3،151

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

کاک ئاسوس زۆر سوپاس..
بێگومان وایه‌

3،152

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

هاوڕێیان ( سانی ، ئاسوس ) سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

3،153

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/33ec2b339f.jpg

ڕۆژانه ڤایرۆس چه‌ندان کۆمپیته‌ر له‌کارده‌خه‌ن و به‌هۆیه‌وه چه‌‌ندان فایلی گرنگ له‌ده‌ست ده‌چێت. له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌‌كانی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر، پێویسته زیاتر له‌سروشت و ڕواڵه‌تی چۆنێتی كاركردن و خۆپارستن و لابردنی ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر فێربین، لێره‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماژه به‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌ین.

ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر چییه‌؟

ڤایرۆسی كۆمپیته‌ر بریتییه‌ له پڕۆگرامێكی نووسراو تا بچێته ناو كاری كۆمپیته‌ره‌وه، به‌وه‌ی فایلێك كۆپی بكات یان خراپی بكات یان لابردنی په‌یامی پاشه‌كه‌وتكراو ئه‌نجام بدات، یان خۆی بگه‌ێنته ئامێرێكی كۆمپیته‌ری دیكه له ڕێگای ئێنترنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری خاوبوونه‌وه‌ی كاری ئامێری كۆمپیته‌ر و گرفت و كێشه‌ی دیكه‌.

وه‌ك چۆن جۆراوجۆری هه‌یه‌ له‌و ڤایرۆسانه‌ی‌ تووشی له‌شی مرۆڤ ده‌بن، ئه‌واش جۆراوجۆری له ڤایرۆسی كۆمپیته‌ردا هه‌یه. جۆریان هه‌یه زۆر ساكار و لاوازن هه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌یه به‌هێز و چالاكن، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن كۆمپیته‌ر شاره‌زایی و ووردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌بێت، ده‌توانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌م ڤایرۆسانه‌ بكات.

زۆر ئه‌فسونه‌ی سه‌یری هه‌یه، که گوایه ڤایرۆس ده‌بێته هۆکاری تێكدانی مۆنیته‌ری كۆمپیته‌ر و سی دی. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نها قسه‌ی بێ سه‌روبه‌رن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه.

چۆن ڤایرۆسه‌كان كارده‌كه‌ن؟

ڤایرۆسه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گو‌استنه‌وه‌یان له كۆمپیته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه‌، پێویستییان به بێباكی خاوه‌ن كۆمپیته‌ره‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ زۆر چڕترن، بۆ نموونه پڕۆگرامی "worms" - ئه‌توانێت خۆی كۆپی بكات و خۆی له ئامێرێكی كۆمپیته‌ره‌وه بگوێزێته‌وه بۆ كۆمپیته‌رێكی دیكه، ئه‌مه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و پڕۆگرامه چه‌سپاوانه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر وه‌ك پڕۆگرامی نامه‌ناردن و وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌لكترۆنی.

‌زۆر جۆر له ڤایرۆسه‌كان كه‌ له جۆری "Trojans" - شێوازێكی فڕیودانیان هه‌یه، به‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ناوی چه‌ند پڕۆگرامێكی به‌سوودت بۆ ده‌نووسن، هه‌ر به‌داگرتنیان ڤایرۆس به‌ناو سیسته‌می كۆمپیته‌ره‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.

پته‌وكردنی هه‌ستی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه‌ باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ره بۆ خۆپارستن له سانسۆركردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه، پێویسته به‌به‌رده‌وام سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر نوێ بكرێته‌وه (Update)، له‌هه‌مان كاتدا پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس به‌كاربهێنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك نوێكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.

چۆن ده‌زانیت كۆمپیته‌ره‌كه‌ت تووشی ڤایرۆس بووه؟

به‌كردنه‌وه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت قورسێكی زۆر ڕوو ده‌دات و كاتێكی زۆری پێده‌چێت، لێره‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه كۆمپته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تووش بووبێت، نیشانه‌ی قورس بوون مه‌رج نییه هۆكاری ڤایرۆسی بێت، به‌ڵكو تێکچوونی سیسته‌می كۆمپیته‌ر یان كه‌مبوونه‌وه‌ی شوێنی پاشكه‌وتكردن، ده‌بنه هۆی ئه‌و جۆره قورس بوونانه‌، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و هۆكاره‌ ڤایرۆسه یان نا، پێویسته پڕۆگرامی دژه ڤایرۆس دابه‌زێنین.

خۆپاراستن

ناتوانرێت ئامێری كۆمپیته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ 100% له ڤایرۆس بپارێزین، به‌ڵام ئه‌توانرێت خۆپاراستنێكی گونجاو بۆ ئامێری كۆمپیته‌ره‌كان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكه ده‌كرێت ڕه‌چاو بكرێت:

1- نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كاركردنی كۆمپیته‌ر
2- به‌كارهێنانی دیواری ئاگری (Fire Wall)، هاتنه‌ ناوه‌وه له ده‌ره‌وه سانسۆر ده‌كات
3- دابه‌زاندنی پرۆگرامی دژه ڤایرۆس
4- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی ئه‌لكترۆنی له كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه
5- نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ فایلێك، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌شی ناسراوبوو، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك دڵنیایی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فایله بكرێت، ئایا ئه‌و فایله هه‌ڵگری ڤایرۆس نییه؟!



سه‌رچاوه‌ : خۆزگه‌

سوپاس هاوڕێیان  (کاک هه‌ڵکه‌وت ، کاک ڕامان)

3،155

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

سوپاس y_a_s  ئه‌زیز سه‌رت خۆشبێت

زۆر سوپاس y_a_s بۆ په‌یامه‌که‌ت

3،157

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌سته‌کانت خۆش  y_a_s  بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/9da54a5ad8.jpg

ئه‌وانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ری کێشه‌کانی دڵ و تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ تێیدا زۆر زیاتره، به‌تایبه‌ت له‌نێو ئافره‌تانی گه‌نجدا. ئه‌م زانیارییه نوێیه توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی پێیگه‌یشتوون. له‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌دا پێش سه‌رئێشه تێکچوونی بینایی ڕووده‌‌دات. به‌پێی "BBC" پسپۆران پێیانوایه، که مه‌ترسییه‌کانی له‌نێو جگه‌ره‌کێشه‌کانی خواروو 45 ساڵ زۆر زیاتره، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی ڕێگاگرتن له‌منداڵ دروستبوون به‌کارده‌هێنن.

ژماره‌یه‌کی زۆر دووچاری ژانه‌سه‌ر به‌بێ تێکچوونی بینین ده‌بنه‌وه. تێکچوونی بیناییش به "Aura" ناوده‌برێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی وه‌ك "Migraine Action" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ له‌ئاکامی ژانه‌‌سه‌ر هێنده زۆر نییه. له 10% بۆ 20%ی مرۆڤه‌کان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه. به‌پێی "BBC"، ژنان زۆر زیاتر له پیاوان دووچاری ژانه‌سه‌ر ده‌بنه‌وه.

تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی "Markus Schurks" له "Harvard Medical School" نۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له توێژینه نوێیه‌کان شیکارکرده‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ زانینی په‌یوه‌ندی نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان، که به "cardiovascular" ده‌ناسرێن. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدراو له‌ساڵی 2004دا نیشانداوه، که ئه‌وانه‌ی ژانه‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆریان لێده‌کرێت، که دووچاری نۆبه‌ی دڵ ببنه‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نۆبه‌ی دڵ ته‌نها زیاتر دووچاری ئه‌وانه ده‌بێته‌وه، که ژانه‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ تێکچوونی بینیندا هه‌یه. له‌ لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کاندا توێژه‌ران نه‌یانتوانی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ژانه‌سه‌ر و کێشه‌کانی دڵ و لووله‌خوێنبه‌ره‌کاندا به‌دیبکه‌ن. به‌ڵام مه‌ترسی "Angina Pectoris" به‌ڕێژه‌ی له 30% زیاتر بووه.

"Markus Schurks" له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه سووره، که له‌وانه‌یه پزیشکان هه‌مان بۆچوونیان نه‌بێت، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر هاوڵاتیان نیشانی ده‌ده‌ن، که له 30%ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، له‌ژێر ئازاره‌کانی "Aura"شدا ده‌ناڵێنن. ئه‌گه‌ر بخرێته به‌رچاو، که تا له 40%ی ژنانی گه‌نج دووچاری ژانه‌سه‌ر هاتوون، ده‌بێت ته‌ماشا بکرێت، که ته‌ندروستی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه. نووسه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ داوا ده‌که‌ن، که ئه‌و ژنانه‌ی ژانه‌سه‌رێکی زۆریان هه‌‌یه، باشتره واز له جگه‌کێشان بهێنن و له ده‌رمانی نه‌هێشتنی دروستکردنی منداڵ دوور بکه‌ونه‌وه.

لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵ نیشانیانداوه، که ده‌رمانه‌کان به‌ پێکهاته‌ی "Estrogen" ده‌بنه هۆکاری له‌بارکردنی تووشبوون به "Aura". هه‌ربۆیه ده‌کرێت ته‌ماشا بکرێت، که هۆرمۆنی "Estrogen" کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می "cardiovascular". توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌‌سه‌ر ئه‌م بواره پێویسته ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:BBC

http://kurdup.com/up/uploads/picture/93e0577805.jpg

ژنێکی مالیزی ته‌مه‌ن 107 ساڵ تاکو ئێستا 21 مێردی هه‌بووه و ئێستا له‌گه‌ڵ پیاوێکی گه‌نجتر له خۆی ده‌ژی. سه‌ڕه‌رای 22 جار شووکردن ئێستاکه به‌دوای پیاوێکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێت، چونکه زۆر ده‌ترسێت، که مێرده‌که‌ی ژنێکی گه‌نجتر له‌و ماره بکات.

"Wok Kundor" له لێداوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "Star" وتی: "ماوه‌یه‌كه هه‌ستێکی گومڕاییم لا دروست بووه. من ده‌زانم، که چیتر ژنێکی گه‌نج نه‌ماوه و ناتوانم هه‌موو جۆره پۆشاکێك له‌به‌ربکه‌م."

ناوبراو ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای شووکردن به پیاوێکی تره‌وه، خۆی له ته‌نیایی ڕزگار بکات و ته‌واو له داهاتووی خۆی دڵنیا بێت.

"Wok Kundor" له‌ شاری "Terengganu" ده‌ژی و موسوڵمانێکه‌وه و پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شووی به "Muhammad Noor Che Musa"ی ته‌مه‌ن 70 ساڵ کردووه.

ئێستا و پاش چوار ساڵ پێکه‌وه ژیان مێردی "Mek Wok Kundor" له‌سه‌نته‌رێکی ڕزگاربوونه‌وه له ده‌رمانه بێهۆشکه‌ره‌کان. "Wok Kundor" ترسێکی زۆری هه‌یه، که محه‌مه‌دی مێردی دوای ڕزگاربوونی له ده‌رمانه بێهۆشه‌که‌ره‌کان و هاتنه‌ده‌ره‌و‌ه‌ی وازی لێبێنێت و ژنێکی هاوته‌مه‌نی خۆی بهێنێت.

بڕیاره "Wok Kundor" له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوودا سه‌ردانی محه‌مه‌دی مێردی بکات و باسێك له داهاتووی هاوسه‌ری خۆیان بکه‌ن:rolleyes:.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:Spiegel

3،160

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

کاک ڕامان سوپاس بۆ په‌یامه‌کات

3،161

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

Sarhang Muhsin نووسی:

ده‌ست خۆشی له‌ عه‌لی ڕه‌زا ده‌كه‌م وه‌كو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌، پێم خۆشه‌ شتێك
بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ پیشاندانی هه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی كوردی له‌ شاره‌كانی
كوردستان خه‌ڵكانێكی زۆر لێی بێ به‌ش ده‌بن، هۆكاریش به‌ پله‌ یه‌ك ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌توانن خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. من وه‌كو خۆم زۆرجار له‌ هه‌وڵی
ئه‌وه‌ بوومه‌ بچمه‌ بینینی فیلمه‌كان به‌ڵام له‌به‌ر بێ ئاگایم له‌ كاتی په‌خش كردنه‌كه‌
نه‌متوانیوه‌ به‌ژداربم، لێره‌وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌م كه‌ گرنگی به‌و شته‌ بدرێت.

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک سه‌رهه‌نگ... منیش له‌گه‌ڵ ڕای جه‌نابتم پێشنیاره‌که‌ت به‌جێیه‌

3،162

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس هاوڕێیان ( خه‌ڵات ، کاکه‌ ڕامان )

3،163

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان (کاک ڕامان ، y_a_s )

3،164

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

X A L A T نووسی:

واووووووو به‌راستی سه‌یره‌ !!!!! هه‌ربژیت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خه‌ڵات

3،165

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس y_a_s  سه‌رت خۆشبێت

3،166

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c8960396cf.jpg


ناوه‌ڕۆکی فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" باس له چیرۆکی گه‌نجێکی کورد ده‌کات، که به‌دوای جێشوێنی ئه‌ڤینداره‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێت، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی جه‌نگ له‌ده‌ستیداوه. دیمه‌نه‌کانی فیلمی ناوبراو بڕیاره له ناوچه سه‌رسنوورییه‌کانی نێوان شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگیرێت.

فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" له ده‌رهێنانی "عه‌لی ڕه‌زا"یه‌ و کارێکی هاوبه‌شی نێوان شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه. ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ش ده‌چێته خانه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو شالیارێتی، که له‌ماوه‌کانی پێشووتردا واژوویانکردووه.

"ناسر حه‌سه‌ن"، به‌ڕێوبه‌ری سینه‌ما له شالیارێتی ڕۆشنبیری کوردستان، له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرس"ی وتی:‌ "ناونیشانی فیلمه‌که سه‌رنج ڕاده‌کێشێت و باوه‌ڕم هه‌یه، که فاکته‌رێك ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی، هاوکات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان و ئێراندا دێته ئاراوه."

ناسر حه‌سه‌ن له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا وتی: "فیلمه‌که له‌ماوه‌ی چوار مانگی داهاتوودا بۆ نیشاندان ئاماده ده‌بێت. سه‌ره‌تا له‌شاره‌کانی هه‌رێم نیشان ده‌درێت و دواتر بۆ به‌شداریکردن له فیستیڤاڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نیشان ده‌درێت."

له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندانی کورد، ئێراقی و ئێرانی به‌شداری ده‌که‌ن. بڕیاره شالیارێتی ڕۆشنبیری ئێران قۆناغه هونه‌رییه‌کانی دیکه‌ی داهاتوو بکه‌وێته ئه‌ستۆیان، چونکه له‌ هه‌رێم ئامێری پێویستی پێشکه‌وتوو هێشتا بوونی نییه.

له‌ساڵی 2003ه‌وه سینه‌مای کوردی گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه و چه‌ندین فیلم به‌رهه‌مهاتوون و له‌وانه‌ش فیلمی "په‌ڕینه‌وه به له غوبار"، که ده‌رهێنه‌ر "شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی" به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. ناوه‌رۆکی فیلمی ناوبراویش باس له دوو پێشمه‌رگه‌ ده‌کات، که به‌دوای دایك و باوکی منداڵێكی دۆزراوه‌دا ده‌گه‌ڕێن، که ناوی سه‌دامه.

له‌و فیلمه کوردییانه‌ی له‌ساڵه‌کانی 2003ه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون فیلمی "کیسه‌ڵه‌کان ده‌توانن بفڕن" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌نی قوبادی"، هه‌روه‌ها فیلمی "کیلۆمه‌تری سفر" له ده‌رهێنانی "هنیر سه‌لیم".

ناوه‌ڕۆکی فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" باس له هه‌وڵی که‌سێك ده‌کات، که خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ده‌رئه‌نجامی شاڵاوی هێزه‌کانی پێشووی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو بۆ سه‌ر کورده‌کان له ده‌ستداوه. ئه‌م لاوه له‌شاره کورده‌کاندا فیلمه‌کانی شارلی شاپلن نیشان ده‌دات، تا ڕێبوارن هه‌ستیان بجوڵێت و کۆمه‌کی دارایی بکه‌ن.

لێپرسراوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما له شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێم هیواده‌خوازن، که به‌هۆی لکاندنی ناوی یه‌كێك له که‌ڵه‌هونه‌رییه‌کان به فیلمه تازه‌‌که‌یانه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی باش وه‌ده‌ستبهێنن.

له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس سینه‌مای کوردی هه‌وڵێکی زۆریداوه، که ئازاره‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستانی له‌ناوه‌ڕۆکی فیلمه به‌رهه‌مهاتووه‌کاندا به‌رجه‌سته بکات.

زۆرێك له فیلمه کوردییه‌کان به‌شداری فیستیڤاڵه جیهانییه‌کانیان کردووه و هه‌ندێكیان خه‌ڵاتیان پێبه‌خشراوه. فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی "شه‌وکه‌ت ئه‌مین" یه‌کێکه له‌و فیلمانه، که له ڕۆژه‌کانی پێشوودا و له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی "پوسان" له کوریای باشووری خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا. ناوه‌ڕۆکی فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" باس له‌و کورده‌کان ده‌کات، که له‌ژێر چنگی ڕژێمی پێشووی ئێراق وڵاتیان جێهێشتووه.

"چارلی چاپلن" له فیلمه‌کانیدا گرنگییه‌کی زۆری به جیاوازی نێوان چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژاره‌کان ده‌دا، هه‌ربۆیه به گرنگییه‌وه چینی کرێکار و زۆرلێکراوه‌کانه‌وه ته‌ماشای کاره‌کانی ده‌کرد.

به‌شداریکردنی له‌ فیستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌کانی ئه‌وروپادا له‌چالاکییه‌کانی شالیارێتی ڕۆشنیبری هه‌رێمی کوردستانه و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌‌‌ی شه‌ش هۆڵی سینه‌ما له‌شاره‌کانی هه‌رێم به پێوه‌ری نوێ، ده‌چنه ‌چوارچێوه‌ی گرنگی پێدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پێشه‌سازی سینه‌ما له هه‌رێم.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:AFP

http://kurdup.com/up/uploads/picture/8fa96097fb.jpg


له‌ پایته‌ختی وڵاتی گۆتیمالا ژنێك به‌نیازبووه له‌گه‌ڵ سێ پیاودا پاسێك زه‌وتبکه‌ن و دواجار به‌ته‌نیا و به‌سنگی ڕووتییه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام له‌ناو ئاپوڕه‌ییه‌كدا ماوه‌ته‌وه: هه‌روه‌ك له‌‌م وێنه‌دا ده‌بینرێت، "Maria Alejandra Torres"، که نائومێدی له‌سه‌ر ڕووخساری ده‌بینرێت و باسکی چه‌پی بۆ پاراستنی خستۆته سه‌ر مه‌مکه‌کانی و بۆ چاره‌نووسی ژیانی فرمێسك ڕۆ ده‌کات.

پێش گرتنی ئه‌م دیمه‌نه، له‌لایه‌ن سه‌رنشینانی پاسه‌که‌وه به‌نزینی به‌سه‌ردا کراوه و هاوه‌ڵه‌ پیاوه‌کانی به‌ته‌نیا بۆ سه‌رنشینانی پاسه‌که‌ جێیانهێشتووه و ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌ربوونه‌ته گیانی و جله‌کانیان له‌به‌ردا دڕیووه و دواتر به‌نزینیان کردووه به‌سه‌ریدا. به‌ڵام له دواهه‌مین چرکه‌دا پۆلیس توانیوێتی له سووتاندن ڕزگاری بکات.

به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی وڵاتی گۆتیمالا، ئه‌‌مساڵ 219 که‌س دووچاری ده‌ستدرێژی هاتوونه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام 45یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:Spiegel

3،168

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c5ecd859fa.jpg

له به‌رازیل دایکێك منداڵه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌که‌‌ی بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌کانی شاره‌که‌ی برد، پاش ئه‌وه‌ی گازه‌نده‌ی ئازارێکی یه‌کجار زۆری له سکیدا کردبوو. پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی ده‌رکه‌وت، که له‌ناو له‌شی ئه‌م منداڵه‌دا  40 ده‌رزی هه‌یه!

خێزانی منداڵه‌که ڕایگه‌یاند، که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 2009.12.13، زاڕۆکه‌ی ته‌مه‌ن دوو ساڵ دووچاری ئازارێکی زۆری سك هاتۆته‌وه. دواتر "Maria Souza S" منداڵه‌که‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "Barreiras" له باکووری ناوچه‌ی "Bahia" بردووه و پاش پشکنین پزیشکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له‌ژێر پێستی منداڵی ته‌مه‌ن دوو ساڵدا 40 ده‌رزی دوورمان هه‌یه.

وێنه‌کانی تیشکی سینی ده‌ریانخستووه، که ده‌رزییه‌کان له مل، سنگ، سك و قاچه‌کانی منداڵه‌که‌دا جێگیر بوون. به‌پێی په‌یڤه‌کانی "Luiz Cesar Soltoski"، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه، یه‌كێك له ده‌رزییه‌کانی سییه‌کانی منداڵه‌که‌ی کونکردووه. هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ی "O Globo" بڵاویکردۆته‌وه، منداڵی ته‌مه‌ن دوو ساڵ له هۆڵی بوژاندنه‌وه‌‌ی نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و باری ته‌ندروستی زۆر دژواره.

به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه، که منداڵه‌که خۆی ده‌رزییه‌کانی قوتدابێت، هه‌ربۆیه ناچاربووه، پۆلیس له‌م ڕووداوه ئاگادار بکاته‌وه. له‌وانه‌یه ده‌رزییه‌کان به ده‌ستی ئانقه‌ست کرابن به پێستی منداڵه‌که‌دا.

هاوکات "Maria Souza S"، دایکی منداڵه‌که، ده‌ڵێت: "من دایکی شه‌ش منداڵم." باوکیشی نه‌یتوانیوه ڕوونی بکاته‌وه، چۆن ده‌رزییه‌کان چوونه‌ته له‌شی منداڵه‌که‌ی.

له‌لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی "O Globo" باوکی ئه‌م منداڵه ده‌ڵێت: "به‌یارمه‌تی خوا کوڕه‌که‌م چاك ده‌بێته‌وه، که ئێستا ژیانی له مه‌ترسییه‌کی زۆردایه."

ده‌ستگیرکردنی تاوانبار

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس ئاشکرابووه، که "Roberto Carlos Magalhaes" ئه‌م کاره تاوانکارییه‌ی له‌میانه‌ی کاژاوه‌ی "جادووی ڕه‌ش"دا ئه‌نجامداوه. ناوبراویش باوه‌پیاره‌ی منداڵی ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌یه.

تاوانباری ده‌ستگیرکراو ڕایگه‌یاندووه، که ئه‌ڤینداره‌که‌ی داوای ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ی له‌چوارچێوه‌ی "جادووی ڕه‌ش"دا لێکردووه.

ئێستاکه پزیشکان سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ده‌رزییه‌کانن، که درێژیی هه‌ندێکیان ده‌گاته پێنج سانتیمه‌تر.

پۆلیس له لێداوانێکی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ڕایگه‌یاندووه، که تاوانباری ناوبراو کاره‌که‌ی له‌پێناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کردووه، تا بۆ لای ژنه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌م کاره‌ی له‌میانه‌ی کاژاوه‌یه‌کی دینیدا ئه‌نجامداوه، که ئه‌ڤینداره‌که‌ی داوای لێکردبوو، تا منداڵه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ترسناك بکوژێت.

"Maria Souza S" به پۆلیس وتبوو، که ئه‌و گومان له کاژاوه‌ی "جادووی ڕه‌ش" ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی ته‌نی گومانلێکراوی له‌ ماڵه‌که‌یدا دۆزیبوویه‌وه. ناوبراو ماوه‌ی شه‌ش مانگه له‌گه‌ڵ "Roberto Carlos Magalhaes" و شه‌ش منداڵه‌که‌یدا له‌یه‌ك ماڵدا ده‌ژین.

پزیشکان ڕایانگه‌یاند، که زۆرێك له ده‌رزییه‌کان ده‌رده‌هێنرێن و هه‌ندێکی دیکه‌شیان ده‌رهێنانیان سه‌خت ده‌بێت، چونکه زیان به ئه‌ندامه‌کانی له‌شی منداڵ لێقه‌وما ده‌گه‌ێنن. هه‌روه‌ها وتیان، که تاکو ئێستا هیچ جێشوێنێکی برین له‌سه‌ر له‌شی منداڵه‌که نه‌بینراوه.

سه‌ره‌تا پزیشکان ڕایگه‌یاند، که ژماره‌ی ده‌رزییه‌کان سه‌ره‌وو 50 ده‌رزی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ژماره‌ی بۆ 40 ده‌رزی ڕاستکرایه‌وه. سه‌ره‌تا باری ته‌ندروستی منداڵه‌که دژوار بوو، به‌ڵام ئێستا که‌مێك باشتر بووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC

3،169

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e368ee796f.jpg

جۆلیانۆ...

مناڵێکی پێنج ساڵ....به‌هێز وه‌ک حه‌ڤده‌ساڵ...ناوی چوه‌ کتێبی گینیسی جیهانی.

جۆلیانۆ سترۆی. مناڵێکی به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵکی ڕۆمانیا یه‌ وئێستا له‌ ئیتاڵیا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ، هه‌ر له‌ منداڵی یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوکیدا ده‌چو بۆ هۆڵی له‌ش جوانی و له‌گه‌ڵ باوکی دا ڕاهێنانی ئه‌نجام ده‌داو تا ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ پێنج ساڵ، کاتێ له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا له‌ یه‌کێک له‌ تێڤێ کانی ئیتالیا  له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک دادوه‌ردا  کۆمه‌ڵێک نمایشی جوانی ئه‌نجامدا و دادوه‌ره‌کان ئه‌و نازناوه‌یان پی به‌خشی که‌ ناوی له‌ کتێبی گینیسی جیهانی تۆمار بکرێت که‌ ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ ناویان له‌م کتێبه‌دا تۆمار ده‌کرێت که‌ ده‌توانن ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بکه‌ن... جۆلیانۆ توانی له‌ ڕۆیشتنی سه‌رده‌ست بۆ ده‌ مه‌تر پله‌ی پێوانه‌یی ببڕێت که‌ تؤپێکی پزیشکی به‌ قاچه‌کانی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌م شاکاره‌ مه‌زنه‌ وای له‌م منداڵه‌ کرد که‌ له‌جیهاندا بناسرێ و سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س له‌ ڕێگای یوتوبێ وه‌ نمایشه‌ جوانه‌کانی بیبینن .. لولیانی باوکێ ده‌ڵێت جۆلیانۆی کوڕم له‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵیه‌وه‌ شوێنم ده‌که‌وت بۆ هۆڵی له‌ش جوانی و هه و‌ڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌دا و کاتێک هیلاک ده‌بوو ده‌چوین بۆ یاری کردن.

شایانی باسه‌ ئه‌م منداڵه‌ زۆر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی کاتێ نمایشێک ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵک چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌هێنن به‌ سه‌ریدا.. ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش ده‌توانن نمایشه‌کانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببینن.

http://www.aftonbladet.se/wendela/barn/ … 6021812.ab


سه‌رچاوه‌... ڕۆژنامه‌ی ئافتون بلادێت

3،170

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/6da6db40eb.jpg

پیاوێك كه‌ فریاناكه‌وێت خێزانه‌كه‌ی‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ناچار له‌سایتی‌ (گوگڵ) ده‌نووسێت (منداڵ چۆن ده‌هێندرێته‌ دنیاوه‌)، پاشان له‌سه‌ر زانیاریه‌كان منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌هێنێته‌ دنیاوه‌.

(لیرۆی‌) ته‌مه‌نی‌ 29 ساڵه‌‌و وه‌كو پۆلیسێكی‌ ئه‌منی‌ كارده‌كات، (ئێممه‌)ی‌ خێزانی‌ كه‌ تووشی‌ ئازاری‌ منداڵبوون ده‌بێت سه‌ری‌ لێده‌شێوێت‌و نازانێ‌ چی‌ بكات...

(لیرۆی‌) كاتی‌ ئه‌وه‌یشی‌ نه‌بوو خێزانه‌كه‌ی‌ بگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ موبایله‌ (بله‌ك بێری)ه‌كه‌یه‌وه‌، چووه‌ ناو سایتی‌ (گوگڵ)‌و نووسی‌ (منداڵ چۆن ده‌هێندرێته‌ دنیاوه‌)، له‌ئه‌نجامدا توانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ بهێنێته‌ دنیاوه‌.

(لیرۆی‌) ئاشكرایكرد، ئیستا باری‌ ته‌ندروستی‌ خێزانه‌كه‌ی‌‌و كچه‌كه‌ی‌ زۆر باشه‌، وتیشی‌:" له‌و كاته‌دا زۆر په‌شۆكابووم، به‌لاَم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ئه‌زموونێكی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌‌و خۆشه‌ له‌ژیانی‌ مندا".



سایتی:  جه‌بار شێخانی

زۆر ســوپاس هاوڕێــیان ( خاتو  y-a-s ، کاک لێدوان ، کاک شاڵاو ، کاک ڕێکار ، کاک ڕه‌وان ) خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵی ئێوه‌یه

زۆر سوپاس  ســانی خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌که‌ت

3،173

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

خــه‌ڵات به‌خێر بێیت سه‌رچاو
هاوڕێی به‌رێزی ئێمه‌یت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/b37794dc22.jpg

3،175

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سبحانه‌ الله‌
به‌ڕاستی زۆر سه‌یره‌
ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ کارۆ

3،176

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌که‌ت خاتو   y-a-s

3،177

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس کاک ڕێکار گیان سه‌رت خۆش بێت

3،178

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر سوپاس هاورێیانی به‌رێز ( کاک شاڵاو ، خاتو Y-A-S ، کاکه‌ کارؤ)  سه‌رکه‌وتو بن