337

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

kamarany salma نووسی:

نامةيةكى جوانه
دةست خؤش بؤ بلاو كردنةوةى.....

خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............

338

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

K O S R A T نووسی:

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ زۆر به‌دڵم بوو دیاره‌ به‌نوسینه‌کانی نه‌به‌ز گۆران سه‌رسامی
ده‌ست خۆش

به‌ڵێ به‌ زۆربه‌ی نوسینکانی سه‌رسامم
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............

339

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

SaMaN992 نووسی:

بابه‌ته‌كه‌ی به‌گشتی جوانه‌ به‌لام خاڵی سه‌لبیشی تیایه‌ به‌لام ئیجابیاتی زۆر زیاتره‌ ئه‌كرێت ئێمه‌ سود له‌ئیجابیاته‌كه‌ی وه‌گرین سه‌لبیه‌كه‌ش وه‌لا نێن

ده‌ستت خۆش خوشكه‌ سه‌وسه‌ن

ڕاست ده‌که‌ی نه‌مویست ده‌ستکاری نامه‌که‌ بکه‌م بۆیا وه‌کو خۆی دامنا
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت ............

340

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ست کاریم کرد بابه‌ته‌که‌ت ..

سڵاو کاکه‌ سه‌هه‌ند
زۆر دڵگرانم به‌ بریاره‌که‌ت  دوای تۆ ده‌توانی دوو ڕۆژ جارێک سه‌ردان بکه‌ی که‌سمان
گله‌یمان نه‌کردوه‌ ده‌زانین که‌ سه‌رقاڵی، من پێم باشه‌ بمێنیته‌وه‌

به‌خێر بێیت بۆ ئه‌و میوانداریه‌ ڕیش سپی یانه‌ ههه
من جارێ هیچ پرسیار ناکه‌م چونکه‌ من به‌رده‌وام ماندوت ده‌که‌م به‌ پرسیار کردن
جێگای خۆیتی لێره‌ باسی بکه‌م که‌ شێخانی له‌ ئاین مامۆستام بوه‌ هه‌میشه‌ پرسیاری
ئاینم له‌و کردوه‌ زۆریش یارمه‌تی داوم زۆر شتی لێوه‌ فێر بوم چونکه‌ من شاره‌زایم له‌و بواره‌ که‌م بوو به‌
ڕاستی بۆیا من لێره‌وه‌ زۆر سوپاسی لێزمه‌ شێخانی ده‌که‌م که‌ هه‌میشه‌ یارمه‌تی داوم
وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ سه‌رفیرازت بکات به‌خته‌وه‌رت بکات له‌ ژیان
دڵخۆشم که‌ میوانی دواتربۆ بۆ پرسیار کردن ده‌گه‌رێمه‌وه‌ جارێ به‌س ویستم لێره‌ به‌
خێر هاتنت بکه‌م وسوپاست بکه‌م ..............

سلاو ورێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
وه‌ک ده‌زانن یانه‌که‌مان هه‌ر جاره‌ و میوانداری ئه‌ندامێک ده‌کات بۆ ئه‌مجاره‌ ئه‌ندامێکی خۆشه‌ویست که‌ ره‌نگه‌ لای  زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ خۆشه‌ویست بێت و جێگه‌ی خۆی کردبیته‌وه‌ له‌ دلی هه‌موو لایه‌ک ئه‌ویش کاکه‌ ( لێزمه‌ شێخانی)ـه‌
http://www.lamst-a.net/upfiles/huA49497.jpg
ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی یانه‌ دابووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ئاماده‌ کردنی بابه‌ت که‌ لای زۆربه‌ی ئه‌ندامان بابه‌ته‌کانی به‌ بایه‌خ و جوان هه‌لسه‌نگێندراون  دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌کمان هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی.
چـــه‌نـــد زانـــیـــاریـــه‌ك ده‌ربـــاره‌ی مـــیـــوان
نـــاو ، نـــازنـــاو /لێزمه‌ شێخاخی ناسراو به‌ one
پـــلـــه‌،ئه‌ستێره‌ی یانه‌
ڕ.بـــه‌ ئـــه‌نـــدام بـــوون /۱۰ - ۱۲ - ۲۰۰۹
شــــوێـــن /هــه‌ولـێـر
ژ.پـــه‌یـــام / ۱،٥۰۱

لێره‌دا ئێمه‌ش ده‌رگا والا ده‌که‌ین بۆ ئازیزان و خۆشه‌ویستانی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی میوانی خۆیان بکه‌ن له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزو خۆشه‌ویستی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ بۆ گشت ئه‌ندامان .

344

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر جوان .بوو هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم .........

345

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

زۆر جوان .بوو هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم .........

346

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ژمارێکی جوانه‌ ....

347

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش سه‌رکه‌ووتوبیت .........

348

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جوان بوو دةس خؤش ........

349

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جوان بوو دةس خؤش ........

350

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ڤیدیۆی ئایینی)

ده‌ست خۆش شێخانی وه‌کو هه‌میشه‌ کاره‌که‌ت جوان بوو
به‌ڕاستی زۆر ئارام به‌خش بوو هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ئاسوده‌بیت ...........

351

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

من پێم وانیه‌ ئه‌و شێت بیت که‌ خۆی وا نیشان ده‌دات ئاقڵیه‌ نهێنی زۆر له‌ پشت قسه‌کانی هه‌ن
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌یت من به‌ بۆچونی خۆم ئه‌و وا بیر ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێت نوسه‌ر یان شێت
بێت یان خۆی شێت بکات تا جێگای ببیته‌وه‌ له‌و هه‌رێمه‌ و هیچی لێ نه‌گیرێت ..............
من زۆر جار له‌ فه‌یسبوک شته‌کانی ده‌خوێنمه‌وه‌ هه‌ست ده‌که‌م ئو خه‌ریکی گه‌میێکی گه‌وره‌یو
یاری به‌ مێشکی ئاقڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌کات به‌س که‌س هه‌وڵ نادات لێی تێبگات ئه‌وه‌ش
ئامانجی ئه‌و ئه‌پێکێت ئه‌وه‌یه‌ ئیشی بۆ ده‌کات ..........

SaMaN992 نووسی:

به‌راستی خوشكه‌ سه‌وسه‌ن جێ ده‌ستی دیاره‌ له‌یانه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ،هه‌میشه‌ خه‌مخۆری یانه‌ بوه‌ ته‌نانه‌ت چالاكی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانش به‌هۆی هاندانی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌، بابه‌ته‌كانشی زۆر به‌سووده‌ من هه‌ر بابه‌تێكم بینیبێت خوێندومه‌ته‌وه‌ و سوودشم لێ بینیوه‌ چونكه‌ شتی نه‌وازه‌ داده‌نێ دووباره‌ نیه‌ .هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌خوازم له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ،

ده‌ستی تۆش خۆش مامۆستا كامه‌ران گیان

زۆر سوپاست ده‌که‌م سامان بۆ په‌یڤه‌ جوانه‌کانت خۆشحالم بابه‌ته‌کانم له‌ ئاست ڕه‌زامه‌ندی
تۆ و ئه‌ندمان بونه‌ تۆ هه‌میشه‌ خوێنه‌ری بابه‌ته‌کانم بویت و به‌ په‌یامه‌ جوانه‌کانت بابه‌ته‌کانت
زیاتر جوان کردون په‌یامه‌ کانی ئێوه‌ هه‌میشه‌ هۆکار بون بۆ هادانم که‌ زیاتر چاڵاک بم به‌ تایبه‌تی تۆ
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم برای شیرینم ..............

353

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

واران گیان کچه‌که‌م.....
ڕەنگە بۆتۆ قورس بێت لەبارەی ژن و پیاوەكانەوە شتێك بزانی، بەس بۆمن ئاساییە گەر لە ئێستەوە شتێك لەو بارەوە لەگەڵ تۆ باس بكەم، بیرت نەچێت هەندێك پیاو هەن دنیا ئەگۆڕن، ئەوانە ئەو پیاوانەن لە ماڵەكانی خۆیان دانیشتون و بە بێدەنگی دەسكاری دونیا دەكەن، ئەم جۆرە پیاوانە زۆر دەگمەنن، هەوڵمەدە ئەمانە بدۆزیتەوە چونكە ئەمانە گەر لەهەمووشتێكەوە نزیكبن لەژنەكانەوە دوورن، هەرپیاوێك نەیتوانی بە باشی بنوێت ناشتوانێت بە باشی بەئاگابێت، پیاوان هەمیشە تفەنگەكانیان خۆشتر دەوێت لەهەمووشت، زۆرجار ڕوئەدات پیاوان هەمووشت بەجێبهێڵن بۆئەوەی تفەنگەكەیان لەدەست نەدەن، بیرت نەچێت كچم ئەو پیاوەی نەیتوانی باوەشی ژن بە گەورە بزانێت باشترە ئەو پیاوە بنێریت بۆ بەرەی جەنگەكان.نەك بۆلای ژنێك. دەزانی پێكەوەبوون بەرپرسیاریەتیە هەمووپیاوێك توانای ئەم بەر پرسیاریەتیەی نیە.

تۆ وەك ژنەكان مەبە هەوڵ مەدە پیاوەكان بناسیت هەوڵبدە ئەو منداڵە بدۆزیتەوە لەناخی پیاوەكاندایە، هەمووپیاوێك منداڵێك لەناخیایەتی باشترین ژن ئەو ژنەیە منداڵەكە دەناسێت، دەزانی پیاوەكان وەك ژنەكان دوو جۆرن، یادڕندەن یان عارف، دڕندەكانیان زۆرترن لە عارفەكان، ئەگەر پیاوێكت بینی شیعری نووسی و خۆی شیعر نەبوو مەیخوێنەوە، پێویست ناكات پیاوەكان روخساریان جوان بێت چونكە جوانی پیاو لەروخساردا دەرناكەوێت لە چەمۆڵەكانیا دەردەكەوێت، ئەگەر پیاوێك مشتەكۆڵەكانی بەهێزبوون ئەوپیاوە هی هاورێتی نیە هی جەنگە، پێت ناخۆش نەبێت ژنەكانیش دوو جۆرن یان قەسابن یان میهرەبان شاعیرێك وائەڵێت، تۆدەتەوێت كامەیان بیت؟ ئەگەر دەتەوێت ببیتە قەساب هەموو رۆژ دەتوانی بەوشەیەك پیاوێك پارچە پارچە بكەیت، ئەگەر بەنیازیشی میهرەبان بیت دەبێت خۆت ئامادەبكەیت ببیتە دایك. من شتی زۆر لەبارەی ژنانەوە نازانم. قسەی ئەو فەیلەسوفەم بیرناچێت. وەختێك دەڵێت. هەرپیاوێ‌ ویستی لەژن تێبگات گەمژەیەكی گەورەیە. منیش بۆئەوەی دووربم لەو قسەیە نامەوێت لەژنەكان تێبگەم. چون ئەزانم ژن ئەوەندە دیوی تاریكی زۆرە. قورسە پیاو بیەوێت كەشفی بكات. بەڵام خۆ لەدەرەوەی ژن و پیاوەوە ئەشێت وەك مرۆڤ تەماشایی یەكدی بكەین. باشترە لەبری ژن و پیاو مرۆڤانە لەیەكدی بروانین. ئەم قسەیەشم خۆلادانە لە بێ‌ ئەزومەنیم لەگەڵ ژنان.

نەكەویتە شوێن ناوبانگ، ناوبانگ بۆئەوانە خۆشە خەونی بچوكیان هەیە، ناوبانگ هیچت لێنەكات وات لێدەكات ئازادیەكانی خۆتت لێدەسێنیتەوە، دەزانی ئازادی گرنگترە لەناوبانگ، بەڵام ئەوانەی ناوبانگیان نیە ئەمە نازانن، تائازادیەكانی خۆت بەدەست نەهێنی نەگەڕێیت بەشوێن ئازادی خەڵكی تردا، شتێك كەلەخۆتدا بوونی نەبێت باسی مەكە باروخسارت سور هەڵنەگەڕێت، هەمیشە لەبارەی پیاوەكانەوە قسەلەگەڵ خۆیان بكە نەك قسە بۆژنەكان قسە بكەیت، هەركاتێك ژنێكت بینی تووڕەبوو لەپیاو بزانە ئەو ژنە خەون بەبۆنی پیاوێكەوە دەبینێت لەدەستی چوە، نەكەی لە فیمینیزمەكان نزیك بیتەوە، ئەوانە جگە لەسوكایەتیەك بۆگەورەیی ژن شتێكی ترنین، ململانێی ژنەكان و پیاوەكان ڕەچەڵەكی دەچێتەوە سەر سەرتاكانی ژیان، ئەوە بزانە تۆ تورەكەیەك نیت بۆمنداڵ هەڵگرتن بەڵكو تۆژنی. تۆ دەتوانی ببیتە مەلیكەی خەونەگەورەكانی خۆت و ببیتە پاشای حەوشەكەی خۆت، دەشتوانی ببیتە گەریدەیەك رۆحی پیاوەكان تەی بكەیت، پیاوانێك هەن دەڵێن ژن عەقڵی داگیر بكە شتەكانی تری هی خۆتن، تۆش هەوڵبدە عەقڵت ئازاد بكەیت بۆئەوەی هیچ لەدەست نەدەیت.

ئەگەر باوەشێكی میهرەبان لەخۆتا شك دەبەیت ئەوا بزانە جیهان لای تۆیە، ئەگەر پیاوێك دەست نەخاتە ناو رۆحتەوە دەستت نەخەیتە ناودەستیەوە، كەمتر هاورێیەتی ژنەكان بكەو زۆرتر هاورێیەتی پیاوەكان بكە، چونكە ژنەكان هاورێیتی نازانن خۆشەویستی ئەزانن، ئەگەر ویستت دۆریەك ئاشكراكەی لە زمانی پیاوەوە سەیری روخساری مەكە بەڵكو بە بێدەنگی دانیشە، چونكە روخساری پیاوەكان هەمیشە درۆكان دەشارنەوە، شەهامەتی پیاو ئەوەنیە ببێتە چەترێك بۆ ژنەكەی بەڵكو شەهامەتی پیاو ئەوەیە هاورێی ژنەكەی بێت، ئەزانی پیاوەكانی ئێرە ئەوەنازانن بۆیە هەمیشە دەڵێن ژنەكەمان. من زۆر كەیفم بەو ژنانە ناوێت هەمووشت دەبەستنەوە بەجەستەی خۆیانەوە. پێیان وایە ئەگەر جەستەیان بپارێزن ئیدی ئەبنە فریشتە. زۆر لەو ژنانە ناخیان هێندە پیسە ئیدی ناپار ئەبێت جەستەیان بشۆن. تۆ هەرگیز لەوانە مەبە. لەبری ئەوەی جەستەت بشۆیت سەرقاڵی ناخت بە.
بۆئەوە لە پیاوەكان نزیك مەبەوە داگیرت بكەن، بۆئەوە نزیكبەوە ژیانت لەگەڵ بەش بكەن، هەندێك پیاو هەیە دەتوانێت وڵاتێك داگیر بكات بەڵام ناتوانێت دڵی ژنێك رازی بكات تۆ بەدەیان فرسەخ لەم پیاوانە دووربە، دەرگاكەت داخە بائەوكەسەی تۆی دەوێت لەپەنجەرەوە بێتە ژورێ‌، باشترین پیاو ئەو پیاوەیە بەئاسانی دەستت نەكەوێت،

بەرگری لە ژنەكان بكە، نەك لەبەر ئەوەی گیرۆدەن بەدەست هەندێك پیاوە، بەڵكو لەبەرئەوەی فێربن ئەرك و مافەكانی خۆیان بزانن، تۆقەت لەو ژنانە مەبە هەمیشە داوابكەن لەپیاو ئەوانە ژنانێكن بە رۆح كۆیلەن، باشترین ژن ئەوەیە داواناكات و بەدەست دەهێنێت، خراپترینیشان فیمینیستەكانن، ئەگەر ژنێكت بینی شانازی بەجەستەی خۆیەوە كرد بزانە ئەو ژنە تەنەكەیەكی بەتاڵە و هیچ شتێك شكنابات بۆرازی كردنی پیاوەكان جگە لەجەستەی، بۆئەوە خۆت مەرازێنەوە سەرنجی پیاوەكان راكێشی بۆئەوە خۆت برازێنەوە ژیان جوان بێت، تۆلەوانەبە شانازی بە بیركردنەوەی ژنانەتەوە بكەیت، قەت خۆشەویستی بۆئەوە مەكە دەستكەوتێكت بداتێ‌، خۆشەویستی بۆخۆشەویستی بكە، لێرە هەمووشت پرۆسەیە بۆیە خۆشەویستی هەستی پێناكرێت، ئەگەر بیرت لە پێكەوەبوون كردەوە بیریش لەدووری بكەرەوە، هیچ شتێك مەكە پێشوەختە كۆتایەكەت بینبێت، مەترسە لەوەی دەستت بسوتێت یان سەرت بشكێت، تائازار نەبینیت لەئازاری كەسانی تر تێناگەیت، یانی دەبێت مەزنانە بژیت و مەزنانە بیر بكەیتەوە بۆئەوەی خۆت بیت كچەكەم. هەروەختێك خۆشەویستی بوو بە پرۆسە ئەوەبزانە مەرگەی ئەو خۆشەویستیە دەستی پێكردوە. خۆشەویستی راستەقینە تموحی نیە جگە لە خۆشەویستی. بەڵام هاورێكانت ئەوەنازانن بۆیە خۆشەویستی ئەكەن تاپرۆسەیەك ئەنجام بدەن. تۆوامەبە تكایە.
من ئەبێت بڕۆم بەس وەك پیاوێك ناڕۆم وەك هاورێك دەڕۆم
دەریایەك رێزم بۆت....
نه‌به‌ز گۆران

354

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

منداڵیى
بمبەخشە گەلێك زوو بەجێمهێشتى
دڵڕەقانە دەزووى كۆلارەكەتم پچڕاندو
بوكە شوشەكەتم گریاند
ئاى منداڵیى
گەمە چاوشاركێكانى نەهامەتى
تۆى لێشاردەمەوە
زۆر گەڕام
پشت دیوارى ئەندێشەو
نێو ئەلبومى یادگارییەكان
نەمدیتیەوە
خێرا وون بوویتو
لەپشت دیوارى گەورەیى خۆت لىَ شاردمەوە
منداڵیى چەند بیرت دەكەم
تۆ خەونێك بوویت بەرائەتت لىَ دەتكا
بۆنى ژینت لىَ دەهات و
رۆحت تیشكى بوونى دەدا

زۆر ڕاسته‌ ده‌ست خۆش........

355

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

شه‌ره‌فخان نووسی:

وعلیكم سلام ورحمة الله

زۆر به‌خێربێی كاك عبدالصمد ماڵ ماڵی خۆته‌ .
به‌هیوای به‌رده‌وام بونت له‌گه‌ڵمان .

356

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی)

شتێکی نوێیه‌ ئه‌گه‌ر بکرێته‌وه‌ خه‌راب نیه‌

357

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

K O S R A T نووسی:
SAWSAN نووسی:
K O S R A T نووسی:

ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌ڵک ئه‌وه‌یی نوسیوه‌ یانی خۆیی وانه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر له‌خۆشی داهه‌بێت زۆر چاکتربووه‌
ده‌ستت خۆش نوسینێکی جوانه‌

نه‌خێر له‌ به‌ر خه‌لکی نه‌نوسیوه‌ ئه‌و ته‌نها ئه‌و نامه‌ی نه‌نوسیوه‌ بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی
ئه‌و به‌ شێوێک میهره‌بانی هوسه‌ره‌که‌ی سه‌رسامی کردوه‌ پێی وابوه‌ ئه‌بیت نامه‌ی
بۆ بنوسێت تا ماوه‌ له‌ شوێنێک ده‌ڵێ توانای ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌موو سۆزه‌م نه‌بوه‌
هه‌ستم کردوه‌ زمان له‌ ئاستی ئه‌و بێتوانایه‌ بۆیا په‌نای بردۆته‌ به‌ر نوسین ..........

ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس.......

358

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش زه‌ردۆکه‌ سه‌رکه‌وتووبیت ........

Jaw Zard نووسی:

ئەک بیر سەلامەت بێ استاذ کامەران smile ! , کورە والله انت Excellent smile
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
در خۆشم بە دیتنی ئەو بابەتە !
ئەو سەر پانە smile مەعەدەل لە ریزی ئەو ئەندامانەدا بووە ، کە هەمیشە لە یانە دانەبڕاون و بەردەوام لەگەڵ یانە بوون لە خۆشی و ناخۆشیەکان ، هەموو کات لەو مارەی بووە smile چونکە ئێرە ماری دووەمیتی و  ماری دووەم مانە !
هەمیشە بابەتەکانت جێگای سوود بوون لۆ هەمووان و لۆ منیش smile
هیوام بەردەوامیتە و بەردەوامیتانە هەتا نەفەسی ئاخیری smile
ئیتر بۆ پێشەوە . . .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەشەوە سوپاست دەکەم کە خوێنەری زۆرێک لە بابەتەکانی من بوویت big_smile
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاک کامەران با تۆش لە بیر نەکەین برالا ، ئەتووش هەمیشە رێزێکی تایبەتت هەیە لە کن هەموومان و لە دری منیش بنەبانێت گرتییە smile .
کاک کامەران لە سەر ئینزت سەردێری بابەتەکەتم کردەوە فۆنتی کوردەواری smile
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
براتان : چاو ملەوەن big_smile

زۆر سوپاس چاو مله‌وه‌ن خۆشاڵ بوم به‌ په‌یامه‌که‌ت
تۆش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ندمێکی کارا و لێهاتوی له‌ هه‌مووی
گرینگتر گوێڕایه‌ڵیتو هه‌ز به‌ ئامۆژگاری ده‌کیت له‌ خوای به‌ زیاد بیت
زۆر جار سه‌رسام ده‌بم به‌ بیرو بۆچونه‌کانت به‌س قه‌ت وات پێناڵم چونکه‌
ده‌مه‌وێ باشتریش بیت خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌ن درێژت بکات برای شیرینم .............

one نووسی:

به‌ هیوایی به‌رده‌وامی له‌گه‌لمان و به‌رده‌وام بابه‌تی جوانتر
وه‌ هه‌موومان ده‌زانین جێگای ده‌ستی دیاره‌ له‌ یانه‌
هیوایی سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری لۆ ده‌خوانم

زۆر سوپاست ده‌که‌م شێخانی هیوادارم که‌ وابم له‌ ئاست ڕه‌زامه‌ندی
به‌ڕێزت بم چونکه‌ ڕیش سپی یانه‌که‌ما هه‌ر به‌خۆتی هههه
تۆش به‌ هه‌مان شێوه‌ جێگای ده‌ست په‌نجه‌ت دیاره‌ به‌ تایبه‌تی له‌ دانانی
بابه‌تی ئاینی خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ سه‌رفیرازی هه‌ردوو دونیا بیت...........

شه‌ یدا نووسی:

[size=20]ده‌ سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی أستاذ كامه‌ران شتێكی جوانت كردوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ چالاكی جه‌ نابته‌
لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ خاتوو سه‌وسه‌ن ئه‌كه‌م كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌م ماله‌ خنجیلانه‌ خزمه‌ت ئه‌كات به‌ بابه‌ته‌ سه‌رنج ڕأكێش و دره‌و شاوه‌كانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی جێگای سه‌رنج و تێ بینین  وه‌ سودی گه‌ یاندوه‌ به‌ ئه‌ ندامان من بۆخۆم زۆر سه‌رسامم به‌ بابه‌ته‌كانی كه‌ده‌بینم بابه‌تێكی نوێ هه‌یه‌  سه‌ردێرێكی  شازی هه‌یه‌  به‌بێ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م كردبێته‌وه‌ ئه‌ زانم هی ئه‌وه‌ بێ  شك و گومان...به‌ڵام لێره‌وه‌ ئه‌مه‌وێ شتێكی پی بڵێم ئه‌ گه‌ رلێم دڵته‌نگ نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ندێ بابه‌تی واهه‌یه‌ هه‌ڵی ئه‌وا سێت له‌ وانه‌یه‌ بۆخۆی سوودی لی وه‌ر نه‌گرێت.... وه‌ هیوادارم وابیر بكاته‌وه‌ و بگه‌ڕیته‌وه‌ سه‌ رژیانی ساده‌ی جارانی  خۆی وه‌ ئم دێره‌ شیعره‌ش پێكه‌ش به‌ جه‌نابی ئه‌كه‌م هیوادارم سوودی لێ وه‌ ربگرێت[/size]

[size=20]بیر له‌ رابردوو هه‌رگیز مه‌كه‌وه‌
ڕابردوو چاڵی تاریكی شـــــه‌وه‌[/size]

                                                 [size=20]  برای بچوكت(شكور شه‌ یدا)[/size]


زۆر سوپاس مامۆستا دڵ خۆش بووم به‌ په‌یامه‌که‌ت تۆ هه‌میشه‌ مامۆستام بویت زۆر
شتت لێوه‌ فێر بوم جێگای خۆشحاڵیه‌ که‌ له‌ بابه‌ته‌کانم ڕازیت  ئه‌وه‌ی که‌ده‌ڵێی سودی
سودی بۆ خۆم نه‌به‌ نازانم کامه‌ بابه‌تت مه‌به‌سته‌ به‌س ده‌زانم که‌ ماوێک گۆڕانکاریم
به‌سه‌ر هاتبوو ئه‌ویش وه‌ک ده‌زانی له‌ ده‌سدانی ئه‌و هاوڕێه‌م دوای باوکم وای لێ
ده‌کردم هه‌ندێک بابه‌تی خه‌مناکم بڵاو ده‌کرده‌وه‌ ئه‌ویش زیاتر له‌ فه‌یسبوک بوو به‌س
شکم لۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌چی به‌ کۆپله‌ شیعره‌که‌ت دیاره‌ ههه
ئه‌گه‌ر نا هه‌ر که‌سه‌ ساده‌که‌ی جارانم سوپاس بۆ خوا، قه‌تیش له‌ ئامۆژگاریه‌کانت
دڵته‌نگ نابم به‌ڵکو پێی گه‌وره‌ ده‌بم زۆر سوپاسیشت ده‌که‌م ۆ ئه‌و کۆپله‌ شیعره‌
خوای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ سه‌رفیرازت بکات مامۆستا ...........

شه‌ره‌فخان نووسی:

هیوای سه‌ركه‌وتن لۆ خوشكه‌ سه‌وسه‌ن ئه‌خوازین .

ده‌ستی تۆش خۆش كاك كامه‌رانی سه‌لما .

زۆر سوپاست ده‌که‌م براکه‌م تۆ یێکێکی له‌وانه‌ی زۆر سودم له‌ بابه‌ته‌کانت بینیوه‌.. ..
هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم سه‌رفیرازی هه‌ردو دونیا بیت یاخوا .............

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری گشتی (سه‌وسه‌ن خان) شایه‌نی ئه‌م ڕێزگرتن و وه‌سفه‌یه‌. ئه‌و كه‌سێكی ماندوو نه‌ناسی ئۆقره‌ له‌به‌ر بڕاوه‌ بۆ یانه‌. هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم. وایش هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئێره‌ بێت! وه‌ سودگه‌يێنه‌رو به‌كاریگه‌ره‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌راندا ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ پێویست بێت له‌ "وای ئێس ئێم ٢١".

- ده‌ستی كامه‌رانی سه‌لمایش خۆش بێت بۆ ورژاندنی ئه‌م باسه‌.

زۆر سوپاس کاپتن خۆشحاڵم که‌ توانیومه‌ له‌ ئاست ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ بم، به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌تا ئه‌م یانه‌
مابێت ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیاش تێید بمینێمه‌وه‌ هه‌ر وه‌کو ئێستا ده‌بم هه‌میشه‌ به‌ شانازیه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت
ئه‌و یانیه‌ ده‌بم . زۆر جار که‌ بیر ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێک یانه‌ داخرێت ده‌بێت ژیان به‌بێ
یانه‌ چۆن بێت به‌ خه‌یاڵیش ته‌قه‌بولی ئه‌وه‌م نیه‌ چونکه‌ ده‌زانم فه‌راغێکی زۆر گه‌وره‌ له‌
ژیانم دروست ده‌کات . دوباره‌ سوپاس و هه‌ر شاد بیت................

K O S R A T نووسی:

ده‌ست خۆشی له‌م خوشکه‌ به‌رێزه‌ ده‌که‌م که‌تائێستا زۆۆۆر چالاکه‌ له‌یانه‌ جێگایی رێزێکی بێ پایه‌نه‌ هه‌میشه‌ به‌بابه‌تی جوان و به‌پێز له‌یانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌بابه‌تی زۆر سودبه‌خشن

لێره‌وه‌ هیوادارم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بێت نه‌کا وه‌ک هه‌ندێک ئه‌ندام ته‌نها له‌پێناو پۆست یانه‌ جێبهێڵێ
ئه‌وه‌یی ئێمه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پێشوویی خۆمان جیاکردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌رگیز له‌پێناو پۆست له‌یانه‌ دانه‌بووینه‌ پێشتریش چه‌ندین که‌س رۆییشتوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یی پله‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌

عیدمیلادت مبروک خوشکم ههههههههههههههههههه سه‌رکه‌وتووبی

زۆر سوپاس کۆسره‌ت له‌ هه‌ر شوێنێک مرۆڤ گه‌ر له‌ پێناو په‌رژه‌وندێک یان پله‌و پایه‌
کاری کرد قه‌ت به‌ردوام نابیت .......
منیش چونکه‌ ته‌نیا له‌به‌ر خۆشه‌ویسی یانه‌ به‌رده‌وامم تا یانه‌ بمینێت به‌رده‌ام ده‌بم.........

S i r w a n نووسی:

بەراستی هاتنی تۆ بۆ یانە کەشێکی دیکەی بە یانەکە بەخشی.. لە سەرەتای دەستبەکاربونتەوە تاکو ئێستا هەر بە چالاکی ماویتەوە و بەردەوامیت.. زۆر جار بەردەوامی تۆ وا ئەکا ئێمەش بەردەوام بین.

سەرکەوتوو بیت هەمیشە ..

زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ وته‌کانت، به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ کۆنه‌کان دڵخۆشم ده‌که‌ن جا ئه‌گه‌ر
بیتوو من ببمه‌ هۆکاری گه‌ڕانه‌ویان ئه‌وه‌ زیاتر دڵخۆش ده‌بم ........
هیوادارم هه‌موو ئه‌ندامه‌ کۆنه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌کو جاران ئه‌و ماڵه‌ جوانه‌ ئوه‌دان بکه‌نه‌وه‌

هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌خوازم
ده‌ست خۆش کاکه‌ سانی سه‌رکه‌ووتوبیت.............

ده‌ست خۆش چاوزه‌رد سه‌رکه‌وتووبیت.............

368

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌دڵمه‌. . به‌هیوای به‌رده‌وامبوون.
خه‌ریكه‌ ئه‌م به‌شه‌ش (نامه‌) ده‌بێته‌ هاوشانی (كورتیله‌ چیڕۆك، منیماڵ) كه‌ دڵم پێی خۆشه‌.

وایه‌ کاپتن ئه‌م به‌شه‌ش هیچی له‌ به‌شی (كورتیله‌ چیڕۆك، منیماڵ) که‌متر نابێت ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت
یاخوا هه‌میشه‌ دڵ خۆش بیت  ...........

سه‌ره‌تا زۆڕ زۆر سوپاسی براو و هاوڕێی ئازیزم کامه‌رانی سه‌لما ده‌که‌م
بۆ به‌بیرهینانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ تا بابه‌ته‌که‌تم نه‌خێنده‌وه‌ خۆشم له‌ بیرم نه‌بوو
دڵخۆش بووم به‌وه‌ی که‌ به‌ ئه‌ندمێکی چاڵاک ناوت بردم ئه‌گه‌رچی من
هه‌رچیم کردبێت بۆ یانه‌ هه‌میشه‌ خۆم به‌ که‌مه‌رخه‌م زانیوه‌ پێم وابوه هیچم
نه‌کردوه‌ شایسته‌ی باس کردن بێت چونکه‌ یانه‌م زۆر به‌ گه‌وره‌تر زانیوه‌ بۆیا
ده‌ڵێم خوا بکات من له‌ ئاست وته‌کانی تۆ بوبم به‌وه‌ زۆر دڵخۆش ده‌بم.........
یانه‌ بۆ من وه‌ک ماڵی دوه‌مم وایه‌ زۆر شتی لێ فێر بووم که‌ هه‌میشه‌ خۆم به‌
قه‌رزاری ده‌زانم وه‌ زۆر هاوڕێی باشم تێدا ناسین که‌ بۆ من هه‌یشه‌ جێگای شانازین
له‌ هه‌مان کات وه‌ک ئامانژه‌ت پێ کردوه‌ روبه‌روێ زۆر کێشه‌ بومه‌وه‌ زۆر که‌س
هه‌وڵیان دا له‌ کارو چاڵاکیه‌کانم ڕامبگرن به‌س نه‌یانتوانی چونکه‌ خۆشه‌ویستیم له‌ بۆ
یانه‌ زۆر له‌ کێشه‌کان گه‌وره‌تر بوو که‌ ده‌هاتنه‌ ڕێم .................
بۆیاش باسی خۆشیو ناخۆشیه‌کنم کرد ئه‌م بابه‌ته‌ی تۆ ئه‌مرۆ ده‌رگای گشت یادگاریه‌
خۆش ناخۆشه‌کانی لێ کردمه‌وه‌ .......................
دوباره‌ زۆر سوپاس هاوڕێم به‌خته‌وه‌ر بیت هه‌میشه‌ ............

370

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

K O S R A T نووسی:

ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خه‌ڵک ئه‌وه‌یی نوسیوه‌ یانی خۆیی وانه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر له‌خۆشی داهه‌بێت زۆر چاکتربووه‌
ده‌ستت خۆش نوسینێکی جوانه‌

نه‌خێر له‌ به‌ر خه‌لکی نه‌نوسیوه‌ ئه‌و ته‌نها ئه‌و نامه‌ی نه‌نوسیوه‌ بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی
ئه‌و به‌ شێوێک میهره‌بانی هوسه‌ره‌که‌ی سه‌رسامی کردوه‌ پێی وابوه‌ ئه‌بیت نامه‌ی
بۆ بنوسێت تا ماوه‌ له‌ شوێنێک ده‌ڵێ توانای ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌موو سۆزه‌م نه‌بوه‌
هه‌ستم کردوه‌ زمان له‌ ئاستی ئه‌و بێتوانایه‌ بۆیا په‌نای بردۆته‌ به‌ر نوسین ..........

:: سەنگین :: نووسی:

[center]سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت خوشکی به‌ڕێزم ..

سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ش، من زۆر جار ئه‌م شته‌م بینیوه‌ له‌ په‌یج و یانه‌ و سایته‌کان و وه‌ڵامی سه‌یر سه‌یریشم خوێندۆته‌وه‌ ، هه‌یه‌ ئه‌نوسێت یادی خوا ده‌که‌م و ئه‌ڵێن واده‌که‌ین و چی ده‌که‌ین ، ئه‌ی ئێستا بۆ له‌خوا ناترسن و یادی خواناکه‌ن له‌کاتێکدا ئێستا نازانن چه‌نێک ژیانمان ماوه‌ و چی تر ده‌که‌ین و چه‌نده‌ کاتی تر له‌ژیاندا ده‌بین، مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆیان بۆ مردن ئاماده‌ ده‌که‌ن ڕۆژانه‌ وابکه‌ن ئه‌وه‌ دنیایه‌کی خۆش ده‌بێت .. به‌هه‌ر حاڵ من ئه‌گه‌ر بزانم  ژیانم کۆتای دێت هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و له‌ ئامانجه‌کانم ناکشێمه‌وه‌ وه‌ک جاران ، وه‌ک ڕۆژانی تر ئاسای ده‌بم smile  من هه‌مووکات بۆ مه‌رگ ئاماده‌م و ترسم له‌مردن نیه‌، چونکه‌ خوای گه‌وره‌م کردوه‌ به‌چاودێر به‌سه‌ر خۆمه‌وه‌ بۆ ته‌واوی کاته‌کانم

هه‌ربژین و ئاسوده‌بن سه‌رجه‌متان ...[/center]

هه‌ندێ له‌ مرۆڤه‌کان به‌ شێوێک غافڵن هه‌ر به‌ خیاڵیش ناینه‌ پێش چاویان که‌ ڕۆژێ ده‌مرن
ێیدی جوابی ئاوا ده‌نوسن بێ ئه‌وه‌ی بیر که‌نه‌وه‌ مردن نه‌مۆڵه‌تت ده‌دا نه‌ پرسیشت پێ ده‌کات
خۆش به‌ حاڵی ئه‌و که‌سه‌ی خوای گه‌وره‌ لێی ڕازیه‌ ........
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌خته‌وه‌ر بیت هه‌میشه‌... ...

Jaw Zard نووسی:

ئەگەر یەک رۆژم مابێ لە دونیا
گەردەنی خۆم بە هەموو دەورووبەرم ئازاد دەکەم ، چونکە ئەم کارە زۆر گرنگە smile
ـــــــــــ
ئەدی ئەتوو چ دەکەی ؟ smile

ئه‌وه‌ ده‌بی هه‌موو کات وا بکه‌ی که‌ مردن گه‌یشت مۆڵه‌تت نادات ........
ئه‌من وه‌کو ئێستا چۆن دایم هه‌وڵم داوه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ خۆم ڕازی بکه‌م هه‌رواش ده‌که‌م تا مردن.........

373

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش سه‌نگین گیان زۆر جوان بوو.........

K O S R A T نووسی:

ئه‌گه‌ر يه‌ك رۆژت مابێت له‌ ژيان به‌ راشكاوى چى ئه‌كه‌يت له‌و رۆژه‌يا ؟؟؟
من هیچ ناکه‌م هه‌ر ئه‌وشته‌ ده‌که‌م که‌رۆژانی تر ده‌مکرد چونکه‌ له‌شتێک ناترسم که‌بێشک رووده‌دات

ده‌ستت خۆش زۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

وایه‌ کۆسره‌ت ده‌بێ هه‌موو کات هه‌وڵ بده‌ی وابژیت که‌ نه‌ک ڕۆژێکت ماوه‌ به‌ڵکو چرێکێکیشت
نه‌ماوه‌ چونکه‌ مردن ئه‌و میوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ هات له‌ ده‌رگا نادات ده‌بی هه‌موو کات ئاماده‌بین
بۆ پێشوازی ...........

Sarhang Muhsin نووسی:

بۆ له‌ به‌شی مینیماڵ داتنه‌ناوه‌؟ بۆ ئه‌وێ ده‌شێ. .

ده‌ جارێ بڵێ ده‌ست خۆش بڵێ جوانه‌ بڵێ ناشیرنه‌ ئه‌وجا بڵێ بگوازه‌وه‌ ههههه
په‌کو له‌ ساڵان له‌ مانگان په‌یامێکت نوسی ئه‌ویش پرسیار بوو
له‌ ڕاستیدا ویستم بیگوازمه‌وه‌ به‌س بیرم چوو

376

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هه‌ر هاسه‌رگیره‌ک بناغه‌که‌ی له‌ سه‌ر بنه‌مای خۆشه ویستی  بنیات نه‌هێنرێت ڕۆژێک ئه‌روخێت
ده‌ست خۆش جوان بوو

377

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێر بێیت داکی سات خۆشحالم به‌ ئه‌ندام بونت
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ گه‌ڵمان ............

378

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

K O S R A T نووسی:
SAWSAN نووسی:
K O S R A T نووسی:

بابه‌ چۆن نیانه‌ هه‌مووی ضربی صفڕ که‌یه‌وه‌ هه‌ڵه‌یی خوشکه‌ سه‌وسان !

ئه‌گه‌ر هێیانه‌ بیهێنه‌ بزانین چیه‌، دوای لۆ وا لێت تێکچوه‌ هه‌موو جار ناوه‌که‌م به‌ هه‌ڵه‌ ده‌نوسی
سه‌وسان نیه‌ سه‌وسه‌نه‌ ههههههه

باشه‌ سه‌وسه‌ن خان من بیروباوه‌رێکم هه‌یه‌ قبوڵی ناکه‌یی تۆش پێچه‌وانه‌یی من بیروباوه‌ره‌کی دی هه‌یه‌ من قبوڵی ده‌که‌م ئه‌م وته‌یه‌ش (هه‌رکه‌سێک هه‌رحزبێک بێت ئه‌و کۆیله‌یی ئه‌و حزبه‌یه‌ که‌لایه‌نگریتی به‌خۆشمه‌وه‌

رجاء بدون فلسفة)

سوپاس کۆسره‌ت بێگومان له‌م سه‌رده‌مه‌ زۆر عه‌یبێکی گه‌وره‌یه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر حیزبێک بیت
ده‌بێت ته‌نها کورد بین و له‌ حه‌قیش لانه‌ده‌ین.......