بابه‌ت: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !
[center]( هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ )
له دوای کۆڵێک له یادگاری و
دوای چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی
ویژدانت چۆن ڕێگای پێدای
وا به‌بێ باکی ڕۆیشتی؟
وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بوبێ
حاشات کرد له سۆز و په‌یمان
هێنده بێ وه‌فای له ئاست من
لات نامۆیه عه‌شقی جاران
من به خه‌نده‌ی لێوت ئه‌ژیام
ئێستا ئه‌ویشم لێ وونه
خه‌م خه‌ریکه ئه‌مخنکێنێ
وه‌ک ده‌ریایێکی بێ بنه
ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ئه‌وتم
نامه‌وێ ژیان به‌بێ تۆ؟
ئه‌ی تۆ نه‌بووی تکات لێم کرد
ووتت جێم مه‌هێڵه‌و مه‌ڕۆ؟
ئێستاش ئه‌ڵێیت واز بێنه لێم
تۆ به ڕێی خۆت من به ڕێی خۆم
ئه‌م ووشانه‌ت دڵته‌زێنه
ئه‌وپه‌ڕی خه‌میان پێ ئه‌خۆم
یان پێم ئه‌ڵێیت خۆت دوور بگره
که بێ وه‌فام خۆشمت نه‌وێ
ئێ ئاخر من چی له دڵ که‌م
وه‌کوو جاران تۆی خۆش ئه‌وێ
تۆ هه‌میشه له دڵمدای
چۆن بتوانم ده‌رت بێنم؟
مه‌گه‌ر بۆ له بیر چونه‌وه‌ت
هه‌موو شوێنێک بسوتێنم!
یادگاریمان هێنده زۆره
دونیای لێم داگیر کردووه
بۆیه ئه‌ڵێم تا بمێنم
عه‌شقت لای من هه‌ر زیندووه
به‌ڵام گیانه چاک بزانه
ڕۆژێک دادێ په‌شیمانی
ئه‌وسا وه‌ک من ناخت ئه‌گری و
هیچ که‌سێکیش پێت نازانی!
ڕاسته که تۆ بێ مروه‌ت بووی
شکاندت بڕیار و په‌یمان
بریندارت کرد ئه‌و که‌سه‌ی
خۆشی ویستی به دڵ و به گیان
به‌ڵام چی بکه‌م من ناتوانم
ده‌رت بێنم له دڵمدا به یه‌کجاری
ئه‌گه‌رچی زۆرت پێ چه‌شتم
ئازاری عه‌شق و دڵداری
دڵنیابه تا بمێنم. . .
هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ بێ
ئه‌گه‌ر ده‌میشم وا بڵێ
چی لێ بکه‌م دڵ ڕازی نابێ!
سه‌هه‌ند
24/4/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !