تكايه انشايه كم ئه ويت له سه ر التربية

syamand نووسی:

سڵاو هاوڕێیان پاسۆردی فەیس بووکەکەم بیر چۆتەوە چۆن جارێکی تر بیهێنمەوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟تکایە جواب

سڵاو هاوڕێیان پاسۆردی فەیس بووکەکەم بیر چۆتەوە چۆن جارێکی تر بیهێنمەوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟تکایە جواب

4

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

(كازیه‌س  مارسیلوس كلای) له‌ 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1942 له‌ شاری (لویسڤیڵ) له‌ ولایه‌تی (كێنتوكی) له‌ دایك بووه‌، باوكی كه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ناو بوو (كازیه‌س  مارسیلوس كلای) كاری بۆیاخكردنی ده‌كرد و دایكی (ئۆدێسا گرادی كلای) وه‌ك  كارگوزار كاری ده‌كرد. له‌ ساڵی 1963دا هاته‌ سه‌ر ئاینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆری به‌ (محمد علی كلای) و هه‌ر به‌و ناوه‌ش ناوبانگی ده‌ركرد.

محمد علی كلای له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌ستی كرد به‌ وه‌رزشی بۆكسێن، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ لای راهێنه‌ر (چه‌ك بۆداك) راهێنانی بۆكسێنی كردوه‌، له‌ ساڵی 1960 له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌شداری یاره‌كانی ئۆڵۆمپی كردوه‌ و مه‌دالیای زێری به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌پێی ژیاننامه‌كه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌ ساڵی 1975 مه‌دالیاكه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌ روباری (ئۆهایۆ)وه‌، به‌پێی وته‌كاتی هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێنادی كارێكی چێشتخانه‌یه‌ك به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه‌، پاشان له‌ یاریه‌كانی ئۆڵۆمپی 1996دا شه‌ره‌فی داگرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدرا و وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌دالیایكی زێڕی پێبه‌خشرا.

محمد علی كلای داهێنه‌ری شێوه‌یه‌كی نوێی بۆكسێن بوو كه‌ له‌و كاته‌دا به‌ته‌واوه‌تی نوێ بوو، كاتێك به‌ره‌نگاری یاریزان ده‌بووه‌وه‌ ده‌سته‌كانی نزم ده‌گرت و به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن ته‌نها پشتی به‌ خێرایی پێیه‌كانی و له‌شی ده‌به‌ست نه‌ك پاراستنی سه‌ری به‌ ده‌سته‌كانی كه‌ له‌وكاته‌دا زۆر به‌ربڵاو بوو، باڵای 191 سم بوو كه‌ باڵایه‌كی زۆر گونجاوه‌ بۆ یاریزانی بۆكسێن.

محمد علی كلای كه‌سێكی ئاشتیخواز و دژ به‌ ره‌گه‌زپه‌رستیبوو، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی 1967دا خرایه‌ زیندانیه‌وه‌ به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆ خزمه‌تكردنی سوپای ئه‌مه‌ریكی و به‌شدارینه‌كردنی جه‌نگی (ئه‌مه‌ریكا-ڤێتنام).

محمد علی كلای له‌ لایه‌ن جیهانی وه‌رزشیه‌وه‌ به‌ باشترین یاریزانی مێژووی بۆكسێن ده‌ناسرێت، له‌ ژیانی وه‌رزشیدا 61 یاری بردۆته‌وه‌ و ته‌نها 5 جار دۆڕاوه‌ و هیچ كات به‌رامبه‌ر نه‌بووه‌. ده‌ستكێشه‌كانی له‌ مۆزه‌خانه‌ی (سمیسۆنیان)ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكیدا پارێزراوه‌.

له‌ ساڵی 1981 وازی له‌ وه‌رزشی بۆكسێن هێنا و بڕیاری دا پێ بتێته‌ جیهانی سیاسه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 1984دا تووشی نه‌خۆشی (پاركینزۆن)بوو، پاشان له‌ ساڵی 2005دا مه‌دالیای ئاشتی پێشكه‌شكراوه‌ له‌ لایه‌ن (جۆرج بوش)ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌گرتوه‌كانی ئه‌و كاته‌. لێ ئێستادا خانه‌نشین بووه‌ و باوكی 7 كچ و 2 كوڕه‌.
http://www.kurdupload.com/images/Hn0lA1348224483/image-45074ggg.gif

5

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

بە شێوەیەکی ناکاو ھەریەکە لە ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە جیرارد پیکێ و ئەستێرەی گۆرانبیژی کۆلۆمبیی شاکیرا ئاشکرایان کرد کە لە چاوەڕوانی لە دایکبوونی یەکەم منداڵیانن.

ئەم ھەواڵەی ئەو دووانە لە کاتێکدابوو کە پیکێ بەھۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە بەرشەلۆنە دوورە بۆیە بە دوور نازانرێت کە پیکێ لەم نزیکانەدا یەکەم منداَلیان بێتە بەرچاوی کامێراکان و خەمی پێکانەکەی پیکێ لە یادبکرێت .

شاکیرا کە دە ساڵ لە پیکێ گەورەترە لە زۆربەی یاریەکانی بلاوگرانە لە نێو ھاندەرانەوە دەبینرێت بۆ پاڵپشتی ھاوڕێ ئیسپانیەکەی .
http://www.kurdupload.com/images/PHpg1348163175/Gerard-Pique-and-Shakira-it.jpg

6

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ئەو دوو گۆڵەی ئۆسکاری بەڕازیلی لەسەر تۆڕی جیجی بۆفۆن شەوی ڕابردوو لە میانی یاری یانەکەی ( چێلسی ٢-یۆڤانتۆس ٢) تۆماریکدر بە جوانترین گۆڵەکانی جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستنیشانکرا .

ئۆسکار کە ئەم وەرزە ھاتە ڕیزەکانی بلوزە پێشتر جێگەی تێروانینی چەندین یانە بوو بەڵام دواجار بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە زەفەرییان بەو لاوە بەڕازیلە برد .
http://www.kurdupload.com/images/qtzsOyD1348162715/oscgoal_940xgggg.jpg

7

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://www.kurdupload.com/images/rRpkfycw1347178336/2012-09-06_gg.pngكارلۆس پویۆلی‌ به‌رگریكاری‌ ئیسپانی‌ و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ ڕخسارێكی‌ نوێوه‌ له‌ مه‌شقه‌كانی‌ تیپی‌ دووه‌می‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كه‌وێت .

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌شداری‌ مه‌شقه‌كانیان نه‌كرد له‌ گه‌ڵ یانه‌كه‌یان به‌هۆی‌ به‌شداربونیان له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی‌ ئیسپانیا 5- سعودیه‌ 0 به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ بینتو وتیاگو ئه‌لكانتارا وئه‌ندریه فونتاس ودوس سانتوس وكارلۆس پویۆل مه‌شقه‌كانیان بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌كه‌ی‌ خیتاڤی‌ ئه‌نجامدا .


ئه‌وه‌ی‌ به‌دیدی‌ ده‌كرا له‌م مه‌شقه‌ بوونی‌ پویۆل بوو كه‌ ڕوخسارێكی‌ به‌ ماسكێك داپۆشیبوو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شكان له‌ ده‌موچاوی‌ ڕویدابوو .

8

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

یه‌كێك له‌ سێ‌ پاڵێوراوه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌ستهێنانی‌ خه‌ڵاتی‌ تۆپی‌ زێڕینی‌ باشترین یاریزانی‌ جیهانی‌ تۆپی‌ پێی‌ ساڵی‌ 2011 یه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید و لیۆنێل میسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ هاوتیمی‌ خۆی‌ له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵگری‌ نازناوه‌كه‌ له‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا.

چاڤی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ تیراسای‌ شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیای‌ باكووری‌ وڵاتی‌ ئیسپانیا له‌ 25– 1 – 1980 له‌ دایك بووه‌.

باوكی‌ یواكیم هیرناندێزی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تۆپی‌ پێ‌ بوو له‌ تیراسا و دایكیشی‌ عاشقێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ و ناوی‌ ماریا مێرسی‌ كورسه‌.

كاتی‌ خۆی‌ ویستوویانه‌ چاڤی‌ به‌ ناوی‌ یواكیمه‌وه‌ ناو بنێن، به‌ڵام دایكم هه‌ر خۆی‌ منیشی‌ ناونا چاڤی‌
دوو برای‌ له‌ خۆی‌ گه‌وره‌تری‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ بوون به‌ تایبه‌ت ئۆسكاری‌ برای‌ كه‌ چاڤی‌ به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ كشاوی‌ كه‌ته‌لۆنیای‌ ده‌بینێت ئه‌گه‌ر قاچی‌ له‌ یارییه‌كدا نه‌شكایه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ جیهانی‌ تۆپی‌ پێ‌ دوورنه‌كه‌وتایه‌ته‌وه‌.

ئه‌لیكسی‌ برا گه‌وره‌شی‌ هه‌ر یاریزان بووه‌، به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه‌ی‌ ئۆسكار و چاڤی‌ ناوی‌ ده‌رنه‌كردووه‌.
خوشكه‌كه‌ی‌ چاڤی‌ كه‌ ناوی‌ ئاریادنایه‌ به‌ وته‌ی‌ چاڤی‌ هاوڕێی‌ ژیانی‌ و خاوه‌نی‌ هه‌موو نهێنییه‌كانێتی‌ به‌و پێیه‌ی‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ گه‌وره‌ بوون و ته‌نانه‌ت له‌ یه‌ك ژووریشدا به‌ یه‌كه‌وه‌ ژیاون.

چاڤی‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 3 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مینجار شووی‌ له‌ تۆپ داوه‌ له‌ لایه‌ن باوكی‌ و دایكی‌ و باپیرییه‌وه‌ هاوكاری‌ زۆری‌ كراوه‌ و به‌ ته‌مه‌نی‌ 5 ساڵیدا باپیری‌ واتا باوكی‌ دایكی‌ بردوویه‌تی‌ بۆ یارییه‌ك و له‌ ناو هاوڕێكانیدا خۆی‌ پێوه‌ باداوه‌ و وتوویه‌تی‌: "ئه‌وه‌ پێتانی‌ ده‌ڵێم ئه‌م كچه‌زایه‌م ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌ ڕیزی‌ به‌رشه‌دا یاری‌ ده‌كات و ده‌شبێته‌ كاپتن".
كاتێكیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ دایك و باوكی‌ وتووه‌: "ئه‌م مناڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ ورد یاری‌ ده‌كات هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ ڕیزی‌ بلاو گرانه‌ی‌ مه‌زندا یاری‌ بكات".

دایكی‌ چاڤی‌ سه‌رزه‌نشتی‌ كردووه‌ و وتوویه‌تی‌: "باوكه‌ منداڵه‌كانم هه‌ر چواریان به‌ ئاریادناشه‌وه‌ باشترین یاری‌ ده‌كه‌ن".
باپیری‌ وتوویه‌تی‌: "تووڕه‌ مه‌به‌ كچم چاڤی‌ هه‌ندێ‌ شتی‌ تیادایه‌ من نازانم چییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ هاوڕێكانی‌ و براكان و خوشكه‌كه‌شی‌ جیا كردۆته‌وه‌".

پاش ئه‌و واده‌یه‌ چاڤی‌ بچكۆله‌ چاره‌نووسی‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ستی‌ باوكییه‌وه‌ كاتێك له‌ لایه‌ن به‌هره‌دۆزه‌ره‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئۆریۆڵ تۆرتی‌ هاوڕێیه‌وه‌ داوا كراوه‌ كه‌ چاڤی‌ بنێردرێت بۆ فێرگه‌ی‌ لاماسیا، به‌ڵام باوكی‌ به‌ پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ بچكۆله‌یه‌ و پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌ بالای‌ له‌ 170 سم به‌رزتر نابێت كه‌ گه‌وره‌ش بوو بۆیه‌ ناكرێت له‌ لاماسییا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام تۆرتی‌ بێ‌ هیوا نه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قسه‌ی‌ كردووه‌ تا چاڤی‌ بباته‌ لاماسیا له‌و كاته‌شدا به‌هره‌ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ ڕیاڵ له‌ كه‌ته‌لۆنیا به‌ نهێنی‌ كاری‌ كردووه‌ و چۆته‌ لای‌ باوكی‌ و پێی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆند پێشكه‌شی‌ چاڤی‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵ ده‌كات له‌و كاته‌دا و په‌لكێشی‌ كاستییای‌ ده‌كات و نوێنه‌رانی‌ یانه‌ی‌ ئیسپانیۆل به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ داوای‌ چاڤییان كردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ باوكی‌ چۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی‌ و خه‌زووری‌ له‌ باره‌ی‌ هه‌رسێ‌ بۆنده‌كه‌وه‌ قسه‌ی‌ كردووه‌ له‌و كاته‌دا خه‌زووری‌ وتوویه‌تی‌: "جارێكیتر ناوی‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌م ماڵه‌دا بهێنیت به‌ یه‌ك شه‌ق خۆت ڕه‌وانه‌ی‌ لای‌ ئه‌وان ده‌كه‌م نه‌ك كچه‌زاكه‌م، چونكه‌ ئێمه‌ كه‌ته‌لۆنین و چاڤیش جێگه‌ی‌ كامپ نووه‌ نه‌ك سانتیاگۆ".

له‌ 21– 8 – 1991 له‌ نێو یاریگای‌ مینی‌ ستاد دا چاڤی‌ بۆ یه‌كه‌مینجار به‌ درێسی‌ بێچووه‌ شێرانی‌ بلاو گرانه‌وه‌ به‌ ده‌ركه‌وت و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و درێسه‌ی‌ له‌ به‌ردایه‌ وه‌ك خۆشی‌ ده‌یگڕێته‌وه‌ له‌ پاش 3 یاری‌ خوان ئیسینسی‌ ڕاهێنه‌ر كردی‌ به‌ كاپتن و له‌وێوه‌ فێر بوو كاركردن له‌ ژێر فشاردا واتای‌ چی‌.

چاڤی‌ له‌ باره‌ی‌ كرۆیفی‌ مه‌زنه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئێستای‌ داڕشت كاتێك هات و ئێمه‌ی‌ منداڵان لێی‌ كۆبووینه‌وه‌ و دوو وانه‌ی‌ پێ‌ وتین كه‌ من سوودم له‌ هه‌ردووكیان وه‌رگرت تا ئه‌مڕۆش له‌ سه‌ریان ده‌ڕۆم یه‌كه‌میان/ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ره‌و یاری‌ پاكی‌ دوور له‌ توند و تیژی‌، دووه‌میشیان/ به‌ كارهێنانی‌ هه‌ردوو قاچ كه‌ پاش ئه‌و وانه‌یه‌ ئیتر من كارم له‌ سه‌ر په‌ره‌دان به‌ قاچی‌ چه‌پیشم كرد".

چاڤی‌ ورده‌ ورده‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ په‌روه‌رده‌ كراو جۆش درا تا گه‌ییشته‌ ڕیزی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ زه‌به‌لاح كاتێك لویس ڤانگالی‌ هۆڵه‌ندی‌ و خۆزێ‌ مۆرینهۆی‌ یاریده‌ده‌ری‌ ئه‌و كاتی‌ له‌ یارییه‌كانی‌ به‌شه‌لۆنه‌ B دا چاڤییان هه‌ڵسه‌نگاند و دواتر داوه‌تنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ كرد تا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی‌ یه‌كه‌مدا بێت و بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی‌ ڤاله‌نسیا ده‌ركه‌وت له‌ 3– 10 – 1998 و ماوه‌ی‌ 90 خوله‌كی‌ ته‌واو یاری‌ كرد له‌و یارییه‌دا كه‌ بلاو گرانه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3 – 1 بردییه‌وه‌ هه‌ر له‌و یارییه‌دا ناوبراو كارتێكی‌ زه‌ردیشی‌ وه‌رگرت، ئیتر مێژووی‌ زێڕینی‌ چاڤی‌ له‌وێوه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و وه‌ك یه‌ده‌گی‌ گواردیۆلای‌ مه‌زنترین یاریزانه‌كانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ند له‌و كاته‌دا یاری‌ پێ‌ ده‌كرا تا دواتر شوێنی‌ خۆی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ كرده‌وه‌ و پیپی‌ ناچار كرد ببێـه‌ یه‌ده‌گی‌.

له‌و كاته‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ 5– 1 – 2012 ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ یاری‌ چوونی‌ جامی‌ پادشای‌ ئیسپانیای‌ ئه‌نجامداوه‌ و بۆنده‌كه‌شی‌ تا وه‌رزی‌ 2015 له‌گه‌ڵ بلاو گرانه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌.

به‌ هۆی‌ توانای‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری‌ له‌ هێڵی‌ ناوه‌ند داو مامه‌ڵه‌ كردنی‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو تۆپێك وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ مه‌تر پێوانه‌ بكرێت چاڤی‌ بۆ ساڵی‌ چواره‌م له‌ سه‌ر یه‌ك به‌ باشترین یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ جیهانی‌ تۆپی‌ پێ‌ هه‌ڵبژێردرا و ناویشی‌ له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی‌ و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاڵێوراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ باشترین یاریزان له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان بۆ ساڵی‌ دووه‌م له‌ سه‌ر یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ پاریش هاوشان له‌گه‌ڵ میسی‌ و ئه‌ندریاس ئینێستای‌ هاوتیمیان پاڵێورا بوو، به‌ڵام ئه‌و كات خه‌ڵاته‌كه‌ میسی‌ بردی‌ كه‌ ئه‌مساڵیش خاوه‌نی‌ چانسی‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ به‌رامبه‌ر چاڤی‌ و ڕۆناڵدۆدا.

چاڤی‌ كه‌ به‌ مایسترۆی‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ناسراوه‌ له‌ یه‌كه‌م به‌شدارییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆمان زیاتر له‌ 595 یاری‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامداوه‌ و 62 گۆڵی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ 392 یارییان له‌ خولی‌ لالیگادا و 133 یارییان له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا و جامی‌ یه‌كێتی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا و 51 یاریش له‌ جامی‌ پادشای‌ ئیسپانیا و زیاتر له‌ 20 یارییش له‌ جامی‌ جیهانی‌ یانه‌كان و جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌ و ئیسپانیدا.

یه‌كه‌م گۆڵی‌ چاڤی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 20– 12 – 1998 له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ به‌له‌د وه‌لید له‌ نێو یاریگای‌ نیوفۆ زۆرێلای‌ تایبه‌ت به‌و یانه‌یه‌دا.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین چاڤی‌ خاوه‌نی‌ هه‌ردوو نازناوه‌كانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپای‌ ساڵی‌ 2008 و جامی‌ جیهانی‌ ساڵی‌ 2010 ی‌ ئه‌فریقای‌ باشووره‌ له‌گه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لا ڕۆخای‌ ئیسپانیادا.
http://www.kurdupload.com/images/QFm7t0271346930948/xavi-hernandez-6-1-b.gif

9

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://www.kurdupload.com/images/81OXz2p1346921792/_bagiio-16-10-b_1_.jpgباجیۆ ... باجیۆ ... باجیۆ مه‌زنترین ناو له‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێی‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیادا

ناو: ڕۆبێرتۆ باجیۆ
نازناو: باجیۆی‌ زێڕین – باجیۆی‌ بێ‌ هاوتا
له‌ دایك بوون: 18 – 2 – 1967
ڕه‌گه‌زنامه‌: ئیتاڵی‌
پێگه‌: ناوه‌ندی‌ هێرشبه‌ر

ئه‌و یانانه‌ی‌ یاری‌ بۆ كردوون
له‌ ساڵی‌ 1981 تا 1985 بۆ فیچینزا یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 1986 تا 1990 بۆ فیرۆنتینا یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 1990 تا 1995 بۆ یۆڤانتس یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 1995 تا 1997 بۆ میلان یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 1997 تا 1998 بۆ بۆلۆنیا یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 1998 تا 2000 بۆ ئینته‌ر یاری‌ كردووه‌
له‌ ساڵی‌ 2000 تا 2004 بۆ بریشیا یاری‌ كردووه‌

ده‌ستكه‌وته‌كانی‌
له‌ ساڵی‌ 1993 باشترین یاریزانی‌ ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یۆڤانتس.
له‌ ساڵی‌ 1993 باشترین یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان.
له‌ ساڵی‌ 1995 جامی‌ ئیتاڵیای‌ له‌گه‌ڵ یۆڤانتس به‌ ده‌ستهێناوه‌.
له‌ ساڵی‌ 2004 ناوی‌ چوونه‌ یانه‌ی‌ مه‌زنه‌كانی‌ خاوه‌نی‌ 200 گۆڵه‌وه‌ كاتێك گۆڵی‌ ژماره‌ 200 ی‌ خۆی‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارما تۆمار كرد و خه‌ڵاتی‌ یه‌كێك له‌ مه‌زنترین یاریزانه‌كانی‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێی‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیای‌ وه‌رگرت.

له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ده‌ی‌ 20 دا
ڕۆبێرتۆ باجیۆ هاوشان له‌گه‌ڵ مه‌زنه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیست له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ده‌دا ناوی‌ دیاری‌ كرا وه‌ك باشترین 11 یاریزان هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌كانی‌ جیهانی‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

گۆڵچی‌/ جان لویجی‌ بۆفون (ئیتاڵیا).

به‌رگری‌/ ڕۆبێرتۆ كارلۆس (به‌رازیل)، پاولۆ ماڵدینی‌ (ئیتاڵیا)، فرانس بیكنباوه‌ر (ئه‌ڵمانیای‌ خۆرئاوا).

ناوه‌ند/ ڕۆبێرتۆ باجیۆ (ئیتاڵیا)، میشێل پلاتینی‌ و زه‌ینه‌دین زێدان (فه‌ڕه‌نسا)، دیێگۆ مارادۆنا (ئه‌رجه‌نتین).

هێرشبه‌ران/ پیلێ‌ و ڕۆماریۆ (به‌رازیل) یۆهان كرۆیف (هۆڵه‌ندا).

له‌ ته‌واوی‌ سه‌ده‌ی‌ بیستیشدا ناوی‌ له‌ نێو 100 باشترین یاریزانانی‌ ملنیۆمدا هات.

له‌ نێوان ساڵانی‌ 1981 بۆ 1985 له‌گه‌ڵ فیچینزا 36 یاری‌ كرد و 13 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.

له‌ نێوان ساڵانی‌ 1985 بۆ 1990 له‌گه‌ڵ فیرۆنتینا 94 یاری‌ كرد و 39 گۆڵی‌ تۆمار كرد.

له‌ نێوان ساڵانی‌ 1990 بۆ 1995 باجیۆ كه‌ به‌ نرخێكی‌ خه‌یاڵی‌ ڕووی‌ له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتس كرد بوو كه‌ ئه‌و كات 24 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ بوو 141 یاری‌ ئه‌نجامدا و 78 گۆڵی‌ تۆمار كرد.

له‌ نێوان ساڵانی‌ 1995 بۆ 1997 له‌گه‌ڵ AC میلان 51 یاری‌ كرد و 12 گۆڵی‌ تۆمار كرد.

له‌ ساڵی‌ 1997 دا باجیۆ ڕووی‌ له‌ یانه‌ی‌ بۆلۆنیا كرد و له‌ 30 یاریدا 22 گۆڵی‌ تۆمار كرد.

له‌ پاش جامی‌ جیهانی‌ 1998 ڕووی‌ كرده‌ یانه‌ی‌ ئینته‌ر، به‌ڵام به‌ هۆی‌ كێشه‌ی‌ زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیپی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌شداری‌ كه‌می‌ هه‌بوو كه‌ ته‌نها 41 یاری‌ بوو و 9 گۆڵی‌ بۆ تۆمار كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بلیتی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ له‌ یۆرۆ 2000 دا بۆ دیلپیرۆ له‌ ده‌ستدا.

له‌ نێوان ساڵانی‌ 2000  بۆ 2004 یاری‌ بۆ یانه‌ی‌ بریشیا كرد و له‌ 95 یاریدا 43 گۆڵی‌ تۆمار كرد و له‌و ساڵه‌شدا به‌ ته‌واوه‌تی‌ و پاش 23 ساڵ یاریكردن له‌ یاریگا جیاجیاكانی‌ ئیتاڵیا و جیهاندا و پاش ئه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رسێ‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ وڵاتی‌ ئازۆره‌كان واتا (یۆڤانتس و میلان و ئینته‌ر) یاری‌ كرد ئه‌و یاریزانه‌ ناوازه‌یه‌ ماڵئاوایی‌ كرد له‌ جیهانه‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ تۆپی‌ پێ‌ و به‌ پێنجه‌مین گۆڵكاری‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێی‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیا و خولی‌ كالچیۆ ده‌ست نیشانكرا پاش هه‌ریه‌ك له‌ (سیلیڤیۆ بیۆلا و گۆنار نۆرداڵ و جۆزێپی‌ میاتزا و خۆزێ‌ ئه‌لتافینی‌) دێت.

له‌گه‌ڵ سكوادلازۆرای‌ ئیتاڵیادا
باجیۆ له‌ هه‌ر سێ‌ جامه‌كانی‌ جیهانی‌ 1990 ی‌ ئیتاڵیا و 1994 ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و 1998 ی‌ فه‌ڕه‌نسا به‌شداری‌ كردووه‌ و خاوه‌نی‌ زۆترین گۆڵی‌ ئازۆری‌ ئیتاڵیایه‌ له‌ مێژووی‌ مۆندیاله‌كاندا كه‌ 9 گۆڵه‌ له‌ مۆندیالی‌ 1990 دوو گۆڵ و له‌ مۆندیالی‌ 1994 پێنج گۆڵ و له‌ مۆندیالی‌ 1998 دوو گۆڵ هه‌روه‌ك له‌ ته‌واوی‌ به‌شداری‌ كردنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سكوادلازۆرای‌ ئیتاڵیادا 56 یاری‌ كردووه‌ و 27 گۆڵی‌ بۆ تۆمار كردووه‌.

حێزانی‌ یاریزان
ڕۆبێرتۆ له‌ نێو 8 خوشك و برادا منداڵی‌ ژماره‌ 6 ی‌ خێزانه‌كه‌یه‌تی‌ و خۆشی‌ به‌ لاوی‌ و له‌ ساڵی‌ 1990 دا خێزانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندرینا دروست كردووه‌ و سێ‌ منداڵی‌ لێی‌ هه‌یه‌ كه‌ ڤاله‌نتینا له‌ 1990 و ماتیا له‌ 1994 و لیۆناردۆ له‌ 2005 له‌ دایك بوون.

بڕوای‌ باجیۆ
ئه‌گه‌ر چی‌ ڕۆبێرتۆ باجیۆ له‌ دایك و باوكێكی‌ مه‌سیحی‌ كاسۆلیسكی‌ له‌ دایك بووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵانی‌ هه‌شته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا بیر و باوه‌ڕی‌ ئایینی‌ خۆی‌ گۆڕی‌ بۆ بۆزییه‌ت.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ڕۆبێرتۆ باجیۆ به‌ مه‌زنترین یاریزان له‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێی‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیادا هه‌ژمارد ده‌كرێت له‌ ڕووی‌ جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ كه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ دڵی‌ جه‌ماوه‌ری‌ هانده‌ری‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهاندا به‌جێهێشتووه‌.

10

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://www.kurdupload.com/images/reCurQ1346921105/_bate-26-9-b_1_.jpgگابرێل عومه‌ر باتیستوتا
له‌ دایك بووی‌ 1/2/1969
شوێنی‌ له‌ دایك بوون: ئه‌فیلاندا/ ڕیكۆن كویستا – ئه‌رجه‌نتین
باڵا: 1,85 سم
نازناو/ شێری‌ پادشا – باتی‌ گۆڵ - بارهه‌ڵگر

گابرێل: برای‌ سێ‌ خوشكه‌ واتا تاقانه‌ی‌ دایه‌ و بابایه‌، ئه‌و منداڵه‌ له‌ خێزانێكی‌ پڕ خۆشه‌ویستیدا گه‌وره‌ بوو هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی‌ 6 ساڵییه‌وه‌ دڵی‌ بۆ ئیرینای‌ كچه‌ هاوسێیان لێی‌ داو له‌ 28/12/1990 ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵدا پێكهێنا.
له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باتی‌ حه‌زێكی‌ ئه‌وتۆی‌ بۆ تۆپی‌ پێ‌ نه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌و خوازیار بوو كه‌ وه‌ك زۆرێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ نیاز بوو ڕوو له‌ دونیای‌ بیزنیس بكات.

دونیای‌ وه‌رزشی‌: سه‌ره‌تا باتیستوتا خوی‌ دایه‌ یاری‌ باسكه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوو كه‌ له‌ ڕێی‌ باسكه‌وه‌ ژیانی‌ خۆی‌ دابین بكات به‌ڵكو ئه‌و پێی‌ وابوو كه‌ یاری‌ كردن ته‌نها بۆ چێژ و حه‌زێكی‌ تاكه‌ كه‌سییه‌، به‌ڵام به‌ هۆی‌ جوانی‌ ڕوخساری‌ و قۆزی‌ و چاوه‌ جوانه‌كانییه‌وه‌ خانمان زۆر پێی‌ سه‌رسام ده‌بوون و خۆشه‌ویستی‌ خۆیان بۆ ده‌رده‌بڕی‌ ئه‌مه‌ش وای‌ لێ‌ كرد كه‌ زوو ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ و گۆڵكاری‌ یه‌كه‌م.

به‌شداری‌ كردن له‌ یارییه‌كی‌ تۆپی‌ پێدا: له‌ یارییه‌كی‌ تۆپی‌ پێدا به‌شدارییه‌كی‌ ئاسایی‌ كرد له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ له‌ تیپی‌ ڕیكۆن له‌ نێو یاریگایه‌ك كه‌ ته‌نها بۆ تۆپی‌ پێ‌ نه‌شیاو و نه‌گونجاو بوو به‌ ناوی‌ كرمی‌ زه‌وییه‌وه‌ و له‌وێوه‌ ئیتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌ تۆپ گرتن به‌ ده‌ستی‌ ئینجا یاری‌ به‌ تۆپ كرد، به‌ڵام له‌ ڕێی‌ قاچییه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ بوو تا ناوبراوی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ یانه‌ی‌ نیویڵز ئۆڵد بۆیز كرد له‌ ساڵی‌ 1987 دا كاتێك سه‌رۆكی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ باتی‌ وه‌ستا و داوای‌ لێكرد سواری‌ ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی‌ ببێت، به‌ڵام ناوبراو گوێی‌ پێ‌ نه‌داو به‌ ڕێی‌ خۆیدا ڕۆیشت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ ناچار بوو ملی‌ بگرێت و به‌ زۆر بیخاته‌ ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یه‌وه‌ و بردییه‌ نێو یاریگای‌ یانه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌وێ‌ یاریزانانی‌ نیویڵز به‌ كه‌می‌ ته‌ماشایان كرد و دواتر بۆی‌ سه‌لماند كه‌ ئه‌و له‌ چ جۆره‌ یاریزانێكی‌ تۆپی‌ پێیه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵی‌ دواتر واتا له‌ 1988 دا نازناوی‌ (بری‌ لیۆن/ شێری‌ پادشا) ی‌ لێ‌ نرا له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ری‌ هانده‌ری‌ یانه‌كه‌وه‌ دواتر بازاڕی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ یاریزانان ناوی‌ ئه‌ویشی‌ تێكه‌وت هه‌ر زوو گواسترایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ خه‌ونه‌كانی‌ (بۆكاجۆنیۆرز).
ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ زه‌رد و شینه‌كه‌ی‌ وڵاتی‌ تانگۆكان مه‌زنترین ئاستی‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ هه‌موانی‌ ناچار كرد به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ دژی‌ قسه‌یان ده‌كرد كه‌ كڵاوی‌ له‌ سه‌ر سه‌ر بۆ دابگرن، چونكه‌ ئه‌و له‌ یانه‌ی‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی‌ بۆكا واتا ڕیڤه‌رپلایته‌وه‌ ڕووی‌ كرده‌ لابۆمبۆرێنا كاتێك ئه‌و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ئیل دیپۆرتیڤۆ بوو كاتێك له‌ یانه‌ی‌ نیوزه‌وه‌ به‌ ته‌نها 20 هه‌زار دۆلار چووه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ و دواتر بۆنده‌كه‌ی‌ فرۆشرایه‌ ڕیڤه‌ر كه‌ دواتر به‌ هۆی‌ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ئه‌ركی‌ ڕاهێنانه‌وه‌ یانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن باساڕێلاوه‌ كه‌ حه‌زی‌ به‌ باتی‌ نه‌بوو و هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێ‌ ده‌گرت ناوبراو له‌ یانه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌ و نه‌یده‌هێشت به‌شداری‌ هیچ یارییه‌كی‌ ڕیڤه‌ر بكات هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ویش ڕووی‌ كرده‌ یانه‌ ڕكابه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ بۆكا بوو.

ئه‌وروپا باوه‌شی‌ بۆ كرده‌وه‌: له‌ ساڵی‌ 1991 ناوبراو له‌ ئه‌وروپاوه‌ داوا كرا و شه‌ڕی‌ گه‌وره‌ له‌ سه‌ری‌ دورست بوو، چونكه‌ یانه‌كانی‌ فیرۆنتینا و یۆڤانتس و ڕیاڵ مه‌درید و كیێڤۆ فیرۆنا هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ییاندا كه‌ دواجار ناوبراو ڕووی‌ له‌ یانه‌ی‌ مۆره‌كه‌ی‌ ڤیۆلا كرد.

پادشای‌ نوێی‌ كالچیۆ: له‌ 26/2/1992 دا باتی‌ یه‌كه‌م به‌شداری‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ فیرۆنتینا له‌ لوتكه‌ی‌ مه‌زنییه‌وه‌ تۆمار كرد كاتێك یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یۆڤانتس تۆرینۆی‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ یاری‌ كرد و به‌ تاكه‌ گۆڵێكی‌ ئه‌ویش براوه‌ بوون هه‌ر له‌وێدا نازناوی‌ باتی‌ گۆڵ كرا به‌ به‌ریدا.

یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی‌ باتی‌ له‌گه‌ڵ تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌ 27/1/1991 بوو به‌رامبه‌ر به‌ سلیساو كه‌ یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ 1 – 1 كۆتایی‌ پێهات.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین 78 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 56 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ فیرۆنتینا 318 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 184 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ نیویڵز 24 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 7 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ ڕیڤه‌رپلایت 21 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 17 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ بۆكا 34 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 13 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ڕۆما 63 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 30 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ئینته‌ری‌ ئیتاڵی‌ 12 یاری‌ ئه‌نجامداوه‌ و 2 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.
له‌ وه‌رزی‌ 2003/2004 ڕووی‌ له‌ یانه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ قه‌ته‌ری‌ كردووه‌ و له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌میدا له‌ 18 یاریدا 25 گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌.

له‌ ساڵی‌ 2005 دا باتی‌ گۆڵ كۆتایی‌ به‌ ژیانێكی‌ درێژی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ هێنا له‌ دونیای‌ تۆپی‌ پێدا و ماڵئاوایی‌ یه‌كجاره‌كی‌ كرد كه‌ تا ئێستاش ناوبراو به‌ هۆی‌ ئازاری‌ ئه‌ژنۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌ پێوه‌ زیاتر له‌ 30 خوله‌ك بگرێت تا ئه‌مڕۆش له‌ جیهاندا ناوی‌ به‌ یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین یاریزانه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ‌ ده‌هێنرێت كه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌هۆی‌ خێرایی‌ و وردی‌ و به‌هێزی‌ تۆپه‌كانی‌ و ئاماده‌یی‌ له‌ نێو یاریگاكاندا.

11

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

(فه‌رنس پوشكاش) له‌ 1ی نیسانی 1927 له‌  شاری بۆداپێستی پایته‌ختی وڵاتی هه‌نگاریا له‌دایك بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی (كیشپێشت ئه‌ی سی)ه‌وه‌ كرد كه‌ باوكی راهێنه‌ریان بوو.

له‌ ساڵی 1943 یه‌كه‌م یاری فه‌رمی بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامداو و نازناوی (ئۆچی) پێبه‌خشرا كه‌ به‌ واتای (برا بچووك) دێت، پوشكاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی كیشپێشت 5 جار نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ست هێنا و له‌ 341 یاریدا توانی 352 گۆڵ تۆماربكات.

پوشكاش له‌ ساڵی 1945دا یه‌كه‌م یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا و توانیان به‌ ئه‌نجامی 5-2 به‌رامبه‌ر هاڵبژارده‌ی نه‌مسا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نازناوی ئۆڵۆمپی 1952 و پله‌ی دووه‌م له‌ مۆندیالی 1954 به‌ده‌ستهێنا. پۆشكاش له‌ 85 یاریدا 84 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركردوه‌ و تێیدا 3 هاتریك و سوپه‌ر هاتریكێك.

هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌ ساڵی 1952دا وه‌ك باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان ده‌ستنیشانكرا و نازناوی (گۆڵدن تیم)یان پێ به‌خشرا كه‌ به‌ مانای هه‌ڵبژارده‌ی زێڕین دێت. هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی پوشكاش توانیان چه‌ندین بردنه‌وه‌ی گرنگ به‌ده‌ست بێنن له‌وانه‌ بردنه‌وه‌ی 7-1 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و 8-3 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژ ئاوا و 9-0 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور كه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌یاندا پوشكاش رۆڵی گرنگی بینیوه‌.

پوشكاش كه‌سێكی نیشتیمانپه‌ربوو به‌ڵام به‌هۆی داگیركدنی وڵاته‌كه‌ی  له‌ لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی 1956 رووی كرده‌ وڵاتی نه‌مسا و له‌وێوه‌ چوو بۆ ئیتاڵیا، پاش دابڕان له‌ یاری تۆپی پێ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه‌ كرد.

پوشكاش له‌ ماوه‌ی 7 ساڵ یاریكردن له‌ یانه‌ی شاهانه‌ ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كرد و شانبه‌شانی ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی (ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ) توانیان 5 جار خولی ئیسپانی (لا لیگا) و 3 جار جامی چامپیۆنس لیگ و جارێرك جامی جیهانی یانه‌كان و جارێك جامی ئیسپانیا به‌ده‌ستبێنن، پوشكاش له‌ 262 یاریدا 242 گۆڵی تۆماركرد.

نازناوه‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی:
- گۆڵكاری خولی هه‌نگاری له‌ ساڵانی (1947، 1949، 1950، 1953)
- گۆڵكاری خولی ئیسپانی (پیچیچی) له‌ ساڵانی (1959، 1960، 1962، 1963)
- باشترین یاریزانی جامی جیهانی 1954
- باشترین یاریزانی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی بیسته‌م
- باشترین یاریزانی هه‌نگاری سه‌ده‌ی بیسته‌م
- تۆپی زیویی رۆژنامه‌ی (فرانس فوتبۆڵ)ی ساڵی 1960
- پێڵاوی زێڕینی جیهانی ساڵی 1948 (50 گۆڵ)

له‌ ساڵی 1962 ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی وه‌رگرت و 4 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامدا كه‌ 3 یاریان له‌ جامی جیهانی 1962دا بوون، به‌ڵام پوشكاش له‌ تۆماركردنی گۆڵدا شكستی هێنا و نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامبدات.

پوشكاش له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له‌ ساڵی 1967 كۆتایی به‌ ژیانی وه‌رزشی هێنا و بوو به‌ راهێنه‌ر به‌ڵام نه‌یتوانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات. 
له‌ ساڵی 2006 له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به‌ نه‌خۆشی (نیمۆنیا) گیانی له‌ده‌ستدا، وه‌ك رێزلێنانێك بۆی شه‌قامێك و یاریگایه‌ك به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ ناونراون.
346919577/puskahttp://www.kurdupload.com/images/0rGK1346919577/puskas1gggggg.jpg

دیمیتار بێرباتۆڤ لە لێدوانێکیدا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر مامەلەکردنی مان یونایتد لەگەلی دەربڕی ، کە دوای تاقیکردنەوەیەکی سەرنەکەوتوو لەگەل یانەی مانچستەر یونایتد ، بێرباتۆڤی بولگاری لە دەرگایدواوە شەیتانە سوورەکانی بەجێھێشت و بۆ ماوەی دوو سال ڕوویکردە یانەی فولھامی ئینگلیزی .
بێرباتۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری سۆفیای بولگاری گوتی:”بڕوا ناکەم من شایستەی ئەو مامەلە کردنە بم کە لەگەلیان کردم ، من لە سالی ڕابردوو بە شێوەیەکی رَێکخراو یاریم نەدەکرد”.
ھەروەھا یاریزانە بولگاریەکە گوتی:”من زیاتر لە ١٥جار چوومە لای راھێنەر و پێم دەگوت کە ئایا پێویستی بەمن ھەیە ، بەلام ئەو ھەموو جارێک پێی دەگوتم کە تۆ یاریزانێکی گرنگی لە یانەکە ، بەلام بەبەردەوامی لە دەرەوەی پێکھاتەی تیپەکەم بووم”.
لەکۆتاییدا یاریزانە ٣١ سالانەکە گوتی:”من دەبوایە سالی ٢٠١١ بڕۆیشتبام ، ئەو کاتەی ناوی منی لە یاری کۆتایی چامپێنس لیگ دوور خستەوە ، دەزانم ئەو راھێنەرە ، بەلام ئەو بێ رێزی بەرامبەر کردم و رێزی منی نەھێشت بەو مامەلەی کە لەگەلی کردم”.
دیمیتاربێربتۆڤ لە سالی ٢٠٠٨ بە بۆندێکی گرانبەھا و بە بڕی ٣٠.٧٥ ملیۆن پاوەند لە یانەی تۆتنھامەوە ڕوویکردە یانەی مانچستەر یونایتد.

هه موو  ساليك له كه ل نزيك  بوونه وه ى كؤتاي سال ,هانده ران و راكه يه ندكاره كان و ياريزانان بير له ناوى ئه و كه سه ده كه نه وه  كه ده توانيت تؤبى ئالتونى بباته وه.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کاتەلۆنی بلاویکردەوە کە لە ٣٠مانگی داھاتوو ناوی پالێوراوەکان بۆ بالۆن دۆر ئاشکرادەکرێت ، ئاشکراکردنی ناوەکان لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیلی دەبێت کە زیاتر لە یاریزانێک پالێوراون بۆ بەدەستھێنانی تۆپی زێڕین وەکو لیۆنێل مێسی وئەندریاس ئینیێستا وچاڤی ھێرناندێز وکریستیانۆ ڕۆنالدۆ وئیکەرکاسیاس وئەندریا پێڕلۆ ، دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەمسال تۆزێک ئالۆزە و زیاد لەکەسێک ھەیە کەشایستەی تۆپی زێڕینن ، بەڕای ئێوە کێ شایستەی نازناوی باشترین یاریزانی سالی ٢٠١٢ ؟

14

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

له  گۆڤار
ي فرانس فوتبوول له‌ ريكه‌وتي 18 كانووني دووه‌مي 1956 سێ لاپه‌ره‌ بۆ ده‌ستنيشانكردني خه‌لاتي توپي زيرين ته‌رخان كرا,, ئه‌م خه‌لاته‌ بۆ ده‌ست نيشانكردني باشترين ياريزان له‌ سه‌ر ئاستي ئه‌وروپا هاته‌ دروست بوون . له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ سالانه‌ ياريزانيك ده‌بيته‌ خاوه‌ني ئه‌م خه‌لاته‌ .... شايه‌ني ئاماژه‌ پيدانه‌ ئه‌م خه‌لاته‌ ته‌نها يه‌ك جار به‌ر ياريزانيكي ئه‌فريقي كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌ويش (جۆرج وياي) هاولاتي ليبيري بوو له‌ سالي 1995 ئه‌م خه‌لاته‌ي به‌ركه‌وت ,,

ئه‌م خه‌لاته‌ 8 جار به‌ر ياريزاناني يانه‌ي يوفنتوسي ئيتالي كه‌وتووه‌ تاكه‌ يانه‌ نيه‌ 8 جار به‌ري كه‌وتووه‌ به‌لام حه‌زم كرد له‌سه‌ر يوفنتوس بدويم ....يه‌كه‌ مين جار له‌و ياريزانانه‌ي يوفنتوس به‌ر ياريزانه‌ كورته‌ بالا به‌تواناكه‌ي يوفنتوس (عمر سيفوري ) كه‌وتووه‌ كه‌ سالي 1961 بوو له‌ سه‌ر شانۆيه‌كي باريس به‌ خه‌لاته‌كه‌وه‌ دره‌وشايه‌وه‌ ...

دواي عمر سيفوري ئه‌م خه‌لاته‌ له‌ يانه‌ي يوفتوس تورا تاوه‌كو سه‌رده‌مي كوره‌ زيندانيه‌كه‌ كه‌ ئه‌ويش (پاولو رووسي )ئه‌ستيره‌ي هه‌شتاكاني ئيتاليا بوو كه‌ له‌ سالي 1982 بووه‌ دوه‌مين ياريزاني يوفنتوس كه‌ ئه‌م خه‌لاته‌ وه‌ر بگري
كێ خه‌ياڵي ئه‌وه‌ي ده‌كرد كه‌ ئه‌م ئه‌ستيره‌يه‌ له‌ سووجي زيندانه‌كانه‌وه‌ بيته‌ ناو ژياني توپي پيي و پاش ماوه‌يه‌ك ببيته‌ يه‌كيك له‌ كوره‌كاني بيانكونيري باشترين گولكاري جيهاني لي ده‌ركه‌وي ...

دواي ئه‌ويش( ميشيل بلاتيني ) ئه‌ستيره‌ي هه‌لبژارده‌ي فه‌ره‌نساو رووحي يوفنتوس 3 جار به‌ خه‌لاته‌كه‌وه‌ هه‌لفري ميژوويه‌كي بو يانه‌ي يوفنتوس نه‌خشاند ... روبيرتو باجيو و زيدان و نيدڤيديش
ئه‌وانيش خه‌لاته‌كه‌يان هيناوه‌ته‌وه‌ بۆ خانمه‌ پيره‌كه‌

ناوي ئه‌و ياريزانانه‌ي كه‌ بونه‌ته‌ خاوه‌ني خه‌لاتي توپي ئالتوني

1956 .... ستانلي ماتيوزي ئينگليزي (يانه‌ي بلاكبيرن)
1957.... دي ستيفانۆي ئه‌رجه‌نتيني (ريال مه‌دريد)
1958.... رايمون كوباي فه‌ره‌نسي (ريال مه‌دريد )
1959....دي ستيفانۆي ئه‌رجه‌نتيني ( ريال مه‌دريد)
1960.....لويس سواريزي ئيسپاني (به‌رشه‌لونه‌)*)) )
1961... عومه‌ر سيفۆري ئه‌رجه‌نتيني (يوفنتۆس )
1962...مازوبوست (دوكلا تراكي جيكوسلوفاكي )
1963... ليڤ ياشيني سوفيه‌تي (دايناموسكوي سوفيه‌ت)
1964...دينلسوي سكوتله‌ندي (مانجيسته‌ر يونايتد)
1965...ئوزبيوي پورتوگالي ( به‌نفيكا )
1966...بۆبي چارلتۆني ئينگليزي ( مانجيستر يونايتد)
1967.... فلۆرين ئه‌لبيرتي هه‌نگاري (فيرنشفاروس هه‌نگاري )
1968...جۆرج بيستي ويلزي ( مانجيسته‌ر يونايتد )
1969...جاني ريڤێراي ئيتالي (ئه‌ي سي ميلان)
1970....گيرد موله‌ري ئه‌لماني ( بايرن مونيخ)
1971...يۆهان كرۆيفي هۆله‌ندي ( به‌رشه‌لونه‌ )
1972 ... بيكنباوه‌ري ئه‌لماني ( بايرن مونيخ)
1973...يۆهان كرۆيفي هۆله‌ندي( ئه‌ياكس ئه‌مستردام)
1974...يۆهان كرۆيفي هۆله‌ندي( ئه‌ياكس ئه‌مستردام)
1975....ئوليخ بلوخيني سوفيه‌تي (دايناموكيڤي سوڤيه‌تي )
1976..... بيكنباوه‌ري ئه‌لماني ( بايرن مونيخ )
1977... سيمونسني دانيماركي( منشنكلادباخي ئه‌لماني )
1978...كيڤن كيگني ئينگليزي (هامبۆرگي ئه‌لماني )
1979...كيڤن كيگني ئينگليزي (هامبۆرگي ئه‌لماني )
1980... ڕۆمينگه‌ي ئه‌لماني ( بايرن مونيخ )
1981 .. ڕۆمينگه‌ي ئه‌لماني ( بايرن مونيخ )
1982 .... پاولو رووسي ئيتالي ( يوفنتۆس )
1983.... ميشيل پلاتيني فه‌ره‌نسي ( يوفنتۆس)
1984.... ميشيل پلاتيني فه‌ره‌نسي ( يوفنتۆس)
1985.... ميشيل پلاتيني فه‌ره‌نسي ( يوفنتۆس)
1986....بيلانۆڤي بولگاري (داينه‌موكيڤي سۆڤيه‌تي )
1987...ڕۆد گوليتي هوله‌ندي ( ئه‌ي سي ميلان )
1988.... فان باستني هوله‌ندي (ئه‌ي سي ميلان )
1989... فان باستني هوله‌ندي (ئه‌ي سي ميلان )
1990...لۆته‌ر ماتويسي ئه‌لماني (ئه‌نته‌ر ميلان )
1991... جان پيير پاپاني فه‌ره‌نسي ( مارسيليا)
1992....ڤان باستني هوله‌ندي ( ئه‌ي سي ميلان)
1993... رۆبيرتۆ باجيوي ئيتالي ( يوفنتۆس )
1994... ستويچكوفي بولگاري ( به‌رشه‌لونه‌) )
1995 ... جورج ويياي ليبيري ( ئه‌ي سي ميلان )
1996... سامه‌ري ئه‌لماني ( دورتموند )
1997...رۆنالدوي به‌رازيل ( ئه‌نته‌ر ميلان )
1998...زێداني فه‌ره‌نسي ( يوفنتوس )
1999... ريڤالدوي به‌رازيلي ( به‌رشه‌لونه‌ )
2000... لويس ڤيگوي پورتوگالي (ريال مه‌دريد )
2001...مايكل ئويني ئينگليزي ( ليڤه‌رپوول )
2002.... رونالدوي به‌رازيلي ( ريال مه‌دريد)
2003...پاڤيل نيدڤدي چيكي ( يوفنتۆس )
2004...شيفچينكۆس ئوكراني ( ئه‌ي سي ميلان )
2005.... رونالدينهوي به‌رازيلي ( به‌رشه‌لونه‌ )
2006 ... كاناڤاروي ئيتالي (ريال مه‌دريد )
2007 ... ريكاردو كاكاي به‌رازيلي ( ئه‌ي سي ميلان )
2008... كريستيانۆ رونالدوي پورتوگالي ( مانجيسته‌ر يونايتد)
2009... ليونيل ميسي ئه‌رجه‌نتيني ( به‌رشه‌لونه‌ )
2010....ليونيل ميسي ئه‌رجه‌نتيني ( به‌رشه‌لونه‌ )
2011....ليونيل ميسي ئه‌رجه‌نتيني ( به‌رشه‌لونه‌ )
2012...