337

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

http://i50.tinypic.com/a60kx.jpg

ده ست خؤش كاكه يادكار بؤ ئه م كورته جيرؤكه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

339

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش كيانه
هؤنراوه يه كى خؤش بوو
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

340

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش
زؤر خنجيلانه و جوانه big_smile
سه ركه وتوو بى كيانه

341

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به خير بيى كاكه ياوه ر
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم
هاوريى به ريزى ئيمه ى

ده ست خؤش ئايه خان وينه ى زؤر جوانن
به تايبه تى ئه وه ى يه كه م
سه ركه وتوو بى به ريز

ده ست خؤش كاكه سه فين
سه ركه وتوو بى كيانه
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم

344

(32 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

کاتێک بیری که‌سێک ده‌که‌یت که‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچی کردووه‌؟؟؟؟

کاتیک هه‌ست ده‌که‌یت بویته‌ته‌ هۆی سته‌م کردن له‌که‌سێک؟؟؟

345

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زؤر به خير بيى ريفين بؤ ئه م يانه جوانه
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم
هاوريى به ريزى ئيمه ى ئه زيزم

رؤزى له دايك بونت بيرؤز كاك ره وان شيروانى
هيوام ته مه ن دريزى و له ش ساغيته كاكه ره وان
هيوادارم هه موو ساليكت هه ر له خؤشيى شادى دا بيت برا جوانه كه م
دووباره بيرؤزه رؤزى له دايك بوونت

گووگڵ‌ مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌خاته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گووگڵ‌ رایگه‌یاند گه‌وره‌ترین ماتۆری سێرچی جیهان له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی موزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌ رێككه‌وتن گه‌یشتوون كه‌ ئاسه‌واره‌ مێژوییه‌كانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی بخه‌نه‌ به‌ر دیده‌ی خه‌ڵكی جیهان.

به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ به‌غدا ئیمزاكرا، گووگڵ‌ به‌هیوایه‌ زیاد له‌ 14 هه‌زار‌وێنه‌ له‌ ئاسه‌واره‌ به‌ نرخه‌كانی مێژووی «به‌ین‌ولنه‌هره‌ین» بكاته‌ دیجیتاڵی. پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گووگڵ‌ ببێته‌ هۆی راكێشانی سه‌رمایه‌گوزارییه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراقدا.

ئیریك ئیشمیت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گووگڵ‌ له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌ سێ رۆژه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، هاوكات له‌گه‌ڵ‌ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌‌وتیشی: «له‌و پرۆژه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك‌وێنه‌ له‌ كاری ده‌ست‌و كلتوره‌ كۆنه‌كانی بابل‌و سومه‌ر‌و هه‌روه‌ها ئاسه‌واره‌ میژووییه‌ نوێتره‌كانی عێراقیش به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی درووست ده‌كرێن».

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و‌وێنانه‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2010 ده‌خرێنه‌ سه‌ر ئینته‌رنێت‌و هه‌مووان ده‌توانن به‌ شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌یریان بكه‌ن. زۆرێك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكی هێشتا بۆ سه‌رمایه‌گوزاری نه‌هاتوونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌‌و ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت نیشان بده‌ین كه‌ له‌ عێراقدا توانای سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه‌‌و عێراق بازاڕێكی گرنگه‌ كه‌ به‌ خێرایی گه‌شه‌ده‌كات.

به‌ پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن سه‌رۆكی گووگڵ‌‌وتیشی: «به‌ یارمه‌تی حكومه‌ت‌و خه‌ڵكی عێراق ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی به‌ڕووی جیهاندا ده‌كرێته‌وه‌».

مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ به‌غداد له‌ مانگی دووی ساڵی 2009‌و دوای شه‌ش ساڵ داخستن دووباره‌ كرایه‌وه‌. به‌‌وته‌ی‌وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری‌و دێرین ناسی عێراق، ئه‌و‌وڵاته‌ 6 هه‌زار له‌ 15 هه‌زار ئاسه‌واره‌ مێژوویه‌ به‌نرخه‌كه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2003‌و له‌ كاتی هێرشی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق دزران، به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه‌.


سه رجاوه : هاولاتى

348

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زؤر به خير بيى
هاوريى به ريزى ئيمه ى
هيواى به رده واميت بؤ ده خوازم

349

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ئەوجارەیان جیا لە جارانی دیكە زەكەریام بینی، كۆمەڵێك گۆڕان بەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندە خۆشەویستەی گەنجاندا هاتووە ، بە لاپەڕەیەكی سپی دەستی بە ژیانێكی نوێ كردووە، بە دیدێكی دیكە لەو ژیانە دەڕوانێ ، كە هەموو شتەكان هەر لە پێناوی خزمەتكردنی خۆیدا نەبێت بەڵكو بۆ خزمەتی ئەوانەش بێت كە پێویستیان بە هاوكاری و یارمەتییەكانی ئەوە، بە تایبەت ئەو منداڵانەی تروسكاییەك ئومێد نابینن، ئەوانەی باوك شەهیدن، ئەوانەی لە پاشماوەكانی ئەنفالن، ئەوانەی لە خوێندن دابڕاون، ئەوانەی نەخۆشییەكان هیلاكی كردوون، ئەوانەی سەر شەقام و كارگەكان بوونەتە قوتابخانەو فێرگەیان.
ئەو پێش دووساڵ دەستی بە خزمەتی ئەوان كرد، ئەوكاتەی خەریكبوو لاپەڕەی سپی لەدایكبێ و، بڕیاریدا بەری رەنج و ماندووبوونی لاپەڕەی سپی پێشكەشی ئەو منداڵانە بكات بەڵكو بتوانێ تروسكاییەك لە ئومێدیان بۆ بگەڕێنێتەوە، زەكەریا ئەمجارەیان باسی ژیانی تایبەتی خۆی و خەمەكانی دەكات، باسی حاڵی میدیای كوردی و هەندێ لەوانە دەكات كە پێیوایە بێ ویژدانانە لە كارەكانی دەڕوانن، زەكەریا دەخوازێ شارەزایانی هونەر راستگۆیانە رەخنە لە هونەرەكەی بگرن، دەیەوێ هەموو لایەكیش بۆ پرۆژە خێرخوازیەكەی هاوكار بن، ئەمجارەیان زەكەریا لە لاپەڕەی سپییەوە لەگەڵ (رووداو) دەستی پێكرد.
هەڤپەیڤین: كارزان حەیدەر
رووداو: دەمەوێ لە(لاپەڕەی سپی)یەوە لەگەڵ بەڕێزتان دەست پێ بكەم، ئایا ئەوە كارێكی جیاوازبوو لە كارەكانی پێشووتری زەكەریا؟
زەكەریا: لاپەڕەی سپی دەسپێكی كارە پێگەیشتووەكانی منە، خۆم وایدەبینم كە لە تەواوی بەرهەمەكانی پێشووترم جیایە لەڕووی ئاواز و دابەشكردنی میوزیك و تێكستەوە كە كۆمەڵێك نهێنی ژیانی خۆمی تێدایە، لەگەڵ ئەو ئەزموونەی لە ژیانی خۆم فێری بووم و بینیم. لە لاپەڕەی سپی دا زۆر ئامێری میوزیكی جیهانیدا هەن كە من بۆ یەكەمجار لەو بەرهەمەدا بەكارم هێناون، پێشتر لە بەرهەمەكانی دیكەمدا بەكارم نەهێنابوون، وەك: براس ، ترمبۆی و سەكسیفۆن. زۆرینەی ئەو ئامێرانەی بەكارم هێناون زیندوون. ئەو كارانە بە سانایی ناكرێن، ئەو ئامێرانەی باسمكردن، هونەرمەندانی لاتین لە میوزیكی خۆیان بەكاریدێنن، من لە بەرهەمەكەی خۆمدا ریتمم پێ ژەنیوە، لە باری دابەشكردنی میوزیكەوە ئەو بەرهەمە شێوازێكی دیكەی هەیە، هیواخوازم بەدڵی خەڵكی كوردستان بێت و، داوا لە شارەزایانی بەڕێزی بواری هونەری گۆرانی و میوزیك دەكەم كە هاوكارم بن لە دەستنیشانكردنی لایەنە جیا جیاكانی ئەو بەرهەمە و هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانەو زانستیانەی بۆ بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئایندەدا سوودی لێوەر بگرین.
رووداو: چەند بەو بەرهەمەوە خەریكبووی ؟
زەكەریا:دوو ساڵی تەواو خەریكی ئەو بەرهەمە بووم، جگە لە دابەشكردنی میوزیك و دانانی ئاواز، نزیكەی 400 سەعات لە نێو ستۆدیۆ بوومە لەگەڵ میوزیك ژەن و كۆرسەكان، لەپێناو ئەوەی بتوانن ئاوازێكی كوردی بەچێژ بژەنن و ئەندامانی كۆرسەكەش بەزمانی شیرینی كوردی بەڕەوانی گۆرانییەكان بڵێنەوە. ماندوبوونێكی زۆرم لەگەڵ ئەو بەرهەمە كێشاوە، كە پێشتر ئەو ماندووبوونەم لەگەڵ بەرهەمەكانی دیكە نەبینیوە، بەڵام دڵخۆشبووم كە بەرهەمەكەم تەواوكرد، ئاسان نییە بەرهەمێكی لەو شێوە بكەی. هەر كەسێك بیەوێ كارێكی باش بكات ، دەبێ ماندوو بێت، هەربۆیەش بەرهەمەكەم دواكەوت، ویستم كارێكی جوان بكەم كە خۆم لێی رازی بم ، بەو ئومێدەی هەموو لایەكیش لێی رازی بن.
رووداو: مەبەستت لە لاپەڕەی سپی چییە؟
زەكەریا:دوای ئەو بەرهەمە لاپەڕەیەكی سپی لە ژیانی خۆم و هونەرەكەم هەڵدەدەمەوە، مەبەستمە بگەمە ئەو ئومێدەی كە هەمە، خەونی من ئەوەیە هەموومان بتوانین لاپەڕەیەكی سپی لە ژیانی خۆمان هەڵدەینەوە، ئیتر بە تەنها بۆ خۆمان نەژین، بیر لە دەوروبەری خۆمان بكەینەوە، بیر لەوانە بكەینەوە كە پێویستیان بە یارمەتی ئێمەیە، بە تایبەت ئەو منداڵانەی دووچاری نەهامەتی ژیان هاتوون ، بێبەری بوون لە ژیان ، لە خۆشەویستی، لە خوێندن،لە سۆزی باوك، منداڵانی شەهیدان و ئەنفالكراوان، منداڵانی هەژار، دەبێ بیر لەوە بكەینەوە كەسانێك هەن لەو وڵاتەدا پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەی ئێمەیە، من بڕیارمدا هەڵوێستێكی مرۆییانە بنوێنم و بەشداربم لە كەمكردنەوەی بەشێك لە ئازارەكانی ئەو منداڵانە.
رووداو: ئەو ئەلبوومەت بە گۆرانییەك دەست پێدەكات، كە ئاواز و گوتنێكی جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوانیدیكە، تێكستەكەشی لە چیرۆكێك دەچێت لەوە دەچێ رەنگدانەوەی ژیانی خۆت بێ؟
زەكەریا:من هەوڵمداوە لەگەڵ تەواوی گۆرانییەكان تێكەڵبم و ئاواز و تێكستەكانی وەك چیرۆكێك رووبچێتە رۆحمەوە، راستە ، خۆم كە ئەو بەرهەمەم لە نێو ستۆدیۆ تۆمار دەكرد ، هەستم بە حاڵەتێكی جیاوازتر دەكرد، نزیكە لە خۆمەوە ، بۆیە ئەو تراكە زۆر جیاوازتربوو لەگەڵ تراكەكانی دیكە.
رووداو: ئەوەت دەزانی جەماوەرێكی زۆر و هەوادارانی دەنگت چاوەڕوانی بەرهەمە نوێیەكەت دەكەن؟
زەكەریا: زۆر سوپاسی ئەو جەماوەرە خۆشەویستە دەكەم كە ماوەی دوو ساڵ چاوەڕوانی بەرهەمەكەی منیان كرد، جگە لەوەی رێزو خۆشەویستی زۆرم بۆیان دەنێرم، بەڵێنیان پێدەدەم بەردەوام بم لە خزمەتكردنیان، ئەو خۆشەویستییەی ئەوان بۆ من شانازیە، ئەگەر بەرهەمەكانی من دواكەوتن مانای ئەوە نییە من بەكاری دیكەوە سەرقاڵ بم، بەڵكو هەمیشە كار بۆ ئەوە دەكەم جوانترین كاری هونەری بكەم و زیاترین خزمەت پێشكەش بەو جەماوەرە خۆشەویستە بكەم، هیوادارم لاپەڕەی سپی لە ئاستی ئەوەدا بێت كە ئەوان چاوەڕوانیان لێی دەكرد.
رووداو: چەندت لەو بەرهەمە خەرجكرد؟
زەكەریا: لاپەڕەی سپی پارەیەكی زۆری لێ خەرجكراوە، چاوەڕێی ئەوە ناكەم لە فرۆشتنی بەرهەمەكە پارەكەم بۆ بگەڕێتەوە، چونكە ئەو بەرهەمەم بۆ خزمەتی منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان و هەژارانە، هاوكات بۆ خزمەتكردنی هونەری كوردییە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ بەرهەمی دیكەی هونەرمەندانی بیانی بەراوردی بكەی لەڕووی تەكنیك و میوزیك و دابەشكردنەوە، سێ بەرامبەرە ، چونكە كاری زیاتری تێدا كراوە.
ڕووداو: چەندت لێ چاپكرد؟
زەكەریا: 100 هەزار دانەم لە لاپەڕەی سپی چاپكرد، 60 هەزاری لە كوردستان دابەشكراوە، بەڵام بەداخەوە گوێم لێبووە كە كۆپی سوریای بەرهەمەكە هاتووەو لە بازاڕ دەفرۆشرێت، بە بڕوای من ئەوە كارێكی باش نییە، چونكە ئەوە گوناهێكی گەورەیە بەرامبەر هونەرمەند دەكرێت.
رووداو: ئایا ئەو پارەیە دەبەخشییە منداڵی شەهید و منداڵانی كەسوكار ئەنفالكراو و بێ سەرپەرشتەكان؟
زەكەریا: پێمخۆشە خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەمەوە كە من ئەو بەرهەمەم لە دڵەوە پێشكەشی ئەو منداڵانە كردووە وەك هەڵوێستێكی نیشتیمانیانە. من وەك گەنجێكی كورد، بە ئەركی سەرشانی خۆمی دەزانم هاوكاری ئەو منداڵانە بكەم كە پێویستیان بە یارمەتی منە، لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە دروستبووە كە تەواوی پارەی ئەو بەرهەمە پێشكەش بەو منداڵانە بكرێت، نەك تەنها قازانجی بەرهەمەكە، بەڵكو تەواوی داهاتی بەرهەمەكە لە خەرجییەكەش بۆ ئەوان بێت وەك هاوكاری.
رووداو: گۆرانییەكت لەسەر كوردستان گوتووەتەوە ، بیرت لەوە نەكردووەتەوە گۆرانییەك لەسەر منداڵانی شەهید و ئەنفال بڵێی كە بەرهەمەكە بۆ ئەوانە؟
زەكەریا:ئەوە پرۆژەی منە لە ئایندەدا ، لە ئایندەدا پرۆژەی نوێم دەبێت ، یەكێك لەوان گۆرانییەكە بۆ منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان.
رووداو: سروودەكانت جوانن، بڕیارتداوە بەردەوامبی لە سروود گوتن؟
زەكەریا:بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبم.
رووداو: ئەو كۆمەڵە خێرخوازیە چییە كە دەتانەوێ دایبمەزرێنن؟
زەكەریا: من لەگەڵ چەند كەسانێكی شارەزا گفتوگۆم كردووە بۆ ئەوەی دەزگایەكی خێرخوازی دابمەزرێنین، داوا لە هەموو ئەوانەش دەكەم كە لەو بوارەدا كاردەكەن، هاوكاریمان بكەن. من مەبەستمە هاوكاری تەواوی ئەو منداڵانە بكەم كە پێویستیان بە یارمەتییە، ئەو پرۆژەیە لە ئایندەدا زۆر فراوان دەبێ، ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە كە نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرە.
رووداو: زۆر كەس هەن باس لەوە دەكەن زەكەریا قۆناخێكی بەرزتری بڕی بەو بەرهەمە نوێیە، ئەو قۆناغەت چۆن بڕی ؟
زەكەریا:من بەردەوام هەوڵمداوە هەردەم لە بەرهەمەكانمدا بچمە پێشەوە، پەنا بەخوای گەورە لە ئایندەدا قۆناغی گەورەتر دەبڕین لە بواری هونەری گۆرانی و میوزیك و خزمەتكردنی هونەری كوردی.
رووداو: كاتەكانی بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانت هەمیشە لەكاتی زێڕیندا بوون، ئەمە بە بەرنامەیە یان رێكەوتە؟
زەكەریا:زۆر جار بە پلان بووە، زۆر جاریش رێكەوت بووە.
رووداو: پێشتر شاعیرانی زەكەریا زۆر بوون و بەرهەمەكان رەنگاو رەنگ بوون، ئێستا پەیوەندیت لەگەڵ یەك شاعیرە ، بۆچی؟
زەكەریا:من شاعیر هەڵنابژێرم ، بەڵكو شیعر هەڵدەبژێرم ، كام شاعیر بتوانێ لەگەڵمدا بێت و بەشداریم بكات ، من سوپاسی دەكەم. سوپاسی سامی ئەرگۆشی دەكەم و پەیوەندیمان باشەو لەكاتی خۆیدا شیعرەكان ئامادە دەكات.
رووداو: لە هەموو بەرهەمەكانتدا گۆرانی كرمانجیی سەروو هەن، خوت پێوە گرتووە، یاخود دەتەوێ هەوادارە كرمانجی ئاخێڤەكانیشت لە بیر نەكەی؟
زەكەریا: بە دڵنیاییەوە خۆم حەزم لێیە و، حەزیش دەكەم بە هەموو شێوەزارەكان گۆرانی بڵێم ، بە كەلهوڕی و هەورامی و شێوەزارەكانی دیكەش گۆرانی بڵێم ، پەنا بەخوا لە ئایندەدا ئەوە پرۆژەی من دەبێت.
رووداو:بیرت لەوە نەكردەوە بەجۆرێك رای زۆر خەڵك وەربگری لەسەر بەرهەمەكەت،بۆ ئەوەی ئاستی سەركەوتنی بزانی؟
زەكەریا: من هەمیشە چاوەڕوانی رای ئەوانە دەكەم كە بە ویژدانەوە لە بەرهەمەكە دەڕوانن ، بەتایبەت ئەوانەی شارەزای بوارەكەن، حەزدەكەم لەسەر ئەو بەرهەمە رای خۆیان بنووسن لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا، بۆ ئەوەی منیش و خەڵكی ئاساییش لە كەموكوڕی بەرهەمەكە بگەن ئەگەر كەموكوڕی تێدا بێت.
رووداو: بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە هەیە، زەكەریا ساڵانێكە لە لووتكە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردیدایەو زیاترین جەماوەری هەیە لە كوردستان، چۆن هەوڵدەدەی لە لووتكەدا بمێنیەوەو جەماوەرەكەت زیاتر بكەی؟
زەكەریا: گەیشتن بە لووتكە بە دەستی هونەرمەند نییە، هەموو كەسێك حەزدەكات بگاتە لووتكە، بەڵام جەماوەر ئێمە دەگەیێنێتە لووتكە .
رووداو: هەستدەكەی مافی ئەو خۆشەویستییە زۆرەت داوە كە جەماوەرێكی زۆر بۆتۆی هەیە؟
زەكەریا: هیوادارم .
رووداو: بۆ لە نێو خەڵك نیت؟
زەكەریا: من ماوەی 10 ساڵە هاتوومەتەوە نێو خەڵكی خۆم لە كوردستان، وەك هەر كەسێكی ئاسایی لە نێو ماڵی خۆم و لەسەر كارەكانم لە هەولێر.
رووداو: هونەر و هونەرمەندان دەتوانن چەندە رۆڵ بگێڕن لە یەكبوونی میللەتدا؟
زەكەریا:ئێمە هەموومان بەیەكەوە جوانین، دەبێ یەكدەست بین، یەك رۆح بین، ئەگەر پێنج گۆرانی بۆ خۆشەوستی و ئەڤین بڵێین، پێویستە گۆرانییەك بۆ خۆشەویستی نیشتیمان بڵێین، هونەرمەندان دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر ببینن لە یەكبوونی میللەتدا، بەو سروودانەی بۆ خۆشەویستی نیشتیمان و بەرگریكردن لە خاكەكەی لە رۆژانی تاڵ و شیرینی وڵاتەكەدا دەیچڕن، دەبێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی هەموومان یەكگرتوو بین، بە خوێن و ماڵمان بەرگری لەو خاك و نیشتیمانە بكەین كە بێ ئەو بێ ناسنامە دەبین. ئەوەی بە تەنها وەك سەرمایە بۆ هونەرمەند لە ژیانی و دوای ژیانیشی دەمێنێتەوە ، تەنها خۆشەویستی گەلەكەیەتی.
رووداو: تۆ بەتوانای لە دانانی ئاواز و دابەشكردنی میوزیك، بیرت لەوە نەكردووەتەوە هاوكاری هەندێ لە هونەرمەندان بكەی؟
زەكەریا: من ئامادەم هاوكاری هەر هونەرمەندێك بكەم كە پێویستی بە من بێت، ئەگەر ئەو هونەرمەندە لە ئاستێكی باشی هونەریدابێ، من 20 گەنجی میوزیك ژەنم لەسەر خەرجی خۆم گەیاندە سوێد و بەشداریمان لە فیستیڤاڵی ئۆریەنت كرد، پێم خۆشبوو ئەوان لەگەڵ خۆم ببەم بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری ئەو فیستیڤاڵە جیهانی و نێودەوڵەتیانە بكەن.
رووداو: گۆرانیبێژ لە كوردستان یەكجار زۆربوون ، ئەو دیاردەیە چۆن دەبینی؟
زەكەریا: پێویستە دەزگایەك دروست ببێ هەموو بەرهەمە هونەریەكان لە بێژینگ بدات ، پاش ئەوەش فلتەرێك دابنرێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بەرهەمە كرچ و كاڵەكان دووبارە نەبنەوە، ئێستا كارە باش و خراپەكان تێكەڵكراون ، میدیای كوردیش ئەركی گەورەی لەئەستۆدایە ، دەبێ فلتەرەكان لەوێ بەهێزتر بن .ئەو شێوازەی ئێستا من دەیبینم لە پێشكەشكردنی كارەكان ، زیان بە هونەری كوردی دەگەیێنێ، ئەوە خزمەتكردن نییە ، من داوا لە رۆژنامەنووسان و میدیای كوردی دەكەم بەپێی ئاستی ئەو هونەرەی پێشكەش دەكرێ ، مامەڵە لەگەڵ هونەرەكە بكەن.
رووداو: بۆ بەرهەمەكانت هەر دەچییە توركیا، كەی ئەو رۆژە دێت كە بەرهەمەكانی خۆت و هونەرمەندانی دیكە لێرە بەرهەمبێنی؟
زەكەریا: بەرنامەیەكم هەیە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە كوردستان بەرهەمەكانم جێبەجێ بكەم، پێشتر لەگەڵ د. ئیدریس هادی- وەزیری پێشتری خوێندنی باڵا دانیشتم و لەسەر پرسی كردنەوەی ئەكادیمیایەكی میوزیك لە هەولێر گفتوگۆمان كرد، بەنیازم بەرنامەی هێنانەوەی كارەكانم بۆ كوردستان جێبەجێ بكەم ، چونكە ئەنجامدانی كارەكان لە دەرەوە زۆر زەحمەتە و ماندووبوونی زۆری دەوێ .
رووداو: لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت بەرهەمی چ هونەرمەندێك هەیە گوێی لێ بگری؟
زەكەریا: گوێ لە زۆر لە هونەرمەند دەگرم ، خۆم نەبێ.
رووداو: لە كۆچی هونەرمەند ئەردەلان بەكر دیار نەبووی لە نێو هونەرمەندانی دیكەدا، لە كاتێكدا ئێوە هاوڕێی نزیكی یەكتر بوون؟
زەكەریا: هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی كاك ئەردەلان ، ئەو كەسێكی خۆشەویست بوو لەلای من، كەسێكی تایبەتیش بوو لە ژیانی مندا، دەرنەكەوتنی من لە مەراسیمی هاتنەوەی تەرمی و بە خاك سپاردنی، ئەوەبوو كە من توانای ئەوەم نەبوو خۆم نیشانی خەڵكی بدەم لەو مەراسیمە پڕ لە خەمەدا ، وەستان لە بەرامبەر مەرگی ئەردەلان هێزی دەویست، بەڵام من چوومە خزمەتی دایك و براكانی ، ئەوان بۆ من گرنگ بوون، بەداخەوە كەسێكی دڵسۆزی خاك و وڵات و هونەری كوردیمان لەدەستچوو، هونەرمەندێكی چاكمان لەدەستچوو، رێگەی ئەو، رێگەی كاروانی هەموومانە ، ئینشالڵا جێگەی بەهەشت دەبێ.
رووداو: راگەیاندنی كوردی چەند لە پشت پرۆژە هونەریەكانی تۆوەیە؟
زەكەریا: راگەیاندنی كوردی رۆڵی باشی بینیوە لەبەدیارخستنی كارە هونەریەكانی من ، سوپاسیان دەكەم ، بەڵام بەداخەوە هەندێ جار ، هەندێ بێ ویژدانی بەرامبەر بە من لەولاو ئەملا دەكرێت بە بڵاوكردنەوەی هەندێ زانیاری نادروست و هەواڵی جۆراو جۆر كە دوورو نزیك من لێیان ئاگادار نیم. با رەخنەم لێ بگیرێت ، رەخنە لە كارە هونەریەكانم ، بەڵام با رەخنەكان زانستی بن و سوودیان لێ ببینین .
رووداو: شتێك هەیە زەكەریا لە ژیانیدا لە دەستی چووبێ و نەگەڕێتەوە؟
زەكەریا:بەڵێ هەیە و، خەمیشی بۆ دەخۆم..
رووداو:ئەو خەمە چییە؟
زەكەریا:كۆچی دوایی باوكمە.
رووداو: ئەگەر ژیان دووبارە ببووایەوە؟
زەكەریا: ئەگەر ژیان دووبارە ببێتەوە بە هەموو توانایەكم هەوڵی ئەوەم دەدا بەردەوام لەگەڵیدا بژیم و لێی دوور نەكەومەوە ئێستا زانیم كە كەسێكی خۆشەویست لەدەستدەچێ چەندە ئازارێكی گەورەیە و تا هەتایە لەگەڵ ئەو ئازارە دەتوێیەوە، بۆیە داوا لە هەموو گەنجانی ئەو وڵاتە دەكەم رێزێكی گەورە لە دایك و باوكیان بگرن، هەرگیز بێ دڵی ئەوان نەكەن.


زەكەریا و ژیانی هاوسەری

رووداو: وا دەچییە نێو ژیانێكی تازەوە كە پێكهێنانی خێزانە، بەوشێوەیە لە گەنجان جیادەبیەوە؟
زەكەریا: نەخێر من بە هیچ شێوەیەك لە هونەرەكەم و جەماوەرەكەم جیا نابمەوە.
رووداو: هاوسەرەكەت دەتوانێ لە دایكی خۆت بستێنێ كە تۆ زۆر خۆشتدەوێ؟
زەكەریا: باوەڕ ناكەم، نەخێر.
رووداو: بۆچی ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەت دوور لەزوومی كامیرای رۆژنامەنووسان بەڕێوەبرد؟
زەكەریا: منیش جار جارە مافی ئەوەم هەیە بە تەنها بم.
رووداو: لەگەڵ هاوسەرەكەت رێككەوتووی لەسەر درێژەدان بە كاری هونەری خۆت بەشێوەی پێشوو؟
زەكەریا: بەڵێ.
رووداو: ئەو دەبێتە هاوكارت لە كارەكانی دەرەوەت ، یان تەنها دەبێتە هاوبەشی ژیانت لە ماڵەوە؟
زەكەریا: دەبێتە هاوڕێی ژیانم.
رووداو: بڕیارتان داوە ئاهەنگی گواستنەوە لەكوێ سازبكەن؟
زەكەریا: جارێ دیاریمان نەكردووە.
رووداو: حەزدەكەی كێ ئاهەنگەكەت بۆ بەڕێوەببات؟
زەكەریا: گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەیە ئاهەنگێكی رێكوپێك بێت.
رووداو: مانگی هەنگوینیتان لەكوێ بەسەر دەبەن؟
زەكەریا: جارێ بڕیاری ئەوەشمان نەداوە.
رووداو: دەزانین دایكت زۆر كەسێكی دیندارە ، ئەویش دێتە ئاهەنگەكەت؟
زەكەریا: بەڵێ ، لە ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەشم ئامادەبوو.
رووداو: بڕیارتانداوە لەكوردستان بژین یان لە دەرەوە؟
زەكەریا: لە كوردستان.
رووداو: دەتەوێ چەند منداڵت هەبن؟
زەكەریا: ئەوەی خوای گەورە دەیكاتە قسمەت.
رووداو: زۆر هونەرمەند نایانەوێ منداڵەكانیان ببنە هونەرمەند، تۆ رات چییە؟
زەكەریا: من حەزدەكەم ببنە هونەرمەند ، بەڵام خۆشیان ئازاد دەكەم.




سه رجاوه  :     rudaw.net

350

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هاهاهاهاهاهاهاها
ده ست خؤش هؤنراوه يه كى خؤشه

351

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

ده ست خؤش كاكه سه هه ند
منيش  به رنامه ى DEEP FREEZE به كار دينم ، به رنامه يه كى زؤر باشه بؤ كؤمبيوته ر

352

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده ست خؤش و ماندوو نه بى كاكه رؤستاى
سه ركه وتوو بى كيانه بؤ ئه م ئامؤزكاريانه

ده ست خؤش كاكه رؤستاى
بابه تيكى جوانه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

354

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده ست خؤش كاكه سه هه ند
هؤنراوه يه كى خؤشه
سه ركه وتوو بى كيانه

355

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش ياس خان
هؤنراوه يه كى زؤر  خؤشه
سه ركه وتوو بى

356

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو هاورييان
بيشنياريكم هه بوو بؤ ده سته ى به ريوبه ران ئه كه ر قبولى بكه ن
هيوادارم ده سته ى به ريوبه ران به شيك بكه نه وه ته نها بؤ ( هه واله كان )
رؤزانه به سه دان شت روو ئه دا  ، كه زؤربه ى ئه ندامان  بيئاكان له م هه والانه ، به هؤى كاركردن و خويندنه وه
وه هيوادارم هه موو هاورييان راى خؤيان ده ربرن له سه ر ئه م بيشنياره
له كه ل ريزم بؤ هه موو هاورييان

ده ست خؤش كاكه ئاسؤ بؤ ئه م زيادكردنه
سه ركه وتوو بى به ريزم

358

(21 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش كاكه سيروان بؤ ئه م هؤنراوه يه ى كه به سه ر كاكه سه رده شتى جوانه مه ركت دا كوتووه
ده ست خؤش و ماندوو نه بى
انشالله خواى كه وره به به هه شتى به رينى شا د ده كات
وه ك دكتؤر به رهه ميش وتى : شه رمه زارييه بؤ حوكمه تى هه ريم كه كه نجيكى وا له ناو بايته خت برفيندرى و له وه ش شه رمه زارتر بجيته ده ره وه ى هه ريم و بكوزرى
وه ئه كه ر تاوانبارانيش نه دؤزرينه وه و نه درينه دادكا ، خوينه كه ى له ئه ستؤى حوكمه تى  هه ريم دايه

دووباره ده ستخؤشيت لى ده كه م كاكه سيروان بؤ ئه م هؤنراوه جوانه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

359

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش و ماندوو نه بى زيانيكى تال بؤ ئه م هؤنراوه يه خؤشه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

360

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش ياس خان
هؤنراوه كه زؤر خؤشه
وه ديارى قه ره داغيش به ئاوازيكى زؤر جوان كردوويه تى به كؤرانى
سه ركه وتوو بى كيانه

361

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش كاكه سه هه ند
هؤنراوه يه كى خؤشه
هيواى سه ركه وتنت بؤ ده خوازم

362

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش و ماندوو نه بى رؤزه خان بؤ ئه م هؤنراوه جوانه
هؤنراوه يه كى زؤر خؤش و به مانايه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

بابه تيكى زؤر جوانه فينؤس خان
ده ست خؤش و ماندوو نه بى به ريزم

364

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

زؤر زؤر سوباست ده كه م كاكه سه هه ند
ده ست خؤش برا جوانه كه م

365

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سلاو هاورييان
بيويستيم به فه رهه نكى كوردى و انكليزيه ، وه به بيجه وانه وه
زؤر سوباستان ده كه م كه ر بؤم دابه زينن

366

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش زيانيكى تال
زؤر جوانه
سه ركه وتوو بى كيانه

وىىىىىى بسم الله sad
زؤر سه يرى به كى big_smile شه و ديته وه خه ونت:D
ده ست خؤش فينؤس خان
به لام جاريكى تر مه مانترسينه sad

368

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش هؤنراوه يه كى خؤشه
سه ركه وتوو بى كيانه

369

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش
جوانه
سه ركه وتوو بى

ده ست خؤش براكه م بؤ ئه م بابه ته
من ته نها ئه وه نده ئه ليم

[size=16]( ئافه‌ ریم بۆ ده سه لات له وه ى كه له ناو جه ركه ى بايته خت كه نجيك برفينن و بيبه نه  ده ره وه ى هه ريم و بيكوزن )[/size]
ئافه ريم بؤ ده سه لات ، ئه مه ئازاديه

ده ست خؤش كاكه ديلمان
ماندوونه بى براكه م بؤ دابه زاندنى هؤنراوه كان
هؤنراوه كانى اسماعيل محمد زؤر زؤر خؤشه
سه ركه وتوو بى ئه زيزم

372

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده سته كانت خؤش بى كاكه سه هه ند
هؤنراوه يه كى زؤر زؤر خؤشه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

373

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش
زؤر زؤر جوانه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

374

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زؤر به خير بيى كاكه هه لؤ
هاوريى به ريزى ئيمه ى

375

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده ست خؤش مريه م خان
هؤنراوه يه كى خؤشه
سه ركه وتوو بى

376

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

ده ست خؤش داريان بؤ ئه م بابه ته

یــــــــــه‌کــــــــــه‌م تاچه‌ند له‌% سه‌دا له‌ نــاوی خۆتان ڕازین؟

‌%100

دووه‌م  شیــکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ نـــاوی خۆت بــــکه‌ (واتای چییه‌)؟

لاس واتا هيج قسه يه ك له كوى نه كرى ، هه موو شتيك به ئاره زووى خؤت بكه ى

سێ یـــــــه‌م چ که‌ســـێــــک ئه‌م نـــاوه‌ی بۆ دانـــــــــــاوی؟

دايكم

377

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده ست خؤ شى ئه م  بابه ته ت لى ده كه م كاكه مالدينى
تا بليى بابه تيكى جوانه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

378

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

واو شوينه كه زؤر زؤر ترسناكه
ده ست خؤش كاكه كه يوان