1

(32 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

به‌ڵی بێگومان وایه‌،

2

(32 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

سڵاو،
وێنه‌ی چواره‌مین،زۆر لام جوانه‌ و چاونه‌ترسی پێوه‌ دیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆپ هاهاهای،به‌ڵام من گۆڵچی به‌ چاونه‌ترسترین یاریزانی ده‌زانم،ئیتر نازانم بۆ ئێوه‌ش،ئه‌م وێنه‌یه‌ کاک سه‌رهه‌نگ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ یاخی بوونێکی زۆری تێدایه‌،به‌راستی جوانه‌،ده‌ست خۆش بۆ وێنه‌گر.بیگومان وێنه‌گریش به‌دیتقه‌ته‌وه‌ ئاگاداری یارییه‌که‌یه‌و سات دوای سات چاوه‌ڕوانی دیمه‌نه‌ جوانه‌کانی نێوان یاریزانه‌کان ده‌کات،
بژین

3

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئێوه‌،مه‌ریه‌م خان به‌ کوردی؟یان به‌ زمانیکی دیکه‌؟

4

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://img145.imageshack.us/img145/5601/roamn.jpg
ڕۆمانی (شاره‌تۆقیوه‌که‌)یه‌کێکه‌ له‌ کتێبه‌کانی یودیت نیورینک.ڕۆمانه‌که‌ یودیت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی ژیانی ڕۆژانه‌ی له‌ به‌خداد ده‌کات.چیرۆکه‌کانی وێرانکردن ده‌رباره‌ی سێ خیزان که‌ گه‌واهی ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕانی دراوسێیه‌تی له‌ ڕۆژی داگیرکاریی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌،شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.خێزانه‌کان داهێنانی خودی نووسه‌رن،به‌ڵام ڕاستییه‌کان ڕاستیی ڕووداون.ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ،به‌ڕاستی ڕوویان داوه‌،                         

کورته‌یه‌کی پێویست
http://www.degeus.nl/var/author/5cd2a3cf4b5052e85d49d1075b41d02f.jpg
یودیت نیورینک پسپۆڕێکه‌ له‌باره‌ی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێسته‌ وه‌ک په‌یامنێرێک له‌ عێراق بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی تراوی هۆڵه‌ندی کار ده‌کات.دانه‌ری کتێبی (شه‌هیدانی وێڵ)ه‌ که‌ لیژنه‌یه‌ک له‌ ده‌زگای ئاراس هه‌ستاون به‌ وه‌رگێڕان و چاپی کتێبه‌که‌،یودیت نورینک له‌دایک بووی 1975،ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌،له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو،جه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌رده‌وام سه‌ردانی کردووه‌.له‌وه‌ته‌ی نیسانی 2008یشه‌وه‌ له‌ سلێمانی ده‌ژی.له‌وێ سه‌نته‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆی کوردستان (   ) ی دامه‌زراندووه‌ و خولی ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی ئاستی میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق.نورینک له‌ ژاماره‌یه‌ک ڕێکخراودا چالاکه‌،که‌ تێدا راهینه‌ر بووه‌ له‌ بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق و ئێران.

سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێک زانیاری،کتێب خۆی.

5

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌فسانه‌ی هۆلیۆد ستیڤن سپیلبێرگ
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=7bRNEZVNVSs[/youtube]

ستیڤن سپیلبێرگ له‌ ساڵی 1946 له‌ هه‌رێمی ئۆهایۆی ئه‌مریکا له‌ دایکبووه‌ به‌ ئه‌سڵ جوله‌که‌یه‌.ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ وه‌رگری خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌ و فیلمه‌کانی شایه‌نی ئه‌وه‌ن چه‌ندین جارێک ببینرێن.له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵان ده‌بوو هاتۆته‌ ناو دونیای سینه‌ماوه. سه‌ره‌تای کاری ده‌رهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1975 فیلم(جاوس) فیلمێکی ترسناکه‌.توانی 3 خه‌ڵاتی ئۆسکار وه‌رگرێت.زۆرینه‌ی خه‌ڵک لانی که‌م یه‌کێک له‌ فیلمه‌کانی (ڕزگاربوونی سه‌ربازی ڕایان،باخچه‌ی داینه‌سووڕه‌کان،ئی تی ،ته‌رمیناڵ،ڕاپۆرتی که‌مینه‌)یان بینوه‌،له‌ پشتی ئه‌م فیلمانه‌وه‌ ته‌نا که‌سێک هه‌یه‌ ئه‌ویش (ستیڤن سییلبێرگ)ی ده‌رهێنه‌ر، 9 ئه‌کته‌ر له‌ کاره‌کانی سپیلبێرگدا کاندیدکراون بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار باشترین ئه‌کته‌ر ئه‌مانه‌ن(تۆم هانکس،ئه‌نتۆنی هۆبکنز،کریستۆفه‌ر وۆکن،مارگرێت ئایفری،لیام نیسۆن،وریف فاینز،میله‌ندا دیلۆن،ئۆپرا وێنفری،وبی گوڵدبێرگ).سپیلبێرگ جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی سێ خه‌ڵاتی ئۆسکار (109) خه‌ڵاتی گرنگی تری وه‌رگرتووه.
http://imstars.aufeminin.com/stars/fan/steven-spielberg/steven-spielberg-20070609-267572.jpg
http://i.telegraph.co.uk/telegraph/multimedia/archive/00655/news-graphics-2008-_655878a.jpg
http://www.britannica.com/blogs/wp-content/uploads/2007/11/spielberg.jpg
http://www3.pictures.gi.zimbio.com/Visual+Effects+Awards+Honoring+Steven+Spielberg+E4gCviPSclml.jpg
http://2.bp.blogspot.com/_WAAgzmZs2jc/SyL8AlQ_rrI/AAAAAAAAT5w/D7P8ZZBoMiI/s640/FILMOGRAFIA+DE+STEVEN+SPIELBERG+1.jpeg
http://www.letsgetfreestuff.com/celebrity_autographs/movie_celebrity_autographs/steven_spielberg.jpg
http://static.tvguide.com/MediaBin/Galleries/Celebrities/S_Z/Sq_Sz/Steven_Spielberg/1/steven-spielberg6.jpg
http://www.aceshowbiz.com/images/events/ADB-006089.jpg
http://www.collider.com/uploads/imageGallery/Steven_Spielberg/steven_spielberg.jpg
________________________________________

چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌ فیلمه‌کانی

فیلمی jaws ساڵی 1975
http://www.jawsmovie.com/wp-content/uploads/2008/12/jaws1cr.jpg


فیلمی  Close Encounters Of the third Kind ساڵی 1977
http://www.nilus.net/blog/wp-content/uploads/2009/10/close-encounters-of-the-third-kind-large.jpg


به‌شی یه‌که‌می فیلمی ئیندیانا جۆنز ساڵی 1981 Raiders –of the lost ark
http://www.moviemobsters.com/wp-content/uploads/2010/01/IndianaJones.jpg

فیلمی  E.T ساڵی 1982
http://www.cyber-cinema.com/reprint/et.jpg

به‌شی دووه‌می فیلمی ئیندیانا جۆنز ساڵی 1984


فیلمیEmpire of the sunساڵی 1987
http://www.sondheimguide.com/Stoppard/empiredvd.jpg



ساڵی 189 توانی کاری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان بۆ سێ فیلم بکات که‌ ئه‌مانه‌ن
Indiana jones and the last Crusadeله‌گه‌ڵ Back to the Futureله‌گه‌ڵ Always
http://www.fotos.org/galeria/data/576/Movie-Poster-Indiana-Jones-and-the-The-Last-Crusade.jpg
http://www.impawards.com/1985/posters/back_to_the_future.jpg
http://tansuma.com/blog/wp-content/uploads/2007/02/always2.gif


فیلمیJurassic parkساڵی1993
http://www.wallpaperbase.com/wallpapers/movie/jurassicpark/jurassic_park_1.jpg


فیلمی Schindlre’s list ساڵی 1993
http://pedronunesnomundo.files.wordpress.com/2009/04/schindlers-list-dvdcover1.jpg


فیلمی Amistad ساڵی 1997
http://www.teachwithmovies.org/guides/amistad-DVDcover.jpg


فیلمی Saving Private Ryan ساڵی 1998
http://notquiteamerican.files.wordpress.com/2008/05/saving_private_ryan_ver2.jpg


فیلمی A.l. Artificial lntelligence ساڵی 2001
http://ecx.images-amazon.com/images/I/41zDyQ1alBL._SL500_AA240_.jpg


فیلمی Minority Report ساڵی 2002
http://n-two.jp/blog/wp-content/uploads/2008/10/minority-report.jpg


فیلمی  Catch Me if You Can ساڵی 2002
http://www.impawards.com/2002/posters/catch_me_if_you_can_ver2.jpg


فیلمی The Terminal ساڵی 2004
http://imovies4you.com/wp-content/uploads/2008/03/terminal-posters.jpg


فیلمی Munich ساڵی 2005
http://paisley.presys.com/graphics/munich.jpg


فیلمی War ot the Worldsساڵی 2006
http://www.tvgasm.com/newsgasm/images/moviegasm/war_of_the_worlds.jpg
هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان ساڵدا به‌شی چواره‌می ئیندیانا جۆنز ساڵی 2006

سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان.

کۆماری ئه‌فلاتۆن،یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین نووسراوی ئه‌فلاتۆن بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراوه‌.هه‌روه‌ها زمانی کوردی بێ به‌ش نیه‌ له‌م تێکسته‌ فه‌لسه‌فیه‌.ده‌قه‌ کوردییه‌ نوێکه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز (دکتۆر محه‌مه‌د که‌مال) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی،ئه‌م دایه‌لۆگه‌ش له‌ زمانی ئینگلیزییه‌وه‌ له‌ وه‌رگێڕاوه‌که‌ی (گروبه‌ و ڕیڤ) ه‌وه‌ وه‌ری گرتووه‌،له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕه‌کانی (بینیامین جۆویت) و (ئار.ئی.ئالن) دا به‌راوردی کردووه‌،هه‌روه‌ها په‌راوێزی بۆ ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ داناوه‌ و له‌ په‌رتووکه‌ ئینگلیزیه‌کدا نییه‌.له‌ هه‌ندێک شوێندا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌ زمان و مه‌به‌ستی ئه‌فلاتوون نزیک بێته‌وه‌،به‌ پێویستی زانییوه‌ چه‌ند دێڕێک ووشه‌ی خستۆته‌ سه‌ر وه‌رگێڕانه‌که‌و له‌ ناو که‌وانه‌یه‌کدا.ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م هه‌ستاوه‌ به‌ چاپدان و خستنه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران،

http://img202.imageshack.us/img202/4011/img3718q.jpg
وێنه‌ی کتێبی (کۆمار) ئه‌فلاتون وه‌رگێڕانه‌ کوردییه‌که‌ی.


ئه‌فلاتۆن له‌ ساڵی (428) پێش زاینی له‌دایک بووه‌ له‌ خێزانێکی ناودار ودۆڵه‌مه‌ند،ئه‌فلاتوون،له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیدا ویستویه‌تی له‌ ده‌سته‌لاتی ڕامیاری نزیک بێته‌وه‌.ته‌نانه‌ت خزمه‌کانی هانیان داوه‌ ڕوو له‌ ژیانی ڕامیاری بکات.ئه‌فلاتوون له‌گه‌ل دامه‌زراندنی ئه‌کادیمیادا ژیانی خۆی بۆ وانه‌گوتنه‌وه‌ و نووسین ته‌رخان کردووه‌،له‌ ساڵی (384) پێش زاینی دا له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و هه‌شت ساڵیدا ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر دوا دایه‌لۆگ به‌ناوی (یاساکان)کار ده‌کات  ده‌مرێت.له‌ شیوه‌ی دایه‌لۆگدا  چه‌ندین کتێبی له‌ نێوان چه‌ند که‌سێکدا نووسیوه‌.سوکرات پاڵه‌وانی هه‌موو دایه‌لۆگه‌کانه‌.هه‌ر وه‌ها ئه‌فلاتوون یه‌کێکه‌ له‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌رده‌می یۆنانی کۆن.

ماڵئاوه‌دان به‌ پێنج ده‌ست و دوو لاق خه‌ریکه‌،ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ له‌و ژنانه‌ بێت که‌ پیاوه‌کانیان بۆ ته‌شی ڕێسین له‌ ماڵه‌وه‌ دایانێن.ئاخر تۆ سێری که‌ ته‌نانه‌ت تیشێرتی پیاوه‌که‌ی ئوتوده‌کات.له‌گه‌ڵ نانی بۆ حازر ده‌کات و ماڵ پاک ده‌کاته‌وه‌ و تیکه‌نان ئه‌کات به‌ ده‌می منداڵه‌که‌یه‌وه‌.گۆره‌وی پیاوه‌که‌شی چه‌ند جوان هه‌ڵواسیوه‌.ده‌ی باشه‌ ئه‌مه‌ هیچی بۆ خۆی نیه‌ هاهاهای.
منداڵ بووم کرێچی بووین خاوه‌ن ماڵه‌که‌ ژنێکی هه‌بوو له‌م جۆره‌.جا ئاواش سوره‌بوو گوپه‌کانی.هه‌ر ئه‌مان ووت خێرله‌خۆ نه‌دیو

8

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

منیش هاوڕای تۆم سارا خان.بۆ مه‌به‌سته‌که‌ت له‌سه‌ر سێداره‌دان.
له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ هه‌واڵه‌که‌م خوێنده‌وه‌.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet= … imare=5909

بژین

9

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

خۆش هاتیت،هاوڕێی به‌ڕێز.خۆشحاڵم به‌ ناسینیت.

10

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر سودم لێ وه‌رگرت،شه‌وان پێش خه‌وتن 2 په‌رداخ ئاو.به‌یانیان له‌ خه‌و هه‌ستان 2 په‌رداخ ئاو کردارێکی هه‌میشه‌ییمه‌.
زۆر سوپاس بابه‌ته‌که‌ت جێی بایه‌خ دانه‌.

پیرۆز بیت،منیش خزمێکمان هه‌بوو ناوی کاک مه‌عه‌مه‌د ئه‌مینی هه‌ناره‌ بوو ژنێکی تری هێنا.به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌که‌ی ڕووداوێک بوو.چونکه‌ پێشتر به‌ کاره‌ساتێکی جه‌رگ بڕ خێزانه‌که‌ی له‌ ده‌ستدا.پاشان نه‌یکرد به‌ دو سێ ژنێکی هێنایه‌وه‌.ئیستا وه‌ک خۆی ده‌ڵیت جه‌حێڵ بوومه‌ته‌وه‌.(بۆخۆشی)

12

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سڵاو،
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ به‌ڕیزان.دڵخۆستان کردم بۆ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌ له‌ منتان گرت.
زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک سه‌رهه‌نگ،تئکید به‌ من تۆم له‌ یاد نه‌کردوه‌ هه‌ربۆیه‌ش له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕانێکی گوگڵه‌وه‌ هاتم بۆ لاتان.
خوازیارم هه‌موو تۆمارکردنێکی ئه‌ندامێکی نوێ ببیته‌ هۆی به‌رده‌وامی خودی ئه‌ندام و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاکانمان له‌ یانه‌.
به‌ڵی،خۆناساندن له‌م جۆره‌ ئه‌کرێت بۆ تێگه‌یشتنێک له‌ نێوان خودی ئه‌ندامی نوێ و هاوڕێیانی یانه‌.هه‌ر هه‌مان ڕام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵت.
ئه‌ندامی نوێ پێویسته‌ سروشتی خۆی نیشانی ئه‌ندام و هاوڕێ نوێیه‌کانی بدات.
هه‌ربژین

arez نووسی:

جێی وەبیر هێنانەوەیە لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیداو لە 6ـی ئابی 1945ـدا فڕۆكەیەكی ئەمەریكایی كە ناوی "ئینۆلا گای" بوو، فڕۆكەوانەكەیشی كۆڵۆنێڵ (پۆڵ تیبێنتس) بوو، یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی بەسەر شاری "هیرۆشیما"ـدا تەقاندەوە كە هەر لە تەقینەوەی یەكەمیندا دەمو دەست زیاتر لە 81 هەزار كەس گیانیان لە دەستدا، سەرباری برینداربوونی سەختی 95 هەزار كەسی دیكە.
هەژار قادری
www.hawler.in

ببوره‌ بیرم چوو له‌سه‌ر ئه‌م تێکسته‌ شتێکم له‌ بیره‌ بنووسم.ئه‌ویش ئاماژه‌ کردن به‌ فه‌یله‌سوفێکی وه‌ک نیتشه‌.نیتشه‌ له‌ میانه‌ی ڕه‌خنه‌کانیدا خوازیاری ئه‌نجامدانی چاکسازیی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ بوو.ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی به‌ عقڵ ده‌ستی پێکردووه‌،نیتشه‌ ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر مرۆڤ فیرای خۆی نه‌که‌وێ،به‌دوور نازاندرێ هه‌ر به‌ عه‌قڵیس کۆتایی به‌ خۆی بهێنیت....مه‌به‌ستی من هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ووته‌یه‌ی نیتشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌  پێش بینی نیتشه‌ بۆ سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌.کاتێک خه‌ریک بوو ئه‌و پێشبینه‌ بێته‌دی و ببێته‌ شتێکی به‌رجه‌سته‌ کراو،ئه‌ویش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ی که‌ ده‌توانێ زه‌وی به‌ مرۆڤ و شارستانیه‌ته‌که‌یه‌وه‌ خاپوور بکات!.پاشان من کتبێکی هایدیگه‌رم خوێندۆته‌وه‌ فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ڕه‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆژیا گرتووه‌.

سوپاس

سوپاس،
سڵاو له‌ جێمس كامیرۆن.به‌ڕاستی ئیمپراتۆرییه‌تی هۆلیۆده‌.
ئه‌م فیلمه‌ نوێیه‌م نه‌بینووه‌.مه‌به‌ستم ئاڤاته‌ره‌.
http://ginacobb.typepad.com/photos/uncategorized/2008/07/01/james_cameron.jpg
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=aeh2KILn7O4[/youtube]

سوپاس بۆ تۆش کاک ئارێز

سوپاس به‌ڕێزان.
ئاینده‌ ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ هاوکاریم بکات ڕۆمانه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیکترۆنی بۆ زۆر له‌ هاوڕێیان ده‌نێرم له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.

ئه‌بوایه‌ کاتێک تێکسته‌که‌م نووسی باس له‌ هه‌ژاری نووسه‌رم کرد مه‌به‌ستم ماددی نه‌بوو.مه‌به‌سته‌که‌ی من ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ژارترین یان بێ بایه‌خ ترین که‌سن له‌ لیژنه‌ی بڕیارداندا،بڕیار له‌سه‌ر ئابووری کوردستان،له‌سه‌ر ئاینده‌ی ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری کوردستان،

17

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سڵاو،

زۆر زووه‌ لام بۆچوونێک له‌سه‌ر یانه‌ بنووسم.هه‌ڵبه‌ت من ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ لێره‌م.به‌ڵام هاتوو چۆ کردنم له‌ یانه‌که‌دا ناچاریان کردم شتێک بڵیمه.بڕگه‌یه‌ک له‌م جۆره‌ که‌ ئه‌ندامه‌کان پێشنیاریان تێدا نووسیوه‌ یه‌کێکه‌ له‌ بڕگه‌جوانه‌کان.که‌ ئه‌کرێت بڵیم توانای به‌ره‌وپێش بردنی یانه‌که‌ی هه‌یه‌.
مه‌رج نیه‌ هه‌ر پێشنیارێک ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ و گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌کان ئه‌کرێت باش بێت.وه‌ک خۆم سه‌ره‌تا خۆم ناساند.
به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر یانه‌که‌ هاتوو چۆ کردنم بوو له‌ ناو بڕگه‌ و به‌ش و بابه‌ته‌کاندا.شتێک هه‌بوو به‌ وونم ئه‌زانی بڕگه‌ی فه‌رهه‌نگ بوو.
ئه‌کرێت ئه‌م بڕگه‌یه‌ زۆرینه‌ی هاوپۆله‌کان له‌ خۆ بگرێت وه‌ک خوێندنه‌وه‌ فه‌لسه‌فیه‌کان و ئه‌ده‌بیه‌کان ...هتد.یان توێژینه‌وه‌کان.وه‌ک خۆم وا بیرده‌که‌مه‌وه‌
یانه‌که‌ هه‌ده‌فی چڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی نه‌بێت.چونکه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌ندام ماندوو بکات.ڕه‌نگه‌ خوێنه‌ریشی هه‌بێت...ئه‌مه‌ بۆچوونێکه‌ ئه‌کرێت باشتر بکرێت.له‌م بڕگه‌یه‌دا ئه‌ندامه‌کان ئه‌توانن نووسین ئاماده‌کارییه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه‌.یان به‌سته‌ری داگرتنی کتێب و زۆر شتی تریش ببێته‌ هۆی دروست بوونی خوێنه‌رێکی تایبه‌ت باش.یان ناساندنی بیریاره‌ مه‌زنه‌کان که‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی قه‌رزاریانه‌.یان داواکردنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ندێک بوار که‌ به‌ پێی توانا وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ که‌ زۆر جار قوتابیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنیت بۆ سه‌رچاوه‌گه‌لیک ده‌گه‌ڕین که‌ مامۆستاکان دوایان لێ ده‌که‌ن بۆ نووسینی بحسیک هه‌رشتێکی تر له‌م جۆر.ئه‌مانه‌ هه‌موو بۆی هه‌یه‌ له‌ بڕگه‌ی فه‌رهه‌نگ کۆبکرێته‌وه‌.


سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان.
بژین

http://photos-f.ak.fbcdn.net/photos-ak-snc1/v3849/125/107/1613757419/n1613757419_300006_6674277.jpg

http://photos-f.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc1/hs034.snc1/4320_1108879814892_1613757419_303018_3103477_n.jpg
http://photos-c.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc1/hs256.snc1/10335_171884596003_546021003_3592625_4114303_n.jpg

http://photos-d.ak.fbcdn.net/photos-ak-snc1/v3849/125/107/1613757419/n1613757419_300018_7392831.jpg
http://photos-b.ak.fbcdn.net/photos-ak-snc1/v3849/125/107/1613757419/n1613757419_297648_3676216.jpg

http://photos-f.ak.fbcdn.net/photos-ak-snc1/v3849/125/107/1613757419/n1613757419_294420_2567136.jpg
http://photos-a.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc1/hs034.snc1/4320_1109184342505_1613757419_303881_6324215_n.jpg

سڵاو،



فیلمی The Reader یه‌کێکه‌ له فیلمه‌ جوانه‌کان هه‌ره‌جوانه‌کان که‌ جێژێکی ئێجگار زۆری پێ به‌خشیم،ئه‌م فیلمه‌ له‌ ڕۆمانی The Reader ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ ساڵی 2007-2008 وێنه‌ی بۆگیراوه‌،کاره‌کته‌ری ڕۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌م فیلمه‌ خانمه‌ ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگ (که‌یتی وینسلیت) ه‌، که‌ له‌ فیلمی تایتانیک ڕۆڵی ڕۆز ده‌بینێت،ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌ Stephen Daldry ییه‌،پێشتر ده‌رهێنه‌ر نیکۆڵ کیدمان بانگهێشت کردوه‌،دوای چه‌ند وێنه‌گرتن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هیدیلبێرگ،به‌ڵام نیکۆڵ کیدمان نه‌یتوانیوه‌ ڕۆڵه‌که‌ بیبینیت به‌هۆی سکپڕبوونیه‌وه‌،پاشان ڕۆڵه‌که‌ به‌ که‌یتی وینسلیت ده‌به‌خشرێت.لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌ نه‌بوو باس له‌ فیلمه‌که‌ بکه‌م ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرم بۆ بینه‌ری فیلمه‌که‌.ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م مژده‌یه‌کی خۆش به‌ خوێنه‌ر ئه‌ویش ده‌زگاو چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی به‌ڕێز کاک (پێشه‌وا فه‌تاح) کاری وه‌رگێڕانی بۆ کردوه‌ له‌ زمانی ئه‌ڵمانیه‌وه‌.ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی به‌رگی ڕۆمانه‌که‌یه‌ به‌زمانی کوردی.
http://serdam.org/upimages/xuenarawaka.jpg

ئه‌مه‌ش وێنه‌ی فیلمه‌که‌
http://www.awardsdaily.com/wp-content/uploads/2008/11/new-reader-poster1.jpg

ڕه‌نگه‌ زۆرمان ئه‌م فیلمه‌مان بینی بێت له‌ ساڵی داهاتوو دا،ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌که‌ بۆ بینه‌ران گه‌ر خوێنه‌ربن ئه‌توانن ڕۆمانه‌که‌ی به‌ زمانی کوردی بخوێننه‌وه‌.

له‌ دیدی خۆمه‌وه‌ له‌  کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌مڕۆژانه‌ هه‌بوونی ژیانی چاک یه‌کسانه‌ به‌ ئایدیای سه‌رکه‌وتن،سه‌رکه‌وتوو بوون،به‌ڵام سه‌رکه‌وتن مانای چێ و سه‌رکه‌وتوو بوون به‌ چ مانایه‌ک؟ئه‌م ڕۆژانه‌ و له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌رکه‌وتن یا سه‌رکه‌وتوو بوون ته‌نیا یه‌ک مانای هه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌بوونی پاره‌،به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ به‌ هه‌ر شێوازو ئامڕازێك که‌ هه‌بووه‌.
ئه‌گه‌ر پاره‌ په‌یداکردن ئامانج بێت و  مایه‌ی سه‌رکه‌وتن ئه‌وا قاچاخچییه‌کانی دنیاو قاچاخچیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ سه‌رکه‌وتوو ترین که‌سی دنیان،واته‌ ئه‌ که‌سانه‌ی قاچاخچێتی به‌ مرۆڤ و ئافره‌ت و به‌ ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان و منداڵ به‌ سێکس و به‌ هه‌موو شتێکه‌وه‌ ده‌که‌ن.ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا دیانبینین قاچاخچیه‌کان و بازرگانه‌کان سه‌رکه‌وتوو ترین و به‌ده‌سته‌ڵات ترین که‌سن و نووسه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی کورد که‌ به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن هه‌ژارترین و بێ بایه‌خ ترین که‌سن.

لێره‌ ووتارێکم ئاماده‌ کرد به‌ناوی (ئافره‌ت و ئه‌فلاتۆن)ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ته‌وه‌ری گفتوگۆکه‌ به‌ پێز بکات.
http://chrakan.com/jimare-817.html

سڵاو،
تاوتوێکردنی تیۆرییه‌کانی فه‌یله‌سوفانی ڕابردوو بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ژن.یارمه‌تیمان داده‌ تێگه‌ن که‌ ژنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ هێشتا به‌ هاووڵاتیی پله‌ دوو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.من کتێبێکی شارل فێورییه‌ م خوێنده‌وه‌ له‌ ساڵی 2006 تێڕوانینه‌کانی زۆر لام په‌سه‌ندن،
بۆیه‌ یه‌که‌مین جار پێگه‌ی ژنانی له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ بنه‌ماییترین پێوه‌ر بۆ پێشکه‌وتنی جڤاته‌کان له‌قه‌ڵم دا شارل فیۆرییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوو که‌ چه‌ند ژنان له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا ئازاتر بن.ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌و ره‌ده‌یه‌ پێشکه‌وتووتر ده‌بێ.به‌لای ئه‌وه‌وه‌ ئازادیی ژنان پێوه‌رێکه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کراوه‌یی و پێشکه‌وویی کۆمه‌ڵگاکان.بۆیه‌ تاکو هه‌لومه‌رج و پێگه‌ی ژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردانه‌یه‌ کۆمه‌ڵگا نه‌ به‌ره‌وپێش ده‌کشێ و نه‌ داده‌کشێ.

له‌ کتێبی ئێمیل رۆسۆ سه‌رکه‌وتوانه‌ توانیویه‌تی ئێمێل وه‌کو پیاوێکی نموونه‌ و ئایدیال بێنێته‌ نێو جیهانه‌وه‌،پیاوێک که‌ ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕه‌وش و خێک بگونجێنێ له‌ هه‌مانکاتیشدا هیچ ئاسته‌نگێکی له‌به‌رده‌م نه‌بێ.له‌ راستیدا شکستی سۆفی نیشانه‌ی شکست خواردنی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می ڕۆسۆیه‌ چونکه‌ ئه‌و راهێنرابوو.که‌ به‌ هۆشیاری و وریاییه‌وه‌ گه‌نجینه‌ به‌نرخه‌که‌ی خۆی بپارێزێ.چونکه‌ رۆسۆ ده‌ڵیت کاتێک ژنێک  حه‌یاو داوین پاکیی خۆی ده‌دۆڕێنی ئیدی هیچ شتێکی بۆ نامێنته‌وه‌ که‌ هه‌وڵی پاراستنی بدا.


بژین

23

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سڵاو،

پاش ئه‌وه‌ی خۆم تۆمارکرد،بیرم کرده‌وه‌ که‌ پێشتر خۆم بناسینم پاشان بۆ نووسینی بابه‌ت ده‌ست پێبکه‌م.
به‌ڵی،کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ بۆ زۆرینه‌ی مه‌کۆ،یانه‌،کوردییه‌کان به‌ گرنگی ده‌زانم،....

پێش ناسین
هاتنم بۆ ئه‌م مه‌کۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات،پێشتر خوێنه‌رێکی شعره‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ بووم.
پاشان له‌ یه‌کجار له‌ نزیکه‌وه‌ بۆ چه‌ند ساتێکی کورت له‌گه‌ل یه‌ک گفتوگۆمان کردووه‌.له‌ ڕیگه‌ی ئامێری گوگڵ
گه‌ڕام و مه‌کۆکه‌م دۆزیه‌وه‌،

ناو:ژیوار فازیل
ڕه‌گه‌ز:نێر
ته‌مه‌ن:25 ساڵ
شوێن:کوردستان-هه‌ولێر
ئاستی خوێنده‌واری:ئێستا خوێندکارم له‌ زانکۆی ئه‌هلی کامبریج
پیشه‌:تویژه‌ریک له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌ و تیۆری سیاسی
ژیان و گوزه‌ران:له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م و کچه‌که‌م ده‌ژیم
ئاره‌زو:هاوڕێیه‌تیه‌کی باش له‌سه‌ر بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کان
خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌:فه‌لسه‌فه‌،سیاسی،کۆمه‌ڵناسی،ئه‌ده‌ب...ده‌که‌م
چی تر؟

خۆم به‌ دڵ خۆش ئه‌زانم له‌گه‌ڵتان لێره‌ تێکسته‌کانتان بابه‌ته‌کانتان ئاماده‌کاریه‌کانتان بخوێنمه‌وه‌.

بژین