[size=16]درۆكانى دایكم
دایكم هه‌موو كات رِاستى ناڵى:َ
بیرمه ٨ جار درۆى له‌گه‌ڵ كردم
١- هه‌ر له سه‌ره‌تاى له‌دایك بونم ده‌ستى پىَ كرد و من تاقه منداڵى خێزانه هه‌ژاره‌كه‌مان بوم كاتىَ كه‌مىَ برنجمان ده‌س كه‌وتایه ئه‌وا هى به‌رده‌مى خۆشى بۆ من دا ده‌نا و ده‌یوت : بخۆ رۆڵه گیان من برسیم نیه؟ ئه‌وه درۆى یه‌كه‌مى بوو.
٢- كه‌مى َ گه‌وره بوم و دایكم دواى ته‌واو كردنى كارى ماڵ به‌ره‌و رِوباره‌كه‌ى نزیك ماڵمان ده‌رۆیشت به‌ڵكه ماسیه‌ك بگرىَو من بیخۆم و گه‌شه بكه‌م . رۆژێك دووماسى گرت و هه‌ردوكى ئاماده كردوو بۆ منى دانا ..منیش ده‌سم كرده خواردنى و بینیم دایكم گۆشتى ئێسكه‌كان وورده وورده لێده‌كاته‌وه و ده‌یخوا , ئه‌م دیمه‌نه ناخمى هه‌ژاند و ماسیه‌كه‌ى ترم پێدا , به‌لاَم وه‌رى نه‌گرت و هه‌ر زوو پێى دامه‌وه‌و ووتى : رۆڵه گیان ئه‌مه‌ش بخۆ نازانى من حه‌زم له ماسى نیه ..ئه‌وه‌ش درۆى دووه‌م
٣- كاتى چونه قوتابخانه‌م هات و پاره‌ى ته‌واومان نه‌بوو بۆ خه‌رجى قوتابخانه‌م , هه‌ربۆیه دایكم له‌گه‌ڵ یه‌كىَ كۆگاى جل و به‌رگ ریگ كه‌وت كه بۆى بفرۆشیت و به مالاَندا بگه‌رِىَ , شه‌وێكى باراناوى دایكم دوا كه‌وت , هه‌ر بۆیه منیش چومه ده‌ره‌وه‌و له ته‌نیشت شه‌قامه‌كانى نزیكمان بۆى گه‌رام , بینیم كۆمه‌لىَ كه‌ل و په‌لى هه‌ڵگرتوه‌و له ده‌رگاى مالاَن ده‌دات , منیش وتم دایه بگه‌رێوه دره‌نگه و دنیا سارده . ده‌توانى به‌یانى كاره‌كانت ته‌واو بكه‌ى , به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتى : رۆله گیان من هیلاك نیم.
ئه‌مه‌ش درۆى سێه‌م بوو.
٤- كۆتا ساڵى تاقى كردنه‌وه‌م بوو دایكم سوور بوو له‌سه‌ر هاتنى له‌گه‌ڵم و له‌م گه‌رمیه چاوه‌رىَ هاتنه ده‌رم بوو, دواى ته‌واو بونم له تاقى كردنه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه و دایكم توند له باوه‌شى گرتم و دوعاى سه‌ركه‌وتنى بۆكردم و په‌رداخێك شه‌ربه‌تى ساردى بۆ كریبوم هه‌ر چه‌ند باوه‌شى دایكم پرِ سۆز و فینكایى و ئاارمى بوو , منیش زۆر تینوم بوو خواردمه‌وه و بینیم دایكم عه‌ره‌قه‌ى له نیو چاوان دیته خوارو په‌رداخه‌كه‌م پىَ دا و وتم دایكه بیخۆوه.. ووتى تۆ بیخۆوه ئازیزم من تینوم نیه .ئه‌مه‌ش درۆى چواره‌م
٥- دواى مردنى باوكم , دایكم به ته‌نها به‌رێوه‌بردنى ماڵى گرته ئه‌ستۆ و پێداویستى یه‌كانى دابین ده‌كرد, ژیان زۆر قورس و ئاڵۆز بوو بۆمان و زۆر برسیمان بوو, مامم پیاوێكى باش بوو دراوسێمان بوو, به پێى برسێتیمان خواردنى بۆ ده‌ناردین . دراوسێكانمان كه بینینان گوزه‌رانمان به‌ره‌و خراپى ده‌روا , به دایكمیان وت بۆ شوو ناكه‌ى وا ته‌مه‌نت كه‌مه‌و وه سه‌رپه‌رشتیتان بكات ؟ دایكم رازى نه‌بوو وتى: من پێویستیم به خۆشه‌ویستى نیه .. ئه‌مه درۆى پێنجه‌م.
٦- خوێندنم ته‌واو كردوو له زانكۆ ده‌رچوم و دامه‌زرام , وتم ئێسته كاتى ئه‌وه‌یه دایكم پشوو بدات و من كارى ماڵ به‌رێوه به‌رم , ئه‌وكاته دایكم ته‌ندروستى ته‌واو نه‌بوو نه‌یده‌توانى مالاَن بگه‌رىَ , ته‌نها له بازار به‌یانیان سه‌وزه‌ى ده‌فرۆشت و ِرازى نه‌بوو واز له‌م كاره بێنىَ , منیش به شێك له موچه‌كه‌م بۆ دابین كرد و وه‌رى نه‌گرت ,. ووتى : بۆ خۆتى هه‌ڵگره من پێویستیم پێى نیه . ئه‌مه‌ش درۆى شه‌شه‌م.,
٧- توانیم ماسته‌ر وه‌رگرم و پله‌م به‌رز بۆوه .. شه‌ریكه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى كه كارم تیا ده‌كرد له لقى سه‌ره‌كى ئه‌لمانیا كارێكى پێدام و زۆر به‌خته‌وه‌ر بوم و خه‌ونم به سه‌ره‌تا و ژیانێكى تازه‌و خۆش بینى و دوا ماوه‌یه‌ك داوام له دایكم كرد بێت له گه‌ڵم بژى , له‌وه‌لاَمدا ووتى :ِ رۆڵه شیرینه‌كه‌م من به ژیانى ده‌وڵه‌مه‌ندى رِانه‌هاتوم ..ئه‌وه‌ش درۆى حه‌وته‌م
٨- دایكم كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه‌و توشى سه‌ره‌تانى چاو بوو , پێویستى به یه‌كیك بوو چاودێرى بكات , منیش زۆر دور بوم له‌دایكى خۆشه‌ویستم ,هه‌موو شتیكم جىَ هێهێشت و به‌ره‌و لاى دایكم به رىَ كه‌وتم و بینیم له جێگادا كه‌وتوه‌و دواى نه‌شته‌رگه‌رى زۆر بىَ هێز و لاوازه , كه منى بینى هه‌وڵِى دا بۆم پێبكه‌نىَ ..منیش دڵم گرِى گرت و فرمێسك له چاوانم هاته خوار , دایكم زۆر لاواز و بىَ هێز بوو,به‌لاَم دایكم ویستى دڵم بداته‌وه‌و ووتى مه‌گرى رِۆڵه گیان من هه‌ست به ئازارم ناكه‌م . ئه‌مه درۆى هه‌شته‌م بوو.
دواى ئه‌وه چاوه‌كانى داخست و ئیتر نه‌یكرده‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایى
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى نیعمه‌تى بوونى دایكیان هه‌یه : ئه‌م نیعمه‌ته به نرخه بپارێزه پێش ئه‌وه‌ى دڵ ته‌نگ بى به‌له‌ده‌ست دانى.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى دایكى خۆشه‌ویستیان له‌ده‌ست داوه: به‌رده‌وام بیر بكه‌ره‌وه كه چه‌نده هیلاك بوه له پێناوتا و دوعاى سۆز و لێ‌خۆش بونى بۆ بكه .
وه‌رگێڕانی:نیگار حمه علی
islam kurd[/size]