێبكه‌ن. پیرۆزبایی له‌هاوڕێكانمان بكه‌ین كه له‌كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. سوپاسگوزاری له‌و خزمه‌تكاره بكه‌ین كه به‌یانیان نانی به‌یانیمان بۆ دێنێت یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ر مێزی كاره‌كه‌مان بۆ خاوێن ده‌كاته‌وه. به‌وشه‌یه‌كی جوان‌و گونجاو سوپاسگوزاری بكه‌ین.
4. له‌ژیان چێژ وه‌ربگرین. سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه بین كه چێژیان لێوه‌رده‌گرین: هه‌ندێجار كاره‌كانی ناوماڵ بكه‌ین، سه‌یری زنجیره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین. هه‌ندێجار بۆكڕینی شتۆمه‌ك بچینه ده‌ره‌وه. بۆ خۆمان ئامانجێكی گه‌وره له‌به‌ر چاو بگرین‌و ئه‌و شتانه‌ی كه به‌لامانه‌وه خۆشه ئه‌نجامی بده‌ین.
5. جه‌سته‌مان به‌ته‌ندروست رابگرین، به‌باشی‌و به‌ئارامی خواردن بخۆین. به‌به‌رده‌وامی وه‌رزش بكه‌ین. ببینه ئه‌ندامی نادییه‌كی وه‌رزشی‌و له‌وێدا نه‌ختێ رابكه‌ین‌و له‌یارییه‌كاندا به‌شداری بكه‌ین یان ده‌توانین ببینه ئه‌ندامی تیپێكی وه‌رزشی‌و بۆ گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵیاندا بین‌و چێژ وه‌ربگرین. ئه‌م بارودۆخانه بۆ وره‌و جه‌سته‌و بیركردنه‌وه‌مان باشه.
6. ئاڵۆگۆڕ له‌به‌رنامه‌كانمان دا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی رۆژانه‌مان به‌دڵ نییه ده‌توانین بیگۆڕین تا وزه‌ی تازه به‌ده‌ست بێنین. سنورێكی دیاریكراو له‌نێوان كار‌و سه‌یران‌و گه‌شت دابین بكه‌ین. بۆ پشودان به‌مێشك‌و جه‌سته یان بیركردنه‌وه له‌شوێنێكی ئارام له‌ماڵ بچینه ده‌ره‌وه.
7. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی كۆن كه بیره‌وه‌رییه‌كی باشی له‌گه‌ڵماندا هه‌بووه، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناكاو ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌كات ـ چ هه‌ستێكمان ده‌بێت؟ ئیمه‌یل بۆ یه‌كێك له‌ناسراوه‌كانمان بكه‌ین یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمان‌و هاوڕێیه كۆنه‌كانمان بگرین‌و له‌ته‌ندروستیان ئاگادار ببینه‌وه.
8. داهێنه‌ر‌و به‌سه‌لیقه بین. ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی خوڵقاندن بدۆزینه‌وه. ره‌نگه ئه‌و خوڵقاندنه بریتی بێت له‌هونه‌ری كاری ده‌ست، نیگاركێشان، دروستكردنی كاریكاتۆرێك، نووسینی بابه‌ت یان رۆمانێك یان كتێبێكی زانستی، دروستكردنی بینایه‌ك، یان راگه‌یشتن به‌باخ‌و باخچه‌و ئینجانه‌كان. گرنگ نییه چه‌نده سه‌رمان قاڵه یان تا چ راده‌یه‌ك له‌كۆتایی هه‌فته‌دا هه‌ست به‌بێتاقه‌تی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی داهێنه‌رانه تایبه‌ت بكه‌ین، هه‌ستێكی شادتر‌و ته‌ندروستترمان ده‌بێت.
9. هاوده‌مێك بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه، ئه‌زموونه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشمانده‌وێت دابه‌شی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات دڵخۆشییه‌كانمان به راده‌یه‌كی زۆر زیاد بكات. خۆشه‌ویستیی زۆر ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ست به‌ئاسایش كردن، ره‌زامه‌ندی‌و شادومانی تیاماندا.
10. له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا قسه بكه‌ین بۆنموونه یه‌كێك له‌هاوڕێكان ـ بۆده‌ربڕینی هه‌سته‌كانمان ـ بۆده‌ربڕینی بیر‌وڕامان هاوڕێیه‌ك هه‌ڵبژێرین جێمتمانه بێت، چونكه دادوه‌ریمان له‌سه‌ر ناكات. گوێ به‌قسه‌كانمان ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیایه ئێمه‌ش گوێ له‌قسه‌كانی ده‌گرین.
11. وێنا بكه‌ین ئاره‌زوو و خه‌ونه به‌رزه‌كانمان یاداشت بكه‌ین‌و ورده ورده به‌ره‌و جێبه‌جێكردنیان به‌رین، ئه‌وسا شتێكمان هه‌یه كه چاوه‌ڕێی بكه‌ین‌و شوێنێكمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی بده‌ین‌و ته‌ركیزی بخه‌ینه سه‌ر.
12. لێبورده بین، ره‌نگه كاتی ئه‌وه‌یه له‌خۆمان ببوورین به‌هۆی كارێكی نه‌گونجاو كه به‌رامبه‌ر خۆمان كردوومانه یان به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی تر كردوومانه یان له‌خه‌ڵك ببوورین، ئه‌مه‌ش هێمای شكۆداریمان ده‌رده‌خات. رووداو‌و كاره‌ساته‌كانی رابردوو له‌بیر بكه‌ین‌و ته‌نها ئه‌زموونیان لێوه‌ربگرین. پێویسته ئه‌وه بزانین ناكرێ كات بۆ دواوه بگه‌ڕینینه‌وه. به‌له‌بیركردنی نائومێدی‌و رووداوه ناخۆشه‌كانی رابردوو، دڵخۆشیمان به‌ده‌ست بێنینه‌وه.
nma
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=j7ueSyR2 … r_embedded[/youtube]
[center]1-ئه‌گه‌ر مۆمیكی بچوك داگیرسینی له‌وه باشتره هه‌موو ته‌مه‌نت به تاریكی به‌سه‌ر به‌ریت
2- ئه‌وه دلگرانت ناكات كه‌سه‌رنه‌كه‌وی ئه‌گه‌ربیتو هه‌وڵی هه‌لسانه‌وه بده‌یت دوباره
3- ئه‌و ماڵه‌ی كه‌به‌بێ په‌رتوكه وه‌ك لاشه‌ی بێ رۆح وایه
4-ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری له دنیا نه‌میێنێت ئه‌وا هیچ نرخیكی زمان نامینیت
5-خراپترین شت كه‌توشی مرۆڤ ئه‌بیت بێ ئیشیو بێ خۆشه‌ویستیه
6-بیر له‌و شتانه مه‌كه‌ره‌وه كه له‌ده‌ستت داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌ده‌س نه‌ده‌ی كه هه‌ته
7-قسه بكه له‌و كاته‌ی كه توره‌ی ........ئه‌واشتیك ئه‌ڵێیت كه‌به‌دریژایی ژیانت لێی په‌شیمانی
ئاماده‌کردنی:shusha-z
سه‌رچاوه‌ی مه‌كۆی كوردان[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Xoshawisty-Xam
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]