295

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

K O S R A T نووسی:

خوێندمه‌وه‌ زانیاری زۆر سودبه‌خشی تێدابوو جزاک الله‌ ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس .

296

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ڤیدیۆ)

كاك سه‌رهه‌نگ ئێستا سه‌عات چه‌ند بۆ چه‌ند مه‌شقتان هه‌یه‌ ؟
هه‌ر له‌ ناو ئه‌و یاریكایه‌یه‌ ،ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌ها ئه‌وڕۆژه‌ی كه‌ هاتم ، هه‌ر ئه‌وێ یه‌ ؟

297

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

إنا لله‌ وإنا الیه‌ راجعیون

له‌ خوادی گه‌وره‌ داواكارین قه‌ڵه‌می عه‌فوی خۆی به‌سه‌ر تاوانه‌كانی دا بێنێ و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات .
خودای گه‌وره‌ سه‌بر و ئارامی به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێ ،ته‌مه‌نێكی پڕ خێر به‌ره‌كه‌ت بۆ خوشكه‌ سه‌وسه‌ن و خانه‌وه‌داكه‌ی به‌جێبهێڵێ .

به‌راستی زۆر دڵگران بووم به‌ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ قه‌ده‌ری خودایه‌ هه‌موومان ده‌بێت به‌م ڕێگایه‌ دا بڕۆین (تامی مردن بچێژین )...

298

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ستت خۆش برام .

299

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بۆ وڵامه‌كانتان .

300

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:

.
.
.
.
.

ده‌بینی چاوه‌که‌م

گه‌وره‌بوون چ به‌ڵایه‌که‌.....!!!...؟؟!!

ڕێك دیمه‌نێكی مناڵیم بیركه‌وته‌وه‌ ،كاتێ یاریمان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌كرد ،به‌ڵام ئێستا هه‌روه‌ك نه‌ناسیاوێكم .

301

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌كانت خۆشبی باجی سه‌وسه‌ن .

302

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

خوێندمه‌وه‌ ،ده‌ستت خۆش

303

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

ده‌سته‌كانت خۆشبێ باجی سه‌وسه‌ن .

SAWSAN نووسی:

ده‌ست خۆش  وێنه‌كان جوانن.....


زۆر سوپاس خوشكه‌ سه‌وسه‌ن ،خۆشحاڵم كه‌ به‌دڵته‌ .

شه‌ یدا نووسی:
جاسم شوانی نووسی:

ده‌ستت خۆش بیت كاك شه‌ره‌فخان زۆر جوانن وێنه‌كانت

زۆر سوپاس ،خۆشحاڵم كه‌ وێنه‌كانتان به‌ دڵه‌ ، ان شاءالله له‌ داهاتوو وێنه‌ی جوانتر داده‌نێم بۆتان .

BILAL نووسی:

ده‌ستت خۆشبێت و له‌شت ساغ بێت به‌قوربان

گه‌شتێكیشت كردووه‌ بۆ توركیا به‌ینی خۆمان بێت smile

زۆر سوپاس كاك بیلال چاوه‌كه‌می .
به‌ڵێ ،برام مانگی 2 به‌ ته‌واوی له‌وێ بووم .

شه‌ یدا نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆشبێت مامۆستا ،منیش ئێستا چه‌ن وێنه‌یه‌ك دا ده‌نێم كه‌ خۆم گرتومه‌ به‌ڵام تایبه‌ت نیه‌ به‌یه‌ك شوێن .
مامۆستا چ جۆره‌ كامیرایه‌كت هه‌یه‌ ؟

[size=22]سوپاس خاڵه‌ شه‌ره‌ف خان والله‌ كامیرام نیه‌ به‌ مۆبایل گرتومه‌ به‌ڵام بیرم له‌ كرینی كامیرایه‌ك كردیته‌وه‌ زوومی زۆربێت و میگاپێكسلی زۆر بێت بۆ ئه‌وه‌ی منافه‌سه‌ی كامیرا یابانیه‌كانی پی بكه‌م[/size]

ھھھھ مامۆستا ،ته‌نها ئه‌گه‌ر بچیت له‌ یابان كامیرا بكریت ،ئه‌توانی منافه‌سه‌ی كامیراكه‌ی من بكه‌ی .
ئه‌گه‌ر كامیرات كڕی D90 بكره‌ ئه‌و ئێستا ئاخر مۆدیله‌ و موسافاتیشی فوله‌ .
من خۆم زۆرم حه‌ز لێ یه‌ ،له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی خۆم بفرۆشم ،نيكۆن D90 یێك بكرم .
ان شاء الله كامیرایه‌كی چاك ئه‌كڕی .

SMN21 نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت وێنه‌كان جوانن.

http://smn21.com/up/uploads/jpg/702d796f8d.jpg

سوپاس كاك سه‌رهه‌نگ .
كاك سه‌رهه‌نگ دڵنیا بووم ئه‌م وێنه‌یه‌ دوباره‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ .

ســڵاوی خـوداتـان لـێــبـێ
ئه‌م چه‌ن وێنه‌یه‌ خۆم گرتومه‌ ، به‌هیوام به‌ دڵتانبێت .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/0950d5d957.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/9bfbf5bae6.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/8c002b4179.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5f650e73f2.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/64b295debf.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/15a2a27f15.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/08f62855f6.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/66c60fc91d.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/23fca67090.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/702d796f8d.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/030e7c5fca.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/545a0ebfaa.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/b31ef0657d.jpg

ئه‌م چه‌ن وێنه‌یه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندامانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ به‌هیوام به‌دڵتان بێت .
ڕێكه‌وتی به‌رزكردنه‌وه‌ .
7/4/2013

ده‌سته‌كانت خۆشبێت مامۆستا ،منیش ئێستا چه‌ن وێنه‌یه‌ك دا ده‌نێم كه‌ خۆم گرتومه‌ به‌ڵام تایبه‌ت نیه‌ به‌یه‌ك شوێن .
مامۆستا چ جۆره‌ كامیرایه‌كت هه‌یه‌ ؟

زۆر سوپاس برام تۆش به‌خته‌وه‌ر بیت .

312

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

له‌ گۆگڵ له‌ دوای شتێك ئه‌گه‌ڕام ،بینیم نوسرا (یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین) منیش كلیكم له‌سه‌ر كرد ئیتر ئه‌م یانه‌یه‌ بۆوه‌ ،ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وكات له‌ یانه‌یه‌كیتر ببومه‌ ئه‌ندام براده‌رێك فێری كردبووم چۆن ئه‌بیت به‌ ئه‌ندام له‌ یانه‌ ،ئیتر بومه‌ ئه‌ندام له‌و یانه‌یه‌ ،تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ ،یانه‌كه‌یترم جێ هێشت ،به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامم لێره‌ ،ان شاء الله  هه‌ر به‌رده‌وامیش ئه‌بم ،ئه‌گه‌ر ڕۆژێ له‌ ڕۆژان دڵم نه‌شكێ له‌ ئه‌ندامێ ئه‌وه‌ جێی ناهێڵم ئه‌م یانه‌یه‌ .

313

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

وه‌ڵای منیش زۆرم پێویسته‌ .

كه‌ ئه‌م خوێنده‌وه‌ ،زۆر سه‌رسامم بووم ،ته‌واو چبومه‌ ناو ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌وه‌ ،وه‌كو فلیمێك هاتبووه‌ پێش چاوم كوڕێك له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی كچێكه‌ كچه‌كه‌ وا معجیبی بووه‌ ، بیرم ئه‌كرده‌وه‌ بۆچی ئه‌م كوڕه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌ی توانیوه‌ به‌ كچه‌كه‌ بڵێت خۆشم ئه‌وێی یان بچێته‌ داوای ،هه‌ندێ جار ده‌موت ،ئه‌وكوڕه‌ ئه‌و غیره‌ته‌ی نیه‌ به‌ كچه‌ بڵێت ،لای خۆمه‌ زگم پێ ئه‌سوتا ،چونكه‌ منیش به‌و ڕێگایه‌ داڕۆیشتیمه‌ و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ به‌رده‌وامم ،به‌هه‌ر حاڵ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر به‌ چڕی بابه‌ته‌كه‌م ئه‌خوێنده‌وه‌ ،وتم به‌ڵكو چاره‌سه‌رێكی بۆ ده‌رده‌كه‌ی منیی تێدابێ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌سته‌كانت خۆش برام ،بابه‌تێكی جوان بوو تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی وتی: له‌به‌ر هێلی نێته‌كه‌تان لێره‌ وه‌ستاوم ،من هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵكێشا و پێكه‌نیم smile

ده‌سته‌كانت خۆشبێت ،كارم به‌مه‌ هه‌بوو .

316

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مێژوو)

که‌شتی یه‌سووعی شاژن(ئیلیزابێت)

نوسینی : مامۆستا سه‌رباز محمد

    كۆیلایه‌تی له‌پێش ئیسلام زۆر باو بوو ئه‌م دیارده‌یه‌ش ته‌نها له‌ناوچه‌عه‌ره‌بییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكوو لای فارسه‌كان و رۆمییه‌كانیش په‌یڕه‌و ده‌كرا.
    كه ‌ئیسلام هات سه‌ره‌تا ئه‌م دیارده‌یه‌ی سنووردار كرد، دواتر سه‌رچاوه‌كانی وشك كرده‌وه،‌ خوای په‌روه‌ردگار -سبحانه‌ وتعالى- له ‌قورئانی پیرۆزدا ئازادكردنی كۆیله‌و یارمه‌تیدان بۆ ئازادكردنی وه‌كو كه‌ففاره‌تی گوناهی داناوه‌: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا كوشتنی موسڵمان به‌ده‌ستی موسڵمان تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ نه‌بێت وه‌گه‌ر به ‌هه‌ڵه‌ ڕویدا ئه‌وا كه‌فاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (دية) ئازاد كردنی به‌نده‌یه‌كی بڕواداره‌.
    هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ سوێندخواردن به ‌ئه‌نجامدانی كردارێك یا نه‌كردنی و پابه‌ند نه‌بون پێی، به‌ هه‌مان شێوه‌ جۆرێك له‌ كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ئازادكردنی به‌نده‌یه‌كی موسڵمانه‌. وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِير هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ له ‌حوكمی(زیهار)یشدا ئازادكردنی به‌نده‌یه‌كی بڕوادار هاتووه‌.
    فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ (١١) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ (١٢) فَكُّ رَقَبَةٍ (١٣) أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ (١٤) له‌كۆی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه ‌ئیسلام كێشه‌ی كۆیله‌ و ئازادكردنی و به‌ژداریكردن له ‌ئازادكردنی تێكه‌ڵكرد به ‌ژیانی كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌س.
    سه‌لمان -ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت- ده‌فه‌رموێ (كَاتَبْتُ أَهْلِی على أن أغرس لهم خمس مائة فسيلة فإذا علقت فأنا حر، قال فاتيت النبي صلى الله عليه وسلم، فذكرت ذلك له، قال: اغرس واشترط لهم فاذا رددت ان تغرس فأذني قال فآذنته قال فجاء فجعل يغرس بيده الا واحدة غرستها بيدي فعلقن الا واحدة) (مسند أحمد)
    له ‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌م پێكهاتم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (٥٠٠) شه‌تڵه‌ خورمای بۆ بچێنم و ئازادم كات، وه‌ هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه‌م بۆ گێراوه‌، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:
    گه‌ر ویستت شه‌تڵه‌كان بچێنی ئاگام كه‌وه ‌ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئاگا كرده‌وه‌و به‌ده‌ستی خۆی هه‌مووی ناشت، ته‌نها شه‌تڵێك نه‌بێت كه ‌من به‌خۆم ناشتم.
    ئیسلام كۆیله‌ی ئازاد كردووه‌، هه‌ر هه‌موو غه‌زاكانی ئیسلامیش به‌و مه‌به‌سته‌ نه‌بووه‌ كه‌ هێرش بكرێت و خه‌ڵكی بكرێن به ‌كۆیله‌ به‌ڵكو مه‌به‌ست لادانی كۆسپی ڕێی بانگه‌واز بووه‌، له‌و غه‌زایانه‌ش كه ‌كۆیله‌و كه‌نیزه‌ گیراون دواتر ئازاد كراون.
    ئیسلام به ‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی مرۆڤ له ‌به‌ندایه‌تی مرۆڤ غه‌زای كردووه،‌ به‌ڵام كۆیله‌كردن و بازرگانی به‌ مرۆڤ له‌كلتورو عه‌قڵیه‌تی خۆرئاوا شتێكی نه‌گۆڕه‌، خۆرئاوا دۆزینه‌وه‌ زانستی یه‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی كۆیله‌كردن قۆزتۆته‌وه‌.
    كریستۆفه‌ر كۆلۆمبس (١٤٥١ _ ١٥٠٦ م) زۆر مه‌به‌ستی بوو بگا به‌ (ئاسیا) و(چین )، مه‌به‌ستیش له‌گه‌ڕانه‌كه‌ی: بڵاو كردنه‌وه‌ی كاسۆلیك و دۆزینه‌وه‌ی ئاڵتون و ناوبانگی بوو.
    ئه‌م سێ خاڵه‌ سه‌ره‌كی بوون بۆ گه‌شته‌كه‌ی به‌ڵام گه‌یشتن به‌ ئاسیاو هیند شتێكی هه‌نده ‌ئاسان نه‌بوو به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌و په‌ڕی هێز دابوو، بۆیه‌ گه‌ڕا به‌دوای ڕێیه‌كی تر بگا به ‌ئاسیا و هیند به ‌وڵاتی موسڵمانان تێنه‌په‌ڕێ. بڕوای ته‌واویشی به‌و نه‌خشانه‌ی زانای ئه‌ڵمانی (مارتين بيكهام ١٤٥٩- ١٥٠٥) و زانای ئیتاڵی ( باولو توسكانيلي ١٣٩٧ - ١٤٩٢) كه‌ هه‌ردوكیان زانابوون له‌ بیركاری و گه‌ردون ناسی باسیان له‌بازنه‌یی گۆیی زه‌وی كردبوو وتوبوشیان ده‌توانرێ له‌ ڕۆژ ئاواوه‌ بگه‌ین به‌چین وئاسیا.
    كولومبس له‌پاڵ ئه‌و دۆزینه‌وه‌ جوگرافیانه‌ی هانی بۆشتێكی زۆر ترسناك دا، بازرگانی به‌ مرۆڤ له‌یادگاره‌كانی باسی خه‌ڵكی دورگه‌كانی ده‌ریایی كاریبی ده‌كات و ده‌ڵێت: (ئه‌و خه‌ڵکه‌ خه‌ڵکێکی زۆر بێئاگان له‌ بواری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، خۆ (٥) که‌س ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موویان زاڵبێت و به‌کاریان بێنێت بۆ ئه‌و شته‌ی که‌ مه‌به‌ستییه‌تی) (قصة الحضارة ٨ -ج ٢ / ص ٢٦).
    ئه‌مه‌ ڕوانگه‌ی كۆلۆمبس بوو بۆ هێزو ده‌سه‌ڵات، له‌م ڕوانگه‌‌وه‌ هه‌نگاوی ده‌نا، نه‌ك ته‌نها كولومبس، به‌ڵكوو خۆرئاوا هه‌رده‌م خۆی سه‌پاندووه‌ به ‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری له‌ڕوانگه‌ی هێزه‌وه‌.
    ئه‌وه‌ی ئیسلام به‌ده‌ستی ئاشتی گه‌یاندییه‌ ئه‌فریكا، خۆرئاوا زۆربه‌ی به‌هێز هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
    پورتگاله‌كان و ئیسپانییه‌كان قوسوریان نه‌كرد له‌ دزینی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌فریكاو فرۆشتنیان له‌دونیای تازه‌ (ئه مریکا) له‌دوای ئه‌وانیش به‌ریتانییه‌كان دزو جه‌رده‌كانی ده‌رییا وه‌كو (جون هوكنز وفرانسيس دريك) به‌ كه‌شتی ده‌چون بۆ ئه‌فریكاو ژن و منداڵ و گه‌نجی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ده‌دزی و ده‌یان فرۆشتن بۆ كاركردن له‌(ئه‌مریكا)ی ئیستا.
    له‌ساڵی (١٥٩٤) به‌ریتانییه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی (جون هوكنز) به‌ چوار كه‌شتی ده‌ریایی بۆ جارێكی تر ده‌چن بۆ دزینی ڕه‌شپێسته‌كان و خاتو (إليزابث) یش چاكترین كه‌شتی خۆی پێیان ده‌به‌خشی كه ‌ناوی (يسوع) بوو، ڕه‌شپێسته‌كان ده‌دزن هه‌ر ڕه‌شپێستێك به‌ (١٦٠) جونه‌یهـ ده‌فرۆشن و ٦٠% پاره‌كه‌ش بۆ شاژن ده‌بێت. (قصة الحضارة ٩ - ج ٢ / ص ١٤٥).
    ئیسلام له ‌فتوحاتی ده‌ستێكی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ بوو ده‌سته‌كه‌ی تری قوتابخانه‌ بوو بۆ فێركردن و به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت بردن، به‌ڵام خۆرئاوا ده‌ستێكی سه‌ڵیب بووه‌و‌ ده‌سته‌كه‌ی تریشی میحنه‌ت و كۆیلایه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و كاوڵكردن بووه.
    مێژووی گه‌یشتنی ئیسلام به ‌ئه‌فریقاو مێژووی گه‌یشتنی خۆرئاوا به ‌ئه‌فریكا به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ن، پورتگاله‌كان له‌ڕێی بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ پاره‌و پوولیان كۆده‌كرده‌وه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی موسڵمانان، هنری كه ‌به‌ ناوبانگه‌ به‌ (هنري الملاح) كوڕی مه‌لیك یوحه‌ننای یه‌كه‌مه‌ له‌ساڵی (١٤١٥) مه‌غریبییه‌كانی له‌ سوبته‌ ده‌ركرد بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت و به ‌هێزكردنی هێزی ده‌ریایی پورتوگال كه‌وته‌ دزینی ژن و مناڵ و لاوی ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌فریكا و بازرگانی پێیان. بروانه‌ كتێبی (التاريخ الاوربى الحديث) وه‌ (قصة الحضارة ٨ - ج ١ / ص ٣٩٠ )
    هه‌موو گه‌له ‌ئه‌وروپییه‌كان به‌پێی توانا به‌ژداری بازرگانی به ‌مرۆڤیان كردووه.
    (پورتوگاله‌كان و ئیسپانییه‌كان و به‌ریتانییه‌كان و هۆله‌ندییه‌كان و دانیماركییه‌كان) به ‌كه‌شتی زینجه‌كانی ئه‌فریقایان ده‌گواسته‌وه‌و ده‌یانفرۆشتن بۆ كرێكاری!! له‌ (هیندی خۆرئاوا) كه ‌مه‌به‌ست ئه‌مریكای ئێستایه‌ له‌ كه‌شتییه‌كانیش له ‌ژێره‌وه‌ی كه‌شتی به‌ند ده‌كران به‌تۆزێك خواردن به‌ره‌و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ دوو‌ره‌ ده‌ریایان ده‌گرته‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر باری كه‌شتییه‌كه‌ش له‌كاتی زریانی ده‌ریا به‌ره‌و مه‌ترسی بچوبا، ئه‌وا بۆ سوككردنی باری كه‌شتییه‌كه‌ چه‌ند زینجییه‌كی یان هه‌ڵده‌دایه‌ ناو ده‌ریا.
    به‌سه‌دان كه‌شتی ئه‌وروپییه‌كان ڕویان ده‌كرده‌ ئه‌فریكا بۆ بازرگانی به‌ژن و مناڵ وگه‌نجی ره‌شپێسته‌كان، له‌ماوه‌ی (٥٠) ساڵ زیاتر له‌(١٥) تا (٤٠) ملیۆن ڕه‌شپێست ده‌دزرێن.
    له‌ (دائرة المعارف البريطانية) له‌مانای (العبودية) دا هاتووه‌ كه ‌ئینگلیزه‌كان ده‌وری ماڵی ڕه‌شپێسته ‌ئه‌فریقییه‌كانیان ده‌دا و ئاگریان له‌ ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌دا، خه‌ڵكی ماڵه‌كه‌ ڕایان ده‌كرده‌ ده‌ره‌وه‌ ئینجا ئینگلیزه‌كان به ‌چه‌ك ڕاویان ده‌كردن وه‌كو ڕاوكردنی دڕنده‌و ئاژه‌ڵ ئاسا، ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌ ڕه‌شپێسته‌كان و گەوره‌یی میحه‌نه‌ته‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای ئه‌م ژمارانه‌ هێشتا به ‌ته‌واوی ڕوون نییه‌ كه ‌بێگومان زۆر زیاتره‌ له ‌وه‌ی باسكراوه‌.
    ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه ‌نووسه‌رێكی وه‌كو (آدم هو تشيلد) له‌كتێبی (شبح الملك ليوبولد) دا ده‌ڵێت ته‌نها له ‌وڵاتێكی وه‌كو (کۆنگۆ) (١٠) ملیون ئه‌فریقی له ‌ناوچوون له‌ سه‌ر ده‌ستی مه‌لیك (ليوبولد) ی سته‌مكار مه‌لیكی به‌لجیكا كه ‌له‌ ساڵی (١٨٨٥) به‌ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وڕوپی بوو به ‌خاوه‌نی (كۆنگۆ).
    نوسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ كوشتاره‌ ته‌نها له ‌ماوه‌ی (٢٣) ساڵ ئه‌نجامدرا.
    هارون یه‌حیا له‌كتێبی (خديعة التطور) دا باس له ‌میحنه‌تی كور‌ته ‌باڵایه‌ك ده‌كات خه‌ڵكی (کۆنگۆ) یه‌ ده‌ڵێ :له ‌ساڵی (١٩٠٤) هه‌ندێك له ‌هه‌ڵگرانی(خورافه‌ی داروین) ڕوویان له‌م وڵاته‌كرد و كابرایه‌كی كورته‌باڵایان دزی به‌ناوی (ئه‌وتا بینگا) كه‌خاوه‌نی (٢) مناڵ بوو، گوایه‌ شێوه‌ی له ‌مه‌یمون ده‌چێ و به‌ڵگه‌ی راستی خورافه‌ی داروینه‌ وه‌ له ‌نیۆیۆرك له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له ‌قه‌فه‌س كرابوو، خه‌ڵكی ده‌هاتنه‌ دیاری له‌ته‌نیشتیدا چه‌ند جۆره‌ مه‌یموونێك له‌جۆری شه‌مبازی دانرابوو، گوایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ڵقه‌ی نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه‌ و ڕاستی (خوڕافه‌ی داروین) ده‌سه‌لمێنێ.
    ڕاوكه‌ره‌كانی ئاوی لێڵ وده‌رون نه‌خۆشه‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ موسڵمانان كه ‌گوایه‌ خه‌ڵكیان به‌كۆیله‌و كه‌نیزه‌ گرتووه،‌ كه‌ هیچ راستیێكی مێژویی نییه‌ و كرنوش بۆ ڕۆژئاوا ده‌به‌ن كه ‌كۆیله‌كردن به‌شێكی باوه‌ڕو فه‌لسه‌فه‌یانه‌.
    ئیسلام ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراند له ‌سه‌لمانی فارسی و سوهه‌یبی رۆمی و ئه‌بوبه‌کر -ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت- . بروانه‌ (معالم في الطريق) ی سه‌ید قوتب -ره‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت-
    كه ‌ڕه‌شپێست و سپیپێست به ‌یه‌كه‌وه‌ ژیان، مرۆڤ ته‌نها له‌سێبه‌ری ئه‌م دینه‌ مرۆڤایه‌تی خۆی دۆزیه‌وه‌.
    بازرگانی به ‌مرۆڤ تاوه‌كو ئێستاش شتێكی زۆر باوه‌ له‌ڕۆژئاوا به‌ڵام له‌ژێر ناوی تر. ئافره‌تی (رۆمانی و لیتوانی) یا ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ژاره‌كانی ئاسیاو ئه‌نده‌نوسیاو مالیزیاو ڤێتنام.. به‌پاره‌ی زۆر كه‌م ده‌كڕدرێن بۆ مه‌به‌ستی رابواردن و فلیمی جنسی به‌كار ده‌هێنرێن.
    به‌ریتانیا ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی بازرگارنی به‌ مرۆڤی لێ ئه‌نجام ده‌درێت!! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌روی یاسایی قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ واقیعدا بازرگانی به‌ مرۆڤ، تا ئیستاش په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش زۆر ڕوونه‌ كه ‌واقیع و یاسا شتێكی گۆڕاوه‌ له‌دیدی ئه‌وان.
    ئیسلام كۆیله‌كردنی له‌دڵ و ده‌روون ڕه‌شكرده‌وه‌ به‌ڵام خۆرئاوا كۆیلایه‌تی و به‌ كه‌نیزه‌كردنی (دونييای سێ! العالم الثالث) تائێستاش له‌عه‌قڵی ناوه‌وه‌ی ماوه‌ گه‌رچی له‌سه‌ر كاغه‌ز قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌.

317

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی چاكه‌ .

ئه‌مه‌یه‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان .

ده‌سته‌كانت خۆشبێت ،بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌ .

به‌ڕاستی كارێكی زۆر زۆر چاكت كردوه‌ ،خودای گه‌وره‌ پاداشتی ئه‌م كاره‌ چاكه‌ت بداته‌وه‌ .
خودای گه‌وره‌ مامۆستا بپارێزێ ،به‌خزمه‌تی گه‌یشتومه‌ ،جارێكیان له‌گه‌ڵ مامۆستا عبدالخالقی ڕۆناكی مۆبایلمان گۆڕیه‌وه‌ ،له‌ ناو مۆبایله‌كه‌ی مامۆستا ژماره‌ ته‌له‌فۆنی چه‌ند مامۆستایه‌كی تێدابوو ،یه‌كێ له‌ ژماره‌كان ژماره‌ ته‌له‌فۆنی مامۆستا تاهیر بامۆكی بوو .

320

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

BILAL نووسی:

ده‌ستت خۆشبیت و سه‌ركه‌وتووبیت به‌قوربان


زۆر سوپاس كاكه‌ بیلال ،خۆشحاڵم كه‌ به‌دڵت بوو ،ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ برایه‌كم نوسیه‌تی .

321

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

رۆژی قیامه ت

خه لك هه موو كۆبوونه وه
باسی ئه و رۆژه یان ده كرد
به لام كام رۆژ؟؟؟
ئه و رۆژه ی مرڤی ده برد
ئه و رۆژه ی ده سته به ده سته
خه لك حه قی خۆی وه رده گرت
ئه و رۆژه ی ده سته به ده سته
خه لكیان به ره و دوولاده برد
یه كێ حه قی خه لكی ده دا
سته می له كه س نه ده كرد
یه كێ حه قی خه لكی ده دا
هیچ شتێ لای په نهان نه بوو
هه مووشتێك ئاشكرابوو
له و لاشه وه ده سته ده سته
مه لائیكه ت رز كرابوو
به سه ركردایه تی جوبریل
هه رهه مووی بێده نگ كرابوو
هیچ یه كیان قسه ی نه ده كرد
ته نها ئه وه ی مۆله ت درابوو
تۆبلێ ی ئه م رۆژه چی بێ؟؟؟
ئه م رۆژه ناوی قیامه ته
ده لێن گه لێك ترسناكه
تایبه ت بۆئه وه ی زالمه
كه له خودا ترس ناكا
خودا تۆفریامان كه وی
سه ری ئێمه نه كه ی نه وی
ئێمه ئومه ت محمدین (صلی الله علیه وسلم)
له دونیاگرتومانه دین


مه‌ڕوان طلعت
هه‌ولێر

322

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

زۆر جوانه‌ .ده‌سته‌كانت خۆش

323

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌خێربێیه‌وه‌ كاك ئاسۆ ،زۆر دڵخۆشبووم به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ت .

K O S R A T نووسی:

خوایی گه‌وره‌ شیفایی مام جه‌لال بدات ئه‌وانه‌یی قسه‌ی واده‌که‌ن رق و کینه‌یی ناخی دڵیانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رکرده‌ به‌توانایه‌

مامه‌ كۆسره‌ت له‌گه‌ڵ ڕێزم به‌ڵام حه‌قیقه‌ته‌كه‌ وایه‌ ،ئه‌گه‌ر چاوی خۆت نه‌گری هه‌موو شێتێك به‌ ڕونی ئه‌بینی .

325

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كاك بیلال ئه‌گه‌ر ئاگاداربی ئه‌م یانه‌یه‌ تۆزێ بێ خاوه‌نه‌ ،ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ داوات كردوه‌ چه‌ن جارێك كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ جارێك به‌سه‌ركه‌وتوی ته‌واو نه‌بووه‌ ،به‌ڵام ان شاء الله ،ڕۆژێك دێت یانه‌كه‌مان ئه‌بێته‌ یانه‌یه‌كی نمونه‌ی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كوردیه‌كان .
لێره‌وه‌ش دواواكارین له‌ كاك سه‌رهه‌نگ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مه‌ بدۆزێته‌وه‌ .

خوێندمه‌وه‌ ،ده‌س خۆش .

من ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشانه‌م بینیوه‌ كه‌ وه‌كو مردون به‌ڵام ته‌نها دلیان لێ ئه‌دات و تنفسی صناعیان بۆ داناون یان  به‌ ئامێری (pals maikar) دروست كردنی لێدانی دڵ ئه‌ژین  یان به‌ كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كانی زیادكردنی لێدانی دڵ وه‌كو ئه‌درینالین و ئه‌ترۆپین .......هتد .ئه‌م نه‌خۆشانه‌ گه‌ڕاه‌وه‌یان مه‌حاڵه‌ بۆ دونیا ،به‌هه‌ر حاڵ خودای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی گشت زوڵمێكی لێبكاته‌وه‌ ،كه‌ له‌ موسڵمانانیان كردوه‌ .
ئه‌مه‌ش ناوی چوه‌ ناو ته‌نه‌كه‌ی مێژوو ناوی له‌ته‌ك ناوی گه‌نده‌ڵكاران و زاڵمان نوسرا .

چیرۆكێكی كاریگه‌ر بوو .ده‌ست خۆش مام كۆسره‌ت.

SAMAN KIRKUKI نووسی:

والله‌ من بیرم نایه‌ ئه‌وه‌ی له‌ماست دروست كرابێت نایخۆم :\

ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م ان شاءالله‌ هه‌ول ئه‌ده‌م خۆم فێر بكه‌مه‌وه‌

وه‌ڵا من زۆرم حه‌ز له‌ ماستاوه‌ ئه‌وجه‌ ماستاو به‌ماستی مه‌ڕی وه‌ی چه‌ن خۆشه‌ !
برام هه‌وڵبده‌ خۆت فێركه‌ی له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) كه‌ باس له‌ ماستاو ئه‌كات .

خواردنه وه ی ماستاو له سونه ته كانی پێغه به ردا(صلی الله علیه وسلم)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/b532b3db3f.jpg

ئاماده كردنی: برام ( مه‌ڕوان طلعت)

ماستاو خواردنه وه یه كی زۆر خۆشو به سوده له ناو كوده واریدا زۆر باوه و ه له ئێستا به دواوه كاتی خواردنه وه ی ماستاوه ...بابچینه خزمه ت ئه م فه رموو ده پیرۆزه بزانین پێغه مبه ری خودا (صلی الله علیه وسلم) چۆن باسی خواردنه وه ی ماستاو ده كات...
پێغه مبه ری خودا(صلی الله علیه وسلم) جار به جار ماستی به بوختی خواردوه و جار به جاریش تێكه ل به ئاو كرابوو.خواردنی ماستی پوختو به ئاو تێكه ڵ كراو له و ولاته گه رمانه دا سودێكی یه كجار گه وره ی هه یه له پاراستنی ته ندروستی و ته ركردنی جه سته و داشتنی (ري)جگه ردا..به تایبه ت ماستی ئه و ئاژه لانه ی كه له سه ررووه كه كانی(الشیح)و(القیصوم)و(الخزامی)ئه و هاوشێوانه ده له وه رێن .ماستی ئه و ئاژه لانه خواردنێكه له خواردنه كان .خواردنه وه یه كه له خواردنه وه كان.ده رمانێكه له ده رمانه كان.
وفی جامع الترمذی عنه(صلی الله علیه وسلم)قال((اذا اكل احدكم طعاما فلیقل:اللهم بار لنا فیه.واطعمنا خیرامنه .ومن سقی لبنا فلیقل:اللهم بارك لنا فیه .وزدنا منه..فانه لیس شیء یجزیء من الطعام والشراب الا اللبن))قال الترمذی هذا حدیث حسن.. اسناد صحیح:اخرجه الترمذی(3451)وصحیح الالبانی فی جامع (6045)
واته:پێغه مبه ری خودا (صلی الله علیه وسلم)فه رموویه تی:ئه گه ر كه سێكتان خواردنێكی خوارد بابلێت په روه ردگارا به ره كه ت مان بۆبرژێنه نێوی و .له م خواردنه ش چاكترمان بده رێ.وه هه ركه سێكتان ماستاوی درایه .بابلێت:په روه ردگارا خێڕوبه ره كه تمان بۆبخه ره نێوی و له مه شمان بۆزیاد بكه چونكه هیچ شتێك جێگه ی خواردن و خواردنه وه ناگرێته وه مه گه ر ماستاو...
ئه وه یه سونه تی پێغه مبه ری خودا(صلی الله علیه وسلم) له خواردنه ی ماستاو سه یركه له به شی یه كه می فه رموو ده كه(باسی خواردن وخواردنه وه كانی تر) نه ی فه رمووه په روه ردگاره له مه مان بۆزیاد بكه به لكو فه رموو یه تی په روه ردگاره له مه باشترمان پێ ببه خشه به لام له كاتی خواردنه وی ماستاوه كه فه رمانی كردوه بلێین خودایه له مه مان بۆزیاد بكه... ئه مه ش ئیشاره ته بۆئه وه ی كه وا ماستاو خواردنه وه یه كی زۆرزۆرچاكو به سووده بۆله ش و ته ندروستی مرۆڤ..

330

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی سه‌رسه‌ر و چاومان ،به‌هیوای به‌رده‌وام بوونت له‌گه‌ڵمان .

331

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ئه‌شهدو قسه‌كه‌ت له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی براكه‌م

به‌رده‌وام به‌ ده‌سته‌كانت خۆش

ده‌ستت خۆش خوێندمه‌وه‌ .

333

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SAWSAN نووسی:

جزاک الله‌ ده‌ست خۆش........

زۆر سوپاس خوشكێ .

334

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

.

335

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ماندونه‌بی برام ده‌ سته‌ كانت خۆش جزاك الله‌[/size]

زۆر سوپاس مامۆستا ،به‌هیوای سود بینین بۆ گشت لایه‌ك .

336

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێربێی به‌ڕێز كورد .