زۆر سوپاس ئه‌زیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت
هیوادارم به‌دڵی تۆی ئه‌زیز بوبێت
کاتت پر خه‌نده بێت
ئاسوده‌بیت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی seta90
زۆر سوپاس ئه‌زیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت
هیوادارم به‌دڵی تۆی ئه‌زیز بوبێت
کاتت پر خه‌نده بێت
ئاسوده‌بیت
ده سته‌کانیت خۆش بیت هاوریی به‌ریزمان کاکه پشتوان زور جوانه هۆنراوه‌که‌ت ده‌سته‌کانت خۆشبن ،
بــــۆهــــه‌مــیشه جێتان هێشتم
هاوار له‌و ئازاره سه‌خته‌ی که‌وا ئه‌مرۆ ئه‌م هه‌ژێنێ
خه‌می هاورێیه‌کی نوێیه‌و له‌ناخه‌وه ئه‌م گرێنێ
پێنوسی ده‌ستم ئه‌له‌رزێ و په‌ری سپی ره‌ش ئه‌نوێنێ
ده‌ردی دووری و دابرانه شاڵاوی مه‌رگ ئه‌هێننێ
هۆ دایه گیان هۆ بابه گیان ئێستا له کوێن له‌چ شوێنێ
بۆ هه‌میشه جێتان هێشتم ئاهم دوونیا ئه‌سوتێنێ
بابه‌گیان سه‌یری نیگام که هه‌میشه فرمێسک ئه‌رژێنێ
دایه گیان سه‌یری ره‌نگم که وێنه‌ی پایز خۆی ئه‌نوێنێ
له‌سۆزی دایک و باوکی خۆم بێ به‌ریبوم له‌م ژیانه
هه‌ر رۆژێکم مردنێکه هاوار له‌م دڵه وێرانه
خۆزگه ئه‌خوازم بۆ مردن تابه‌ئێوه شادبم دایه
له‌م دوونیایه خۆشیم نه‌دی ئاخر رووحم بۆ ده‌رنایه
هۆنراوه: پشتیوان عوبێد
به‌روار: 11:10:2009
نه‌رویج
زور سو باس كاك بيشتيوان برام ئة كة م بو ئة و ديارية جوانة ى زور سو باس
ئةمكاتةتان باش هاورييان واهةستةكةم هةريةك لةئيمة بيويستمان بةهاورييةكة كة ماناى هاورييةتى بزانيت وةمنيش كةسيكم زؤر حةزبةهاورييةتى دةكةم هيوادارم هةريةك لةئيوة كة ئةمبابةتة دةخوينيتةوة هاورييةتى من قبول بكات هاورييةتيتان ماناى خؤشحاليمة
بةوهيوايةى بتوانم هاورييةكى باشبم بؤتانلةكةل ريزم بؤهةموو لايةكتان
كولةبؤنخؤشةكانبةوهيوايةم بتوانين بةهةموو مان وةك خيزانيك بيكةوة بزين هيوادارم هةموو مان
هةول بدةين بؤبةرةو بيش بردنى مةكؤزؤرزؤر سوباسى دةستةى بةريوبةرانيش دةكةم بؤدانانى ئةم بابةتة جوانة هيوادارم لةريكةى
ئةمةوة بتوانين هاورييةتيةكى جوان بيك بهينينهاوري و خوشكى بجوكتان seta90
هاورى خوشة ويستة كانم مالئاوا زور سو باس هة ستى هة م‌و تان ئة كة م وشحالتان كردم هيوادارم دليكة سم ليعاجز نة بو بيت لة كة سيشتان عاجزنيم كاتيك شاد بو ئيوة ى كول
خوشكى بجزكتان سيتا90
زور سو باس لاى ئيوة ئيست بيدارانة كوى بكرن باى
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن:)
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن;)
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن:)
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
زۆر سوپاس تان ده‌که‌م خۆمبه‌خۆشحال ده‌زانم
رێز‌و خۆشه‌ویستیم هه‌یه بۆتان
سوباس بؤهه موولايه كتان خؤشحالتان كردم به لين بيت منيش كه سيكى باشبم بؤتان
سوباس بؤهه موولايه كتان خؤشحالتان كردم كاتيكى ئارام
بێداران
من شه‌وانه بێدارم گوێ له بێداران ئه‌گرم
بێدارم من ته‌نها عاشقی بێدارانی شه‌وانم
شه‌وان گوێبیستی به‌سه‌رهاته‌کانم
له‌گه‌ڵ هه‌ر دێرێکا فرمێسکم وه‌ک بارانه
چوونکه ژیانی منیش وه‌ک ڕۆمانه به‌سه‌رهاته
دووای به‌سه‌رهات گوێبیستی هاورێیانی بێدارانم
نانووم کووا خه‌و بۆ منی بێداره له‌گه‌ڵ بێداران
کاره‌کانم ته‌واو ئه‌که‌م فرمێسک گه‌ش ئه‌بارێنم
نه بابه‌ی لێیه نه دایه ئاهی دڵمیان بۆ هه‌ڵڕێژم ناچار بێدارم
له‌گه‌ڵ خه‌می هاورییان چیرۆکی خۆم ئه‌ڵێمه‌وه
من نازانم بۆ دووری دایک و باوک یان بۆ هاوڕێیان بگریم
زۆرن خه‌مه‌کانی شه‌و که هه‌رگیز کۆتای‌یان نایه‌ت
هاوڕێکانم من هاورێی بێدارانی شه‌وان بێدارم
وه‌رن گوێ له بێداران بگرن با له‌گه‌ڵ هه‌نسکی دڵیان
خه‌می خۆمان بدرکێنین چیتر خه‌م له خۆمان نه‌خۆین
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌میان هه‌یه و ده‌ریناخه‌ن
به‌ڵام قه‌ت سه‌رکه‌وتوو نابن بیڵێن باله دڵیان نه‌بێت
بێدارانه ژیانی من بێدارانه ته‌مه‌نی من بێدارانه حه‌یاتی من
وه‌رن وه‌رن شه‌وان گوێ له بێداران بگرن هاوڕێیان
نوسة ر..سيتا90
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت:)
بڕۆ ئیتر با سی عه شق له وه زیا تر بۆ من مه که
بڕۆ ئیتر جا رێکی که د رۆ له گه ڵ د ڵما مه که
بڕۆ ئیتر له وه زیا تر ئه و د ڵه ی من مه گرێنه
ده ریا ییه فرمێسکم پێیه وه کو باران مه ی بارێنه
بڕۆ ئیتر من نا مه وێ له گه ڵ زامی عه شقا بژیم
بڕۆ ئیتر من نا مه وێ جا رێکی که بۆ تۆ بژیم
بڕۆ ئیتر دڵ نیا به له هیچ شیعرێ با ست نا که م
هه ر شیعرێ بۆ جوانی تۆ بێ د ڵ نیا به له بیریه که م
بڕۆ ئیتر وه کو جا ران هه ر گیز سوجده بۆ تۆ نا به م
ئه گه ر قیبله ی عه شق تۆ بی دڵنیا به ڕووت تێ نا که م
بڕۆئیتر له وه زیا تر زا می د ڵم مه کو لێنه وه
بۆ دواجاره من پێت ده ڵێم قیبله ی عه شقم ده گوێزمه وه
بێستون کۆڕه ک
په‌شـــیمانم
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ مندا وشه‌كانت كرد به‌ئاگر
دڵ و جه‌سته‌ی منت سوتان دیاریت كرد به‌كه‌سێكی تر
تۆ ئه‌تزانی كه به‌ته‌نها تۆ شك ئه‌به‌م له‌م ژیانه
به‌س نه‌مزانی خۆشه‌ویستیت ته‌نها بۆ ماڵ و سامانه
ئیتر قه‌ت نابم به دكتۆر بۆ ساڕێژی زامه‌كانت
چاو ماندو ناكه‌م شه‌وانه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كانت
بۆ له‌مه‌و دوا ده‌ستی خۆم و وشه‌ی شیعرم وا داخ ئه‌كه‌م
تاوام لێبێت له خه‌یاڵ ونوسینیشدا ناوت نه‌به‌م
چونكه عه‌شقی منت دۆڕان بۆ كه‌سێكی خاوه‌ن سامان
منت به ته‌نها جێ هێشت و شه‌وت پڕ كردم له گریان
چاوانی خۆیشم كوێر ئه‌كه‌م جارێكی تر تۆی خۆش بوێ
شه‌وان فرمێسك بڕێژێ و تاكو به‌ره‌به‌یان نه‌نوێ
**********
بـــه‌هـــار
ساڵی تازه‌ی كورد هاته‌وه وادیسانه‌وه به‌هاره
به‌ڵام نازانم دڵی من بۆچی هێشتا پڕ ئازاره
بۆجه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌هار عاشقان دیاری ئه‌كڕن
من یاده‌كانت سات به‌سات پارچه پارچه دڵم ئه‌بڕن
خۆزگه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ دڵمت له‌خه‌م ده‌ركردایه
به‌دیدار و جێژوانێكت خه‌نده‌ت به لێو شاد كردایه
ئه‌وسا ئه‌م وت به‌خته‌وه‌رم ژیانم خه‌می نه‌بوه
چونكه دڵ و ژیانی خۆم به‌قوربانی تۆ كردووه
**********
دڵم بێ تۆ خۆشی نیه بۆیه تۆ به‌دڵ ئه‌زانم
ئه‌گه‌ر بڵێم ڕۆحیشم نیت هه‌ناسه‌ی بۆ دڵ و گیانم
خۆشم ئه‌وێی پیرۆزت بێ ڕۆژی عاشقانی جیهان
دنیا ئه‌كه‌م به‌گوڵی سور دیاری بێ بۆت بۆڤالانتاین
**********
بێشكبه دایم ئه‌نوسم شیعر بۆ عه‌شقی پیرۆزت
گه‌ر داوای خوێنی دڵم كه‌ی ئه‌ڵێم فه‌رموو بیكه نۆشت
بۆیه هێنده خۆشم ئه‌وێی چونكه بێ تۆ منیش نابم
به‌بێ عه‌شق و خۆشه‌ویستیت وه‌كو هه‌تیوی بێ بابم
**********
بێ هیوانیم له‌عه‌شقی تۆ چه‌نكه خۆری ناو ژیانمه
خۆشه‌ویستیت هه‌ناسه‌یه‌و ئێستاكه پێویستی گیانمه
بۆیه شیعرت بۆ ده‌نوسم چونكه بویته هه‌ست و هۆش بۆم
بۆیه بێ باكانه ئه‌ڵێم خۆشم ئه‌وێی زیاتر له‌خۆم
**********
ئاخۆ كه‌ی بێ
من نازانم بۆ وه‌ك جاران
خه‌نده لێوانم شاد ناكا
یادڵم هه‌روه‌كو ئه‌وسا
بیری چاوه‌كانت ناكا
لێیان پرسیم بۆ وا ماتی و
سه‌رتاپا باڵات خه‌م باره
نه‌م وێرا بڵێم دڵه‌كه‌م
لای كچێكی تاوانباره
هه‌موو ڕۆژێك سزای ئه‌دا و
به‌ده‌یان جار ئه‌یشكێنێ
جارێ ژیری ناكاته‌وه و
له باوه‌شیا بیخه‌وێنێ
ئاخۆ ئه‌وڕۆژگاره كه‌ی بێ
كه دڵی من ئاشت كه‌یته‌وه
وه‌كو منداڵێكی ساوا
بۆ باوه‌شتی ببه‌یته‌وه
**********
په‌شیمانی
خـه‌یاڵـم بـووه بـه وشـه هـه‌مـوو زانـیـان بـه دڵـم
تێ گه‌یشتن كه دوای باڵات ته‌نها شه‌یدا و عاشقی گڵم
بێ ده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌رم ناپرسی له پرسه‌ی گیانم
چونكه هه‌رتۆبوی ڕه‌شت كرد ڕۆژی ڕوناكی ژیانم
ئه‌زانم كه په‌شیمانی له‌و بڕیاره‌ی ئێستا داوته
به‌ڵام چی له دڵم ئه‌كه‌ی به گاسنی خه‌م كێڵاوته
بڕواناكه‌م كه‌وا عشقت دڵ دیسان بژێنێته‌وه
گوڵێك كه له‌باخ هه‌ڵوه‌ری،جارێكی تر ناڕوێته‌وه
نامه
وشه‌م شایه‌نی تۆ نیه چونكه له‌روخسارت ناچێ
ئه‌وشیعره‌ی بۆتۆی بنێرم له‌ناخی دڵم ده‌ر ئه‌چێ
په‌نجه‌م كه‌ناوت ئه‌نوسێ ئه‌له‌رزێ و توانای نامێنێ
ئه‌ترسێ جۆرێ بینوسێ دڵی تۆم لێبڕه‌نجێنێ
كاتێ نامه‌ت بۆ ده‌نوسم دڵم ده‌جار خورپه ئه‌كا
نه‌ك وشه‌یه‌كم نوسیبێ كه دڵی تۆم لێ توڕه‌كا
به‌چاو ده‌جار ئه‌ی خوێنمه‌وه و وشه‌وشه ئه‌ی بژێرم
هه‌رچی وشه جوانه‌كانه بۆ به‌رده‌می تۆی ئه‌نێرم
نامه‌كه ئه‌پێچمه‌وه و نه‌ختێ گوڵاوی پیا ئه‌كه‌م
تا كاتێ گه‌یشته ده‌ستت بگه‌ی له دڵه شه‌یداكه‌م
تكا ئه‌كه‌م هه‌ناسه‌كه‌م كاتێ نامه‌كه‌ت خوێنده‌وه
جوابه‌كه‌یم بۆ بنێره به هه‌واڵی بێ خه‌مه‌وه
تا بڵێم ساتێكم هه‌یه له‌ژیانا كامه‌رانم
نه‌ك هه‌رچی خۆزگه و ئاواتمه بیكه‌ی به قوڵپه‌ی گریانم
په‌شیمانم
به‌نه‌فامی خۆشم ویستی نه‌مزانی هێنده بێ وه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆجارێ بۆ من نه‌گریای
پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ له‌ناو خوێنمایه
به‌ته‌نها تۆم خۆش ویستوه و تۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه
هه‌موو ڕۆژێ به‌ده‌یان جا من خۆم ئه‌كرد به قوربانی
تۆیش خه‌یاڵت لای من نه‌بوو بێ ئاگابووم نه‌م ئه‌زانی
له‌ناكاو ون بووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ
هه‌زار جار تكام لێ كردی نه‌ئه‌هاتی بۆ دیدارێ
چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئاهه‌نگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده و پێكه‌نینت به جارێ كردم به گریان
تۆ وای له ئاهه‌نگ و شادی حاڵی دڵی من نازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كه خۆم ئه‌كرد به‌قوربانی
په‌شیمانم ئیتر تاهه‌م وشه بۆ تۆ ناهۆنمه‌وه
ڕۆژێكی تر وه‌كو جاران بۆ ناو دڵمت نابه‌مه‌وه
تۆ قه‌رزاری عه‌شقی منی هه‌تا مردن شه‌رمه‌زاری
به‌ده‌ستی خۆت خاپورت كرد عه‌شقێًكی پڕ له‌یادگاری
سه‌ردان
پێم خۆش بوو سه‌ردانت بكه‌م تابیری خۆمت بێنمه
به‌ڵام چاوم ڕێگه‌ی نه‌دا وه‌ك جاران بت بینمه‌وه
زۆرم هه‌وڵ له‌گه‌ڵی دا وتم بۆ شێوه‌یت ناوێ
خۆتۆ جاران بێ شێوه‌ی ئه‌وهه‌ڵت نه‌ده‌كرد بۆ تاوێ
وتی جاران دڵی تۆبوو بۆیه لای منیش شیرین بوو
ئێسته تۆلای ئه‌و نه‌ماوی و ئه‌ویش له‌ناومنا تیاچوو
چونكه خۆشی تۆی نه‌هێشت وگشت جوانی له‌لای منیش كوشت
هه‌رچی ئاوی چاوت هه‌بووهه‌ر ئه‌و بوو كه به‌منی ڕشت
وه‌ره‌وه
هه‌ركاتێ یادی تۆم كردبێگریانێ یه‌خه‌ی پێ گرتووم
جانازانم دوری تۆیه یان خۆم له خه‌ما ون بووم
كه‌سێ شك نابه‌م هاوڕێم بێ ،بۆته‌نیایی و خه‌م و ئازار
چونكه كه‌س وه‌ك تۆ نازانێ به‌حاڵی دڵی بریندار
بۆیه تكاده‌كه‌م گوڵم وه‌ره‌وه ڕۆژێ له‌ڕۆژان
هه‌تاده‌ستم له‌ملت كه‌م نه‌م مێنێ گشت ئازار و ژان
سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵ
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندووی خۆم
شیعرم به‌ڕۆح بۆ نوسیوی
گه‌ر لۆمه‌م كه‌ن له‌سه‌ر عه‌شقت
دیاره كه كه‌س نه‌ی ناسیوی
گوڵم تۆ تاكه كه‌سی
شایه‌نی وشه‌ی شاعیری
هه‌تا ئێستا تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی
سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵی دڵی
بۆیه ڕۆحم بۆته پێنوس
بۆ نوسینی شیعر بۆتۆ
خۆم به‌خاوه‌ن دڵ نازانم
چونكه دیاریه به عه‌شقی تۆ
خه‌ڵوه‌تگای خه‌م
وا ماوه‌یه‌كه ڕاهاتوم له‌گه‌ڵ خه‌مو ژان هه‌ڵئه‌كه‌م
بڵێی ڕۆژێ تر بتوانم له ژوانێ به‌تۆ بگــــه‌م
زۆر له مێژه به‌ئاواتم كه‌بت كه‌م به‌هاوسه‌ری خۆم
چونكه خۆت به‌ڵێنت پێ دام وتت بێ تۆ هه‌رگیز ناڕۆم
كه‌چی ئێستا به‌جێم دێڵی و له ئاهی دڵم ناترسی
له خه‌م و ژانی ئه‌م دڵه و فرمێسكی چاوم ناپرسی
دڵنیام كه تۆ وانه‌بوویت ئێستاش بڕواناكاه‌م وابی
نازانم یه‌خه‌ی كێ بگرم كێ وای كرد تۆ بێ وه‌فابی
ئێستا خۆشیم هیچ نه‌ماوه و خه‌نده‌یش ئه‌ڵێ ڕوت تێ ناكه‌م
تۆسینه‌ت خه‌ڵوه‌تگای خه‌مه و منیش له‌گه‌ڵ خه‌م هه‌ڵناكه‌م
خۆشه‌ویستیت
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی خۆشه‌ویستیت
بۆته به‌رنامه‌ی ژیانم
عه‌شقت بۆته دانه دانه‌ی
خڕۆكه‌ی خوێنی ناو گیانم
بۆتۆ ئه‌ژیم بۆتۆ ئه‌مرم
هێند ئولفه‌تم پێوه گرتووی
هێنده له‌خوێنماژیاوی
تابه‌خوینی من گه‌وره بووی
بۆیه هه‌تاكومن مابم
ناتوانم بیرت به‌مه‌وه
جونكه تۆ له دڵمائه‌ژیت
چۆن له‌خۆمت جیاكه‌مه‌وه
كێ بێ ؟!
پێم ئه‌وتی جێم مه‌هێڵه
كه ئه‌زانی بێ تۆ ناژیم
پێم ئه‌وتی بۆ كوێ ئه‌ڕۆی
له‌ژوانێ له‌گه‌ڵ كێ بگریم
كێ بێ خه‌مم له‌گه‌ڵ به‌شكاو
دڵی ته‌نیام ژیر كاته‌وه
كێ بێ شه‌وانی ته‌نیای
بۆ جێژوانم بباته‌وه
سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستیت
سه‌ره‌تایه و خۆشه‌ویستیت
له‌ناو دڵما ئه‌ڕوێنم
ئه‌گه‌ر داوای ڕۆحیشم كه‌ی
به‌ده‌ستی خۆم بۆت ده‌ردێنم
چۆن له‌خه‌یاڵ ده‌رت بێنم
هه‌میشه جێ و لانه‌ی خۆته
چۆن دڵی من یادت نه‌كا
كه‌به‌یادی تۆوه به‌نده
عه‌شقت خوێنی ناو ده‌مارمه و
دڵمی لێ داگیركردووه
وا هۆگری عه‌شقی تۆیه
كه خۆمی له بیری كردووه
بۆ بێ ده‌نگی ؟
بۆ بێده‌نـگی نـامـدوێنی چـی بـلـَێم بیكــه‌م به تكــات
به‌ته‌نها چاوم خۆش ئه‌وێ گه‌ر بڵێی ئه‌یكه‌م به‌فیدات
دڵ له سینه بێته ده‌رێ بۆت ده‌ر دێنم بێ شـك بـه لـێـم
هه‌ر وشه‌یه‌ك لای تۆ جوانه من به هۆنراوه بۆت ئه‌ڵێم
بێ شكم جوانترین كه‌سی ، لـــه ئه‌ویـنـیـشــت دڵنیام
كه‌ئه‌ت بینم تۆی خه‌یالـَم فـرمێسكـمی كاتێك ته‌نیام
بۆیه لای كه‌س باست ناكه‌م تا كـه‌س تێ نـه‌گا له دڵم
تا هیچ كه‌سێ ئاشنا نه‌بێ به‌ڕه‌نگ و ڕوخـسـاری گـوڵـم
ئه‌و كه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌وێ له‌ناو دڵما گه‌وره ئه‌بێ
بۆیه حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێ به‌دیداری چاوی شادبی
پرسه‌ی عه‌شقێك
بــــۆ سـه‌فـه‌ری كــت و پـڕت.. چـ شیـعـرێـكـت بۆ بنوســم
زمــانـم لاڵه و بــێ هـه‌ستـم پـه‌نـجـه‌ی شـكـاوه پـێنـوســم
تــكـام ئـه‌كـرد سـه‌فـه‌ر مـه‌كـه نـه‌بـا بـمـری و نه‌ت بینمه‌وه
گــوڵـی نـائـومــێدی و گــریـان بـێتـه نـاو بــاخـی ژینمه‌وه
هــه‌زار خـۆزگـه‌ت لـه دڵــدا بـوو هـه‌مـوویت بـرد له‌گه‌ڵ خۆتا
دڵـــی ســـه‌دانـــی وه‌كـــو مــن تــامـــه‌زرۆیه له حه‌سره‌تا
بــــۆ ئه‌م كۆچ و سه‌فه‌ره‌ی تــۆ و له‌تاو ئازاری دابڕان
چــــاوی هـــه‌مـــوو هـــاوڕێكانـــت بــه جارێ هاتنه گریان
لـــــێم بــــبوره كــــــه‌ناتوانم زیــاتر وشه‌ت بۆ بهۆنمـه‌وه
بـــه‌جـۆرێ مـات و مــــه‌لـــــولم له هیچدا خــــۆم نابینمه‌وه
ده‌ستــــــه‌كـــــانی منیش وه‌ك تـــۆ ئێستـــا بێ هێزه بۆ دوری
فــــرمێســــك لـــه‌چـاوم بـڕاوه هه‌مووی بۆكۆچت هه‌ڵوه‌ری
جاران
جاران كه ئه‌هاتم بۆلات گوڵی سـوربوو دیاری ده‌ستـم
هه‌زار جاران پێم ئه‌وتی تۆی ئاوات و تۆی مـه‌به‌ستم
به‌ڵام ئێستا په‌شیمان له گشـت ئـه‌وینداری جــاران
په‌شیمانم له‌و شه‌وانه‌ش كه‌فرمێسكم بـۆت ئه‌بـاران
چونكه شایه‌نی عه‌شق نیت تۆنابی بۆ خــۆشه‌ویستی
بـــێ وه‌فای به‌رامبه‌ر عاشق بۆ ئازاری بێ ده‌ربه‌ستی
بــێ شكم دڵت بـێ سۆزه به‌س پــڕه لــه فێڵ و درۆ
تـاوانه دڵی بـــه‌وه‌فام بكه‌م به‌دیلی ده‌ستــی تـۆ
بێ ئاگابووم
نه‌مزانی كه‌وا بێ وه‌فای بۆیه به‌دڵ خـــۆشم ویستی
حه‌یفێ ئێستا تێگه‌یشتم به‌رامبه‌ر به من بێ هه‌ستی
بۆ كه‌سێ تر خۆت ئه‌نوێنێ بۆ ئه‌وته عه‌شق ودڵداری
به‌س لای من زۆر بێ بایه‌خی هه‌تا ئه‌مری شه‌رمه‌زاری
بڕۆ قه‌ت خۆشی نه‌بینی نه‌لــــه‌خۆت و نه‌له‌ژیانت
عه‌شقم و لاوی منت ســـوتان بۆ تام‌و چێژێكی گیانت
داواكارم كه‌ڕۆژێ بێت و خـوای ئه‌م عه‌شقه‌م بتسوتێنێ
له دنیا به‌بێ خـۆشیت كـــاو تۆڵــه‌ی دلمت لێ بسێنێ
ئاهی دڵم
ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانم كه‌ی زۆر شـێواوه لـه‌چاو جــاران
جـاران هـاوڕێم پێكه‌نین بوو ئێستا گـۆڕاوه بـۆ گــریــان
فرمێسكی چاوه‌كانی خۆم بـه‌ســه‌ر بـاڵای تۆدا بــاران
كه‌چی تۆ برینه‌كانمت ته‌نهــا جارێ نه‌كرد ده‌رمـــان
شـه‌رمـه‌زاری ئـه‌وینم بـی شـه‌وت پڕكـردم له‌گریان
بێ خۆشی و بێ خه‌نده‌ت كردم ته‌مه‌نی لاویمت سوتـان
من دڵـــی خۆمم بۆ ناردی دیارم كرد به ئـه‌وینی تـــۆ
نـه‌مزانی خـۆشـه‌ویــسـتی تـۆ بنیـات نـراوه بـه‌درۆ
گریانت به چاوم ناسـاند خه‌نـده‌ت لـه لێوانـم تـۆران
ئاهی ئه‌م دڵه به‌سۆیـه‌م خوایه تۆش بێنێته گـــــریان
ساڵی تازه
سـاڵی تازه كه تۆ هـاتی مـن نـه‌مـزانـی خـه‌مـت پـێیـه
بۆكــوێ هاتوی تۆنازانـی لای ئێـمـه كـوا خـۆشـی لـێیه
سـاڵی تازه خه‌نده‌ی كوشتم تۆی به ئاواتی خـۆت گـه‌یـان
ئـاخۆ چه‌نـدان دڵی تــری وه‌كــو مــنت كـردووه وێـران
بۆ ڕه‌حمێ ناكه‌ی به ئـه‌شكم خۆجاران خـۆشت ئـه‌ویستـم
ڕۆژانه ده‌یان جار ئه‌ت وت تۆی ئاوات و تـۆی مـه‌به‌ستـم
بیرته عه‌تره‌كه‌ت بۆ هێنام په‌نجه‌م به‌ر په‌نجه‌كانت كه‌وت
وتت ده‌ستت به‌جێ بێڵه ...ده‌بـــا دیـاری مـن بـێ بـۆ خــۆت
بـه‌ڵام ئێستا ده‌سـتـێـكی تـر به‌ده‌ستی نـاپـاكـت ئـه‌گـریت
ئـه‌ی نـازانـی ڕۆژێ دادێ بـۆ یـادگاری و ده‌ستم ئه‌گریت
چـونـكه دڵنیام یـاری تـازه‌ت وه‌ك مـن نیـه نات لاوێنـێ
گـه‌ر حـه‌زت لـه چـاویـشـی بـوو ئامـاده‌بێت ده‌ری بێنێ
بـــــــــــێ وه‌فـــــــــــا
ڕۆژانــــێ بـوو سـه‌مـات ئـه‌كـرد لـه‌بـه‌رده‌مـمـا خـۆتت ئــه‌نــوان
چـــــی خـه‌مــی مـن هـه‌بـو ئـه‌تـخـوارد گـوڵـت له ڕێگه‌كه‌م ئه‌ڕوان
دڵــــت تـه‌واو داگــیر كــردم شـه‌یدات كـردم بـه‌عـه‌شـقـی خــۆت
مـنــــیـش ژیـانم پـێ بـه‌خـشـیـت چـاوم كـرده چـرای رێ بـــۆت
بـیــرتـه ڕۆژێـك گـوڵـت پـێ بـوو ده‌سـتـم هـێنـا لـێـت وه‌رگـــرم
گـــوڵـــه‌كــه‌ت لابــرد بــۆ ئــه‌وه‌ی لــه‌جــێـی ده‌سته‌كانت بگرم
وتــت هـاتـووم بـیـسـه‌لـمـێنم عـه‌شـقـت لـه‌دڵـم ده‌رنــاچــــێ
هـــه‌مــوو كــات تــامــه‌زرۆی ئــه‌وه‌م بـیـكه‌م له لێوانت مـاچـێ
گــشـت جـێ ژوانـێ ئـه‌نـه‌خـشـێنـم بـه مـاچ و یـادگـاری شـیریـن
شـه‌وانـه جـێـی مـاچـه‌كانـت هـه‌تـا بـه‌یـانـی بـۆت ئـه‌گــــرین
واتـێكـه‌ڵـی ژیـنـم بـوبـوی قـه‌ت بــیرم لـه‌لای خــه‌م نـــه‌بــوو
لـــه دڵــمــا بــاســی دابــڕان بـه‌هــیـچ جـۆرێ بــونــی نــه‌بوو
هـــێــنــده‌ی نـه‌بـرد تــۆ ئــاشـنـابـووی به‌كه‌سێكی ســه‌رمایه دار
یــادگـــاریـه‌كـانـت پــێ كــردم بــه‌شـیــوه‌ن و گــریـــــان و زار
ئـیــتر دڵـنیــا بــووم لـــه‌دڵــت عـــه‌شقــی تــۆ بـه‌س بۆ سامانه
ئـه‌گــریـم بـۆ ئــه‌و جــێ ژوانــانه‌ی ماچ دیاری بوو له‌به‌یــنــمانــا
گـــه‌ر عـــه‌شــق وابێ له‌تــۆم دی ... ئیـــتر بـــاوه‌ڕ بــه‌كـه‌س ناكه‌م
دڵی پــڕ ســۆز و ئــــه‌وینــم پێشـــكه‌شـــی بــێ وه‌فــا نـــاكــه‌م
كوڕی هه‌ژار
كاتێك سه‌یری سیمام ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن كـوڕێكی خـه‌م باری
بۆیه كه‌سـیـش خـۆشی ناوێی چونكـه تۆ كـوڕی هـه‌ژاری
تـكـام ئـه‌كـرد هـۆ كـچـیـنه عـه‌شـق لـه گـیرفاندا نیه
كـه‌سـێ كـه‌بـۆ پـاره ویـستـت دڵـنـیـابه عه‌شقی تیانیه
ئـێـوه وا ئـه‌زانـن هـه‌ژار دڵیـشـی بـێ سـۆز و هـه‌ستــه
چـونكـه مـانـای عه‌شق نازانن چاوتان به‌س بۆ سامان مه‌سته
سـه‌روه‌ت عـه‌شـق بـێ تـامـاوم دڵـم نـاكـه‌م به ئه‌ویندار
چـونكـه هـیـچ دڵـێ بـۆ عـه‌شـق پـاك نیـه وه‌ك دڵی هه‌ژار
[email protected]
گه‌ر هه‌موو کاتم بۆتۆ بێت هێشتا به‌که‌می ئه‌زانم
تۆ تاقانه‌له‌ناو دڵما له‌ناو گشت هاوڕێکانم
چی له عیشقه‌که‌م
بۆچی ده‌م خه‌یته زیندانێ
که‌چاره‌نووسی دیار نی یه
باشه بۆ وام به‌سه‌ردێنی
خۆهیچ گوناهێکم نی یه
بۆئه‌بێ ژینم هه‌ر خه‌م بێ
کوا یاسای عیشقیش وا نی یه
گیانم کرده فیدای چاوت
که‌چی منه‌تت پێی نی یه
باشه من چی له‌و عیشقه که‌م
که لای تۆ بایه‌خی نی یه
نه‌ورۆز نازم گه‌ردی
خۆشه ويستم ده پێم بلێ
گه ر ده ته وێت له بيرت كه م
له كورى عاشقاندا
هه رگيز بۆ يه ك جاريش ناوت نه به م
خۆت پێم بڵێ ده پێم بڵێ
گه ر جێ دێڵيت دڵ و گيانم
با له ده مى خۆت گوێم لێ بێت
بۆ له خه لكى من بيزانم
تۆ نيازت وايه برۆی
نێيته وه بۆ باوه شم
ئه م سه فه ره زۆر ماندوو بووى
هاوار له ده ست به ختى ره شم
پێم بلێ خۆت پێم بڵێ
گه ر جێ دێڵيت دڵ و گيانم
با له ده مى خۆت گوێم لێ بێت
بۆ له خه لكى من بيزانم
تۆ گله يت له ده ستی منه
ياخودو عه شق و بێزاريه
بيرت نه چێت نێوان ئێمه
زۆر چيرۆك و يادگاريه
ده پێم بڵێ ده پێم بڵێ
گه ر جێ دێڵيت دڵ و گيانم
با له ده مى خۆت گوێم لێ بێت
بۆ له خه لكى من بيزانم
گۆرانی هونه رمه ند ئومێد باله بان
لات ئاسان بوو !!
لات ئاسان بوو که پێکه وه بون ته مه نێکه
گلایت لێ ده که م که وا ده کرا که مێک چاوه ر وان بی
کو هه سته کانت ئه ی سوز دار
کوا سوزه کانت ئه ی به سۆز
ساڵ هات ساڵ رۆیشت
خۆشه ویستیت له دڵم زیاد ده بوو
بێ ئه وه ی بیدرکێنم که خۆشمده ویی
من له و په ری مه ستی دام ئازیزه که م
گلایت لێ ده که م ئه مه دوایین په یاممه
Rawand_saher 22_2_2008
هونراوه يه كي زۆر مانا به‌خش !!!
ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ژار پادشا‌و گه‌دا
رۆژی قیامه‌ت یه‌کن لای خودا
چیان کردبێ چاکه‌و خه‌راپه
هه‌ر که‌س به گوێره‌ی خۆی سزای ئه‌دا
دونیا فانیه و نامێنێ له‌بۆت
چاکه زۆر بکه بۆ دوای خۆت
ڕۆژی دوایی نزیکه و وادێ
چاکه ئه‌بێته که‌فاره‌ی درۆت
ئه‌وه‌ی له دونیا کرده‌وه‌ی چاک بێ
بروای به زاتی پاکی خودا بێ
ئه‌و جۆره که‌سه سه‌ربه‌رز ئه بێ
له ڕۆژی دوایش خوا لێ ی خۆش ئه‌بێ
جوانی و سه‌روه‌ت هه‌ردوکیان ئه‌روا
بۆ که‌س نامێنێ بروات بی بروا
هه‌ر که‌س بۆ دونیا به‌س هه‌وڵ بدا
رووره‌شه له به‌ر قاپی گه‌وره‌ی خوا
کێ بۆ خودا بێ خودا‌ش بۆ ئه‌وه
سۆژده‌و رکوعمان ته‌نها بۆ ئه‌وه
بۆت ده‌ر ئه‌که‌وێ گه‌وره یی خودا
نزیک به‌وه‌لێی لێ ی دوور مه‌که‌وه
ئێمه ی دروست کردوه له‌یه‌ک قه‌تره ئاو
له خۆ بایی بوون عه‌یبه بۆ پیاو
به رووتی هاتووین به روتیش ئه‌رۆین
هه موو هه‌ر ئه‌مرین پیروو گه‌نج و لاو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا جالاک پشده‌ری
نه‌رویج
نازانم چیت پێشکه‌ش بکه‌م که خۆت له هه‌مووی جوانتری
نازانم چۆن وه‌سفت بکه‌م که له هه‌مووی به به‌هاتری
نازانم به چ زمانێک هه‌ستی خۆمت بۆ ده‌رببرم
که له هه‌موو دونیا خۆت دڵ بیت ئیتر چیت بۆ بنووسم
زمانم قسه‌ی نایا نازانێت چۆن تێت بگه‌ینیت
هاورێیه‌تیت مه‌ستی کردوم ئه‌وه‌نده ئه‌زیزیت له لام
داوای دڵیشی لێبگکه‌یت بێ دوو دڵی ئه‌ڵێت فه‌رموو
بیت ئه‌لێم جه‌ژنت پیرۆز بێت که له هه‌موو که‌س ئازیزتری
سيتا +سينا
سوێند بێت......!!!!!
سوێند بێت به عیشقت خۆشه ویستیت وه كو ڕۆمان بخوێنمه وه
گه ر تۆ ڕۆژ بیت منیش زه وی به چوار ده ورتا ئه خولێمه وه
سوێند بێت به شه وانی پڕ له سۆز‌و میهره بانی
چاوه كانم وه ك تیشكی مانگ داگیرسێنم تا به یانی
سوێند بێت به پاكیت و به ڕاستگۆیی
ده رگای دڵم ئاوه ڵا كه م بۆ هاتنت به ئه سپایی
سوێند بێت به یه كه م وشه كه پێم ئه لێی خۆشه وتستی
گه یشتن به تۆ قیبله ی من بێت بۆ ئه به دی
سوێند بێت به گیانی پاكی وه ك په پوله ت
ناسكترین وشه ی ژیان و پڕ مانا بۆ تۆ بێنم وه كو خه ڵات
سوێند بێت به هه و‌ر كه له به رزایی چیاكان به رزتره
یه كه م كه س بم پێشوازی كه م له به رهه مت له ناو هه موشیانا ته رزه
سوێند بێت به ئاو پێش چون بۆ ئا سمان و بون به ته رزه
وه ك گوڵێكی ڕوو له ئا سمان چاوه ڕوانی هاتنه وه ت بم بۆ ئه م ئه رزه
سوێند بێت به وه ی كه پێم وتی یه كه م ژوان
بۆ به رزاییت هه نگاو بنێم تا ئه گه مه نیوه ی ئا سمان
سوێند بێت به دڵ كه هه ڵگری خه مه كانه
من خه نده بم هاو ڕیی تۆ بم له گشت نا خۆشی جیهانا
ڕێبوار ......له نده ن
٭٭٭٭٭ دڵێكی شكاو٭٭٭
٭ نه‌مزانی خۆشه‌ویستی تۆ ٭
٭ كاتیه‌و زوو به‌سه‌ر ئه‌چێ ٭
٭ بڕوام نه‌بوو ئه‌و و‌شانه‌ی ٭
٭ پێت ئه‌به‌خشم شایه‌نت بێ ٭
٭ ئه‌زانی هه‌تاكو ئستا ٭
٭ چه‌ن جار ئه‌م دڵه‌م شكاوه ٭
٭ به‌لام به‌خوا هیچ یان وه‌ك تۆ ٭
٭ ئازاری من یان نه‌داوه ٭
٭ من دڵنیام ڕۆژێكیش دێ ٭
٭ كه‌سێكیش دڵت ئه‌شكێنێ ٭
٭ له ده‌رگای دڵی كه‌س مه‌ده ٭
٭ با ده‌رگای دڵی تۆش نه‌شكێ ٭
٭ شعری ڕه‌ش پۆش٭
--------------------------------------------------------------------------------
((( تکا ده که م )))
دڕۆم له گه ڵ مه که تخوا
چونکه ئازار جه رگم ده خوا
هه رگیز مه ڵێ تۆم خۆش ده وێت
گه ر ده زانی وانی یه وا ...
باسی ئه وینم بۆ مه که
گه ر خاوه نی ماڵۆ چکه یه کی ئه وین نیت ...
ده ست مه خه نێو ده ستمه وه
گه ر نیازته رۆژێک ئه م دڵه م بشکێنیت ...
به چاوان پر له سیعرت سوێندێ مه خۆ
گه ر ئه و هه موو به ڵێنانه ی به من ده ده یت درۆ ده که یت ،
هه ر گیز مه ڵێ ئازیزم سڵاو
گه ر رۆژێکت داناوه بۆ ماڵ ئاوایی
پێم مه ڵێ بۆ هه تا هه تا هه ر تۆم ده وێ
گه ر ده زانی رۆژێ دادێ بۆ هه تا هه تا یه چاو به گریان به جێم دێڵی..
وه ر گێرانی له ئه ڵمانی یه وه . ئیسماعیل کریم
زۆر به‌خێر بێت سیتا گیان سه‌رچاو خۆشحاڵم گوڵه‌که‌م له‌م یانه‌یه ده‌ت بینم
زور سو باس بوتوش خوش حال بوم
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
سپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ..
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
سپاس بۆ تۆ گیان به په‌یامه‌که‌ت خۆشحاڵبۆم ...
سپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ..
سپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ...
سپاس بۆ به‌ژداریتان ده‌ستان خۆش بێت هه‌ربژین ...
0 کۆپله هۆنراوهnawe nuser naznm
گوڵێکم هه‌یه له که‌س ناپرسێ
نامه نانێرێ له سه‌نت ئه‌ترسێ
گوڵی به‌هار ساتێکه یان دوو ساته
به‌ڵام خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ هه‌موو کاته
گوڵی گیان وه‌ره وه‌کوو جاران سه‌رداری پایته‌ختی دڵ به
له باخچه‌ی ئه‌وینی منا ته‌نها هه‌ر خۆت تاقه گوڵ به
گوڵ ئه‌ده‌ی له خۆت خۆتی پێ جوان که‌ی
یاخوود ئه‌ته‌وێ گوڵ شه‌رمه‌زار که‌ی
گه‌ر نه‌بمه فرمێسك بۆ چاوه‌کانت
ئه‌بم به شاخێك بۆ خه‌مه‌کانت
گه‌ر په‌ری بیت گه‌ر فریشته
به‌رزی و جوانی کچ ڕه‌وشته
گوڵێك به فرمێسکی چاوی خۆم ئاوی بده‌م
ئیتر چۆن دڵم دێ بۆنی گوڵێکی تر بکه‌م
گه‌ر تۆ کچی پاشای منیش کوڕی سوڵتانم
گه‌ر تۆ له من بێزاری منیش له تۆ په‌شیمانم
گوڵێکت بینی زۆر بۆنی مه‌که
گه‌ر بۆنیشت کرد له یادی مه‌که
ئه‌گه‌ر تۆ ماسی بیت ئه‌شقی من ئاوه
ماسیش به بێ ئاو هه‌رده‌م خنکاوه
ئه‌گه‌ر بولبول داخی نه‌بێ له دڵدا
چۆن هاوار ده‌کا له باخچه‌ی گوڵدا
ئه‌م دونیایه ڕۆژی له دوایه
داخ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که بێوه‌فایه
ئه‌ترسم وه‌کوو شیرین و فه‌رهاد
مردن نه‌یه‌ڵێ بگه‌ین به ئاوات
ئه‌ترسم بمرم دونیا هه‌ر وابێ
یه‌ك له به‌دکاران له جێگه‌م شاد بێ
ئه‌ترسم بمرم نه‌تبینمه‌وه
به جوانه مه‌رگی سه‌ر بنێمه‌وه
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشم ویستی به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم
وام ده‌زانی تۆی سبه‌ینێ ده‌بیت به چرای ژیانم
ئه‌وه‌نده‌م ئه‌وێ که جار به جارێ
سه‌رم لێ بده‌ی وه‌کوو ڕێبوارێ
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له ئه‌شق له هیچ وانه‌یه‌ك ده‌ر ناچم
ئه‌ی ڕوناکی چاوه‌کانم هه‌تا ماوم وونت ناکه‌م
ئه‌گه‌ر ساتێ بێ تۆ بژیم بڕوا به بونی خۆم ناکه‌م
ئه‌گه‌ر ئاوی چاوم نه‌بێ گڕی دڵم ئه‌مسوتێنێ
ئه‌گه‌ر گڕی دڵم نه‌بێ ئاوی چاوم ئه‌مخنکێنێ
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی لێم ڕه‌نجاوی وه‌فای ئه‌شقت بیر چۆته‌وه
هیوادارم به‌م نا‌مه‌یه دڵت له من پاك بێته‌وه
ئه‌مشه‌و تکام له چاوم کرد ئیتر هێنده بۆت نه‌ڕوانێ
دڵیشم ڕازی کردووه شه‌وان نه‌گری نه‌ڵێ کوانێ
دڵدارت نه‌بێ به‌هه‌شت زیندانه
هه‌رچی دڵ ویستی هه‌ر ئه‌وه‌ش جوانه
دڵ لای هه‌ندێ که‌س پارچه‌یه خوێنه
به‌ڵام لای ئاشق جوانترین شوێنه
دونیا سه‌فه‌ره‌و مرۆڤ میوانه
ئه‌مڕۆ خه‌نده‌یه‌و سبه‌ی گریانه
ویستم دڵ بکه‌م به دیاری به نامه‌یه‌کدا بۆت بنێرم
به‌ڵام چیبکه‌م تۆ خۆت دڵمی ئیتر دڵ بۆ کێ بنێرم
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستی یه ناگریم وا نه‌ما له به‌ینی من و تۆ
بۆ ئه‌و هه‌موو جه‌فا ئه‌گریم که من کێشام به‌رامبه‌ر تۆ
باران ئه‌بارێ زه‌وی ته‌ڕ ئه‌کات
بمرێ ئه‌و که‌سه‌ی تۆ له یاد ئه‌کات
له من گوڵ ناردن له تۆ بۆن کردن
شه‌رته هاوڕێت بم تا ڕۆژی مردن
له ژوانی دوێنێ شه‌ودا ووتت مه‌رگیش له تۆم ناکات
ئه‌ی بۆ ئێستا نووسیوته بۆم بۆ دابڕان دره‌نگه کات
لێم ببوره که ناپرسم تۆ له کام لایت
چونکه دڵنیام له چاو وون بی له ناو دڵمایت
له‌م جه‌ژن و سه‌ری ساڵه‌دا ڕۆحی منت به قوربان بێت
شه‌وت ڕۆژو ڕۆژت جه‌ژن و جه‌ژنیشت لێ موباره‌ك بێ
ڕه‌نگه بڵێی لێم دووره‌و خه‌یاڵی من ناکات
به‌ڵام دڵنیابه دووری قه‌ت دوو هاوڕێ له یه‌ك ناکات
کام گوڵ له دونیا زۆر جوان و ئاڵه
به‌رامبه‌ر هاوڕێ هێشتا هه‌ر کاڵه
تۆ تابلۆیه‌کی هێنده تۆخی له چاوما کاڵ نابیته‌وه
تۆ ده‌ریایه‌کی پڕ شیله‌ی به ژه‌هریش تاڵ نابیته‌وه
تازه خواردومه سه‌مون و کوبه
یارێکم هه‌یه له کولێی طوبه
تازه خواردومه چا له ناو قۆری
یارێکم هه‌یه له به‌که‌لۆری
تۆ حه‌ز ئه‌که‌یت باخچه‌یه بیت پڕ بی له گوڵی په‌مه‌یی کاڵ
من حه‌ز ئه‌که‌م مۆمێك بم دامگیرسێنی بۆ سه‌ری ساڵ
خۆزگه یار ئه‌بوو به خاوه‌ن قه‌رز لێم
له هه‌موو شوێنێ ئه‌هاته سه‌ر ڕێم
توخوا هاوڕێیان له یادم مه‌که‌ن
ڕۆژانی هه‌ینی سه‌رم لێ بده‌ن
هیوادارم به دڵتان بێت
دوا چرکه ی پێکه وه بوون
دوا چرکه ی پێکه وه بوون
له و ڕۆژه وه ماڵئاوایت کرد دڵ و گیانم ڕه شی پۆشی
له گه ڵ هه ر یادگاریه کتا من ئه بم به مشته ری و تۆش غه مه کانتم پێ ئه فرۆشی
**********
یادگاری تۆ وێنه نییه تا بیدڕێنم و لاچێ له به ر چاوم
مه گه ر فرمێسک نه مێنێ و گلێنه شم ده ربهێنم تاریکی بێت به میوانم
*********
هه ڵاتنت وه کوو خۆرێک نه مامی حه زی له دڵمدا چاند
ئاوا بونیشت ئازار بوو ده ریایه ک فرمێسکی به چاوم باراند
**********
چونکه له گه ڵ غه ما باریت ئه م زانی که تۆ بڕۆی جارێکی تر نات بینمه وه
هێنده ئه شکی چاوم باراند ئێستاش فرمێسک ئه بینم تۆیه کی تر ئه ده ۆزمه وه
**********
ئاخر گولم
گه ر تۆ حه زت له تاوان بوو زۆر تاوانی تر هه بوو بیکه ی
نه کو دڵێکی ئاواره له غوربه ت دا به زیندویی له خاچ بده ی
*********
کاتێک ئه بینی ئێستا من بۆ دابڕانت به کوڵ ئه گریم
وا هه ست مه که تۆی خاوه ن ماف منیش که سێکی کۆچه ریم
**********
بڕیارم دابوو به بێ تۆ به هه شت له لای من دۆزه خ بێ
له دوا ساته کانی مه رگم یه ک ووشه ئه هاته سه ر لێوم >>
ئه ویش ئه م وت با عه شقه که ی من بۆ تۆ بێ
*********
به ڵام گوڵم دڵنیا به ڕۆژێک ئه بێ په شیمان بی
بۆ گه ڕانه وه ی ئه م عه شقه پێنچ فه رزه که ڕوو له خوا بی
*********
ده وه ره وه وشه نه ما له ناو شیعر‌و گۆرانیا بۆت نه نێرم وه کو دیاری
له ڕه ش پۆشی رزگارم که و بۆ ئه ته مه نه ی که ماومه بمکه هاوڕێی به فرو یاری
**********
دڵنیا به قه ت له بیرم ناچێته وه ئه خیر نامه که بۆت ناردم
چونکه خه نده ی لیو و پێکه نینم ،له یه ک دێڕدا بۆ ئه به دی لێ تۆراندم
*****************************************
سه‌رچاوه : هه‌ناسه‌که‌م
--------------------------------------------------------------------------------
سه‌یرانه گوڵ سه‌یرانه
شاگوڵی باخی بانه
له‌ژورێ سه‌عی مه‌که
جه‌وی خۆش له سه‌ربانه
چی بکه‌م له ده‌رسی کیمیا
هه‌ر باسی H20 یه
من شعرێک ده‌رخ ئه‌که‌م
که باسی چاوی تۆیه
ئیمتیحانی فیزیامه
ڕۆژی نه‌گبه‌تی منه
دڵم وا که‌وته خوارێ
خه‌تای هێزی نیوتنه
دوو سفری جوانم تیایه
با کوردیش بێته بانی
له عه‌شقی باڵای تۆدا
بوم به ئه‌حمه‌دی خانی
نوسینی /به‌ڵێن تاڵه‌بانی
غــــەریبی
بــەقـەد دوری وڵاتـەكـەم بەقەد خـەمی غـەریبی خـۆم
دایـــەگـیان مـن بیرت ئەكەم تا مەزرۆی ماچی دەستی تۆم
مــــن لــە غوربەت و تەنیایی بێ دۆست و بێ كەسو كـارم
بــەبـێ خـەندە و پـێـكەنینم دور لەدەنگ و سەدای یــارم
مــن لـەشـاری بـێ كـەسـیـدا لـە كوچەی خەما میوانـم
بــەقــەد هــەوری ڕەشـــی زستان بـۆ دیدارتان بەگریانم
غـــوربـەتــم خــەم و گــریـانـە و مـردنـە دوری وڵاتـم
لــەتــاو ئـازاری غـەریـبـی بــۆ مـەرگـی خۆم بە ئاواتم
ساما سه‌نگاوی
زور سو باس بو هة موتان زور سو باس كاك ديلمان كيا ن بو بة سة ركردنة وة ى هونراوة كة م سوباس
ئه‌گه‌رباوه‌رت به‌خۆت هه‌بوو..
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که‌تۆله‌خۆبایت!..
****
ئه‌گه‌ر عیناد بوویت
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که‌تۆکه‌سێکی چاک و جێگیریت!..
****
ئه‌گه‌ر گریایت
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت
که‌تۆ پیاو نیت و دڵت لاوازه!...
****
ئه‌گه‌رهه‌مووکات پێکه‌نیت
ئه‌وه‌ناگه‌یانێت
که‌تۆبه‌رگه‌ی خه‌م ناگریت!..
****
ئه‌گه‌رجارێک هه‌ڵه‌ت کرد
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
که‌تۆمرۆڤێکی لاوازیت!...
****
ئه‌گه‌ربه‌کچێکت ووت خوشکه‌خۆشه‌ویسته‌که‌م
ئه‌وه نه‌گه‌یه‌نێت
که‌تۆئاشقی نابیت!...
****
ئه‌گه‌روه‌ڵامی باباتێکت دایه‌وه به‌چه‌ندوشه‌یه‌کی رێک وپێک
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت
که‌به‌دڵته!...
****
ئه‌گه‌ربروات به‌ئافره‌ت بوو
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت
که‌غیره‌ی لێ ناکه‌یت!...
****
ئه‌گه‌رکچێکت خۆش ویست
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت
که بینیوته!!!!!!!!
---------------------- س:كوردكليك----------------------------------------------------------
سوپاس به‌ساقه
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
زور سو باس بو ئيوة ى كو ل هة ميشة لة خوشيا بن:)
زۆر سوپاسی هه‌ستی جوانتان ده‌که‌م
هیوادارم هه‌رده‌م له‌خۆشی دابن
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی seta90
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]